المؤمنون
Al-Muminoon
Translation: Kurdish - Burhan Muhammad-Amin · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
قَدۡ أَفۡلَحَ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ
Open ayah 23:1به ڕاستى ئه‌و بڕوادارانه سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز بوون...
ٱلَّذِينَ هُمۡ فِي صَلَاتِهِمۡ خَٰشِعُونَ
Open ayah 23:2ئه‌وانه‌ش ئه‌وانه‌ن که له نوێژه‌کانیاندا ملکه‌چ و دڵ ئارام و دڵ دامه‌زراون و دڵیان لاى خوایه...
وَٱلَّذِينَ هُمۡ عَنِ ٱللَّغۡوِ مُعۡرِضُونَ
Open ayah 23:3ئه‌وانه‌ش که له گوفتارى بێ سوودو کردارى نابه‌جێ و بێ هووده دووره په‌رێزن...
وَٱلَّذِينَ هُمۡ لِلزَّكَوٰةِ فَٰعِلُونَ
Open ayah 23:4هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که زه‌کاتى ماڵیان ده‌رده‌که‌ن...
وَٱلَّذِينَ هُمۡ لِفُرُوجِهِمۡ حَٰفِظُونَ
Open ayah 23:5ئه‌وانه‌ش که پارێزه‌رى داوێنى خۆیانن...
إِلَّا عَلَىٰٓ أَزۡوَٰجِهِمۡ أَوۡ مَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُهُمۡ فَإِنَّهُمۡ غَيۡرُ مَلُومِينَ
Open ayah 23:6جگه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ران و که‌نیزه‌که‌کانیاندا نه‌بێت، که ئه‌وه جێگه‌ى لۆمه‌و سه‌ر زه‌نشت نیه، (له بارودۆخى نائاسایدا به‌هۆى جه‌نگه‌وه ئافره‌تانى موسڵمان ده‌که‌ونه ده‌ست دوژمنان و ده‌ستدرێژى بێ سنوور ده‌کرێته سه‌ریان، دوور نیه ئافره‌تانى دوژمن نه‌که‌وێته ده‌ست ئیمانداران، ئه‌و کاته ته‌نها یه‌ك که‌س ده‌بێته هاوسه‌رىو، به ڕێزه‌وه ڕه‌فتارى له‌گه‌ڵ ده‌کات).
فَمَنِ ٱبۡتَغَىٰ وَرَآءَ ذَٰلِكَ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡعَادُونَ
Open ayah 23:7جا ئه‌وه‌ى جگه له‌و سنووره دیارى کراوه، ڕێگه‌و ڕێبازى تر بگرێته‌به‌ر، ئه‌و جۆره که‌سانه به یاخى و له سنوور ده‌رچوو ده‌ژمێردرێن.
وَٱلَّذِينَ هُمۡ لِأَمَٰنَٰتِهِمۡ وَعَهۡدِهِمۡ رَٰعُونَ
Open ayah 23:8هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى که چاودێرى ئه‌مانه‌ت و په‌یمانه‌کانیان ده‌که‌ن (خیانه‌ت و فێڵ ناکه‌ن).
وَٱلَّذِينَ هُمۡ عَلَىٰ صَلَوَٰتِهِمۡ يُحَافِظُونَ
Open ayah 23:9ئه‌وانه‌ش که پابه‌ندى نوێژه‌کانن و له کاتى خۆیدا به ڕێک‌و پێکى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن و ده‌یپارێزن.
أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡوَٰرِثُونَ
Open ayah 23:10ئا ئه‌وانه میراتگران و خاوه‌نانى به‌هه‌شتن.
ٱلَّذِينَ يَرِثُونَ ٱلۡفِرۡدَوۡسَ هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ
Open ayah 23:11ئه‌وانه ده‌بنه خاوه‌نى به‌هه‌شتى فیرده‌وس (که به‌رزترین و به نرخترین به‌هه‌شته) و بۆ هه‌میشه ژیانى نه‌بڕاوه‌ى تیادا ده‌به‌نه سه‌ر (له‌و په‌ڕى لاوێتى و ته‌ندروستى ئاسووده‌ییدا).
وَلَقَدۡ خَلَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ مِن سُلَٰلَةٖ مِّن طِينٖ
Open ayah 23:12سوێند به خوا به ڕاستى ئێمه ئاده‌میزادمان له ئاوێته‌یه‌کى پێکهاتوو له قوڕ به‌دیهێناوه.
ثُمَّ جَعَلۡنَٰهُ نُطۡفَةٗ فِي قَرَارٖ مَّكِينٖ
Open ayah 23:13له‌وه‌و دوا له جێگه‌یه‌کى پارێزراوو له باردا (که منداڵانى دایکه) له شێوه‌ى نوتفه‌یه‌کى زۆر بچووکدا دامان مه‌زراندووه.
ثُمَّ خَلَقۡنَا ٱلنُّطۡفَةَ عَلَقَةٗ فَخَلَقۡنَا ٱلۡعَلَقَةَ مُضۡغَةٗ فَخَلَقۡنَا ٱلۡمُضۡغَةَ عِظَٰمٗا فَكَسَوۡنَا ٱلۡعِظَٰمَ لَحۡمٗا ثُمَّ أَنشَأۡنَٰهُ خَلۡقًا ءَاخَرَۚ فَتَبَارَكَ ٱللَّهُ أَحۡسَنُ ٱلۡخَٰلِقِينَ
Open ayah 23:14له‌وه‌و دوا نوتفه‌که‌مان کردووه به خۆ هه‌ڵواسه‌رێك (سه‌ره مێکوته‌یه‌ك) پاشان خۆهه‌ڵواسه‌ره‌که‌مان کردووه به گۆشتپاره‌یه‌ك، ئینجا (شێوازى) گۆشتپاره‌که‌مان به په‌یکه‌رى ئێسك گۆڕیوه‌و به گۆشت په‌یکه‌رى ئێسکه‌که‌مان داپۆشیوه، ئه‌وساله شێوه‌یه‌کى تردا ده‌رمان هێناوه (که شێوه‌ى ئاده‌میزادێکى ڕێک‌و پێکه و ڕۆحى پێ به‌خشراوه)، به ڕاستى خواى مه‌زن به‌رزو پیرۆز‌و موباره‌که‌و چاکترین به‌دیهێنه‌رو چاکترین دروستکاره.
ثُمَّ إِنَّكُم بَعۡدَ ذَٰلِكَ لَمَيِّتُونَ
Open ayah 23:15بێگومان سه‌ره‌نجام ئێوه هه‌ر ده‌بێت بمرن (له توێى خاک‌دا ده‌بێت مه‌نزڵ بگرن).
ثُمَّ إِنَّكُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ تُبۡعَثُونَ
Open ayah 23:16پاشان ده‌بێت له ڕۆژى قیامه‌تدا زیندوو بکرێنه‌وه (بۆ پاداشت و لێپرسینه‌وه).
وَلَقَدۡ خَلَقۡنَا فَوۡقَكُمۡ سَبۡعَ طَرَآئِقَ وَمَا كُنَّا عَنِ ٱلۡخَلۡقِ غَٰفِلِينَ
Open ayah 23:17سوێند به خوا به ڕاستى ئێمه له ڕاسه‌رتانه‌وه حه‌وت چین ئاسمانمان دروستکردووه‌و ئێمه هه‌رگیز له دروست کراوان غافڵ و بێ ئاگا نین (هیچ شتێکمان لێ بزر نابێت و هیچ شتێك پشتگوێ ناخه‌ین).
وَأَنزَلۡنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءَۢ بِقَدَرٖ فَأَسۡكَنَّٰهُ فِي ٱلۡأَرۡضِۖ وَإِنَّا عَلَىٰ ذَهَابِۭ بِهِۦ لَقَٰدِرُونَ
Open ayah 23:18هه ڕ ئێمه له ئاسمانه‌وه به ئه‌ندازه‌و نه‌خشه‌یه‌کى دیاریکراو بارانمان باراندووه‌و ئینجا له ناخى زه‌ویدا جێگیرمان کردووه، بێگومان ئێمه به جۆره‌ها شێوه ده‌توانین ئه‌و ئاوه له ناو به‌رین و ئه‌و سه‌رچاوانه وشك بکه‌ین.
فَأَنشَأۡنَا لَكُم بِهِۦ جَنَّٰتٖ مِّن نَّخِيلٖ وَأَعۡنَٰبٖ لَّكُمۡ فِيهَا فَوَٰكِهُ كَثِيرَةٞ وَمِنۡهَا تَأۡكُلُونَ
Open ayah 23:19ئێمه به هۆى ئه‌و ئاوه‌وه چه‌نده‌ها باخ و باخاتى خورماو ڕه‌زمان به‌دى هێناوه بۆتان، (له‌و باخ و باخچانه‌دا) میوه‌هاتى جۆراو جۆرى زۆر‌و زه‌به‌ندمان بۆبه‌دیهێناون، له هه ندێکیان ده‌خۆن.
وَشَجَرَةٗ تَخۡرُجُ مِن طُورِ سَيۡنَآءَ تَنۢبُتُ بِٱلدُّهۡنِ وَصِبۡغٖ لِّلۡأٓكِلِينَ
Open ayah 23:20دره‌ختێکمان بۆ ڕواندوون که له کێوى طور له بیابانى سینا سه‌وز ده‌بێت که ڕۆن و چه‌ورى لێ ده‌رده‌هێنرێت و ئاماده‌یه بۆ که‌سانێك که ده‌یخۆن (مه‌به‌ست دره‌ختى زه‌یتونه که هه‌میشه سه‌وزه‌و ته‌مه‌ن درێژه‌و بێ ئه‌رکه‌و کالیسیۆم و ئا‌سن و فۆسفۆڕو ڤیتامینى جۆراو جۆر‌و پڕۆتینى تێدایه، گه‌لێك داوو ده‌رمانیشى لێ ده‌رده‌هێنرێت).
وَإِنَّ لَكُمۡ فِي ٱلۡأَنۡعَٰمِ لَعِبۡرَةٗۖ نُّسۡقِيكُم مِّمَّا فِي بُطُونِهَا وَلَكُمۡ فِيهَا مَنَٰفِعُ كَثِيرَةٞ وَمِنۡهَا تَأۡكُلُونَ
Open ayah 23:21به ڕاستى له به‌دیهاتنى ماڵاتیشدا جێگه‌ى سه‌رنج و په‌نده بۆتان که ورد ببنه‌وه‌و به‌دیهێنه‌رى جوانکار بناسن) جا له‌وه‌ى که له سکیاندا به‌دى دێت (مه‌به‌ست شیره) ده‌رخوارتان ده‌ده‌ین و چه‌نده‌ها که‌ڵکى زۆرى تر‌ى هه‌یه بۆتان (له پێستیان، له خورى و موویان... هتد) هه‌روه‌ها لێشیان ده‌خۆن (گۆشت و جگه‌رو سه‌رو پێیان به‌جۆره‌ها شێوه ئاماده ده‌که‌ن و خواردنى خۆشیان لێ دروست ده‌که‌ن).
وَعَلَيۡهَا وَعَلَى ٱلۡفُلۡكِ تُحۡمَلُونَ
Open ayah 23:22له‌سه‌ر پشتى هه‌ندێك له‌و گیاندارانه‌ش هه‌ڵده‌گیرێن و له‌سه‌ر که‌شتیه‌کانیش (ده‌گوێزرێنه‌وه له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکى تر له‌گه‌ڵ که‌ل و په‌ل و پێداویستیه‌کانتاندا).
وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوۡمِهِۦ فَقَالَ يَٰقَوۡمِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنۡ إِلَٰهٍ غَيۡرُهُۥٓۚ أَفَلَا تَتَّقُونَ
Open ayah 23:23سوێند بێت بێگومان ئێمه نوح پێغه‌مبه‌رمان ڕه‌وانه کرد بۆ سه‌ر قه‌ومه‌که‌ى، جا پێى وتن: ئه‌ى قه‌وم و گه‌لم هه‌ر خوا بپه‌رستن، چونکه هیچ خوایه‌کى ترتان نیه جگه له‌و، ئایا خۆتان له خه‌شم و قینى ناپارێزن؟!
فَقَالَ ٱلۡمَلَؤُاْ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قَوۡمِهِۦ مَا هَٰذَآ إِلَّا بَشَرٞ مِّثۡلُكُمۡ يُرِيدُ أَن يَتَفَضَّلَ عَلَيۡكُمۡ وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ لَأَنزَلَ مَلَٰٓئِكَةٗ مَّا سَمِعۡنَا بِهَٰذَا فِيٓ ءَابَآئِنَا ٱلۡأَوَّلِينَ
Open ayah 23:24جا ئه‌وانه‌ى که بێ باوه‌ر بوون له ده‌سته‌ى ده‌سه‌ڵاتدارى قه‌ومه‌که‌ى وتیان: (گوێى بۆ مه‌گرن)ئه‌م پیاوه هه‌ر که‌سێکى وه‌ك ئێوه‌یه، زیاتر نیه، ده‌یه‌وێت خۆى بکاته گه‌وره‌تان!! ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه پێغه‌مبه‌رێك بنێرێت. ئه‌وه فریشته‌ى داده‌به‌زاند، ئێمه ئه‌م هه‌واڵه‌مان له باو‌و باپیرانى پێشووه‌وه نه‌بیستووه.
إِنۡ هُوَ إِلَّا رَجُلُۢ بِهِۦ جِنَّةٞ فَتَرَبَّصُواْ بِهِۦ حَتَّىٰ حِينٖ
Open ayah 23:25ئه‌مه جگه له‌وه‌ى که پیاوێکه شێتى سه‌رى لێداوه، هیچى تر نى یه، که‌واته تا ماوه‌یه‌ك مۆڵه‌تى بده‌ن و وازى لێ بهێنن، (یان کۆڵ ده‌دات، یان ده‌مرێت!!).
قَالَ رَبِّ ٱنصُرۡنِي بِمَا كَذَّبُونِ
Open ayah 23:26ئه‌وسا نوح وتى: په‌روه‌ردگارا، سه‌رکه‌وتنم پێ ببه‌خشه چونکه بڕوایان پێ نه‌کردم.
فَأَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡهِ أَنِ ٱصۡنَعِ ٱلۡفُلۡكَ بِأَعۡيُنِنَا وَوَحۡيِنَا فَإِذَا جَآءَ أَمۡرُنَا وَفَارَ ٱلتَّنُّورُ فَٱسۡلُكۡ فِيهَا مِن كُلّٖ زَوۡجَيۡنِ ٱثۡنَيۡنِ وَأَهۡلَكَ إِلَّا مَن سَبَقَ عَلَيۡهِ ٱلۡقَوۡلُ مِنۡهُمۡۖ وَلَا تُخَٰطِبۡنِي فِي ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓاْ إِنَّهُم مُّغۡرَقُونَ
Open ayah 23:27ئینجا ئێمه‌ش ئه‌گادارمان کرد که که‌شتیه‌که دروست بکه له ژێر چاودێرى و نیگاى ئێمه‌دا، جا هه‌ر کاتێك فه‌رمانى ئێمه ده‌رچوو، ته‌نووره‌که فواره‌ى کرد‌و ئاوى لێ ده‌رهات، ئه‌وه له هه‌موو جۆرێك جووتێك سوار بکه، هه‌روه‌ها خاو‌و خێزانت جگه له‌وانه‌ى که پێشتر بڕیارى غه‌رق بوونیان له‌سه‌ر دراوه، جا ده‌رباره‌ى ئه‌وانه‌ی که سته‌میان کرد‌و (باوه‌ڕیان نه‌هێنا) لێم مه‌پاڕێره‌وه، چونکه به ڕاستى ئه‌وانه هه‌موو نوقم کراون (له زریانه‌که‌دا).
فَإِذَا ٱسۡتَوَيۡتَ أَنتَ وَمَن مَّعَكَ عَلَى ٱلۡفُلۡكِ فَقُلِ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي نَجَّىٰنَا مِنَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ
Open ayah 23:28جا کاتێك خۆت و ئه‌وانه‌ى هاوڕێ و یاوه‌رتن له‌سه‌ر که‌شتیه‌که سوار بوون (ئه‌ی نوح تۆ) ئه‌وه بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که ڕزگاری کردین له ده‌ست قه‌ومی سته‌مکار.
وَقُل رَّبِّ أَنزِلۡنِي مُنزَلٗا مُّبَارَكٗا وَأَنتَ خَيۡرُ ٱلۡمُنزِلِينَ
Open ayah 23:29هه‌روه‌ها بڵێ: په‌روه‌ردگارا له شوێنێکى موباره‌ك و پیرۆز دامبه‌زێنه. چونکه تۆ چاکترین زاتێکى بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی موباره‌ك و پیرۆزدا دامانبه‌زێنیت (ئیتر که‌شتیه‌که له‌سه‌ر کێوی جودی له کوردستانی باکور له‌نگه‌ری گرت).
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ وَإِن كُنَّا لَمُبۡتَلِينَ
Open ayah 23:30به‌ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاته‌دا چه‌نده‌ها نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی ئاشکرا هه‌یه، بێگومان ئێمه (به جۆره‌ها شێوه‌و له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا) خه‌ڵکی تاقی ده‌که‌ینه‌وه.
ثُمَّ أَنشَأۡنَا مِنۢ بَعۡدِهِمۡ قَرۡنًا ءَاخَرِينَ
Open ayah 23:31له‌وه‌ودوا له دوای ئه‌وان قه‌وم و نه‌وه‌یه‌کی ترمان به‌دیهێنا.
فَأَرۡسَلۡنَا فِيهِمۡ رَسُولٗا مِّنۡهُمۡ أَنِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنۡ إِلَٰهٍ غَيۡرُهُۥٓۚ أَفَلَا تَتَّقُونَ
Open ayah 23:32ئینجا پێغه‌مبه‌رێکمان هه‌ر له خۆیان بۆ ڕه‌وانه کردن، (پێی وتن): ته‌نها خوا بپه‌رستن، جگه له‌و زاته خوایه‌کی ترتان نیه، جا ئه‌وه لێی ناترسن؟ ئه‌وه خۆتان له خه‌شم و قینی ناپارێزن؟!
وَقَالَ ٱلۡمَلَأُ مِن قَوۡمِهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَكَذَّبُواْ بِلِقَآءِ ٱلۡأٓخِرَةِ وَأَتۡرَفۡنَٰهُمۡ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا مَا هَٰذَآ إِلَّا بَشَرٞ مِّثۡلُكُمۡ يَأۡكُلُ مِمَّا تَأۡكُلُونَ مِنۡهُ وَيَشۡرَبُ مِمَّا تَشۡرَبُونَ
Open ayah 23:33ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون له ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری قه‌ومه‌که‌ی و بڕوایان به پێشهاتی قیامه‌ت و زیندوو بوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه نه‌بوو و له ژیانی دنیادا له نازو نیعمه‌تی زۆر به‌هره‌وه‌رمان کردبوون وتیان، ئه‌م پێغه‌مبه‌ره ته‌نها به‌شه‌رێکه وه‌ك ئێوه، له‌و شتانه ده‌خوات که ئێوه لێی ده‌خۆن و له‌و شتانه ده‌خواته‌وه که ئێوه لێی ده‌خۆنه‌وه.
وَلَئِنۡ أَطَعۡتُم بَشَرٗا مِّثۡلَكُمۡ إِنَّكُمۡ إِذٗا لَّخَٰسِرُونَ
Open ayah 23:34جا ئه‌گه‌ر ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری به‌شه‌رێکی وه‌کو خۆتان ببن، ئه‌وه به ڕاستی ئیتر ئێوه خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندن!!
أَيَعِدُكُمۡ أَنَّكُمۡ إِذَا مِتُّمۡ وَكُنتُمۡ تُرَابٗا وَعِظَٰمًا أَنَّكُم مُّخۡرَجُونَ
Open ayah 23:35ئایا هه‌ڕه‌شه‌تان لێده‌کات به‌وه‌ی کاتێك بمرن و ببنه‌وه به خاك و ئێسك، ئێوه ده‌رئه‌هێنرێنه‌وه و زیندوو ده‌کرێنه‌وه و له خاك ده‌ربهێنرێنه‌وه؟!
۞هَيۡهَاتَ هَيۡهَاتَ لِمَا تُوعَدُونَ
Open ayah 23:36دووره و زۆر دووره ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی که لێتان ده‌کرێت بێته دی و (زیندوو بکرێنه‌وه)!!
إِنۡ هِيَ إِلَّا حَيَاتُنَا ٱلدُّنۡيَا نَمُوتُ وَنَحۡيَا وَمَا نَحۡنُ بِمَبۡعُوثِينَ
Open ayah 23:37ژیان ته‌نها ژیانی ئه‌م دنیایه‌مانه‌و هیچی تر نی یه، ده‌ژین و ده‌مرین و ئێمه زیندوو ناکرێینه‌وه!!
إِنۡ هُوَ إِلَّا رَجُلٌ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبٗا وَمَا نَحۡنُ لَهُۥ بِمُؤۡمِنِينَ
Open ayah 23:38ئه‌م پیاوه (مه‌به‌ست پێغه‌مبه‌ره‌که‌یانه) درۆ بۆ خوا هه‌ڵده‌به‌ستێت، ئێمه‌ش بڕوای پێ ناکه‌ین!!
قَالَ رَبِّ ٱنصُرۡنِي بِمَا كَذَّبُونِ
Open ayah 23:39(ئه‌میش وه‌ك نوح) وتی: په‌روه‌ردگارا، سه‌رکه‌وتنم پێببه‌خشه چونکه ئه‌وانه منیان به‌درۆزانی و بڕوایان پێنه‌کردم.
قَالَ عَمَّا قَلِيلٖ لَّيُصۡبِحُنَّ نَٰدِمِينَ
Open ayah 23:40خوای گه‌وره فه‌رمووی: دڵنیابه به‌م زووانه په‌شیمان ده‌بنه‌وه.
فَأَخَذَتۡهُمُ ٱلصَّيۡحَةُ بِٱلۡحَقِّ فَجَعَلۡنَٰهُمۡ غُثَآءٗۚ فَبُعۡدٗا لِّلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ
Open ayah 23:41ئه‌وسا ده‌نگێکی به‌هێز (دڵی پچڕاندن و مێشکی ته‌قاندن) کردمانن به که‌ف و کوڵ و چیلکه‌و چه‌وێڵی سه‌ر ئاو، ده‌با له‌وه‌و لاترچن قه‌ومی سته‌مکار.
ثُمَّ أَنشَأۡنَا مِنۢ بَعۡدِهِمۡ قُرُونًا ءَاخَرِينَ
Open ayah 23:42پاشان له دوای ئه‌وان چه‌ند قه‌ومێکی ترمان هێنایه کایه‌وه (ساڵه‌ها ژیان و له نازو نیعمه‌ت به‌هره‌وه‌ر بوون).
مَا تَسۡبِقُ مِنۡ أُمَّةٍ أَجَلَهَا وَمَا يَسۡتَـٔۡخِرُونَ
Open ayah 23:43هه‌ر میلله‌تێك کاتێك بڕیاری له‌ناو بردنی ده‌درێت، ئه‌و بڕیاره نه پێش ده‌که‌وێت نه دوا ده‌خرێت به‌ڵکو له کات و ساتی خۆیدا ڕووده‌دات.
ثُمَّ أَرۡسَلۡنَا رُسُلَنَا تَتۡرَاۖ كُلَّ مَا جَآءَ أُمَّةٗ رَّسُولُهَا كَذَّبُوهُۖ فَأَتۡبَعۡنَا بَعۡضَهُم بَعۡضٗا وَجَعَلۡنَٰهُمۡ أَحَادِيثَۚ فَبُعۡدٗا لِّقَوۡمٖ لَّا يُؤۡمِنُونَ
Open ayah 23:44پاشان پێغه‌مبه‌رانی خۆمانمان یه‌ك به دوای یه‌ك ڕه‌وانه کرد، هه‌ر ئوممه‌تێك کاتێك پێغه‌مبه‌ری له خۆی بۆ ڕه‌وانه ده‌کرا (زۆر به‌یان به‌رنامه‌که‌یان) به درۆ ده‌زانی. ئێمه‌ش ئه‌و میلله‌ته‌مان به شوێن یه‌کدا (له ناو برد) و کردمانن به باس و خواسی ناو خه‌ڵکی و (په‌ندو عیبره‌ت)، ده‌با ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕ ناهێنن له‌وه‌و لاترچن.
ثُمَّ أَرۡسَلۡنَا مُوسَىٰ وَأَخَاهُ هَٰرُونَ بِـَٔايَٰتِنَا وَسُلۡطَٰنٖ مُّبِينٍ
Open ayah 23:45پاشان موسا‌و هاروونی برایمان ڕه‌وانه کرد هاوڕێ له‌گه‌ڵ نیشانه‌و به‌ڵگه‌و موعجیزه‌کانماندا و به‌ڵگه‌ی به‌هێزمان پێبه‌خشین (له‌سه‌ر ڕاستی په‌یامه‌که‌یان)...
إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ وَمَلَإِيْهِۦ فَٱسۡتَكۡبَرُواْ وَكَانُواْ قَوۡمًا عَالِينَ
Open ayah 23:46بۆ سه‌ر فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌که‌ی، که‌چی خۆیان به‌گه‌وره زانی و قه‌ومێکی لووت به‌رز بوون
فَقَالُوٓاْ أَنُؤۡمِنُ لِبَشَرَيۡنِ مِثۡلِنَا وَقَوۡمُهُمَا لَنَا عَٰبِدُونَ
Open ayah 23:47(فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌که‌ی) وتیان: ئایا ڕه‌وایه ئێمه باوه‌ڕ به دوو به‌شه‌ری وه‌ك خۆمان بکه‌ین، له کاتێکدا که قه‌ومه‌که‌یان ئێمه ده‌په‌رستن و (خزمه‌تکاری ئێمه‌ن).
فَكَذَّبُوهُمَا فَكَانُواْ مِنَ ٱلۡمُهۡلَكِينَ
Open ayah 23:48)دوای چه‌نده‌ها ساڵ له هه‌وڵ و کۆششی ئه‌و دوو پێغه‌مبه‌ره) هه‌ر باوه‌ڕیان پێنه‌کردن و به درۆیان زانین، بۆیه چونه ڕیزی تیاچووه‌کانه‌وه.
وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ لَعَلَّهُمۡ يَهۡتَدُونَ
Open ayah 23:49سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به‌موسا بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ومه‌که‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت بگرنه‌به‌ر.
وَجَعَلۡنَا ٱبۡنَ مَرۡيَمَ وَأُمَّهُۥٓ ءَايَةٗ وَءَاوَيۡنَٰهُمَآ إِلَىٰ رَبۡوَةٖ ذَاتِ قَرَارٖ وَمَعِينٖ
Open ayah 23:50هه‌روه‌ها کوڕه‌که‌ی مه‌ریه‌م و دایکیمان کرده به‌ڵگه‌و نیشانه (له‌سه‌ر توانایی خۆمان) و ئێمه هه‌ردووکیانمان حه‌وانه‌وه له شوێنێکی بڵندو خۆش و سازگارو ئاوداردا.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلرُّسُلُ كُلُواْ مِنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ وَٱعۡمَلُواْ صَٰلِحًاۖ إِنِّي بِمَا تَعۡمَلُونَ عَلِيمٞ
Open ayah 23:51ئینجا وتمان: ئه‌ی گرۆی پێغه‌مبه‌ران، بخۆن له ڕزق و ڕۆزیه چاك و پاکه‌کان، کار‌و کرده‌وه‌ی چاکیش ئه‌نجام بده‌ن، به ڕاستی من زانام به هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
وَإِنَّ هَٰذِهِۦٓ أُمَّتُكُمۡ أُمَّةٗ وَٰحِدَةٗ وَأَنَا۠ رَبُّكُمۡ فَٱتَّقُونِ
Open ayah 23:52هه‌ر ئه‌مه‌شه دین و ئاین و به‌رنامه‌ی تاکو ته‌نهای ئێوه، (به‌رنامه‌ی یه‌کخواناسی)و من په‌روه‌ردگارتانم، پارێزکاربن و خۆتان له نافه‌رمانی من بپارێزن.
فَتَقَطَّعُوٓاْ أَمۡرَهُم بَيۡنَهُمۡ زُبُرٗاۖ كُلُّ حِزۡبِۭ بِمَا لَدَيۡهِمۡ فَرِحُونَ
Open ayah 23:53به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی بیر‌و بۆچوونی خۆیان به‌ش به‌ش و پارچه پارچه کرد (له به‌رنامه‌ی یه‌کخواناسی لایاندا)، هه‌موو ده‌سته‌و تاقمێك به‌و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌ی هه‌یانه دڵخۆشن.
فَذَرۡهُمۡ فِي غَمۡرَتِهِمۡ حَتَّىٰ حِينٍ
Open ayah 23:54جا وازیان لێ بهێنه با تا ماوه‌یه‌ك له گومڕایی و سه‌ر لێ شێواویی و سه‌رگه‌ردانی خۆیاندا گیر بخۆن.
أَيَحۡسَبُونَ أَنَّمَا نُمِدُّهُم بِهِۦ مِن مَّالٖ وَبَنِينَ
Open ayah 23:55ئایا ئه‌وانه وا ده‌زانن که ئه‌و ماڵ و سامان و نه‌وه‌یه‌ی پێیان ده‌به‌خشین؟! (هۆی ئه‌وه‌یه خۆشمان ده‌وێن)!!
نُسَارِعُ لَهُمۡ فِي ٱلۡخَيۡرَٰتِۚ بَل لَّا يَشۡعُرُونَ
Open ayah 23:56نه‌خێر، وانی یه، مه‌به‌ستمانه به‌په‌له له نازو نیعمه‌ت به‌هره‌وه‌ریان بکه‌ین؟ به‌ڵکو ئه‌وانه هه‌ستی پێ ناکه‌ن.
إِنَّ ٱلَّذِينَ هُم مِّنۡ خَشۡيَةِ رَبِّهِم مُّشۡفِقُونَ
Open ayah 23:57به ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ترسی په‌روه‌ردگاریان له دڵدایه‌و ده‌ترسن لێیان بڕه‌نجێت...
وَٱلَّذِينَ هُم بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمۡ يُؤۡمِنُونَ
Open ayah 23:58ئه‌وانه‌ش بڕوا به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان ده‌هێنن...
وَٱلَّذِينَ هُم بِرَبِّهِمۡ لَا يُشۡرِكُونَ
Open ayah 23:59ئه‌وانه‌ش که هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش و شه‌ریك بۆ په‌روه‌ردگاریان بڕیار ناده‌ن...
وَٱلَّذِينَ يُؤۡتُونَ مَآ ءَاتَواْ وَّقُلُوبُهُمۡ وَجِلَةٌ أَنَّهُمۡ إِلَىٰ رَبِّهِمۡ رَٰجِعُونَ
Open ayah 23:60ئه‌وانه‌ش که ده‌به‌خشن له زه‌کات و خێر دڵیان ده‌ترسێت، نه‌وه‌کو لێیان وه‌رنه‌گیرێت، چونکه ئه‌وانه بێگومانن که بۆ لای په‌روه‌ردگاریان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
أُوْلَٰٓئِكَ يُسَٰرِعُونَ فِي ٱلۡخَيۡرَٰتِ وَهُمۡ لَهَا سَٰبِقُونَ
Open ayah 23:61ئا ئه‌وانه به په‌له‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو چاکه‌یه‌ك و پێشبڕکێش ده‌که‌ن له چاکه‌دا.
وَلَا نُكَلِّفُ نَفۡسًا إِلَّا وُسۡعَهَاۚ وَلَدَيۡنَا كِتَٰبٞ يَنطِقُ بِٱلۡحَقِّ وَهُمۡ لَا يُظۡلَمُونَ
Open ayah 23:62ئێمه هیچ ئه‌رکێك ناده‌ین به‌سه‌ر هیچ که‌سێکدا مه‌گه‌ر له چوار چێوه‌ی توانای خۆیدا، جا ئێمه دۆسیه‌ی تایبه‌تی هه‌موو که‌سێکمان لایه که حه‌ق گۆیه (گوفتارو کرداره‌کانی تێدا تۆمار کراوه، له‌به‌ر ئه‌وه) ئه‌وانه هیچ جۆره سته‌مێکیان لێ ناکرێت.
بَلۡ قُلُوبُهُمۡ فِي غَمۡرَةٖ مِّنۡ هَٰذَا وَلَهُمۡ أَعۡمَٰلٞ مِّن دُونِ ذَٰلِكَ هُمۡ لَهَا عَٰمِلُونَ
Open ayah 23:63به‌ڵام خوا نه‌ناسان له‌م نه‌خشه‌و به‌رنامه‌و چاکه‌خوازیانه سه‌ریان ده‌رناچێت و تێی نا‌گه‌ن، کار‌و کرده‌وه‌ی تریشیان هه‌یه (جیایه له کرده‌ی ئیمانداران) به‌رده‌وام ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
حَتَّىٰٓ إِذَآ أَخَذۡنَا مُتۡرَفِيهِم بِٱلۡعَذَابِ إِذَا هُمۡ يَجۡـَٔرُونَ
Open ayah 23:64هه‌تا ئه‌و کاته‌ی به‌ڵا به‌سه‌ر خۆشگوزه‌ران و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانیاندا ده‌هێنن، ده‌ستبه‌جێ ئیتر ئاهو ناڵه‌و گریه‌و زاریان لێ به‌رز ده‌بێته‌وه.
لَا تَجۡـَٔرُواْ ٱلۡيَوۡمَۖ إِنَّكُم مِّنَّا لَا تُنصَرُونَ
Open ayah 23:65(له قیامه‌تیشدا پێیان ده‌وترێت) ئه‌مڕۆ ئیتر ئێوه چرکه‌تان لێوه نه‌یه‌ت و هاوار نه‌که‌ن، چونکه بێگومان ئێوه له لایه‌ن ئێمه‌وه هیچ جۆره پشتگیریه‌کتان لێ ناکرێت.
قَدۡ كَانَتۡ ءَايَٰتِي تُتۡلَىٰ عَلَيۡكُمۡ فَكُنتُمۡ عَلَىٰٓ أَعۡقَٰبِكُمۡ تَنكِصُونَ
Open ayah 23:66جا ئێوه کاتی خۆی ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌تان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرایه‌وه که چی پشتان تێده‌کردو به‌ره‌و دوا ده‌گه‌ڕانه‌وه‌و خۆتان لێ ده‌شارده‌وه و دژایه‌تیتان ده‌کرد.
مُسۡتَكۡبِرِينَ بِهِۦ سَٰمِرٗا تَهۡجُرُونَ
Open ayah 23:67له کاتێکدا خۆتان به گه‌وره ده‌زانی له ئاستیدا شه‌و گاریشتان به باس و خواس و گاڵته پێکردنی ئایه‌ته‌کانی ئێمه ده‌برده سه‌ر.
أَفَلَمۡ يَدَّبَّرُواْ ٱلۡقَوۡلَ أَمۡ جَآءَهُم مَّا لَمۡ يَأۡتِ ءَابَآءَهُمُ ٱلۡأَوَّلِينَ
Open ayah 23:68ئایا (بێ باوه‌ڕان) ئه‌م گوفتاره‌یان لێك نه‌داوه‌ته‌وه، یاخود واده‌زانن ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی که بۆ ئه‌وان ڕه‌وانه کراوه بۆ باو‌و باپیرانی دێرینیان ڕه‌وانه نه‌کراوه؟!
أَمۡ لَمۡ يَعۡرِفُواْ رَسُولَهُمۡ فَهُمۡ لَهُۥ مُنكِرُونَ
Open ayah 23:69یان ئه‌وه‌یه پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان نه‌ناسیووه‌و ئه‌وه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی بڕوا به په‌یامه‌که‌ی نه‌که‌ن و دژی بوه‌ستن!!
أَمۡ يَقُولُونَ بِهِۦ جِنَّةُۢۚ بَلۡ جَآءَهُم بِٱلۡحَقِّ وَأَكۡثَرُهُمۡ لِلۡحَقِّ كَٰرِهُونَ
Open ayah 23:70یاخود (بێ شه‌رمانه) ده‌ڵێن: شێتی سه‌ری لێداوه، نه‌خێر، وانی یه، به‌ڵکو ڕاستی و حه‌قی بۆ هێناون، به‌ڵام زۆربه‌یان ڕقیان له ڕاستی یه‌و حه‌ز له حه‌ق ناکه‌ن و پێی سه‌غڵه‌تن.
وَلَوِ ٱتَّبَعَ ٱلۡحَقُّ أَهۡوَآءَهُمۡ لَفَسَدَتِ ٱلسَّمَٰوَٰتُ وَٱلۡأَرۡضُ وَمَن فِيهِنَّۚ بَلۡ أَتَيۡنَٰهُم بِذِكۡرِهِمۡ فَهُمۡ عَن ذِكۡرِهِم مُّعۡرِضُونَ
Open ayah 23:71ئه‌گه‌ر حه‌ق و ڕاستی شوێنی ئاره‌زووی ئه‌وان بکه‌وێت، ئه‌وه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تیایاندایه ده‌شێواو تیا ده‌چوو سه‌ر گه‌ردان ده‌بوو، نه‌خێر (حه‌ق وایه ڕقیان لێی نه‌بێت)، چونکه ئێمه قورئانێکمان بۆ هێناون (که یادی هه‌موو چاکه‌یه‌کیان بخاته‌وه، که‌چی ئه‌وان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و یادخه‌ره‌وانه‌دا سه‌رکه‌ش و یاخین و پشتی تێده‌که‌ن.
أَمۡ تَسۡـَٔلُهُمۡ خَرۡجٗا فَخَرَاجُ رَبِّكَ خَيۡرٞۖ وَهُوَ خَيۡرُ ٱلرَّٰزِقِينَ
Open ayah 23:72ئاخۆ داوای خه‌رجی و پاره له‌وانه ده‌که‌یت (له به‌رامبه‌ر هیدایه‌تیانه‌وه تا لایان سه‌نگین بێت؟ بۆیه باوه‌ڕ ناهێنن؟) خۆ به‌خششی په‌روه‌ردگارت به‌سوودترو چاکتره، ئه‌و زاته چاکترین زاتێکه بۆ به‌خشینی ڕزق و ڕۆزی.
وَإِنَّكَ لَتَدۡعُوهُمۡ إِلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ
Open ayah 23:73بێگومان تۆ بانگیان ده‌که‌یت بۆ ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروست.
وَإِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ عَنِ ٱلصِّرَٰطِ لَنَٰكِبُونَ
Open ayah 23:74به ڕاستی ئه‌وانه‌ی بڕوا ناهێنن به قیامه‌ت وێڵ و لاده‌رن له ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست.
۞وَلَوۡ رَحِمۡنَٰهُمۡ وَكَشَفۡنَا مَا بِهِم مِّن ضُرّٖ لَّلَجُّواْ فِي طُغۡيَٰنِهِمۡ يَعۡمَهُونَ
Open ayah 23:75خۆ ئه‌گه‌ر به‌زه‌ییمان پیایاندا بێته‌وه‌و ڕه‌حمیان پێ بکه‌ین و ناخۆشی و سه‌غڵه‌تیان له‌سه‌ر لا به‌رین، ئه‌وه له سته‌م و سه‌رکه‌شیاندا ڕۆده‌چن و سه‌رگه‌ردان ده‌بن.
وَلَقَدۡ أَخَذۡنَٰهُم بِٱلۡعَذَابِ فَمَا ٱسۡتَكَانُواْ لِرَبِّهِمۡ وَمَا يَتَضَرَّعُونَ
Open ayah 23:76سوێند به خوا به ڕاستی ئێمه تووشی سزا‌و ئازاری (جۆراو جۆرمان) کردن، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه ملکه‌چ بوون بۆ په‌روه‌ردگاریان و نه لێی ده‌پاڕێنه‌وه.
حَتَّىٰٓ إِذَا فَتَحۡنَا عَلَيۡهِم بَابٗا ذَا عَذَابٖ شَدِيدٍ إِذَا هُمۡ فِيهِ مُبۡلِسُونَ
Open ayah 23:77هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌روازه‌ی سزایه‌کی سه‌ختیان لێ ده‌که‌ینه‌وه، ئیتر ده‌ستبه‌جێ له‌ناویدا سه‌رگه‌ردان و سه‌ر لێشێواو نا‌ئومێد ده‌بن.
وَهُوَ ٱلَّذِيٓ أَنشَأَ لَكُمُ ٱلسَّمۡعَ وَٱلۡأَبۡصَٰرَ وَٱلۡأَفۡـِٔدَةَۚ قَلِيلٗا مَّا تَشۡكُرُونَ
Open ayah 23:78هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که (ده‌زگای) بیستن و بینین و لێکدانه‌وه‌ی پێ به‌خشیوون، که‌چی زۆر که‌متان سوپاسگوزارن.
وَهُوَ ٱلَّذِي ذَرَأَكُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَإِلَيۡهِ تُحۡشَرُونَ
Open ayah 23:79ئه‌و زاته‌یه له زه‌ویدا به‌رپای کردوون و بڵاوی کردوونه‌ته‌وه، سه‌ره‌نجام (له ڕۆژی قیامه‌تدا) هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش کۆ ده‌کرێنه‌وه.
وَهُوَ ٱلَّذِي يُحۡيِۦ وَيُمِيتُ وَلَهُ ٱخۡتِلَٰفُ ٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ
Open ayah 23:80ئه‌و زاته‌شه که ژیان ده‌به‌خشێت و مردن پێش ده‌هێنێت، گۆڕینی شه‌وو ڕۆژیش هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه (له ڕووی تاریکی و ڕووناکی، کورتی و درێژی و... هتد)، جا ئایا ئێوه عه‌قڵ به‌کار ناهێنن؟ ژیریتان ناخه‌نه‌کار؟
بَلۡ قَالُواْ مِثۡلَ مَا قَالَ ٱلۡأَوَّلُونَ
Open ayah 23:81له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌دا ئه‌وانه هه‌ر وه‌کو خه‌ڵکی پێشین قسه کۆنه‌کان ده‌ڵێنه‌وه‌و..
قَالُوٓاْ أَءِذَا مِتۡنَا وَكُنَّا تُرَابٗا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَبۡعُوثُونَ
Open ayah 23:82ده‌ڵێن: باشه، ئه‌گه‌ر مردین و بووینه خاك و خۆڵ و ئێسك ئایا ئێمه دووباره زیندوو ده‌کرێینه‌وه؟!
لَقَدۡ وُعِدۡنَا نَحۡنُ وَءَابَآؤُنَا هَٰذَا مِن قَبۡلُ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّآ أَسَٰطِيرُ ٱلۡأَوَّلِينَ
Open ayah 23:83به ڕاستی ئێمه و باو‌و باپیرانمان له‌م جۆره به‌ڵێنانه‌مان پێشتر پێ‌درابوو، ئه‌م قسه‌و به‌ڵێنانه داستانی پێشینه‌کانه!!
قُل لِّمَنِ ٱلۡأَرۡضُ وَمَن فِيهَآ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ
Open ayah 23:84تۆش پێیان بڵێ: باشه زه‌وی و ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌ری ده‌ژین کێ خاوه‌نیانه، ئه‌گه‌ر زیره‌ك و هۆشیارن؟ ئه‌گه‌ر شت ده‌زانن؟!
سَيَقُولُونَ لِلَّهِۚ قُلۡ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ
Open ayah 23:85سه‌رئه‌نجام هه‌ر دان به ڕاستیدا ده‌نێن و ده‌ڵێن: هه‌رخوا، خاوه‌نیانه، هه‌ر په‌روه‌ردگار به‌دیهێنه‌ریانه. ئه‌وسا پێیان بڵێ: جا ئه‌وه بۆچی یاداوه‌ری وه‌رناگرن؟
قُلۡ مَن رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ ٱلسَّبۡعِ وَرَبُّ ٱلۡعَرۡشِ ٱلۡعَظِيمِ
Open ayah 23:86پێیان بڵێ؛ ئه‌ی کێ په‌روه‌ردگاری حه‌وت ئاسمانه‌که‌یه‌و کێ په‌روه‌ردگاری عه‌رش و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی گه‌وره‌و فراوانه؟ (ئاسمانه‌کان و زه‌وی له به‌رامبه‌ر عه‌رشی په‌روه‌ردگاردا، وه‌کو ئه‌ڵقه‌یه‌کی په‌نجه وایه له پاڵ چیایه‌کی گه‌وره‌دا).
سَيَقُولُونَ لِلَّهِۚ قُلۡ أَفَلَا تَتَّقُونَ
Open ayah 23:87سه‌ره‌نجام ده‌ڵێن: هه‌ر خوا په‌روه‌ردگاریانه، ئه‌وسا بڵێ: باشه ئاخر ئێوه لێی ناترسن؟ خۆتان ناپارێزن له خه‌شم و قینی؟ (ئاخر ئێوه له کێ یاخی ده‌بن؟)
قُلۡ مَنۢ بِيَدِهِۦ مَلَكُوتُ كُلِّ شَيۡءٖ وَهُوَ يُجِيرُ وَلَا يُجَارُ عَلَيۡهِ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ
Open ayah 23:88(هه‌روه‌ها پێیان) بڵێ: کێ جڵه‌وی هه‌موو شتێکی به‌ده‌سته، له کاتێکدا هه‌ر ئه‌و په‌نا به‌خشه‌و که‌س ناتوانێت له سزای ئه‌و زاته، که‌س په‌نا بدات، ئه‌گه‌ر ئێوه بزانن و شاره‌زابن.
سَيَقُولُونَ لِلَّهِۚ قُلۡ فَأَنَّىٰ تُسۡحَرُونَ
Open ayah 23:89(سه‌ره‌نجام بۆ ئه‌مه‌ش) ده‌ڵێن: هه‌موو ئه‌وانه به ده‌ست خوایه، تۆش بڵێ: که‌واته چۆن جادووتان لێ ده‌کرێت؟ که ئه‌مه ده‌زانن.
بَلۡ أَتَيۡنَٰهُم بِٱلۡحَقِّ وَإِنَّهُمۡ لَكَٰذِبُونَ
Open ayah 23:90نه‌خێر وانیه، به‌ڵکو ئێمه حه‌قیقه‌ت و ڕاستیمان بۆ هێناون، به ڕاستی نه‌فامان هه‌میشه درۆزنن.
مَا ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ مِن وَلَدٖ وَمَا كَانَ مَعَهُۥ مِنۡ إِلَٰهٍۚ إِذٗا لَّذَهَبَ كُلُّ إِلَٰهِۭ بِمَا خَلَقَ وَلَعَلَا بَعۡضُهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖۚ سُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يَصِفُونَ
Open ayah 23:91هه‌رگیز خوا که‌سی نه‌کردووه به ڕۆڵه‌ی خۆی و هیچ خوایه‌کی له‌گه‌ڵدا نی یه، چونکه ئه‌و کاته هه‌ر خوایه‌ك ده‌چوو به‌لای دروستکراوانی خۆیه‌وه‌و هه‌ندێکی خۆی بڵند ده‌کرد به‌سه‌ر هه‌ندێکی تردا (ئه‌وسا بوونه‌وه‌ر تێکده‌چوو)، پاکی و بێگه‌ردی بۆ زاتی خوایه له به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه که (خوا نه‌ناسان) هه‌ڵی ده‌به‌ستن و ده‌یڵێن.
عَٰلِمِ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ فَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشۡرِكُونَ
Open ayah 23:92)ئه‌و زاته) زانای نهێنی و شاراوه‌کانه، هه‌روه‌ها زانای دیار‌و ئاشکراکانه، به‌رزی و بڵندی بۆ ئه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه که (نه‌فامان) ده‌یکه‌نه شه‌ریك و هاوه‌ڵی.
قُل رَّبِّ إِمَّا تُرِيَنِّي مَا يُوعَدُونَ
Open ayah 23:93بڵێ: په‌روه‌ردگارا: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ت نیشاندام که له توێی هه‌ڕه‌شه‌کانتدا پێت ڕاگه‌یاندوون...
رَبِّ فَلَا تَجۡعَلۡنِي فِي ٱلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ
Open ayah 23:94ئه‌و کاته په‌روه‌ردگارا مه‌مخه‌ره ڕیزی قه‌ومی سته‌مکاره‌وه.
وَإِنَّا عَلَىٰٓ أَن نُّرِيَكَ مَا نَعِدُهُمۡ لَقَٰدِرُونَ
Open ayah 23:95بێگومان ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی لێمان کردوون پێشی بهێنین و نیشانت بده‌ین.
ٱدۡفَعۡ بِٱلَّتِي هِيَ أَحۡسَنُ ٱلسَّيِّئَةَۚ نَحۡنُ أَعۡلَمُ بِمَا يَصِفُونَ
Open ayah 23:96هه‌وڵ بده به‌چاکترین و جوانترین شێوه پاڵ به هه‌ڵه‌و ناڕێکی ناحه‌زانه‌وه بنێیت و خه‌مت نه‌بێت ئێمه چاك ئاگادارین له گوفتارو قسه‌ی ناڕه‌وایان.
وَقُل رَّبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنۡ هَمَزَٰتِ ٱلشَّيَٰطِينِ
Open ayah 23:97(خۆت بسپێره به‌خواو) بڵێ: په‌روه‌ردگارا من په‌نا ده‌گرم به تۆ له‌هه‌موو خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵ و وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتانه‌کان.
وَأَعُوذُ بِكَ رَبِّ أَن يَحۡضُرُونِ
Open ayah 23:98په‌نا ده‌گرم به تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم که شه‌یتانه‌کان به‌ده‌ورمدا کۆ ببنه‌وه‌و (سه‌رم لێ بشێوێنن).
حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَ أَحَدَهُمُ ٱلۡمَوۡتُ قَالَ رَبِّ ٱرۡجِعُونِ
Open ayah 23:99(خوا نه‌ناسان به‌رده‌وام له‌سه‌ر ڕێبازی چه‌وتیانن)، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی مردن یه‌خه‌یان ده‌گرێت، ئه‌وسا هه ڕیه‌که‌یان ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا بمگێڕه‌ره‌وه بۆ دنیا...
لَعَلِّيٓ أَعۡمَلُ صَٰلِحٗا فِيمَا تَرَكۡتُۚ كَلَّآۚ إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَآئِلُهَاۖ وَمِن وَرَآئِهِم بَرۡزَخٌ إِلَىٰ يَوۡمِ يُبۡعَثُونَ
Open ayah 23:100به‌ڵکو چاکه ئه‌نجام بده‌م و کاری باشه بکه‌م و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که له ده‌ستم چووه له‌مه‌ودوا له‌ده‌ستی نه‌ده‌م، (به‌ڵام تازه کار له کار ترازاوه، شتی وا مه‌حاڵه، بۆیه به توندی پێی ده‌وترێت): نه‌خێر، ئه‌وه قسه‌یه‌که ئه‌و بۆ خۆی ده‌یڵێت، به‌ڵکو ده‌بێت له جیهانی به‌رزه‌خدا، له نێوان مردن و زیندوو بوونه‌وه‌دا تا کاتێك زیندوو ده‌کرێنه‌وه چاوه‌ڕێ بێت.
فَإِذَا نُفِخَ فِي ٱلصُّورِ فَلَآ أَنسَابَ بَيۡنَهُمۡ يَوۡمَئِذٖ وَلَا يَتَسَآءَلُونَ
Open ayah 23:101جا کاتێك فوو ده‌کرێت به _صور_دا ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی خزمایه‌تی له‌و ڕۆژه‌دا نی یه‌و که‌س له که‌س ناپرسێته‌وه.
فَمَن ثَقُلَتۡ مَوَٰزِينُهُۥ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ
Open ayah 23:102ئه‌و که‌سه‌ی ته‌رازووی چاکه‌کانی قورس بێت، ئا ئه‌وانه سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوون.
وَمَنۡ خَفَّتۡ مَوَٰزِينُهُۥ فَأُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ فِي جَهَنَّمَ خَٰلِدُونَ
Open ayah 23:103به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی ته‌رازووی چاکه‌کانی سووك بێت، ئه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن خۆیان له ده‌ستداوه‌و خۆیان خه‌سارو ڕیسوا کردووه، ده‌بێت هه‌ر له ناو دۆزه‌خدا ژیانی نه‌بڕاوه ببه‌نه سه‌ر.
تَلۡفَحُ وُجُوهَهُمُ ٱلنَّارُ وَهُمۡ فِيهَا كَٰلِحُونَ
Open ayah 23:104بڵێسه‌ی ئاگر چڕ‌و چاویان ده‌برژێنێت، هه‌موویان لێویان هه‌ڵقرچاوه‌و دانیان ڕیچ ده‌بێته‌وه (دیمه‌نیان سامناکه).
أَلَمۡ تَكُنۡ ءَايَٰتِي تُتۡلَىٰ عَلَيۡكُمۡ فَكُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ
Open ayah 23:105(ئه‌وسا خوا پرسیاریان لێ ده‌کات) ئایا کاتی خۆی ئایه‌ته‌کانی من به‌سه‌رتاندا نه ده‌خوێنرایه‌وه؟ که‌چی ئێوه بڕواتان پێی نه‌بوو، به درۆتان ده‌زانی؟
قَالُواْ رَبَّنَا غَلَبَتۡ عَلَيۡنَا شِقۡوَتُنَا وَكُنَّا قَوۡمٗا ضَآلِّينَ
Open ayah 23:106(سه‌ره‌نجام به که‌ساسیه‌وه) ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا نه‌گبه‌تی و نه‌هامه‌تی سه‌رشانی گرتین و زاڵ بوو به‌سه‌رماندا ئێمه که‌سانێکی گومڕا بووین.
رَبَّنَآ أَخۡرِجۡنَا مِنۡهَا فَإِنۡ عُدۡنَا فَإِنَّا ظَٰلِمُونَ
Open ayah 23:107په‌روه‌ردگارا له ناو ئاگری دۆزه‌خ و سزاکه‌یدا ده‌رمان بهێنه ئه‌گه‌ر جارێکی تر گه‌ڕاینه‌وه (بۆ گومڕایی) ئه‌وه ئیتر دیاره که ئێمه که‌سانێکی سته‌مکارین.
قَالَ ٱخۡسَـُٔواْ فِيهَا وَلَا تُكَلِّمُونِ
Open ayah 23:108(خوای گه‌وره له وه‌ڵامیاندا به تووڕه‌ییه‌وه) ده‌فه‌رموێت: بێ ده‌نگ بن و ده‌متان داخه‌ن، قسه‌شم له گه‌ڵدا مه‌که‌ن.
إِنَّهُۥ كَانَ فَرِيقٞ مِّنۡ عِبَادِي يَقُولُونَ رَبَّنَآ ءَامَنَّا فَٱغۡفِرۡ لَنَا وَٱرۡحَمۡنَا وَأَنتَ خَيۡرُ ٱلرَّٰحِمِينَ
Open ayah 23:109چونکه به ڕاستی کاتی خۆی ده‌سته‌یه‌ك له به‌نده ئیمانداره‌کانم ده‌یانوت؛ په‌روه‌ردگارا ئێمه ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراومان به زاتی تۆ هێناوه، ده، لێمان خۆش ببه‌و ڕه‌حممان پێ بکه چونکه تۆ چاکترین زاتێکی که له هه‌موو خاوه‌ن ڕه‌حم و سۆزه‌کان میهره‌بانتریت.
فَٱتَّخَذۡتُمُوهُمۡ سِخۡرِيًّا حَتَّىٰٓ أَنسَوۡكُمۡ ذِكۡرِي وَكُنتُم مِّنۡهُمۡ تَضۡحَكُونَ
Open ayah 23:110که‌چی ئێوه گاڵته‌تان پێ ده‌کردن، هه‌تا گه‌یشته ڕاده‌یه‌ك یادی منیان له بیر بردنه‌وه‌و ئێوه به‌رده‌وام به‌وان پێده‌که‌نین.
إِنِّي جَزَيۡتُهُمُ ٱلۡيَوۡمَ بِمَا صَبَرُوٓاْ أَنَّهُمۡ هُمُ ٱلۡفَآئِزُونَ
Open ayah 23:111(جا با بزانن که) بێگومان ئه‌مڕۆ من پاداشتم داونه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌وه که خۆگر بوون، به ڕاستی هه‌ر ئه‌وانیش سه‌رکه‌وتوو سه‌رفرازن.
قَٰلَ كَمۡ لَبِثۡتُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ عَدَدَ سِنِينَ
Open ayah 23:112(ئه‌وسا خوای گه‌وره) لێیان ده‌پرسێت: ئه‌وه چه‌ند ساڵ له زه‌ویدا ژیانتان برده سه‌ر.
قَالُواْ لَبِثۡنَا يَوۡمًا أَوۡ بَعۡضَ يَوۡمٖ فَسۡـَٔلِ ٱلۡعَآدِّينَ
Open ayah 23:113(دۆزه‌خییان) ده‌ڵێن: ڕۆژێك یان که‌متر له ڕۆژێك (دیاره که ژیانی دنیا له چاوی ژیانی نه‌بڕاوه و هه‌میشه‌یی دا زۆر کورت و کۆتاو که‌م دێته به‌ر چاو، یاخود جیهانی به‌رزه‌خ وه‌کو ڕۆژێك یان که‌متر هه‌ستی پێ ده‌کرێت)، له‌و که‌سانه بپرسن که بیر‌و هۆشیان لای خۆیانه‌و حسابی ژماره‌و کات ده‌که‌ن.
قَٰلَ إِن لَّبِثۡتُمۡ إِلَّا قَلِيلٗاۖ لَّوۡ أَنَّكُمۡ كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ
Open ayah 23:114(خوای گه‌وره پێیان) ده‌فه‌رموێت: له ڕاستیدا مانه‌وه‌تان له دنیادا هه‌ر زۆر که‌م بووه، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ده‌تانزانی؟
أَفَحَسِبۡتُمۡ أَنَّمَا خَلَقۡنَٰكُمۡ عَبَثٗا وَأَنَّكُمۡ إِلَيۡنَا لَا تُرۡجَعُونَ
Open ayah 23:115ئایا گومانتان واده‌برد که به ڕاستی ئێمه ئێوه‌مان به بێ مه‌به‌ست دروست کردووه‌و ئێوه بۆ لای ئێمه ناهێنرێنه‌وه؟!
فَتَعَٰلَى ٱللَّهُ ٱلۡمَلِكُ ٱلۡحَقُّۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ ٱلۡعَرۡشِ ٱلۡكَرِيمِ
Open ayah 23:116به‌رزی و بڵندی بۆ خوا، پاشای ڕه‌وای حه‌ق، هیچ خوایه‌ك نیه جگه له‌و زاته، خاوه‌نی عه‌رشی شکۆدارو به‌ڕێزه.
وَمَن يَدۡعُ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ لَا بُرۡهَٰنَ لَهُۥ بِهِۦ فَإِنَّمَا حِسَابُهُۥ عِندَ رَبِّهِۦٓۚ إِنَّهُۥ لَا يُفۡلِحُ ٱلۡكَٰفِرُونَ
Open ayah 23:117ئه‌و که‌سه‌ی خوایه‌کی تر بڕیار بدات و بیکاته شه‌ریکی خوا، له کاتێکدا که هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی به ده‌سته‌وه نیه، ئه‌وه به ڕاستی حساب و لێپرسینه‌وه‌ی لای په‌روه‌ردگارێتی، بێگومان بێ باوه‌ڕو خوا نه‌ناسان سه‌رفراز نابن.
وَقُل رَّبِّ ٱغۡفِرۡ وَٱرۡحَمۡ وَأَنتَ خَيۡرُ ٱلرَّٰحِمِينَ
Open ayah 23:118(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار! تۆ) بڵێ: په‌روه‌ردگارا: له گوناهو هه‌ڵه‌کانم خۆش ببه‌و ڕه‌حمم پێ بکه چونکه تۆ له هه‌موو میهره‌بانان میهره‌بانتریت.