الحجر
Al-Hijr
Translation: Kurdish - Burhan Muhammad-Amin · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
الٓرۚ تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡكِتَٰبِ وَقُرۡءَانٖ مُّبِينٖ
Open ayah 15:1سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) بده، ئه‌و ئایه‌تانه‌ی له‌م سووره‌ته‌دا هاتووه چه‌ند ئایه‌تێکی ئه‌و قورئانه ڕوون و ئاشکرایه‌یه.
رُّبَمَا يَوَدُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَوۡ كَانُواْ مُسۡلِمِينَ
Open ayah 15:2ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون (له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا) ئاواته‌خواز ده‌بن که خۆزگه موسڵمان بوونایه، خۆزگه ئیماندار بوونایه.
ذَرۡهُمۡ يَأۡكُلُواْ وَيَتَمَتَّعُواْ وَيُلۡهِهِمُ ٱلۡأَمَلُۖ فَسَوۡفَ يَعۡلَمُونَ
Open ayah 15:3(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) جارێ وازیان لێبهێنه با بخۆن و ڕابوێرن و هیواو ئاواتیان سه‌ر گه‌رم و بێ ئاگایان بکات، سه‌ره‌نجام خۆیان ده‌بیننه‌وه (چیان به‌سه‌ر دێت).
وَمَآ أَهۡلَكۡنَا مِن قَرۡيَةٍ إِلَّا وَلَهَا كِتَابٞ مَّعۡلُومٞ
Open ayah 15:4هیچ شار‌و شارۆچکه‌یه‌کمان وێران نه‌کردووه که له‌و کاته‌دا نامه‌و کتێبێکی دیاری کراوی نه‌بووبێت.
مَّا تَسۡبِقُ مِنۡ أُمَّةٍ أَجَلَهَا وَمَا يَسۡتَـٔۡخِرُونَ
Open ayah 15:5هیچ میلله‌ت و گه‌لێك پێش کاتی دیاری کراوی له‌ناو بردنی خۆی ناکه‌وێت و (هه‌رگیز) دواش ناکه‌وێت.
وَقَالُواْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِي نُزِّلَ عَلَيۡهِ ٱلذِّكۡرُ إِنَّكَ لَمَجۡنُونٞ
Open ayah 15:6(خوا نه‌ناسان به گاڵته‌وه به پێغه‌مبه‌ریان صلی الله علیه وسلم) ده‌وت: ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که قورئانت دابه‌زێنراوه‌ته سه‌ر بێگومان تۆ شێتی!!
لَّوۡ مَا تَأۡتِينَا بِٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ
Open ayah 15:7ئه‌وه بۆچی فریشته‌ت بۆ نه‌هێناین ئه‌گه‌ر تۆ له ده‌سته‌ی ڕاستگۆیانیت (تا شایه‌تی له‌سه‌ر ڕاستی تۆ بده‌ن)!
مَا نُنَزِّلُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ إِلَّا بِٱلۡحَقِّ وَمَا كَانُوٓاْ إِذٗا مُّنظَرِينَ
Open ayah 15:8(خوای گه‌وره‌ش بۆ په‌رچدانه‌وه‌یان ده‌فه‌رموێت) ئێمه فریشته دانابه‌زێنین ته‌نها بۆ چه‌سپاندنی حه‌ق و پشتگیری ڕاستی نه‌بێت، ئه‌و کاته‌ش (که دابه‌زین، خوانه‌ناسان) مۆڵه‌ت نادرێن و (له‌ناو ده‌برێن).
إِنَّا نَحۡنُ نَزَّلۡنَا ٱلذِّكۡرَ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَٰفِظُونَ
Open ayah 15:9به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه قورئانمان دابه‌زاندووه‌و بێگومان هه‌ر ئێمه‌ش پارێزگاری ده‌که‌ین و (نایه‌ڵین ده‌ستی خیانه‌تکار هیچ جۆره ده‌ستێکی تێ بخات و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ده‌ستکاری کردنی نه‌زۆکه).
وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ فِي شِيَعِ ٱلۡأَوَّلِينَ
Open ayah 15:10سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه پێغه‌مبه‌رانمان پێش تۆ ڕه‌وانه کردووه، بۆ سه‌ر گه‌ل و هۆزو میلله‌تانی پێشوو.
وَمَا يَأۡتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ
Open ayah 15:11خوا نه‌ناسان هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نه‌هاتووه که گاڵته‌یان پێ نه‌کردبێت.
كَذَٰلِكَ نَسۡلُكُهُۥ فِي قُلُوبِ ٱلۡمُجۡرِمِينَ
Open ayah 15:12ئا به‌و شێوه‌یه ئێمه قورئان ده‌ده‌ین به گوێ و دڵی تاوانباران و تاوانکاراندا (تا به‌ڵگه بێت له‌سه‌ریان).
لَا يُؤۡمِنُونَ بِهِۦ وَقَدۡ خَلَتۡ سُنَّةُ ٱلۡأَوَّلِينَ
Open ayah 15:13له کاتێکدا باوه‌ڕی پێ ناهێنن و هه‌ر له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی پێشینان ده‌ڕۆن.
وَلَوۡ فَتَحۡنَا عَلَيۡهِم بَابٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ فَظَلُّواْ فِيهِ يَعۡرُجُونَ
Open ayah 15:14(ئه‌و بێ باوه‌ڕانه) ئه‌گه‌ر ده‌روازه‌یه‌کمان له ئاسمانه‌وه بۆ بکردنایه‌ته‌وه تا پیادا سه‌ربکه‌ون و تێپه‌ر ببن و (نهێنی دروستکراوانی ئێمه ببینن، هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن)...
لَقَالُوٓاْ إِنَّمَا سُكِّرَتۡ أَبۡصَٰرُنَا بَلۡ نَحۡنُ قَوۡمٞ مَّسۡحُورُونَ
Open ayah 15:15ئه‌وه ده‌یانوت: بێگومان چاوبه‌ستمان لێکراوه، یاخود ئێمه که‌سانێکی جادوو لێکراوین!!
وَلَقَدۡ جَعَلۡنَا فِي ٱلسَّمَآءِ بُرُوجٗا وَزَيَّنَّٰهَا لِلنَّٰظِرِينَ
Open ayah 15:16سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه له ئاسماندا چه‌ند خولگه‌یه‌کی گه‌وره‌مان به‌دی هێناوه بۆ ئه‌ستێره‌کان و ڕازاندوومانه‌ته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی که به وردی ته‌ماشای ده‌که‌ن (تا گه‌وره‌یی ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگاریان بۆ ده‌ربکه‌وێت).
وَحَفِظۡنَٰهَا مِن كُلِّ شَيۡطَٰنٖ رَّجِيمٍ
Open ayah 15:17هه‌روه‌ها پاڕاستوومانه له (پیلان و ده‌ست درێژی) هه‌موو شه‌یتانێکی ڕه‌جم کراوو نه‌فرین لێکراو.
إِلَّا مَنِ ٱسۡتَرَقَ ٱلسَّمۡعَ فَأَتۡبَعَهُۥ شِهَابٞ مُّبِينٞ
Open ayah 15:18مه‌گه‌ر شه‌یتانێك به‌رز ببێته‌وه‌و به هه‌واڵێك بزانێت و بیدزێت، ئه‌وسا خێرا پارچه ئاگرێکی ئاشکرای بۆ ده‌کشێت و ته‌فرو تونای ده‌کات.
وَٱلۡأَرۡضَ مَدَدۡنَٰهَا وَأَلۡقَيۡنَا فِيهَا رَوَٰسِيَ وَأَنۢبَتۡنَا فِيهَا مِن كُلِّ شَيۡءٖ مَّوۡزُونٖ
Open ayah 15:19زه‌ویشمان ڕاخستووه، چیا‌و کێوه‌کانمان له‌سه‌ر داناوه، له هه‌موو جۆره ڕووه‌ك و به‌رو بوومێکمان تیایدا ڕواندووه به‌شێوه‌یه‌کی ڕێك و پێك و به‌ئه‌ندازه‌ی پێویست و دیاری کراو.
وَجَعَلۡنَا لَكُمۡ فِيهَا مَعَٰيِشَ وَمَن لَّسۡتُمۡ لَهُۥ بِرَٰزِقِينَ
Open ayah 15:20له‌سه‌ر زه‌ویشدا بژێوی ڕۆژانه‌مان بۆ ئێوه دابین کردووه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ش که ئێوه ناتوانن ڕۆزیان بۆ دابین بکه‌ن.
وَإِن مِّن شَيۡءٍ إِلَّا عِندَنَا خَزَآئِنُهُۥ وَمَا نُنَزِّلُهُۥٓ إِلَّا بِقَدَرٖ مَّعۡلُومٖ
Open ayah 15:21هیچ شتێك نی یه (له به‌هره‌و نازو نیعمه‌ته‌کان) که گه‌نجینه‌کانی لای ئێمه نه‌بێت و ئێمه نایبه‌خشین به‌ئه‌ندازه‌ی دیاریکراو له کاتی له‌باردا نه‌بێت.
وَأَرۡسَلۡنَا ٱلرِّيَٰحَ لَوَٰقِحَ فَأَنزَلۡنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَسۡقَيۡنَٰكُمُوهُ وَمَآ أَنتُمۡ لَهُۥ بِخَٰزِنِينَ
Open ayah 15:22(یه‌کێك له به‌خششه‌کانی خوا ئه‌وه‌یه) ئێمه شنه‌بامان ناردووه که پیتێنه‌ری ڕووه‌ك و دار‌و دره‌خته، هه‌روه‌ها بارانمان له ئاسمانه‌وه باراندووه‌و ئێوه‌ی پێ تێراو ده‌که‌ین (سه‌ره‌ڕای کشتوکاڵ و زیندوه‌ران) بێ ئه‌وه‌ی ئێوه ئه‌و ئاوانه‌تان زه‌خیره کردبێت (ئێمه له‌ژێر زه‌ویدا بۆمان دابین کردوون، به‌هۆی کانی، یاخود بیره‌وه ده‌ستتان ده‌که‌وێت).
وَإِنَّا لَنَحۡنُ نُحۡيِۦ وَنُمِيتُ وَنَحۡنُ ٱلۡوَٰرِثُونَ
Open ayah 15:23به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه ژیان ده‌به‌خشین و مردنیش پێش ده‌هێنین، سه‌رئه‌نجام هه‌ر ئێمه‌ش خاوه‌نی هه‌موو جیهانین.
وَلَقَدۡ عَلِمۡنَا ٱلۡمُسۡتَقۡدِمِينَ مِنكُمۡ وَلَقَدۡ عَلِمۡنَا ٱلۡمُسۡتَـٔۡخِرِينَ
Open ayah 15:24سوێند به خوا بێگومان ئێمه ئاگادارین له پێشینانی ئێوه، هه‌روه‌ها ئاگادارین له نه‌وه‌کانی داهاتوویش.
وَإِنَّ رَبَّكَ هُوَ يَحۡشُرُهُمۡۚ إِنَّهُۥ حَكِيمٌ عَلِيمٞ
Open ayah 15:25به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌ر خۆی هه‌مووان کۆ ده‌کاته‌وه‌و بێگومان هه‌ر ئه‌و زاته دانا‌و زانایه.
وَلَقَدۡ خَلَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ مِن صَلۡصَٰلٖ مِّنۡ حَمَإٖ مَّسۡنُونٖ
Open ayah 15:26سوێند به‌خوا ئێمه سه‌ره‌تا ئینسانمان له قوڕێکی وشك دروست کرد که پێشتر قوڕێکی ڕه‌شباوو ترشاو بوو.
وَٱلۡجَآنَّ خَلَقۡنَٰهُ مِن قَبۡلُ مِن نَّارِ ٱلسَّمُومِ
Open ayah 15:27په‌ریشمان پێشتر له ئاگرێکی به‌تین دروست کرد که به وردیله کونه‌کاندا تێده‌په‌ڕێت.
وَإِذۡ قَالَ رَبُّكَ لِلۡمَلَٰٓئِكَةِ إِنِّي خَٰلِقُۢ بَشَرٗا مِّن صَلۡصَٰلٖ مِّنۡ حَمَإٖ مَّسۡنُونٖ
Open ayah 15:28یادی ئه‌وه بکه‌ره‌وه کاتێك په‌روه‌ردگارت به فریشته‌کانی وت: به‌ڕاستی من دروستکاری به‌شه‌رێکم له قوڕێکی وشك که پێشتر قوڕێکی ڕه‌شباوو ترشاو بوو.
فَإِذَا سَوَّيۡتُهُۥ وَنَفَخۡتُ فِيهِ مِن رُّوحِي فَقَعُواْ لَهُۥ سَٰجِدِينَ
Open ayah 15:29جا کاتێك ڕێك و پێك و ته‌واوم کرد، له‌و ڕۆحه تایبه‌تیه‌ی که من (به‌دیهێنه‌ری ئه‌وم)، پێمبه‌خشی، ئه‌وه هه‌مووتان کڕنووشی بۆ به‌رن (کڕنووشی ڕێز‌و به فه‌رمانی خوا).
فَسَجَدَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ كُلُّهُمۡ أَجۡمَعُونَ
Open ayah 15:30ئینجا فریشته‌کان (فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان به‌جێ هێناو) هه‌موویان به‌گشتی کڕنووشی ڕێزیان برد.
إِلَّآ إِبۡلِيسَ أَبَىٰٓ أَن يَكُونَ مَعَ ٱلسَّٰجِدِينَ
Open ayah 15:31جگه له ئیبلیس (شه‌یتانی گه‌وره) سه‌رپێچی کرد که له‌گه‌ڵ کڕنووش به‌راندا بێت.
قَالَ يَٰٓإِبۡلِيسُ مَا لَكَ أَلَّا تَكُونَ مَعَ ٱلسَّٰجِدِينَ
Open ayah 15:32ئه‌وسا خوا فه‌رمووی: ئه‌ی ئیبلیس ئه‌وه بۆ له‌گه‌ڵ کڕنووش به‌راندا نیت؟!
قَالَ لَمۡ أَكُن لِّأَسۡجُدَ لِبَشَرٍ خَلَقۡتَهُۥ مِن صَلۡصَٰلٖ مِّنۡ حَمَإٖ مَّسۡنُونٖ
Open ayah 15:33شه‌یتان له وه‌ڵامدا وتی: من ئه‌وه‌نده (نزم و بچوك) نه‌بووم کڕنووش به‌رم بۆ به‌شه‌رێك که تۆ پێشتر قوڕێکی ڕه‌شباوو ترشاو بووه؟!
قَالَ فَٱخۡرُجۡ مِنۡهَا فَإِنَّكَ رَجِيمٞ
Open ayah 15:34خوا فه‌رمووی: (چونکه له فه‌رمانی من سه‌رپێچیت کرد، ده‌بێت له‌م شوێنه نه‌مێنیت، که به‌هه‌شته یان ئاسمان) که‌واته ده‌رچۆ لێره چونکه به‌ڕاستی تۆ نه‌فرین لێکراویت.
وَإِنَّ عَلَيۡكَ ٱللَّعۡنَةَ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلدِّينِ
Open ayah 15:35به‌ڕاستی نه‌فرینی خوات به‌رده‌وام له‌سه‌ره هه‌تا ڕۆژی دوایی.
قَالَ رَبِّ فَأَنظِرۡنِيٓ إِلَىٰ يَوۡمِ يُبۡعَثُونَ
Open ayah 15:36شه‌یتان وتی: په‌روه‌ردگارا، مۆڵه‌تم بده هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌مووان زیندوو ده‌کرێنه‌وه.
قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ ٱلۡمُنظَرِينَ
Open ayah 15:37خوایش فه‌رمووی: ده‌تۆ له مۆڵه‌تدراوانیت.
إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡوَقۡتِ ٱلۡمَعۡلُومِ
Open ayah 15:38تا ڕۆژی کاته دیاریکراو‌و زانراوه‌که (لای خوا).
قَالَ رَبِّ بِمَآ أَغۡوَيۡتَنِي لَأُزَيِّنَنَّ لَهُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَأُغۡوِيَنَّهُمۡ أَجۡمَعِينَ
Open ayah 15:39ئیبلیس (به بوغرو کینه‌و حه‌ساده‌ته‌وه) وتی: په‌روه‌ردگارم، ماده‌م به‌هۆی ئه‌م ئینسانه‌وه منت سه‌ر لێشێواو کرد، شه‌رت بێت له زه‌ویدا هه‌موو گوناهو لادان و تاوانێکیان لا‌جوان و شیرین بکه‌م و هه‌ر هه‌موویان سه‌ر لێشێواوو سه‌رگه‌ردان بکه‌م.
إِلَّا عِبَادَكَ مِنۡهُمُ ٱلۡمُخۡلَصِينَ
Open ayah 15:40بێجگه له به‌نده پوخته و دڵسۆزه‌کانی خۆت نه‌بێت (چونکه دڵیان به باوه‌ڕ به تۆ‌و یادی تۆ ئاوه‌دانه، هه‌وڵ و کۆششی من بۆ وێڵ کردنیان ناکامه).
قَالَ هَٰذَا صِرَٰطٌ عَلَيَّ مُسۡتَقِيمٌ
Open ayah 15:41خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئا ئه‌وه ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروسته هه‌ر بۆ لای من دێت و هه‌ر من چاودێری ده‌که‌م.
إِنَّ عِبَادِي لَيۡسَ لَكَ عَلَيۡهِمۡ سُلۡطَٰنٌ إِلَّا مَنِ ٱتَّبَعَكَ مِنَ ٱلۡغَاوِينَ
Open ayah 15:42به‌ڕاستی به‌نده چاك و پاکه‌کانی من به تۆ فریو نادرێن و تۆ هیچ ده‌سه‌ڵاتێکت نیه به‌سه‌ریاندا، جگه له‌وانه‌ی که شوێنت که‌وتوون له سه‌رکه‌ش و یاخی و سه‌رگه‌ردانه‌کان.
وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمَوۡعِدُهُمۡ أَجۡمَعِينَ
Open ayah 15:43بێگومان دۆزه‌خیش به‌ڵێنگای هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه به‌گشتی.
لَهَا سَبۡعَةُ أَبۡوَٰبٖ لِّكُلِّ بَابٖ مِّنۡهُمۡ جُزۡءٞ مَّقۡسُومٌ
Open ayah 15:44حه‌وت ده‌روازه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه، هه‌ر ده‌روازه‌یه‌کیشی چه‌ند ده‌رگاو چه‌ند به‌شێکه که ده‌سته‌ی دۆزه‌خیان، به‌گوێره‌ی تاوان و گوناهیان ڕاپێچ ده‌کرێن بۆ ناوی.
إِنَّ ٱلۡمُتَّقِينَ فِي جَنَّٰتٖ وَعُيُونٍ
Open ayah 15:45(له‌و لاشه‌وه) به‌ڕاستی خواناس و پارێزکاران له‌ناو باخه‌کانی به‌هه‌شت و کانیاوه سازگاره‌کاندان.
ٱدۡخُلُوهَا بِسَلَٰمٍ ءَامِنِينَ
Open ayah 15:46پێیان ده‌وترێت: فه‌رموون بچنه ناوی به سه‌لامه‌تی و سه‌لامتان له‌سه‌ر بێت، ژیانی پر له ئاسووده‌یی تیادا به‌رنه سه‌ر.
وَنَزَعۡنَا مَا فِي صُدُورِهِم مِّنۡ غِلٍّ إِخۡوَٰنًا عَلَىٰ سُرُرٖ مُّتَقَٰبِلِينَ
Open ayah 15:47له کاتێکدا هه‌رچی کینه‌و بوغزه له دڵ و ده‌روونیاندا ده‌رمان کێشاو ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه برای یه‌کترن و له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان له به‌رامبه‌ر یه‌که‌وه دانیشتون (له به‌یه‌کگه‌یشتنه‌وه‌یه‌کی پڕ سۆز‌و خۆشه‌ویستیدا، ته‌ماشای یه‌کتر ده‌که‌ن و سه‌لام له یه‌کتر ده‌که‌ن و سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌که‌ن).
لَا يَمَسُّهُمۡ فِيهَا نَصَبٞ وَمَا هُم مِّنۡهَا بِمُخۡرَجِينَ
Open ayah 15:48هیچ جۆره بێ تاقه‌تی و بێزاری و ناخۆشی و په‌ستیه‌ك دووچاریان نابێت و هیچ کات ئه‌وان له‌و به‌هه‌شته ده‌رناکرێن.
۞نَبِّئۡ عِبَادِيٓ أَنِّيٓ أَنَا ٱلۡغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ
Open ayah 15:49ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم هه‌واڵ بده به به‌نده‌کانم که هه‌ر من به ڕاستی لێبوورده‌ی میهره‌بانم (بۆ باوه‌ڕ داران).
وَأَنَّ عَذَابِي هُوَ ٱلۡعَذَابُ ٱلۡأَلِيمُ
Open ayah 15:50بێگومان هه‌ر سزا‌و تۆڵه‌ی منیش، سزا‌و ئازارێکی زۆر به ئێشه (ئاماده‌م کردووه بۆ بێ باوه‌ڕو سه‌رکه‌ش و یاخیه‌کان).
وَنَبِّئۡهُمۡ عَن ضَيۡفِ إِبۡرَٰهِيمَ
Open ayah 15:51هه‌روه‌ها هه‌واڵیان بده‌رێ ده‌رباره‌ی میوانه‌کانی ئیبراهیم علیه السلام
إِذۡ دَخَلُواْ عَلَيۡهِ فَقَالُواْ سَلَٰمٗا قَالَ إِنَّا مِنكُمۡ وَجِلُونَ
Open ayah 15:52کاتێك کتوپر خۆیان کرد به ماڵدا‌و وتیان: سڵاو (ئیبراهیم دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سڵاوه‌که‌یان) وتی: (ئێوه کێن؟) به‌ڕاستی ئێمه لێتان ده‌ترسین!!.
قَالُواْ لَا تَوۡجَلۡ إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَٰمٍ عَلِيمٖ
Open ayah 15:53فریشته‌کان وتیان: مه‌ترسه (ئێمه له لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه کراوین) و بێگومان ئێمه مژده‌ی (له دایك بوونی) کوڕێکی زۆر زانات پێ ده‌ده‌ین.
قَالَ أَبَشَّرۡتُمُونِي عَلَىٰٓ أَن مَّسَّنِيَ ٱلۡكِبَرُ فَبِمَ تُبَشِّرُونَ
Open ayah 15:54ئیبراهیم وتی: ئایا مژده‌م ده‌ده‌نێ له کاتێکدا که ئاوا پیری یه‌خه‌ی پێگرتووم!.. جا به‌چی مژده‌م ده‌ده‌نێ؟!
قَالُواْ بَشَّرۡنَٰكَ بِٱلۡحَقِّ فَلَا تَكُن مِّنَ ٱلۡقَٰنِطِينَ
Open ayah 15:55فریشته‌کان وتیان: به‌ڕاستی مژده‌ت ده‌ده‌ینێ، که‌واته نه‌که‌یت له‌و که‌سانه بیت که نائومێدن (له به‌خششه‌کانی خوا).
قَالَ وَمَن يَقۡنَطُ مِن رَّحۡمَةِ رَبِّهِۦٓ إِلَّا ٱلضَّآلُّونَ
Open ayah 15:56ئیبراهیم وتی: ئایا کێ نا‌ئومێد ده‌بێت له ڕه‌حمه‌ت و به‌خششه‌کانی په‌روه‌ردگاری، مه‌گه‌ر که‌سانێك که گومڕاو سه‌رگه‌ردانن.
قَالَ فَمَا خَطۡبُكُمۡ أَيُّهَا ٱلۡمُرۡسَلُونَ
Open ayah 15:57(ئینجا دوای ئه‌وه‌ی دڵنیابوو لێیان) وتی: ئه‌ی فریشته نێرراوه‌کان چ کارێکی گرنگتان به ده‌سته‌وه‌یه؟! (جگه له‌م مژده‌یه)
قَالُوٓاْ إِنَّآ أُرۡسِلۡنَآ إِلَىٰ قَوۡمٖ مُّجۡرِمِينَ
Open ayah 15:58فریشته‌کان وتیان: به‌ڕاستی ئێمه نیردراوین بۆ سه‌ر قه‌وم و هۆزێکی زۆر تاوانبار.
إِلَّآ ءَالَ لُوطٍ إِنَّا لَمُنَجُّوهُمۡ أَجۡمَعِينَ
Open ayah 15:59به‌ڵام خانه‌واده‌ی لوط هه‌موویان ڕزگار ده‌که‌ین.
إِلَّا ٱمۡرَأَتَهُۥ قَدَّرۡنَآ إِنَّهَا لَمِنَ ٱلۡغَٰبِرِينَ
Open ayah 15:60جگه هاوسه‌ره‌که‌ی، به‌ڕاستی بڕیارمانداوه ئه‌ویش له ڕیزی تیاچووه‌کاندا بمێنێته‌وه چونکه بێ باوه‌ڕه.
فَلَمَّا جَآءَ ءَالَ لُوطٍ ٱلۡمُرۡسَلُونَ
Open ayah 15:61ئینجا (دوای ئه‌وه‌ی ئیبراهیمیان به‌جێ هێشت، فریشته‌کان به‌ره‌و شاره‌که‌ی لوط ڕۆیشتن) کاتێك ئه‌و فرستادانه هاتنه ناو خانه‌واده‌ی لوط...
قَالَ إِنَّكُمۡ قَوۡمٞ مُّنكَرُونَ
Open ayah 15:62پێی وتن: (داوای لێبوردن ده‌که‌ین، جه‌نابتان کێن؟) به‌ڕاستی ئێوه که‌سانێکی نه‌ناسراون...
قَالُواْ بَلۡ جِئۡنَٰكَ بِمَا كَانُواْ فِيهِ يَمۡتَرُونَ
Open ayah 15:63دوای ئه‌وه‌ی فریشته‌کان خۆیان پێناساند وتیان: دڵت هیچ نه‌کات به‌ڵکو ئێمه هاتووین بۆ لای تۆ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی تۆ ده‌تکردو ئه‌و بێ ڕه‌وشتانه گومانیان لێده‌کرد، بیهێنینه دی...
وَأَتَيۡنَٰكَ بِٱلۡحَقِّ وَإِنَّا لَصَٰدِقُونَ
Open ayah 15:64ئه‌مڕۆ ئیتر بۆ به‌رپاکردنی ئه‌و ڕاستیه هاتووین و بێگومان ڕاستیش ده‌ڵێین...
فَأَسۡرِ بِأَهۡلِكَ بِقِطۡعٖ مِّنَ ٱلَّيۡلِ وَٱتَّبِعۡ أَدۡبَٰرَهُمۡ وَلَا يَلۡتَفِتۡ مِنكُمۡ أَحَدٞ وَٱمۡضُواْ حَيۡثُ تُؤۡمَرُونَ
Open ayah 15:65به‌شێکی شه‌و بمێنێت خۆت و خانه‌واده‌ت ده‌رچن و تۆ دوایان بکه‌وه، با هیچ کامتان ئاوڕ نه‌داته‌وه، بڕۆن به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ی که فه‌رمانتان پێ ده‌درێت.
وَقَضَيۡنَآ إِلَيۡهِ ذَٰلِكَ ٱلۡأَمۡرَ أَنَّ دَابِرَ هَٰٓؤُلَآءِ مَقۡطُوعٞ مُّصۡبِحِينَ
Open ayah 15:66ئێمه نیگامان نارد بۆ لای _لوط_ و بڕیارماندا که به‌ڕاستی له کاتی به‌ره‌به‌یاندا دوای ئه‌وانه بڕاوه‌و ده‌یاریان نه‌ماوه.
وَجَآءَ أَهۡلُ ٱلۡمَدِينَةِ يَسۡتَبۡشِرُونَ
Open ayah 15:67ئه‌وسا خه‌ڵکی ناپوخت و بێ ڕه‌وشتی ئه‌و شاره (زانیان به میوانه به‌ڕێزه‌کان) هاتن (به‌گرمه‌و گاڵته‌وه‌و) مژده‌ی ناپوختیان به‌یه‌کتری ده‌دا!
قَالَ إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ ضَيۡفِي فَلَا تَفۡضَحُونِ
Open ayah 15:68لوط وتی: به‌ڕاستی ئه‌وانه میوانی منن و حه‌یای من مه‌به‌ن، شه‌رمه‌زارم مه‌که‌ن و ئابڕووم مه‌به‌ن.
وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَلَا تُخۡزُونِ
Open ayah 15:69له خوا بترسن و ڕیسوام مه‌که‌ن (له شه‌ڕواڵ پیسی کۆڵ بده‌ن).
قَالُوٓاْ أَوَلَمۡ نَنۡهَكَ عَنِ ٱلۡعَٰلَمِينَ
Open ayah 15:70(شه‌ڕواڵ پیس و ناپوخته‌کان) وتیان: ئایا ڕێگری ئه‌وه‌مان لێ نه‌کردیت که حه‌قی که‌ست نه‌بێت و به‌رگری له که‌س نه‌که‌یت!
قَالَ هَٰٓؤُلَآءِ بَنَاتِيٓ إِن كُنتُمۡ فَٰعِلِينَ
Open ayah 15:71لوط وتی: ئا ئه‌وانه (ئافره‌تانی شار) هه‌موو وه‌ك کچی منن( ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت ئه‌وانه‌تان لێ ماره ده‌که‌م، تا ئاره‌زووی خۆتان له ڕێگه‌ی دروستی خۆیه‌وه ئه‌نجام بده‌ن) ئه‌گه‌ر ئاماده بن.
لَعَمۡرُكَ إِنَّهُمۡ لَفِي سَكۡرَتِهِمۡ يَعۡمَهُونَ
Open ayah 15:72(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) سوێند به گیانی تۆ ئه‌وانه له سه‌رخۆشی خۆیاندا بۆ گوناه له‌سه‌ر گه‌ردانیدا ده‌تلێنه‌وه.
فَأَخَذَتۡهُمُ ٱلصَّيۡحَةُ مُشۡرِقِينَ
Open ayah 15:73جا هه‌ر له به‌ره‌به‌یاندا ده‌نگه سامناکه‌که‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك یه‌خه‌ی پێ‌گرتن.
فَجَعَلۡنَا عَٰلِيَهَا سَافِلَهَا وَأَمۡطَرۡنَا عَلَيۡهِمۡ حِجَارَةٗ مِّن سِجِّيلٍ
Open ayah 15:74ئینجا شاره‌که‌مان ژێره‌و ژوور کرد‌و به سه‌نگگڵ به‌رد بارانمان کردن.
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّلۡمُتَوَسِّمِينَ
Open ayah 15:75بێگومان ئا له‌و به‌سه‌رهاته‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ که‌سانێك که په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رگرن.
وَإِنَّهَا لَبِسَبِيلٖ مُّقِيمٍ
Open ayah 15:76بێگومان ئه‌و شاره وێرانه ده‌که‌وێته سه‌ره ڕێیه‌کی به‌رده‌وامی کاروانچیانه‌وه( نیشانه‌ی خه‌شم و قینی خوایه له بێ ڕه‌وشتان، تا خه‌ڵکی تێفکرن).
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّلۡمُؤۡمِنِينَ
Open ayah 15:77به‌ڕاستی له‌و به‌سه‌رهاته‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێت بۆ ئیمانداران (که هێزو ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگاریان بێ سنووره و له کاتی له‌باردا ده‌یخاته کار‌و شار‌و دێهاتی خوانه‌ناسان و بێ ڕه‌وشتان و کاول ده‌کات).
وَإِن كَانَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡأَيۡكَةِ لَظَٰلِمِينَ
Open ayah 15:78دانیشتوانی باخچه‌و باخ و باخاته‌کانیش (وه‌کو قه‌ومی لوط) سته‌مکار بوون.
فَٱنتَقَمۡنَا مِنۡهُمۡ وَإِنَّهُمَا لَبِإِمَامٖ مُّبِينٖ
Open ayah 15:79ئێمه تۆڵه‌مان له‌وانیش سه‌ند، هه‌ردوو شوێنه‌واره‌که به ئاشکرا دیارن(چیمان به‌سه‌ر هێناون).
وَلَقَدۡ كَذَّبَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡحِجۡرِ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
Open ayah 15:80سوێند به‌خوا دانیشتوانی (حجر) یش بڕوایان به به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌ران نه‌کرد(حجر: شوێنێکه له نێوان ته‌بووك و مه‌دینه‌دا، قه‌ومی ثه‌مود، تیادا ژیاوه).
وَءَاتَيۡنَٰهُمۡ ءَايَٰتِنَا فَكَانُواْ عَنۡهَا مُعۡرِضِينَ
Open ayah 15:81ئێمه نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی خۆمانمان پێبه‌خشین که‌چی ئه‌وان گوێیان پێنه‌داو پشتیان تێکرد.
وَكَانُواْ يَنۡحِتُونَ مِنَ ٱلۡجِبَالِ بُيُوتًا ءَامِنِينَ
Open ayah 15:82ئه‌وانه له چیاکان‌دا خانووبه‌ره‌یان ده‌تاشی و، به ئاسووده‌ییه‌وه ژیانیان تێدا ده‌برده سه‌ر.
فَأَخَذَتۡهُمُ ٱلصَّيۡحَةُ مُصۡبِحِينَ
Open ayah 15:83ئینجا ئه‌وانیش ده‌نگێکی سامناك و بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی سه‌خت یه‌خه‌ی پێ‌گرتن له به‌ره‌به‌یاندا.
فَمَآ أَغۡنَىٰ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ
Open ayah 15:84ئه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی که ده‌یانکرد فریایان نه‌که‌وت و (له تۆڵه‌ی خوایی نه‌یپاڕاستن).
وَمَا خَلَقۡنَا ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَآ إِلَّا بِٱلۡحَقِّۗ وَإِنَّ ٱلسَّاعَةَ لَأٓتِيَةٞۖ فَٱصۡفَحِ ٱلصَّفۡحَ ٱلۡجَمِيلَ
Open ayah 15:85ئێمه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندایه دروستمان نه‌کردووه، بۆ مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی حه‌ق و ڕاستی نه‌بێت (هیچ شتێك له دروست کراوان بێ مه‌به‌ست نیه، هیچ شتێك بێ ئامانج نیه..)، به‌ڕاستی ڕۆژی قیامه‌تیش به‌ڕێوه‌یه‌و هه‌ر دێت و تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر، ئه‌ی ئیماندار) به‌شێوازێکی جوان چاوپۆشی بکه‌و لێبورده به (له ڕه‌فتاری نادروستی نه‌فامان).
إِنَّ رَبَّكَ هُوَ ٱلۡخَلَّٰقُ ٱلۡعَلِيمُ
Open ayah 15:86به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌ر خۆی به‌دیهێنه‌رێکی شاره‌زاو زانا‌و لێزانه.
وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَٰكَ سَبۡعٗا مِّنَ ٱلۡمَثَانِي وَٱلۡقُرۡءَانَ ٱلۡعَظِيمَ
Open ayah 15:87سوێند بێت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئێمه حه‌وت ئایه‌تمان پێداویت (که بریتی یه له سووره‌تی فاتحه) هه‌روه‌ها قورئانی گه‌وره‌و مه‌زنیشمان پێ به‌خشیوویت.
لَا تَمُدَّنَّ عَيۡنَيۡكَ إِلَىٰ مَا مَتَّعۡنَا بِهِۦٓ أَزۡوَٰجٗا مِّنۡهُمۡ وَلَا تَحۡزَنۡ عَلَيۡهِمۡ وَٱخۡفِضۡ جَنَاحَكَ لِلۡمُؤۡمِنِينَ
Open ayah 15:88جا تۆ نه‌که‌یت چاوه‌کانت ببڕیته ئه‌و که‌سانه‌ی که له هه‌ندێك نازو نیعمه‌تی دنیا به‌هره‌وه‌رمان کردوون، خه‌فه‌ت مه‌خۆ لێیان (کاتێك ده‌بینیت شوێنی حه‌ق ناکه‌ون)، باڵی به‌زه‌یی نه‌وی بکه بۆ ئیمانداران (واته خۆشت بوێن و به‌سۆز به بۆیان).
وَقُلۡ إِنِّيٓ أَنَا ٱلنَّذِيرُ ٱلۡمُبِينُ
Open ayah 15:89بڵێ: به‌ڕاستی من بێدارخه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکراو دیارم (ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌شی بکه‌ن سه‌رئه‌نجامی سامناك چاوه‌ڕێتانه).
كَمَآ أَنزَلۡنَا عَلَى ٱلۡمُقۡتَسِمِينَ
Open ayah 15:90هه‌روه‌ك کتێبی ئاسمانیمان دابه‌زانده سه‌ر به‌ش به‌شکه‌ران (که مه‌به‌ست جووله‌که‌و گاوڕه، باوه‌ڕ به هه‌ندێکی ده‌که‌ن و په‌یڕه‌وی هه‌ندێکی ناکه‌ن، یاخود به‌شێکی زۆریان ده‌ستکاری کردووه).
ٱلَّذِينَ جَعَلُواْ ٱلۡقُرۡءَانَ عِضِينَ
Open ayah 15:91ئه‌وانه‌ی ڕایان ده‌رباره‌ی قورئان جۆراو جۆره، به هه‌ندێکی باوه‌ڕیان هه‌یه‌و، هه‌ندێکی ناچێته مێشکیانه‌وه، یاخود هه‌ندێکی په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن و هه‌ندێکی په‌یڕه‌وی ناکه‌ن.
فَوَرَبِّكَ لَنَسۡـَٔلَنَّهُمۡ أَجۡمَعِينَ
Open ayah 15:92سوێند به په‌روه‌ردگارت پرسیار له هه‌موویان ده‌که‌ین به‌گشتی ( له بیر‌و باوه‌ڕی هه‌موویان ده‌کۆڵینه‌وه).
عَمَّا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
Open ayah 15:93له‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.
فَٱصۡدَعۡ بِمَا تُؤۡمَرُ وَأَعۡرِضۡ عَنِ ٱلۡمُشۡرِكِينَ
Open ayah 15:94هه‌ر فه‌رمانێکت پێدراوه (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم به ڕێك و پێکی) ئه‌نجامی بده‌و گوێ مه‌ده به بوختان و ڕه‌فتاری موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران.
إِنَّا كَفَيۡنَٰكَ ٱلۡمُسۡتَهۡزِءِينَ
Open ayah 15:95ئێمه تۆ ده‌پارێزین (له شه‌ڕو پیلانی) گاڵته‌چی و گاڵته‌جاڕان.
ٱلَّذِينَ يَجۡعَلُونَ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَۚ فَسَوۡفَ يَعۡلَمُونَ
Open ayah 15:96ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا خوایه‌کی تر بڕیار ده‌ده‌ن، جا له ئاینده‌دا هه‌موو ڕاستیه‌کان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه‌و ده‌یزانن.
وَلَقَدۡ نَعۡلَمُ أَنَّكَ يَضِيقُ صَدۡرُكَ بِمَا يَقُولُونَ
Open ayah 15:97سوێند به خوا ئێمه چاك ده‌زانین که به‌ڕاستی دڵی تۆ ته‌نگ ده‌بێت به‌و گوفتاره نابه‌جێیه‌ی که خوانه‌ناسان ده‌یڵێن.
فَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ وَكُن مِّنَ ٱلسَّٰجِدِينَ
Open ayah 15:98(جا له هه‌موو کاتێکدا، به تایبه‌ت له کاتی دڵ ته‌نگیدا) ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگارت بکه‌و له ڕیزی سوژده به‌راندابه.
وَٱعۡبُدۡ رَبَّكَ حَتَّىٰ يَأۡتِيَكَ ٱلۡيَقِينُ
Open ayah 15:99به‌رده‌وامیش په‌روه‌ردگارت بپه‌رسته هه‌تا مردن یه‌خه‌ت پێده‌گرێت ( ئه‌و کاته ئیتر به‌یه‌ك جاریی ڕزگارت ده‌بێت له هه‌موو ناخۆشیه‌کان).