مريم
Maryam
Translation: Kurdish - Burhan Muhammad-Amin · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
كٓهيعٓصٓ
Open ayah 19:1سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) بده.
ذِكۡرُ رَحۡمَتِ رَبِّكَ عَبۡدَهُۥ زَكَرِيَّآ
Open ayah 19:2(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم)، ئه‌م باسه) باسی ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگارته، ده‌رباره‌ی به‌نده‌ی خۆی زه‌که‌ریا.
إِذۡ نَادَىٰ رَبَّهُۥ نِدَآءً خَفِيّٗا
Open ayah 19:3کا‌تێک له (په‌رستگای خۆیدا) هانا و هاواری برد بۆ په‌روه‌ردگاری به‌په‌نهانی.
قَالَ رَبِّ إِنِّي وَهَنَ ٱلۡعَظۡمُ مِنِّي وَٱشۡتَعَلَ ٱلرَّأۡسُ شَيۡبٗا وَلَمۡ أَكُنۢ بِدُعَآئِكَ رَبِّ شَقِيّٗا
Open ayah 19:4وتی: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی من ئێسکه‌کانم لاواز بوون و قژی سه‌رم هه‌ر هه‌مووی سپێتی دایگرتووه، به‌ڵام من هه‌رگیز له دوعا‌و پاڕانه‌وه‌م له زاتی تۆ نا‌ئومێد نه‌بووم و (ده‌ستت نه‌ناوه به‌ڕوومه‌وه).
وَإِنِّي خِفۡتُ ٱلۡمَوَٰلِيَ مِن وَرَآءِي وَكَانَتِ ٱمۡرَأَتِي عَاقِرٗا فَهَبۡ لِي مِن لَّدُنكَ وَلِيّٗا
Open ayah 19:5به‌ڕاستی من له‌وه ترساوه‌م که خزم و خوێشان عه‌شره‌ت دوای مردنم سه‌گه‌ردان بن، (چونکه که‌سێکی وایان تیادا به‌دی ناکه‌م که شایسته‌ی گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت بێت، خۆت ده‌زانیت) خێزانکه‌شم منداڵی نابێت، بۆیه داواکارم له له‌به‌خششی خۆت به‌هره‌وه‌رم بکه و منداڵێکم پێ ببه‌خشیت که بتوانێت جێگه‌ی من بگرێته‌وه.
يَرِثُنِي وَيَرِثُ مِنۡ ءَالِ يَعۡقُوبَۖ وَٱجۡعَلۡهُ رَبِّ رَضِيّٗا
Open ayah 19:6تا میراتی پێغه‌مبه‌رایه‌تی من و نه‌وه‌ی یه‌عقوب وه‌رربگرێت، هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگارا بیکه به‌که‌سێکی وا، که‌تۆش و به‌نده چاکه‌کانیشت لێی ڕازی بن (ئه‌وه‌نده چاکه‌کارو چاکه‌خوازو دیندار بێت).
يَٰزَكَرِيَّآ إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَٰمٍ ٱسۡمُهُۥ يَحۡيَىٰ لَمۡ نَجۡعَل لَّهُۥ مِن قَبۡلُ سَمِيّٗا
Open ayah 19:7خوای گه‌وره نزاکه‌ی گیراکردو فه‌رمووی: ئه‌ی زه‌که‌ریا به‌ڕاستی ئێمه مژده‌ت ده‌ده‌ینێ به‌وه‌ی که کوڕێکت پێ ده‌به‌خشین و ناویشی - یه‌حیا - یه، پێش ئه‌و که‌سمان هاوناوی ئه‌و نه‌کردووه.
قَالَ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي غُلَٰمٞ وَكَانَتِ ٱمۡرَأَتِي عَاقِرٗا وَقَدۡ بَلَغۡتُ مِنَ ٱلۡكِبَرِ عِتِيّٗا
Open ayah 19:8زه‌که‌ریا وتی: په‌روه‌ردگارا به چ شێوه‌یه‌ک کوڕم پێ ده‌به‌خشیت، له‌کاتێکدا هاوسه‌ره‌که‌شم منداڵی نابێت و منیش گه‌یشتوومه‌ته ئه‌وپه‌ڕی پیری و په‌ککه‌وته‌یی (به‌ڵام هه‌موو شت لای تۆ ئاسانه).
قَالَ كَذَٰلِكَ قَالَ رَبُّكَ هُوَ عَلَيَّ هَيِّنٞ وَقَدۡ خَلَقۡتُكَ مِن قَبۡلُ وَلَمۡ تَكُ شَيۡـٔٗا
Open ayah 19:9وتی: په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌ر به‌و شێوه‌یه بڕیاری داوه و فه‌رمووشیه‌تی ئه‌وکاره لای من زۆر ئاسانه، به‌ڕاستی پێش تریش تۆم دروستکردووه، وه‌نه‌بێت شتێکت بوو بیت (نه ناوت هه‌بووه نه بوون)...
قَالَ رَبِّ ٱجۡعَل لِّيٓ ءَايَةٗۖ قَالَ ءَايَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ ٱلنَّاسَ ثَلَٰثَ لَيَالٖ سَوِيّٗا
Open ayah 19:10زه‌که‌ریا وتی: په‌روه‌ردگارا نیشانه‌یه‌کم پێ ببه‌خشه تا‌دڵنیابم، که ئه‌و مژده‌یه هاتۆته‌دی، خوای گه‌وره فه‌رمووی: نیشانه‌و به‌ڵگه‌ت ئه‌وه‌یه (له‌سه‌ر بوونی ئه‌و کوڕه) که تۆ نا‌توانیت سێ شه‌وی ته‌واو (به ڕۆژه‌کانیه‌وه) قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا بکه‌یت!
فَخَرَجَ عَلَىٰ قَوۡمِهِۦ مِنَ ٱلۡمِحۡرَابِ فَأَوۡحَىٰٓ إِلَيۡهِمۡ أَن سَبِّحُواْ بُكۡرَةٗ وَعَشِيّٗا
Open ayah 19:11(ئه‌وسا دوای دڵنیابوون) له په‌رستگاکه‌ی هاته ده‌ره‌وه بۆ ناو قه‌ومه‌که‌ی و ئاماژه‌ی بۆ کردن (که له به‌رامبه‌ر نازو نیعمه‌ت و به‌خششه‌کانی خواوه) به‌یانیان و ئێواران ته‌سبیحات و ستایش بکه‌ن.
يَٰيَحۡيَىٰ خُذِ ٱلۡكِتَٰبَ بِقُوَّةٖۖ وَءَاتَيۡنَٰهُ ٱلۡحُكۡمَ صَبِيّٗا
Open ayah 19:12(پاشان که یه‌حیا گه‌وره بوو فه‌رمانمان پێدا) ئه‌ی یه‌حیا کتێبی (ته‌ورات) به‌توندی بگره‌و پابه‌ندی به‌و هه‌ر له ته‌مه‌نی نه‌وجه‌وانیدا، توانای جیاکردنه‌وه‌ی ڕاست و ناڕاستمان پێبه‌خشی، به دادوه‌رێکی ڕێک و پێک کێشه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی چاره‌سه‌ر ده‌کرد.
وَحَنَانٗا مِّن لَّدُنَّا وَزَكَوٰةٗۖ وَكَانَ تَقِيّٗا
Open ayah 19:13یه‌حیا دڵ و ده‌روونێکی پڕ له سۆز‌و خۆشه‌ویستی و پاک و خاوێنی هه‌بوو که له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه پێمان به‌خشیبوو و ئه‌و زۆر خواناس و پارێزگار بوو.
وَبَرَّۢا بِوَٰلِدَيۡهِ وَلَمۡ يَكُن جَبَّارًا عَصِيّٗا
Open ayah 19:14هه‌روه‌ها چاک ڕه‌فتارو جوان ڕه‌فتار بوو له‌گه‌ڵ باوک و دایکیدا، وه‌نه‌بێت ئه‌و که‌سێکی دڵره‌ق و یاخی و ناله‌بار بوو بێت.
وَسَلَٰمٌ عَلَيۡهِ يَوۡمَ وُلِدَ وَيَوۡمَ يَمُوتُ وَيَوۡمَ يُبۡعَثُ حَيّٗا
Open ayah 19:15درودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بیت له ڕۆژه‌دا که له دایک بوو و له‌و ڕۆژه‌دا که وه‌فات ده‌کات، له‌و ڕۆژه‌شدا که هه‌ڵده‌ستێت و زیندوو ده‌بێته‌وه.
وَٱذۡكُرۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ مَرۡيَمَ إِذِ ٱنتَبَذَتۡ مِنۡ أَهۡلِهَا مَكَانٗا شَرۡقِيّٗا
Open ayah 19:16ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له قورئاندا باسی به‌سه‌رهاتی مه‌ریه‌م یاد بکه، کا‌تێک که‌نارگیری کرد له که‌سوکاری و شوێنێکی له ڕۆژهه‌ڵاتی (بیت المقد‌س) هه‌ڵبژارد (بۆ خواپه‌رستی).
فَٱتَّخَذَتۡ مِن دُونِهِمۡ حِجَابٗا فَأَرۡسَلۡنَآ إِلَيۡهَا رُوحَنَا فَتَمَثَّلَ لَهَا بَشَرٗا سَوِيّٗا
Open ayah 19:17ئینجا له‌نێوان خۆی و ئه‌واندا په‌رده‌یه‌کی ڕایه‌ڵ کرد (تادوور له‌خه‌ڵکی به‌سۆزه‌وه خواپه‌رستی بکات) ئێمه‌ش جوبرهئیلی فریشته‌مان نارد بۆ لای، وه‌کو به‌شه‌رێکی ته‌واو (خۆی خسته به‌رچاوی).
قَالَتۡ إِنِّيٓ أَعُوذُ بِٱلرَّحۡمَٰنِ مِنكَ إِن كُنتَ تَقِيّٗا
Open ayah 19:18مه‌ریه‌م وتی: به‌ڕاستی من په‌نا ده‌گرم به خوای میهره‌بان له تۆ ئه‌گه‌ر که‌سێکی به ته‌قواو له‌خواترس بیت.
قَالَ إِنَّمَآ أَنَا۠ رَسُولُ رَبِّكِ لِأَهَبَ لَكِ غُلَٰمٗا زَكِيّٗا
Open ayah 19:19جوبره‌ئیل وتی: (مه‌ترسه) دڵنیابه من ته‌نها نێردراوی په‌روه‌ردگاری تۆم، تا منداڵێکی خاوێنت پێ ببه‌خشم.
قَالَتۡ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي غُلَٰمٞ وَلَمۡ يَمۡسَسۡنِي بَشَرٞ وَلَمۡ أَكُ بَغِيّٗا
Open ayah 19:20مه‌ریه‌م وتی: جا چۆن من منداڵم ده‌بێت، له‌کاتێکدا هیچ به‌شه‌رێک توخنم نه‌که‌وتووه و داوێن پیسیش نه‌بووم.
قَالَ كَذَٰلِكِ قَالَ رَبُّكِ هُوَ عَلَيَّ هَيِّنٞۖ وَلِنَجۡعَلَهُۥٓ ءَايَةٗ لِّلنَّاسِ وَرَحۡمَةٗ مِّنَّاۚ وَكَانَ أَمۡرٗا مَّقۡضِيّٗا
Open ayah 19:21جوبره‌ئیل وتی: ئه‌و قسانه‌ی تۆ ڕاست و دروستن، به‌ڵام ئه‌وه بڕیاری په‌روه‌ردگاره و ده‌فه‌رموێت: ئه‌وکاره لای من ئاسانه (که به‌بێ باوک ئه‌و منداڵه بهێنمه کایه‌وه)، بۆ ئه‌وه‌ی بیکه‌مه نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌ک بۆ خه‌ڵکی، هه‌روه‌ها ڕه‌حمه‌تێکی تایبه‌تیش بێت له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، ئیتر ئه‌و کاره‌ش بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و بڕاوه‌ته‌وه.
۞فَحَمَلَتۡهُ فَٱنتَبَذَتۡ بِهِۦ مَكَانٗا قَصِيّٗا
Open ayah 19:22ده‌ستبه‌جێ مه‌ریه‌م سکی پڕ بوو، (به‌غه‌م و په‌ژاره‌وه) به‌ره‌و شوێنێکی دوور ڕۆیشت.
فَأَجَآءَهَا ٱلۡمَخَاضُ إِلَىٰ جِذۡعِ ٱلنَّخۡلَةِ قَالَتۡ يَٰلَيۡتَنِي مِتُّ قَبۡلَ هَٰذَا وَكُنتُ نَسۡيٗا مَّنسِيّٗا
Open ayah 19:23ئینجا ژانی منداڵبوون گرتی و بردی بۆ لای قه‌دی دارخورمایه‌ک، (به‌ده‌م ئاهو ناڵه‌وه) ده‌یوت: پێش ئه‌م حاڵته بمردمایه‌و وه‌ک شتێکی بێ نرخ فه‌رامۆش بکرامایه.
فَنَادَىٰهَا مِن تَحۡتِهَآ أَلَّا تَحۡزَنِي قَدۡ جَعَلَ رَبُّكِ تَحۡتَكِ سَرِيّٗا
Open ayah 19:24(ئه‌و منداڵه‌ی که له داوێنی به‌ربۆوه) له ژێریه‌وه (بانگی کرد‌و وتی: دایه گیان) خه‌فه‌ت مه‌خۆ، ئه‌وه‌ته په‌روه‌ردگارت به به‌رده‌متدا جۆگه‌له‌یه‌کی جاری کردووه.
وَهُزِّيٓ إِلَيۡكِ بِجِذۡعِ ٱلنَّخۡلَةِ تُسَٰقِطۡ عَلَيۡكِ رُطَبٗا جَنِيّٗا
Open ayah 19:25ئه‌و دارخورمایه‌ش (که پاڵت پێوه‌داوه) که‌مێک ڕایوه‌شێنه خورمای گه‌ییوت به‌سه‌ردا ده‌بارێنێت.
فَكُلِي وَٱشۡرَبِي وَقَرِّي عَيۡنٗاۖ فَإِمَّا تَرَيِنَّ مِنَ ٱلۡبَشَرِ أَحَدٗا فَقُولِيٓ إِنِّي نَذَرۡتُ لِلرَّحۡمَٰنِ صَوۡمٗا فَلَنۡ أُكَلِّمَ ٱلۡيَوۡمَ إِنسِيّٗا
Open ayah 19:26ئینجا له‌و خورمایه بخۆ، له‌و ئاوه‌یش بخۆره‌وه، خه‌میشت نه‌بێت، ئه‌گه‌ر که‌سێکت له خه‌ڵکی بینی و (پرسیاری لێ کردی)، ئه‌وه به ئیشاره‌ت تێی بگه‌یه‌نه پێی بڵێ: به‌ڕاستی من بڕیارمداوه و نه‌زرم کردووه به ڕۆژوو بم بۆ خوای میهره‌بانم، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مڕۆ من هه‌رگیز قسه له‌گه‌ڵ که‌سدا ناکه‌م.
فَأَتَتۡ بِهِۦ قَوۡمَهَا تَحۡمِلُهُۥۖ قَالُواْ يَٰمَرۡيَمُ لَقَدۡ جِئۡتِ شَيۡـٔٗا فَرِيّٗا
Open ayah 19:27ئه‌وسا مه‌ریه‌م منداڵی نازداری خۆی له باوه‌ش گرت و بردی بۆ لای خزم و که‌س و کاری (هه‌موو به‌سه‌رسامیه‌وه) وتیان: ئه‌ی مه‌ریه‌م به‌ڕاستی کارێکی ناله‌بارو ئابڕووبه‌رت ئه‌نجامداوه.
يَٰٓأُخۡتَ هَٰرُونَ مَا كَانَ أَبُوكِ ٱمۡرَأَ سَوۡءٖ وَمَا كَانَتۡ أُمُّكِ بَغِيّٗا
Open ayah 19:28ئه‌ی خوشکی هاروون (له‌به‌ر ته‌قواو خواناسی ئه‌و ناز ناوه‌یان پێدابوو) تۆ نه باوکت که‌سێکی خراپ و (شه‌رواڵ پیس بووه) نه دایکیشت ئافره‌تێکی داوێن پیس!!
فَأَشَارَتۡ إِلَيۡهِۖ قَالُواْ كَيۡفَ نُكَلِّمُ مَن كَانَ فِي ٱلۡمَهۡدِ صَبِيّٗا
Open ayah 19:29(مه‌ریه‌میش هیچی نه‌گوت) به‌ڵکو ئاماژه‌ی بۆ ڕۆڵه‌ی نازداری کرد (تا له‌و بپرسن)، هه‌موو (به سه‌رسامیه‌وه) وتیان: چۆن قسه له‌گه‌ڵ منداڵی ناو بێشکه‌دا ده‌کرێت.
قَالَ إِنِّي عَبۡدُ ٱللَّهِ ءَاتَىٰنِيَ ٱلۡكِتَٰبَ وَجَعَلَنِي نَبِيّٗا
Open ayah 19:30(ئینجا منداڵی ساوا هاته گفت و به‌ده‌نگه ناسکه‌که‌ی) وتی: به‌ڕاستی من به‌نده‌ی خوام، کتێبی ئینجیلی پێ به‌خشیووم و کردوومی به پێغه‌مبه‌ری خۆی.
وَجَعَلَنِي مُبَارَكًا أَيۡنَ مَا كُنتُ وَأَوۡصَٰنِي بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱلزَّكَوٰةِ مَا دُمۡتُ حَيّٗا
Open ayah 19:31منی موباره‌ک و پیرۆزیش کردووه له هه‌ر کوێدا بم و ئامۆژگاری کردووم که نوێژه‌کانم ئه‌نجام بده‌م و له زه‌کاتدانیش درێغی نه‌که‌م هه‌تا له ژیاندا هه‌م.
وَبَرَّۢا بِوَٰلِدَتِي وَلَمۡ يَجۡعَلۡنِي جَبَّارٗا شَقِيّٗا
Open ayah 19:32(هه‌روه‌ها فه‌رمانی پێداوم که) چاک ڕه‌فتار بم له‌گه‌ڵ دایکم دا و نه‌یکردووم به‌که‌سێکی زۆرداو به‌دره‌فتار..
وَٱلسَّلَٰمُ عَلَيَّ يَوۡمَ وُلِدتُّ وَيَوۡمَ أَمُوتُ وَيَوۡمَ أُبۡعَثُ حَيّٗا
Open ayah 19:33سڵاوی په‌روه‌ردگارم له‌سه‌ره ئه‌و ڕۆژه‌ی که له‌دایک بووم و ئه ڕۆژه‌ش که ده‌مرم، ئه‌و ڕۆژه‌ش که زیندوو ده‌کرێمه‌وه.
ذَٰلِكَ عِيسَى ٱبۡنُ مَرۡيَمَۖ قَوۡلَ ٱلۡحَقِّ ٱلَّذِي فِيهِ يَمۡتَرُونَ
Open ayah 19:34ئا ئه‌وه‌یه عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، هه‌ر ئه‌وه‌شه قسه‌ی ڕاست و دروست ده‌رباره‌ی، که ئه‌وانه (واته جووه‌کان) گومان به‌ده‌وریدا دروست ده‌که‌ن (گاوران، به‌کوڕی خوا له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن).
مَا كَانَ لِلَّهِ أَن يَتَّخِذَ مِن وَلَدٖۖ سُبۡحَٰنَهُۥٓۚ إِذَا قَضَىٰٓ أَمۡرٗا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ
Open ayah 19:35بێگومان ناگونجێت بۆ خوای گه‌وره، که‌س بکاته ڕۆڵه‌ی خۆی (چونکه پێوستی پێی نیه) پاکی و بێگه‌ردی شایسته‌ی ئه‌وه، کا‌تێک هه‌رشتێک بڕیار بدات، ئه‌وه به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی ده‌وێت که فه‌رمان بدات و بڵێت: ببه، ده‌ستبه‌جێ ده‌بێت.
وَإِنَّ ٱللَّهَ رَبِّي وَرَبُّكُمۡ فَٱعۡبُدُوهُۚ هَٰذَا صِرَٰطٞ مُّسۡتَقِيمٞ
Open ayah 19:36به‌ڕاستی هه‌ر خوا په‌روه‌ردگاری منیش و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه، که‌وابوو بیپه‌رستن، ئه‌مه‌یه ڕێبازی ڕاست و دروست (ڕێبازی دینداری و سه‌رفرازی هه‌ردوو جیهان).
فَٱخۡتَلَفَ ٱلۡأَحۡزَابُ مِنۢ بَيۡنِهِمۡۖ فَوَيۡلٞ لِّلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن مَّشۡهَدِ يَوۡمٍ عَظِيمٍ
Open ayah 19:37(له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ڕاستیانه‌دا) ئینجا یه‌کسه‌ر گرۆو ده‌سته‌کان له نێو خۆیاندا ڕاو بۆچوونی جیاوازیان بۆ په‌یدا بوو، هاوارو ئاهو ناڵه بۆ ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن و (بڕوا به‌و ڕاستیانه ناکه‌ن) کا‌تێک قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت و دیمه‌نی سامناک و به‌سه‌رهاتی گه‌وره ده‌بینن (که ئێسته به‌دووری ده‌زانن).
أَسۡمِعۡ بِهِمۡ وَأَبۡصِرۡ يَوۡمَ يَأۡتُونَنَا لَٰكِنِ ٱلظَّٰلِمُونَ ٱلۡيَوۡمَ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ
Open ayah 19:38ئه‌و ڕۆژه‌ی (که ئه‌و خوانه‌ناسانه) ئاماده ده‌کرێن و دێن بۆ لامان، (زۆر سه‌یره!) ئای که چه‌نده ده‌زگای بیستن و بینینیان به‌هێزه، به‌ڵام سته‌مکاران ئه‌مڕۆ له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ده‌ژین.
وَأَنذِرۡهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡحَسۡرَةِ إِذۡ قُضِيَ ٱلۡأَمۡرُ وَهُمۡ فِي غَفۡلَةٖ وَهُمۡ لَا يُؤۡمِنُونَ
Open ayah 19:39ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، سته‌مکاران ئاگادار بکه له ڕۆژی ئاهو ناڵه و په‌شیمانی کا‌تێک کار له کار ترازاوه، له‌کاتێکدا ئه‌وانه له غه‌فڵه‌تدان و باواڕ ناهێنن.
إِنَّا نَحۡنُ نَرِثُ ٱلۡأَرۡضَ وَمَنۡ عَلَيۡهَا وَإِلَيۡنَا يُرۡجَعُونَ
Open ayah 19:40به‌ڕاستی سه‌ره‌نجام هه‌رئێمه ده‌بینه‌وه خاوه‌ن و میراتگری سه‌ر زه‌وی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له سه‌ریه‌تی و بۆ لای ئێمه‌ش ده‌گه‌رێنه‌وه.
وَٱذۡكُرۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ إِبۡرَٰهِيمَۚ إِنَّهُۥ كَانَ صِدِّيقٗا نَّبِيًّا
Open ayah 19:41هه‌روه‌ها له قورئاندا باسی (گۆشه‌یه‌ک له به‌سه‌رهاتی) ئیبراهیم بۆ ئه‌و خه‌ڵکه بگێڕه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌و که‌سایه‌تیه‌کی ڕاستگۆ بوو، له پێغه‌مبه‌رانیش بوو.
إِذۡ قَالَ لِأَبِيهِ يَٰٓأَبَتِ لِمَ تَعۡبُدُ مَا لَا يَسۡمَعُ وَلَا يُبۡصِرُ وَلَا يُغۡنِي عَنكَ شَيۡـٔٗا
Open ayah 19:42کا‌تێک به‌باوکی وت: باوکی به‌ڕێزم! ئه‌وه تۆ بۆچی شتێک ده‌په‌رستیت که نه‌گوێ بیسته، نه‌که‌س به‌رچاو ڕوون و ڕۆشنبیر ده‌کات، نه هیچ سوودێکت پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
يَٰٓأَبَتِ إِنِّي قَدۡ جَآءَنِي مِنَ ٱلۡعِلۡمِ مَا لَمۡ يَأۡتِكَ فَٱتَّبِعۡنِيٓ أَهۡدِكَ صِرَٰطٗا سَوِيّٗا
Open ayah 19:43ئه‌ی باوکی به‌نرخم! به‌ڕاستی ئه‌و زانستی و زانیاریه‌ی که بۆ من هاتووه، (ده‌رباره‌ی ده‌سه‌ڵات و توانای به‌دیهێنه‌ری ئه‌م جیهانه) بێگومان بۆ تۆ نه‌هاتووه، که‌واته په‌یڕه‌وی من بکه ڕێنمووییت ده‌که‌م بۆ ڕێگه و ڕێبازێکی ڕاست و دروست.
يَٰٓأَبَتِ لَا تَعۡبُدِ ٱلشَّيۡطَٰنَۖ إِنَّ ٱلشَّيۡطَٰنَ كَانَ لِلرَّحۡمَٰنِ عَصِيّٗا
Open ayah 19:44ئه‌ی باوکی ئازیزم! شه‌یتان مه‌په‌رسته، چونکه به‌ڕاستی شه‌یتان یاخی یه له خوای میهره‌بان و سه‌رکه‌شیی کردووه.
يَٰٓأَبَتِ إِنِّيٓ أَخَافُ أَن يَمَسَّكَ عَذَابٞ مِّنَ ٱلرَّحۡمَٰنِ فَتَكُونَ لِلشَّيۡطَٰنِ وَلِيّٗا
Open ayah 19:45ئه‌ی باوکی به‌رێزم! به‌ڕاستی من ده‌ترسم سزایه‌ک له‌لایه‌ن خوای میهره‌بانه‌وه یه‌خه‌ت پێ بگرێت، ئه‌وکاته ئیتر ده‌بیته یارو یاوه‌رو پشتتگیری شه‌یتان.
قَالَ أَرَاغِبٌ أَنتَ عَنۡ ءَالِهَتِي يَٰٓإِبۡرَٰهِيمُۖ لَئِن لَّمۡ تَنتَهِ لَأَرۡجُمَنَّكَۖ وَٱهۡجُرۡنِي مَلِيّٗا
Open ayah 19:46(باوکی ئیبراهیم به‌سه‌غڵه‌تیه‌وه) وتی: بۆچی ئه‌ی ئیبراهیم تۆ (ئه‌وه‌نده) له خواکانی من بێزاری، به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌ده‌یت و واز نه‌هێنیت (چاوپۆشیت لێ ناکه‌ن و) بێگومان به‌رد بارانت ده‌که‌م، بڕۆ، ون به له‌به‌رچاوم هه‌ر نه‌تبینمه‌وه.
قَالَ سَلَٰمٌ عَلَيۡكَۖ سَأَسۡتَغۡفِرُ لَكَ رَبِّيٓۖ إِنَّهُۥ كَانَ بِي حَفِيّٗا
Open ayah 19:47ئیبراهیم وتی: سڵاوت لێ بێت (وا من ده‌ڕۆم) له‌مه‌ولا داوای لێخۆشبوو‌ن و (هیدایه‌تت) له په‌روه‌ردگارم بۆ ده‌خوازم، چونکه ئه‌و زاته زۆر منی خۆش ده‌وێت و ڕێزی بۆ داناوم.
وَأَعۡتَزِلُكُمۡ وَمَا تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَأَدۡعُواْ رَبِّي عَسَىٰٓ أَلَّآ أَكُونَ بِدُعَآءِ رَبِّي شَقِيّٗا
Open ayah 19:48وا من دوور ده‌که‌ومه‌وه و که‌نارگیری ده‌که‌م، له ئێوه و له‌و شتانه‌ی که له‌جیاتی خوا ده‌یپه‌رستن، من ته‌نها هاناو هاوار بۆ په‌روه‌ردگارم ده‌به‌م و هه‌ر ئه‌و ده‌په‌رستم، ئومێده‌وارم که په‌روه‌ردگارم نا‌ئومێد و ڕه‌نجه‌ڕۆم نه‌کات و دوعا‌و نزا‌و په‌رستنم لێ وه‌ربگرێت.
فَلَمَّا ٱعۡتَزَلَهُمۡ وَمَا يَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَهَبۡنَا لَهُۥٓ إِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَۖ وَكُلّٗا جَعَلۡنَا نَبِيّٗا
Open ayah 19:49جا کا‌تێک ئیبراهیم ڕۆیشت و دوور که‌وته‌وه له‌و خه‌ڵکه گومڕایه و له‌و شتانه‌ی که له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رست، ئێمه ئیسحاقمان پێبه‌خشی و به ئیسحاقیش، یه‌عقوبمان به‌خشی، هه‌ریه‌ک له‌وانیشمان کرده پێغه‌مبه‌ر.
وَوَهَبۡنَا لَهُم مِّن رَّحۡمَتِنَا وَجَعَلۡنَا لَهُمۡ لِسَانَ صِدۡقٍ عَلِيّٗا
Open ayah 19:50ئێمه له ڕه‌حم و به‌خشنده‌یی خۆشمان هه‌موویانمان به‌هره‌وه‌ر کرد‌و ئێمه زمانی خه‌ڵکی دیندارمان هێناوه‌ته گۆ که (هه‌تا دنیا دنیایه) باسی ئه‌وانه به‌چاکی و پاکی و بڵندی بکه‌ن.
وَٱذۡكُرۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ مُوسَىٰٓۚ إِنَّهُۥ كَانَ مُخۡلَصٗا وَكَانَ رَسُولٗا نَّبِيّٗا
Open ayah 19:51یادی موساش باس بکه له قورئاندا، به‌ڕاستی ئه‌ویش که‌سێکی هه‌ڵبژارده و دڵسۆز‌و پێغه‌مبه‌ر فرستاده بوو.
وَنَٰدَيۡنَٰهُ مِن جَانِبِ ٱلطُّورِ ٱلۡأَيۡمَنِ وَقَرَّبۡنَٰهُ نَجِيّٗا
Open ayah 19:52له‌لای ڕاستی کێوی - طور - ه‌وه بانگمان لێ کرد، له‌کاتی گفتوگۆی نهێنیدا نزیکمان خسته‌وه.
وَوَهَبۡنَا لَهُۥ مِن رَّحۡمَتِنَآ أَخَاهُ هَٰرُونَ نَبِيّٗا
Open ayah 19:53هه‌روه‌ها به‌ره‌حمه‌ت و به‌خشنده‌یی خۆمان هاروونی برایمان کرده پێغه‌مبه‌ر و (هاوکار) بۆی.
وَٱذۡكُرۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ إِسۡمَٰعِيلَۚ إِنَّهُۥ كَانَ صَادِقَ ٱلۡوَعۡدِ وَكَانَ رَسُولٗا نَّبِيّٗا
Open ayah 19:54ئیسماعیل یش باس بکه له قورئاندا، به ڕاستی ئه‌و له به‌ڵێن و په‌یمانه‌کانیدا ڕاستگۆ بوو، ئه‌و پێغه‌مبه‌رو ڕه‌وانه کراوی خوا بوو.
وَكَانَ يَأۡمُرُ أَهۡلَهُۥ بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱلزَّكَوٰةِ وَكَانَ عِندَ رَبِّهِۦ مَرۡضِيّٗا
Open ayah 19:55(ئیسماعیل) هه‌میسشه‌و به‌رده‌وام، فه‌رمانی ده‌دا به خێزانی و خزمانی، که نوێژه‌کانیان (به ڕێک و پێکی و له کاتی خۆیدا) ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتیش فه‌رامۆش نه‌که‌ن و ئه‌و لای په‌روه‌ردگاری شیایسته‌ی ڕێز‌و ڕه‌زامه‌ندی بوو.
وَٱذۡكُرۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ إِدۡرِيسَۚ إِنَّهُۥ كَانَ صِدِّيقٗا نَّبِيّٗا
Open ayah 19:56هه‌روه‌ها له قورئاندا باسی ئیدریس بکه، چونکه ئه‌ویش پێغه‌مبه‌رێکی زۆر ڕاستکارو ڕاستگۆ بوو..
وَرَفَعۡنَٰهُ مَكَانًا عَلِيًّا
Open ayah 19:57بۆیه ڕێزی زۆرمان لێگرت و پایه‌دارو به‌رزو بڵندمان کرد له جێگه و ڕێگه‌ی تایبه‌تدا.
أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ أَنۡعَمَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِم مِّنَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ مِن ذُرِّيَّةِ ءَادَمَ وَمِمَّنۡ حَمَلۡنَا مَعَ نُوحٖ وَمِن ذُرِّيَّةِ إِبۡرَٰهِيمَ وَإِسۡرَٰٓءِيلَ وَمِمَّنۡ هَدَيۡنَا وَٱجۡتَبَيۡنَآۚ إِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتُ ٱلرَّحۡمَٰنِ خَرُّواْۤ سُجَّدٗاۤ وَبُكِيّٗا۩
Open ayah 19:58ئا ئه‌وانه که‌سانێکن که خوای گه‌وره نازو نیعمه‌تی به‌سه‌ردا ڕشتوون له پێغه‌مبه‌ران، له نه‌وه‌ی ئاده‌م و ئه‌وانه‌ش (که له که‌شتیه‌که‌دا) له‌گه‌ڵ نوح‌دا سوارمان کردن و له نه‌وه‌ی ئیبراهیم و یه‌عقوب و له‌وانه‌ی که هیدایه‌تمان داون و هه‌ڵمان بژاردوون، ئه‌وانه، هه‌رکاتێک ئایه‌ته‌کانی خوای میهره‌بانیان به‌سه‌ردا بخوێنرێته‌وه، به په‌له سوژده ده‌به‌ن و ئه‌سرین له دیده‌یان ده‌بارێت، (له سۆز‌و خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگاریان دڵانی پڕ له نوورو ئیمانیان ده‌کوڵێت) و ده‌گرین.
۞فَخَلَفَ مِنۢ بَعۡدِهِمۡ خَلۡفٌ أَضَاعُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَٱتَّبَعُواْ ٱلشَّهَوَٰتِۖ فَسَوۡفَ يَلۡقَوۡنَ غَيًّا
Open ayah 19:59له دوای ئه‌وان که‌سانێک له نه‌وه‌کانیان بوونه جێ‌نشین، که نوێژه‌کانیان به‌زایه دا‌و شوێنی ئاره‌زووه‌کانی نه‌فسیان که‌وتن، ئه‌وانه تووشی گومڕای و سه‌رگه‌ردانی و سزا ده‌بن (له دنیا‌و قیامه‌تدا).
إِلَّا مَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحٗا فَأُوْلَٰٓئِكَ يَدۡخُلُونَ ٱلۡجَنَّةَ وَلَا يُظۡلَمُونَ شَيۡـٔٗا
Open ayah 19:60جگه له‌وانه‌ی که ته‌وبه ده‌که‌ن و باوه‌ڕی دامه‌زراو ده‌هێنن و کار‌و کرده‌وه‌ی چاک ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئا ئه‌وانه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه و هیچ جۆره سته‌مێکیان لێ ناکرێت.
جَنَّٰتِ عَدۡنٍ ٱلَّتِي وَعَدَ ٱلرَّحۡمَٰنُ عِبَادَهُۥ بِٱلۡغَيۡبِۚ إِنَّهُۥ كَانَ وَعۡدُهُۥ مَأۡتِيّٗا
Open ayah 19:61ئه‌و به‌هه‌شته پڕ له باخه چڕانه‌ی که خوای میهره‌بان به‌ڵێنی به به‌نده‌کانی داوه له جیهانی شاراوه‌دا، به‌ڕاستی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی خوا، به‌ڕێوه‌یه و هه‌ر دێته دی.
لَّا يَسۡمَعُونَ فِيهَا لَغۡوًا إِلَّا سَلَٰمٗاۖ وَلَهُمۡ رِزۡقُهُمۡ فِيهَا بُكۡرَةٗ وَعَشِيّٗا
Open ayah 19:62ئه‌وسا له‌وێ هیچ گوفتارێکی نابه‌جێ نابیسن، جگه له سڵاو کردن و (گوفتاری خۆش و به‌جێ) نه‌بێت، له به‌یانیان و ئێواراندا (له هه‌موو کاتێکدا) ڕزق و ڕۆزی (خواردن و خواردنه‌وه‌ی خۆش و به‌تام) بۆیان ئاماده‌یه.
تِلۡكَ ٱلۡجَنَّةُ ٱلَّتِي نُورِثُ مِنۡ عِبَادِنَا مَن كَانَ تَقِيّٗا
Open ayah 19:63ئه‌و به‌هه‌شت و شوێنه خۆشه، به‌و به‌ندانه‌مان ده‌به‌خشین و ده‌یانکه‌ینه خاوه‌نی، که خواناس و پارێزکارن.
وَمَا نَتَنَزَّلُ إِلَّا بِأَمۡرِ رَبِّكَۖ لَهُۥ مَا بَيۡنَ أَيۡدِينَا وَمَا خَلۡفَنَا وَمَا بَيۡنَ ذَٰلِكَۚ وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيّٗا
Open ayah 19:64(ماوه‌یه‌ک وه‌حی وه‌ستا، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له فریشته جوبرهئیلی پرسی، خوای گه‌وره‌ش له قورئاندا وه‌ڵامی دایه‌وه): ئێمه ته‌نها به‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگارت نه‌بێت دانابه‌زین، هه‌رچی داهاتوو ڕابوردوومان هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش له نێوانیاندا هه‌یه، بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌یه، وه‌نه‌بێت په‌روه‌ردگاری تۆ هیچ شتێک فه‌رامۆش بکات.
رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا فَٱعۡبُدۡهُ وَٱصۡطَبِرۡ لِعِبَٰدَتِهِۦۚ هَلۡ تَعۡلَمُ لَهُۥ سَمِيّٗا
Open ayah 19:65ئه‌و زاته په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو دروستکراوانی نێوانیانه، که‌واته، هه‌ر ئه‌و بپه‌رسته و زۆر به‌رده‌وام و خۆگربه له په‌رستنیدا، ئایا که‌س شک ده‌به‌یت هاوناوی ئه‌و و هاوتای ئه‌و بێت؟ (خاوه‌نی سیفه‌تی به‌رزو بڵندو پیرۆز بێت وه‌ک ئه‌و؟!).
وَيَقُولُ ٱلۡإِنسَٰنُ أَءِذَا مَا مِتُّ لَسَوۡفَ أُخۡرَجُ حَيًّا
Open ayah 19:66ئاده‌میزادی (بێ باوه‌ڕ) ده‌ڵێت: ئایا کا‌تێک مردم، جارێکی تر له ئاینده‌دا زیندوو ده‌کرێمه‌وه؟!.
أَوَلَا يَذۡكُرُ ٱلۡإِنسَٰنُ أَنَّا خَلَقۡنَٰهُ مِن قَبۡلُ وَلَمۡ يَكُ شَيۡـٔٗا
Open ayah 19:67باشه ئاخر ئاده‌میزاد بۆ ئه‌وه یاد ناکات به‌ڕاستی ئێمه پێشتر ڕدوستمان کرد، هه‌ر هیچ نه‌بوو؟
فَوَرَبِّكَ لَنَحۡشُرَنَّهُمۡ وَٱلشَّيَٰطِينَ ثُمَّ لَنُحۡضِرَنَّهُمۡ حَوۡلَ جَهَنَّمَ جِثِيّٗا
Open ayah 19:68سوێند به په‌روه‌ردگارت خوانه‌ناسان و شه‌یتانه‌کان کۆ ده‌که‌ینه‌وه، پاشان هه‌موویان به ده‌وری دۆزه‌خدا به‌چۆکدا ده‌هێنین و (ده‌یانخه‌ینه ناوی).
ثُمَّ لَنَنزِعَنَّ مِن كُلِّ شِيعَةٍ أَيُّهُمۡ أَشَدُّ عَلَى ٱلرَّحۡمَٰنِ عِتِيّٗا
Open ayah 19:69له‌وه‌ودوا له هه‌ر گرۆ و ده‌سته‌یه‌ک، ئه‌وانه ده‌رده‌کێشین که زۆر یاخی بوون له خوای میهره‌بان (دژایه‌تی دین و به‌رنامه‌که‌یان ده‌کرد).
ثُمَّ لَنَحۡنُ أَعۡلَمُ بِٱلَّذِينَ هُمۡ أَوۡلَىٰ بِهَا صِلِيّٗا
Open ayah 19:70پاشان زۆرچاک ئاگادارین به‌وه‌ی که‌کێ له‌وانه له‌پێشترو شایسته‌تره به‌وه‌ی که زوو بخرێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه (تا ببرژێت تیایدا).
وَإِن مِّنكُمۡ إِلَّا وَارِدُهَاۚ كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ حَتۡمٗا مَّقۡضِيّٗا
Open ayah 19:71ئێوه (خه‌ڵکینه) که‌ستان نی یه تێپه‌ڕ نه‌کات به‌سه‌ر دۆزه‌خدا، (ئیمانداران بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر قه‌دری به‌هه‌شت و ڕه‌حمه‌تی خوا بزانن، کافران بۆ ئه‌وه‌ی بکه‌ونه ناوی) ئه‌م پێشهاته بڕیاردراوه هه‌ر جێبه‌جێ ده‌کرێت.
ثُمَّ نُنَجِّي ٱلَّذِينَ ٱتَّقَواْ وَّنَذَرُ ٱلظَّٰلِمِينَ فِيهَا جِثِيّٗا
Open ayah 19:72له‌وه‌ودوا ئه‌وانه ڕزگار ده‌که‌ین که پارێزکارو خواناس بوون، سته‌مکارانیش له‌ناو دۆزه‌خدا به‌چۆکدا ده‌هێنین.
وَإِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٖ قَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لِلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَيُّ ٱلۡفَرِيقَيۡنِ خَيۡرٞ مَّقَامٗا وَأَحۡسَنُ نَدِيّٗا
Open ayah 19:73کا‌تێک ئایه‌ته‌کانی ئێمه به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا به ڕوون و ئاشکرا بخوێنرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون به‌وانه ده‌ڵێن که باوه‌ڕیان هێناوه: باشه کام له‌و دوو ده‌سته‌یه، جێگه‌و ڕێگه‌ی خۆش و ژیانی پڕ عه‌یش و نۆشی بۆ لواوه!! (نه‌فامان پێوه‌ریان ژیانی دنیای ته‌مه‌ن کۆتایه).
وَكَمۡ أَهۡلَكۡنَا قَبۡلَهُم مِّن قَرۡنٍ هُمۡ أَحۡسَنُ أَثَٰثٗا وَرِءۡيٗا
Open ayah 19:74چه‌نده‌ها قه‌وم و خه‌ڵکی ناله‌بارمان پێش ئه‌مان له‌ناوداوه، که‌لوپه‌ل و ناوماڵیان له‌مان چاکتر بووه، سیما‌و قیافه‌شیان له‌مان ڕێک‌و پێکتر بووه (کوان؟... له کوێن؟... بۆ دیار نین؟...).
قُلۡ مَن كَانَ فِي ٱلضَّلَٰلَةِ فَلۡيَمۡدُدۡ لَهُ ٱلرَّحۡمَٰنُ مَدًّاۚ حَتَّىٰٓ إِذَا رَأَوۡاْ مَا يُوعَدُونَ إِمَّا ٱلۡعَذَابَ وَإِمَّا ٱلسَّاعَةَ فَسَيَعۡلَمُونَ مَنۡ هُوَ شَرّٞ مَّكَانٗا وَأَضۡعَفُ جُندٗا
Open ayah 19:75(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) تۆ) بڵێ: ئه‌وه‌ی له گومڕایی دایه باهه‌رخوای میهره‌بان ته‌مه‌نی درێژ‌و ماڵ و سامان و دنیای پێ ببه‌خشێت (به‌چی ده‌چێت، بۆ کوێی ده‌بات، ئه‌په‌ڕی ئه‌وه‌یه) هه‌تا کا‌تێک ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌بینن که‌لێیان ده‌کرێت، یان سزا‌و ئازاری دنیایه، یان به‌رپابوونی قیامه‌ته، جا خوانه‌ناسان له‌ئاینده‌دا ده‌زانن کێ جێگه و ڕێگه‌ی ناخۆشه‌و کێ له‌شکرو سه‌ربازانی لاوازه.
وَيَزِيدُ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ٱهۡتَدَوۡاْ هُدٗىۗ وَٱلۡبَٰقِيَٰتُ ٱلصَّٰلِحَٰتُ خَيۡرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَابٗا وَخَيۡرٞ مَّرَدًّا
Open ayah 19:76(له‌ولاشه‌وه) ئه‌وانه‌ی ڕێبازی هیدایه‌تیان گرتۆته‌به‌ر خوا زیاتر هیداتیان ده‌دات، به‌ڵام دڵنیابن کرده‌وه چاکه‌کان که به‌رهه‌میان ده‌مێنێته‌وه پاداشتیان چاکتره لای په‌روه‌ردگارت باشترین سه‌ره‌نجامیشه.
أَفَرَءَيۡتَ ٱلَّذِي كَفَرَ بِـَٔايَٰتِنَا وَقَالَ لَأُوتَيَنَّ مَالٗا وَوَلَدًا
Open ayah 19:77ئایا ئه‌و جۆره که‌سانه‌ت بینیووه، که باوه‌ڕی به‌ئایات و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نیه‌و ده‌ڵێت: سوێند به خوا من سامان و کوڕ‌و نه‌وه‌م پێ ده‌درێت!
أَطَّلَعَ ٱلۡغَيۡبَ أَمِ ٱتَّخَذَ عِندَ ٱلرَّحۡمَٰنِ عَهۡدٗا
Open ayah 19:78باشه، ئاخۆ (ئه‌و به‌نده یاخیه) به‌نهێنی و شاراوه‌کانی زانیووه، یاخود به‌ڵێنی وه‌رگرتووه له خوای میهره‌بان (که دنیا به دڵی ئه‌و بێت؟!).
كَلَّاۚ سَنَكۡتُبُ مَا يَقُولُ وَنَمُدُّ لَهُۥ مِنَ ٱلۡعَذَابِ مَدّٗا
Open ayah 19:79نه‌خێر، وانی یه (به‌دڵی ئه‌و نابێت) ئه‌وه‌ی که ده‌یڵێت له ئایینده‌دا تۆماری ده‌که‌ین له‌سه‌ری و سزای دوور و درێژی بۆ ساز ده‌که‌ین.
وَنَرِثُهُۥ مَا يَقُولُ وَيَأۡتِينَا فَرۡدٗا
Open ayah 19:80بێگومان ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یڵێت: به‌میراتی لێی ده‌سێنینه‌وه، به‌ته‌نهاش دێته لامان (بۆ لێپرسینه‌وه).
وَٱتَّخَذُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ ءَالِهَةٗ لِّيَكُونُواْ لَهُمۡ عِزّٗا
Open ayah 19:81ئه‌و بێ باوه‌ڕانه له‌جیاتی خوا جۆره‌ها شتی تریان کردۆته خوای خۆیان تا پایه‌داری و ده‌سه‌ڵاتیان (به‌خه‌یاڵی خۆیان) ده‌ست بکه‌وێت.
كَلَّاۚ سَيَكۡفُرُونَ بِعِبَادَتِهِمۡ وَيَكُونُونَ عَلَيۡهِمۡ ضِدًّا
Open ayah 19:82نه‌خێر، وانی یه (خه‌یاڵیان خاوه)، ئه‌و شتانه‌ی ئه‌وان ده‌یپه‌رستن، (له ڕۆژی قیامه‌تدا) باواڕیان به‌په‌رستنی ئه‌وان نیه و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن، (به‌ڵکو به سه‌ختی) دژایه‌تیان ده‌که‌ن و به‌رپه‌رچیان ده‌ده‌نه‌وه.
أَلَمۡ تَرَ أَنَّآ أَرۡسَلۡنَا ٱلشَّيَٰطِينَ عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ تَؤُزُّهُمۡ أَزّٗا
Open ayah 19:83ئایا نا‌بینیت به‌ڕاستی ئێمه چۆن شه‌یتانه‌کان ده‌نێرینه سه‌ر خوانه‌ناسان، به‌گه‌رمی هانیان ده‌ده‌ن بۆ تاوان و گوناهو خراپه.
فَلَا تَعۡجَلۡ عَلَيۡهِمۡۖ إِنَّمَا نَعُدُّ لَهُمۡ عَدّٗا
Open ayah 19:84(ئه ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) په‌له‌یان لێ مه‌که، چونکه بێگومان ئێمه به‌وردی هه‌ر هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌یان به‌ژماره تۆمار ده‌که‌ین.
يَوۡمَ نَحۡشُرُ ٱلۡمُتَّقِينَ إِلَى ٱلرَّحۡمَٰنِ وَفۡدٗا
Open ayah 19:85ڕۆژێک دێت ئێمه ده‌سته ده‌سته خواناس و پارێزکاران بۆ لای خوای میهره‌بان به ڕێ ده‌که‌ین (تا به‌دیداری شادببن و بیانخاته به‌هه‌شته‌وه).
وَنَسُوقُ ٱلۡمُجۡرِمِينَ إِلَىٰ جَهَنَّمَ وِرۡدٗا
Open ayah 19:86تاوانبار‌و گوناهکارانیش به‌په‌له‌و به‌تینویه‌تی ڕابێچ ده‌که‌ین بۆ ناو دۆزه‌خ.
لَّا يَمۡلِكُونَ ٱلشَّفَٰعَةَ إِلَّا مَنِ ٱتَّخَذَ عِندَ ٱلرَّحۡمَٰنِ عَهۡدٗا
Open ayah 19:87ئه‌وانه خاوه‌نی تکا نین و که‌س تکایان بۆ ناکات، مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که له‌کاتی خۆیدا خوای میهره‌بان به‌ڵێنی پێداوه که تکا بکات یان تکای بۆ بکرێت.
وَقَالُواْ ٱتَّخَذَ ٱلرَّحۡمَٰنُ وَلَدٗا
Open ayah 19:88(جووله‌که و گاور‌و بت په‌رستان) ده‌یانوت: خوای میهره‌بان ڕۆڵه و نه‌وه‌ی بۆ خۆی داناوه!!
لَّقَدۡ جِئۡتُمۡ شَيۡـًٔا إِدّٗا
Open ayah 19:89سوێند به‌خوا به‌ڕاستی بوختانێکی ناقۆڵاو ده‌که‌ن و گوفتارێکی ناشایسه و سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌ڵێن.
تَكَادُ ٱلسَّمَٰوَٰتُ يَتَفَطَّرۡنَ مِنۡهُ وَتَنشَقُّ ٱلۡأَرۡضُ وَتَخِرُّ ٱلۡجِبَالُ هَدًّا
Open ayah 19:90خه‌ریکه ئاسمانه‌کان له ناقۆڵایی ئه‌و گوفتاره نابه‌جێیه، له‌ت و په‌ت ببێت، زه‌وی خه‌ریکه شه‌ق به‌رێت و ڕؤبچێت، کێوه‌کانیش خه‌ریکه بکه‌ون و ورد و خاش ببن.
أَن دَعَوۡاْ لِلرَّحۡمَٰنِ وَلَدٗا
Open ayah 19:91کا‌تێک که نه‌فامان بوونی ڕۆڵه و نه‌وه‌یان دایه پاڵ خوای میهره‌بان.
وَمَا يَنۢبَغِي لِلرَّحۡمَٰنِ أَن يَتَّخِذَ وَلَدًا
Open ayah 19:92له‌کاتیکدا بۆ خوای میهره‌بان نه‌هاتووه و ڕه‌وا نیه که نه‌وه بۆ خۆی بڕیار بدات.
إِن كُلُّ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ إِلَّآ ءَاتِي ٱلرَّحۡمَٰنِ عَبۡدٗا
Open ayah 19:93هیچ که‌سێک نی یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، که به‌نده‌ی ملکه‌چی خوای میهره‌بان نه‌بێت.
لَّقَدۡ أَحۡصَىٰهُمۡ وَعَدَّهُمۡ عَدّٗا
Open ayah 19:94سوێند به‌خوا بێگومان هه‌ر هه‌موویانی سه‌رژمێر کردووه و یه‌ک یه‌ک ژماره‌ی کردوون (که‌سی لێ ون نابێت)، هه‌ر هه‌موویان ڕۆژی قیامه‌ت دێنه پێشه‌وه، بۆ لای به تاک و ته‌نها (بێ پاسه‌وان و بێ که‌س).
وَكُلُّهُمۡ ءَاتِيهِ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ فَرۡدًا
Open ayah 19:95یه‌که یه‌که‌ی ئه‌وخه‌ڵکه به تاک و ته‌نهای دێت ئاماده ده‌کرێت له‌به‌رده‌م دادگای پڕ له دادوه‌ری خوادا.
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ سَيَجۡعَلُ لَهُمُ ٱلرَّحۡمَٰنُ وُدّٗا
Open ayah 19:96به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، له ئاینده‌دا خوای میهره‌بان سۆز‌و خۆشه‌ویستی و ڕێزی (تایبه‌تیان) بۆ ئاماده ده‌کات، (هه‌روه‌ها له لایه‌ن فریشته‌کان و ئیمانداران و نیشته‌جێکانی به‌هه‌شته‌وه) خۆشه‌ویست و ڕێزدارن.
فَإِنَّمَا يَسَّرۡنَٰهُ بِلِسَانِكَ لِتُبَشِّرَ بِهِ ٱلۡمُتَّقِينَ وَتُنذِرَ بِهِۦ قَوۡمٗا لُّدّٗا
Open ayah 19:97جا بێگومان ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان ئاسان کردووه و هه‌ر به‌زمانی تۆ ڕه‌وانه‌مان کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی مژده‌ی پێ بده‌یت به‌پارێزکارو خواناسه‌کان، هه‌روه‌ها که‌سانی سه‌رسه‌خت و که‌لله‌ڕه‌قی پێ بترسێنێت.
وَكَمۡ أَهۡلَكۡنَا قَبۡلَهُم مِّن قَرۡنٍ هَلۡ تُحِسُّ مِنۡهُم مِّنۡ أَحَدٍ أَوۡ تَسۡمَعُ لَهُمۡ رِكۡزَۢا
Open ayah 19:98ئێمه چه‌نده‌ها قه‌وم و خه‌ڵکی ناله‌بارمان پێش ئه‌مان له‌ناوبردووه، ئایا هه‌ست ده‌که‌یت که یه‌کێ له‌وانه مابێت، یان سرته‌یه‌ک، چرپه‌یه‌ک، مشه‌یه‌کیان، لێوه بێت؟!