طه
Taa-Haa
Translation: Kurdish - Burhan Muhammad-Amin · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده.
مَآ أَنزَلۡنَا عَلَيۡكَ ٱلۡقُرۡءَانَ لِتَشۡقَىٰٓ
Open ayah 20:2ئه ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئێمه ئه‌و قورئانه‌مان دانه‌به‌زاندووه بۆ سه‌ر تۆ تاتووشی خه‌فه‌ت و غه‌م و په‌ژاره ببیت.
إِلَّا تَذۡكِرَةٗ لِّمَن يَخۡشَىٰ
Open ayah 20:3به‌ڵکو یادخه‌ره‌وه‌یه، بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که له لێپرسینه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار ده‌ترسێت.
تَنزِيلٗا مِّمَّنۡ خَلَقَ ٱلۡأَرۡضَ وَٱلسَّمَٰوَٰتِ ٱلۡعُلَى
Open ayah 20:4قورئان، له‌لایه‌ن زاتێکه‌وه به‌ش به‌ش دابه‌زیووه، که زه‌وی دروست کردووه و ئاسمانه بڵنده‌کانی به‌دی هێناوه.
ٱلرَّحۡمَٰنُ عَلَى ٱلۡعَرۡشِ ٱسۡتَوَىٰ
Open ayah 20:5خوای میهره‌بان به‌سه‌ر ته‌ختی فه‌مانڕه‌وایه‌تی خۆیه‌وه وه‌ستاوه (عه‌رشی ئه‌و زاته له سه‌رو حه‌وت چین ئاسمانه‌وه‌یه و له‌وێوه سه‌رپه‌رشتی هه‌موو به دیهێنراوه‌کان ده‌کات، سه‌رنجی لاپه‌ڕه 249 ئایه‌تی ژماره /2 الرعد).
لَهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا وَمَا تَحۡتَ ٱلثَّرَىٰ
Open ayah 20:6هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویداو هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه و هه‌رچی له ژێر خاکدایه (هه‌ر هه‌مووی) خوا خاوه‌نیانه.
وَإِن تَجۡهَرۡ بِٱلۡقَوۡلِ فَإِنَّهُۥ يَعۡلَمُ ٱلسِّرَّ وَأَخۡفَى
Open ayah 20:7خۆ ئه‌گه‌ر به‌ئاشکرا قسه بکه‌یت، ئه‌وه بێگومان ئه‌و زاته به‌نهێنی و له نهێنیش په‌نهانتر ده‌زانێت.
ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ لَهُ ٱلۡأَسۡمَآءُ ٱلۡحُسۡنَىٰ
Open ayah 20:8الله زاتێکه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، هه‌رچی ناوه پیرۆز‌و سیفاته جوانه‌کان هه‌یه هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه.
وَهَلۡ أَتَىٰكَ حَدِيثُ مُوسَىٰٓ
Open ayah 20:9ئه ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئایا هه‌واڵی به‌سه‌رهاتی موسات پێگه‌یشتووه؟!
إِذۡ رَءَا نَارٗا فَقَالَ لِأَهۡلِهِ ٱمۡكُثُوٓاْ إِنِّيٓ ءَانَسۡتُ نَارٗا لَّعَلِّيٓ ءَاتِيكُم مِّنۡهَا بِقَبَسٍ أَوۡ أَجِدُ عَلَى ٱلنَّارِ هُدٗى
Open ayah 20:10کاتێک ئاگرێکی بینی (له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ میسر، له شه‌وێکی ساردا، له بیابانی سینادا) به‌خێزانکه‌ی وت: ئێوه لێره بن، به‌ڕاستی من ئاگرێکم به‌دی کردووه، (با برۆم) به‌ڵکو سه‌لکه بزوتێکتان بۆ بهێنم، یان که‌سێکم ده‌ست بکه‌وێت ڕێنموویم بکا‌ت.
فَلَمَّآ أَتَىٰهَا نُودِيَ يَٰمُوسَىٰٓ
Open ayah 20:11جا کاتێک نزیکی ئاگره‌که بۆوه، بانگی لێ‌کرا: ئه‌ی مو‌سا..
إِنِّيٓ أَنَا۠ رَبُّكَ فَٱخۡلَعۡ نَعۡلَيۡكَ إِنَّكَ بِٱلۡوَادِ ٱلۡمُقَدَّسِ طُوٗى
Open ayah 20:12دڵنیابه من په‌روه‌ردگاری تۆم، که‌واته پێڵاوه‌کانت دا بکه‌نه، چونکه بێگومان تۆ له دۆڵی پیرۆزی - طوی- دایت.
وَأَنَا ٱخۡتَرۡتُكَ فَٱسۡتَمِعۡ لِمَا يُوحَىٰٓ
Open ayah 20:13منیش هه‌ڵم بژاردوویت (بۆ ڕابه‌رایه‌تی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی) جا گوێ بگره بۆ ئه‌و شتانه‌ی له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه پێت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
إِنَّنِيٓ أَنَا ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنَا۠ فَٱعۡبُدۡنِي وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ لِذِكۡرِيٓ
Open ayah 20:14به‌ڕاستی هه‌ر من (الله) م، من خوام، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له من، که‌واته هه‌ر من بپه‌ر‌سته و نوێژه‌کانیشت به‌چاکی ئه‌نجام بده، تا هه‌میشه منت له یاد بێت.
إِنَّ ٱلسَّاعَةَ ءَاتِيَةٌ أَكَادُ أُخۡفِيهَا لِتُجۡزَىٰ كُلُّ نَفۡسِۭ بِمَا تَسۡعَىٰ
Open ayah 20:15بێگومان ڕۆژی قیامه‌ت به‌ڕێوه‌یه و هه‌ر دێت، نزیکه بیشارمه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو که‌سێک به گوێره‌ی کار‌و کرده‌وه و هه‌وڵ و کۆششی پاداشت بدرێته‌وه.
فَلَا يَصُدَّنَّكَ عَنۡهَا مَن لَّا يُؤۡمِنُ بِهَا وَٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ فَتَرۡدَىٰ
Open ayah 20:16(ئه‌ی مو‌سا): نه‌یه‌ڵیت ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕیان به‌قیامه‌ت نیه و شوێنی ئاره‌زووی خۆیان که‌وتوون، (له‌و ڕاستیه) وێڵت بکه‌ن، چونکه ئه‌وسا تیاده‌چیت و زه‌ره‌ر ده‌که‌یت.
وَمَا تِلۡكَ بِيَمِينِكَ يَٰمُوسَىٰ
Open ayah 20:17(ئینجا خوای گه‌وره پرسی) ئه‌ی مو‌سا: ئه‌ی ئه‌وه چیه، به‌ده‌ستی ڕاسته‌وه (گرتووته).
قَالَ هِيَ عَصَايَ أَتَوَكَّؤُاْ عَلَيۡهَا وَأَهُشُّ بِهَا عَلَىٰ غَنَمِي وَلِيَ فِيهَا مَـَٔارِبُ أُخۡرَىٰ
Open ayah 20:18مو‌سا وتی: ئه‌وه گۆچانه‌که‌مه، خۆمی به‌سه‌ردا ده‌ده‌م و (ده‌یماڵم به‌دره‌ختدا) تا گه‌ڵا بوه‌رێنم بۆ مه‌ڕه‌کانم، چه‌ند مه‌به‌ستێکی تریشم تێیدا هه‌یه.
قَالَ أَلۡقِهَا يَٰمُوسَىٰ
Open ayah 20:19خوا فه‌رمووی: ده فرێی بده ئه‌ی مو‌سا.
فَأَلۡقَىٰهَا فَإِذَا هِيَ حَيَّةٞ تَسۡعَىٰ
Open ayah 20:20جا هه‌ر که فرێی دا، یه‌کسه‌ر بوو به مارێکی زیندوو، به‌خێرایی ده‌جوڵایه‌وه.
قَالَ خُذۡهَا وَلَا تَخَفۡۖ سَنُعِيدُهَا سِيرَتَهَا ٱلۡأُولَىٰ
Open ayah 20:21خوا فه‌رمووی: بیگره و مه‌ترسه، وه‌ک ئه‌وسای خۆی لێده‌که‌ینه‌وه.
وَٱضۡمُمۡ يَدَكَ إِلَىٰ جَنَاحِكَ تَخۡرُجۡ بَيۡضَآءَ مِنۡ غَيۡرِ سُوٓءٍ ءَايَةً أُخۡرَىٰ
Open ayah 20:22ده‌ستیشت بخه‌ره ژێر باڵته‌وه، ئه‌و کاته به‌ڕه‌نگی سپی و دره‌وشاوه‌یی دێته ده‌ره‌وه، بێ ئه‌وه‌ی عه‌یبدار ببێت، ئه‌وه‌ش نیشانه و به‌ڵگه‌یه‌کی تره.
لِنُرِيَكَ مِنۡ ءَايَٰتِنَا ٱلۡكُبۡرَى
Open ayah 20:23(ئه‌م شتانه بۆ ئه‌وه‌یه) تا هه‌ندێک له موعجیزه گه‌وره‌کانی خۆمانت نیشان بده‌ین.
ٱذۡهَبۡ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ إِنَّهُۥ طَغَىٰ
Open ayah 20:24ده بچۆ بۆ لای فیرعه‌ون چونکه بێگومان یاخی یه و له سنوور ده‌رچووه.
قَالَ رَبِّ ٱشۡرَحۡ لِي صَدۡرِي
Open ayah 20:25(مو‌سا که‌وته نزا کردن) وتی: په‌روه‌ردگارا سینه و دڵ و ده‌روونم ئاسووده و گوشاد بکه.
وَيَسِّرۡ لِيٓ أَمۡرِي
Open ayah 20:26ئیش و کار‌و هه‌وڵ و کۆششم بۆ ئاسان بکه.
وَٱحۡلُلۡ عُقۡدَةٗ مِّن لِّسَانِي
Open ayah 20:27گرێی زمانم بکه‌ره‌وه و زمانم گۆیا و پاراو بکه
يَفۡقَهُواْ قَوۡلِي
Open ayah 20:28تا له قسه‌و گوفتارو مه‌رامم تێنگه‌ن.
وَٱجۡعَل لِّي وَزِيرٗا مِّنۡ أَهۡلِي
Open ayah 20:29له که‌س و کاریشم هاوکار و یارمه‌تیده‌رێکم بۆ بڕیاربده.
هَٰرُونَ أَخِي
Open ayah 20:30(حه‌ز ده‌که‌م) هاروونی برام بێت،
ٱشۡدُدۡ بِهِۦٓ أَزۡرِي
Open ayah 20:31خوایه پشتمی پێ به‌هێز بکه،
وَأَشۡرِكۡهُ فِيٓ أَمۡرِي
Open ayah 20:32بیکه هاوبه‌ش و یاریده‌ده‌رم، له‌گه‌یاندنی (په‌یامه‌که‌تدا).
كَيۡ نُسَبِّحَكَ كَثِيرٗا
Open ayah 20:33تا ته‌سبیحات و ستایشی تۆ زۆر بکه‌ین،
وَنَذۡكُرَكَ كَثِيرًا
Open ayah 20:34زۆر یادی تۆش بکه‌ین و ناوی تۆ به‌رین.
إِنَّكَ كُنتَ بِنَا بَصِيرٗا
Open ayah 20:35چونکه به‌ڕاستی تۆ هه‌میشه بینای به حاڵی ئێمه، به هه‌ڵس و که‌وتی ئێمه، به هه‌موو شتێکی ئێمه.
قَالَ قَدۡ أُوتِيتَ سُؤۡلَكَ يَٰمُوسَىٰ
Open ayah 20:36(خوای گه‌وره‌ش) فه‌رمووی: ئه‌ی مو‌سا هه‌موو داخوازیه‌کانت به‌جێ یه و په‌سه‌نده و هه‌موویانت پێدرا.
وَلَقَدۡ مَنَنَّا عَلَيۡكَ مَرَّةً أُخۡرَىٰٓ
Open ayah 20:37سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه جارێکی تریش منه‌تمان ناوه‌ته سه‌ر تۆ‌و لای ڕه‌حمه‌تمان لێکردوویته‌وه..
إِذۡ أَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰٓ أُمِّكَ مَا يُوحَىٰٓ
Open ayah 20:38کاتێک ئێمه ئه‌وه‌ی پێوست بوو به‌دایکت ڕابگه‌یه‌نرێت، پێمان گه‌یاند..
أَنِ ٱقۡذِفِيهِ فِي ٱلتَّابُوتِ فَٱقۡذِفِيهِ فِي ٱلۡيَمِّ فَلۡيُلۡقِهِ ٱلۡيَمُّ بِٱلسَّاحِلِ يَأۡخُذۡهُ عَدُوّٞ لِّي وَعَدُوّٞ لَّهُۥۚ وَأَلۡقَيۡتُ عَلَيۡكَ مَحَبَّةٗ مِّنِّي وَلِتُصۡنَعَ عَلَىٰ عَيۡنِيٓ
Open ayah 20:39که بیخه‌ره ناو تابوتێکی تایبه‌ته‌وه، ئینجا بیخه‌ره ده‌ریاوه، با ده‌ریا به‌ره‌و که‌نار بیبات، تا سه‌ره‌نجام دوژمنه‌که‌ی من و دوژمنه‌که‌ی ئه‌و بیگرێته‌وه، خۆشه‌ویستیم ڕژاند به‌سه‌رتدا، تا له ژێر چاودێری مندا گه‌وره ببیت.
إِذۡ تَمۡشِيٓ أُخۡتُكَ فَتَقُولُ هَلۡ أَدُلُّكُمۡ عَلَىٰ مَن يَكۡفُلُهُۥۖ فَرَجَعۡنَٰكَ إِلَىٰٓ أُمِّكَ كَيۡ تَقَرَّ عَيۡنُهَا وَلَا تَحۡزَنَۚ وَقَتَلۡتَ نَفۡسٗا فَنَجَّيۡنَٰكَ مِنَ ٱلۡغَمِّ وَفَتَنَّٰكَ فُتُونٗاۚ فَلَبِثۡتَ سِنِينَ فِيٓ أَهۡلِ مَدۡيَنَ ثُمَّ جِئۡتَ عَلَىٰ قَدَرٖ يَٰمُوسَىٰ
Open ayah 20:40(له‌بیرت نه‌چێت) کاتێک خوشکه‌که‌ت ده‌ڕۆیشت و چاودێری تۆی ده‌کرد، (له نزیکی کۆشکی فیرعه‌ونه‌وه، بینی گیریان خواردووه به ده‌سته‌وه) وتی: باشه، ئایا که‌سێکتان پێ بڵێم تا بۆتان به‌خێو بکا‌ت، ئه‌وسا تۆمان گه‌ڕانده‌وه بۆ لای دایکت، تا چاوی ڕوون بێت و خه‌فه‌ت نه‌خوات، (ئه‌وه‌بوو که گه‌وره بوویت به‌هه‌ڵه) که‌سێکت کوشت، ئنجا ئێمه ڕزگارمان کردیت له غه‌م و په‌ژاره، به جۆره‌ها شێوه تۆمان تاقی کردۆته‌وه، ئیتر ئه‌وه‌بوو ساڵه‌ها له‌ناو خه‌ڵکی مه‌دینه‌دا مایته‌وه، (به‌شوانکاری ژیانی خۆتت برده سه‌ر) ئینجا ئه‌ی مو‌سا له‌کاتی دیاری کراودا هاتوویت (تا په‌یامی ئێمه وه‌ربگریت و ڕای بگه‌یه‌نیت)...
وَٱصۡطَنَعۡتُكَ لِنَفۡسِي
Open ayah 20:41(جا چاک بزانه) من تۆم دروست کردووه بۆ خۆم، (تا په‌یامی من ڕابگه‌یه‌نیت).
ٱذۡهَبۡ أَنتَ وَأَخُوكَ بِـَٔايَٰتِي وَلَا تَنِيَا فِي ذِكۡرِي
Open ayah 20:42ده‌ی بڕۆ خۆت و براکه‌ت هاوڕێ له‌گه‌ڵ موعجیزه‌کانمدا، نه‌که‌ن له‌گه‌یاندنی په‌یامی مندا سستی و خاوی بکه‌ن.
ٱذۡهَبَآ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ إِنَّهُۥ طَغَىٰ
Open ayah 20:43هه‌ردووکتان بچن بۆ لای فیرعه‌ون، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و له سنوور ده‌رچووه و له مه‌رزی به‌ندایه‌تی ترازاوه..
فَقُولَا لَهُۥ قَوۡلٗا لَّيِّنٗا لَّعَلَّهُۥ يَتَذَكَّرُ أَوۡ يَخۡشَىٰ
Open ayah 20:44هه‌ردووکتان به‌نه‌رمی و جوانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرێت، یان ترسی (سزای ئێمه) له ده‌روونیدا جێ بگرێت.
قَالَا رَبَّنَآ إِنَّنَا نَخَافُ أَن يَفۡرُطَ عَلَيۡنَآ أَوۡ أَن يَطۡغَىٰ
Open ayah 20:45موسا‌و هاروون وتیان: په‌روه‌ردگارا؛ ئێمه به‌ڕاستی ده‌ترسین په‌لامارمان بدات و له‌ناومان به‌رێت (پێش ئه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌تی پێ ڕابگه‌یه‌نین)، یان زیاتر سه‌رکه‌شیی بکا‌ت.
قَالَ لَا تَخَافَآۖ إِنَّنِي مَعَكُمَآ أَسۡمَعُ وَأَرَىٰ
Open ayah 20:46خوای گه‌وره فه‌رمووی: مه‌ترسن من به‌ڕاستی له‌گه‌ڵتاندام، ده‌بیسم و ده‌بینم (نایه‌ڵم ده‌ستدرێژی بکاته سه‌رتان).
فَأۡتِيَاهُ فَقُولَآ إِنَّا رَسُولَا رَبِّكَ فَأَرۡسِلۡ مَعَنَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ وَلَا تُعَذِّبۡهُمۡۖ قَدۡ جِئۡنَٰكَ بِـَٔايَةٖ مِّن رَّبِّكَۖ وَٱلسَّلَٰمُ عَلَىٰ مَنِ ٱتَّبَعَ ٱلۡهُدَىٰٓ
Open ayah 20:47ئینجا بچن بۆ لای و پێی بڵێن: ئێمه هه‌ردووکامان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری تۆوه ڕه‌وانه کراوین، (باوه‌ڕی پێ بهێنه) و نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش ئازاد بکه، با له گه‌ڵماندا بن، سزا‌و ئازاریان مه‌ده، به‌ڕاستی ئێمه، هاورێ له‌گه‌ڵ موعجیزه‌ی تایبه‌تی له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه ڕه‌وانه‌کراوین، سڵاویش له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه بێت که شوێنی هیدایه‌ت و ڕێبازی ڕاسته‌قینه که‌وتوون.
إِنَّا قَدۡ أُوحِيَ إِلَيۡنَآ أَنَّ ٱلۡعَذَابَ عَلَىٰ مَن كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ
Open ayah 20:48بێگومان ئێمه ئاگادارکراوین، که سزا‌و ئازار‌و به‌ڵا له‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه که ڕاستیه‌کان به درۆ ده‌زانن و پشتی تێ ده‌که‌ن لێی یاخی ده‌بن.
قَالَ فَمَن رَّبُّكُمَا يَٰمُوسَىٰ
Open ayah 20:49فیرعه‌ون به فیزه‌وه وتی: باسه ئه‌ی مو‌سا په‌روه‌ردگاری ئێوه کێیه؟!
قَالَ رَبُّنَا ٱلَّذِيٓ أَعۡطَىٰ كُلَّ شَيۡءٍ خَلۡقَهُۥ ثُمَّ هَدَىٰ
Open ayah 20:50مو‌سا وتی: په‌روه‌ردگارمان ئه‌و زاته‌یه که هه‌موو شتێکی به‌تایبه‌تی و ڕێک‌و پێکی دروست کردووه، پاشان ڕێنموویی کردووه، تا به‌چاکی ده‌وری خۆی ببینێت و (له خزمه‌تی ئاده‌میزادا بێت).
قَالَ فَمَا بَالُ ٱلۡقُرُونِ ٱلۡأُولَىٰ
Open ayah 20:51فیرعه‌ون وتی: ئه‌ی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ی که له‌وه‌و پێش تیاچوون، چیان لێهات و سه‌ره‌نجامیان چۆنه؟!
قَالَ عِلۡمُهَا عِندَ رَبِّي فِي كِتَٰبٖۖ لَّا يَضِلُّ رَبِّي وَلَا يَنسَى
Open ayah 20:52مو‌سا وتی: زانیاری ئه‌وانه، لای په‌روه‌ردگارمه‌و له دۆسیه‌کانی (لوح المحفوظ) دا پارێزراوه، په‌روه‌ردگاری من، هیچی لێ ون نابێت، هیچ شتێکیش فه‌رامۆش ناکات.
ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُمُ ٱلۡأَرۡضَ مَهۡدٗا وَسَلَكَ لَكُمۡ فِيهَا سُبُلٗا وَأَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَخۡرَجۡنَا بِهِۦٓ أَزۡوَٰجٗا مِّن نَّبَاتٖ شَتَّىٰ
Open ayah 20:53ئه‌و زاته‌ی که زه‌وی بۆ ئێوه بار هێناوه، وه‌کو لانکه و بێشکه (له‌سه‌ری ده‌حه‌وێنه‌وه)، هه‌روه‌ها جۆره‌ها ڕێگه‌ی (زه‌مینی و ئاسمانی و هه‌وایی) تیادا بۆ فه‌راهه‌م هێناون، له ئاسمانیشه‌وه باران داده‌به‌زێنێت، که به‌هۆیه‌وه چانده‌ها جووت ڕووه‌کی پێ ڕواندووه.
كُلُواْ وَٱرۡعَوۡاْ أَنۡعَٰمَكُمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّأُوْلِي ٱلنُّهَىٰ
Open ayah 20:54خه‌ڵکینه بخۆن (له‌و به‌رهه‌م و به‌ره‌که‌ته)، ماڵاته‌کانیشتان بله‌وه‌ڕێنن، به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه‌دا به‌ڵگه‌ونیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ که‌سانی ژیر‌و هۆشمه‌ند.
۞مِنۡهَا خَلَقۡنَٰكُمۡ وَفِيهَا نُعِيدُكُمۡ وَمِنۡهَا نُخۡرِجُكُمۡ تَارَةً أُخۡرَىٰ
Open ayah 20:55ئێمه ئێوه‌مان هه‌ر له‌م زه‌ویه دروست کردووه، (دوای ماوه‌یه‌ک) ده‌تانخه‌ینه‌وه ناوی، پاشان جارێکی تر دووباره له‌و زه‌ویه ده‌رتان ده‌هێنینه‌وه (بۆ لێپرسینه‌وه و وه‌رگرتنی ئه‌و پاداشته‌ی که شایسته‌ن).
وَلَقَدۡ أَرَيۡنَٰهُ ءَايَٰتِنَا كُلَّهَا فَكَذَّبَ وَأَبَىٰ
Open ayah 20:56سوێند به خوا به‌ڕاستی هه‌رچی به‌ڵگه و موعجیزه هه‌بوو نیشانی فیرعه‌ونماندا که‌چی هه‌ر هه‌مووی به‌درۆزانی و ئاماده نه‌بوو باوه‌ڕ بهێنێت، به‌ڵکو هه‌ر سه‌ری باداو یاخی بوو.
قَالَ أَجِئۡتَنَا لِتُخۡرِجَنَا مِنۡ أَرۡضِنَا بِسِحۡرِكَ يَٰمُوسَىٰ
Open ayah 20:57فیرعه‌ون (به ناڕه‌زاییه‌وه) وتی: ئه‌ی مو‌سا هاتووی بۆ لامان، تا له‌سه‌ر زه‌وی خۆمان به ده‌رکردنمان بده‌یت و ئاواره‌مان بکه‌یت، به‌هۆی جادووگه‌ریه‌که‌ته‌وه؟!
فَلَنَأۡتِيَنَّكَ بِسِحۡرٖ مِّثۡلِهِۦ فَٱجۡعَلۡ بَيۡنَنَا وَبَيۡنَكَ مَوۡعِدٗا لَّا نُخۡلِفُهُۥ نَحۡنُ وَلَآ أَنتَ مَكَانٗا سُوٗى
Open ayah 20:58که‌واته سوێند بێت ئێمه‌ش جادوویه‌کت بۆ ده‌هێنین وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆت، جا شوێن و کاتێک بۆ ئێمه‌و بۆ خۆت دابنێ، نه ئێمه سه‌رپێچی لێ بکه‌ین نه تۆش، تا له یه‌ک شوێن و کاتدا ده‌ستبه‌کار ببین له شوێنێکی ڕێک و پێکدا.
قَالَ مَوۡعِدُكُمۡ يَوۡمُ ٱلزِّينَةِ وَأَن يُحۡشَرَ ٱلنَّاسُ ضُحٗى
Open ayah 20:59مو‌سا وتی: کاتی دیاریکراومان ڕۆژی ڕازاندنه‌وه بێت له‌کاتی چێشته‌نگاودا خه‌ڵکی کۆبکرێته‌وه.
فَتَوَلَّىٰ فِرۡعَوۡنُ فَجَمَعَ كَيۡدَهُۥ ثُمَّ أَتَىٰ
Open ayah 20:60فیرعه‌ون ئه‌و دانیشتنه‌ی به‌جێ هێشت و هه‌رچی فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی هه‌بوو خستیه‌کارو پاشان (له کاتی دیاری کراودا) هات (به له‌خۆبایی بوونه‌وه).
قَالَ لَهُم مُّوسَىٰ وَيۡلَكُمۡ لَا تَفۡتَرُواْ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبٗا فَيُسۡحِتَكُم بِعَذَابٖۖ وَقَدۡ خَابَ مَنِ ٱفۡتَرَىٰ
Open ayah 20:61مو‌سا به جادووگه‌رانی وت: هاوار له ئێوه، نه‌که‌ن درۆ به ناوی خواوه هه‌ڵبه‌ستن، (هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بده‌ن، باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ران نه‌که‌ن) چونکه ئه‌و زاته به‌توانایه به‌به‌ڵایه‌ک هه‌مووتان له‌ناو ببات و بتانفه‌وتێنێت، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و که‌سه‌ی که‌شتی ناڕه‌وای هه‌ڵبه‌ستووه و پڕوپاگه‌نده‌ی درۆی کردووه نا‌ئومێد و بێ هیواو ڕه‌نجه‌ڕۆ بووه.
فَتَنَٰزَعُوٓاْ أَمۡرَهُم بَيۡنَهُمۡ وَأَسَرُّواْ ٱلنَّجۡوَىٰ
Open ayah 20:62(گوفتاری مو‌سا کاری تێکردن) که‌وتنه باس و خواس له نێوان خۆیاندا و به‌نهێنی چپ و هوڕیان ده‌ست پێ کرد.
قَالُوٓاْ إِنۡ هَٰذَٰنِ لَسَٰحِرَٰنِ يُرِيدَانِ أَن يُخۡرِجَاكُم مِّنۡ أَرۡضِكُم بِسِحۡرِهِمَا وَيَذۡهَبَا بِطَرِيقَتِكُمُ ٱلۡمُثۡلَىٰ
Open ayah 20:63(هه‌ندێک له دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون) وتیان به (جادووگه‌ران) به‌ڕاستی ئه‌م دوانه، دوو جادووگه‌رن و ده‌یانه‌وێت، له وڵات و نیشتمانی خۆتان ده‌رتانپه‌ڕێنن به‌هۆی جادووه‌که‌یانه‌وه و ئه‌م ڕێگه‌و به‌رنامه گرنگ و به‌رزه‌ی ئێوه له‌ناو به‌رن...
فَأَجۡمِعُواْ كَيۡدَكُمۡ ثُمَّ ٱئۡتُواْ صَفّٗاۚ وَقَدۡ أَفۡلَحَ ٱلۡيَوۡمَ مَنِ ٱسۡتَعۡلَىٰ
Open ayah 20:64جا هه‌رچی توانا‌و ده‌سه‌ڵات و جادوویه‌کتان هه‌یه بیخه‌نه‌کارو یه‌ک پارچه و یه‌ک ده‌ست، ده‌ستبه‌کار بن، بێگومان ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یباته‌وه سه‌رفرازو سه‌رکه‌توو به‌هره‌مه‌نده!!
قَالُواْ يَٰمُوسَىٰٓ إِمَّآ أَن تُلۡقِيَ وَإِمَّآ أَن نَّكُونَ أَوَّلَ مَنۡ أَلۡقَىٰ
Open ayah 20:65ئه‌وسا جادووگه‌ران وتیان: ئه‌ی مو‌سا؛ یان تۆ ده‌ستبه‌کاربه و (دار عه‌سای خۆت) فڕێ بده، یان ئێمه سه‌ره‌تا ده‌ست پی ده‌که‌ین و فڕێی ده‌ده‌ین؟
قَالَ بَلۡ أَلۡقُواْۖ فَإِذَا حِبَالُهُمۡ وَعِصِيُّهُمۡ يُخَيَّلُ إِلَيۡهِ مِن سِحۡرِهِمۡ أَنَّهَا تَسۡعَىٰ
Open ayah 20:66مو‌سا وتی: نه‌خێر؛ ئێوه له پێشدا ده‌ست پێ بکه‌ن، جا هه‌ر ده‌ستیان پێ‌کرد په‌ت و گوریس و دار‌و چێوه‌کانیان وا ده‌هێنرایه به‌رچاوی به‌هۆی جادوویانه‌وه، بێگومان وه‌ک مار به‌خێرایی ده‌ڕوات.
فَأَوۡجَسَ فِي نَفۡسِهِۦ خِيفَةٗ مُّوسَىٰ
Open ayah 20:67ئه‌وسا مو‌سا هه‌ستی کرد به ترسێک له دڵ و ده‌روونیدا.
قُلۡنَا لَا تَخَفۡ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡأَعۡلَىٰ
Open ayah 20:68(ئێمه‌ش نیگامان بۆ کرد) وتمان: مه‌ترسه و دڵنیابه چونکه به‌ڕاستی هه‌ر تۆ به‌رزو سه‌رکه‌توویت.
وَأَلۡقِ مَا فِي يَمِينِكَ تَلۡقَفۡ مَا صَنَعُوٓاْۖ إِنَّمَا صَنَعُواْ كَيۡدُ سَٰحِرٖۖ وَلَا يُفۡلِحُ ٱلسَّاحِرُ حَيۡثُ أَتَىٰ
Open ayah 20:69ئه‌وه‌ش له‌ده‌ستی ڕاستتدایه (واته عساکه‌ت)فڕێی بده، هه‌رچی ئه‌وان کردوویانه ده‌یماشێته‌وه و قووتی ده‌دات، چونکه بێگومان ئه‌وه‌ی کردوویانه ته‌نها فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی جادووگه‌ره، جادووگه‌ریش بۆ هه‌ر کوێ بچێت و هه‌رچی بکا‌ت سه‌رکه‌توو نابێت.
فَأُلۡقِيَ ٱلسَّحَرَةُ سُجَّدٗا قَالُوٓاْ ءَامَنَّا بِرَبِّ هَٰرُونَ وَمُوسَىٰ
Open ayah 20:70ئه‌وسا ئیتر جادووگه‌ران، خران به ڕووداو سوژده‌یان برد بۆ خوا (ڕاستییان بۆ ده‌رکه‌وت) وتیان: ئیتر ئێمه باوه‌ڕێکی به‌تینمان هێناوه به‌په‌روه‌ردگاری هاروون و مو‌سا.
قَالَ ءَامَنتُمۡ لَهُۥ قَبۡلَ أَنۡ ءَاذَنَ لَكُمۡۖ إِنَّهُۥ لَكَبِيرُكُمُ ٱلَّذِي عَلَّمَكُمُ ٱلسِّحۡرَۖ فَلَأُقَطِّعَنَّ أَيۡدِيَكُمۡ وَأَرۡجُلَكُم مِّنۡ خِلَٰفٖ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمۡ فِي جُذُوعِ ٱلنَّخۡلِ وَلَتَعۡلَمُنَّ أَيُّنَآ أَشَدُّ عَذَابٗا وَأَبۡقَىٰ
Open ayah 20:71فیرعه‌ون وتی: ئایا ئێوه هه‌ر ئاوا باوه‌ڕتان پێ هێنا پێش ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تتان بده‌م و ڕازی بم؟ به‌ڕاستی دیاره مو‌سا گه‌وره و مامۆستاتانه و هه‌ر ئه‌و فێری جادووگه‌ری کردوون، شه‌رت بێت ده‌ست و قاچتان به پێچه‌وانه‌وه بقرتێنم و هه‌ڵتانواسم به‌قه‌دی دارخورمادا ئه‌وسا چاک ده‌زانن که کاممان (من، یان خوای مو‌سا) سزامان توند‌و تیژ‌و به‌رده‌وامه!
قَالُواْ لَن نُّؤۡثِرَكَ عَلَىٰ مَا جَآءَنَا مِنَ ٱلۡبَيِّنَٰتِ وَٱلَّذِي فَطَرَنَاۖ فَٱقۡضِ مَآ أَنتَ قَاضٍۖ إِنَّمَا تَقۡضِي هَٰذِهِ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَآ
Open ayah 20:72(جادووگه‌رانی تاوێک له‌مه‌وبه‌ر، به‌باوه‌ڕێکی به‌تینه‌وه) وتیان: هه‌رگیز تازه باوی تۆ ناده‌ین به‌سه‌ر ئه‌م به‌ڵگه و نیشانانه‌دا که بۆمان هه‌تووه سوێند به‌و که‌سه‌ی که دروستی کردووین، چیت له‌ده‌ست دێت ئه‌نجامی بده و درێغی مه‌که، به‌ڕاستی تۆ هه‌ر ده‌توانیت ژیانی ئه‌م دنیایه‌مان لێ زه‌وت بکه‌یت.
إِنَّآ ءَامَنَّا بِرَبِّنَا لِيَغۡفِرَ لَنَا خَطَٰيَٰنَا وَمَآ أَكۡرَهۡتَنَا عَلَيۡهِ مِنَ ٱلسِّحۡرِۗ وَٱللَّهُ خَيۡرٞ وَأَبۡقَىٰٓ
Open ayah 20:73ئێمه ئیتر به‌ڕاستی باوه‌ڕمان هێناوه به په‌روه‌ردگارمان، تا له گوناهه‌کانمان خۆش ببێت و له‌و جادووگه‌ریه‌ش که به زۆر پێت کردین، هه‌میشه خوای گه‌وره له هه‌موو که‌س چاکتره و له هه‌موو که‌س پایه‌دارترو به‌رده‌وامتره.
إِنَّهُۥ مَن يَأۡتِ رَبَّهُۥ مُجۡرِمٗا فَإِنَّ لَهُۥ جَهَنَّمَ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحۡيَىٰ
Open ayah 20:74ئێمه دڵنیاین له‌وه‌ی، که ئه‌وه‌ی به تاوان و گوناهه‌وه بگه‌رێته‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاری، بێگومان ئه‌وه دۆزه‌خ بۆی ئاماده‌یه که نه‌ده‌مرێت تیایدا (تا له سزا ڕزگاری ببێت) نه ده‌ژی (به ئارامی و ئاسووده‌یی).
وَمَن يَأۡتِهِۦ مُؤۡمِنٗا قَدۡ عَمِلَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَأُوْلَٰٓئِكَ لَهُمُ ٱلدَّرَجَٰتُ ٱلۡعُلَىٰ
Open ayah 20:75ئه‌و که‌سه‌ش به ئیمانه‌وه بگه‌رێته‌وه بۆ لای و به‌ڕاستی کرده‌وه چاکه‌کانی ئه‌نجام دابێت، ئه‌وه بۆ ئه‌وانه پله‌و پایه‌ی به‌رزو بڵند ئاماده‌یه...
جَنَّٰتُ عَدۡنٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ وَذَٰلِكَ جَزَآءُ مَن تَزَكَّىٰ
Open ayah 20:76به‌هه‌شتی -عه‌ده‌نه- که باخه‌که‌نی چڕ‌و پڕه ده‌چنه ناوی، چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هاورێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌دا، ئه‌وه‌ش پاداشتی که‌سێکه دڵ و ده‌روون و ڕه‌وشتی خۆی خاوێن کردبێت.
وَلَقَدۡ أَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنۡ أَسۡرِ بِعِبَادِي فَٱضۡرِبۡ لَهُمۡ طَرِيقٗا فِي ٱلۡبَحۡرِ يَبَسٗا لَّا تَخَٰفُ دَرَكٗا وَلَا تَخۡشَىٰ
Open ayah 20:77(دوای تێپه‌ڕ بوونی چه‌ند ساڵیک) سوێند به خوا به‌ڕاستی نیگامان بۆ مو‌سا کرد که شه‌وڕه‌وی بکه به‌به‌نده‌کانم و ڕێگه‌یه‌کی وشکیان له ده‌ریادا بۆ دابین بکه و له‌کاتێکدا ترسی ئه‌وه‌ت نی یه که پێت بگه‌ن و خه‌می نوقم بوون تیاچوونیشت نی یه.
فَأَتۡبَعَهُمۡ فِرۡعَوۡنُ بِجُنُودِهِۦ فَغَشِيَهُم مِّنَ ٱلۡيَمِّ مَا غَشِيَهُمۡ
Open ayah 20:78ئه‌وسا فیرعه‌ون به سه‌ربازانیه‌وه شوێنیان که‌وتن، کوتوپڕ له‌ناو ئاوه‌که‌دا شه‌پۆلی ده‌ریا دای به‌سه‌ریانداو هه‌موویانی داپۆشی به‌چ داپۆشینێک!
وَأَضَلَّ فِرۡعَوۡنُ قَوۡمَهُۥ وَمَا هَدَىٰ
Open ayah 20:79فیرعه‌ونیش قه‌وم و گه‌له‌که‌ی خۆی گومرا کرد‌و ڕێنموویی نه‌کردن.
يَٰبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ قَدۡ أَنجَيۡنَٰكُم مِّنۡ عَدُوِّكُمۡ وَوَٰعَدۡنَٰكُمۡ جَانِبَ ٱلطُّورِ ٱلۡأَيۡمَنَ وَنَزَّلۡنَا عَلَيۡكُمُ ٱلۡمَنَّ وَٱلسَّلۡوَىٰ
Open ayah 20:80(پاشان خوا؛ ڕوو به نه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌فه‌رموێت): ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل بێگومان ئێمه ئێوه‌مان له ده‌ست دوژمنه‌که‌تان ڕزگار کرد‌و به‌ڵێنیشمان دانێ که لای ڕاستی کێوی طوردا (په‌یمانتان لێ وه‌ربگرین)، گه‌زۆ و شه‌لاقه‌شمان بۆ دابین کردن.
كُلُواْ مِن طَيِّبَٰتِ مَا رَزَقۡنَٰكُمۡ وَلَا تَطۡغَوۡاْ فِيهِ فَيَحِلَّ عَلَيۡكُمۡ غَضَبِيۖ وَمَن يَحۡلِلۡ عَلَيۡهِ غَضَبِي فَقَدۡ هَوَىٰ
Open ayah 20:81بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزیه پاک و چاکانه‌ی که پێمان به‌خشیوون و زیادڕه‌وی و گوناهکاری و فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی تێدا مه‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌شم و قینی من داتاننه‌گرێته‌وه، بێگومان ئه‌وه‌ی خه‌شم و قینی من دایبگرێت، ئه‌وه ئیتر که‌وتووه و تیاچووه.
وَإِنِّي لَغَفَّارٞ لِّمَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحٗا ثُمَّ ٱهۡتَدَىٰ
Open ayah 20:82دڵنیاش بن به‌ڕاستی من زۆر لێ‌خۆش بووم له که‌سه‌ی که ته‌وبه ده‌کات و باوه‌ڕ ده‌هێنێت و کاروکرده‌وه‌ی چاکه ده‌کات، له‌وه‌ودوا (تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانی) به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه.
۞وَمَآ أَعۡجَلَكَ عَن قَوۡمِكَ يَٰمُوسَىٰ
Open ayah 20:83(له‌وه‌ودوا مو‌سا خۆی گه‌یانده کێوی طور، خوای گه‌وره لێی پرسی:) ئه‌ی مو‌سا بۆچی تۆ په‌له‌ت کرد‌و قه‌ومه‌که‌ت به‌جێ هێشت.
قَالَ هُمۡ أُوْلَآءِ عَلَىٰٓ أَثَرِي وَعَجِلۡتُ إِلَيۡكَ رَبِّ لِتَرۡضَىٰ
Open ayah 20:84مو‌سا وتی: ئه‌وان له‌سه‌ر ڕێبازی من ده‌ڕۆن، (به‌ڵام من ئاره‌زوومه‌ندی گفتوگۆت بووم) بۆیه به‌په‌له هاتم تا تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم لێم ڕازی بیت (فه‌رمانه پیرۆزه‌کانت وه‌ربگرم).
قَالَ فَإِنَّا قَدۡ فَتَنَّا قَوۡمَكَ مِنۢ بَعۡدِكَ وَأَضَلَّهُمُ ٱلسَّامِرِيُّ
Open ayah 20:85په‌روه‌رردگار فه‌رمووی: بێگومان ئێمه قه‌ومه‌که‌تمان له دوای هاتنی تۆ تاقیکرده‌وه (که‌چی سه‌رکه‌توو نه‌بوون، باوه‌ڕ دامه‌زراو نه‌بوون) کابرای سامیری گومڕای کردن.
فَرَجَعَ مُوسَىٰٓ إِلَىٰ قَوۡمِهِۦ غَضۡبَٰنَ أَسِفٗاۚ قَالَ يَٰقَوۡمِ أَلَمۡ يَعِدۡكُمۡ رَبُّكُمۡ وَعۡدًا حَسَنًاۚ أَفَطَالَ عَلَيۡكُمُ ٱلۡعَهۡدُ أَمۡ أَرَدتُّمۡ أَن يَحِلَّ عَلَيۡكُمۡ غَضَبٞ مِّن رَّبِّكُمۡ فَأَخۡلَفۡتُم مَّوۡعِدِي
Open ayah 20:86پاشان مو‌سا گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو قه‌ومه‌که‌ی، به‌تووڕه‌یی و داخ و خه‌فه‌تێکی زۆره‌وه، وتی: ئه‌ی قه‌ومه‌که‌م، مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارتان به‌ڵێنی چاکی نه‌دابوونێ (که سه‌رفرازتان بکا‌ت له دنیا‌و قیامه‌تدا) ئایا ئه‌و به‌ڵێن و په‌یمانه زۆری پێچووه؟ یاخود ویستتان خه‌شم و قین له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه دابارێت به‌سه‌رتاندا، بۆیه ئیتر ئه‌و به‌ڵێنه‌ی دابووتان به من نه‌تان برده‌سه‌ر (که پابه‌ندی یه‌کخواناسی بن؟!).
قَالُواْ مَآ أَخۡلَفۡنَا مَوۡعِدَكَ بِمَلۡكِنَا وَلَٰكِنَّا حُمِّلۡنَآ أَوۡزَارٗا مِّن زِينَةِ ٱلۡقَوۡمِ فَقَذَفۡنَٰهَا فَكَذَٰلِكَ أَلۡقَى ٱلسَّامِرِيُّ
Open ayah 20:87خه‌ڵکه‌که وتیان: ئێمه سه‌رپێچی کردنمان له به‌ڵێنه‌که‌ی تۆ به‌ئاره‌زووی خۆمان نه‌بووه، حه‌زمان له سه‌رپێچی نه‌کردووه، به‌ڵام ئێمه زێر‌و زیوێکی زۆری - قبطی- یه‌کان درابوو به‌سه‌رماندا، جا ئیتر فرێمانداو سامیریش به‌و شێوه‌یه فرێیدا..
فَأَخۡرَجَ لَهُمۡ عِجۡلٗا جَسَدٗا لَّهُۥ خُوَارٞ فَقَالُواْ هَٰذَآ إِلَٰهُكُمۡ وَإِلَٰهُ مُوسَىٰ فَنَسِيَ
Open ayah 20:88به‌و زێر‌و زیوه په‌یکه‌ری گوێره‌که‌یه‌کی بۆ دروست کردن (جارجار) بۆڕه‌یه‌کی ده‌کرد، (سامیری و بێ دینه‌کان بێ شه‌رمانه) وتیان: ئه‌مه خوای ئێوه و خوای موسایه، ئه‌و له بیری چووه و (به‌شوێنیدا ده‌گه‌رێت).
أَفَلَا يَرَوۡنَ أَلَّا يَرۡجِعُ إِلَيۡهِمۡ قَوۡلٗا وَلَا يَمۡلِكُ لَهُمۡ ضَرّٗا وَلَا نَفۡعٗا
Open ayah 20:89جا ئایا ئه‌و نه‌فا‌مانه نازانن ئه‌و گوێره‌که‌یه وه‌ڵامی هیچ قسه‌یه‌کیان ناداته‌وه؛ هیچ زه‌ره‌ر، یان قازانجێکی بۆتان نیه؟!
وَلَقَدۡ قَالَ لَهُمۡ هَٰرُونُ مِن قَبۡلُ يَٰقَوۡمِ إِنَّمَا فُتِنتُم بِهِۦۖ وَإِنَّ رَبَّكُمُ ٱلرَّحۡمَٰنُ فَٱتَّبِعُونِي وَأَطِيعُوٓاْ أَمۡرِي
Open ayah 20:90بێگومان پێشتریش هاروون پێی وتن: ئه‌ی قه‌ومی من؛ ئێوه به‌م گوێره‌که زێرینه تووشی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌خت بوون و تیایدا ده‌رنه‌چوون، دڵنیابن که په‌روه‌ردگارتان خوایه‌کی میهره‌بانه، شوێنی من بکه‌ون و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی من بن.
قَالُواْ لَن نَّبۡرَحَ عَلَيۡهِ عَٰكِفِينَ حَتَّىٰ يَرۡجِعَ إِلَيۡنَا مُوسَىٰ
Open ayah 20:91که‌چی وتیان: هه‌رگیز وازی لێ ناهێنین و به‌ده‌وریدا دێین و ده‌یپه‌رستین هه‌تا مو‌سا خۆی ده‌گه‌رێته‌وه!!
قَالَ يَٰهَٰرُونُ مَا مَنَعَكَ إِذۡ رَأَيۡتَهُمۡ ضَلُّوٓاْ
Open ayah 20:92(مو‌سا، که گه‌ڕایه‌وه به توڕه‌ییه‌وه) وتی: ئه‌ی هاروون، چی وای لێ کردیت (بێ ده‌نگ بیت) و هیچ نه‌که‌یت، کاتێک بینیتن ئاوا گومرا بوون؟
أَلَّا تَتَّبِعَنِۖ أَفَعَصَيۡتَ أَمۡرِي
Open ayah 20:93چی وای لێ کردیت په‌یڕه‌وی من نه‌که‌یت؟! ئایا له فه‌رمانی من یاخی بوویت؟!
قَالَ يَبۡنَؤُمَّ لَا تَأۡخُذۡ بِلِحۡيَتِي وَلَا بِرَأۡسِيٓۖ إِنِّي خَشِيتُ أَن تَقُولَ فَرَّقۡتَ بَيۡنَ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ وَلَمۡ تَرۡقُبۡ قَوۡلِي
Open ayah 20:94هاروون وتی: کوڕی دایکم (بۆ ئه‌وه‌ی سۆزی بجوڵێنێت) ڕیشم مه‌گره و قژم ڕامه‌کێشه، (من بۆیه زۆر له‌سه‌ری نه‌چووم) بێگومان ترسام دوایی پێم بڵێیت: تۆ جیاوازیت خسته ناو نه‌ته‌وه‌ی ئیسرائیله‌وه و گوێت به‌قسه‌ی من نه‌دا.
قَالَ فَمَا خَطۡبُكَ يَٰسَٰمِرِيُّ
Open ayah 20:95(ئنجا مو‌سا ڕووی کرده کابرای سامیری) وتی: ئه‌ی سامیری، ئه‌وکاره خه‌ته‌رناکه چی یه که ئه‌نجامت داوه؟ (ئه‌م پیلان و ته‌ڵه‌که و فێله چی یه دروستت کردووه)؟!
قَالَ بَصُرۡتُ بِمَا لَمۡ يَبۡصُرُواْ بِهِۦ فَقَبَضۡتُ قَبۡضَةٗ مِّنۡ أَثَرِ ٱلرَّسُولِ فَنَبَذۡتُهَا وَكَذَٰلِكَ سَوَّلَتۡ لِي نَفۡسِي
Open ayah 20:96سامیری وتی: ئه‌وه‌ی من بینیم، ئه‌وان نه‌یانبینی، من مشتێکم له شوێن پێی (ئه‌سپه‌که‌ی) جوبره‌ئیل هه‌ڵگرت و فڕێمدایه ناو په‌یکه‌ره‌که‌وه، به‌و شێوه‌یه نه‌فسی به‌دکردارم ئه‌و کاره‌ی پێکردم (یاخود ده‌گونجێت سامیری درۆ بکا‌ت، تا خۆی له خه‌شمی حه‌زره‌تی مو‌سا ڕزگار بکا‌ت و جادوویه‌کی ئه‌نجام دابێت).
قَالَ فَٱذۡهَبۡ فَإِنَّ لَكَ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ أَن تَقُولَ لَا مِسَاسَۖ وَإِنَّ لَكَ مَوۡعِدٗا لَّن تُخۡلَفَهُۥۖ وَٱنظُرۡ إِلَىٰٓ إِلَٰهِكَ ٱلَّذِي ظَلۡتَ عَلَيۡهِ عَاكِفٗاۖ لَّنُحَرِّقَنَّهُۥ ثُمَّ لَنَنسِفَنَّهُۥ فِي ٱلۡيَمِّ نَسۡفًا
Open ayah 20:97(مو‌سا به سامیری) وت: ده‌بڕۆ تا ماوی له ژیاندا (هه‌ر که‌سێک نزیکت که‌وته‌وه ده‌بێت) بڵێیت: به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌ریه‌ککه‌وتن نی یه (دیاره که ده‌ست هه‌رکه‌سی به‌ربکه‌وتبێت تووشی ئازارێکی زۆر بووه)، دڵنیاش به که کاتێکی تریشت بۆ دیاری کراوه، که هه‌رگیز نا‌توانیت لێی ده‌رباز ببیت، سه‌رنجی خواکه‌شت بده که به‌ده‌وریدا ده‌سوڕایته‌وه و ده‌تپه‌رست، ده‌بێت بیسوتێنین و هه‌لا هه‌لای بکه‌ین و بیخه‌ینه ناو ده‌ریاوه.
إِنَّمَآ إِلَٰهُكُمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِي لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۚ وَسِعَ كُلَّ شَيۡءٍ عِلۡمٗا
Open ayah 20:98خه‌ڵکینه: ئێوه دڵنیابن که په‌روه‌ردگارتان ته‌نها زاتی (الله) یه، جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، زانیاری و زانستی ئه‌و زاته هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه.
كَذَٰلِكَ نَقُصُّ عَلَيۡكَ مِنۡ أَنۢبَآءِ مَا قَدۡ سَبَقَۚ وَقَدۡ ءَاتَيۡنَٰكَ مِن لَّدُنَّا ذِكۡرٗا
Open ayah 20:99ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم): ئێمه بێگومان ئا به‌و شێوه‌یه هه‌ندێک له به‌سه‌رهاتی ئه‌وانه‌ی ڕابروود بۆت ده‌گێرینه‌وه، دڵنیابه ئێمه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه قورئانمان پێ به‌خشیوویت که یاداوه‌ری بێت له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه.
مَّنۡ أَعۡرَضَ عَنۡهُ فَإِنَّهُۥ يَحۡمِلُ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ وِزۡرًا
Open ayah 20:100ئه‌وه‌ی پشتی تێ کردبێت، ئه‌وه بێگومان له ڕۆژی قیامه‌تدا کۆڵیک گوناهـ هه‌ڵده‌گرێت.
خَٰلِدِينَ فِيهِۖ وَسَآءَ لَهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ حِمۡلٗا
Open ayah 20:101(ئه‌و جۆره که‌سانه) له‌ناو سزادا بۆ هه‌میشه ده‌مێننه‌وه، ئای چه‌ند خراپه ئه‌و کۆڵه قورسه‌ی که له قیامه‌تدا به‌کۆڵیانه‌وه‌یه.
يَوۡمَ يُنفَخُ فِي ٱلصُّورِۚ وَنَحۡشُرُ ٱلۡمُجۡرِمِينَ يَوۡمَئِذٖ زُرۡقٗا
Open ayah 20:102ڕۆژێک دێت فوو ده‌کرێت به - صور- دا، ئه‌و ڕۆژه تاوانباران چاویان کوێره‌و شین هه‌ڵگه‌ڕاوه (دیمه‌نێکی ناشرین و سامناکیان هه‌یه).
يَتَخَٰفَتُونَ بَيۡنَهُمۡ إِن لَّبِثۡتُمۡ إِلَّا عَشۡرٗا
Open ayah 20:103به‌چپه‌و سرته به‌یه‌ک ده‌ڵێن: ته‌نها ده شه‌و نه‌بێت؛ (له دنیادا یان له جیهانی به‌رزه‌خدا) هیچی تریان پێچووه.
نَّحۡنُ أَعۡلَمُ بِمَا يَقُولُونَ إِذۡ يَقُولُ أَمۡثَلُهُمۡ طَرِيقَةً إِن لَّبِثۡتُمۡ إِلَّا يَوۡمٗا
Open ayah 20:104ئێمه چاک ده‌زانین سه‌ره‌نجام چی ده‌ڵێن چونکه ژیرترین و وریاترینیان ده‌ڵێت: ته‌نها ڕۆژێک نه‌بێت هیچی ترتان پێ نه‌چووه!!
وَيَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلۡجِبَالِ فَقُلۡ يَنسِفُهَا رَبِّي نَسۡفٗا
Open ayah 20:105پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی کێوه‌کان (که له به‌رپا بوونی قیامه‌تدا چیان به‌سه‌ر دێت)، ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) تۆ پێیان بڵێ: په‌روه‌ردگارم هه‌ڵی ده‌ته‌کێنێت و ورد‌و خاشی ده‌کات...
فَيَذَرُهَا قَاعٗا صَفۡصَفٗا
Open ayah 20:106جا په‌رش و بڵاوی ده‌کاته‌وه و ده‌یکاته زه‌ویه‌کی پان و ته‌خت و به‌رین وازی لێ ده‌هێنێت و به‌جێ ده‌هێڵێت.
لَّا تَرَىٰ فِيهَا عِوَجٗا وَلَآ أَمۡتٗا
Open ayah 20:107هیچ خوارو خێچی و به‌رزی و نزمیه‌ک له‌سه‌ر ڕووکار‌ی نا‌بینیت.
يَوۡمَئِذٖ يَتَّبِعُونَ ٱلدَّاعِيَ لَا عِوَجَ لَهُۥۖ وَخَشَعَتِ ٱلۡأَصۡوَاتُ لِلرَّحۡمَٰنِ فَلَا تَسۡمَعُ إِلَّا هَمۡسٗا
Open ayah 20:108له‌و ڕۆژه‌دا هه‌موو خه‌ڵکی شوێنی جاڕده‌ری کۆکردنه‌وه ده‌که‌ون، هیچ سه‌رپێچی و لاریه‌ک ناکرێت، هه‌موو ده‌نگه‌کان له‌به‌ر په‌روه‌ردگاری میهره‌بان نزمن و به‌هێواشی ده‌دوێن، ته‌نها چپه و سرته‌یه‌کی که‌م نه‌بێت هیچی تر نابیستیت.
يَوۡمَئِذٖ لَّا تَنفَعُ ٱلشَّفَٰعَةُ إِلَّا مَنۡ أَذِنَ لَهُ ٱلرَّحۡمَٰنُ وَرَضِيَ لَهُۥ قَوۡلٗا
Open ayah 20:109له‌و ڕۆژه‌دا تکاو شه‌فاعه‌ت وه‌رناگیرێت و بێ سووده، مه‌گه‌ر له که‌سێک خوای میهره‌بان مۆڵه‌تی بدات و ڕازی بێت به‌وه‌ی قسه‌ی بۆ بکرێت و قسه‌ی لێ وه‌ربگرێت.
يَعۡلَمُ مَا بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَمَا خَلۡفَهُمۡ وَلَا يُحِيطُونَ بِهِۦ عِلۡمٗا
Open ayah 20:110خوا به هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌زانێت (که له قیامه‌تدا) چاوه‌ڕێیانه‌و به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی (که له دنیادا) ئه‌نجامیان داوه و ئه‌و خه‌ڵکه هه‌رگیز ناتوانن ئاگاداری زانست و زانیاری بێ سنووری ئه‌و زاته ببه‌ن.
۞وَعَنَتِ ٱلۡوُجُوهُ لِلۡحَيِّ ٱلۡقَيُّومِۖ وَقَدۡ خَابَ مَنۡ حَمَلَ ظُلۡمٗا
Open ayah 20:111هه‌رچی ڕووخساره‌کانه (له ڕۆژو قیامه‌تدا) ملکه‌ج و فه‌رمانبه‌ردارن، بۆ ئه‌و زاته‌ی که‌هه‌میشه زیندووه و ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووری هه‌یه، بێگومان ئه‌وه‌ی سته‌می کردووه، ڕه‌نج به‌خه‌سارو نائومێد‌و بێ هیوایه.
وَمَن يَعۡمَلۡ مِنَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَهُوَ مُؤۡمِنٞ فَلَا يَخَافُ ظُلۡمٗا وَلَا هَضۡمٗا
Open ayah 20:112ئه‌وه‌ش که کار‌و کردوه‌وه چاکه‌کان ئانجام ده‌دات و له‌کاتێکدا ئیمانداریش بووبێت، ئه‌وه ئیتر ناترسێت له‌وه‌ی سته‌می لێ بکرێت یان مافی پێشێل بکرێت.
وَكَذَٰلِكَ أَنزَلۡنَٰهُ قُرۡءَانًا عَرَبِيّٗا وَصَرَّفۡنَا فِيهِ مِنَ ٱلۡوَعِيدِ لَعَلَّهُمۡ يَتَّقُونَ أَوۡ يُحۡدِثُ لَهُمۡ ذِكۡرٗا
Open ayah 20:113ئا به‌و شێوه‌یه ئێمه قورئانێکی عه‌ره‌بی و پاراو و ڕه‌وانمان دابه‌زاندووه و جۆره‌ها هه‌ڕه‌شه‌شمان تیادا باس کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له خوا بترسن و یاخود ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که یاداوه‌ریان تێدا به‌دی بهێنێت.
فَتَعَٰلَى ٱللَّهُ ٱلۡمَلِكُ ٱلۡحَقُّۗ وَلَا تَعۡجَلۡ بِٱلۡقُرۡءَانِ مِن قَبۡلِ أَن يُقۡضَىٰٓ إِلَيۡكَ وَحۡيُهُۥۖ وَقُل رَّبِّ زِدۡنِي عِلۡمٗا
Open ayah 20:114خوای گه‌وره زۆر پایه به‌رزو بڵنده و پاشای به حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه، (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) نه‌که‌یت له خوێندنی قورئاندا په‌له بکه‌یت: له پێش ئه‌وه‌ی وه‌حی و نیگای ئه‌و قورئانه ته‌واو ببێت بۆ لای تۆ (چونکه ئێمه نایه‌ڵین فه‌رامۆشی بکه‌یت) نزا بکه و بشڵێ: په‌روه‌ردگارا، به‌رده‌وام زانست و زانیاری زۆرتر‌و زیاترم پێ ببه‌خشه.
وَلَقَدۡ عَهِدۡنَآ إِلَىٰٓ ءَادَمَ مِن قَبۡلُ فَنَسِيَ وَلَمۡ نَجِدۡ لَهُۥ عَزۡمٗا
Open ayah 20:115سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه پێشتر په‌یمانمان له ئاده‌م وه‌رگرت (که نزیکی دره‌ختی قه‌ده‌غه کراو نه‌که‌وێت) که‌چی بیری چوو، به مه‌رجێک نه‌مانبینی پێشتر بڕیاری کردنی ئه‌و سه‌رپێچییه بدات.
وَإِذۡ قُلۡنَا لِلۡمَلَٰٓئِكَةِ ٱسۡجُدُواْ لِأٓدَمَ فَسَجَدُوٓاْ إِلَّآ إِبۡلِيسَ أَبَىٰ
Open ayah 20:116سه‌رده‌مێک به‌فریشته‌کانمان وت: سوژده به‌رن بۆ ئاده‌م، هه‌موو سوژده‌یان برد، جگه له ئیبلیس که سه‌رسه‌خت و یاخی بوو.
فَقُلۡنَا يَٰٓـَٔادَمُ إِنَّ هَٰذَا عَدُوّٞ لَّكَ وَلِزَوۡجِكَ فَلَا يُخۡرِجَنَّكُمَا مِنَ ٱلۡجَنَّةِ فَتَشۡقَىٰٓ
Open ayah 20:117جا وتمان: ئه‌ی ئاده‌م، به‌ڕاستی ئه‌م (ئیبلیسه) دوژمنی خۆت و هاوسه‌ره‌که‌ته، وریابن له به‌هه‌شت به‌ده‌رکردنتان نه‌دات، به هۆیه‌وه تووشی ناخۆشی و نه‌گبه‌تی و ده‌ربه‌ده‌ری ببن.
إِنَّ لَكَ أَلَّا تَجُوعَ فِيهَا وَلَا تَعۡرَىٰ
Open ayah 20:118دڵنیاشبه تۆ له به‌هه‌شتدا نه‌برسیت ده‌بێت نه‌رووت و ڕه‌جاڵ ده‌بیت و...
وَأَنَّكَ لَا تَظۡمَؤُاْ فِيهَا وَلَا تَضۡحَىٰ
Open ayah 20:119نه‌تینووشت ده‌بێت و نه‌گه‌رماش زۆرت بۆ ده‌هێنێت.
فَوَسۡوَسَ إِلَيۡهِ ٱلشَّيۡطَٰنُ قَالَ يَٰٓـَٔادَمُ هَلۡ أَدُلُّكَ عَلَىٰ شَجَرَةِ ٱلۡخُلۡدِ وَمُلۡكٖ لَّا يَبۡلَىٰ
Open ayah 20:120جا شه‌یتان گومانی خسته دڵیه‌وه و پێی وت: ئه‌ی ئاده‌م پێت بڵێم و نیشانت بده‌م دره‌ختی نه‌مری و موڵک و داراییه‌ک که به‌سه‌رناچێت کامه‌یه؟!!
فَأَكَلَا مِنۡهَا فَبَدَتۡ لَهُمَا سَوۡءَٰتُهُمَا وَطَفِقَا يَخۡصِفَانِ عَلَيۡهِمَا مِن وَرَقِ ٱلۡجَنَّةِۚ وَعَصَىٰٓ ءَادَمُ رَبَّهُۥ فَغَوَىٰ
Open ayah 20:121(شه‌یتان هه‌ر کۆڵی نه‌دا تا فریوی دان) هه‌ردووکیان له به‌روبوومی دره‌خته‌که‌یان خوارد (ئیتر جل و به‌رگ و پۆشاکیان داماڵرا)، عه‌یب و عاریان ده‌رکه‌وت، به‌په‌له هه‌وڵیاندا به‌گه‌ڵای دره‌خته‌کانی به‌هه‌شت (خۆیان داپۆشن) ئابه‌و شێوه‌یه ئاده‌م یاخی بوو له په‌روه‌ردگاری و فریوی خوارد‌و ڕێگای لێ تێکچوو، پاشان په‌روه‌ردگاری هه‌ڵی بژارد و (کردی به پێغه‌مبه‌ر) ته‌وبه‌ی لێ وه‌رگرت و هیدایه‌ت و ڕێنموویی کرد.
ثُمَّ ٱجۡتَبَٰهُ رَبُّهُۥ فَتَابَ عَلَيۡهِ وَهَدَىٰ
Open ayah 20:122پاشان په‌روه‌ردگاری هه‌ڵیبژارد بۆ پێغه‌مبه‌رێتی و له‌خۆی نزیک خسته‌وه‌و ته‌وبه‌شی لێ وه‌رگرت و شاره‌زا و ڕێنمایی کرد، بۆ پارانه‌وه‌و داوا کردنی لێخۆشبوو‌ن.
قَالَ ٱهۡبِطَا مِنۡهَا جَمِيعَۢاۖ بَعۡضُكُمۡ لِبَعۡضٍ عَدُوّٞۖ فَإِمَّا يَأۡتِيَنَّكُم مِّنِّي هُدٗى فَمَنِ ٱتَّبَعَ هُدَايَ فَلَا يَضِلُّ وَلَا يَشۡقَىٰ
Open ayah 20:123(ئه‌وسا خوای گه‌وره فه‌رمانیدا) وتی: ئیتر هه‌ردووکتان له به‌هه‌شت دابه‌زن به‌گشتی، هه‌ندێکتان ده‌بنه دوژمنی هه‌ندێکتان، جا ئه‌گه‌ر هیدایه‌ت و ڕێنموویی من بۆ ئێوه هات، ئه‌وه‌ی شوێنی به‌رنامه‌که‌م بکه‌وێت، نه‌گومڕا ده‌بێت، نه ناخۆشی و ناڕه‌حه‌تی و ناسۆر دێته ڕێی.
وَمَنۡ أَعۡرَضَ عَن ذِكۡرِي فَإِنَّ لَهُۥ مَعِيشَةٗ ضَنكٗا وَنَحۡشُرُهُۥ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ أَعۡمَىٰ
Open ayah 20:124ئه‌وه‌یش ڕوو وه‌ربگێرێت له به‌رنامه و یادی من پشتی تێ بکا‌ت، بێگومان بۆ ئه‌و جۆره که‌سانه ژیانێکی ترش و تاڵ و ناخۆش پێش دێت، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا به‌کوێری حه‌شری ده‌که‌ین..
قَالَ رَبِّ لِمَ حَشَرۡتَنِيٓ أَعۡمَىٰ وَقَدۡ كُنتُ بَصِيرٗا
Open ayah 20:125ئه‌و جۆره که‌سه ده‌ڵێت: ئه‌ی په‌روه‌ردگار بۆ به‌کوێری حه‌شرت کردم خۆ من کاتی خۆی چاوساغ و بینا بووم.
قَالَ كَذَٰلِكَ أَتَتۡكَ ءَايَٰتُنَا فَنَسِيتَهَاۖ وَكَذَٰلِكَ ٱلۡيَوۡمَ تُنسَىٰ
Open ayah 20:126(له وه‌ڵامدا خوا) ده‌فه‌رموێت: تۆ ئا به‌و شێوه‌یه بوویت (کوێت بوویت له ئاستی) ئایه‌ت و به‌ڵگه‌کانی ئێمه‌دا کاتێک پێت ڕاده‌گه‌یه‌نرا، ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ ئاوا مامه‌ڵه‌ی که‌سێکی له‌بیر کراوت له‌گاڵدا ده‌که‌ین (له سزا‌و ئازاردا ده‌هێڵرێیته‌وه).
وَكَذَٰلِكَ نَجۡزِي مَنۡ أَسۡرَفَ وَلَمۡ يُؤۡمِنۢ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِۦۚ وَلَعَذَابُ ٱلۡأٓخِرَةِ أَشَدُّ وَأَبۡقَىٰٓ
Open ayah 20:127ئا به‌و شێوه‌یه، تۆڵه ده‌که‌ینه‌وه له‌و که‌سه‌ی که له سنوور ده‌ترازێت و باوه‌ڕ به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاری ناهێنێت، بێگومان سزای قیامه‌ت زۆر سه‌خت تر‌و به‌رده‌وامتره (له سزای دنیا).
أَفَلَمۡ يَهۡدِ لَهُمۡ كَمۡ أَهۡلَكۡنَا قَبۡلَهُم مِّنَ ٱلۡقُرُونِ يَمۡشُونَ فِي مَسَٰكِنِهِمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّأُوْلِي ٱلنُّهَىٰ
Open ayah 20:128ئایا بۆیان ڕوون نه‌بۆته‌وه که چه‌نده‌ها نه‌وه‌مان پێش ئه‌مان له‌ناو بردووه، به‌ناو شوێنه‌وارو ماڵ و حاڵیاندا هاتوچۆ ده‌که‌ن، به‌ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاتانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ خاوه‌ن بیر‌و هۆشمه‌نده‌کان.
وَلَوۡلَا كَلِمَةٞ سَبَقَتۡ مِن رَّبِّكَ لَكَانَ لِزَامٗا وَأَجَلٞ مُّسَمّٗى
Open ayah 20:129خۆ ئه‌گه‌ر بڕیارێک له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه پێش نه‌که‌وتایه‌و مۆڵه‌تی دیاریکراویش نه‌بوایه، ئه‌وه له‌ناو بردنی خوانه‌ناسان شتێکی ئه‌نجامدار ده‌بوو.
فَٱصۡبِرۡ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ قَبۡلَ طُلُوعِ ٱلشَّمۡسِ وَقَبۡلَ غُرُوبِهَاۖ وَمِنۡ ءَانَآيِٕ ٱلَّيۡلِ فَسَبِّحۡ وَأَطۡرَافَ ٱلنَّهَارِ لَعَلَّكَ تَرۡضَىٰ
Open ayah 20:130که‌واته ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار خۆڕاگر به به‌رامبه‌ر ئه‌و گوفتاره نابه‌جێیانه‌یان که ده‌یڵێن و ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی په‌روه‌ردگارت بکه، پێش هه‌ڵهاتنی خۆر‌و پێش ئاوابوونی، له هه‌ندێک کاته‌کانی شه‌ودا هه‌ر ته‌سبیحات و ستایشی بکه، له به‌شه جیا جیاکانی ڕۆژیشدا هه‌ر ته‌سبیحات و ستایشی بکه، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار به‌هره‌ماند ببیت.
وَلَا تَمُدَّنَّ عَيۡنَيۡكَ إِلَىٰ مَا مَتَّعۡنَا بِهِۦٓ أَزۡوَٰجٗا مِّنۡهُمۡ زَهۡرَةَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا لِنَفۡتِنَهُمۡ فِيهِۚ وَرِزۡقُ رَبِّكَ خَيۡرٞ وَأَبۡقَىٰ
Open ayah 20:131(ئه‌ی ئیماندار) تۆ چاوه‌کانت مه‌بڕه ئه‌و نازو نیعمه‌ته‌ی که هه‌ندێک خه‌ڵکمان لێ به‌هره‌وه‌ر کردووه، که زینه‌ت و ڕازاوه‌ی ژیانی دنیایه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و نازو نیعمه‌ته تاقیانبکه‌ینه‌وه، بێگومان ڕزق و ڕۆزی په‌روه‌ردگارت (له به‌هه‌شتدا) چاکترو به‌رده‌وامتره.
وَأۡمُرۡ أَهۡلَكَ بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱصۡطَبِرۡ عَلَيۡهَاۖ لَا نَسۡـَٔلُكَ رِزۡقٗاۖ نَّحۡنُ نَرۡزُقُكَۗ وَٱلۡعَٰقِبَةُ لِلتَّقۡوَىٰ
Open ayah 20:132(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) فه‌رمان بده به هه‌موو تاکه‌کانی خێزانت، تا نوێژه‌که‌یان (به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن، چونکه خۆراکی ڕۆحه) و به‌رده‌وام و کۆڵنه‌ده‌ر و خۆڕاگربه له‌سه‌ری، ئێمه بێگومان داوای ڕزق و ڕۆزی له تۆ ناکه‌ین، به‌ڵکو ئێمه ڕزق و ڕۆزی به تۆ ده‌به‌خشین، سه‌ره‌نجامی چاک هه‌ر بۆ خواناسی و دینداریه.
وَقَالُواْ لَوۡلَا يَأۡتِينَا بِـَٔايَةٖ مِّن رَّبِّهِۦٓۚ أَوَلَمۡ تَأۡتِهِم بَيِّنَةُ مَا فِي ٱلصُّحُفِ ٱلۡأُولَىٰ
Open ayah 20:133(کافره‌کانی مه‌ککه) وتیان: باشه، ئه‌وه بۆ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه مه‌عجیزه‌یه‌کی بۆ ئێمه نه‌هێناو (نیشانی نه‌داین)، مه‌گه‌ر باسی (ئه‌و مه‌عجیزانه) له کتێبه پێشووه‌کاندا ڕوون نه‌کراوه‌ته‌وه؟ (کاتی خۆی نیشانی قه‌ومه پێشووه‌کانمان داوه به‌ڵام خۆ باوه‌ڕیان نه‌هێناوه، بۆ ئامانیشی پێش بهێنین هه‌ر باوه‌ڕ نا‌هێنن).
وَلَوۡ أَنَّآ أَهۡلَكۡنَٰهُم بِعَذَابٖ مِّن قَبۡلِهِۦ لَقَالُواْ رَبَّنَا لَوۡلَآ أَرۡسَلۡتَ إِلَيۡنَا رَسُولٗا فَنَتَّبِعَ ءَايَٰتِكَ مِن قَبۡلِ أَن نَّذِلَّ وَنَخۡزَىٰ
Open ayah 20:134خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێمه‌ش پێش ناردنی قورئان و پێغه‌مبه‌ر له‌ناومان ببردنایه، ئه‌وه ده‌یانوت: په‌روه‌ردگارا، بۆچی پێغه‌مبه‌رێکت بۆ ڕه‌وانه نه‌کردین، تا شوێنی به‌رنامه و ئایه‌ته‌کانی تۆ بکه‌وین پێش ئه‌وه‌ی زه‌لیل و ڕیسوا ببین.
قُلۡ كُلّٞ مُّتَرَبِّصٞ فَتَرَبَّصُواْۖ فَسَتَعۡلَمُونَ مَنۡ أَصۡحَٰبُ ٱلصِّرَٰطِ ٱلسَّوِيِّ وَمَنِ ٱهۡتَدَىٰ
Open ayah 20:135(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) به دوژمنانی دین) بڵێ: هه‌موولایه‌ک چاوه‌ڕوانن، ده ئێوه‌ش چاوه‌ڕێ بن له ئاینده‌دا ده‌زانن که کێ خاوه‌نی به‌رنامه و ڕێبازی ڕاست و دروسته و کێش ڕێبازی هیدایه‌تی گرتۆته به‌ر.