القصص
Al-Qasas
Translation: Kurdish - Burhan Muhammad-Amin · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
طسٓمٓ
Open ayah 28:1سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقره) بده.
تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡكِتَٰبِ ٱلۡمُبِينِ
Open ayah 28:2ئه‌وه چه‌ند ئایه‌تێكه له ئایه‌ته‌كانی ئه‌م قورئانه ڕوون و ئاشكرایه.
نَتۡلُواْ عَلَيۡكَ مِن نَّبَإِ مُوسَىٰ وَفِرۡعَوۡنَ بِٱلۡحَقِّ لِقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ
Open ayah 28:3ئێمه هه‌ندێك له هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی گرنگی ڕاست و نه‌گۆڕی مو‌سا و فیرعه‌ون ده‌خوێنینه‌وه به‌سه‌رتدا، بۆ ئه‌وه‌ی سوود بگه‌یه‌نین به گه‌لێك كه بڕوا ده‌هێنن (تا ببێته په‌ندو ئامۆژگاری).
إِنَّ فِرۡعَوۡنَ عَلَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَجَعَلَ أَهۡلَهَا شِيَعٗا يَسۡتَضۡعِفُ طَآئِفَةٗ مِّنۡهُمۡ يُذَبِّحُ أَبۡنَآءَهُمۡ وَيَسۡتَحۡيِۦ نِسَآءَهُمۡۚ إِنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلۡمُفۡسِدِينَ
Open ayah 28:4بێگومان فیرعه‌ون زاڵ و دڕنده بوو له وڵته‌كه‌یدا، خه‌ڵكه‌كه‌ی پارچه پارچه كرد (جیاوازی خسته نێوانیانه‌وه)، ده‌سته‌یه‌كیانی ده‌چه‌وسانده‌وه و لوازی ده‌كردن، منداڵه نێرینه‌كانی سه‌رده‌بڕین، كچان و ئافره‌تانی (به‌زه‌لیلی ده‌هێشته‌وه)، به‌ڕاستی ئه‌و سته‌مكاره یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی تۆوی خراپی ده‌چاند.
وَنُرِيدُ أَن نَّمُنَّ عَلَى ٱلَّذِينَ ٱسۡتُضۡعِفُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَنَجۡعَلَهُمۡ أَئِمَّةٗ وَنَجۡعَلَهُمُ ٱلۡوَٰرِثِينَ
Open ayah 28:5ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت ده‌روو بكه‌ینه‌وه له چه‌وساوه‌كان و منه‌تی خێر بكه‌ین به‌سه‌ر لوازكراوه‌كاندا له وڵتداو ده‌مانه‌وێت بیانكه‌ینه پێشه‌واو بیانكه‌ینه میراتگری سامان و ده‌ساڵتی سته‌مكاران.
وَنُمَكِّنَ لَهُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَنُرِيَ فِرۡعَوۡنَ وَهَٰمَٰنَ وَجُنُودَهُمَا مِنۡهُم مَّا كَانُواْ يَحۡذَرُونَ
Open ayah 28:6هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت پایه‌داریان بكه‌ین و ده‌سه‌ڵتیان بچه‌سپێنین له وڵتداو، ئه‌وه پێش بهێنین بۆ فیرعه‌ون و هامان و سه‌ربازانیان كه‌لێی ده‌ترسان (ئه‌م به‌ڵێنه خواییه به‌ویستی په‌روه‌ردگاری باڵده‌ست دووباره ده‌بێته‌وه بۆ ئیمانداران له بارودۆخی تایبه‌تی و گونجاو‌دا).
وَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰٓ أُمِّ مُوسَىٰٓ أَنۡ أَرۡضِعِيهِۖ فَإِذَا خِفۡتِ عَلَيۡهِ فَأَلۡقِيهِ فِي ٱلۡيَمِّ وَلَا تَخَافِي وَلَا تَحۡزَنِيٓۖ إِنَّا رَآدُّوهُ إِلَيۡكِ وَجَاعِلُوهُ مِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
Open ayah 28:7ئێمه دایكی موسامان ئاگاداركرد، كه شیری بداتێ و (پێمان وت) جا كاتێك مه‌ترسیت پایدا كرد له‌وه‌ی كه پێی بزانرێت فڕێی بده‌ره ڕووباری (نیله‌وه) نه بترسه (له‌وه‌ی تووشی به‌ڵ ببێت) نه خه‌فه‌تیشی بۆ بخۆ، چونكه ئێمه به‌ڕاستی ده‌یگێڕینه‌وه بۆ ڵت و له‌ئاینده‌شدا ده‌یكه‌ین به‌یه‌كێك له پێغه‌مبه‌ره په‌یامداره‌كان.
فَٱلۡتَقَطَهُۥٓ ءَالُ فِرۡعَوۡنَ لِيَكُونَ لَهُمۡ عَدُوّٗا وَحَزَنًاۗ إِنَّ فِرۡعَوۡنَ وَهَٰمَٰنَ وَجُنُودَهُمَا كَانُواْ خَٰطِـِٔينَ
Open ayah 28:8ئه‌وسا ئیتر دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون هه‌ڵیان گرته‌وه، تا سه‌ره‌نجام ببهێته دوژمن و خه‌فه‌ت بۆیان، به‌ڕاستی فیرعه‌ون و هامان و سه‌ربازه‌كانیان گوناهكارو تاوانبار و هه‌ڵه بوون.
وَقَالَتِ ٱمۡرَأَتُ فِرۡعَوۡنَ قُرَّتُ عَيۡنٖ لِّي وَلَكَۖ لَا تَقۡتُلُوهُ عَسَىٰٓ أَن يَنفَعَنَآ أَوۡ نَتَّخِذَهُۥ وَلَدٗا وَهُمۡ لَا يَشۡعُرُونَ
Open ayah 28:9(كاتێك فیرعه‌ون موسای ساوای بینی فه‌رمانی كوشتنی ده‌ركرد) خێزانه‌كه‌ی نه‌یهێشت و وتی: هیوادارم ببێته مایه‌ی خۆشحاڵی و چاوروونی بۆ منیش و بۆ تۆش، مه‌یكوژن، به‌ڵكو له‌ئاینده‌دا سوودمان پێ بگه‌یه‌نێت، یان ده‌یكه‌ینه كوڕی خۆمان، له كاتێكدا ئه‌وان هه‌ر پێی نازانن و هه‌ستی پێ ناكه‌ن.
وَأَصۡبَحَ فُؤَادُ أُمِّ مُوسَىٰ فَٰرِغًاۖ إِن كَادَتۡ لَتُبۡدِي بِهِۦ لَوۡلَآ أَن رَّبَطۡنَا عَلَىٰ قَلۡبِهَا لِتَكُونَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
Open ayah 28:10ئه‌وسا دایكی مو‌سا هه‌ستی به‌بێتاقه‌تی و به بۆشاییه‌كی زۆر ده‌كرد له دڵ و ده‌رونی خۆیدا، به‌ڕاستی خه‌ریك بوو ڕازه‌كه ئاشكرا بكات، ئه‌گه‌ر ئێمه دڵیمان دامه‌زراو نه‌كردایه تا له‌و كه‌سانه بێت كه بڕوایان به به‌ڵێنی خوا هه‌یه.
وَقَالَتۡ لِأُخۡتِهِۦ قُصِّيهِۖ فَبَصُرَتۡ بِهِۦ عَن جُنُبٖ وَهُمۡ لَا يَشۡعُرُونَ
Open ayah 28:11پاشان به‌خوشكه‌كه‌ی موسای وت: بڕۆ به شوێنی‌دا، (دوای تاوێك) له كه‌نارێكه‌وه (موسای به‌باوه‌شی ئافره‌تێكه‌وه) بینی، ئه‌وان هه‌ستیان به‌وه نه‌كرد (كه خوشكه‌كه‌ی چاودێری ده‌كات).
۞وَحَرَّمۡنَا عَلَيۡهِ ٱلۡمَرَاضِعَ مِن قَبۡلُ فَقَالَتۡ هَلۡ أَدُلُّكُمۡ عَلَىٰٓ أَهۡلِ بَيۡتٖ يَكۡفُلُونَهُۥ لَكُمۡ وَهُمۡ لَهُۥ نَٰصِحُونَ
Open ayah 28:12ئێمه پێشتر هه‌رچی ئافره‌تی شیرده‌ره له‌ومان حه‌رام كرد، خوشكه‌كه‌ی (به‌مه‌ی زانی حه‌كیمانه له كۆشك نزیك بۆوه) وتی: ئایا ناونیشانی ماڵێكتان پێ بڵێم كه ئه‌و مناڵه‌تان بۆ به‌خێو بكه‌ن، دڵسۆز‌و میهره‌بانیش بن بۆی.
فَرَدَدۡنَٰهُ إِلَىٰٓ أُمِّهِۦ كَيۡ تَقَرَّ عَيۡنُهَا وَلَا تَحۡزَنَ وَلِتَعۡلَمَ أَنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٞ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ
Open ayah 28:13به‌و شێوه‌یه گێرامانه‌وه بۆ لای دایكی تا دڵنیاو دڵ ئارام بێت و چاوی به‌دیتنی ئاسوده ببێت ئیتر خه‌فه‌ت نه‌خوات و لای ڕوون بێت كه به‌ڵینی خوا حه‌ق و ڕاسته، به‌ڵام زۆربه‌ی (ئه‌و خه‌ڵكه) نازانن و هه‌ستی په ناكه‌ن.
وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُۥ وَٱسۡتَوَىٰٓ ءَاتَيۡنَٰهُ حُكۡمٗا وَعِلۡمٗاۚ وَكَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ
Open ayah 28:14(دوای چه‌ند ساڵ) كاتێك ته‌مه‌نی گه‌یشته ئه‌وپه‌ری هێزو توانایی، ئێمه‌ش حیكمه‌ت و دانایی و زانیاریمان پێبه‌خشی، هه‌ر به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاكه‌كاران ده‌ده‌ینه‌وه.
وَدَخَلَ ٱلۡمَدِينَةَ عَلَىٰ حِينِ غَفۡلَةٖ مِّنۡ أَهۡلِهَا فَوَجَدَ فِيهَا رَجُلَيۡنِ يَقۡتَتِلَانِ هَٰذَا مِن شِيعَتِهِۦ وَهَٰذَا مِنۡ عَدُوِّهِۦۖ فَٱسۡتَغَٰثَهُ ٱلَّذِي مِن شِيعَتِهِۦ عَلَى ٱلَّذِي مِنۡ عَدُوِّهِۦ فَوَكَزَهُۥ مُوسَىٰ فَقَضَىٰ عَلَيۡهِۖ قَالَ هَٰذَا مِنۡ عَمَلِ ٱلشَّيۡطَٰنِۖ إِنَّهُۥ عَدُوّٞ مُّضِلّٞ مُّبِينٞ
Open ayah 28:15(مو‌سا) له‌كاتی غه‌فڵه‌تی خه‌ڵكی شاردا خۆی كرد به شه‌قام و بازاردا، بینی دوو پیاو شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یان له تایفه‌ی خۆیه‌تی و ئه‌مه‌شیان له ده‌سته‌ی دوژمنه‌كه‌یه‌تی (سه‌ربازی فیرعه‌ونه)، ئه‌وه‌ی خزمی خۆی بوو موسای بینی هاواری لێ‌كرد كه فریای بكه‌وێت و زاڵی بكات به سه‌ر دوژمنه‌كه‌یدا، موساش به‌په‌له چوو به‌ده‌میه‌وه بۆكزه‌كی ماڵی به كابرای (قبطی دا)و كوشتی، مو‌سا په‌شیمان بۆوه له‌به‌ر خۆیه‌وه وتی: ئه‌م كاره شه‌یتان پێی كردم (من نه‌مده‌ویست بیكوژم) به ڕاستی شه‌یتان دوژمنێكی گومڕاو ئاشكرایه.
قَالَ رَبِّ إِنِّي ظَلَمۡتُ نَفۡسِي فَٱغۡفِرۡ لِي فَغَفَرَ لَهُۥٓۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ
Open ayah 28:16(ئینجا ده‌سته‌كانی به‌رز كرده‌وه و) وتی: په‌روه‌ردگاره من به‌ڕاستی سته‌مم له خۆم كرد كاتێك له ده‌ستم ده‌رچوو ئه‌و كابرایه‌م كوشت، لێم ببووره و بمبه‌خشه، جا خوای میهره‌بانیش لێی خۆش‌بوو، بێگومان ئه‌و زاتێكی لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
قَالَ رَبِّ بِمَآ أَنۡعَمۡتَ عَلَيَّ فَلَنۡ أَكُونَ ظَهِيرٗا لِّلۡمُجۡرِمِينَ
Open ayah 28:17(مو‌سا هه‌ستی كرد په‌روه‌ردگاری نزای گیرا كردوه بۆیه) وتی: په‌روه‌ردگارا ماده‌م ئاوا نازو نیعمه‌تی لێ‌خۆش بوونت به سه‌ردا ڕژاندم، من ئیتر هه‌رگیز نابمه پشتیوان بۆ تاوانكاران.
فَأَصۡبَحَ فِي ٱلۡمَدِينَةِ خَآئِفٗا يَتَرَقَّبُ فَإِذَا ٱلَّذِي ٱسۡتَنصَرَهُۥ بِٱلۡأَمۡسِ يَسۡتَصۡرِخُهُۥۚ قَالَ لَهُۥ مُوسَىٰٓ إِنَّكَ لَغَوِيّٞ مُّبِينٞ
Open ayah 28:18به‌هۆی ئه‌وه‌و ترس و بیم دایگرت و به‌شاردا ده‌سوڕایه‌وه و چاودێری ده‌كرد، كوتوپر كابرای كه دوێنێ فریای كه‌وت، هاواری لێ‌كرد فریام بكه‌وه! مو‌سا چوو به هاواریه‌وه‌و پێی وت: به‌ڕاستی تۆ كابرایه‌كی شه‌ره‌نگێز و گێچه‌ڵ گێڕی ئاشكرایت.
فَلَمَّآ أَنۡ أَرَادَ أَن يَبۡطِشَ بِٱلَّذِي هُوَ عَدُوّٞ لَّهُمَا قَالَ يَٰمُوسَىٰٓ أَتُرِيدُ أَن تَقۡتُلَنِي كَمَا قَتَلۡتَ نَفۡسَۢا بِٱلۡأَمۡسِۖ إِن تُرِيدُ إِلَّآ أَن تَكُونَ جَبَّارٗا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَا تُرِيدُ أَن تَكُونَ مِنَ ٱلۡمُصۡلِحِينَ
Open ayah 28:19كاتێك مو‌سا ویستی هێرش بكاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوژمی هه‌ردووكیانه (واته قبطیه‌كه، كابرا) وتی: ئه‌ی مو‌سا ده‌ته‌وێت منیش بكوژیت وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی دوێنێ كوشتت، دیاره تۆ هه‌ر ده‌ته‌وێت ببیته زۆردار له زه‌ویدا ناته‌وێت بچیته ڕێزی ئه‌و كه‌سانه‌وه كه چاكه‌كارن.
وَجَآءَ رَجُلٞ مِّنۡ أَقۡصَا ٱلۡمَدِينَةِ يَسۡعَىٰ قَالَ يَٰمُوسَىٰٓ إِنَّ ٱلۡمَلَأَ يَأۡتَمِرُونَ بِكَ لِيَقۡتُلُوكَ فَٱخۡرُجۡ إِنِّي لَكَ مِنَ ٱلنَّٰصِحِينَ
Open ayah 28:20(دوای ماوه‌یه‌ك) له‌وپه‌ڕی شاره‌وه پیاوێكی (ئیماندار كه له خزمانی فیرعه‌ون بوو) به په‌له هات و وتی: ئه‌ی مو‌سا (فریای خۆت بكه‌وه) به‌ڕاستی دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون دانیشتوون و نه‌خشه ده‌كێشن تا بتكوژن، تا زووه ده‌رچۆ و ئێره به‌جێ بهێڵه، بێگومان من له دڵسۆزانم بۆ تۆ.
فَخَرَجَ مِنۡهَا خَآئِفٗا يَتَرَقَّبُۖ قَالَ رَبِّ نَجِّنِي مِنَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ
Open ayah 28:21مو‌سا له شار ده‌رچوو به‌ترس و بیمه‌وه، هه‌ر سه‌یری ئه‌ملاو ئه‌ولای خۆی ده‌كرد، له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یوت: په‌روه‌ردگارا له ده‌ست قه‌ومی سته‌مكار ڕزگارم بكه.
وَلَمَّا تَوَجَّهَ تِلۡقَآءَ مَدۡيَنَ قَالَ عَسَىٰ رَبِّيٓ أَن يَهۡدِيَنِي سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ
Open ayah 28:22كاتێك ڕووی كرده شاری مه‌دیه‌ن (دووباره ڕووی كرده په‌روه‌ردگاری و) وتی: ئومێده‌وارم كه په‌روه‌ردگارم ڕێنموویم بكات بۆ شوێن و جێگه‌یه‌كی ڕاست و دروست (دوور له كێشه و ناخۆشی).
وَلَمَّا وَرَدَ مَآءَ مَدۡيَنَ وَجَدَ عَلَيۡهِ أُمَّةٗ مِّنَ ٱلنَّاسِ يَسۡقُونَ وَوَجَدَ مِن دُونِهِمُ ٱمۡرَأَتَيۡنِ تَذُودَانِۖ قَالَ مَا خَطۡبُكُمَاۖ قَالَتَا لَا نَسۡقِي حَتَّىٰ يُصۡدِرَ ٱلرِّعَآءُۖ وَأَبُونَا شَيۡخٞ كَبِيرٞ
Open ayah 28:23كاتێك گه‌یشته ئاوه‌كه‌ی مه‌دیه‌ن خه‌ڵكێكی بینی ماڵاته‌كانیان ئاوده‌دا، له‌ولاشه‌وه دوو ئافره‌تی بینی كه به‌خۆیان و مه‌ڕه‌كانیانه‌وه دووره په‌رێز وه‌ستا بوون، بۆیه‌لێیان چووه پێشه‌وه و پرسی و وتی: ئه‌وه ئێوه بۆچی لێره وه‌ستاون؟ كێشه‌تان چیه وادووره‌په‌رێزن؟ ئافره‌ته‌كان وتیان: ئێمه ناتوانین ماڵاته‌كه‌مان ئاوبده‌ین، هه‌تا شوانه‌كان نه‌رۆن و چۆڵی نه‌كه‌ن، باوكیشمان پیره‌مێردێكی به‌ساڵا چووه.
فَسَقَىٰ لَهُمَا ثُمَّ تَوَلَّىٰٓ إِلَى ٱلظِّلِّ فَقَالَ رَبِّ إِنِّي لِمَآ أَنزَلۡتَ إِلَيَّ مِنۡ خَيۡرٖ فَقِيرٞ
Open ayah 28:24مو‌سا مه‌ردانه، شوانه‌كانی بڕدا و ماڵاته‌كه‌یانی ئاودا و به‌ڕێی كردن، دوایی پشتی تێكردن و چووه ژێر سێبه‌ره‌كه و نزای كرد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی تۆ خێر‌و بێری زۆرت به‌سه‌ردا ڕژاندووم، به‌ڵام هێشتا هه‌ژارم و ئاتاجی به‌خششی زیاترم.
فَجَآءَتۡهُ إِحۡدَىٰهُمَا تَمۡشِي عَلَى ٱسۡتِحۡيَآءٖ قَالَتۡ إِنَّ أَبِي يَدۡعُوكَ لِيَجۡزِيَكَ أَجۡرَ مَا سَقَيۡتَ لَنَاۚ فَلَمَّا جَآءَهُۥ وَقَصَّ عَلَيۡهِ ٱلۡقَصَصَ قَالَ لَا تَخَفۡۖ نَجَوۡتَ مِنَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ
Open ayah 28:25دوای تاوێك یه‌كێك له كچه‌كان هات بۆ لای مو‌سا زۆر به‌شه‌رم و حه‌یاوه ده‌رۆیشت به ڕێگه‌دا، كه گه‌یشته لای پێی وت: باوكم بانگت ده‌كات و حه‌ز ده‌كات پاداشتی ئه‌و چاكه‌و ئاودانی ماڵاته كه بۆ ئێمه‌ت ئه‌نجامدا، بداته‌وه...، كاتێك مو‌سا گه‌یشته لای باوكیان، دوای حه‌وانه‌وه هه‌موو به‌سه‌رهاته‌كه‌ی خۆی بۆ گێرایه‌وه باوكی كچه‌كان وتی: مه‌ترسه، تۆ ئیتر ڕزگارت بوو له ده‌ست قه‌ومی سته‌مكار.
قَالَتۡ إِحۡدَىٰهُمَا يَٰٓأَبَتِ ٱسۡتَـٔۡجِرۡهُۖ إِنَّ خَيۡرَ مَنِ ٱسۡتَـٔۡجَرۡتَ ٱلۡقَوِيُّ ٱلۡأَمِينُ
Open ayah 28:26یه‌كێك له كچه‌كان وتی: بابه بۆ به كرێی ناگریت، چونكه به‌ڕاستی چاكترین كه‌سێك كه تۆ بیگریت به كرێ، ئه‌م پیاوه به‌هێزو ئه‌مین و ده‌سپاك و ده‌روون پاكه‌یه.
قَالَ إِنِّيٓ أُرِيدُ أَنۡ أُنكِحَكَ إِحۡدَى ٱبۡنَتَيَّ هَٰتَيۡنِ عَلَىٰٓ أَن تَأۡجُرَنِي ثَمَٰنِيَ حِجَجٖۖ فَإِنۡ أَتۡمَمۡتَ عَشۡرٗا فَمِنۡ عِندِكَۖ وَمَآ أُرِيدُ أَنۡ أَشُقَّ عَلَيۡكَۚ سَتَجِدُنِيٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ
Open ayah 28:27باوكیان پێشنیاره‌كه‌ی پێ باش بوو بۆیه وتی: من پێم چاكه بتكه‌م به كوڕی خۆم، به زاوای خۆم، یه‌كێك له‌م دوو كچه‌ت لێ ماره بكه‌م به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌شت ساڵ لای من كار بكه‌یت، خۆ ئه‌گه‌ر ده ساڵیشت برده سه‌ر ئه‌وه‌چاكه‌ی خۆته، منیش نامه‌وێت بێزارت بكه‌م و زۆرت بۆ بهێنم، ده‌مبینیت ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت له چاكان ده‌بم؟
قَالَ ذَٰلِكَ بَيۡنِي وَبَيۡنَكَۖ أَيَّمَا ٱلۡأَجَلَيۡنِ قَضَيۡتُ فَلَا عُدۡوَٰنَ عَلَيَّۖ وَٱللَّهُ عَلَىٰ مَا نَقُولُ وَكِيلٞ
Open ayah 28:28مو‌سا پێشنیاره‌كه‌ی لا په‌سه‌ند بوو بۆیه وتی: ئه‌م په‌یمانه له نێوان من و تۆدایه، من پێی ڕازیم، به‌ڵام هه‌ركام له‌و ماوانه‌م بۆ ته‌واوكرا با سته‌مم لێ نه‌كرێت و ئازادبم، خوای گه‌وره‌ش شایه‌ت و ئاگایه به‌وه‌ی كه ده‌یڵێین و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین.
۞فَلَمَّا قَضَىٰ مُوسَى ٱلۡأَجَلَ وَسَارَ بِأَهۡلِهِۦٓ ءَانَسَ مِن جَانِبِ ٱلطُّورِ نَارٗاۖ قَالَ لِأَهۡلِهِ ٱمۡكُثُوٓاْ إِنِّيٓ ءَانَسۡتُ نَارٗا لَّعَلِّيٓ ءَاتِيكُم مِّنۡهَا بِخَبَرٍ أَوۡ جَذۡوَةٖ مِّنَ ٱلنَّارِ لَعَلَّكُمۡ تَصۡطَلُونَ
Open ayah 28:29جا كاتێك مو‌سا ماوه‌ی دیاریكراوی به‌سه‌ر برد و (بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌یدا، له شه‌وێكی ساردا) له‌لایه‌كی كێوی طوردا ئاگرێكی به‌دی كرد، به‌خێزانه‌كه‌ی وت: ئێوه لێره بن، من به‌ڕاستی تروسكایی ئاگرێك ده‌بینم به‌ڵكو بچم هه‌واڵێكتان بۆ بهێنمه‌وه، یان چڵۆسكێك ئاگرتان بۆ بهێنم تا خۆتانی پێ گه‌رم بكه‌نه‌وه.
فَلَمَّآ أَتَىٰهَا نُودِيَ مِن شَٰطِيِٕ ٱلۡوَادِ ٱلۡأَيۡمَنِ فِي ٱلۡبُقۡعَةِ ٱلۡمُبَٰرَكَةِ مِنَ ٱلشَّجَرَةِ أَن يَٰمُوسَىٰٓ إِنِّيٓ أَنَا ٱللَّهُ رَبُّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
Open ayah 28:30كاتێك كه مو‌سا له ئاگره‌كه نزیك بۆوه له كه‌ناری لای ڕاستی دۆڵه‌كه‌وه له شوێنێكی پیرۆزه‌وه له پاڵ دره‌خته‌كه‌وه بانگی لێكرا ئه‌ی مو‌سا: (ئه‌وه‌ی گفتوگۆت له‌گه‌ڵدا ده‌كات) ئه‌وه به‌ڕاستی منم (الله) كه په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانم.
وَأَنۡ أَلۡقِ عَصَاكَۚ فَلَمَّا رَءَاهَا تَهۡتَزُّ كَأَنَّهَا جَآنّٞ وَلَّىٰ مُدۡبِرٗا وَلَمۡ يُعَقِّبۡۚ يَٰمُوسَىٰٓ أَقۡبِلۡ وَلَا تَخَفۡۖ إِنَّكَ مِنَ ٱلۡأٓمِنِينَ
Open ayah 28:31ئینجا فه‌رمووی: عه‌ساكه‌شت فڕێ بده، (كاتێك فرێیدا مو‌سا) بینی زۆر به خێرایی ده‌جوڵێته‌وه وه‌كو تووله مار، هه‌ڵهات و ئاوڕی نه‌دایه‌وه، خوا فه‌رمووی ئه‌ی مو‌سا وه‌ره و مه‌ترسه به‌ڕاستی تۆ له‌و كه‌سانه‌یت كه ئه‌مین ده‌بیت و له ترس به‌دووریت.
ٱسۡلُكۡ يَدَكَ فِي جَيۡبِكَ تَخۡرُجۡ بَيۡضَآءَ مِنۡ غَيۡرِ سُوٓءٖ وَٱضۡمُمۡ إِلَيۡكَ جَنَاحَكَ مِنَ ٱلرَّهۡبِۖ فَذَٰنِكَ بُرۡهَٰنَانِ مِن رَّبِّكَ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ وَمَلَإِيْهِۦٓۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَوۡمٗا فَٰسِقِينَ
Open ayah 28:32ئینجا ده‌ستت بخه‌ره بن باخه‌ڵته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی سپی (وه‌كو بلوور، ده‌ستت خۆی ده‌نوێنێت)بێگه‌رد و بێ په‌ڵه و بێ عه‌یب، هه‌روه‌ها بازووه‌كانت بهێنه‌ره‌وه‌یه‌ك و له‌سه‌ر سینه و دڵتی دابنێ، ترس و بیمت نامێنێت، ئه‌م دوو (معجزه) یه دوو باڵگه‌ن له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌بۆ سه‌ر فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی، به‌ڕاستی ئه‌وانه قه‌ومێكی یاخی و ناله‌بارو تاوانبار بوون.
قَالَ رَبِّ إِنِّي قَتَلۡتُ مِنۡهُمۡ نَفۡسٗا فَأَخَافُ أَن يَقۡتُلُونِ
Open ayah 28:33مو‌سا وتی: په‌روه‌ردگارا خۆت ده‌زانیت كه بێگومان من كه‌سێكم لێ كوشتوون، ده‌ترسم بمكوژنه‌وه.
وَأَخِي هَٰرُونُ هُوَ أَفۡصَحُ مِنِّي لِسَانٗا فَأَرۡسِلۡهُ مَعِيَ رِدۡءٗا يُصَدِّقُنِيٓۖ إِنِّيٓ أَخَافُ أَن يُكَذِّبُونِ
Open ayah 28:34هاروونی براشم زمان پاراوتره له من، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ من ڕه‌وانه بكه، بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانیم لێ بكات و پشتگیرم بێت و به‌ڕاستدانه‌رم بێت، چونكه من به‌ڕاستی ده‌ترسم بروام پێنه‌كه‌ن.
قَالَ سَنَشُدُّ عَضُدَكَ بِأَخِيكَ وَنَجۡعَلُ لَكُمَا سُلۡطَٰنٗا فَلَا يَصِلُونَ إِلَيۡكُمَا بِـَٔايَٰتِنَآۚ أَنتُمَا وَمَنِ ٱتَّبَعَكُمَا ٱلۡغَٰلِبُونَ
Open ayah 28:35خوا فه‌رمووی: ئێمه پشت و بازووی تۆ به‌هێز ده‌كه‌ین به‌هۆی براكهتهوه و ده‌سه‌ڵاتێكتان پێ ده‌به‌خشین كه نه‌توانن بێنه سه‌رتان، جا به‌هۆی موعجیزه‌كانمانه‌وه هه‌ردووكتان و هه‌موو شوێنكه‌وتوانتان سه‌ركه‌وتوو و زاڵن.
فَلَمَّا جَآءَهُم مُّوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَا بَيِّنَٰتٖ قَالُواْ مَا هَٰذَآ إِلَّا سِحۡرٞ مُّفۡتَرٗى وَمَا سَمِعۡنَا بِهَٰذَا فِيٓ ءَابَآئِنَا ٱلۡأَوَّلِينَ
Open ayah 28:36كاتێك مو‌سا به موعجیزه ئاشكراكانمانه‌وه ڕووبه‌روویان بۆوه، وتیان: ئه‌مه هه‌ر جادوویه‌كی ده‌ست هه‌ڵبه‌سته و شتێكی تر نی یه، ئێمه له باو‌و باپیرانی دێرینمانه‌وه هه‌واڵی یه‌كتاناسی و پێغه‌مبه‌ران و قیامه‌ت و له‌و بابه‌تانه‌مان نه‌بیستووه.
وَقَالَ مُوسَىٰ رَبِّيٓ أَعۡلَمُ بِمَن جَآءَ بِٱلۡهُدَىٰ مِنۡ عِندِهِۦ وَمَن تَكُونُ لَهُۥ عَٰقِبَةُ ٱلدَّارِۚ إِنَّهُۥ لَا يُفۡلِحُ ٱلظَّٰلِمُونَ
Open ayah 28:37مو‌سا وتی: په‌روه‌ردگارم خۆی چاك ده‌زانێت كه كێ له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه به‌رنامه‌ی هیدایه‌تی هێناوه، سه‌ره‌نجامیش به‌هه‌شت بۆ كێ ده‌بێت، به‌ڕاستی سته‌مكاران سه‌رفراز نابن.
وَقَالَ فِرۡعَوۡنُ يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡمَلَأُ مَا عَلِمۡتُ لَكُم مِّنۡ إِلَٰهٍ غَيۡرِي فَأَوۡقِدۡ لِي يَٰهَٰمَٰنُ عَلَى ٱلطِّينِ فَٱجۡعَل لِّي صَرۡحٗا لَّعَلِّيٓ أَطَّلِعُ إِلَىٰٓ إِلَٰهِ مُوسَىٰ وَإِنِّي لَأَظُنُّهُۥ مِنَ ٱلۡكَٰذِبِينَ
Open ayah 28:38فیرعه‌ون سه‌ركه‌شانه وتی: ئه‌ی خه‌ڵكینه من كه‌سی تر شك نابه‌ن كه شایسته‌بێت به‌وه‌ی خواتان بێت جگه له خۆم، ئه‌ی هامان تۆ له گڵ خشتی سووره‌وه كراوم بۆ دروست بكه و قه‌ڵایه‌كی به‌رزو پته‌وم بۆ بینا بكه باڵكو پیایدا سه‌ربكه‌وم تا خوای مو‌سا ببینم هه‌رچه‌نده من به‌ڕاستی بڕوام وایه له ڕیز درۆزنه‌كاندایه...!!
وَٱسۡتَكۡبَرَ هُوَ وَجُنُودُهُۥ فِي ٱلۡأَرۡضِ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّ وَظَنُّوٓاْ أَنَّهُمۡ إِلَيۡنَا لَا يُرۡجَعُونَ
Open ayah 28:39فیرعه‌ون و سه‌ربازان و ده‌ست و پێوه‌ندی به ناحه‌ق له‌سه‌ر زه‌وی (مصر) دا فیزیان كرد و خۆیان به گه‌وره زانی و گومانیان وابوو كه بۆ لای ئێمه ناهێنرێنه‌وه.
فَأَخَذۡنَٰهُ وَجُنُودَهُۥ فَنَبَذۡنَٰهُمۡ فِي ٱلۡيَمِّۖ فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلظَّٰلِمِينَ
Open ayah 28:40سه‌ره‌نجام ئێمه خۆی و سه‌ربازان و ده‌ست و پێوه‌ندیمان پێچایه‌وه و فرێمان دانه ناو ده‌ریاكه‌وه، سه‌رنج بده و ته‌ماشا بكه و بزانه: چۆن بوو سه‌رئه‌نجامی سته‌مكاران.
وَجَعَلۡنَٰهُمۡ أَئِمَّةٗ يَدۡعُونَ إِلَى ٱلنَّارِۖ وَيَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ لَا يُنصَرُونَ
Open ayah 28:41ئێمه ئه‌وانمان كرد به‌چه‌ند پێشه‌وایه‌ك كه بانگی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن بۆ ناو ئاگر، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا سه‌ركه‌وتوو نابن.
وَأَتۡبَعۡنَٰهُمۡ فِي هَٰذِهِ ٱلدُّنۡيَا لَعۡنَةٗۖ وَيَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ هُم مِّنَ ٱلۡمَقۡبُوحِينَ
Open ayah 28:42هه‌ر له‌م دنیادا نه‌فرینمان خسته شوێنیان، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا ئه‌وانه زۆر ئێسك تاڵ و ڕووخسار ناشیرینن.
وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ مِنۢ بَعۡدِ مَآ أَهۡلَكۡنَا ٱلۡقُرُونَ ٱلۡأُولَىٰ بَصَآئِرَ لِلنَّاسِ وَهُدٗى وَرَحۡمَةٗ لَّعَلَّهُمۡ يَتَذَكَّرُونَ
Open ayah 28:43سوێند به خوا ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به مو‌سا، دوای ئه‌وه‌ی كه قه‌ومه پێشووه‌كانمان له ناوبرد، (چونكه یاخی بوون) تا ببێته هۆی به‌رچاو ڕوونی و هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی بۆ خه‌ڵكی، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێفكرن.
وَمَا كُنتَ بِجَانِبِ ٱلۡغَرۡبِيِّ إِذۡ قَضَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَى ٱلۡأَمۡرَ وَمَا كُنتَ مِنَ ٱلشَّٰهِدِينَ
Open ayah 28:44ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص) تۆ له به‌شی ڕۆژئاوای كێوی طوردا نه‌بوویت كاتێك په‌یامی خۆمان ڕاگه‌یاند به موسا‌و فه‌رمانمان پێدا، یه‌كێكیش نه‌بوویت له ئاماده‌بووانی ئه‌و ڕووداوه.
وَلَٰكِنَّآ أَنشَأۡنَا قُرُونٗا فَتَطَاوَلَ عَلَيۡهِمُ ٱلۡعُمُرُۚ وَمَا كُنتَ ثَاوِيٗا فِيٓ أَهۡلِ مَدۡيَنَ تَتۡلُواْ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتِنَا وَلَٰكِنَّا كُنَّا مُرۡسِلِينَ
Open ayah 28:45به‌ڵام ئێمه چه‌نده‌ها نه‌وه‌مان هێنایه كایه‌وه و ته‌مه‌نێكی زۆر تێپه‌ڕی به‌سه‌ریاندا، هه‌روه‌ها وه‌نه‌بێت تۆ له ناو دانیشتووانی شاری مه‌دیه‌ندا نیشته‌جێ بوو بیت و ئایه‌ته‌كانی ئێمه به‌سه‌ریاندا بخوێنیته‌وه، به‌ڵكو هه‌ر ئێمه‌ین كه پێغه‌مبه‌ران ڕه‌وانه ده‌كه‌ین، (بۆ په‌ندو ئامۆژگاری بۆ تۆی باس ده‌كه‌ین)
وَمَا كُنتَ بِجَانِبِ ٱلطُّورِ إِذۡ نَادَيۡنَا وَلَٰكِن رَّحۡمَةٗ مِّن رَّبِّكَ لِتُنذِرَ قَوۡمٗا مَّآ أَتَىٰهُم مِّن نَّذِيرٖ مِّن قَبۡلِكَ لَعَلَّهُمۡ يَتَذَكَّرُونَ
Open ayah 28:46هه‌روه‌ها له لای كێوی طوریشه‌وه نه‌بوویت كاتێك بانگمان له مو‌سا كرد، باڵكو ئه‌وه ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تی بوو له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه كه تۆمان كرد به پێغه‌مبه‌ر، تا قه‌ومێك بێ‌دار بكه‌یته‌وه كه پێش تۆ بێداركه‌ره‌وه‌یه‌كیان بۆ ڕه‌وانه نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێ بفكرن و له‌و به‌سه‌رهاتانه سوود وه‌ربگرن.
وَلَوۡلَآ أَن تُصِيبَهُم مُّصِيبَةُۢ بِمَا قَدَّمَتۡ أَيۡدِيهِمۡ فَيَقُولُواْ رَبَّنَا لَوۡلَآ أَرۡسَلۡتَ إِلَيۡنَا رَسُولٗا فَنَتَّبِعَ ءَايَٰتِكَ وَنَكُونَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
Open ayah 28:47خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و خاڵكه تووشی به‌ڵایه‌ك ببونایه (پێش ڕه‌وانه‌كردنی تۆ ئه‌ی محمد (ص)) به‌هۆی گوناهو تاوان و ده‌ست پێشغه‌ری خراپیانه‌وه، ئه‌وه ده‌یانوت: په‌روه‌ردگارا: نه‌ده‌بوو پێغه‌مبه‌رێكمان بۆ ڕه‌وانه بكه‌یت تا شوێنی به‌رنامه و ئایه‌ته‌كانی تۆ بكه‌وتینایه‌و له ڕیزی ئیمانداراندا بووینایه؟!
فَلَمَّا جَآءَهُمُ ٱلۡحَقُّ مِنۡ عِندِنَا قَالُواْ لَوۡلَآ أُوتِيَ مِثۡلَ مَآ أُوتِيَ مُوسَىٰٓۚ أَوَلَمۡ يَكۡفُرُواْ بِمَآ أُوتِيَ مُوسَىٰ مِن قَبۡلُۖ قَالُواْ سِحۡرَانِ تَظَٰهَرَا وَقَالُوٓاْ إِنَّا بِكُلّٖ كَٰفِرُونَ
Open ayah 28:48كه‌چی كاتێك حه‌ق و ڕاستیان بۆ هات له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، وتیان: نه‌ده با موعجیزه‌یه‌كی پێ بدرایه هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی كه درابوو به مو‌سا، مه‌گه‌ر ئه‌و جووله‌كانه كاتی خۆی بێ باوه‌ڕ نه‌بوون به‌وه‌ی به مو‌سا به‌خشرابوو؟ وتیان: ئه‌مانه دوو جادوون په‌یدا بوون كه پشتگیریی یه‌كتر ده‌كه‌ن و ده‌یان وت: به‌ڕاستی ئێمه باوه‌رمان به هێچ كامیان نیه.
قُلۡ فَأۡتُواْ بِكِتَٰبٖ مِّنۡ عِندِ ٱللَّهِ هُوَ أَهۡدَىٰ مِنۡهُمَآ أَتَّبِعۡهُ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
Open ayah 28:49(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص) پێیان بڵێ: ده‌باشه ئێوه كتێبێكی تر بهێنن له‌لایه‌ن خواوه كه باشتر‌و چاكتر بێت له‌و دووانه (واته قورئان و ته‌ورات)، ئه‌وه منیش شوێنی ده‌كه‌وم، ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن.
فَإِن لَّمۡ يَسۡتَجِيبُواْ لَكَ فَٱعۡلَمۡ أَنَّمَا يَتَّبِعُونَ أَهۡوَآءَهُمۡۚ وَمَنۡ أَضَلُّ مِمَّنِ ٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ بِغَيۡرِ هُدٗى مِّنَ ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ
Open ayah 28:50خۆ ئه‌گه‌ر به‌ده‌م بانگه‌وازی تۆوه نه‌هاتن (واته نه‌یانتوانی كتێبی تر بهێنن)، ئه‌وه چاك بزانه كه ئه‌وانه هه‌ر شوێنی ئاره‌زووی خۆیان ده‌كه‌ون، كێیش هه‌یه له‌وه گومراتره كه شوێن ئاره‌زووه‌كانی خۆی كه‌وتبێت، دوور له هیدایه‌ت و ڕێنمویی خوا، بێگومان خوا هیدایه‌تی قه‌ومی سته‌مكار نادات.
۞وَلَقَدۡ وَصَّلۡنَا لَهُمُ ٱلۡقَوۡلَ لَعَلَّهُمۡ يَتَذَكَّرُونَ
Open ayah 28:51سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه په‌یامی خۆمانمان به‌ش به‌ش پێگه‌یاندوون بۆ ئه‌وه‌ی په‌ند و یاداوه‌ری وه‌ربگرن.
ٱلَّذِينَ ءَاتَيۡنَٰهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ مِن قَبۡلِهِۦ هُم بِهِۦ يُؤۡمِنُونَ
Open ayah 28:52ئه‌وانه‌ی پێشتر كتێبی ئاسمانیمان پێ به‌خشیوون، ئه‌وان به‌و قورئانه باوه‌ڕ ده‌هێنن.
وَإِذَا يُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ قَالُوٓاْ ءَامَنَّا بِهِۦٓ إِنَّهُ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّنَآ إِنَّا كُنَّا مِن قَبۡلِهِۦ مُسۡلِمِينَ
Open ayah 28:53كاتێكیش قورئان ده‌خوێنرێته‌وه به‌سه‌ریاندا ده‌ڵێن: ئێمه باوه‌ڕمان پێ هێناوه چونكه به‌ڕاستی ئه‌مه حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمانه‌وه پێمان ڕاگه‌یه‌نراوه بێگومان ئێمه پێشتر هه‌رموسڵمان و فه‌رمانبه‌ردار بووین.
أُوْلَٰٓئِكَ يُؤۡتَوۡنَ أَجۡرَهُم مَّرَّتَيۡنِ بِمَا صَبَرُواْ وَيَدۡرَءُونَ بِٱلۡحَسَنَةِ ٱلسَّيِّئَةَ وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ
Open ayah 28:54ئه‌وانه دووجار پاداشتیان پێده‌درێت به هۆی خۆگری و ئارام گریانه‌وه، به چاكه‌ش به‌رهه‌ڵستی خراپه ده‌كه‌ن، ئه‌وانه هه‌روه‌ها له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی كه پێمانداون ده‌به‌خشن.
وَإِذَا سَمِعُواْ ٱللَّغۡوَ أَعۡرَضُواْ عَنۡهُ وَقَالُواْ لَنَآ أَعۡمَٰلُنَا وَلَكُمۡ أَعۡمَٰلُكُمۡ سَلَٰمٌ عَلَيۡكُمۡ لَا نَبۡتَغِي ٱلۡجَٰهِلِينَ
Open ayah 28:55ئه‌وانه كاتێك قسه و گوفتاری ناپه‌سه‌ند و نابه‌جێ ده‌بیستن پشتی تێ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن به نه‌فامان: كار‌و كرده‌وه‌ی خۆمان بۆ خۆمان، كار‌و كرده‌وه‌ی ئێوه‌ش بۆ خۆتان، سڵاوتان لێ بێت ئێمه شه‌ڕ خواز نین و نامانه‌وێت هاوڕێیه‌تی نه‌فامان بكه‌ین.
إِنَّكَ لَا تَهۡدِي مَنۡ أَحۡبَبۡتَ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يَهۡدِي مَن يَشَآءُۚ وَهُوَ أَعۡلَمُ بِٱلۡمُهۡتَدِينَ
Open ayah 28:56به‌ڕاستی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص) تۆ نا‌توانیت ئیمان و باوه‌ڕ ببه‌خشیت به‌و كه‌سه‌ی خۆشت ده‌وێت، به‌ڵكو خوا هه‌ر كه‌سێكی بوێت ده‌یخاته سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست و ئیمانی پێده‌به‌خشێت، خوایش ئاگاداره به‌وانه‌ی كه ڕێبازی هیدایه‌تیان گرتۆته به‌ر.
وَقَالُوٓاْ إِن نَّتَّبِعِ ٱلۡهُدَىٰ مَعَكَ نُتَخَطَّفۡ مِنۡ أَرۡضِنَآۚ أَوَلَمۡ نُمَكِّن لَّهُمۡ حَرَمًا ءَامِنٗا يُجۡبَىٰٓ إِلَيۡهِ ثَمَرَٰتُ كُلِّ شَيۡءٖ رِّزۡقٗا مِّن لَّدُنَّا وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ
Open ayah 28:57(قوڕه‌یش و باوه‌ڕلاوازان له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا) ده‌یانوت: ئه‌گه‌ر ئێمه شوێنی هیدایه‌ت و به‌رنامه‌ی ئیسلام بكه‌وین له‌گه‌ڵ تۆدا له وڵاتی خۆماندا ده‌فڕێنرێین و تووشی نه‌هامه‌تی ده‌بین، مه‌گه‌ر ئێمه شوێنێكی دوور له‌سته‌م و پر له ئاسایشمان بۆ فه‌راهه‌م نه‌هێناون كه‌جۆره‌ها به‌روبوومی بۆدێت و له هه‌موو نازو نیعمه‌تێك به‌هره‌وه‌ر؟ هه‌موویشی ڕزق و به‌خششن له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌یان نازانن و هه‌ست به‌ده‌سه‌ڵاتی ئێمه ناكه‌ن.
وَكَمۡ أَهۡلَكۡنَا مِن قَرۡيَةِۭ بَطِرَتۡ مَعِيشَتَهَاۖ فَتِلۡكَ مَسَٰكِنُهُمۡ لَمۡ تُسۡكَن مِّنۢ بَعۡدِهِمۡ إِلَّا قَلِيلٗاۖ وَكُنَّا نَحۡنُ ٱلۡوَٰرِثِينَ
Open ayah 28:58زۆر شار‌و شارۆچكه‌مان له‌ناوبرد كه دانیشتوانی یاخی و له سنوور ده‌رچوو بوون له ژیانی دنیایاندا، جا ئه‌وه‌ته خانووبه‌ره و شوێنه‌كانیان چۆڵه، مه‌گه‌ر كه‌مێك نه‌بێت، هه‌ر ئێمه‌ش خاوه‌نی موڵك و خانووبه‌ره و سامانیان بووین.
وَمَا كَانَ رَبُّكَ مُهۡلِكَ ٱلۡقُرَىٰ حَتَّىٰ يَبۡعَثَ فِيٓ أُمِّهَا رَسُولٗا يَتۡلُواْ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتِنَاۚ وَمَا كُنَّا مُهۡلِكِي ٱلۡقُرَىٰٓ إِلَّا وَأَهۡلُهَا ظَٰلِمُونَ
Open ayah 28:59په‌روه‌ردگاری تۆ هیچ وڵات و شارێكی كاول نه‌كردووه، تا له پایته‌خته‌كه‌یدا پێغه‌مبه‌رێكی نه‌ناردبێت كه ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه، وه‌نه‌بێت ئێمه شار و وڵاتانمان كاول كردبێت به‌بێ هۆ، مه‌گه‌ر كاتێك نه‌بێت كه دانیشتووانی سته‌مكار بوون.
وَمَآ أُوتِيتُم مِّن شَيۡءٖ فَمَتَٰعُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَزِينَتُهَاۚ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ خَيۡرٞ وَأَبۡقَىٰٓۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ
Open ayah 28:60هه‌رچیتان پێبه‌خشراوه ئه‌وه نازونیعمه‌ت و زینه‌ت و جوانی ژیانی دنیایه، به‌ڵام دڵنیابن كه ئه‌و به‌شه‌ی لای خوایه چاكترو ده‌وامدارتره، ئایا ئه‌وه عه‌قڵ و ژیریتان ناخه‌نه كار؟!
أَفَمَن وَعَدۡنَٰهُ وَعۡدًا حَسَنٗا فَهُوَ لَٰقِيهِ كَمَن مَّتَّعۡنَٰهُ مَتَٰعَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا ثُمَّ هُوَ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ مِنَ ٱلۡمُحۡضَرِينَ
Open ayah 28:61ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ڵێنێكی چاكمان داوه‌تێ و پێی ده‌گات، وه‌كو ئه‌و كه‌سه وایه هه‌ر له ژیانی دنیادا كه‌مێك ڕابواردنی پێبببه‌خشین، پاشان له ده‌رئه‌نجامی كار‌و كرده‌وه‌ی ناپوختیدا له ئاماده كراوان بێت بۆ لێپر سینه‌وه‌و ئاگری دۆزه‌خ؟
وَيَوۡمَ يُنَادِيهِمۡ فَيَقُولُ أَيۡنَ شُرَكَآءِيَ ٱلَّذِينَ كُنتُمۡ تَزۡعُمُونَ
Open ayah 28:62له ڕۆژێكدا بانگیان لێده‌كرێت (بۆ لێپرسینه‌وه)، خوا، ڕوو به‌وان ده‌فه‌رموێت: ئایا له كوێن ئه‌و شه‌ریك و بتانه‌ی كه ئێوه به هاوه‌ڵی منتان داده‌نا به‌حسابی خۆتان.
قَالَ ٱلَّذِينَ حَقَّ عَلَيۡهِمُ ٱلۡقَوۡلُ رَبَّنَا هَٰٓؤُلَآءِ ٱلَّذِينَ أَغۡوَيۡنَآ أَغۡوَيۡنَٰهُمۡ كَمَا غَوَيۡنَاۖ تَبَرَّأۡنَآ إِلَيۡكَۖ مَا كَانُوٓاْ إِيَّانَا يَعۡبُدُونَ
Open ayah 28:63ئه‌وانه‌ی بڕیارداده‌ی خوا دژیان ده‌رچوو (به‌خه‌جاڵه‌تیه‌وه باسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه گومڕایان كردوون) ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا، ئا ئه‌وانه‌ی گومڕامان كردن، گومڕامان كردن وه‌ك خۆمان گومڕا بووین، ئێمه به‌رین له‌وانه‌و له هه‌ڵه‌یان له‌به‌رده‌م دادگای تۆدا، (چونكه ده‌سه‌ڵاتمان به‌سه‌ر دڵیان‌دا نه‌بوو) ئه‌وانه (درۆ ده‌كه‌ن) ئێمه‌یان هه‌ر نه‌ده‌په‌رست.
وَقِيلَ ٱدۡعُواْ شُرَكَآءَكُمۡ فَدَعَوۡهُمۡ فَلَمۡ يَسۡتَجِيبُواْ لَهُمۡ وَرَأَوُاْ ٱلۡعَذَابَۚ لَوۡ أَنَّهُمۡ كَانُواْ يَهۡتَدُونَ
Open ayah 28:64ئه‌وسا پێیان ده‌وترێت: ئاده‌ی هاوه‌ڵانتان و خواكانتان بانگ بكه‌ن، جا ئه‌وانیش بانگیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵام و به‌ده‌مه‌وه چوون نه‌بوو بۆیان، ئه‌و كاته سزای سه‌ختی دۆزه‌خ ده‌بینن، ئاوات ده‌خوازن كه خۆزگه به‌ڕاستی ئه‌وان ڕێبازی هیدایه‌تیان بگرتایه‌ته به‌ر.
وَيَوۡمَ يُنَادِيهِمۡ فَيَقُولُ مَاذَآ أَجَبۡتُمُ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
Open ayah 28:65رۆژێك دێت خوا بانگیان ده‌كات و پێیان ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌رانتان چۆن دایه‌وه؟
فَعَمِيَتۡ عَلَيۡهِمُ ٱلۡأَنۢبَآءُ يَوۡمَئِذٖ فَهُمۡ لَا يَتَسَآءَلُونَ
Open ayah 28:66له سه‌ختیی ئه‌و ڕۆژه هه‌موو هه‌واڵێك فه‌رامۆش ده‌كه‌ن (هه‌موو شتێكیان له بیر ده‌چێت) پرسیار له یه‌كتریش ناكه‌ن.
فَأَمَّا مَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحٗا فَعَسَىٰٓ أَن يَكُونَ مِنَ ٱلۡمُفۡلِحِينَ
Open ayah 28:67جا ئه‌وه‌ی تۆبه‌ی كردووه و باوه‌ری دامه‌زراوی ههێناوه‌و كار‌و كرده‌وه‌ی چاكی ئه‌نجام داوه، ئه‌وه بێگومان ئه‌وجۆره كه‌سانه له سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌ران ده‌بن.
وَرَبُّكَ يَخۡلُقُ مَا يَشَآءُ وَيَخۡتَارُۗ مَا كَانَ لَهُمُ ٱلۡخِيَرَةُۚ سُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشۡرِكُونَ
Open ayah 28:68هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆیه هه‌ر چیه‌كی بوێت دروستی ده‌كات و هه‌ڵی ده‌بژێرێت خاڵكی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نیه‌وسه‌رپشك نه‌كراون، پاكی و بێگه‌ردی و بڵندی بۆ خوایه له به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه نه‌فامان ده‌یكه‌نه شه‌ریك و هاوه‌ڵ.
وَرَبُّكَ يَعۡلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمۡ وَمَا يُعۡلِنُونَ
Open ayah 28:69هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌زانێت ئه‌و خه‌ڵكه چیان له سینه‌و ده‌رونیاندا شاردۆته‌وه وه‌چی ده‌رده‌خه‌ن و ئاشكرای ده‌كه‌ن.
وَهُوَ ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ لَهُ ٱلۡحَمۡدُ فِي ٱلۡأُولَىٰ وَٱلۡأٓخِرَةِۖ وَلَهُ ٱلۡحُكۡمُ وَإِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ
Open ayah 28:70خوا زاتێكه كه جگه له‌و خوایه‌كی تر نیه، سوپاس و ستایش له سه‌ره‌تا و كۆتاییدا، له دنیا و قیامه‌تدا، هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه، حوكم و فه‌رمانره‌وایش هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه، هه‌ر بۆلای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه.
قُلۡ أَرَءَيۡتُمۡ إِن جَعَلَ ٱللَّهُ عَلَيۡكُمُ ٱلَّيۡلَ سَرۡمَدًا إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ مَنۡ إِلَٰهٌ غَيۡرُ ٱللَّهِ يَأۡتِيكُم بِضِيَآءٍۚ أَفَلَا تَسۡمَعُونَ
Open ayah 28:71ئه‌ی محمد (ص) بڵێ: خه‌ڵكینه هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر خوا شه‌وگار بكات به‌هه‌میشه‌یی تا ڕۆژی قیامه‌ت (هه‌ر ڕۆژ نه‌بێته‌وه) چ خوایه‌كی تر هه‌یه جگه له ا لله بتوانێت ڕوناكیتان بۆ فه‌راهه‌م بهێنێت، ئایه ئێوه ئه‌م ڕاستیانه نابیسن؟
قُلۡ أَرَءَيۡتُمۡ إِن جَعَلَ ٱللَّهُ عَلَيۡكُمُ ٱلنَّهَارَ سَرۡمَدًا إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ مَنۡ إِلَٰهٌ غَيۡرُ ٱللَّهِ يَأۡتِيكُم بِلَيۡلٖ تَسۡكُنُونَ فِيهِۚ أَفَلَا تُبۡصِرُونَ
Open ayah 28:72هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر خوا ڕۆژگاری كرده هه‌میشه‌یی له سه‌رتان، تا ڕۆژی قیامه‌ت خه‌یاندی، كام خوا هه‌یه جگه له ا لله كه شه‌وگارتان بۆ پێش بهێنێت تا ئارامی تێدا بگرن، ئایه ئێوه سه‌رنجی ئه‌م دیاردانه ناده‌ن و نایانبینن؟!
وَمِن رَّحۡمَتِهِۦ جَعَلَ لَكُمُ ٱلَّيۡلَ وَٱلنَّهَارَ لِتَسۡكُنُواْ فِيهِ وَلِتَبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِهِۦ وَلَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ
Open ayah 28:73جا له ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی ئه‌و زاته ئه‌وه‌یه كه: شه‌وو ڕۆژی كردووه به هۆی ئارامی و حه‌وانه‌وه و كار‌و كاسپی كردن و به‌هره بردن له به‌خششه‌كانی، بۆ ئه‌وه‌ی تا ده‌توانن شوكرانه بژێر و سوپاسگوزاری بكه‌ن.
وَيَوۡمَ يُنَادِيهِمۡ فَيَقُولُ أَيۡنَ شُرَكَآءِيَ ٱلَّذِينَ كُنتُمۡ تَزۡعُمُونَ
Open ayah 28:74ڕۆژێك دێت خوا بانگیان ده‌كات و پێیان ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه كوان ئه‌و شتانه‌ی به گومانی ئێوه هه‌وه‌ڵ و شه‌ریكی من بوون؟!
وَنَزَعۡنَا مِن كُلِّ أُمَّةٖ شَهِيدٗا فَقُلۡنَا هَاتُواْ بُرۡهَٰنَكُمۡ فَعَلِمُوٓاْ أَنَّ ٱلۡحَقَّ لِلَّهِ وَضَلَّ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يَفۡتَرُونَ
Open ayah 28:75(هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا) له هه‌ر ئوممه‌تێك شایه‌تێك له خۆیان ده‌هێنینه مه‌یدان له پێغه‌مبه‌ران، ئه‌وسا به‌خه‌ڵكی سه‌رگه‌ردان ده‌ڵێین: ئاده‌ی ئێوه به‌ڵگه‌تان چییه له سه‌ر لادان و گوناهتان بیهێنن، ئه‌و ڕۆژه ئیتر زۆر به‌چاكی ده‌زانن و دڵنیا ده‌بن كه حه‌ق و حه‌قیقه‌ت لای خوایه و هه‌ر ئه‌و شاییسته‌ی په‌رستن بووه، هه‌رچی ئه‌و شتانه‌ش كه بڕوایان پێی هه‌بوو، هه‌ڵیان به‌ستبوو، هه‌مووی ون و نادیار و بێ نرخ دێته به‌رچاو.
۞إِنَّ قَٰرُونَ كَانَ مِن قَوۡمِ مُوسَىٰ فَبَغَىٰ عَلَيۡهِمۡۖ وَءَاتَيۡنَٰهُ مِنَ ٱلۡكُنُوزِ مَآ إِنَّ مَفَاتِحَهُۥ لَتَنُوٓأُ بِٱلۡعُصۡبَةِ أُوْلِي ٱلۡقُوَّةِ إِذۡ قَالَ لَهُۥ قَوۡمُهُۥ لَا تَفۡرَحۡۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلۡفَرِحِينَ
Open ayah 28:76بێگومان قارون له قه‌وم و خوێشانی مو‌سا بو كه‌چی (به‌هۆی ماڵ و سامانیهوه) خۆی گیڤ ده‌كرده‌وه به سه‌ریاندا و فیزی به‌سه‌ردا ده‌كردن، ئه‌وه‌نده ماڵ و سامان و داراییمان پێبه‌خشیبوو، كه به‌ڕاستی كلیلی گه‌نجینه و قاسه‌كانی با چه‌ند كه‌سێكی به‌هێز به‌گرانی هه‌ڵده‌گیران، (له‌كاتی لووت به‌رزیه‌كه‌یدا) هه‌ندێك ئیمانداری خزمی پێیان وت: كه‌شخه مه‌كه و له خۆت بایی مابه به‌م سامانه، چونكه بێگومان خوا ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆشناوێت كه كه‌شخه ده‌كه‌ن به‌سه‌روه‌ت و سامانیانه‌وه و له خۆیان بایی ده‌بن.
وَٱبۡتَغِ فِيمَآ ءَاتَىٰكَ ٱللَّهُ ٱلدَّارَ ٱلۡأٓخِرَةَۖ وَلَا تَنسَ نَصِيبَكَ مِنَ ٱلدُّنۡيَاۖ وَأَحۡسِن كَمَآ أَحۡسَنَ ٱللَّهُ إِلَيۡكَۖ وَلَا تَبۡغِ ٱلۡفَسَادَ فِي ٱلۡأَرۡضِۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلۡمُفۡسِدِينَ
Open ayah 28:77هه‌وڵبده به‌و ماڵ و سامانه‌ی خوا پیی به‌خشیووی ماڵی قیامه‌ت و به‌هه‌شتی به‌رین بكڕه‌و به‌شی خۆشت له دنیادا به‌حه‌ڵاڵی فه‌رامۆش مه‌كه، چاكه له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانی خوادا بكه هه‌روه‌ك خوا چاكه‌ی هێناوه‌ته ڕێت، نه‌كه‌یت هه‌وڵی فه‌ساد و گوناهو تاوان بده‌ی له زه‌ویدا، چونكه به‌ڕاستی خوا ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆشناوێت تۆی خراپه ده‌چینن.
قَالَ إِنَّمَآ أُوتِيتُهُۥ عَلَىٰ عِلۡمٍ عِندِيٓۚ أَوَلَمۡ يَعۡلَمۡ أَنَّ ٱللَّهَ قَدۡ أَهۡلَكَ مِن قَبۡلِهِۦ مِنَ ٱلۡقُرُونِ مَنۡ هُوَ أَشَدُّ مِنۡهُ قُوَّةٗ وَأَكۡثَرُ جَمۡعٗاۚ وَلَا يُسۡـَٔلُ عَن ذُنُوبِهِمُ ٱلۡمُجۡرِمُونَ
Open ayah 28:78قاروون وتی: بێگومان ئه‌م سامان و داراییه‌م هه‌ر به هۆی زانست و زانیاری نه‌خشه‌ی خۆمه‌وه پێمدراوه، باشه مه‌گه‌ر قاروون نه‌یده‌زانی به‌ڕاستی خوا پێش ئه‌م چه‌نده‌ها قه‌وم و هۆز و گه‌لانی له ناو بردووه كه له‌و زیاتر به‌ده‌سه‌ڵاتر و سه‌روه‌تمه‌ندتر بوون؟ تاوان باران پرسیاریان لێناكرێت ده‌رباره‌ی گوناهه‌كانیان (چونكه تۆماره و لای خوا ئاشكرایه).
فَخَرَجَ عَلَىٰ قَوۡمِهِۦ فِي زِينَتِهِۦۖ قَالَ ٱلَّذِينَ يُرِيدُونَ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا يَٰلَيۡتَ لَنَا مِثۡلَ مَآ أُوتِيَ قَٰرُونُ إِنَّهُۥ لَذُو حَظٍّ عَظِيمٖ
Open ayah 28:79ئینجا ڕۆژێك قاروون خۆی سازدا و به ڕازاوه‌یی چووه ده‌ره‌وه بۆ ناو قه‌ومه‌كه‌ی بۆ كه‌شخه‌كردن و خۆ نواندن، ئه‌وانه‌ی كه ئاواتیان ژیانی دنیایه; وتیان: ئای خۆزگه ئێمه‌ش وه‌كو قاروون، سامان و ده‌سه‌ڵاتمان ببوایه، به‌ڕاستی خاوه‌نی به‌ختێكی گه‌وره‌یه!
وَقَالَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ وَيۡلَكُمۡ ثَوَابُ ٱللَّهِ خَيۡرٞ لِّمَنۡ ءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحٗاۚ وَلَا يُلَقَّىٰهَآ إِلَّا ٱلصَّٰبِرُونَ
Open ayah 28:80(به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی كه زانستی و زانیاری ڕاستیان پێبه‌خشراوه (ده‌رباره‌ی حه‌ڵاڵ و حه‌رام و نرخی قیامه‌ت ده‌زانن) وتیان: هاوار بۆ ئێوه، بۆ تێنافكرن پاداشتی خوایی زۆر چاكتره بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی باوه‌ڕی دامه‌زراوی هێناوه‌و كار‌و كرده‌وه‌ی چاكی ئه‌نجام داوه، ئه‌و زانست و باوه‌ڕو كرده‌وه‌یه به كه‌س نادرێت، ته‌نها به خۆگرو ئارامگران نه‌بێت.
فَخَسَفۡنَا بِهِۦ وَبِدَارِهِ ٱلۡأَرۡضَ فَمَا كَانَ لَهُۥ مِن فِئَةٖ يَنصُرُونَهُۥ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَمَا كَانَ مِنَ ٱلۡمُنتَصِرِينَ
Open ayah 28:81ئه‌وسا (كه بینیمان قاروون به‌ته‌واوی له سنوور ده‌رچووه) كوت‌وپڕ خۆی و ماڵ و سامانیمان برد به‌ناخی زه‌ویدا، هیچ ده‌سته‌و گرۆیه‌كی نه‌بوو فریای بكه‌وێت و له ده‌ست خاشم و قینی خوا ده‌ربازی بكات، بێگومان له‌و كه‌سانه‌ش نه‌بوو كه بتوانێت خۆی ڕزگار ببێت.
وَأَصۡبَحَ ٱلَّذِينَ تَمَنَّوۡاْ مَكَانَهُۥ بِٱلۡأَمۡسِ يَقُولُونَ وَيۡكَأَنَّ ٱللَّهَ يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦ وَيَقۡدِرُۖ لَوۡلَآ أَن مَّنَّ ٱللَّهُ عَلَيۡنَا لَخَسَفَ بِنَاۖ وَيۡكَأَنَّهُۥ لَا يُفۡلِحُ ٱلۡكَٰفِرُونَ
Open ayah 28:82ئینجا ئه‌وانه‌ی دوێنێ ئاواتیان به قاروون ده‌خواست ده‌یانوت: ئه‌ی هاوار، به‌س نه‌بوو وه‌كو ئه‌و تیانه‌چووین، دیاره كه خوا ڕزق و ڕۆزی زۆر ده‌به‌خشێت به هه‌ر كه‌س بیه‌وێت یاخود كه‌می ده‌كاته‌وه (بێ حیكمه‌ت نیه)، ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و به‌هره‌ی خوایی نه‌بوایه له سه‌رمان، ئێمه‌ش به‌ناخی زه‌ویدا ڕۆچوو ده‌بووین، ئای كه ڕوون و ئاشكرایه، كافرو خوانه‌ناسان سه‌رفراز نابن.
تِلۡكَ ٱلدَّارُ ٱلۡأٓخِرَةُ نَجۡعَلُهَا لِلَّذِينَ لَا يُرِيدُونَ عُلُوّٗا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَا فَسَادٗاۚ وَٱلۡعَٰقِبَةُ لِلۡمُتَّقِينَ
Open ayah 28:83(جا با خه‌ڵكی دڵنیابن) كه: ئه‌و ماڵی قیامه‌ته و ئه‌و به‌هه‌شتی به‌رینه‌مان ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌لووت به‌رزی و گه‌وره‌ییان ده‌وێت له زه‌ویدا، نه فه‌سادو گوناهو خراپه، سه‌ره‌نجام و سه‌رفرازیش هه‌ر بۆ پارێزكاران و خواناسه‌كانه.
مَن جَآءَ بِٱلۡحَسَنَةِ فَلَهُۥ خَيۡرٞ مِّنۡهَاۖ وَمَن جَآءَ بِٱلسَّيِّئَةِ فَلَا يُجۡزَى ٱلَّذِينَ عَمِلُواْ ٱلسَّيِّـَٔاتِ إِلَّا مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
Open ayah 28:84ئه‌وه‌ی به كاروكرده‌وه‌ی چاكه‌وه بێت ئه‌وه چاكتر دێته‌وه ڕێی، ئه‌وه‌ش به‌گوناهو هه‌ڵه‌وه بێت، ئه‌وه پاداشتی ئه‌وانه‌ی كه گوناهو هه‌ڵه‌یان كردووه نادرێته‌وه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ده‌یانكرد.
إِنَّ ٱلَّذِي فَرَضَ عَلَيۡكَ ٱلۡقُرۡءَانَ لَرَآدُّكَ إِلَىٰ مَعَادٖۚ قُل رَّبِّيٓ أَعۡلَمُ مَن جَآءَ بِٱلۡهُدَىٰ وَمَنۡ هُوَ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ
Open ayah 28:85به‌ڕاستی ئه‌و زاته‌ی كه گه‌یاندنی قورئانی له‌سه‌ر تۆ پێویست كردووه، سه‌ره‌نجام ده‌تگێرێته‌وه بۆ مه‌ككه، یان قیامه‌ت و به‌هه‌شتی به‌رین، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص) پێیان بڵێ: په‌روه‌ردگارم خۆی چاك ده‌زانێت و له هه‌موو كه‌س زاناتره به‌و كه‌سه‌ی كه ڕێنموویی و هیدایه‌تی هێناوه و به‌و كه‌سه‌ش كه له‌ناو گومڕاییه‌كی ئاشكرادایه.
وَمَا كُنتَ تَرۡجُوٓاْ أَن يُلۡقَىٰٓ إِلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبُ إِلَّا رَحۡمَةٗ مِّن رَّبِّكَۖ فَلَا تَكُونَنَّ ظَهِيرٗا لِّلۡكَٰفِرِينَ
Open ayah 28:86تۆ ئه‌ی محمد (ص) به‌ته‌ما نه‌بوویت قورئانت بۆ ڕه‌وانه بكرێت، جگه‌له میهره‌بانیه‌ك نه‌بێت له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه، كه‌وابوو خۆت مه‌كه به پشتیوان و هاوكاری بێ باوه‌ڕ و خوانه‌ناسان
وَلَا يَصُدُّنَّكَ عَنۡ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ بَعۡدَ إِذۡ أُنزِلَتۡ إِلَيۡكَۖ وَٱدۡعُ إِلَىٰ رَبِّكَۖ وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ
Open ayah 28:87با بێ باوه‌ڕان به‌رگریت نه‌كه‌ن له‌گه‌یاندنی ئایه‌ته‌كانی خوا، دوای ئه‌و كاته‌ی بۆ تۆ دابه‌زێنراوه، هه‌میشه بانگه‌شه بكه بۆ لای په‌روه‌ردگارت، هه‌رگیز نه‌كه‌یت خۆت بخه‌یته ڕیزی هاوه‌ڵگه‌رانه‌وه.
وَلَا تَدۡعُ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَۘ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۚ كُلُّ شَيۡءٍ هَالِكٌ إِلَّا وَجۡهَهُۥۚ لَهُ ٱلۡحُكۡمُ وَإِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ
Open ayah 28:88له‌گه‌ڵ خوادا هانا و هاوار له خوایه‌كی تر مه‌كه، چونكه جگه له‌و زاته خوایه‌كی تر نیه، هه‌رچی شت هه‌یه تیاچووه له‌ناوچووه جگه له‌و زاته، فه‌رمانڕه‌وایی هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه، هه‌مووانیش هه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌برێنه‌وه.