الإسرا‌ء
Al-Israa
Translation: Kurdish - Burhan Muhammad-Amin · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
سُبۡحَٰنَ ٱلَّذِيٓ أَسۡرَىٰ بِعَبۡدِهِۦ لَيۡلٗا مِّنَ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ إِلَى ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡأَقۡصَا ٱلَّذِي بَٰرَكۡنَا حَوۡلَهُۥ لِنُرِيَهُۥ مِنۡ ءَايَٰتِنَآۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡبَصِيرُ
Open ayah 17:1پاکی و بێگه‌ردی و ستایش بۆ ئه‌و زاته‌ی که شه‌وڕه‌وی کرد له به‌شێکی که‌می شه‌ودا به‌به‌نده‌ی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم) له مزگه‌وتی (حرام، که‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه) بۆ مزگه‌وتی (الاقصی) له (بیت المقد‌س) که ده‌وروبه‌ریمان پیرۆز‌و پڕ به‌ره‌که‌ت کردووه، تا هه‌ندێك نیشانه‌و به‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵاتداری و توانایی خۆمانی نیشان بده‌ین، به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌رو بینایه.
وَءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ وَجَعَلۡنَٰهُ هُدٗى لِّبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ أَلَّا تَتَّخِذُواْ مِن دُونِي وَكِيلٗا
Open ayah 17:2ئێمه کتێبی (ته‌وراتمان) به‌خشی به موسا‌و کردمانه هۆی هیدایه‌ت و ڕێنموویی بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل، بۆ ئه‌وه‌ی که‌سی تر جگه له من نه‌که‌نه پشتیوان و یاریده‌ده‌ر بۆ خۆیان.
ذُرِّيَّةَ مَنۡ حَمَلۡنَا مَعَ نُوحٍۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَبۡدٗا شَكُورٗا
Open ayah 17:3(ئه‌مانه‌و خه‌ڵکی تریش) نه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ن که (له که‌شتیه‌که‌دا) له‌گه‌ڵ نوح دا هه‌ڵمان گرتن (تا سوپاسگوزار بن و قه‌دری نازو نیعمه‌ت و به‌خششه‌کان بزانن)، چونکه به‌ڕاستی (نوح) به‌نده‌یه‌کی زۆر سوپاسگوزار بوو.
وَقَضَيۡنَآ إِلَىٰ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ فِي ٱلۡكِتَٰبِ لَتُفۡسِدُنَّ فِي ٱلۡأَرۡضِ مَرَّتَيۡنِ وَلَتَعۡلُنَّ عُلُوّٗا كَبِيرٗا
Open ayah 17:4له کتێبی ته‌وراتدا یان له لوح المحفوظ دا بڕیارمان داوه‌و پێمان ڕاگه‌یاندوون که سوێند به خوا ئێوه (له به‌رنامه‌ی ئێمه لاده‌ده‌ن و یاخی ده‌بن) و فه‌سادو خراپه دووجار له زه‌ویدا به‌رپا ده‌که‌ن، (له غه‌فڵه‌تی خه‌ڵکیدا) زۆر گه‌شه ده‌که‌ن و ده‌سه‌ڵاتێکی زۆر گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنن (له‌م سه‌رده‌مه‌دا دووباره ئه‌م هه‌واڵه قورئانیه هاتۆته‌وه دی).
فَإِذَا جَآءَ وَعۡدُ أُولَىٰهُمَا بَعَثۡنَا عَلَيۡكُمۡ عِبَادٗا لَّنَآ أُوْلِي بَأۡسٖ شَدِيدٖ فَجَاسُواْ خِلَٰلَ ٱلدِّيَارِۚ وَكَانَ وَعۡدٗا مَّفۡعُولٗا
Open ayah 17:5جا کاتێك (ئه‌ی جووه‌کان) به‌ڵێنی یه‌که‌میان دێت (که تۆڵه‌یان لێ بکه‌ینه‌وه) به‌نده تایبه‌تیه‌کانی خۆمان ده‌نێرینه سه‌رتان که خاوه‌نی هێزو توانای زۆرن، ئیتر ئه‌وان به هه‌موو کون و که‌لێنێکی قه‌ڵاو شارۆچکه‌کاندا ده‌سوڕێنه‌وه‌و ده‌گه‌ڕێن به شوێنیانداو ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌یه به‌ڵێنی خوایه‌و ده‌بێت بێته دی (زانایانی سه‌رده‌م ده‌ڵێن_عبادا لنا_ مه‌به‌ست هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ره که قورئان وه‌سفی کردوون به توند‌و تیژی دژ به خوا نه‌ناسان له کاتی جه‌نگدا).
ثُمَّ رَدَدۡنَا لَكُمُ ٱلۡكَرَّةَ عَلَيۡهِمۡ وَأَمۡدَدۡنَٰكُم بِأَمۡوَٰلٖ وَبَنِينَ وَجَعَلۡنَٰكُمۡ أَكۡثَرَ نَفِيرًا
Open ayah 17:6له دوای ئه‌و لاوازیه‌تان (ئه‌ی جووه‌کان، له غه‌فڵه‌ت و دواکه‌وتنی جیهانی ئیسلامدا) نۆره‌تان ده‌ده‌ینه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتمان به‌سه‌ر وڵاتی ئیامانداراندا پێده‌ده‌ین و ماڵ و سامان و کوڕی زۆرتان پێده‌به‌خشین و واتان لێده‌کردن که زۆر ئاماده بن بۆ هێرش بردن و په‌لاماردان و پڕ‌و پاگه‌نده کردن.
إِنۡ أَحۡسَنتُمۡ أَحۡسَنتُمۡ لِأَنفُسِكُمۡۖ وَإِنۡ أَسَأۡتُمۡ فَلَهَاۚ فَإِذَا جَآءَ وَعۡدُ ٱلۡأٓخِرَةِ لِيَسُـُٔواْ وُجُوهَكُمۡ وَلِيَدۡخُلُواْ ٱلۡمَسۡجِدَ كَمَا دَخَلُوهُ أَوَّلَ مَرَّةٖ وَلِيُتَبِّرُواْ مَا عَلَوۡاْ تَتۡبِيرًا
Open ayah 17:7ئه‌گه‌ر (له کاتی ده‌سه‌ڵاتدا) چاکه بکه‌ن، ئه‌وه هه‌ر بۆ خۆتان چاك و به‌سووده، ئه‌گه‌ر خراپه‌و تاوانیش بکه‌ن ئه‌وه هه‌ر یه‌خه‌ی خۆتان ده‌گرێته‌وه، جا کاتێك که نۆره‌ی ئه‌نجامدانی به‌ڵێنی دواجار دێت، ئیمانداران کارێکتان پێ ده‌که‌ن که له ڕوخسارتاندا ڕه‌نگ بداته‌وه، (چونکه ئه‌وان دڵنیان که هه‌موو ئه‌و به‌ڵاو ناخۆشیانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لانی موسوڵماندا به گشتی، هاتووه به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستی ئه‌وانی تیادایه)، ئه‌وسا ده‌با ئیماندار بچنه مزگه‌وته‌وه وه‌کو یه‌که‌مجار چوونه ناوی، ده‌با ئیتر ئیمانداران تۆڵه‌ی خۆیان بکه‌نه‌وه‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ر چیه‌کدا ده‌ڕوات درێغی نه‌که‌ن (چونکه ئه‌وان له سته‌م و زۆرداری و خوێن ڕێژی درێغیان نه‌کرد).
عَسَىٰ رَبُّكُمۡ أَن يَرۡحَمَكُمۡۚ وَإِنۡ عُدتُّمۡ عُدۡنَاۚ وَجَعَلۡنَا جَهَنَّمَ لِلۡكَٰفِرِينَ حَصِيرًا
Open ayah 17:8ئینجا دوور نی یه، په‌روه‌ردگارتان به‌زه‌یی پیاتاندا بێته‌وه‌و ڕه‌حمتان پێ بکات ئه‌گه‌ر به‌خۆتاندا بێنه‌وه‌و ته‌وبه بکه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پیلانگێڕان و خوێنڕێژی ئێمه‌ش ده‌ست ده‌که‌ینه‌وه به تۆڵه سه‌ندن و ته‌مێکردنتان، جگه له‌وه دۆزه‌خیش ده‌که‌ین به زیندان بۆ کافران که تیایدا گیر بخۆن.
إِنَّ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانَ يَهۡدِي لِلَّتِي هِيَ أَقۡوَمُ وَيُبَشِّرُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٱلَّذِينَ يَعۡمَلُونَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أَنَّ لَهُمۡ أَجۡرٗا كَبِيرٗا
Open ayah 17:9به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه هیدایه‌ت به‌خشه بۆ چاکترین ڕێگه‌و ڕێباز‌و به‌رنامه، مژده‌یش ده‌دات به‌و ئیماندارانه‌ی که کار‌و کرده‌وه چاکه‌کان ده‌که‌ن که بێگومان پاداشتی زۆر‌و بێ سنوور چاوه‌ڕێیانه.
وَأَنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ أَعۡتَدۡنَا لَهُمۡ عَذَابًا أَلِيمٗا
Open ayah 17:10به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی ناهێنن، سزایه‌کی به ئێش و ئازارمان بۆ ئاماده کردوون.
وَيَدۡعُ ٱلۡإِنسَٰنُ بِٱلشَّرِّ دُعَآءَهُۥ بِٱلۡخَيۡرِۖ وَكَانَ ٱلۡإِنسَٰنُ عَجُولٗا
Open ayah 17:11ئینسان (کاتێك ته‌نگه‌تاو ده‌بێت) دوعا‌و نزای شه‌ڕ ده‌کات، هه‌روه‌ك چۆن له کاتی ئاسایدا دوعای خێر ده‌کات، ئینسان هه‌میشه‌و به‌رده‌وام به په‌له‌و هه‌ڵه‌شه‌یه.
وَجَعَلۡنَا ٱلَّيۡلَ وَٱلنَّهَارَ ءَايَتَيۡنِۖ فَمَحَوۡنَآ ءَايَةَ ٱلَّيۡلِ وَجَعَلۡنَآ ءَايَةَ ٱلنَّهَارِ مُبۡصِرَةٗ لِّتَبۡتَغُواْ فَضۡلٗا مِّن رَّبِّكُمۡ وَلِتَعۡلَمُواْ عَدَدَ ٱلسِّنِينَ وَٱلۡحِسَابَۚ وَكُلَّ شَيۡءٖ فَصَّلۡنَٰهُ تَفۡصِيلٗا
Open ayah 17:12ئێمه دیارده‌ی شه‌وو ڕۆژمان کردووه به دوو به‌ڵگه‌و نیشانه (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆمان و بۆ حه‌سانه‌وه و ئه‌نجامدانی کاروبارتان و ڕاگرتنی پله‌یه‌کی گه‌رمای له‌بار بۆ ژیانتان)، ئینجا ئێمه تاریکیمان به‌سه‌ر دیارده‌ی شه‌ودا هێناوه‌و دیارده‌ی ڕۆژیشمان به ئاشکراو دیار‌و بینراو سازاندووه، تا له نازو نیعمه‌تی په‌روه‌ردگارتان به‌هره‌وه‌ر ببن، تا ژماره‌ی ساڵه‌کان بزانن و حساب ڕاگرن (که زۆر پێویسته بۆ ڕێکخستنی کاروباری ژیان) ئێمه هه‌موو شتێکی پێویستی ئێوه‌مان به فراوانی و به‌ر بڵاوی ڕوون کردۆته‌وه.
وَكُلَّ إِنسَٰنٍ أَلۡزَمۡنَٰهُ طَٰٓئِرَهُۥ فِي عُنُقِهِۦۖ وَنُخۡرِجُ لَهُۥ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ كِتَٰبٗا يَلۡقَىٰهُ مَنشُورًا
Open ayah 17:13نامه‌ی کرده‌وه‌ی هه‌ر که‌سێکیشمان هه‌ڵواسیووه به گه‌ردنیداو له ڕۆژی دوایدا کارنامه‌ی کرده‌وه‌کانی بۆ ده‌رده‌هێنین و به کراوه‌یی ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی (ئاشکرایه که ئه‌و ده‌زگایانه‌ی کار‌و کرده‌وه‌ی ئێمه‌ی له‌سه‌ر تۆمار ده‌کرێت زۆر پێشکه‌وتوو تره له‌وه‌ی که ئاده‌میزاد تا ئێستا په‌ی پێ بردووه).
ٱقۡرَأۡ كِتَٰبَكَ كَفَىٰ بِنَفۡسِكَ ٱلۡيَوۡمَ عَلَيۡكَ حَسِيبٗا
Open ayah 17:14ئه‌وسا پێی ده‌وترێت: ده‌ی نامه‌ی کرده‌وه‌کانت بخوێنه‌ره‌وه و ته‌ماشای بکه، ئه‌مڕۆ هه‌ر خۆت بڕیار بده‌و حساب بۆ خۆت بکه (شایسته‌ی چ جۆره پاداشتێکیت؟!)
مَّنِ ٱهۡتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهۡتَدِي لِنَفۡسِهِۦۖ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيۡهَاۚ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٞ وِزۡرَ أُخۡرَىٰۗ وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبۡعَثَ رَسُولٗا
Open ayah 17:15ئه‌وه‌ی هه‌وڵی دابێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرێت، ئه‌وه به‌ڕاستی به‌قازانجی خۆی ته‌واو ده‌بێت و هه‌ر خۆی به‌هره له هیدایه‌ته‌که‌ی وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ش گومڕا بووه‌و ڕێبازی سه‌رلێشێواوی گرتۆته‌به‌ر، ئه‌وه بێگومان هه‌ر خۆی زه‌ره‌ر ده‌کات و گومڕاییه‌که‌ی له‌سه‌ری ده‌که‌وێت، که‌س گوناهی که‌س هه‌ڵناگرێت، که‌س به‌رپرسیار نیه له هه‌ڵه‌ی که‌سانی تر، ئێمه‌ش سزای که‌سمان نه‌داوه تا پیغه‌مبه‌رێکی بۆ ده‌نێرین.
وَإِذَآ أَرَدۡنَآ أَن نُّهۡلِكَ قَرۡيَةً أَمَرۡنَا مُتۡرَفِيهَا فَفَسَقُواْ فِيهَا فَحَقَّ عَلَيۡهَا ٱلۡقَوۡلُ فَدَمَّرۡنَٰهَا تَدۡمِيرٗا
Open ayah 17:16کاتێك بمانه‌وێت دانیشتوانی شار‌و شارۆچکه‌یه‌ك له‌ناو ببه‌ین، ئه‌وه سه‌ره‌تا فه‌رمانی گوێڕایه‌ڵی ده‌ده‌ین به ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان (که گوێ به‌حه‌رام و حه‌ڵاڵ ناده‌ن، که چاکه‌و چاکه‌کاری بکه‌ن) که‌چی ئه‌وان یاخی ده‌بن و خراپه‌کاری ده‌که‌ن له شاره‌که‌دا، ئه‌وسا ئیتر شایسته‌ی ئه‌وه ده‌بن که بڕیاری ئێمه به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنرێت، ئینجا ئێمه‌ش کاولی ده‌که‌ین به‌سه‌ر یه‌کداو داروبه‌ردی به‌سه‌ر یه‌که‌وه ناهێڵین.
وَكَمۡ أَهۡلَكۡنَا مِنَ ٱلۡقُرُونِ مِنۢ بَعۡدِ نُوحٖۗ وَكَفَىٰ بِرَبِّكَ بِذُنُوبِ عِبَادِهِۦ خَبِيرَۢا بَصِيرٗا
Open ayah 17:17چه‌نده‌ها نه‌وه‌مان له دوای نوح له‌ناو بردووه، ئه‌وه‌نده‌ش به‌سه بۆ په‌روه‌ردگاری تۆ که ئاگادار‌و بینایه به گوناهو تاوانی به‌نده‌کانی، هیچ شتێکی لێ شاراوه نیه.
مَّن كَانَ يُرِيدُ ٱلۡعَاجِلَةَ عَجَّلۡنَا لَهُۥ فِيهَا مَا نَشَآءُ لِمَن نُّرِيدُ ثُمَّ جَعَلۡنَا لَهُۥ جَهَنَّمَ يَصۡلَىٰهَا مَذۡمُومٗا مَّدۡحُورٗا
Open ayah 17:18ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ته‌نها دنیابێت که به‌په‌له‌و به‌خێرایی تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وه ئێمه (به ئاره‌زووی که‌س ناکه‌ین به‌ڵکو) هه‌رچیمان بوێت به زوویی، به‌ویستی خۆمان و به‌هه‌رکه‌س که بمانه‌وێت ده‌یبه‌خشین، پاشان (له‌و جیهان) ئه‌و جۆره که‌سانه (واته دنیا په‌رستان) ده‌خه‌ینه ناو دۆزه‌خه‌وه، به سه‌رزه‌نشت کراوی و ڕاونراویه‌وه (که به‌رده‌وام فریشته‌کان ئێش ده‌که‌ن به‌دڵیانداو نایه‌ڵن پشوو بده‌ن، هه‌ر ڕاویان ده‌نێن به‌ناو تونێل و شوێنه سامناکه‌کاندا).
وَمَنۡ أَرَادَ ٱلۡأٓخِرَةَ وَسَعَىٰ لَهَا سَعۡيَهَا وَهُوَ مُؤۡمِنٞ فَأُوْلَٰٓئِكَ كَانَ سَعۡيُهُم مَّشۡكُورٗا
Open ayah 17:19(به‌ڵام) ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستی به‌شی ئه‌و جیهان بێت و هه‌وڵ و کۆششی چاکی بۆ بدات، له هه‌مان کاتیش‌دا ئیماندار بێت، هه‌وڵ و کۆششی ئه‌و جۆره که‌سانه جێگه‌ی ڕێز‌و سوپاسه و سوپاسکراون.
كُلّٗا نُّمِدُّ هَٰٓؤُلَآءِ وَهَٰٓؤُلَآءِ مِنۡ عَطَآءِ رَبِّكَۚ وَمَا كَانَ عَطَآءُ رَبِّكَ مَحۡظُورًا
Open ayah 17:20ئێمه هه‌ردوولا (دنیا په‌رستان و خوا په‌رستان) له به‌خششی په‌روه‌ردگارت به‌هره‌وه‌ر ده‌که‌ین، بێگومان به‌خششی په‌روه‌ردگارت سنووردار‌و قه‌ده‌غه کراو نیه له دنیادا.
ٱنظُرۡ كَيۡفَ فَضَّلۡنَا بَعۡضَهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖۚ وَلَلۡأٓخِرَةُ أَكۡبَرُ دَرَجَٰتٖ وَأَكۡبَرُ تَفۡضِيلٗا
Open ayah 17:21ته‌ماشا بکه‌و سه‌رنج بده چۆن ڕێز‌و پله‌و پایه‌ی هه‌ندێکیانمان داوه به‌سه‌ر هه‌ندێکی تریاندا، بێگومان پله‌و جیاوازیه‌کانی ئه‌و جیهان زۆر گه‌وره‌ترو زۆر زیاترن.
لَّا تَجۡعَلۡ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَتَقۡعُدَ مَذۡمُومٗا مَّخۡذُولٗا
Open ayah 17:22(ئه‌ی ئینسان) هه‌رگیز نه‌که‌یت خوایه‌کی تر بکه‌یته هاوتای خوا‌و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بده‌یت چونکه به‌و کاره‌ت زه‌بوون و خه‌جاڵه‌ت ده‌بیت.
۞وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعۡبُدُوٓاْ إِلَّآ إِيَّاهُ وَبِٱلۡوَٰلِدَيۡنِ إِحۡسَٰنًاۚ إِمَّا يَبۡلُغَنَّ عِندَكَ ٱلۡكِبَرَ أَحَدُهُمَآ أَوۡ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُل لَّهُمَآ أُفّٖ وَلَا تَنۡهَرۡهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوۡلٗا كَرِيمٗا
Open ayah 17:23په‌روه‌ردگاری تۆ بڕیاریداوه که جگه له‌و که‌سی تر نه‌په‌رستن، هه‌روه‌ها بڕیاریداوه چاکه‌کاریش بن له‌گه‌ڵ دایك و باوکتاندا، هه‌ر کاتێك یه‌کێکیان یان هه‌ردووکیان به پیری که‌وتنه لای تۆ (ته‌نانه‌ت) ئۆفیان له ده‌ست مه‌که‌و (هه‌رگیز) پیایاندا هه‌ڵمه‌شاخێ و هاواریان به‌سه‌ردا مه‌که، به‌رده‌وامیش قسه‌و گفت‌و گۆت له‌گه‌ڵیاندا با چاك و جوان و به‌جێ بێت.
وَٱخۡفِضۡ لَهُمَا جَنَاحَ ٱلذُّلِّ مِنَ ٱلرَّحۡمَةِ وَقُل رَّبِّ ٱرۡحَمۡهُمَا كَمَا رَبَّيَانِي صَغِيرٗا
Open ayah 17:24باڵی میهره‌بانی خۆتیان بۆ ڕاخه‌و ملکه‌چ به بۆیان، نزا بکه‌و بڵێ: په‌روه‌ردگارا ڕه‌حمیان پێ بکه‌و میهره‌بان به بۆیان، هه‌روه‌کو چۆن ئه‌وان ڕه‌حمیان به من کردوو و منیان په‌روه‌رده کردووه به بچووکی و منداڵی.
رَّبُّكُمۡ أَعۡلَمُ بِمَا فِي نُفُوسِكُمۡۚ إِن تَكُونُواْ صَٰلِحِينَ فَإِنَّهُۥ كَانَ لِلۡأَوَّٰبِينَ غَفُورٗا
Open ayah 17:25په‌روه‌ردگارتان زۆر زاناتره له خۆتان به‌وه‌ی که له‌دڵ و ده‌روونتاندا هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر چاك و پاك و ڕێک‌و پێك بن، ئه‌وه به‌ڕاستی ئیتر ئه‌و زاته بۆ ته‌وبه‌کاران و په‌شیمانان زۆر لێخۆش‌بوو به‌خشنده‌یه.
وَءَاتِ ذَا ٱلۡقُرۡبَىٰ حَقَّهُۥ وَٱلۡمِسۡكِينَ وَٱبۡنَ ٱلسَّبِيلِ وَلَا تُبَذِّرۡ تَبۡذِيرًا
Open ayah 17:26مافی خزم و خوێشان به‌جێ بهێنه و په‌یوه‌ندیه‌کان (له چوار چێوه‌ی شه‌رعدا چاودێری بکه) هه‌روه‌ها مافی هه‌ژارانیش (به یارمه‌تیدانیان به گوێره‌ی توانا) ئه‌نجام بده هه‌روه‌ها مافی ڕێبواریش (به‌ده‌ستگیرۆیی و ڕێ نیشاندان) جێبه‌جێ بکه، ده‌ست بڵاویش مه‌به‌و ماڵ و سامانت به‌فیڕۆ مه‌ده.
إِنَّ ٱلۡمُبَذِّرِينَ كَانُوٓاْ إِخۡوَٰنَ ٱلشَّيَٰطِينِۖ وَكَانَ ٱلشَّيۡطَٰنُ لِرَبِّهِۦ كَفُورٗا
Open ayah 17:27چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ماڵ و سامانیان به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن (له ڕێگه‌ی خراپ‌دا سه‌رفی ده‌که‌ن)، ئه‌وانه هه‌میشه وه‌ك برای شه‌یتانه‌کان وان، شه‌یتانیش له به‌رامبه‌ر (نازو نیعمه‌ته‌کانی) په‌روه‌ردگاریه‌وه زۆر ناشوکرو به‌د نمه‌که.
وَإِمَّا تُعۡرِضَنَّ عَنۡهُمُ ٱبۡتِغَآءَ رَحۡمَةٖ مِّن رَّبِّكَ تَرۡجُوهَا فَقُل لَّهُمۡ قَوۡلٗا مَّيۡسُورٗا
Open ayah 17:28خۆ ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی یارمه‌تی ناوبراوان بده‌یت و به‌ئومێدی ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگارو به‌خششی ئه‌و بوویت ئه‌وه ده‌کرێت به گوفتاری جوان و قسه‌ی خۆش ڕازییان بکه‌یت.
وَلَا تَجۡعَلۡ يَدَكَ مَغۡلُولَةً إِلَىٰ عُنُقِكَ وَلَا تَبۡسُطۡهَا كُلَّ ٱلۡبَسۡطِ فَتَقۡعُدَ مَلُومٗا مَّحۡسُورًا
Open ayah 17:29نه‌که‌یت ئه‌وه‌نده ده‌ست نوقاو بیت وه‌ك ئه‌وه‌ی که ده‌ستی به‌کۆت و زنجیر به‌گه‌ردنیدا هه‌ڵواسرابێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌نده‌ش ده‌ست بڵاو مه‌به (هیچیت به‌ده‌سته‌وه نه‌مێنێت) له‌وه‌ودوا بکه‌ویته به‌رده‌م لۆمه‌و سه‌زه‌نشتی ئهمو ئه‌وو هیچت به ده‌سته‌وه نه‌مێنێت و به هه‌ناسه ساردی و نائومێدی بۆی دانیشیت.
إِنَّ رَبَّكَ يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقۡدِرُۚ إِنَّهُۥ كَانَ بِعِبَادِهِۦ خَبِيرَۢا بَصِيرٗا
Open ayah 17:30به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت ڕزق و ڕۆزی فراوان ده‌به‌خشێت، یاخود که‌م و سنوورداری ده‌کات، بێگومان ئه‌و زاته ئاگادار‌و بینایه به‌به‌نده‌کانی، (به‌خشین و نه‌به‌خشینی هه‌ڕه‌مه‌کی نیه).
وَلَا تَقۡتُلُوٓاْ أَوۡلَٰدَكُمۡ خَشۡيَةَ إِمۡلَٰقٖۖ نَّحۡنُ نَرۡزُقُهُمۡ وَإِيَّاكُمۡۚ إِنَّ قَتۡلَهُمۡ كَانَ خِطۡـٔٗا كَبِيرٗا
Open ayah 17:31نه‌که‌ن منداڵه‌کانتان له ترسی گرانی و برسێتی بکوژن (چونکه په‌روه‌ردگارتان ڕۆزی به‌خش و میهره‌بانه)، ئێمه ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشین به‌وانیش و به ئێوه‌ش، چونکه به‌ڕاستی کوشتنی ئه‌وان گوناهو تاوانێکی زۆر گه‌وره‌یه.
وَلَا تَقۡرَبُواْ ٱلزِّنَىٰٓۖ إِنَّهُۥ كَانَ فَٰحِشَةٗ وَسَآءَ سَبِيلٗا
Open ayah 17:32هه‌رگیز نه‌که‌ن توخنی زینا بکه‌ون و لێی نزیك ببنه‌وه، چونکه ئه‌وه به‌ڕاستی گوناهو تاوان و هه‌ڵه و ڕێچکه‌یه‌کی زۆر ناقۆڵایه.
وَلَا تَقۡتُلُواْ ٱلنَّفۡسَ ٱلَّتِي حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلۡحَقِّۗ وَمَن قُتِلَ مَظۡلُومٗا فَقَدۡ جَعَلۡنَا لِوَلِيِّهِۦ سُلۡطَٰنٗا فَلَا يُسۡرِف فِّي ٱلۡقَتۡلِۖ إِنَّهُۥ كَانَ مَنصُورٗا
Open ayah 17:33که‌سێك نه‌کوژن که خوا کوشتنه‌که‌ی حه‌رام کردبێت مه‌گه‌ر به‌هۆی تاوانێکه‌وه شایسته بێت و کوشتنی ڕه‌وا بێت، ئه‌وه‌ش که مه‌زڵومانه‌و بێ تاوان ده‌کوژێت، ئه‌وه ئێمه به‌ڕاستی ماف و ده‌سه‌ڵاتمان داوه به‌نزیکترین که‌سی که تۆڵه‌ی بۆ بسێنێت، ئه‌ویش نابێت زیاده‌ڕه‌ویی بکات له کوشتن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا، (خۆ ئه‌گه‌ر له‌خواترس و فه‌رمانبه‌ردار بوو له‌و کاره‌یدا) ئه‌وه بێگومان سه‌رکه‌وتوو و پشتیوانی لێکراوه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌واوه.
وَلَا تَقۡرَبُواْ مَالَ ٱلۡيَتِيمِ إِلَّا بِٱلَّتِي هِيَ أَحۡسَنُ حَتَّىٰ يَبۡلُغَ أَشُدَّهُۥۚ وَأَوۡفُواْ بِٱلۡعَهۡدِۖ إِنَّ ٱلۡعَهۡدَ كَانَ مَسۡـُٔولٗا
Open ayah 17:34نزیك ماڵی هه‌تیوو مه‌که‌ون مه‌گه‌ر به‌جوانترین شێوه نه‌بێت (وه‌ك ئه‌وه‌ی بیخه‌نه بازرگانیه‌که‌وه تا گه‌شه بکات) هه‌تا ئه‌گاته هه‌ڕه‌تی لاوی، وه‌فا بکه‌ن به به‌ڵێن و په‌یمان، چونکه به‌ڕاستی به‌رپرسیارن له به‌رامبه‌ر به‌ڵێن و په‌یمانه‌وه.
وَأَوۡفُواْ ٱلۡكَيۡلَ إِذَا كِلۡتُمۡ وَزِنُواْ بِٱلۡقِسۡطَاسِ ٱلۡمُسۡتَقِيمِۚ ذَٰلِكَ خَيۡرٞ وَأَحۡسَنُ تَأۡوِيلٗا
Open ayah 17:35هه‌ر کاتێك کێشان و پێوانتان ئه‌نجامدا به‌ڕێك و پێكی و تێر‌و ته‌واوی ئه‌نجامی بده‌ن، ئه‌و شێوه‌یه چاکتره‌و جوانترین ئه‌نجامی هه‌یه (له دنیادا ئاسووده ده‌بن و پاداشتی قیامه‌تیش به‌ده‌ست ده‌هێنن).
وَلَا تَقۡفُ مَا لَيۡسَ لَكَ بِهِۦ عِلۡمٌۚ إِنَّ ٱلسَّمۡعَ وَٱلۡبَصَرَ وَٱلۡفُؤَادَ كُلُّ أُوْلَٰٓئِكَ كَانَ عَنۡهُ مَسۡـُٔولٗا
Open ayah 17:36(ئه‌ی ئینسان) له شتێك مه‌دوێ و شوێنی شتێك مه‌که‌وه که زانست و زانیاریت ده‌رباره‌ی نیه، چونکه به‌ڕاستی ده‌زگاکانی بیستن و بینین و تێگه‌یشتن هه‌ر هه‌مووی، به‌ر پرسیاره له به‌رامبه‌ریه‌وه.
وَلَا تَمۡشِ فِي ٱلۡأَرۡضِ مَرَحًاۖ إِنَّكَ لَن تَخۡرِقَ ٱلۡأَرۡضَ وَلَن تَبۡلُغَ ٱلۡجِبَالَ طُولٗا
Open ayah 17:37هه‌روه‌ها به‌سه‌ر زه‌ویدا به‌که‌ش و فش و له خۆبایی بوونه‌وه مه‌ڕۆ، چونکه تۆ هه‌رگیز نا‌توانیت زه‌وی کوناوده‌ر بکه‌یت، ناشگه‌یته به‌رزی چیاکان (ئیتر ئه‌م که‌شخه‌و شانازیه‌ت له‌چی یه؟).
كُلُّ ذَٰلِكَ كَانَ سَيِّئُهُۥ عِندَ رَبِّكَ مَكۡرُوهٗا
Open ayah 17:38هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له ئایه‌ته‌کانی پێشوودا باسمان کرد، خراپه‌کانی لای په‌روه‌ردگارت ناپه‌سه‌ندو نابه‌جێیه (هه‌وڵ بده هه‌میشه دووره په‌رێزبیت لێیان).
ذَٰلِكَ مِمَّآ أَوۡحَىٰٓ إِلَيۡكَ رَبُّكَ مِنَ ٱلۡحِكۡمَةِۗ وَلَا تَجۡعَلۡ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَتُلۡقَىٰ فِي جَهَنَّمَ مَلُومٗا مَّدۡحُورًا
Open ayah 17:39ئه‌و ڕێنموییانه‌ی که په‌روه‌ردگارت به وه‌حی بۆی ڕه‌وانه کردیت به‌شێکن له حیکمه‌ت و دانایی، نه‌که‌یت خوایه‌کی تر به‌هاوتای خوای باڵاده‌ست بزانیت، چونکه ئه‌گه‌ر وابیت، فڕێ ده‌درێیته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه به سه‌رزه‌نشت کراوی و ڕیسوایی و شه‌رمه‌زاری و دوور خراوه‌ی له به‌زه‌یی خوایی.
أَفَأَصۡفَىٰكُمۡ رَبُّكُم بِٱلۡبَنِينَ وَٱتَّخَذَ مِنَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ إِنَٰثًاۚ إِنَّكُمۡ لَتَقُولُونَ قَوۡلًا عَظِيمٗا
Open ayah 17:40ئینجا ڕوو به‌هاوه‌ڵگه‌ران ده‌فه‌رموێت: ئایا ڕه‌وایه خوا ئێوه‌ی هه‌ڵبژاردبێت تا کوڕتان پێ ببه‌خشێت و خۆی فریشته‌کانی هه‌ڵبژاردبێت تا بیانکات به‌کچی خۆی؟ (ئه‌م بیر‌و باوه‌ڕه پووچ و بێ سه‌روبنانه که‌ی ڕه‌وایه، مه‌گه‌ر کوڕ‌و کچ هه‌ر خوا نایانبه‌خشێت؟)، به‌ڕاستی ئێوه قسه‌و گوفتارێکی نابه‌جێ و گه‌وره و ناقۆڵا ده‌که‌ن.
وَلَقَدۡ صَرَّفۡنَا فِي هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ لِيَذَّكَّرُواْ وَمَا يَزِيدُهُمۡ إِلَّا نُفُورٗا
Open ayah 17:41سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه له‌م قورئانه‌دا به چه‌نده‌ها شێوه له هه‌موو مه‌به‌سته‌کان دواوین تا بیربکه‌نه‌وه‌و یاداوه‌ری وه‌ربگرن، که‌چی قورئان بۆ خوانه‌ناسان ته‌نها دووره په‌رێزی نه‌بێت هیچی تریان بۆ زیاد ناکات.
قُل لَّوۡ كَانَ مَعَهُۥٓ ءَالِهَةٞ كَمَا يَقُولُونَ إِذٗا لَّٱبۡتَغَوۡاْ إِلَىٰ ذِي ٱلۡعَرۡشِ سَبِيلٗا
Open ayah 17:42(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌و موشریکانه) بڵێ: ئه‌گه‌ر خوای تریش هه‌بوایه له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگاردا هه‌روه‌کو ئه‌وان ده‌ڵێن.. ئه‌و کاته هه‌موان هه‌وڵیانده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له خاوه‌نی عه‌رش و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بسه‌نن و لێی زه‌وت بکه‌ن.
سُبۡحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يَقُولُونَ عُلُوّٗا كَبِيرٗا
Open ayah 17:43ستایش و پاکی و بڵندی بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌یه (که ئه‌و نه‌فامانه ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌موو ناڕه‌واییه ده‌ڵێن) و ئه‌و زاته زۆر به‌رزو بڵندو گه‌وره‌تره (له بۆچوونی ئه‌وان).
تُسَبِّحُ لَهُ ٱلسَّمَٰوَٰتُ ٱلسَّبۡعُ وَٱلۡأَرۡضُ وَمَن فِيهِنَّۚ وَإِن مِّن شَيۡءٍ إِلَّا يُسَبِّحُ بِحَمۡدِهِۦ وَلَٰكِن لَّا تَفۡقَهُونَ تَسۡبِيحَهُمۡۚ إِنَّهُۥ كَانَ حَلِيمًا غَفُورٗا
Open ayah 17:44هه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که تیایاندا هه‌ن، ته‌سبیحات و ستایشی ئه‌و زاته ده‌که‌ن، هیچ شتێك نی یه له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا که ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی ئه‌و زاته نه‌کات، به‌ڵام ئێوه له ته‌سبیحات و ستایشی ئه‌و شتانه تێناگه‌ن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خۆگرو به حه‌وسه‌ڵه‌یه (له به‌رامبه‌ر لادانی خه‌ڵکیه‌وه) لێخۆشبووه‌و چاوپۆشی ده‌کات (ئه‌گه‌ر ڕووی تێبکه‌ن و باوه‌ڕی پێ بهێنن).
وَإِذَا قَرَأۡتَ ٱلۡقُرۡءَانَ جَعَلۡنَا بَيۡنَكَ وَبَيۡنَ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ حِجَابٗا مَّسۡتُورٗا
Open ayah 17:45کاتێك که قورئان ده‌خوێنیت ئێمه به‌ربه‌ستێکی نادیار‌و شاراوه، ده‌خه‌ینه نێوان تۆ‌و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی ناهێنن.. (چونکه سوودی لێ وه‌رناگرن)
وَجَعَلۡنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ أَكِنَّةً أَن يَفۡقَهُوهُ وَفِيٓ ءَاذَانِهِمۡ وَقۡرٗاۚ وَإِذَا ذَكَرۡتَ رَبَّكَ فِي ٱلۡقُرۡءَانِ وَحۡدَهُۥ وَلَّوۡاْ عَلَىٰٓ أَدۡبَٰرِهِمۡ نُفُورٗا
Open ayah 17:46(چونکه مه‌به‌ستیان نیه تێبگه‌ن) ئێمه‌ش په‌رده ده‌هێنین به‌سه‌ر دڵیان‌دا تا هه‌رتێی نه‌گه‌ن، گوێشیان سه‌نگین ده‌که‌ین تا نه‌یبیستن، جا کاتێك له قورئاندا ته‌نها ناوی په‌روه‌ردگارت ده‌به‌یت (باسی بت و به‌رنامه‌یان ناکه‌یت)، ئه‌وه پشت هه‌ڵده‌که‌ن و ڕوو وه‌رده‌گێڕن و بێزاری ده‌رده‌بڕن و ده‌ڕۆن.
نَّحۡنُ أَعۡلَمُ بِمَا يَسۡتَمِعُونَ بِهِۦٓ إِذۡ يَسۡتَمِعُونَ إِلَيۡكَ وَإِذۡ هُمۡ نَجۡوَىٰٓ إِذۡ يَقُولُ ٱلظَّٰلِمُونَ إِن تَتَّبِعُونَ إِلَّا رَجُلٗا مَّسۡحُورًا
Open ayah 17:47ئێمه له هه‌موو که‌س چاکتر ده‌زانین که خوانه‌ناسان بۆ گوێت بۆ ده‌گرن، ئه‌وانه کاتێك گوێت لێ ده‌گرن، چپه چپ و سرته سرت ده‌که‌ن، ئه‌وسا سته‌مکاران به‌یه‌کتر ده‌ڵێن: ئێوه شوێن که‌س ناکه‌ون ته‌نها پیاوێکی جادوو لێکراو نه‌بێت!!
ٱنظُرۡ كَيۡفَ ضَرَبُواْ لَكَ ٱلۡأَمۡثَالَ فَضَلُّواْ فَلَا يَسۡتَطِيعُونَ سَبِيلٗا
Open ayah 17:48سه‌رنج بده چۆن تۆ ده‌که‌ن به نموونه (تاوێك ده‌ڵێن: جادووگه‌ر، ده‌مێك ده‌ڵێن: شاعیر.... هتد) سه‌رئه‌نجام خۆیان گومڕا کردووه‌و ناتوانن ڕێگه‌و ڕێبازێکی چاك و دروست بگرنه‌به‌ر.
وَقَالُوٓاْ أَءِذَا كُنَّا عِظَٰمٗا وَرُفَٰتًا أَءِنَّا لَمَبۡعُوثُونَ خَلۡقٗا جَدِيدٗا
Open ayah 17:49ئه‌وانه به سه‌رسامیه‌وه ده‌ڵێن: باشه ئه‌گه‌ر بووینه ئێسکی ڕزیوو پرتوکاو، ئه‌وه سه‌ر له نوێ زیندوو ده‌کرێینه‌وه؟!
۞قُلۡ كُونُواْ حِجَارَةً أَوۡ حَدِيدًا
Open ayah 17:50ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ببنه به‌رد یان ئاسن...
أَوۡ خَلۡقٗا مِّمَّا يَكۡبُرُ فِي صُدُورِكُمۡۚ فَسَيَقُولُونَ مَن يُعِيدُنَاۖ قُلِ ٱلَّذِي فَطَرَكُمۡ أَوَّلَ مَرَّةٖۚ فَسَيُنۡغِضُونَ إِلَيۡكَ رُءُوسَهُمۡ وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هُوَۖ قُلۡ عَسَىٰٓ أَن يَكُونَ قَرِيبٗا
Open ayah 17:51یان هه‌ر شتێك و هه‌ر دروستکراوێك که زۆر سه‌خت و گرنگ و گه‌وره‌یه له بیر‌و هۆشتاندا، ئه‌وسا ئه‌وانه (به سه‌رسامیه‌وه) ده‌ڵێن: ده‌ی باشه، کێ زیندوومان ده‌کاته‌وه؟ بڵێ: ئه‌و زاته‌ی که یه‌که‌مجار به‌دیهێناون (زۆر لای ئاسانه زیندووتان بکاته‌وه)، ئه‌وسا سه‌ریان شۆڕده‌که‌نه‌وه بۆ لات و سه‌ر باده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌وه که‌ی زیندوو ده‌کرێینه‌وه؟ که‌ی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت؟ پێیان بڵێ: دوور نیه‌و له‌وانه‌یه به‌م نزیکانه پێش بێت.
يَوۡمَ يَدۡعُوكُمۡ فَتَسۡتَجِيبُونَ بِحَمۡدِهِۦ وَتَظُنُّونَ إِن لَّبِثۡتُمۡ إِلَّا قَلِيلٗا
Open ayah 17:52ڕۆژێك دێت په‌روه‌ردگارتان بانگتان لێ ده‌کات، به‌ده‌م سوپاس و ستایشیه‌وه (زیندوو ده‌بنه‌وه‌و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارن) واگومان ده‌به‌ن که ماوه‌یه‌کی که‌م نه‌بێت له دنیادا نه‌ژیاون (یاخود دوای مردنتان ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م له گۆڕدا بوون).
وَقُل لِّعِبَادِي يَقُولُواْ ٱلَّتِي هِيَ أَحۡسَنُۚ إِنَّ ٱلشَّيۡطَٰنَ يَنزَغُ بَيۡنَهُمۡۚ إِنَّ ٱلشَّيۡطَٰنَ كَانَ لِلۡإِنسَٰنِ عَدُوّٗا مُّبِينٗا
Open ayah 17:53ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌به‌نده‌کانم بڵێ: چاکترین گوفتار بڵێن (جوانترین گوفتار بنووسن) چونکه شه‌یتان به‌ڕاستی ده‌یه‌وێت نێوانیان تێك بدات (هه‌میشه هانیان ده‌دات بۆ وتنی گوفتاری هه‌ڵه‌و خراپ)، به‌ڕاستی شه‌یتان دوژمنی ئاشکرای ئینسانه‌و (ده‌بێت وریابێت ئه‌و دوژمنه تووشی هه‌ڵه‌ی نه‌کات).
رَّبُّكُمۡ أَعۡلَمُ بِكُمۡۖ إِن يَشَأۡ يَرۡحَمۡكُمۡ أَوۡ إِن يَشَأۡ يُعَذِّبۡكُمۡۚ وَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ عَلَيۡهِمۡ وَكِيلٗا
Open ayah 17:54په‌روه‌ردگارتان چاکتان ده‌ناسێت خۆ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ڕه‌حمتان پێ ده‌کات (کاتێك ڕێبازی چاکه ده‌گرنه به‌ر)، یان ئه‌گه‌ر بیه‌وێت سزاتان ده‌دات (کاتێك ڕێبازی خراپه ده‌گرنه به‌ر)و ئێمه تۆمان بۆ ئه‌وه ڕه‌وانه نه‌کردووه که چاودێر‌و پارێزه‌ری ئه‌وان بیت (تا ئه‌وان به ناچاریی باوه‌ڕ بهێنن).
وَرَبُّكَ أَعۡلَمُ بِمَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۗ وَلَقَدۡ فَضَّلۡنَا بَعۡضَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ عَلَىٰ بَعۡضٖۖ وَءَاتَيۡنَا دَاوُۥدَ زَبُورٗا
Open ayah 17:55په‌روه‌ردگارت چاك ده‌زانێت به‌وه‌ی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه (هه‌ریه‌که‌یان سه‌رگه‌رمی چین)، بێگومان ئێمه ڕێزی هه‌ندێ له پێغه‌مبه‌رانمان له‌لا زیاتره له هه‌ندێکی تریان و (کتێبی) زه‌بووریشمان به_داوود_به‌خشیووه.
قُلِ ٱدۡعُواْ ٱلَّذِينَ زَعَمۡتُم مِّن دُونِهِۦ فَلَا يَمۡلِكُونَ كَشۡفَ ٱلضُّرِّ عَنكُمۡ وَلَا تَحۡوِيلًا
Open ayah 17:56ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به هاوه‌ڵگه‌ران بڵێ: ئاده‌ی هاناو هاوار بکه‌ن له‌و بت و شتانه‌ی که له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن (ئایا هیچیان له ده‌ست دێت؟ دڵنیابن که ئه‌وانه) نه ده‌توانن به‌ڵاو ناخۆشیه‌کتان له‌سه‌ر لابه‌رن. نه‌ده‌توانن بارودۆخ بگۆڕن.
أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ يَدۡعُونَ يَبۡتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ ٱلۡوَسِيلَةَ أَيُّهُمۡ أَقۡرَبُ وَيَرۡجُونَ رَحۡمَتَهُۥ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُۥٓۚ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحۡذُورٗا
Open ayah 17:57ئا ئه‌وانه‌ی که ئه‌وان هاناو هاواریان لێ ده‌که‌ن، کامیان له خوا نزیکتره؟! له کاتێکدا که ئه‌وان خۆیان هاوار له خوا ده‌که‌ن و داوای نزیك بوونه‌وه له په‌روه‌ردگاریان ده‌خوازن و چاوه‌ڕوانی ڕه‌حمه‌تی ده‌که‌ن، له سزا‌و تۆڵه‌شی ده‌ترسن، به‌ڕاستی سزای په‌روه‌ردگارت مه‌ترسی لێکراوه.
وَإِن مِّن قَرۡيَةٍ إِلَّا نَحۡنُ مُهۡلِكُوهَا قَبۡلَ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ أَوۡ مُعَذِّبُوهَا عَذَابٗا شَدِيدٗاۚ كَانَ ذَٰلِكَ فِي ٱلۡكِتَٰبِ مَسۡطُورٗا
Open ayah 17:58هیچ شار‌و شارۆچکه‌یه‌ك نی یه که ئێمه بڕیارمان دابێت پێش به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ت له ناوی به‌رین، یان سزایه‌کی سه‌ختی بده‌ین، له کتێب و دۆسیه‌ی (تایبه‌تدا، له لوح المحفوظ دا) تۆمار نه‌کرا بێت.
وَمَا مَنَعَنَآ أَن نُّرۡسِلَ بِٱلۡأٓيَٰتِ إِلَّآ أَن كَذَّبَ بِهَا ٱلۡأَوَّلُونَۚ وَءَاتَيۡنَا ثَمُودَ ٱلنَّاقَةَ مُبۡصِرَةٗ فَظَلَمُواْ بِهَاۚ وَمَا نُرۡسِلُ بِٱلۡأٓيَٰتِ إِلَّا تَخۡوِيفٗا
Open ayah 17:59هیچ شتێك نه‌بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئێمه موعجیزه به‌رپا بکه‌ین و نیشانی بده‌ین له‌وه‌ی که ئه‌وان داوایان کردووه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که (جۆره‌ها موعجیزه‌مان نیشانی پێشینه‌کان دا)، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر بڕوایان پێ نه‌کرد؛ ئێمه‌ش له ناومان بردن، حوشتره تایبه‌تیه‌که‌شمان به ئاشکراو ڕوون به قه‌ومی (ثمود) به‌خشی، که‌چی سته‌میان لێکردو (سه‌ریان بڕی)، به‌ڕاستی ئێمه ته‌نها بۆ ترس و داچڵه‌کاندن نه‌بێت، هیچ جۆره موعجیزه‌یه‌ك نانێرین.
وَإِذۡ قُلۡنَا لَكَ إِنَّ رَبَّكَ أَحَاطَ بِٱلنَّاسِۚ وَمَا جَعَلۡنَا ٱلرُّءۡيَا ٱلَّتِيٓ أَرَيۡنَٰكَ إِلَّا فِتۡنَةٗ لِّلنَّاسِ وَٱلشَّجَرَةَ ٱلۡمَلۡعُونَةَ فِي ٱلۡقُرۡءَانِۚ وَنُخَوِّفُهُمۡ فَمَا يَزِيدُهُمۡ إِلَّا طُغۡيَٰنٗا كَبِيرٗا
Open ayah 17:60ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم یادی ئه‌وه بکه کاتێك پێمان وتی: که به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌وری خه‌ڵکی داوه‌و ئاگاداره به‌هه‌موو شتێکیان و ئه‌و شتانه‌ش که له خه‌وندا نیشانمان دایت ته‌نها تاقیکردنه‌وه بوو بۆ خه‌ڵکی، هه‌روه‌ها به‌باسی دره‌خته نه‌فرین لێ کراوه‌که‌ش که لهقورئاندا ناو بڕاوه تاقیانده‌که‌ینه‌وه (کافره‌کان کردیانه گاڵته‌جاڕو وتیان: چۆن دره‌خت له‌ناو ئاگردا ده‌ڕوێت، عه‌قڵیان کول بوو له‌ئاستی توانای بێ سنووری خواییدا)، به‌مه‌رجێك ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌م باسانه بیانترسێنین، دایانبچه‌ڵه‌کێنین، که‌چی ئه‌و باسانه هیچیان بۆ زیاد ناکات ته‌نها لادان و یاخی بوونێکی گه‌وره و بێ سنوور نه‌بێت.
وَإِذۡ قُلۡنَا لِلۡمَلَٰٓئِكَةِ ٱسۡجُدُواْ لِأٓدَمَ فَسَجَدُوٓاْ إِلَّآ إِبۡلِيسَ قَالَ ءَأَسۡجُدُ لِمَنۡ خَلَقۡتَ طِينٗا
Open ayah 17:61(بیریان بهێنه‌ره‌وه) کاتێك به فریشته‌کانمان وت: ئاده‌ی سوژده به‌رن بۆ ئاده‌م، هه‌موو سوژده‌یان برد جگه له (ئیبلیس)، که وتی: ئایا چۆن سوژده ده‌به‌م بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که له قوڕ دروستت کردووه؟!
قَالَ أَرَءَيۡتَكَ هَٰذَا ٱلَّذِي كَرَّمۡتَ عَلَيَّ لَئِنۡ أَخَّرۡتَنِ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ لَأَحۡتَنِكَنَّ ذُرِّيَّتَهُۥٓ إِلَّا قَلِيلٗا
Open ayah 17:62(پاشان بێ شه‌رمانه) وتی: پێم بڵێ؛ ئا ئه‌مه‌یه که ڕێزت داوه به‌سه‌ر مندا؟! سوێند به خوا ئه‌گه‌ر دوام بخه‌یت تا ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌وه بێگومان هه‌موو نه‌وه‌کانی گومڕاو سه‌رگه‌ردان ده‌که‌م جگه له که‌مێکیان (که ده‌سه‌ڵاتم به‌سه‌ریاندا نیه).
قَالَ ٱذۡهَبۡ فَمَن تَبِعَكَ مِنۡهُمۡ فَإِنَّ جَهَنَّمَ جَزَآؤُكُمۡ جَزَآءٗ مَّوۡفُورٗا
Open ayah 17:63خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: بڕۆ ئه‌وه‌ی شوێنی تۆ بکه‌وێت له‌وان، ئه‌وه بێگومان دۆزه‌خ پاداشتی هه‌موانتانه، که پاداشتێکی مسۆگه‌ره‌و جێگه‌ی هه‌مووتانی تێدا ده‌بێته‌وه...
وَٱسۡتَفۡزِزۡ مَنِ ٱسۡتَطَعۡتَ مِنۡهُم بِصَوۡتِكَ وَأَجۡلِبۡ عَلَيۡهِم بِخَيۡلِكَ وَرَجِلِكَ وَشَارِكۡهُمۡ فِي ٱلۡأَمۡوَٰلِ وَٱلۡأَوۡلَٰدِ وَعِدۡهُمۡۚ وَمَا يَعِدُهُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ إِلَّا غُرُورًا
Open ayah 17:64بڕۆ چیت له ده‌ست دێت درێغی مه‌که، هه‌رکه‌س که توانیت (له‌و به‌دبه‌ختانه) به بانگ کردن و هاندانیان بۆ تاوانکاری، دایانبڕه، به‌هۆی له‌شکری سواره‌و پیاده‌ی خۆته‌وه هێرشیان بۆ به‌ره‌و هاوبه‌شییان بکه له ماڵ و سامان و منداڵ و نه‌وه‌یاندا (به‌سامانی حه‌رام و منداڵی زۆڵ،.. هتد)، ئه‌وه‌نده‌ش به‌ڵێن و ئومێدیان پێ بده، سه‌ریان لێ بشێوێنه، هه‌رچه‌نده به‌ڵێن و هاندانی شه‌یتان جگه له فریودان و فێڵکردن و ساخته، شتێکی تر نیه.
إِنَّ عِبَادِي لَيۡسَ لَكَ عَلَيۡهِمۡ سُلۡطَٰنٞۚ وَكَفَىٰ بِرَبِّكَ وَكِيلٗا
Open ayah 17:65به‌ڕاستی به‌نده‌کانی من (ئه‌ی شه‌یتانی نه‌فرین لێکراو) هیچ ده‌سه‌ڵاتی تۆیان له‌سه‌ر نابێت و هه‌وڵ و کۆششی تۆ کاریان تێ ناکات و په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی ئیماندار) به‌سه بۆ پارێزگاری و پاڕاستنت.
رَّبُّكُمُ ٱلَّذِي يُزۡجِي لَكُمُ ٱلۡفُلۡكَ فِي ٱلۡبَحۡرِ لِتَبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِهِۦٓۚ إِنَّهُۥ كَانَ بِكُمۡ رَحِيمٗا
Open ayah 17:66په‌روه‌ردگارتان ئه‌و زاته‌یه که که‌شتی به ده‌ریادا هاتوچۆ پێ ده‌کات بۆتان، تا له فه‌زڵ و به‌خششی (بێشوماری) به‌هره‌وه‌ر ببن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته هه‌میشه و به‌رده‌وام به‌ڕه‌حم و میهره‌بانه بۆتان.
وَإِذَا مَسَّكُمُ ٱلضُّرُّ فِي ٱلۡبَحۡرِ ضَلَّ مَن تَدۡعُونَ إِلَّآ إِيَّاهُۖ فَلَمَّا نَجَّىٰكُمۡ إِلَى ٱلۡبَرِّ أَعۡرَضۡتُمۡۚ وَكَانَ ٱلۡإِنسَٰنُ كَفُورًا
Open ayah 17:67(خه‌ڵکینه ئێوه) کاتێك له ده‌ریادا ناخۆشی و ته‌نگانه تووشتان ده‌بێت، ئه‌وه هه‌رچی په‌رستراو هه‌یه له بیر‌و هۆش و باوه‌ڕتاندا نامێنێت و ون ده‌بێت جگه له‌و زاته (هاناو هاوار هه‌ر بۆ زاتی خوا ده‌به‌ن تا ڕزگارتان بکات) به‌ڵام کاتێك (فریاتان ده‌که‌وێت) و ڕزگارتان ده‌کات و ده‌تانخاته وشکانیه‌وه، ئێوه پشت له به‌رنامه‌که‌ی ده‌که‌ن و ڕوو وه‌رده‌گێڕن و نایناسن، به‌ڵکو زۆربه‌ی ئینسانه‌کان ناشوکرو سپڵه‌ن.
أَفَأَمِنتُمۡ أَن يَخۡسِفَ بِكُمۡ جَانِبَ ٱلۡبَرِّ أَوۡ يُرۡسِلَ عَلَيۡكُمۡ حَاصِبٗا ثُمَّ لَا تَجِدُواْ لَكُمۡ وَكِيلًا
Open ayah 17:68خه‌ڵکینه ئایا ئێوه له خۆتان ئه‌مینن خوا نه‌تانبات به‌ناخی زه‌ویداو لایه‌کی وشکانی نه‌ڕوخێنێت به‌سه‌رتاندا، یاخود به‌رد بارانتان نه‌کات؟! له‌وه‌ودوا هیچ که‌ستان ده‌ست ناکه‌وێت فریاتان بکه‌وێت و په‌ناتان بدات!!؟
أَمۡ أَمِنتُمۡ أَن يُعِيدَكُمۡ فِيهِ تَارَةً أُخۡرَىٰ فَيُرۡسِلَ عَلَيۡكُمۡ قَاصِفٗا مِّنَ ٱلرِّيحِ فَيُغۡرِقَكُم بِمَا كَفَرۡتُمۡ ثُمَّ لَا تَجِدُواْ لَكُمۡ عَلَيۡنَا بِهِۦ تَبِيعٗا
Open ayah 17:69ئایا دڵنیان و ناترسن له‌وه‌ی که جارێکی تر له که‌شتیدا ڕێتان بکه‌وێته ناو ده‌ریاوه، ئه‌وسا بایه‌کی به‌هێزی سه‌خت هه‌ڵکاته سه‌رتان، ئینجا به هۆی کافر بوون و یاخی بوونتانه‌وه نوقمی ده‌ریاتان بکات؟! له‌وه‌ودوا که‌سیشتان ده‌ست نه‌که‌وێت بتوانێت داکۆکیتان لێ بکات لای ئێمه!!
۞وَلَقَدۡ كَرَّمۡنَا بَنِيٓ ءَادَمَ وَحَمَلۡنَٰهُمۡ فِي ٱلۡبَرِّ وَٱلۡبَحۡرِ وَرَزَقۡنَٰهُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ وَفَضَّلۡنَٰهُمۡ عَلَىٰ كَثِيرٖ مِّمَّنۡ خَلَقۡنَا تَفۡضِيلٗا
Open ayah 17:70سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه ڕێزمان له نه‌وه‌ی ئاده‌م گرتووه‌و به‌سه‌ر وشکانی و ده‌ریادا (به جۆره‌ها هۆکاری گواستنه‌وه) هه‌ڵمان گرتوون و له ڕزق و ڕۆزی پوخت و چاکی جۆراو جۆر به‌هره‌وه‌رمان کردوون (له خۆراك و پۆشاك و ماڵ و ناوماڵ و.. هتد) به‌ڕاستی ئێمه ڕێزی زیاده‌ی ئه‌وانمان داوه به‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و به‌دی هێنراوانه‌دا که دروستمان کردوون (له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه، تا قه‌درو ڕێزی خۆیان بزانن).
يَوۡمَ نَدۡعُواْ كُلَّ أُنَاسِۭ بِإِمَٰمِهِمۡۖ فَمَنۡ أُوتِيَ كِتَٰبَهُۥ بِيَمِينِهِۦ فَأُوْلَٰٓئِكَ يَقۡرَءُونَ كِتَٰبَهُمۡ وَلَا يُظۡلَمُونَ فَتِيلٗا
Open ayah 17:71یادی ئه‌و ڕۆژه بکه که هه‌موو کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێك به‌ناوی پێشه‌واکه‌یانه‌وه بانگ ده‌که‌ین، جا ئه‌وه‌ی نامه‌و دۆسیه‌ی کرده‌وه‌کانی بدرێته ده‌ستی ڕاستی، ئه‌وانه (به‌خۆشیه‌وه) سه‌یری نامه‌ی کرده‌وه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن و ده‌یخوێننه‌وه‌و به‌قه‌ده‌ر تاڵه باریکه‌که‌ی ناو‌کی خورما سته‌میان لێ ناکرێت (که شتێکی بێ نرخه).
وَمَن كَانَ فِي هَٰذِهِۦٓ أَعۡمَىٰ فَهُوَ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ أَعۡمَىٰ وَأَضَلُّ سَبِيلٗا
Open ayah 17:72جا ئه‌وه‌ی له‌م دنیایه‌دا (دڵ و ده‌روون و بیر‌و هۆشی) کوێر بێت، ئه‌وه له قیامه‌تدا چاوی کوێره‌و زۆر سه‌رگه‌ردانترو سه‌رلێشێواوتره، چونکه چاوی سه‌ری بۆ بینایی و تێفکران به‌کار نه‌هێناوه له دنیادا.
وَإِن كَادُواْ لَيَفۡتِنُونَكَ عَنِ ٱلَّذِيٓ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ لِتَفۡتَرِيَ عَلَيۡنَا غَيۡرَهُۥۖ وَإِذٗا لَّٱتَّخَذُوكَ خَلِيلٗا
Open ayah 17:73ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران خه‌ریك بوو تۆ لابده‌ن له‌وه‌ی که به‌وه‌حی و نیگا بۆمان ڕه‌وانه کردوویت، تاشتێکی ترمان بۆ هه‌ڵببه‌ستیت و شێوازی کار‌و بانگه‌وازت بگۆڕیت، ئیتر ئه‌و کاته ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ی ئه‌وان بکه‌یت ئه‌وان تۆ ده‌که‌نه هاوه‌ڵ و خۆشه‌ویستی خۆیان (چونکه به‌دڵی ئه‌وانت کردووه)!!.
وَلَوۡلَآ أَن ثَبَّتۡنَٰكَ لَقَدۡ كِدتَّ تَرۡكَنُ إِلَيۡهِمۡ شَيۡـٔٗا قَلِيلًا
Open ayah 17:74خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه تۆمان پایه‌دارو دامه‌زراو نه‌کردایه، ئه‌وه به‌ڕاستی نزیك بوویت (به‌مه‌زه‌نده‌ی خۆت، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی بانگه‌وازه‌که‌ت) که‌مێك به لایاندا مه‌یل بکه‌یت و به‌دڵی ئه‌وان بکه‌یت!!
إِذٗا لَّأَذَقۡنَٰكَ ضِعۡفَ ٱلۡحَيَوٰةِ وَضِعۡفَ ٱلۡمَمَاتِ ثُمَّ لَا تَجِدُ لَكَ عَلَيۡنَا نَصِيرٗا
Open ayah 17:75ئه‌و کاته ئیتر دوو به‌رامبه‌ری (هاوه‌ڵگه‌ران) له دنیاداو به دوو به‌رامبه‌ری ئه‌وان له دوای مردن سزا‌و ئازارمان پێ ده‌چه‌شتیت، پاشان که‌سیشت ده‌ست نه‌ده‌که‌وت فریات بکه‌وێت و له‌ده‌ستی ئێمه ڕزگارت بکات.
وَإِن كَادُواْ لَيَسۡتَفِزُّونَكَ مِنَ ٱلۡأَرۡضِ لِيُخۡرِجُوكَ مِنۡهَاۖ وَإِذٗا لَّا يَلۡبَثُونَ خِلَٰفَكَ إِلَّا قَلِيلٗا
Open ayah 17:76ئه‌و موشریکانه خه‌ریکبوو زۆرت بۆ بهێنن و ئازار‌و ناخۆشیت بۆ پێش بهێنن تا له‌سه‌ر زه‌وی (مه‌ککه) ده‌رت په‌ڕێنن و ده‌ربه‌ده‌رت بکه‌ن، ئه‌و کاته ئیتر نه‌ده‌مانه‌وه دوای تۆ ته‌نها ماوه‌یه‌کی که‌م نه‌بێت (زوو به زوو به به‌ڵایه‌کی سه‌خت له‌ناومان ده‌بردن).
سُنَّةَ مَن قَدۡ أَرۡسَلۡنَا قَبۡلَكَ مِن رُّسُلِنَاۖ وَلَا تَجِدُ لِسُنَّتِنَا تَحۡوِيلًا
Open ayah 17:77(له‌ناوبردن) بڕیار‌و یاسای ئێمه بووه پێش تۆ (بۆ قه‌ومه خوانه‌ناسه‌کان) کاتێك پێغه‌مبه‌رانیان ده‌رکردبێت، بێگومان نا‌بینیت سوننه‌ت و به‌رنامه‌ی ئێمه گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت).
أَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ لِدُلُوكِ ٱلشَّمۡسِ إِلَىٰ غَسَقِ ٱلَّيۡلِ وَقُرۡءَانَ ٱلۡفَجۡرِۖ إِنَّ قُرۡءَانَ ٱلۡفَجۡرِ كَانَ مَشۡهُودٗا
Open ayah 17:78(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) نوێژ ئه‌نجام بده کاتێك خۆر نیوه‌ی ئاسمان به‌جێ ده‌هێڵێت (ئاماژه‌یه بۆ نوێژی نیوه‌ڕۆو عه‌سر) له تاریکی شه‌ویشدا نوێژی (مه‌غریب و عیشا) ئه‌نجام بده، نوێژی به‌یانیانیش (که زۆر قورئانی تێدا ده‌خوێنرێت فه‌رامۆشی مه‌که) به‌ڕاستی قورئان خوێندنی نوێژی به‌یانی ده‌بینرێت (له لایه‌ن فریشته‌کانیشه‌وه).
وَمِنَ ٱلَّيۡلِ فَتَهَجَّدۡ بِهِۦ نَافِلَةٗ لَّكَ عَسَىٰٓ أَن يَبۡعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامٗا مَّحۡمُودٗا
Open ayah 17:79له به‌شێکی شه‌وگاردا خۆت ماندوو بکه به ده‌ورکردنه‌وه‌ی قورئانه‌وه له شه‌ونوێژدا که زیاده ئه‌رکێکه له‌سه‌ر تۆ، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگارت بتخاته شوێن و جێگه‌ی به‌ڕێزه‌وه که تیایدا سوپاسکراو بیت.
وَقُل رَّبِّ أَدۡخِلۡنِي مُدۡخَلَ صِدۡقٖ وَأَخۡرِجۡنِي مُخۡرَجَ صِدۡقٖ وَٱجۡعَل لِّي مِن لَّدُنكَ سُلۡطَٰنٗا نَّصِيرٗا
Open ayah 17:80بڵێ: په‌روه‌ردگارا یارمه‌تیم بده تا هه‌رکاتێك ده‌ستبه‌کاری (هه‌ر خێرێك بووم) به‌چاکی و ڕاستی و دروستی ئه‌نجامی بده‌م و له هه‌رکارێك بوومه‌وه‌و ئه‌نجاممدا سه‌ره‌نجامێکی چاکی هه‌بێت و به‌جوانی لێی ده‌رچم و هه‌میشه‌و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن خۆته‌وه ده‌سه‌ڵاتێکم پێ ببه‌خشه که ببێته هۆی سه‌رکه‌وتنی به‌رده‌وامم.
وَقُلۡ جَآءَ ٱلۡحَقُّ وَزَهَقَ ٱلۡبَٰطِلُۚ إِنَّ ٱلۡبَٰطِلَ كَانَ زَهُوقٗا
Open ayah 17:81هه‌روه‌ها بڵێ: تازه حه‌ق و ڕاستی هاتووه‌و به‌رپا بووه‌و به‌تاڵ و ناحه‌قی، پووچ و ته‌فرو توونا بووه، به‌ڕاستی ناحه‌ق و به‌تاڵ هه‌رتیاچووه‌و جێگیر نه‌بووه‌و به‌زیووه.
وَنُنَزِّلُ مِنَ ٱلۡقُرۡءَانِ مَا هُوَ شِفَآءٞ وَرَحۡمَةٞ لِّلۡمُؤۡمِنِينَ وَلَا يَزِيدُ ٱلظَّٰلِمِينَ إِلَّا خَسَارٗا
Open ayah 17:82ئێمه له قورئان ئایه‌ت و سووره‌تانێك داده‌به‌زێنین، که ببێته هۆی شیفاو چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشیه ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌کان هه‌روه‌ها ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیش، بۆ ئیمانداران، بۆ سته‌مکارو خوانه‌ناسانیش ته‌نها زیادکردنی زه‌ره‌رو زیان نه‌بێت هیچی تر نی یه، هیچ به‌هره‌و سوودێکی لێ نابه‌ن.
وَإِذَآ أَنۡعَمۡنَا عَلَى ٱلۡإِنسَٰنِ أَعۡرَضَ وَنَـَٔا بِجَانِبِهِۦ وَإِذَا مَسَّهُ ٱلشَّرُّ كَانَ يَـُٔوسٗا
Open ayah 17:83کاتێکیش نازو نیعمه‌ت ببه‌خشین به ئینسانی (خوانه‌ناس) ڕوو وه‌رده‌گێڕێت و فیز ده‌کات و هه‌ر خه‌مخۆری خۆیه‌تی، کاتێکیش ناخۆشی و ته‌نگانه‌ی تووش دێت، ئه‌وه نائومێد‌و په‌ست و غه‌مگین ده‌بێت.
قُلۡ كُلّٞ يَعۡمَلُ عَلَىٰ شَاكِلَتِهِۦ فَرَبُّكُمۡ أَعۡلَمُ بِمَنۡ هُوَ أَهۡدَىٰ سَبِيلٗا
Open ayah 17:84بڵێ: هه‌موو که‌س له‌سه‌ر سروشت و فیتره‌تی خۆی کارده‌کات، جا په‌روه‌ردگارتان چاك ده‌زانێت کێ ڕێگه‌و ڕێباز‌و به‌رنامه‌ی ڕاست و دروستی گرتۆته به‌ر.
وَيَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلرُّوحِۖ قُلِ ٱلرُّوحُ مِنۡ أَمۡرِ رَبِّي وَمَآ أُوتِيتُم مِّنَ ٱلۡعِلۡمِ إِلَّا قَلِيلٗا
Open ayah 17:85پرسیارت لێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ڕۆح (که چیه‌و چۆنه؟) بڵێ: ڕۆح به‌شێکه له‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگارم و به‌ده‌ست ئه‌وه (من نازانم چیه‌و چۆنه)و هیچتان پێنه‌به‌خشراوه له عیلم و زانست ته‌نها شتێکی که‌م نه‌بێت.
وَلَئِن شِئۡنَا لَنَذۡهَبَنَّ بِٱلَّذِيٓ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ ثُمَّ لَا تَجِدُ لَكَ بِهِۦ عَلَيۡنَا وَكِيلًا
Open ayah 17:86سوێند به خوا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت هه‌موو ئه‌و قورئانه‌ی که به وه‌حی بۆمان ڕه‌وانه کردوویت، ئه‌وه له دڵ و ده‌روون و لاپه‌ڕه‌کاندا نایهێڵین، پاشان که‌سێکت ده‌ست ناکه‌وێت بتپارێزێت و به‌رگریت لێ بکات و هه‌وڵێکت بۆ بدات تا له‌و به‌هره‌یه بێ به‌هره نه‌بیت.
إِلَّا رَحۡمَةٗ مِّن رَّبِّكَۚ إِنَّ فَضۡلَهُۥ كَانَ عَلَيۡكَ كَبِيرٗا
Open ayah 17:87)به‌ڵام ئێمه ئه‌و کاره ناکه‌ین) چونکه ئه‌مه ڕه‌حمه‌تێکه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه، به‌ڕاستی فه‌زڵ و به‌خشنده‌ی ئه‌و زاته (بۆ تۆ‌و بۆ هه‌موو ئیماندارێك) زۆر گه‌وره‌و فراوانه.
قُل لَّئِنِ ٱجۡتَمَعَتِ ٱلۡإِنسُ وَٱلۡجِنُّ عَلَىٰٓ أَن يَأۡتُواْ بِمِثۡلِ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ لَا يَأۡتُونَ بِمِثۡلِهِۦ وَلَوۡ كَانَ بَعۡضُهُمۡ لِبَعۡضٖ ظَهِيرٗا
Open ayah 17:88ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: سوێند به خوا ئه‌گه‌ر هه‌موو ئاده‌میزادو په‌ریه‌کان کۆ ببنه‌وه‌و (هه‌وڵی به‌رده‌وام بده‌ن تا) قورئانێکی وه‌کو ئه‌مه دانێن و بیهێننه (مه‌یدان) ناتوانن کاری وابکه‌ن و ناتوانن له وێنه‌ی بهێنن، ئه‌گه‌ر چی هه‌موو لایه‌کیان ببنه پشتگیرو یارمه‌تیده‌ری یه‌کتر.
وَلَقَدۡ صَرَّفۡنَا لِلنَّاسِ فِي هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ مِن كُلِّ مَثَلٖ فَأَبَىٰٓ أَكۡثَرُ ٱلنَّاسِ إِلَّا كُفُورٗا
Open ayah 17:89سوێند به خوا بێگومان ئێمه له‌م قورئانه‌دا له هه‌موو جۆره نموونه‌یه‌کمان بۆ خه‌ڵکی هێناوه‌ته‌وه (تا تێفکرن و بیر بکه‌نه‌وه) که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی ته‌نها ڕێبازی کوفر‌و خوانه‌ناسی نه‌بێت هیچی تر وه‌رناگرن...
وَقَالُواْ لَن نُّؤۡمِنَ لَكَ حَتَّىٰ تَفۡجُرَ لَنَا مِنَ ٱلۡأَرۡضِ يَنۢبُوعًا
Open ayah 17:90(هه‌ندێکیان بیانوویان گرت و) وتیان: هه‌رگیز ئێمه باوه‌ڕ به تۆ ناکه‌ین تا کانی و سه‌رچاوه‌یه‌کمان له زه‌ویه‌وه بۆ هه‌ڵنه‌قوڵێنیت.
أَوۡ تَكُونَ لَكَ جَنَّةٞ مِّن نَّخِيلٖ وَعِنَبٖ فَتُفَجِّرَ ٱلۡأَنۡهَٰرَ خِلَٰلَهَا تَفۡجِيرًا
Open ayah 17:91یاخود ده‌بێت خاوه‌نی باخێك بیت که پڕ بێت له دارخورماو ڕه‌زو چه‌نده‌ها ڕووبار له‌ناویدا هه‌ڵبقوڵێنیت و به‌خوڕو ڕه‌وان به‌ژێریاندا بڕوات.
أَوۡ تُسۡقِطَ ٱلسَّمَآءَ كَمَا زَعَمۡتَ عَلَيۡنَا كِسَفًا أَوۡ تَأۡتِيَ بِٱللَّهِ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ قَبِيلًا
Open ayah 17:92یاخود ئاسمان پارچه پارچه به‌سه‌رماندا، هه‌ر وه‌کو خۆت پڕوپاگه‌نده ده‌که‌ی دابارێنه، یاخود خوای گه‌وره‌و فریشته‌کانی بهێنه‌و ڕوو به‌ڕوومانی بکه!!
أَوۡ يَكُونَ لَكَ بَيۡتٞ مِّن زُخۡرُفٍ أَوۡ تَرۡقَىٰ فِي ٱلسَّمَآءِ وَلَن نُّؤۡمِنَ لِرُقِيِّكَ حَتَّىٰ تُنَزِّلَ عَلَيۡنَا كِتَٰبٗا نَّقۡرَؤُهُۥۗ قُلۡ سُبۡحَانَ رَبِّي هَلۡ كُنتُ إِلَّا بَشَرٗا رَّسُولٗا
Open ayah 17:93یان کۆشك و ته‌لارو ماڵێکت هه‌بێت که به (ئاڵتون و زیوو شتی جوان) نه‌خشێنرابێت و زه‌خره‌فه کرابێت، یان (ببینین)که به‌ره‌و ئاسمان بڵندو به‌رز ده‌بیته‌وه، ئێمه هه‌رگیز به‌وه‌ش باوه‌ڕ ناکه‌ین هه‌تا کتێبێك دانه‌به‌زێنیت و بیخوێنینه‌وه، تۆش پێیان بڵێ: پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارم.. (باشه، که‌ی ئه‌وانه له ده‌ست مندایه) من ته‌نها پێغه‌مبه‌رێکم له‌گرۆی ئاده‌میزادو هیچی تر نیم (ئێوه‌ش له‌و ئاسته‌دا نین ئه‌و بیانوانه‌تان جێبه‌جێ بکه‌ین).
وَمَا مَنَعَ ٱلنَّاسَ أَن يُؤۡمِنُوٓاْ إِذۡ جَآءَهُمُ ٱلۡهُدَىٰٓ إِلَّآ أَن قَالُوٓاْ أَبَعَثَ ٱللَّهُ بَشَرٗا رَّسُولٗا
Open ayah 17:94هیچ شتێك نه‌بووه‌ته کۆسپ له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌دا خه‌ڵکی باوه‌ڕ بهێنن_ کاتێك هیدایه‌تیان بۆ هات_ ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که وتیان: ئایا خوا مرۆڤێکی به فرستاده ناردووه؟! (له‌باتی ئه‌وه‌ی زوو به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه بچن و ئه‌وه به‌ڕێز بۆ خۆیان بزانن، که نوێنه‌ریان لێ هه‌ڵده‌بژێرێت و ئیمانی پێ بهێنن، زۆربه‌ی خه‌ڵکی له سه‌رده‌مه‌کانی عه‌قڵیان کول بووه له ئاستی ئه‌و ڕێزه تایبه‌تیه‌دا).
قُل لَّوۡ كَانَ فِي ٱلۡأَرۡضِ مَلَٰٓئِكَةٞ يَمۡشُونَ مُطۡمَئِنِّينَ لَنَزَّلۡنَا عَلَيۡهِم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ مَلَكٗا رَّسُولٗا
Open ayah 17:95پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌ویدا فریشته هه‌بوونایه‌و به‌دڵنیاییه‌وه هاتوچۆیان بکردایه‌و ژیانیان ببردایه‌ته سه‌ر، ئه‌وه ئێمه هه‌ر له ئاسمانه‌وه فریشته‌یه‌کمان داده‌به‌زانده سه‌ریان که پێغه‌مبه‌رو فرستاده بێت بۆیان (چونکه فرستاده ده‌بێت له جۆری خۆیان بێت).
قُلۡ كَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدَۢا بَيۡنِي وَبَيۡنَكُمۡۚ إِنَّهُۥ كَانَ بِعِبَادِهِۦ خَبِيرَۢا بَصِيرٗا
Open ayah 17:96بڵێ: هه‌ر خوا به‌سه که شایه‌ت بێت له نێوان من و ئێوه‌دا که چۆن به ڕێکوپێکی په‌یامی په‌روه‌ردگارم پێ ڕاگه‌یاندوون، به‌ڕاستی ئه‌و زاته هه‌میشه به به‌نده‌کانی ئاگادار‌و بینایه.
وَمَن يَهۡدِ ٱللَّهُ فَهُوَ ٱلۡمُهۡتَدِۖ وَمَن يُضۡلِلۡ فَلَن تَجِدَ لَهُمۡ أَوۡلِيَآءَ مِن دُونِهِۦۖ وَنَحۡشُرُهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ عَلَىٰ وُجُوهِهِمۡ عُمۡيٗا وَبُكۡمٗا وَصُمّٗاۖ مَّأۡوَىٰهُمۡ جَهَنَّمُۖ كُلَّمَا خَبَتۡ زِدۡنَٰهُمۡ سَعِيرٗا
Open ayah 17:97ئه‌و که‌سه‌ش خوا ڕێنموویی بکات و (شایسته بێت) ئه‌وه ئیتر هیدایه‌ت دراوه‌و ڕێنموویی وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌ش که سه‌رگه‌ردانی بکات، ئه‌وه هه‌رگیز که‌سێکت ده‌ست ناکه‌وێت جگه له‌و زاته که پشتیوانی بکات و ڕزگاری بکات و فریای بکه‌وێت، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا (ئه‌و جۆره که‌سانه) له‌سه‌ر ڕوو کۆده‌که‌ینه‌وه‌و له‌کاتێکدا کوێرو لاڵ و که‌ڕن، ئه‌وانه شوێنیان ناو ئاگری دۆزه‌خه، هه‌ر کاتێك بڵێسه‌ی کوژایه‌وه، بڵێسه‌ی زیاد ده‌که‌ینه‌وه بۆیان.
ذَٰلِكَ جَزَآؤُهُم بِأَنَّهُمۡ كَفَرُواْ بِـَٔايَٰتِنَا وَقَالُوٓاْ أَءِذَا كُنَّا عِظَٰمٗا وَرُفَٰتًا أَءِنَّا لَمَبۡعُوثُونَ خَلۡقٗا جَدِيدًا
Open ayah 17:98ئه‌و دۆزه‌خه پاداشتیانه چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه بڕوایان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بوو (له بوونه‌وه‌رو له قورئاندا) ده‌شیانوت: باشه، ئایا ئه‌گه‌ر ئێمه بووینه ئێسك و پڕتووکاین، ئایا ئێمه به‌ڕاستی جارێکی تر سه‌رله‌نوێ زیندوو ده‌کرێینه‌وه؟!
۞أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ أَنَّ ٱللَّهَ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ قَادِرٌ عَلَىٰٓ أَن يَخۡلُقَ مِثۡلَهُمۡ وَجَعَلَ لَهُمۡ أَجَلٗا لَّا رَيۡبَ فِيهِ فَأَبَى ٱلظَّٰلِمُونَ إِلَّا كُفُورٗا
Open ayah 17:99ئایا ئه‌وانه نه‌یانبینیووه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه به‌توانایه که وه‌ك ئه‌وان دروست بکات و (وه‌ك خۆیان به‌دیان بهێنێته‌وه)، دیاره که ڕۆژو کاتێکی تایبه‌تی دیاری کردووه (بۆ مراندنیان و زیندوو کردنه‌وه‌یان) که هیچ گومانی تێدا نیه (له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵگه به‌هێزانه‌دا) که‌چی سته‌مکاران هه‌ر بڕیاری یاخی بوون و سه‌رکه‌شی و کوفریانداوه‌و هیچی تر.
قُل لَّوۡ أَنتُمۡ تَمۡلِكُونَ خَزَآئِنَ رَحۡمَةِ رَبِّيٓ إِذٗا لَّأَمۡسَكۡتُمۡ خَشۡيَةَ ٱلۡإِنفَاقِۚ وَكَانَ ٱلۡإِنسَٰنُ قَتُورٗا
Open ayah 17:100پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ئێوه خاوه‌نی گه‌نجینه‌کانی به‌خشین و ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگارم بن، ئه‌وکاته ده‌ستان ده‌گرته‌وه له ترسی به‌خشین، ئاده‌میزادیش ده‌ست نوقاوو ڕه‌زیله (ئه‌گه‌ر په‌روه‌رده‌ی خوایی نه‌بێت).
وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَىٰ تِسۡعَ ءَايَٰتِۭ بَيِّنَٰتٖۖ فَسۡـَٔلۡ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ إِذۡ جَآءَهُمۡ فَقَالَ لَهُۥ فِرۡعَوۡنُ إِنِّي لَأَظُنُّكَ يَٰمُوسَىٰ مَسۡحُورٗا
Open ayah 17:101سوێند به خوا بێگومان ئێمه نۆ موعجیزه‌و به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکرامان به مو‌سا به‌خشی، (جا ئه ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له نه‌وه‌ی ئیسرائیلی (زه‌مانی خۆت) بپرسه کاتێك موسایان بۆ هات (چیان وت؟) جا فیرعه‌ون پێی وت: ئه‌ی مو‌سا به‌ڕاستی من واگومان ده‌به‌م که تۆ جادووت لێکراوه.
قَالَ لَقَدۡ عَلِمۡتَ مَآ أَنزَلَ هَٰٓؤُلَآءِ إِلَّا رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ بَصَآئِرَ وَإِنِّي لَأَظُنُّكَ يَٰفِرۡعَوۡنُ مَثۡبُورٗا
Open ayah 17:102مو‌سا وتی: سوێند به خوا (ئه‌ی فیرعه‌ون) تۆ چاك زانیوته که ئه‌و (معجزانه) که‌س ئاوا پێشی ناهێنێت جگه له په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی، تا به‌رچاو ڕوونکه‌ره‌وه بێت و (خه‌ڵکی به‌ڕۆشنی حه‌ق و ناحه‌ق ببینن و له یه‌کی جیا بکه‌نه‌وه)و من دڵنیام به‌ڕاستی ئه‌ی فیرعه‌ون که تۆ تیا ده‌چیت و له‌ناو ده‌برێیت (ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاوا بیر بکه‌یته‌وه).
فَأَرَادَ أَن يَسۡتَفِزَّهُم مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ فَأَغۡرَقۡنَٰهُ وَمَن مَّعَهُۥ جَمِيعٗا
Open ayah 17:103جا فیرعه‌ون ویستی له‌سه‌ر زه‌وی میسر به‌یه‌کجاری و به‌سوکایه‌تی کردنه‌وه ده‌ربه‌ده‌ریان بکات، ئێمه‌ش نوقمی ده‌ریامان کرد، خۆی و هه‌رچی ئه‌وانه‌ی که له گه‌ڵیدا بوون.
وَقُلۡنَا مِنۢ بَعۡدِهِۦ لِبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ٱسۡكُنُواْ ٱلۡأَرۡضَ فَإِذَا جَآءَ وَعۡدُ ٱلۡأٓخِرَةِ جِئۡنَا بِكُمۡ لَفِيفٗا
Open ayah 17:104له‌دوای له‌ناوبردنیشی فه‌رمانماندا به‌نه‌وه‌ی ئیسرائیل و وتمان: که له‌سه‌ر زه‌وی (فه‌ڵه‌ستین) نیشته‌جێ ببن (کاتێك به‌ته‌واوی ڕێبازی خوایان گرته‌به‌رو، ئیمانداری چاك و پاکی زۆریان تێدا هه‌ڵکه‌وت، هه‌ندێ جار پێغه‌مبه‌ره‌کانیان فه‌رمانڕه‌وایه‌تیان ده‌کردن، وه‌ك له سه‌رده‌می حه‌زره‌تی داودو سڵێماندا بووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه جووله‌که‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه ڕێبازی دوژمنایه‌تی هه‌موو خه‌ڵکیان گرتۆته به‌ر، به تایبه‌تی ئوممه‌تی ئیسلام، به‌ڵام به پشتیوانی خوای گه‌وره کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتیان نزیکه)، کاتێك به‌ڵێنی دوایی هات ده‌سته ده‌سته‌و پۆل پۆل (له‌سه‌ر زه‌وی فه‌ڵه‌ستین) کۆتان ده‌که‌ینه‌وه.
وَبِٱلۡحَقِّ أَنزَلۡنَٰهُ وَبِٱلۡحَقِّ نَزَلَۗ وَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ إِلَّا مُبَشِّرٗا وَنَذِيرٗا
Open ayah 17:105ئێمه قورئانمان له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی دابه‌زاندووه، بۆ چه‌سپاندنی حه‌ق و ڕاستیش دابه‌زیوه، ئێمه تۆمان ڕه‌وانه نه‌کردووه ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت که مژده به‌خش بیت (به ئیمانداران) و ترسێنه‌ر بیت (بۆ خوانه‌ناسان).
وَقُرۡءَانٗا فَرَقۡنَٰهُ لِتَقۡرَأَهُۥ عَلَى ٱلنَّاسِ عَلَىٰ مُكۡثٖ وَنَزَّلۡنَٰهُ تَنزِيلٗا
Open ayah 17:106ئێمه قورئانیشمان به‌ش به‌ش کردووه تا به شێنه‌یی و به ئارامی بیخوێنیته‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا، هه‌ر ئێمه‌ش به‌و شێوه‌یه دامانبه‌زاندووه (که تۆ ڕایده‌گه‌یه‌نیت).
قُلۡ ءَامِنُواْ بِهِۦٓ أَوۡ لَا تُؤۡمِنُوٓاْۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ مِن قَبۡلِهِۦٓ إِذَا يُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ يَخِرُّونَۤ لِلۡأَذۡقَانِۤ سُجَّدٗاۤ
Open ayah 17:107پێیان بڵێ: (ئه‌ی خوانه‌ناسان) باوه‌ڕ به قورئان بهێنن یان باوه‌ڕی پێ نه‌هێنن (به‌ده‌ست خۆتانه و ئه‌مڕۆ سه‌ربه‌ستن، به‌ڵام بزانن) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی پێشتر زانیاریان پێدراوه، (ده‌رباره‌ی ته‌ورات و ئینجیلی ده‌ستکاری نه‌کراو، چاك ده‌زانن که ئه‌م قورئانه له هه‌مان سه‌رچاوه‌وه‌یه، هه‌ر بۆیه) کاتێك به‌سه‌ریاندا ده‌خوێندرێته‌وه (خۆیان پێناگیرێت) خێرا سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازشی بۆ داده‌نه‌وێنن و سوژده (بۆ نێره‌ری قورئان ده‌به‌ن).
وَيَقُولُونَ سُبۡحَٰنَ رَبِّنَآ إِن كَانَ وَعۡدُ رَبِّنَا لَمَفۡعُولٗا
Open ayah 17:108ده‌شڵێن: پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارمانه، به‌ڕاستی به‌ڵێنی په‌روه‌ردگارمان هه‌ر دێته دی (به‌سه‌ر خستنی ئیمانداران له دنیاداو سه‌رفرازیان له قیامه‌تدا).
وَيَخِرُّونَ لِلۡأَذۡقَانِ يَبۡكُونَ وَيَزِيدُهُمۡ خُشُوعٗا۩
Open ayah 17:109ئه‌وانه سوژده و کڕنووش ده‌به‌ن و ده‌گرین و ئه‌سرینی خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگار له چاوانیان ده‌بارێت، فرمێسکی ئیمان و شادی هه‌ڵده‌وه‌رێنن و تا دێت زیاتر ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار دڵ پڕ له ئیمان ده‌بن.
قُلِ ٱدۡعُواْ ٱللَّهَ أَوِ ٱدۡعُواْ ٱلرَّحۡمَٰنَۖ أَيّٗا مَّا تَدۡعُواْ فَلَهُ ٱلۡأَسۡمَآءُ ٱلۡحُسۡنَىٰۚ وَلَا تَجۡهَرۡ بِصَلَاتِكَ وَلَا تُخَافِتۡ بِهَا وَٱبۡتَغِ بَيۡنَ ذَٰلِكَ سَبِيلٗا
Open ayah 17:110پێیان بڵێ: ئێوه له نزا‌و دوعاتاندا هاوار له (الله) بکه‌ن، یان به‌سیفه‌تی پیرۆزی (الرحمن) هانای بۆ به‌رن، به‌هه‌ر ناو‌و سیفه‌تێکی جوان و به‌رز هاواری لێبکه‌ن و نزا بکه‌ن دروسته، چونکه ئه‌و خاوه‌نی هه‌موو سیفات و ناوه پیرۆز‌و جوانه‌کانه، به‌هه‌ر سیفه‌تێك که له‌گه‌ڵ داخوازیه‌کانتاندا گونجا، داوای لێ بکه‌ن، له‌کاتی داواکردنی ڕزق و ڕۆزیدا به (یا ڕزاق، یا وهاب) له‌کاتی داوای سه‌رکه‌وتندا به (یا قوی یا متین یا عزیز یا.... هتد، ئه‌ی ئیماندار) له‌کاتی خوێندنی قورئان له نوێژه‌کاندا ده‌نگ به‌رز مه‌که‌و زۆریش نزمی مه‌که، له‌و نێوانه‌دا حاڵه‌تێکی له‌بارو مامناوه‌ندی ئه‌نجام بده.
وَقُلِ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي لَمۡ يَتَّخِذۡ وَلَدٗا وَلَمۡ يَكُن لَّهُۥ شَرِيكٞ فِي ٱلۡمُلۡكِ وَلَمۡ يَكُن لَّهُۥ وَلِيّٞ مِّنَ ٱلذُّلِّۖ وَكَبِّرۡهُ تَكۡبِيرَۢا
Open ayah 17:111بشڵێ: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که که‌سی نه‌کردووه به‌ڕۆڵه‌ی خۆی و ڕۆڵه‌شی هه‌ر نی یه، هه‌روه‌ها له موڵك و مه‌مله‌که‌تیدا که‌سی نه‌کردووه به‌شه‌ریك و هاوتای خۆی، هه‌رگیز به‌هۆی بێ ده‌سه‌ڵاتی و که‌م توانینه‌وه که‌سی نه‌کردووه به یاوه‌رو یاریده‌ده‌ری خۆی، (له‌به‌ر ئه‌وه) هه‌میشه (الله اکبر) بڵێ و ئه‌و زاته به‌گه‌وره و مه‌زن بزانه.