ص
Saad
Translation: Kurdish - Burhan Muhammad-Amin · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
صٓۚ وَٱلۡقُرۡءَانِ ذِي ٱلذِّكۡرِ
Open ayah 38:1(ص) سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقره) بده، سوێند به‌م قورئانه که خاوه‌نی ئامۆژگاری و شکۆمه‌ندی و قه‌در و ڕێزه.
بَلِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فِي عِزَّةٖ وَشِقَاقٖ
Open ayah 38:2که‌چی ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون (بڕوا به‌م قورئانه پیرۆزه ناهێنن، ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه نیه که‌م و کووری و ناته‌واوی له‌م قورئانه‌دا هه‌بیت) به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که خۆیان به‌زل ده‌زانن و بڕیاریانداوه لووت به‌رز بن له ئاستیدا و دژایه‌تی بکه‌ن.
كَمۡ أَهۡلَكۡنَا مِن قَبۡلِهِم مِّن قَرۡنٖ فَنَادَواْ وَّلَاتَ حِينَ مَنَاصٖ
Open ayah 38:3چه‌نده‌ها گه‌ل و نه‌وه‌مان پێش نه‌مان له‌ناو بردووه (له‌کاتی ده‌سپێکردنی سزای ئێمه‌دا)هاواریان ده‌کرد، شیوه‌ن و زاریان بوو، به‌ڵام تازه کار له‌کار ترازابوو، وه‌ختی ڕزگاربوون به‌سه‌رچوو.
وَعَجِبُوٓاْ أَن جَآءَهُم مُّنذِرٞ مِّنۡهُمۡۖ وَقَالَ ٱلۡكَٰفِرُونَ هَٰذَا سَٰحِرٞ كَذَّابٌ
Open ayah 38:4بێ باوه‌ڕه‌کان سه‌رانسوڕما له‌وه‌ی که بیدارکه‌ره‌وه‌یه‌ک له خۆیان هاتووه بۆیان و وتیان: ئائه‌مه جادوگه‌رێکی زۆر درۆزنه.
أَجَعَلَ ٱلۡأٓلِهَةَ إِلَٰهٗا وَٰحِدًاۖ إِنَّ هَٰذَا لَشَيۡءٌ عُجَابٞ
Open ayah 38:5(هه‌روه‌ها ده‌یانوت: ئایا پێتان سه‌یر نیه) هه‌موو خواکانی کردووه به یه‌ک خوا، به‌ڕاستی ئه‌مه شتێکی زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه!!
وَٱنطَلَقَ ٱلۡمَلَأُ مِنۡهُمۡ أَنِ ٱمۡشُواْ وَٱصۡبِرُواْ عَلَىٰٓ ءَالِهَتِكُمۡۖ إِنَّ هَٰذَا لَشَيۡءٞ يُرَادُ
Open ayah 38:6ده‌سه‌ڵاتدار و گه‌وره‌کانیان ڕۆیشتن بۆ لای یه‌کتر، داوای پابه‌ندی و خۆگریان ده‌کرد، له پێناو بته‌کانیاندا و ده‌رباره‌ی بانگه‌وازی یه‌کخواناسی ده‌یانوت: به‌ڕاستی ئه‌مه شتێکه مه‌به‌ستێکی تیادایه (که ببێته گه‌وره)...!!
مَا سَمِعۡنَا بِهَٰذَا فِي ٱلۡمِلَّةِ ٱلۡأٓخِرَةِ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا ٱخۡتِلَٰقٌ
Open ayah 38:7ئێمه ئه‌م ده‌نگوباسه‌مان له کۆتا ئایندا (که ئاینی مه‌سیحیه و سێ خوا ده‌په‌رستن) نه‌بیستووه! ئه‌مه هه‌ر ته‌نها شتێکی ده‌ست هه‌ڵبه‌ست و دروستکراوه!!
أَءُنزِلَ عَلَيۡهِ ٱلذِّكۡرُ مِنۢ بَيۡنِنَاۚ بَلۡ هُمۡ فِي شَكّٖ مِّن ذِكۡرِيۚ بَل لَّمَّا يَذُوقُواْ عَذَابِ
Open ayah 38:8هه‌روه‌ها ده‌یانوت: ئایا ڕه‌وایه له نێوان ئێمه‌ماناندا قورئان بۆ محمد صلی الله علیه وسلم دابه‌زێت؟! خوا ده‌فه‌رموێت: نه‌خێر، ئه‌وانه هه‌ر له گوماندان به‌رامبه‌ر قورئانه‌که‌ی من، جا ئه‌گه‌ر سزا‌و ئازاری من بچێژن (ئه‌وسا باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن)؟!!
أَمۡ عِندَهُمۡ خَزَآئِنُ رَحۡمَةِ رَبِّكَ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡوَهَّابِ
Open ayah 38:9مه‌گه‌ر ئه‌مانه گه‌نجینه‌ی ڕه‌حمه‌ت و به‌خشنده‌یی په‌روه‌ردگاری تۆیان به‌ده‌سته که زاتێکی باڵاده‌ست و به‌خشنده‌یه (تا دیاریکردنی پێغه‌مبه‌ریش به‌ویستی ئه‌وان بێت)؟!
أَمۡ لَهُم مُّلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَاۖ فَلۡيَرۡتَقُواْ فِي ٱلۡأَسۡبَٰبِ
Open ayah 38:10ئایا مه‌گه‌ر ئه‌وانه خاوه‌نی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیانن، تا خێر‌و بێرو به‌خشینه‌وه‌ش به‌ئاره‌زووی ئه‌وان بێت؟ ئه‌گه‌ر وایه با به‌هۆکارێک به‌رزبنه‌وه بۆ ئاسمان و ده‌ست بخه‌نه کاروباری خوا...!!
جُندٞ مَّا هُنَالِكَ مَهۡزُومٞ مِّنَ ٱلۡأَحۡزَابِ
Open ayah 38:11سه‌ربازانێکی زۆر وا له‌وێن، له ده‌سته‌و گرۆ جۆر به جۆره‌کان، هه‌میشه تێکده‌شکێن.
كَذَّبَتۡ قَبۡلَهُمۡ قَوۡمُ نُوحٖ وَعَادٞ وَفِرۡعَوۡنُ ذُو ٱلۡأَوۡتَادِ
Open ayah 38:12پێش ئه‌مان قه‌ومی نوح و عاد و فیرعه‌ونی خاوه‌نی هێزو ده‌سه‌ڵات (مه‌به‌ست ئه‌هرامه‌کانه)
وَثَمُودُ وَقَوۡمُ لُوطٖ وَأَصۡحَٰبُ لۡـَٔيۡكَةِۚ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلۡأَحۡزَابُ
Open ayah 38:13هه‌روه‌ها ثمود، قه‌ومی صالح و قه‌ومی لوط و خاوه‌ن باخه چڕ‌و پڕه‌کان، ئائه‌و ده‌سته و گرۆیانه (هه‌ر هه‌موویان دژایه‌تی ئاین و به‌رنامه‌ی خوایان کرد، خوای گه‌وره‌ش دوای ماوه‌یه‌کی دیاریکراو هه‌موویانی ڕیشه‌که‌ن کرد).
إِن كُلٌّ إِلَّا كَذَّبَ ٱلرُّسُلَ فَحَقَّ عِقَابِ
Open ayah 38:14هه‌ریه‌ک له‌وانه به‌رنامه‌ی هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆزانی و به‌و کاره‌یان، خۆیان شایسته‌ی تۆڵه‌ی ئیمه کرد.
وَمَا يَنظُرُ هَٰٓؤُلَآءِ إِلَّا صَيۡحَةٗ وَٰحِدَةٗ مَّا لَهَا مِن فَوَاقٖ
Open ayah 38:15ئه‌وانه چاوه‌ڕانی هیچ شتێک ناکه‌ن، ته‌نها یه‌کده‌نگی سامناکی گه‌وره نه‌بێت، که کت‌وپڕ ڕووده‌دات و پێویستی به دووباره بوونه‌وه نیه.
وَقَالُواْ رَبَّنَا عَجِّل لَّنَا قِطَّنَا قَبۡلَ يَوۡمِ ٱلۡحِسَابِ
Open ayah 38:16که‌چی خه‌ڵکی نه‌فام ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا هه‌ر چیت بۆ بڕیارداوین پێش ڕۆژی لێپرسینه‌وه، پێمان ببه‌خشه.
ٱصۡبِرۡ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَٱذۡكُرۡ عَبۡدَنَا دَاوُۥدَ ذَا ٱلۡأَيۡدِۖ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٌ
Open ayah 38:17ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ خۆگربه له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و گوفتاره نادروست و هه‌ڵانه‌وه که ده‌یڵێن، به‌ڵکو یادی به‌نده‌مان داود بکه که توانایی و ده‌سه‌ڵاتمان پێ به‌خشیبوو، به‌ڕاستی ئه‌و هه‌میشه دڵی لای ئێمه بوو، به‌ته‌نگ ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌وه بوو.
إِنَّا سَخَّرۡنَا ٱلۡجِبَالَ مَعَهُۥ يُسَبِّحۡنَ بِٱلۡعَشِيِّ وَٱلۡإِشۡرَاقِ
Open ayah 38:18به‌ڕاستی ئێمه‌ش که‌ژ و کێوه‌کانمان بۆ ڕام هێنابوو، ئه‌وانیس یاد و ته‌سبیحاتی خوایان ده‌کرد و پێکه‌وه ده‌یانوته‌وه له ده‌مه و ئێواران و به‌ره‌به‌یانه‌کاندا.
وَٱلطَّيۡرَ مَحۡشُورَةٗۖ كُلّٞ لَّهُۥٓ أَوَّابٞ
Open ayah 38:19هه‌روه‌ها به‌ڵنده‌کانیشمان بۆ ڕام هێنابوو به ده‌وریشیدا کۆ کرابوونه‌وه، هه‌موویان پێکه‌وه ته‌سبیحاتیان ده‌کرد، هه‌موویان گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌رداری خوا بوون.
وَشَدَدۡنَا مُلۡكَهُۥ وَءَاتَيۡنَٰهُ ٱلۡحِكۡمَةَ وَفَصۡلَ ٱلۡخِطَابِ
Open ayah 38:20ئێمه پاشایه‌تیه‌که‌مان به‌هێزکردو حیکمه‌ت و دانایی وقسه و فه‌رمانی به‌جێمان پێبه‌خشی.
۞وَهَلۡ أَتَىٰكَ نَبَؤُاْ ٱلۡخَصۡمِ إِذۡ تَسَوَّرُواْ ٱلۡمِحۡرَابَ
Open ayah 38:21ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئایا هه‌واڵی ئه‌وانه‌ت پێنه‌گه‌یشتووه که کێشه‌یه‌کیان هه‌بوو، به دیوارا سه‌رکه‌وتن و خۆیان گه‌یانده میحرابه‌که‌ی!
إِذۡ دَخَلُواْ عَلَىٰ دَاوُۥدَ فَفَزِعَ مِنۡهُمۡۖ قَالُواْ لَا تَخَفۡۖ خَصۡمَانِ بَغَىٰ بَعۡضُنَا عَلَىٰ بَعۡضٖ فَٱحۡكُم بَيۡنَنَا بِٱلۡحَقِّ وَلَا تُشۡطِطۡ وَٱهۡدِنَآ إِلَىٰ سَوَآءِ ٱلصِّرَٰطِ
Open ayah 38:22کاتێک خۆیانکرد به ژوورداو چوونه لای داود، ئه‌ویش لێیان ترسا، به‌ڵام ئه‌وان وتیان: مه‌ترسه، هه‌ردووکمان ناکۆکیه‌کمان هه‌یه و لایه‌کمان سته‌می له‌لایه‌کمان کردووه، داواکارین که به دادپه‌روه‌ریی له نێوانماندا بڕیار بده‌یت و لایه‌نی هیچ که‌سێکمان نه‌گریت، ڕێنموویشمان بکه بۆ ڕێگه‌ی ڕاست و دروست.
إِنَّ هَٰذَآ أَخِي لَهُۥ تِسۡعٞ وَتِسۡعُونَ نَعۡجَةٗ وَلِيَ نَعۡجَةٞ وَٰحِدَةٞ فَقَالَ أَكۡفِلۡنِيهَا وَعَزَّنِي فِي ٱلۡخِطَابِ
Open ayah 38:23یه‌کێکیان وتی: به‌ڕاستی ئه‌م برایه‌م نه‌وه‌د و نۆ مه‌ڕی هه‌یه به‌ڵام من ته‌نها یه‌ک مه‌ڕم هه‌یه، که‌چی پێم ده‌ڵێت: ئه‌و مه‌ڕه‌شم بده‌رێ، به‌قسه‌ی زل و زۆرزانیی ده‌یه‌وێت لێم زه‌وت بکات.
قَالَ لَقَدۡ ظَلَمَكَ بِسُؤَالِ نَعۡجَتِكَ إِلَىٰ نِعَاجِهِۦۖ وَإِنَّ كَثِيرٗا مِّنَ ٱلۡخُلَطَآءِ لَيَبۡغِي بَعۡضُهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٍ إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَقَلِيلٞ مَّا هُمۡۗ وَظَنَّ دَاوُۥدُ أَنَّمَا فَتَنَّٰهُ فَٱسۡتَغۡفَرَ رَبَّهُۥ وَخَرَّۤ رَاكِعٗاۤ وَأَنَابَ۩
Open ayah 38:24داود وتی: سوێند به خوا بێگومان ئه‌و برایه‌ت سته‌می لێ کردوویت به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت تاکه مه‌ڕه‌که‌ی تۆ بخاته سه‌ر مه‌ڕه‌کانی خۆی، له‌ڕاستیدا زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی شه‌ریک و هاوکارن سته‌م له یه‌کتری ده‌که‌ن، جگه له‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هه‌یه و کاروکرده‌وه‌ی چاک ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وانیش زۆر که‌من، (ئینجا دووکه‌سه‌که دیارنه‌ما) ئه‌وسا ئیتر داود زانی که ئێمه ته‌نها تاقیمان کردۆته‌وه، (له‌به‌ر دوو هۆی سه‌ره‌کی، یه‌که‌م: فێر ببێت به‌په‌له حوکم ده‌رنه‌کات... دووه‌هه‌م: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوێندی خوارد له‌سه‌ر شتێک که لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی نه‌کردبوو) ئیتر داوای لێخۆشبوونی له په‌روه‌ردگاری کرد‌و به‌کڕنووش و سوژده‌دا چوو، داوای لێبووردنی کرد...
فَغَفَرۡنَا لَهُۥ ذَٰلِكَۖ وَإِنَّ لَهُۥ عِندَنَا لَزُلۡفَىٰ وَحُسۡنَ مَـَٔابٖ
Open ayah 38:25ئێمه‌ش له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی خۆش بووین، بێگومان ئه‌و له نزیکان و خۆشه‌ویستانی ئێمه‌یه و خۆشترین جێگه و ڕێگه‌مان بۆ ئاماده کردووه.
يَٰدَاوُۥدُ إِنَّا جَعَلۡنَٰكَ خَلِيفَةٗ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَٱحۡكُم بَيۡنَ ٱلنَّاسِ بِٱلۡحَقِّ وَلَا تَتَّبِعِ ٱلۡهَوَىٰ فَيُضِلَّكَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَضِلُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ لَهُمۡ عَذَابٞ شَدِيدُۢ بِمَا نَسُواْ يَوۡمَ ٱلۡحِسَابِ
Open ayah 38:26ئه‌ی داود: به‌ڕاستی ئێمه تۆمان کردۆته جێ‌نشین له‌م وڵاته‌دا، فه‌رمانڕه‌وایی له نێوان خه‌ڵکدا له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی ئه‌نجام بده، هه‌رگیز شوێنی ئاره‌زوو مه‌که‌وه، تا نه‌بێته هۆی گومڕاکردن و لادانت له ڕێبازی خوا، چونکه بێگومان ئه‌وانه‌ی له ڕێبازی خوا لاده‌ده‌ن، سزای به ئێش و پڕ ئازار بۆیان ئاماده‌یه، به‌هۆی فه‌رامۆشکردنی ڕۆژی لێپرسینه‌وه.
وَمَا خَلَقۡنَا ٱلسَّمَآءَ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَا بَٰطِلٗاۚ ذَٰلِكَ ظَنُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْۚ فَوَيۡلٞ لِّلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنَ ٱلنَّارِ
Open ayah 38:27ئێمه ئاسمان و زه‌وی دروستکراوانی نێوانمان بێ هوده و هه‌ڕه‌مه‌که‌ی دروست نه‌کردووه، ئه‌وه بیر‌و باوه‌ڕی ئه‌وانه‌یه که بێ باوه‌ڕبوون، هاوار و ناهوناڵه بۆ ئه‌وانه‌ی که کافر و بێ بڕوان له سزای ئاگری دۆزه‌خ.
أَمۡ نَجۡعَلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ كَٱلۡمُفۡسِدِينَ فِي ٱلۡأَرۡضِ أَمۡ نَجۡعَلُ ٱلۡمُتَّقِينَ كَٱلۡفُجَّارِ
Open ayah 38:28نه‌خێر، ئه‌و باوه‌ڕه‌یان هه‌ڵه‌یه، به‌ڵکو ئایا ڕه‌وایه پاداشتی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه، وه‌ک ئه‌وانه لێ بکه‌ین که تۆوی خراپه‌یان چاندووه له زه‌ویدا، یاخود ئایا ئه‌وانه‌ی پارێزگار و له‌خواترسن وه‌ک خراپه‌کاران سه‌یریان بکه‌ین؟!
كِتَٰبٌ أَنزَلۡنَٰهُ إِلَيۡكَ مُبَٰرَكٞ لِّيَدَّبَّرُوٓاْ ءَايَٰتِهِۦ وَلِيَتَذَكَّرَ أُوْلُواْ ٱلۡأَلۡبَٰبِ
Open ayah 38:29ئه‌م قورئانه کتێبێکی پیرۆزه دامانبه‌زاندووه بۆ لای تۆ، بۆ ئه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کانی لێک بده‌نه‌وه و بیری لێ بکه‌نه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن بیر‌و هۆشه‌کان په‌ند و ئامۆژگاری وه‌ربگرن و تێفکرن.
وَوَهَبۡنَا لِدَاوُۥدَ سُلَيۡمَٰنَۚ نِعۡمَ ٱلۡعَبۡدُ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٌ
Open ayah 38:30ئێمه سوله‌یمانمان به‌خشی به داود، ئای چ به‌نده‌یه‌کی چاک بوو، چونکه بێگومان سوله‌یمان هه‌میشه به‌سۆزه‌وه داوای لێ خۆشبوونی له خوا ده‌کرد.
إِذۡ عُرِضَ عَلَيۡهِ بِٱلۡعَشِيِّ ٱلصَّٰفِنَٰتُ ٱلۡجِيَادُ
Open ayah 38:31کاتێک ده‌مه‌و ئێواره ئه‌و ئه‌سپه چاکانه‌ی که ئاماده کرابوو بۆ غه‌زا هێنایان و نمایش کران له پێش چاویدا.
فَقَالَ إِنِّيٓ أَحۡبَبۡتُ حُبَّ ٱلۡخَيۡرِ عَن ذِكۡرِ رَبِّي حَتَّىٰ تَوَارَتۡ بِٱلۡحِجَابِ
Open ayah 38:32ئینجا وتی: من هه‌میسه حه‌ز له‌م جۆره کارانه ده‌که‌م و گرنگی به‌م ئه‌سپانه به‌خێر ده‌زانم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت ببنه هۆی ئه‌وه‌ی که له‌یادی په‌روه‌ردگارم غه‌فڵم بکه‌ن و یادی فه‌رامۆش بکه‌م، ئه‌سپه‌کان غاریان کرد تا له چاو ون بوون.
رُدُّوهَا عَلَيَّۖ فَطَفِقَ مَسۡحَۢا بِٱلسُّوقِ وَٱلۡأَعۡنَاقِ
Open ayah 38:33له‌وه‌ودوا سلێمان فه‌رمانیدا که بیانگێڕێته‌وه و که گه‌ڕانه‌وه بۆ لای ده‌ستی ده‌هێنا به ڕان و ملیاندا (به‌و شێوه‌یه خۆشه‌ویستی خۆی ده‌رده‌بڕی بۆیان، چونکه ئه‌وانه هۆکارێکن بۆ غه‌زاو گه‌یاندنی ئایینی خوا).
وَلَقَدۡ فَتَنَّا سُلَيۡمَٰنَ وَأَلۡقَيۡنَا عَلَىٰ كُرۡسِيِّهِۦ جَسَدٗا ثُمَّ أَنَابَ
Open ayah 38:34سوێن به خوا ئێمه سوله‌یمانمان تاقیکرده‌وه و ساوایه‌کی ناته‌واومان فڕێدایه سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌که‌ی، پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ لای خوا و په‌نای بۆ ئێمه هێنا... (چونکه به‌بێ وتنی - ان شا‌ء الله - به ئومێدی چه‌ند کوڕێک بوو).
قَالَ رَبِّ ٱغۡفِرۡ لِي وَهَبۡ لِي مُلۡكٗا لَّا يَنۢبَغِي لِأَحَدٖ مِّنۢ بَعۡدِيٓۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡوَهَّابُ
Open ayah 38:35وتی: په‌روه‌ردگارا لێم خۆش ببه و ده‌سه‌ڵاتێکم پێببه‌خشه که ده‌ست نه‌دات بۆ که‌سی تر له دوای خۆم، چونکه به‌ڕاستی ته‌نها تۆ به‌خشێنه‌ری هه‌موو ناز و نیعمه‌تێکیت.
فَسَخَّرۡنَا لَهُ ٱلرِّيحَ تَجۡرِي بِأَمۡرِهِۦ رُخَآءً حَيۡثُ أَصَابَ
Open ayah 38:36ئێمه نزامان گیراکرد و - با - مان بۆ ڕام هێنا، که فه‌رمانی ئه‌و به‌نه‌رمی هاتووچۆ بکات، بۆهه‌رشوێنێک ویستی.
وَٱلشَّيَٰطِينَ كُلَّ بَنَّآءٖ وَغَوَّاصٖ
Open ayah 38:37هه‌روه‌ها شه‌یتانه‌کانیشمان کرده خزمه‌تگوزاری، له هه‌موو جۆره بیناسازێک و مه‌له‌وانێکی ژێر ده‌ریا.
وَءَاخَرِينَ مُقَرَّنِينَ فِي ٱلۡأَصۡفَادِ
Open ayah 38:38هه‌ندێکی تریش به‌کۆت و زنجیر به‌سترابوونه‌وه (تا نه‌توانن خراپه‌کاری ئه‌نجام بده‌ن).
هَٰذَا عَطَآؤُنَا فَٱمۡنُنۡ أَوۡ أَمۡسِكۡ بِغَيۡرِ حِسَابٖ
Open ayah 38:39ئه‌مه به‌خششی ئێمه‌یه بۆ تۆ ئه‌ی سوله‌یمان تۆش ده‌به‌خشیت، یان نابه‌خشیت لێپرسینه‌وه‌ت نییه و خۆت سه‌ربه‌ستیت.
وَإِنَّ لَهُۥ عِندَنَا لَزُلۡفَىٰ وَحُسۡنَ مَـَٔابٖ
Open ayah 38:40بێگومان سوله‌یمان له لای ئێمه پله‌ی زۆر نزیکی هه‌یه و پاشه‌ڕۆژ و ئاینده‌یه‌کی جوانی هه‌یه لای ئێمه.
وَٱذۡكُرۡ عَبۡدَنَآ أَيُّوبَ إِذۡ نَادَىٰ رَبَّهُۥٓ أَنِّي مَسَّنِيَ ٱلشَّيۡطَٰنُ بِنُصۡبٖ وَعَذَابٍ
Open ayah 38:41ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم سه‌ر گوزه‌شته‌ی به‌نده‌ی ئێمه - ئه‌یوب- یان بۆ باس بکه، کاتێك بانگی له په‌روه‌ردگاری کرد‌و وتی: بێگومان شه‌یتان توشی نه‌خۆشی و ئازاری کرووم.
ٱرۡكُضۡ بِرِجۡلِكَۖ هَٰذَا مُغۡتَسَلُۢ بَارِدٞ وَشَرَابٞ
Open ayah 38:42ئێمه‌ش دوعا و نزامان گیرا کرد و وتمان: هه‌سته، به‌پێی خۆت ڕابکه، ئه‌وه ئاوێکی سارده بۆ خۆشتن و خواردنه‌وه.
وَوَهَبۡنَا لَهُۥٓ أَهۡلَهُۥ وَمِثۡلَهُم مَّعَهُمۡ رَحۡمَةٗ مِّنَّا وَذِكۡرَىٰ لِأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِ
Open ayah 38:43ئه‌وسا هه‌موو که‌س و کاریمان پێبه‌خشی و ئه‌وه‌نده‌ی تریش، ئه‌وه ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تایبه‌تی بوو له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، یاداوه‌ریش بۆ هه‌موو خاوه‌ن بیر‌و هۆشه‌کان.
وَخُذۡ بِيَدِكَ ضِغۡثٗا فَٱضۡرِب بِّهِۦ وَلَا تَحۡنَثۡۗ إِنَّا وَجَدۡنَٰهُ صَابِرٗاۚ نِّعۡمَ ٱلۡعَبۡدُ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٞ
Open ayah 38:44(ئه‌یوب صلی الله علیه وسلم جارێک له خێزانه‌که‌ی دڵی ئێشا، سوێندی خوارد که ئه‌گه‌ر چاك بۆوه چه‌ند دارێکی لێبدات، خوای میهره‌بانیش وه‌ك ڕێزێك بۆ ئه‌و ئافره‌ته وه‌فاداره فه‌رمانی پێدا): چه‌پکێ لاسکی ناسك بگرێت به‌ده‌سته‌وه (به‌قه‌ده‌ر ئه‌و ژماره‌یه‌ی که بڕیاری دابوو و بیماڵێت به هاوسه‌ره‌که‌یداو فه‌رمووی) سوێنده‌که‌شت مه‌شکێنه، ئێمه بینیمان به‌ڕاستی خۆگر و به‌ئارامگر بوو، به‌نده‌یه‌کی چاك و ڕێك و پێك بوو، بێگومان ئه‌و ته‌وبه‌کاره و هه‌میشه دڵی لای په‌روه‌ردگاره.
وَٱذۡكُرۡ عِبَٰدَنَآ إِبۡرَٰهِيمَ وَإِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَ أُوْلِي ٱلۡأَيۡدِي وَٱلۡأَبۡصَٰرِ
Open ayah 38:45ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم باس و یادی به‌نده به‌ڕێزه‌کانمان ئیبراهیم و ئیسحاق و یه‌عقوب بکه، هه‌مویان ده‌ستێکی باڵایان هه‌بوو له گه‌یاندنی ئایینی خوادا، ده‌ستێکی باڵایان هه‌بوو له چاکه و چاکه‌کاریدا، هه‌روه‌ها به‌رچاو ڕوونی و شاره‌زایی ته‌واویان هه‌بوو له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه.
إِنَّآ أَخۡلَصۡنَٰهُم بِخَالِصَةٖ ذِكۡرَى ٱلدَّارِ
Open ayah 38:46ئێمه به‌ڕاستی کردمانن به‌به‌نده‌یه‌کی تایبه‌تی خۆمان به‌هۆی سیفه‌تی دنیانه‌ویستی که ئه‌ویش یاده‌وه‌ری ڕۆژی قیامه‌ته.
وَإِنَّهُمۡ عِندَنَا لَمِنَ ٱلۡمُصۡطَفَيۡنَ ٱلۡأَخۡيَارِ
Open ayah 38:47به‌ڕاستی ئه‌وانه لای ئێمه له‌و که‌سانه‌ن که هه‌ڵمان بژاردوون و په‌سه‌ندمان کردوون.
وَٱذۡكُرۡ إِسۡمَٰعِيلَ وَٱلۡيَسَعَ وَذَا ٱلۡكِفۡلِۖ وَكُلّٞ مِّنَ ٱلۡأَخۡيَارِ
Open ayah 38:48هه‌روه‌ها باس و یادی -اسماعیل و الیسع و ذوالکفل- یشیان بۆ بکه که هه‌ریه‌کێك له‌وانه له هه‌ڵبژارده و په‌سه‌ندکراوه‌کانن.
هَٰذَا ذِكۡرٞۚ وَإِنَّ لِلۡمُتَّقِينَ لَحُسۡنَ مَـَٔابٖ
Open ayah 38:49ئه‌مانه هه‌مووی ناوبانگی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره به‌ڕێزانه‌یه و بێگومان بۆ پارێزکار و خواناسیش چاکترین جێگه و ڕێگه و شوێنمان ئاماده کردووه.
جَنَّٰتِ عَدۡنٖ مُّفَتَّحَةٗ لَّهُمُ ٱلۡأَبۡوَٰبُ
Open ayah 38:50باخه‌کانی به‌هه‌شتی عه‌دنه، که هه‌ر هه‌مووی ده‌روازه‌کانی له‌سه‌ر پشته بۆیان.
مُتَّكِـِٔينَ فِيهَا يَدۡعُونَ فِيهَا بِفَٰكِهَةٖ كَثِيرَةٖ وَشَرَابٖ
Open ayah 38:51تیایدا به ئاسووده‌یی شانیان داداوه، به‌رده‌وام داوای میوه‌ی زۆر و خواردنه‌وه‌ی ههمهجۆر ده‌که‌ن.
۞وَعِندَهُمۡ قَٰصِرَٰتُ ٱلطَّرۡفِ أَتۡرَابٌ
Open ayah 38:52هه‌روه‌ها حۆری هاوته‌مه‌نی به حه‌یاو شه‌رم لایانه، که ته‌نها عاشقی هاوسه‌ره‌کانیانن و چاو بۆ که‌سی تر هه‌ڵنابڕن.
هَٰذَا مَا تُوعَدُونَ لِيَوۡمِ ٱلۡحِسَابِ
Open ayah 38:53جا ئا ئه‌م به‌ڵێنی نازو نیعمه‌ته‌ی پێتان دراوه له ڕۆژی پاداشتدا بۆتان ئاماده‌یه.
إِنَّ هَٰذَا لَرِزۡقُنَا مَا لَهُۥ مِن نَّفَادٍ
Open ayah 38:54به‌ڕاستی ئه‌مه ڕزق و ڕۆزیمانه بۆ به‌خته‌وه‌ران، هه‌رگیز ته‌واو نابێت و کۆتایی نایه‌ت.
هَٰذَاۚ وَإِنَّ لِلطَّٰغِينَ لَشَرَّ مَـَٔابٖ
Open ayah 38:55ئه‌مه‌ی باسکرا بۆ ئیماندارانه، به‌ڵام بۆ سته‌مکار و یاخی بووه‌کان، به‌ڕاستی ناخۆشترین جێگه و ڕێگه ئاماده‌یه.
جَهَنَّمَ يَصۡلَوۡنَهَا فَبِئۡسَ ٱلۡمِهَادُ
Open ayah 38:56دۆزه‌خه، که ده‌گه‌یه‌نرێنه ناوی، که‌واته ئای چ شوێنێکی ناساز و سه‌خت و ناسۆره.
هَٰذَا فَلۡيَذُوقُوهُ حَمِيمٞ وَغَسَّاقٞ
Open ayah 38:57ئه‌مه و، ده‌با هه‌ر بچێژن و بخۆن له ئاو و خۆراکی زۆر گه‌رم و کێم و زووخاوی داچۆڕاو.
وَءَاخَرُ مِن شَكۡلِهِۦٓ أَزۡوَٰجٌ
Open ayah 38:58شتی تریس له‌و بابه‌تانه ههمهجۆر ده‌رخواردیان ده‌درێت.
هَٰذَا فَوۡجٞ مُّقۡتَحِمٞ مَّعَكُمۡ لَا مَرۡحَبَۢا بِهِمۡۚ إِنَّهُمۡ صَالُواْ ٱلنَّارِ
Open ayah 38:59(کاتێك سته‌مکاران به‌ره‌و دۆزه‌خ ڕاپێچ ده‌کرێن هه‌ندێ فریشته پێیان ده‌ڵێن:) ئه‌وه تاقمێکه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا پاڵه‌په‌ستۆیانه، ئه‌وانیش ده‌ڵێن: ده‌ك به‌خێر نه‌یه‌ن، ئه‌وانیش ده‌بێت بگه‌یه‌نرێنه دۆزه‌خ و بچنه ناو ئاگره‌وه.
قَالُواْ بَلۡ أَنتُمۡ لَا مَرۡحَبَۢا بِكُمۡۖ أَنتُمۡ قَدَّمۡتُمُوهُ لَنَاۖ فَبِئۡسَ ٱلۡقَرَارُ
Open ayah 38:60له وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێن: نه‌خێر ئێوه به‌خێر نه‌یه‌نه‌وه، ئێوه ئه‌م شوێنه‌تان بۆ ئێمه مسۆگه‌ر کرد ئای که جێگه‌یه‌کی ناساز و ناخۆشه.
قَالُواْ رَبَّنَا مَن قَدَّمَ لَنَا هَٰذَا فَزِدۡهُ عَذَابٗا ضِعۡفٗا فِي ٱلنَّارِ
Open ayah 38:61دوایی به‌ده‌م ئاهو ناڵه‌وه ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئه‌وه‌ی بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئا ئه‌م شوێنه به‌نسیبی ئێمه ببێت، سزای چه‌ند به‌رامبه‌ری له‌ناو دۆزه‌خدا بۆ پێش بهێنه.
وَقَالُواْ مَا لَنَا لَا نَرَىٰ رِجَالٗا كُنَّا نَعُدُّهُم مِّنَ ٱلۡأَشۡرَارِ
Open ayah 38:62هه‌ره‌وه‌ها ده‌ڵێن: ئه‌وه چیمانه بۆچی ئێمه که‌سانێك نابینین که کاتی خۆی به خراپ و دواکه‌وتوو کۆنه‌په‌رست ده‌ماندانه قه‌ڵه‌م.
أَتَّخَذۡنَٰهُمۡ سِخۡرِيًّا أَمۡ زَاغَتۡ عَنۡهُمُ ٱلۡأَبۡصَٰرُ
Open ayah 38:63کاتی خۆی گاڵته‌مان پێ ده‌کردن، توانجمان تێده‌گرتن که‌چی ئه‌مڕۆ یان لێره نین، یان به‌رچاومان لێڵ و تاریکه و نایانبینن!!
إِنَّ ذَٰلِكَ لَحَقّٞ تَخَاصُمُ أَهۡلِ ٱلنَّارِ
Open ayah 38:64به‌ڕاستی ئه‌وه به‌سه‌رهات و کێشمه‌کێش و ده‌مه ده‌مێی دۆزه‌خیه‌کان و حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه و بۆیان پێش دێت.
قُلۡ إِنَّمَآ أَنَا۠ مُنذِرٞۖ وَمَا مِنۡ إِلَٰهٍ إِلَّا ٱللَّهُ ٱلۡوَٰحِدُ ٱلۡقَهَّارُ
Open ayah 38:65ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ به‌ڕاستی من ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌م، که جگه‌له خوای تاکو تاکو ته‌نها و به‌ده‌سه‌ڵات و خه‌شمگیر له تاوانباران هیچ خوایه‌کی تر نیه.
رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡغَفَّٰرُ
Open ayah 38:66ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو دروستکراوانی نێوانیانه، به‌ڵاده‌سته به‌سه‌ر کافراندا، لێخۆشبووه و چاوپۆشی ده‌کات له ئیمانداران.
قُلۡ هُوَ نَبَؤٌاْ عَظِيمٌ
Open ayah 38:67پێیان بڵێ: ئه‌م هه‌واڵ و ده‌نگ و باسێکی زۆر گه‌وره و گرنگن.
أَنتُمۡ عَنۡهُ مُعۡرِضُونَ
Open ayah 38:68به‌ڵام ئێوه پشتی تێده‌که‌ن و گوێی بۆ ناگرن.
مَا كَانَ لِيَ مِنۡ عِلۡمِۭ بِٱلۡمَلَإِ ٱلۡأَعۡلَىٰٓ إِذۡ يَخۡتَصِمُونَ
Open ayah 38:69خۆ من (مه‌به‌ست پێغه‌مبه‌ره) هیچ ئاگاداری ئه‌وه نه‌بووم که‌چی گوزاره‌وه له شوێنه بڵنده‌کاندا کاتێك که فریشته‌کان کێشه‌یان هه‌بوو له جێنشینی ئاده‌مدا.
إِن يُوحَىٰٓ إِلَيَّ إِلَّآ أَنَّمَآ أَنَا۠ نَذِيرٞ مُّبِينٌ
Open ayah 38:70وه‌حی و نیگام بۆ نایه‌ت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بێت که من بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام.
إِذۡ قَالَ رَبُّكَ لِلۡمَلَٰٓئِكَةِ إِنِّي خَٰلِقُۢ بَشَرٗا مِّن طِينٖ
Open ayah 38:71کێشه‌ی فریشته‌کان کاتێك بوو که په‌روه‌ردگارت پێی وتن: من ده‌مه‌وێت به‌شه‌رێک، له قوڕ دروست بکه‌م.
فَإِذَا سَوَّيۡتُهُۥ وَنَفَخۡتُ فِيهِ مِن رُّوحِي فَقَعُواْ لَهُۥ سَٰجِدِينَ
Open ayah 38:72جا کاتێك دروستم کرد و له‌و گیان و ڕۆحه‌ی که من خاوه‌نی ئه‌وم، فووم پێداکردو گیان و ژیانم پێبه‌خشی ئێوه‌ی فریشته هه‌مووتان سووژده‌ی (رێز‌و ته‌قدیری به‌فه‌رمانی من) بۆ به‌رن.
فَسَجَدَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ كُلُّهُمۡ أَجۡمَعُونَ
Open ayah 38:73هه‌موو فریشته‌کان فه‌رمانی خوایان به‌جێ هێنا و سووژده‌یان برد.
إِلَّآ إِبۡلِيسَ ٱسۡتَكۡبَرَ وَكَانَ مِنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ
Open ayah 38:74جگه له ئیبلیس نه‌بێت که له‌و کاته‌دا له‌ناو فریشته‌کاندا بوو فووی کرده خۆی و خۆی به‌گه‌وره زانی و خۆی خسته ڕیزی کافرانه‌وه.
قَالَ يَٰٓإِبۡلِيسُ مَا مَنَعَكَ أَن تَسۡجُدَ لِمَا خَلَقۡتُ بِيَدَيَّۖ أَسۡتَكۡبَرۡتَ أَمۡ كُنتَ مِنَ ٱلۡعَالِينَ
Open ayah 38:75خوا فه‌رمووی: ئه‌ی ئیبلیس ئه‌وه چی نه‌یهێشت و نایه‌ڵێت سووژده به‌ریت بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که به دوو ده‌ستی قودره‌تی خۆم دروستم کردووه؟! ئایا خۆتت به‌گه‌وره زانی یان هه‌ر له زووه‌وه خۆت لا به‌رزو گه‌وره‌یه.
قَالَ أَنَا۠ خَيۡرٞ مِّنۡهُ خَلَقۡتَنِي مِن نَّارٖ وَخَلَقۡتَهُۥ مِن طِينٖ
Open ayah 38:76شه‌یتان وتی: من له‌و چاکترو به‌نرختر و پیرۆزترم، چونکه تۆ منت له ئاگر دروست کردووه و ئه‌وت له قوڕ به‌دیهێناوه.
قَالَ فَٱخۡرُجۡ مِنۡهَا فَإِنَّكَ رَجِيمٞ
Open ayah 38:77خوا فه‌رمووی: ماده‌م وایه ده‌رچۆ له به‌هه‌شت و به‌جێی بهێڵه چونکه تۆ ئیتر ڕه‌جم کراوو دوور خراوه‌ته‌وه له ڕه‌حمه‌تی من.
وَإِنَّ عَلَيۡكَ لَعۡنَتِيٓ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلدِّينِ
Open ayah 38:78به‌ڕاستی له‌عنه‌ت و نه‌فرینی منت له‌سه‌ره تا ڕۆژی قیامه‌ت (چونکه تۆ فه‌رمانی منت جێبه‌جێ نه‌کرد).
قَالَ رَبِّ فَأَنظِرۡنِيٓ إِلَىٰ يَوۡمِ يُبۡعَثُونَ
Open ayah 38:79شه‌یتان وتی: په‌روه‌ردگارا ده‌ی که‌واته مۆڵه‌تم بده تا ئه‌و ڕۆژه‌ی که نه‌وه‌کانی ئاده‌م زیندوو ده‌کرێنه‌وه.
قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ ٱلۡمُنظَرِينَ
Open ayah 38:80خوا فه‌رمووی: باشه تۆ له مۆڵه‌ت دراوانیت...
إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡوَقۡتِ ٱلۡمَعۡلُومِ
Open ayah 38:81تا ڕۆژو کاتی دیاریکراو.
قَالَ فَبِعِزَّتِكَ لَأُغۡوِيَنَّهُمۡ أَجۡمَعِينَ
Open ayah 38:82ئینجا شه‌یتان وتی: سوێند به‌ده‌سه‌ڵاتی بێ سنوورت شه‌رت بێت هه‌ر هه‌موویان گومڕاو سه‌رگه‌ردان بکه‌م.
إِلَّا عِبَادَكَ مِنۡهُمُ ٱلۡمُخۡلَصِينَ
Open ayah 38:83جگه له به‌نده و عه‌بده دڵسۆزه‌کانت که هه‌ڵبژاره‌ده‌ی خۆتن (ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانم نیه).
قَالَ فَٱلۡحَقُّ وَٱلۡحَقَّ أَقُولُ
Open ayah 38:84په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: من خۆم حه‌ق و ڕاستیم و هه‌ر حه‌ق و ڕاستیش ده‌ڵێم.
لَأَمۡلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنكَ وَمِمَّن تَبِعَكَ مِنۡهُمۡ أَجۡمَعِينَ
Open ayah 38:85سوێند به‌زاتی خۆم ده‌بێت دۆزه‌خ پڕ بکه‌م له تۆ‌و له هه‌موو ئه‌وانه‌ی که شوێنی تۆ ده‌که‌ون.
قُلۡ مَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٖ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلۡمُتَكَلِّفِينَ
Open ayah 38:86جا تۆش ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌و خه‌ڵکه بڵێ: من هیچ پاداشت و خه‌ڵاتێکم له ئێوه ناوێت، من له‌و که‌سانه‌ش نیم که شت هه‌ڵبه‌ستم و زۆر له خۆم بکه‌م.
إِنۡ هُوَ إِلَّا ذِكۡرٞ لِّلۡعَٰلَمِينَ
Open ayah 38:87ئه‌م قورئانه ته‌نها ئامۆژگاریه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان له هه‌موو کات و شوێنێکدا.
وَلَتَعۡلَمُنَّ نَبَأَهُۥ بَعۡدَ حِينِۭ
Open ayah 38:88به‌ڕاستی له داهاتوویه‌کی نزیکدا، هه‌ر له دنیادا هه‌واڵی ڕاستی و دروستی ئه‌م ئایینه ده‌زانن، له قیامه‌تیشدا هه‌موو شتێك به ته‌واوی ئاشکراو ڕوون ده‌بێت.