الشعراء
Ash-Shu'araa
Translation: Kurdish - Muhammad Saleh Bamoki · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
طسٓمٓ
Open ayah 26:1بە(طا،سین، میم) دەخوێنرێتەوە خوازاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرتای سورەتی (البقرة) بکە
تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡكِتَٰبِ ٱلۡمُبِينِ
Open ayah 26:2ئەم (سورەتە) لەئایەتەکانی قورئانی ڕوونکەرەوەیە
لَعَلَّكَ بَٰخِعٞ نَّفۡسَكَ أَلَّا يَكُونُواْ مُؤۡمِنِينَ
Open ayah 26:3خەریکە خۆت لەناو دەبەی (دەکوژی) بەخەفەت لەبەر ئەوەی ئەوان (خەڵکی مەککە) باوەڕ ناھێنن
إِن نَّشَأۡ نُنَزِّلۡ عَلَيۡهِم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ ءَايَةٗ فَظَلَّتۡ أَعۡنَٰقُهُمۡ لَهَا خَٰضِعِينَ
Open ayah 26:4ئەگەر بمانەوێت دەھێنینە خوارەوە بۆیان نیشانەو بەڵگەیەک لەئاسمانەوە کەبەردەوام گەردنیانی بۆ دانەوێنن (ناچاریان بکات باوەڕ بھێنن)
وَمَا يَأۡتِيهِم مِّن ذِكۡرٖ مِّنَ ٱلرَّحۡمَٰنِ مُحۡدَثٍ إِلَّا كَانُواْ عَنۡهُ مُعۡرِضِينَ
Open ayah 26:5ھەر بێت بۆیان پەیامێکی تازە دابەزێنراو (کەقورئانە) لەخوای میھرەبانەوە ئەوان بەردەوام پشت تێکەرو ڕوو وەڕگێڕن لێی
فَقَدۡ كَذَّبُواْ فَسَيَأۡتِيهِمۡ أَنۢبَٰٓؤُاْ مَا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ
Open ayah 26:6جا بێگومان ئەوانە بەدرۆیان زانی و باوەڕیان پێ نەکرد (ئەوەی ناردبومان) جا بەزوویی بۆیان دێت ھەواڵەکانی ئەوەی ئەوان گاڵتەو لاقرتیان پێ دەکرد
أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ إِلَى ٱلۡأَرۡضِ كَمۡ أَنۢبَتۡنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوۡجٖ كَرِيمٍ
Open ayah 26:7ئایا سەیری زەوی ناکەن چەندمان ڕواندووە تیایدا لەھەموو جۆرێکی چاکی بەکەڵک
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
Open ayah 26:8بەڕاستی لەڕواندنی ئەو ھەموو ڕوواوەدا بەڵگەی گەورە ھەیە بەڵام زۆر بەیان بڕوادارنین و باوەڕ ناھێنن
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
Open ayah 26:9بێگومان پەروەردگارت تەنھا ئەو خاوەن دەسەڵات و بە بەزەییە
وَإِذۡ نَادَىٰ رَبُّكَ مُوسَىٰٓ أَنِ ٱئۡتِ ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ
Open ayah 26:10(باس بکە) ئەو کاتەی پەروەردگارت بانگی موسای کرد کە (بەپێغەمبەری) بڕۆ بۆ لای ئەو گەلە ستەمکارە
قَوۡمَ فِرۡعَوۡنَۚ أَلَا يَتَّقُونَ
Open ayah 26:11کە گەلەکەی فیرعەونە ئایا ئەوان ناترسن (بێ فەرمانی خوادەکەن)
قَالَ رَبِّ إِنِّيٓ أَخَافُ أَن يُكَذِّبُونِ
Open ayah 26:12(موسا) ووتی ئەی پەروەردگارم بەڕاستی من دەترسم بڕوام پێ نەکەن
وَيَضِيقُ صَدۡرِي وَلَا يَنطَلِقُ لِسَانِي فَأَرۡسِلۡ إِلَىٰ هَٰرُونَ
Open ayah 26:13وەسینگم (دڵم) تەنگ ببێ وە(دەترسم) بەچاکی قسەم بۆ نەکرێت و زمانم بەر نەبێت (لەو گرێیەی ھەیەتی) کەواتە (خوایە جوبرەیل) بنێرە بۆ لای ھاروون (و بیکە بەپێغەمبەر بۆ ئەوەی یارمەتیم بدات)
وَلَهُمۡ عَلَيَّ ذَنۢبٞ فَأَخَافُ أَن يَقۡتُلُونِ
Open ayah 26:14وەئەوان (گەلی فیرعەون) تۆڵەی تاوانێکیان لەسەرمە بۆیە دەترسم کەبمکوژن (لەجیاتی ئەو کوژراوە)
قَالَ كَلَّاۖ فَٱذۡهَبَا بِـَٔايَٰتِنَآۖ إِنَّا مَعَكُم مُّسۡتَمِعُونَ
Open ayah 26:15(خوا) فەرمووی نەخێر (ئەوەی باست کرد ھیچی روونادات) کەواتە ھەردووکتان بەموعجیزەکانمانەوە بڕۆن (بۆ لای فیرعەون و گەلەکەی) ئێمە لەگەڵتان گوێ دەگرین
فَأۡتِيَا فِرۡعَوۡنَ فَقُولَآ إِنَّا رَسُولُ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
Open ayah 26:16ئەوسا برۆنە لای فیرعەون و ھەردووکتان بڵێن بەڕاستی ئێمە پێغەمبەری پەروەردگاری جیھانیانین
أَنۡ أَرۡسِلۡ مَعَنَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ
Open ayah 26:17(نێراوین) کەتۆ بەنو ئیسرائیل (لەژێر دەستەیی خۆت) بەڕەڵا کەیت لەگەڵ ئێمەدا (بڕۆین بۆ شام)
قَالَ أَلَمۡ نُرَبِّكَ فِينَا وَلِيدٗا وَلَبِثۡتَ فِينَا مِنۡ عُمُرِكَ سِنِينَ
Open ayah 26:18(فیرعەون) ووتی ئایا ئێمە پێمان نەگەیاندی لەناو (ماڵی) خۆماندا بەمنداڵی وە تۆ چەند ساڵێک لەتەمەنت لەناو ئێمەدا نەمایتەوە
وَفَعَلۡتَ فَعۡلَتَكَ ٱلَّتِي فَعَلۡتَ وَأَنتَ مِنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ
Open ayah 26:19وە ئەو کردەوە (خراپە)شت کرد کەکردت (کەکوشتنی قیبتیەک بوو) وە تۆ لەوانەی سپڵە و ناشوکرن
قَالَ فَعَلۡتُهَآ إِذٗا وَأَنَا۠ مِنَ ٱلضَّآلِّينَ
Open ayah 26:20(موسا) ووتی ئەوکارەم کرد (ئەو پیاوەم کوشت) کاتێک کەمن لەڕیزی نەزاناندا بووم
فَفَرَرۡتُ مِنكُمۡ لَمَّا خِفۡتُكُمۡ فَوَهَبَ لِي رَبِّي حُكۡمٗا وَجَعَلَنِي مِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
Open ayah 26:21ئەمجا رام کرد و ھەڵھاتم لەئێوە کاتێک ترسام لێتان (تۆڵەم لێ بسێنن) ئەوسا پەروەردگارم حیکمەتی (پێغەمبەریەتی) پێ بەخشیم منی خستە ریزی پێغەمبەرانەوە (کردمی بەپێغەمبەر)
وَتِلۡكَ نِعۡمَةٞ تَمُنُّهَا عَلَيَّ أَنۡ عَبَّدتَّ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ
Open ayah 26:22وە ئەو (بەخێو کردنە) کە تۆ دەیکەیت بەمنەت بەسەرمەوە بەھۆی ئەوەوە بووە کەتۆ نەوەی ئیسرائیلت کردبووە کۆیلە و ژێردەستەی خۆت (لەترسا دایکی موسا موسای بەخێو نەکرد)
قَالَ فِرۡعَوۡنُ وَمَا رَبُّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
Open ayah 26:23(ئەمجا) فیرعەون ووتی پەروەردگاری جیھانیان کێیە
قَالَ رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَآۖ إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ
Open ayah 26:24(موسا) ووتی پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی و ھەرچی لەنێوانیاندایە ئەگەر ئێوە دڵنیان
قَالَ لِمَنۡ حَوۡلَهُۥٓ أَلَا تَسۡتَمِعُونَ
Open ayah 26:25(فیرعەون) ووتی بەوانەی بەدەوری دابوون (لەشوێنکەوتوانی) ئایا گوێتان لێیە (چی دەڵێت)
قَالَ رَبُّكُمۡ وَرَبُّ ءَابَآئِكُمُ ٱلۡأَوَّلِينَ
Open ayah 26:26(موسا) ووتی پەرەوەردگاری ئێوەو پەروەردگاری باوک وباپیرە پێشووەکانتانە
قَالَ إِنَّ رَسُولَكُمُ ٱلَّذِيٓ أُرۡسِلَ إِلَيۡكُمۡ لَمَجۡنُونٞ
Open ayah 26:27(فیرعەون) ووتی بەڕاستی ئەو پێغەمبەرە کەنێرراوە بۆ ئێوە شێـتە
قَالَ رَبُّ ٱلۡمَشۡرِقِ وَٱلۡمَغۡرِبِ وَمَا بَيۡنَهُمَآۖ إِن كُنتُمۡ تَعۡقِلُونَ
Open ayah 26:28(موسا) ووتی پەروەردگاری رۆژھەڵات و ڕۆژ ئاوایە و ئەوەی لەنێوانیادایە ئەگەر ئێوە بیربکەنەوە وژیربن
قَالَ لَئِنِ ٱتَّخَذۡتَ إِلَٰهًا غَيۡرِي لَأَجۡعَلَنَّكَ مِنَ ٱلۡمَسۡجُونِينَ
Open ayah 26:29(فیرعەون) ووتی سوێند بێت ئەگەر پەرستراوێکی تر جگە لەمن دابنێیت بێگومان دەتخەمە ریزی بەندکراوەکانەوە و زیندانیت دەکەم
قَالَ أَوَلَوۡ جِئۡتُكَ بِشَيۡءٖ مُّبِينٖ
Open ayah 26:30(موسا) ووتی ئایا ھەر زیندانیم دەکەیت ئەگەر شتێکی (موعجیزەیەکی) ڕوون و ئاشکرات بۆ بھێنم (کەڕاستە پێغەمبەرم)
قَالَ فَأۡتِ بِهِۦٓ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ
Open ayah 26:31(فیرعەون) ووتی دەی ئەو شتە بھێنە (بینوێنە) ئەگەر تۆ لەڕاستگۆیانی
فَأَلۡقَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ ثُعۡبَانٞ مُّبِينٞ
Open ayah 26:32ئەمجا موسا گۆچانەکەی فڕێدا دەست بەجێ بوو بەئەژدیھایەکی دیارو ئاشکرا
وَنَزَعَ يَدَهُۥ فَإِذَا هِيَ بَيۡضَآءُ لِلنَّٰظِرِينَ
Open ayah 26:33وە دەستی دەرھێنا (لەبن باڵیدا) یەکسەر دەستی سپی وپرشنگدار بوو بۆ بینەران
قَالَ لِلۡمَلَإِ حَوۡلَهُۥٓ إِنَّ هَٰذَا لَسَٰحِرٌ عَلِيمٞ
Open ayah 26:34(فیرعەون) ووتی بەو پیاوە گەورانەی لەدەورەی بوون بێگومان ئەمە جادوگەرێکی زۆر زانایە
يُرِيدُ أَن يُخۡرِجَكُم مِّنۡ أَرۡضِكُم بِسِحۡرِهِۦ فَمَاذَا تَأۡمُرُونَ
Open ayah 26:35دەیەوێت دەرتان بکات لەووڵات و خاکی خۆتان بەجادوەکەی جا فەرمانی چی دەدەن (لەدژی بیکەم)
قَالُوٓاْ أَرۡجِهۡ وَأَخَاهُ وَٱبۡعَثۡ فِي ٱلۡمَدَآئِنِ حَٰشِرِينَ
Open ayah 26:36ووتیان جارێ موسا و براکەی واز لێ بھێنە (دوایانخە) سەربازەکانت کۆ بکەرەوە وبیانێرە بۆ ھەموو شارەکان
يَأۡتُوكَ بِكُلِّ سَحَّارٍ عَلِيمٖ
Open ayah 26:37تاھەموو جادوگەرێکی زۆر زانات بۆ بھێنن
فَجُمِعَ ٱلسَّحَرَةُ لِمِيقَٰتِ يَوۡمٖ مَّعۡلُومٖ
Open ayah 26:38ئەمجا ئەو جادوگەرانە کۆکرانەوە لەکات و ڕۆژی دیاریکراودا
وَقِيلَ لِلنَّاسِ هَلۡ أَنتُم مُّجۡتَمِعُونَ
Open ayah 26:39و بەخەڵکیش وترا ئێوەش کۆدەبنەوە؟
لَعَلَّنَا نَتَّبِعُ ٱلسَّحَرَةَ إِن كَانُواْ هُمُ ٱلۡغَٰلِبِينَ
Open ayah 26:40تا شوێن جادوگەران بکەوین ئەگەر ئەوان زاڵ و سەرکەوتوو بوون
فَلَمَّا جَآءَ ٱلسَّحَرَةُ قَالُواْ لِفِرۡعَوۡنَ أَئِنَّ لَنَا لَأَجۡرًا إِن كُنَّا نَحۡنُ ٱلۡغَٰلِبِينَ
Open ayah 26:41ئەمجا کاتێک جادوگەرەکان ھاتن ووتیان بەفیرعەون ئایا بەڕاستی پاداشتمان ھەیە ئەگەر ئێمە زاڵ و سەرکەوتوو بین
قَالَ نَعَمۡ وَإِنَّكُمۡ إِذٗا لَّمِنَ ٱلۡمُقَرَّبِينَ
Open ayah 26:42(فیرعەون) ووتی بەڵێ وەبێگومان ئێوە ئەو کاتە لەنزیکانی خۆم دەبن
قَالَ لَهُم مُّوسَىٰٓ أَلۡقُواْ مَآ أَنتُم مُّلۡقُونَ
Open ayah 26:43موسا بەساحیرەکانی ووت بیھاوێژن ئەوەی ئێوە ھاوێژەریانن (لەجادو)
فَأَلۡقَوۡاْ حِبَالَهُمۡ وَعِصِيَّهُمۡ وَقَالُواْ بِعِزَّةِ فِرۡعَوۡنَ إِنَّا لَنَحۡنُ ٱلۡغَٰلِبُونَ
Open ayah 26:44ئەوانیش گوریس و حەبل و دار دەستەکانیان فڕێدا وە ووتیان سوێند بەگەورەیی فیرعەون بەڕاستی ھەر ئێمە زاڵ و سەرکەتووین
فَأَلۡقَىٰ مُوسَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ تَلۡقَفُ مَا يَأۡفِكُونَ
Open ayah 26:45ئەمجا موسا داردەستەکەی فرێدا (و بوو بەمارێکی گەورە) جا کوت و پڕ ئەو (مارە گەورە) ھەرچی جادویان کردبوو ھەڵی لوشی
فَأُلۡقِيَ ٱلسَّحَرَةُ سَٰجِدِينَ
Open ayah 26:46ئەمجا جادوگەرەکان خران (کەوتن) بەڕوودا بەسوژدە بردنەوە (بۆ خوا)
قَالُوٓاْ ءَامَنَّا بِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
Open ayah 26:47ووتیان ئەوا باوەڕمان ھێنا بەپەروەردگاری جیھانیان
رَبِّ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ
Open ayah 26:48کەپەروەردگاری موسا و ھارونە
قَالَ ءَامَنتُمۡ لَهُۥ قَبۡلَ أَنۡ ءَاذَنَ لَكُمۡۖ إِنَّهُۥ لَكَبِيرُكُمُ ٱلَّذِي عَلَّمَكُمُ ٱلسِّحۡرَ فَلَسَوۡفَ تَعۡلَمُونَۚ لَأُقَطِّعَنَّ أَيۡدِيَكُمۡ وَأَرۡجُلَكُم مِّنۡ خِلَٰفٖ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمۡ أَجۡمَعِينَ
Open ayah 26:49(فیرعەون) ووتی ئایا باوەڕتان پێ ھێنا پێش ئەوەی مۆڵەتتان بدەم بەڕاستی ئەو (موسا) جادوگەرە گەورەکەتانە کە فێری جادوی کردون جا بێگومان لەمەودوا دەزانن (چیتان لێ دەکەم) بەڕاستی دەست و قاچتان ڕاست و چەپ دەبڕم وە بێگومان ھەمووتان ھەڵ دەواسم (بەدارا)
قَالُواْ لَا ضَيۡرَۖ إِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا مُنقَلِبُونَ
Open ayah 26:50(جادوگەرەکان) ووتیان ھیچ زیانی نیە (بۆ ئێمە ئەوەی تۆ ئەتەوێ بیکەی) (چونکە) بەڕاستی ئێمە گەڕانەوەمان بۆ لای پەروەردگارمانە
إِنَّا نَطۡمَعُ أَن يَغۡفِرَ لَنَا رَبُّنَا خَطَٰيَٰنَآ أَن كُنَّآ أَوَّلَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
Open ayah 26:51بەڕاستی ئێمە بەتەماین و ئومێد دەکەین کەپەروەردگارمان لە گوناھو تاوانەکانمان ببورێت چونکە ئێمە یەکەمی باوەڕداران بووین (لەگەلەکەماندا)
۞وَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنۡ أَسۡرِ بِعِبَادِيٓ إِنَّكُم مُّتَّبَعُونَ
Open ayah 26:52وەحیمان نارد بۆ موسا کە بەشەو بەندە (باوەڕدارە)کانم ببە (و میصر بەجێ بھێڵن) بێگومان (فیرعەون و کۆمەڵەکەی) دواتان دەکەون
فَأَرۡسَلَ فِرۡعَوۡنُ فِي ٱلۡمَدَآئِنِ حَٰشِرِينَ
Open ayah 26:53ئەوسا فیرعەون پیاوانی کۆ کەرەوەی نارد بەشارەکاندا (بۆکۆکردنەوەی لەشکرو ھێز)
إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ لَشِرۡذِمَةٞ قَلِيلُونَ
Open ayah 26:54(فیرعەون ووتی) بەڕاستی ئەوانە (موسا و شوێنکەوتوانی) کۆمەڵێکی کەمی بێ نرخن
وَإِنَّهُمۡ لَنَا لَغَآئِظُونَ
Open ayah 26:55وە بەڕاستی ئەوانە ڕقی ئێمە ھەڵدەسێنن (بەووتارو کرداریان)
وَإِنَّا لَجَمِيعٌ حَٰذِرُونَ
Open ayah 26:56وە بێگومان ئێمە کۆمەڵێکین بێدار و ئاگادارین (بەپیلانەکانیان)
فَأَخۡرَجۡنَٰهُم مِّن جَنَّٰتٖ وَعُيُونٖ
Open ayah 26:57ئەمجا ئەوان (فیرعەون و کۆمەڵەکەی)مان دەرکرد لە باخات و کانیاوەکان
وَكُنُوزٖ وَمَقَامٖ كَرِيمٖ
Open ayah 26:58وە (دەرمان کردن) لەو ھەموو گەنج و خەزێنە و کۆشکە زۆر جوان و چاکانە
كَذَٰلِكَۖ وَأَوۡرَثۡنَٰهَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ
Open ayah 26:59ئا بەو جۆرە (لەناومان بردن) نەوەکانی یەعقوب (جولەکە)مان لەجێگایان دانا
فَأَتۡبَعُوهُم مُّشۡرِقِينَ
Open ayah 26:60ئەمجا (فیرعەون و لەشکرەکەی) کاتێک خۆر ھەڵھاتن شوێنیان کەوتن
فَلَمَّا تَرَٰٓءَا ٱلۡجَمۡعَانِ قَالَ أَصۡحَٰبُ مُوسَىٰٓ إِنَّا لَمُدۡرَكُونَ
Open ayah 26:61ئەمجا کاتێک دوو کۆمەڵەکە چاویان بەیەکتر کەوت ھاوەڵەکانی موسا ووتیان بێگومان ئێمە گیراوین، (پێمان دەگەن)
قَالَ كَلَّآۖ إِنَّ مَعِيَ رَبِّي سَيَهۡدِينِ
Open ayah 26:62(موسا) ووتی نەخێر پێتان ناگەن بێگومان من پەروردگارم لەگەڵە دڵنیابن ڕێگای (ڕزگار بوونم) نیشان دەدات
فَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنِ ٱضۡرِب بِّعَصَاكَ ٱلۡبَحۡرَۖ فَٱنفَلَقَ فَكَانَ كُلُّ فِرۡقٖ كَٱلطَّوۡدِ ٱلۡعَظِيمِ
Open ayah 26:63ئەمجا سرووشمان کرد بۆ موسا کە بە گۆچانەکەت بدە لەدەریاکە (ئەویش لێیداو) جا دەریاکە لەت بوو کە ھەر لەتێکی وەک شاخێکی زۆر گەورە وابوو
وَأَزۡلَفۡنَا ثَمَّ ٱلۡأٓخَرِينَ
Open ayah 26:64وە ئەوانی تر (فیرعەون و لەشکرەکەی)مان نزیک کردەوە لەوێ (لەدەریاکە)
وَأَنجَيۡنَا مُوسَىٰ وَمَن مَّعَهُۥٓ أَجۡمَعِينَ
Open ayah 26:65جا موساو ھەموو ئەوانەی لەگەڵی بوون رزگارمان کردن
ثُمَّ أَغۡرَقۡنَا ٱلۡأٓخَرِينَ
Open ayah 26:66پاشان ئەوانی ترمان نوقم کرد (لەدەریادا)
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
Open ayah 26:67بەڕاستی لەڕواندنی ئەو ھەموو ڕوواوەدا بەڵگەی گەورە ھەیە بەڵام زۆر بەیان بڕوادارنین و باوەڕ ناھێنن
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
Open ayah 26:68بێگومان پەروەردگارت تەنھا ئەو خاوەن دەسەڵات و بە بەزەییە
وَٱتۡلُ عَلَيۡهِمۡ نَبَأَ إِبۡرَٰهِيمَ
Open ayah 26:69(ئەی موحەممەد ﷺ) بخوێنەرەوە بەسەریاندا ھەواڵی ئیبراھیم
إِذۡ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوۡمِهِۦ مَا تَعۡبُدُونَ
Open ayah 26:70کاتێک ووتی بەباوکی و گەلەکەی چی دەپەرستن
قَالُواْ نَعۡبُدُ أَصۡنَامٗا فَنَظَلُّ لَهَا عَٰكِفِينَ
Open ayah 26:71ووتیان بتانێک دەپەرستین ئەمجا بەردەوام بەندایەتیان دەکەین
قَالَ هَلۡ يَسۡمَعُونَكُمۡ إِذۡ تَدۡعُونَ
Open ayah 26:72(ئیبراھیم) ووتی ئایا ئەوانە گوێیان لێتانە کاتێک ھاوار ونزایان لێ دەکەن
أَوۡ يَنفَعُونَكُمۡ أَوۡ يَضُرُّونَ
Open ayah 26:73یان ئایا ئەوان سوود یازیانتان پێ دەگەیەنن
قَالُواْ بَلۡ وَجَدۡنَآ ءَابَآءَنَا كَذَٰلِكَ يَفۡعَلُونَ
Open ayah 26:74ووتیان (نەخێر ھیچیان پێ ناکرێت) بەڵکو ئێمە باوو باپیرانمان دیوە ئابەو شێوەی (ئێمە)یان کردووە
قَالَ أَفَرَءَيۡتُم مَّا كُنتُمۡ تَعۡبُدُونَ
Open ayah 26:75ووتی ئایا ئێوە دەزانن چی دەپەرستن
أَنتُمۡ وَءَابَآؤُكُمُ ٱلۡأَقۡدَمُونَ
Open ayah 26:76ئێوە و باوو باپیرە پێشووەکانتان
فَإِنَّهُمۡ عَدُوّٞ لِّيٓ إِلَّا رَبَّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
Open ayah 26:77جا بەڕاستی ھەموو ئەوانە دوژمنی منن جگە لەپەروەردگاری جیھانیان
ٱلَّذِي خَلَقَنِي فَهُوَ يَهۡدِينِ
Open ayah 26:78کە ئەو منی دروستکردووە پاشان ھەر ئەویش ڕێنموونیم دەکات
وَٱلَّذِي هُوَ يُطۡعِمُنِي وَيَسۡقِينِ
Open ayah 26:79وە ھەر ئەو زاتە خۆراکم پێدەدات و تێراوم دەکات
وَإِذَا مَرِضۡتُ فَهُوَ يَشۡفِينِ
Open ayah 26:80وە کاتێک نەخۆش بکەوم ھەر ئەو شیفام دەدات (چاکم دەکاتەوە)
وَٱلَّذِي يُمِيتُنِي ثُمَّ يُحۡيِينِ
Open ayah 26:81وە زاتێکە کەمن دەمرێنێ و پاشان زیندووم دەکاتەوە
وَٱلَّذِيٓ أَطۡمَعُ أَن يَغۡفِرَ لِي خَطِيٓـَٔتِي يَوۡمَ ٱلدِّينِ
Open ayah 26:82وە (پەروەردگارم) زاتێکە بەتەمام و ئومێد دەکەم لە ڕۆژی پاداشتدا (لە قیامەتدا) ببورێت لەھەڵەکانم و بیانسڕێتەوە
رَبِّ هَبۡ لِي حُكۡمٗا وَأَلۡحِقۡنِي بِٱلصَّٰلِحِينَ
Open ayah 26:83ئەی پەروەردگارم دانایم پێ ببەخشە بمبەرە ڕیزی پیاوچاکانەوە
وَٱجۡعَل لِّي لِسَانَ صِدۡقٖ فِي ٱلۡأٓخِرِينَ
Open ayah 26:84وە باس کردنم بەچاکە لەناوگەلە داھاتووەکاندا پێ ببەخشە
وَٱجۡعَلۡنِي مِن وَرَثَةِ جَنَّةِ ٱلنَّعِيمِ
Open ayah 26:85وە بم گێڕی لەوەرگرانی بەھەشتی پڕ نازو نیعمەت
وَٱغۡفِرۡ لِأَبِيٓ إِنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلضَّآلِّينَ
Open ayah 26:86وە لەباوکم خۆش ببە بەڕاستی ئەو لەگومڕایانە
وَلَا تُخۡزِنِي يَوۡمَ يُبۡعَثُونَ
Open ayah 26:87وە شەرمەزارو ڕیسوام مەکە لەڕۆژێکدا کە (خەڵکی) زیندوو دەکرێنەوە
يَوۡمَ لَا يَنفَعُ مَالٞ وَلَا بَنُونَ
Open ayah 26:88ڕۆژێک کەماڵ و سامان و منداڵ و نەوە سوود ناگەیەنن
إِلَّا مَنۡ أَتَى ٱللَّهَ بِقَلۡبٖ سَلِيمٖ
Open ayah 26:89بێجگە لەکەسێک بێتە خزمەتی خوا بەدڵێکی ساغ و پاک و خاوێنەوە
وَأُزۡلِفَتِ ٱلۡجَنَّةُ لِلۡمُتَّقِينَ
Open ayah 26:90وە (لەڕۆژی دواییدا) بەھەشت نزیک دەخرێتەوە بۆ پارێزکاران و لەخوا ترسان
وَبُرِّزَتِ ٱلۡجَحِيمُ لِلۡغَاوِينَ
Open ayah 26:91دۆزەخیش دەردەخرێت (و ئاشکرا دەکرێت) بۆ گومڕایان
وَقِيلَ لَهُمۡ أَيۡنَ مَا كُنتُمۡ تَعۡبُدُونَ
Open ayah 26:92وە پێیان دەوترێت کوان ئەوانەی کەئێوە دەتان پەرستن
مِن دُونِ ٱللَّهِ هَلۡ يَنصُرُونَكُمۡ أَوۡ يَنتَصِرُونَ
Open ayah 26:93لەجیاتی خوا ئایا یارمەتیتان دەدەن، یان یارمەتی خۆیان دەدەن
فَكُبۡكِبُواْ فِيهَا هُمۡ وَٱلۡغَاوُۥنَ
Open ayah 26:94ئەمجا ھەموو ئەوانە (پەرستراوان) و گومڕایان سەر بەرو خوار فڕێ دەدرێنە دۆزەخەوە
وَجُنُودُ إِبۡلِيسَ أَجۡمَعُونَ
Open ayah 26:95ھەروەھا ھەموو سەربازانی شەیتان
قَالُواْ وَهُمۡ فِيهَا يَخۡتَصِمُونَ
Open ayah 26:96(بت پەرستان) لەکاتێکدا لەدۆزەخ دا شەڕە قسەو ئاژاوەیانە (لەگەڵ پەرستراوەکانیان دا) دەڵێن
تَٱللَّهِ إِن كُنَّا لَفِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٍ
Open ayah 26:97سوێند بەخوا ئێمە لەگومڕاییەکی ئاشکرادا بووین
إِذۡ نُسَوِّيكُم بِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
Open ayah 26:98کاتێک ئێوەمان دەبردە ریزی پەروەردگاری جیھانیانەوە
وَمَآ أَضَلَّنَآ إِلَّا ٱلۡمُجۡرِمُونَ
Open ayah 26:99کەس ئێمەی گومڕا نەکرد تاوانباران نەبێت
فَمَا لَنَا مِن شَٰفِعِينَ
Open ayah 26:100وەھیچ تکاکارێ بۆ ئێمە نیە
وَلَا صَدِيقٍ حَمِيمٖ
Open ayah 26:101وە ھیچ ھاورێیەکی دڵسۆزمان نیە
فَلَوۡ أَنَّ لَنَا كَرَّةٗ فَنَكُونَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
Open ayah 26:102خۆزگە جارێکی تر بگەڕاینایەتەوە (بۆ دونیا) ئەوسا لەباوەڕداران دەبووین
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
Open ayah 26:103بەڕاستی لەڕواندنی ئەو ھەموو ڕوواوەدا بەڵگەی گەورە ھەیە بەڵام زۆر بەیان بڕوادارنین و باوەڕ ناھێنن
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
Open ayah 26:104بێگومان پەروەردگارت تەنھا ئەو خاوەن دەسەڵات و بە بەزەییە
كَذَّبَتۡ قَوۡمُ نُوحٍ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
Open ayah 26:105گەلی نوح پێغەمبەرانیان بەدرۆزن دانا (بڕوایان پێ نەکردن)
إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ نُوحٌ أَلَا تَتَّقُونَ
Open ayah 26:106کاتێک کەنوحی برایان پێی ووتن ئایا ناترسن لەخوا (خۆتان ناپارێزن)
إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ
Open ayah 26:107بێگومان من پێغەمبەرێکی ئەمینم بۆ ئێوە
فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
Open ayah 26:108کەواتە لەخوا بترسن و گوێڕایەڵی من بکەن
وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
Open ayah 26:109وە من داوای ھیچ کرێیەکتان لێ ناکەم لەسەر ئەو (ڕێنمونی کردنەتان) (چونکە) پاداشتی من تەنھا لەسەر پەروەردگاری جیھانیانە
فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
Open ayah 26:110کەواتە لەخوا بترسن و گوێ رایەڵی من بکەن
۞قَالُوٓاْ أَنُؤۡمِنُ لَكَ وَٱتَّبَعَكَ ٱلۡأَرۡذَلُونَ
Open ayah 26:111ووتیان ئایا (چۆن) باوەڕ بەتۆ بھێنین لەکاتێکـدا ئـەوانـەی شـوێنت کـەوتون پەسترین کەسن (ھەژارو داماو ونەفامن)
قَالَ وَمَا عِلۡمِي بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
Open ayah 26:112(نوح علیە السلام) ووتی من چوزانم ئەوانە چی کردەوەیەک دەکەن
إِنۡ حِسَابُهُمۡ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّيۖ لَوۡ تَشۡعُرُونَ
Open ayah 26:113پرسینەوەیان تەنھا لەسەر پەروەردگارمە ئەگەر ئێوە ھەست بکەن (بزانن)
وَمَآ أَنَا۠ بِطَارِدِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
Open ayah 26:114وه من دەرکەری باوەڕداران نیم
إِنۡ أَنَا۠ إِلَّا نَذِيرٞ مُّبِينٞ
Open ayah 26:115من تەنیا ترسێنەرێکی ڕوونکەرەوەم
قَالُواْ لَئِن لَّمۡ تَنتَهِ يَٰنُوحُ لَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمَرۡجُومِينَ
Open ayah 26:116ووتیان ئەی نوح ئەگەر کۆتایی نەھێنیت (لەم کاری بانگەوازەت) بێگومان لەبەرد باران کراوان دەبیت
قَالَ رَبِّ إِنَّ قَوۡمِي كَذَّبُونِ
Open ayah 26:117(نوح) ووتی: ئەی پەروەردگارم بێگومان گەلەکەم بڕوایان پێ نەکردم
فَٱفۡتَحۡ بَيۡنِي وَبَيۡنَهُمۡ فَتۡحٗا وَنَجِّنِي وَمَن مَّعِيَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
Open ayah 26:118کەواتە لەنێوان من و ئەواندا حوکم بدە، بەحوکم دانێکی یەکجاری و من و ئەو باوڕدارانەی لەگەڵمدان ڕزگار بکە
فَأَنجَيۡنَٰهُ وَمَن مَّعَهُۥ فِي ٱلۡفُلۡكِ ٱلۡمَشۡحُونِ
Open ayah 26:119ئێمەش نوح و ئەو کەسانەی لەگەڵی بوو ڕزگارمان کردن (لەخنکان) لەو کەشتیەی کەپڕ کراو بوو (لەمرۆڤ و ھەموو جۆرە گیاندارێک)
ثُمَّ أَغۡرَقۡنَا بَعۡدُ ٱلۡبَاقِينَ
Open ayah 26:120لەپاشان لەدوا (ڕزگار کردنی ئیمانداران) ئەوانەی کەمانەوە نوقممان کردن (لە ئاوی تۆفانەکەدا)
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
Open ayah 26:121بەڕاستی لەڕواندنی ئەو ھەموو ڕوواوەدا بەڵگەی گەورە ھەیە بەڵام زۆر بەیان بڕوادارنین و باوەڕ ناھێنن
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
Open ayah 26:122بێگومان پەروەردگارت تەنھا ئەو خاوەن دەسەڵات و بە بەزەییە
كَذَّبَتۡ عَادٌ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
Open ayah 26:123گەلی عاد پێغەمبەرانی (خوا)یان بە درۆزن دانا (باوەڕیان پێ نەکردن)
إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ هُودٌ أَلَا تَتَّقُونَ
Open ayah 26:124کاتێک ھود (علیە السلام)ی برایان پێی ووتن ئایا خۆتان ناپارێزن (لەسزای خوا)
إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ
Open ayah 26:125بێگومان من پێغەمبەرێکی ئەمینم بۆ ئێوە
فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
Open ayah 26:126کەواتە لەخوا بترسن و گوێڕایەڵی من بکەن
وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
Open ayah 26:127وە من داوای ھیچ کرێیەکتان لێ ناکەم لەسەر ئەو (ڕێنمونی کردنەتان) (چونکە) پاداشتی من تەنھا لەسەر پەروەردگاری جیھانیانە
أَتَبۡنُونَ بِكُلِّ رِيعٍ ءَايَةٗ تَعۡبَثُونَ
Open ayah 26:128ئایا ئێوە لەھەموو شوێنێکی بەرزی (سەرە رێگا) بورجێک دروست دەکەن بەبێ ھودە
وَتَتَّخِذُونَ مَصَانِعَ لَعَلَّكُمۡ تَخۡلُدُونَ
Open ayah 26:129وە چەند کۆشک و قەڵای بەھێز (کارگە) دروست دەکەن بەو ئومێدەی ھەر بمێننەوە ونەمرن
وَإِذَا بَطَشۡتُم بَطَشۡتُمۡ جَبَّارِينَ
Open ayah 26:130وە ھەر کاتێک دەست بوەشێنن ستەمکارانە دەست دەوەشێنن
فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
Open ayah 26:131کەواتە لەخوا بترسن و گوێڕایەڵی من بکەن
وَٱتَّقُواْ ٱلَّذِيٓ أَمَدَّكُم بِمَا تَعۡلَمُونَ
Open ayah 26:132وە لە (سزای) ئەو خوایە بترسن وخۆتان بپارێزن کەخۆتان دەزانن چی پێ بەخشیون
أَمَدَّكُم بِأَنۡعَٰمٖ وَبَنِينَ
Open ayah 26:133ئاژەڵ و ماڵات و منداڵ
وَجَنَّٰتٖ وَعُيُونٍ
Open ayah 26:134وه باخ و کانیاوی زۆری پێداون
إِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ عَذَابَ يَوۡمٍ عَظِيمٖ
Open ayah 26:135بەڕاستی من دەترسم دووچارتان ببێت سزای ڕۆژێکی زۆر گەورەی (دژوارو پڕ لەسزا)
قَالُواْ سَوَآءٌ عَلَيۡنَآ أَوَعَظۡتَ أَمۡ لَمۡ تَكُن مِّنَ ٱلۡوَٰعِظِينَ
Open ayah 26:136ووتیان (بەھود علیە السلام) لای ئێمە یەکسانە ئامۆژگاری بکەیت یا ئامۆژگاری نەکەیت
إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا خُلُقُ ٱلۡأَوَّلِينَ
Open ayah 26:137ئەمەی(تۆ ھێناوتە) تەنھا درۆو دەلەسەی پێشینانە
وَمَا نَحۡنُ بِمُعَذَّبِينَ
Open ayah 26:138وە ئێمە سزا نادرێین
فَكَذَّبُوهُ فَأَهۡلَكۡنَٰهُمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
Open ayah 26:139ئیتر باوەڕیان پێ نەھێنا بۆیە ئێمەش لەناومان بردن بێگومان لەوەدا (باسکرا) نیشانەی گەورە ھەیە بەڵام زۆربەیان باوەڕدار نەبوون
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
Open ayah 26:140بێگومان پەروەردگارت تەنھا ئەو خاوەن دەسەڵات و بە بەزەییە
كَذَّبَتۡ ثَمُودُ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
Open ayah 26:141گەلی سەمود پێغەمبەرانیان بەدرۆزن زانی
إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ صَٰلِحٌ أَلَا تَتَّقُونَ
Open ayah 26:142کاتێ صاڵح ( علیە السلام )ی برایان پێی ووتن ئایا (لەسزای خوا) خۆتان ناپارێزن
إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ
Open ayah 26:143بێگومان من پێغەمبەرێکی ئەمینم بۆ ئێوە
فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
Open ayah 26:144کەواتە لەخوا بترسن و گوێڕایەڵی من بکەن
وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
Open ayah 26:145وە من داوای ھیچ کرێیەکتان لێ ناکەم لەسەر ئەو (ڕێنمونی کردنەتان) (چونکە) پاداشتی من تەنھا لەسەر پەروەردگاری جیھانیانە
أَتُتۡرَكُونَ فِي مَا هَٰهُنَآ ءَامِنِينَ
Open ayah 26:146(وا دەزانن) وازتان لێ دەھێنرێ لەدونیادا بەھێمنی (دەژین)
فِي جَنَّٰتٖ وَعُيُونٖ
Open ayah 26:147لەناو باخات و کانیاوی زۆردا
وَزُرُوعٖ وَنَخۡلٖ طَلۡعُهَا هَضِيمٞ
Open ayah 26:148وە لەناو کشتوکاڵی زۆرو باخاتی دار خورمای میوە گەییودا
وَتَنۡحِتُونَ مِنَ ٱلۡجِبَالِ بُيُوتٗا فَٰرِهِينَ
Open ayah 26:149وە لەچیاکان دا خانوو دادەتاشن زۆر بەلێزانانە
فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
Open ayah 26:150کەواتە لەخوا بترسن و گوێڕایەڵی من بکەن
وَلَا تُطِيعُوٓاْ أَمۡرَ ٱلۡمُسۡرِفِينَ
Open ayah 26:151وە گوێڕایەڵی زیادە ڕەوان مەکەن
ٱلَّذِينَ يُفۡسِدُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَا يُصۡلِحُونَ
Open ayah 26:152ئەوانەی خراپەکاری دەکەن لەزەویدا وە کردەوەی چاک ناکەن
قَالُوٓاْ إِنَّمَآ أَنتَ مِنَ ٱلۡمُسَحَّرِينَ
Open ayah 26:153ووتیان (بە صاڵح علیە السلام) تۆ تەنھا یەکێکی لە جادو لێکراوان
مَآ أَنتَ إِلَّا بَشَرٞ مِّثۡلُنَا فَأۡتِ بِـَٔايَةٍ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ
Open ayah 26:154تۆ تەنھا مرۆڤێکی وەک ئێمە دەی ئایەت و موعجیزەیەکمان بۆ بھێنە ئەگەر لەڕاستگۆیانی
قَالَ هَٰذِهِۦ نَاقَةٞ لَّهَا شِرۡبٞ وَلَكُمۡ شِرۡبُ يَوۡمٖ مَّعۡلُومٖ
Open ayah 26:155(صاڵح علیە السلام) ووتی ئەم وشترە مێینە (موعجیزە) یە ئاو خواردنەوە ڕۆژێک بۆ ئەوە و ڕۆژێکیش بۆ ئێوەیە
وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوٓءٖ فَيَأۡخُذَكُمۡ عَذَابُ يَوۡمٍ عَظِيمٖ
Open ayah 26:156دەستی بۆ مەبەن بەخراپە ئەگینا سزای تۆڵەی ڕۆژێکی گەورە تووشتان دێت
فَعَقَرُوهَا فَأَصۡبَحُواْ نَٰدِمِينَ
Open ayah 26:157کەچی ئەوان سەریان بڕی ئەوسا پەشیمان بوونەوە (لەترسی تۆڵەی خوا)
فَأَخَذَهُمُ ٱلۡعَذَابُۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
Open ayah 26:158ئەمجا سزای (خراپەکەیان) ئەوانی گرت بەڕاستی لەمەدا (باسکرا) نیشانەیەکی گەورە ھەیە بەڵام زۆر بەیان باوەڕدار نەبوون
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
Open ayah 26:159بێگومان پەروەردگارت تەنھا ئەو خاوەن دەسەڵات و بە بەزەییە
كَذَّبَتۡ قَوۡمُ لُوطٍ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
Open ayah 26:160گەلی لوط پێغەمبەرانیان بەدرۆزن دانا
إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ لُوطٌ أَلَا تَتَّقُونَ
Open ayah 26:161کاتێ لوطی برایان (علیە السلام) ووتی پێیان ئایا ئێوە لەخوا ناترسن خۆ ناپارێزن
إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ
Open ayah 26:162بێگومان من پێغەمبەرێکی ئەمینم بۆ ئێوە
فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
Open ayah 26:163کەواتە لەخوا بترسن و گوێڕایەڵی من بکەن
وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
Open ayah 26:164وە من داوای ھیچ کرێیەکتان لێ ناکەم لەسەر ئەو (ڕێنمونی کردنەتان) (چونکە) پاداشتی من تەنھا لەسەر پەروەردگاری جیھانیانە
أَتَأۡتُونَ ٱلذُّكۡرَانَ مِنَ ٱلۡعَٰلَمِينَ
Open ayah 26:165ئایا لەناو (ھەموو خەڵکی) جیھانیاندا ئێوە نێربازی دەکەن
وَتَذَرُونَ مَا خَلَقَ لَكُمۡ رَبُّكُم مِّنۡ أَزۡوَٰجِكُمۚ بَلۡ أَنتُمۡ قَوۡمٌ عَادُونَ
Open ayah 26:166وە وازدێنن لەو ھاوسەرانەتان کەپەروەردگارتان بۆی دروست کردون نەخێر بەڵکو ئێوە کۆمەڵێکن دەرچوو لەسنوری ئارەزوو
قَالُواْ لَئِن لَّمۡ تَنتَهِ يَٰلُوطُ لَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُخۡرَجِينَ
Open ayah 26:167ووتیان: بەڕاستی ئەی لوط ئەگەر واز نەھێنیت (لەم کارەت) بێگومان لەدەرکراوان دەبیت (لەم خاکە)
قَالَ إِنِّي لِعَمَلِكُم مِّنَ ٱلۡقَالِينَ
Open ayah 26:168(لوط) ووتی بێگومان من زۆر قەڵس و بێزارم لەو کردەوەتان (لە نێربازی)
رَبِّ نَجِّنِي وَأَهۡلِي مِمَّا يَعۡمَلُونَ
Open ayah 26:169ئەی پەروەردگارم خۆم و ماڵ و خێزانم ڕزگار بکە لە (تۆڵەی) ئەو کردەوەی ئەوان دەیکەن
فَنَجَّيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥٓ أَجۡمَعِينَ
Open ayah 26:170ئەمجا ئێمەش لوط و ھەموو خێزانەکەیمان رزگار کرد
إِلَّا عَجُوزٗا فِي ٱلۡغَٰبِرِينَ
Open ayah 26:171بێجگە لەپیرەژنێک (ژنەکەی لوط) کە لەجێماوان و(تیاچوان) بوو
ثُمَّ دَمَّرۡنَا ٱلۡأٓخَرِينَ
Open ayah 26:172پاشان ئەوانی ترمان لەناو برد
وَأَمۡطَرۡنَا عَلَيۡهِم مَّطَرٗاۖ فَسَآءَ مَطَرُ ٱلۡمُنذَرِينَ
Open ayah 26:173وە بارانێکمان (لەبەرد) بەسەریاندا باراند ئەمجا ئای چ خراپ بوو بارانی ترسێنراوەکان
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
Open ayah 26:174بەڕاستی لەمەدا (باسکرا) پەندێکی گەورە ھەیە بەڵام زۆربەیان باوەڕدار نەبوون
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
Open ayah 26:175بێگومان پەروەردگارت زاڵ و میھرەبانە
كَذَّبَ أَصۡحَٰبُ لۡـَٔيۡكَةِ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
Open ayah 26:176خاوەنی باخاتە چڕو پڕەکانیش پێغەمبەرانیان بەدرۆزن دانا
إِذۡ قَالَ لَهُمۡ شُعَيۡبٌ أَلَا تَتَّقُونَ
Open ayah 26:177کاتێ شوعەیب (علیە السلام) پێی ووتن: ئایا خۆتان ناپارێزن و لەخوا ناترسن
إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ
Open ayah 26:178بەڕاستی من پێغەمبەرێکی ئەمینم بۆ ئێوە
فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
Open ayah 26:179کەوابوو لەخوا بترسن و گوێرایەڵی من بکەن
وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
Open ayah 26:180وە من ھیچ کرێ و پاداشتێ لەئێوە داوا ناکەم لەسەر پێغەمبەرایەتیەکەم پاداشتی من تەنھا لای پەروەردگای جیھانیانە
۞أَوۡفُواْ ٱلۡكَيۡلَ وَلَا تَكُونُواْ مِنَ ٱلۡمُخۡسِرِينَ
Open ayah 26:181ڕێك وڕاست پێوانە بکەن وە لەزیان دەران مەبن (لەپێوانەدا ناتەواو بیپێون)
وَزِنُواْ بِٱلۡقِسۡطَاسِ ٱلۡمُسۡتَقِيمِ
Open ayah 26:182وە بەتەرازوویەکی ڕاست و رێك کێشانە بکەن
وَلَا تَبۡخَسُواْ ٱلنَّاسَ أَشۡيَآءَهُمۡ وَلَا تَعۡثَوۡاْ فِي ٱلۡأَرۡضِ مُفۡسِدِينَ
Open ayah 26:183و کەم و کوڕی مەکەن لەشتەکانی خەڵکیدا (ھیچ مافێکیان ژێر پێ مەخەن) وە ڕۆمەچن لەزەویدا بەخراپەکاریتان
وَٱتَّقُواْ ٱلَّذِي خَلَقَكُمۡ وَٱلۡجِبِلَّةَ ٱلۡأَوَّلِينَ
Open ayah 26:184وە بترسن لەو زاتەی کە ئێوە و خەڵکانی پێشوویشی دروستکردووە
قَالُوٓاْ إِنَّمَآ أَنتَ مِنَ ٱلۡمُسَحَّرِينَ
Open ayah 26:185ووتیان تۆ تەنھا لەجادو لێکراوانی
وَمَآ أَنتَ إِلَّا بَشَرٞ مِّثۡلُنَا وَإِن نَّظُنُّكَ لَمِنَ ٱلۡكَٰذِبِينَ
Open ayah 26:186وە تۆ تەنھا مرۆڤێکی وەك ئێمەی و بەڕاستی ئێمە واگومانت پێ دەبەین لەدرۆزنان بیت
فَأَسۡقِطۡ عَلَيۡنَا كِسَفٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ
Open ayah 26:187دەی چەند پارچەیەك لەئاسمان بخەرە خوارەوە بەسەرماندا ئەگەر تۆ لە ڕاستگۆیانی
قَالَ رَبِّيٓ أَعۡلَمُ بِمَا تَعۡمَلُونَ
Open ayah 26:188(شوعەیب) ووتی پەروەردگارم چاك دەزانێت بەھەر کردەوەیەك کەدەیکەن
فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَهُمۡ عَذَابُ يَوۡمِ ٱلظُّلَّةِۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَذَابَ يَوۡمٍ عَظِيمٍ
Open ayah 26:189ئەمجا شوعەیبیان بەدرۆزن زانی بەو ھۆیەوە سزای ڕۆژی سێبەری (ھەور) گرتنی بەڕاستی ئەو سزایە سزای رۆژێکی زۆر گەورە بوو
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
Open ayah 26:190بەڕاستی لەمەدا (باسکرا) پەندێکی گەورە ھەیە بەڵام زۆربەیان باوەڕدار نەبوون
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
Open ayah 26:191بێگومان پەروەردگارت زاڵ و میھرەبانە
وَإِنَّهُۥ لَتَنزِيلُ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
Open ayah 26:192و بەڕاستی ئەم (قورئانە) دابەزێنراوی پەروەردگاری جیھانیانە
نَزَلَ بِهِ ٱلرُّوحُ ٱلۡأَمِينُ
Open ayah 26:193جوبرەیلی ئەمین ھێنایە خوارەوە
عَلَىٰ قَلۡبِكَ لِتَكُونَ مِنَ ٱلۡمُنذِرِينَ
Open ayah 26:194بۆ سەردڵی تۆ بۆ ئەوەی لەترسێنەران بیت
بِلِسَانٍ عَرَبِيّٖ مُّبِينٖ
Open ayah 26:195بەزمانێکی عەرەبی ڕوون و پاراو
وَإِنَّهُۥ لَفِي زُبُرِ ٱلۡأَوَّلِينَ
Open ayah 26:196وە بەڕاستی (باسی قورئان) لەکتێبی پێغەمبەرە پێشووەکاندا ھەیە
أَوَلَمۡ يَكُن لَّهُمۡ ءَايَةً أَن يَعۡلَمَهُۥ عُلَمَٰٓؤُاْ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ
Open ayah 26:197ئایا ئەمە بەڵگەیەکی ڕوون نەبوو بۆیان (بۆ بێ باوەڕانی قوڕەیش) کەزانایانی بەنی ئیسرائیل ئەو (دەنگ و باسی قورئانە) دەزانن
وَلَوۡ نَزَّلۡنَٰهُ عَلَىٰ بَعۡضِ ٱلۡأَعۡجَمِينَ
Open ayah 26:198ئەگەر ئێمە ئەو (قورئانە)مان بناردایەتە خوارەوە بۆ سەر کەسێکی عەجەمی
فَقَرَأَهُۥ عَلَيۡهِم مَّا كَانُواْ بِهِۦ مُؤۡمِنِينَ
Open ayah 26:199ئەمجا بیخوێندایەتەوە بەسەریاندا (بەسەر بێ باوەڕانی مەککەدا) باوەڕیان پێ نەدەھێنا
كَذَٰلِكَ سَلَكۡنَٰهُ فِي قُلُوبِ ٱلۡمُجۡرِمِينَ
Open ayah 26:200ئا بەو جۆرە ئەو (قورئان)مان خستۆتە ناو دڵی تاوانبارانەوە
لَا يُؤۡمِنُونَ بِهِۦ حَتَّىٰ يَرَوُاْ ٱلۡعَذَابَ ٱلۡأَلِيمَ
Open ayah 26:201کەچی ھەر باوەڕی پێ ناھێنن ھەتا سزای سەخت بەچاوی خۆیان دەبینن (جا باوەڕ دەھێنن)
فَيَأۡتِيَهُم بَغۡتَةٗ وَهُمۡ لَا يَشۡعُرُونَ
Open ayah 26:202ئەویش لە ناکاودا دێت بۆیان کەئەوان ھەستی پێ ناکەن
فَيَقُولُواْ هَلۡ نَحۡنُ مُنظَرُونَ
Open ayah 26:203ئەوسا ئەڵێن ئا خۆ مۆڵەتمان پێ دەدرێت
أَفَبِعَذَابِنَا يَسۡتَعۡجِلُونَ
Open ayah 26:204دەی ئایا ئەوان پەلەی سزای ئێمەیانە
أَفَرَءَيۡتَ إِن مَّتَّعۡنَٰهُمۡ سِنِينَ
Open ayah 26:205تۆ پێم بڵێ ئەگەر چەند ساڵێك بەخۆشی بیانژێنین
ثُمَّ جَآءَهُم مَّا كَانُواْ يُوعَدُونَ
Open ayah 26:206لە پاشان ئەو سزایەی کە لێی ترسێنرا بوون بێت بۆیان
مَآ أَغۡنَىٰ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يُمَتَّعُونَ
Open ayah 26:207سوودیان پێ ناگەیەنێت ئەو ھەموو خۆشی و ڕابواردنەی بەوان درابوو
وَمَآ أَهۡلَكۡنَا مِن قَرۡيَةٍ إِلَّا لَهَا مُنذِرُونَ
Open ayah 26:208ھیچ شارو گوندێکمان لەناو نەبردووە دڵنیابە ترسێنەرانێکی ھەبووە
ذِكۡرَىٰ وَمَا كُنَّا ظَٰلِمِينَ
Open ayah 26:209بۆ ئەوەی بیربکەنەوە، وە ئێمە ستەمکار نەبووین (لەسزادانیاندا)
وَمَا تَنَزَّلَتۡ بِهِ ٱلشَّيَٰطِينُ
Open ayah 26:210شەیتانەکان ئەو (قورئانە)یان نەھێناوەتە خوارەوە
وَمَا يَنۢبَغِي لَهُمۡ وَمَا يَسۡتَطِيعُونَ
Open ayah 26:211نەشیاوی ئەوەن و نەدەشتوانن
إِنَّهُمۡ عَنِ ٱلسَّمۡعِ لَمَعۡزُولُونَ
Open ayah 26:212بەڕاستی شەیتانەکان لەگوێگرتنی(ھەواڵی ئاسمان) ڕێگری کراون
فَلَا تَدۡعُ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَتَكُونَ مِنَ ٱلۡمُعَذَّبِينَ
Open ayah 26:213کەواتە ھیچ پەرستراوێکی تر نەپەرستی لەگەڵ خوادا ئەگینا لەسزا دراوان دەبیت
وَأَنذِرۡ عَشِيرَتَكَ ٱلۡأَقۡرَبِينَ
Open ayah 26:214خزم و کەسە زۆر نزیکەکانت بترسێنە
وَٱخۡفِضۡ جَنَاحَكَ لِمَنِ ٱتَّبَعَكَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
Open ayah 26:215و باڵی بەزەیی و نەرم و نیانیت ڕاخە بۆ ئەو باوەڕدارانەی کەشوێنت کەوتوون
فَإِنۡ عَصَوۡكَ فَقُلۡ إِنِّي بَرِيٓءٞ مِّمَّا تَعۡمَلُونَ
Open ayah 26:216ئەمجا ئەگەر سەرپێچیان کردیت ئەوسا پێیان بڵێ: بەڕاستی من بەریم لەوەی ئێوە دەیکەن
وَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱلۡعَزِيزِ ٱلرَّحِيمِ
Open ayah 26:217وە پشت بەو خوایە ببەستە کەزاڵ و بە بەزەییە
ٱلَّذِي يَرَىٰكَ حِينَ تَقُومُ
Open ayah 26:218ئەو (خوایە) کە دەتبینێت کاتێ بەتەنیا نوێژ دەکەی
وَتَقَلُّبَكَ فِي ٱلسَّٰجِدِينَ
Open ayah 26:219وە (دەبینێ) نوێژ کردنت لەناو نوێژگەراندا (کەپێش نوێژیان بۆ دەکەیت)
إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ
Open ayah 26:220بەڕاستی تەنھا ئەوە بیسەر و ئاگادار
هَلۡ أُنَبِّئُكُمۡ عَلَىٰ مَن تَنَزَّلُ ٱلشَّيَٰطِينُ
Open ayah 26:221ھەواڵتان بدەمێ کە شەیتانەکان دادەبەزنە سەرکێ؟
تَنَزَّلُ عَلَىٰ كُلِّ أَفَّاكٍ أَثِيمٖ
Open ayah 26:222دادەبەزنە سەر ھەموو (کەسێکی) زۆر درۆزنی زۆر تاوانبار
يُلۡقُونَ ٱلسَّمۡعَ وَأَكۡثَرُهُمۡ كَٰذِبُونَ
Open ayah 26:223باش گوێ دەگرن (بۆ شەیتانەکان) وە زۆربەیان درۆزنن (لەو ھەواڵانەدا دەیدەن بەخەڵکی)
وَٱلشُّعَرَآءُ يَتَّبِعُهُمُ ٱلۡغَاوُۥنَ
Open ayah 26:224(پێغەمبەر ﷺ شاعیر نیە) (چونکە) شاعیرەکان تەنھا گومڕاکان شوێنیان دەکەون
أَلَمۡ تَرَ أَنَّهُمۡ فِي كُلِّ وَادٖ يَهِيمُونَ
Open ayah 26:225ئایا نابینیت کەئەوانە بەھەموو دۆڵ و شیوێکدا بەسەر لێشێواوی دەڕۆن (شیعر دەڵێن)
وَأَنَّهُمۡ يَقُولُونَ مَا لَا يَفۡعَلُونَ
Open ayah 26:226وە بەڕاستی ئەوانە شتێك دەڵێن کەخۆیان نایکەن
إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَذَكَرُواْ ٱللَّهَ كَثِيرٗا وَٱنتَصَرُواْ مِنۢ بَعۡدِ مَا ظُلِمُواْۗ وَسَيَعۡلَمُ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓاْ أَيَّ مُنقَلَبٖ يَنقَلِبُونَ
Open ayah 26:227جگە لەوانەیان بڕوایان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە وە یادو زیکری خوایان زۆر کردووە وە تۆڵەیان سەندووە لەپاش ئەوە ستەمیان لێکراوە وە ئەوانەی ستەمیان کردووە لەمەودوا دەزانن کەچۆن گەڕانەوەیەك دەگەڕێنەوە(بۆ لای خوا دوای مردن)