يس
Yaseen
Translation: Kurdish - Muhammad Saleh Bamoki · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
يسٓ
Open ayah 36:1بە(یا، سین) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بەماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە
وَٱلۡقُرۡءَانِ ٱلۡحَكِيمِ
Open ayah 36:2سوێند بە قورئانی پڕ لەدانایی
إِنَّكَ لَمِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
Open ayah 36:3بەڕاستی تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) لە پێغەمبەرانی خوای
عَلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ
Open ayah 36:4لەسەر رێبازی ڕاستی
تَنزِيلَ ٱلۡعَزِيزِ ٱلرَّحِيمِ
Open ayah 36:5(قورئان) دابەزێنراوە لەلایەن خوای زاڵ و باڵادەست و میھرەبانەوە
لِتُنذِرَ قَوۡمٗا مَّآ أُنذِرَ ءَابَآؤُهُمۡ فَهُمۡ غَٰفِلُونَ
Open ayah 36:6بۆ ئەوەی گەلێ بترسێنی (لەسزا) کەباوو باپیرانیان نەترسێنرابوون بۆیە ئەوان بێ ئاگا بوون
لَقَدۡ حَقَّ ٱلۡقَوۡلُ عَلَىٰٓ أَكۡثَرِهِمۡ فَهُمۡ لَا يُؤۡمِنُونَ
Open ayah 36:7سوێند بەخوا بەڕاستی بەڵێنی خوا چەسپاو ھاتە دی لەسەر زۆربەیان چونکە ئەوان باوەڕ ناھێنن
إِنَّا جَعَلۡنَا فِيٓ أَعۡنَٰقِهِمۡ أَغۡلَٰلٗا فَهِيَ إِلَى ٱلۡأَذۡقَانِ فَهُم مُّقۡمَحُونَ
Open ayah 36:8(وەك کەسانێك وان کە) تەوقمان کردبێتە گەردنیان جا ئەو (تەوقانە) تا چەناکەیان ھاتبێت (گەردنیانی بەتەواوی گرتبێـتەوە) ئەمجا سەریان بەرز کرابێتەوە (نەتوانن بۆ خوارو ئەملاولا بیجوڵێنن)
وَجَعَلۡنَا مِنۢ بَيۡنِ أَيۡدِيهِمۡ سَدّٗا وَمِنۡ خَلۡفِهِمۡ سَدّٗا فَأَغۡشَيۡنَٰهُمۡ فَهُمۡ لَا يُبۡصِرُونَ
Open ayah 36:9وە بەربەستمان لەبەردەم و پشتیانەوە داناوە پەردەشمان داوە بەسەر چاویاندا بۆیە ئەوان (ڕاستی) نابینن
وَسَوَآءٌ عَلَيۡهِمۡ ءَأَنذَرۡتَهُمۡ أَمۡ لَمۡ تُنذِرۡهُمۡ لَا يُؤۡمِنُونَ
Open ayah 36:10وە بۆ ئەوان یەکسانە چی بیان ترسێنیت یان نەیان ترسێنیت باوەڕ ناھێنن
إِنَّمَا تُنذِرُ مَنِ ٱتَّبَعَ ٱلذِّكۡرَ وَخَشِيَ ٱلرَّحۡمَٰنَ بِٱلۡغَيۡبِۖ فَبَشِّرۡهُ بِمَغۡفِرَةٖ وَأَجۡرٖ كَرِيمٍ
Open ayah 36:11تۆ تەنھا کەسێك دەترسێنیت کە شوێن قورئان دەکەوێت لەپەنھانیشدا لە خوای میھرەبان دەترسن بەھۆی (ئەو شوێن کەوتن و ترسانەوە) مژدەی بدەرێ بەلێخۆشبوونی (گوناھەکانی) و پاداشتی چاکی (بەھەشت)
إِنَّا نَحۡنُ نُحۡيِ ٱلۡمَوۡتَىٰ وَنَكۡتُبُ مَا قَدَّمُواْ وَءَاثَٰرَهُمۡۚ وَكُلَّ شَيۡءٍ أَحۡصَيۡنَٰهُ فِيٓ إِمَامٖ مُّبِينٖ
Open ayah 36:12بەڕاستی ھەر ئێمە مردووان زیندوو دەکەینەوە و ھەرچی پێشتر کردویانە وشوێنەواری پاش خۆشیان دەنوسین وە ھەموو شتێکمان لە پەڕاوێکی ڕوون وئاشکرادا ژماردووە و نووسییوە کە (لوح المحفوظ)
وَٱضۡرِبۡ لَهُم مَّثَلًا أَصۡحَٰبَ ٱلۡقَرۡيَةِ إِذۡ جَآءَهَا ٱلۡمُرۡسَلُونَ
Open ayah 36:13(ئەی موحەممەد ﷺ) نموونەیان بۆ بھێنەرەوە بەخەڵکی شاری (انطاکیە) کاتێك کەپێغەمبەرانیان بۆ ھات
إِذۡ أَرۡسَلۡنَآ إِلَيۡهِمُ ٱثۡنَيۡنِ فَكَذَّبُوهُمَا فَعَزَّزۡنَا بِثَالِثٖ فَقَالُوٓاْ إِنَّآ إِلَيۡكُم مُّرۡسَلُونَ
Open ayah 36:14کاتێک دوو (پێغەمبەر) مان نارد بۆ ناویان باوەڕیان پێنەکردن ئەمجا بە (ناردنی پێغەمبەری) سێھەم بەھێزمان کردن (وپشتمان گرتن) جا (ھەموویان) ووتیان بێگومان ئێمە نێردراوین بۆ سەر ئێوە
قَالُواْ مَآ أَنتُمۡ إِلَّا بَشَرٞ مِّثۡلُنَا وَمَآ أَنزَلَ ٱلرَّحۡمَٰنُ مِن شَيۡءٍ إِنۡ أَنتُمۡ إِلَّا تَكۡذِبُونَ
Open ayah 36:15(خەڵکەکە) ووتیان ئێوە ھەر ئادەمیەکی وەک ئێمەن و خوای میھرەبان ھیچ شتێکی (لەنیگا) نەناردۆتە خوارەوە ئێوە تەنھا درۆزنن و درۆ دەکەن
قَالُواْ رَبُّنَا يَعۡلَمُ إِنَّآ إِلَيۡكُمۡ لَمُرۡسَلُونَ
Open ayah 36:16(پێغەمبەرەکان) ووتیان پەروەردگارمان دەزانێت بەڕاستی ئێمە (بەپێغەمبەرێتی) نێردراوین بۆ سەر ئێوە
وَمَا عَلَيۡنَآ إِلَّا ٱلۡبَلَٰغُ ٱلۡمُبِينُ
Open ayah 36:17و ئێمە تەنھا گەیاندنی (ئاینەکە)مان لەسەرە بەڕوونی
قَالُوٓاْ إِنَّا تَطَيَّرۡنَا بِكُمۡۖ لَئِن لَّمۡ تَنتَهُواْ لَنَرۡجُمَنَّكُمۡ وَلَيَمَسَّنَّكُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٞ
Open ayah 36:18(خەڵکەکە) ووتیان بێگومان ئێمە بەھۆی ئێوەوە دووچاری شوومی و بەدبەختی بووین سوێند بەخوا ئەگەر واز نەھێنن (لەو کارەتان) بەرد بارانتان دەکەین و بەڕاستی لەلایەن ئێمەوە دووچاری سزایەکی پڕ ئێش و ئازار دەبن
قَالُواْ طَٰٓئِرُكُم مَّعَكُمۡ أَئِن ذُكِّرۡتُمۚ بَلۡ أَنتُمۡ قَوۡمٞ مُّسۡرِفُونَ
Open ayah 36:19(پێغەمبەرەکان) ووتیان شوومی ئێوە بەخۆتانەوەیە چونکە ئێوە ئەگەر ئامۆژگاری بکرێن (ھەست بەشوومی دەکەن) (نەخێر وانیە) بەڵکو ئێوە گەلێکی لەسنوور دەرچوون
وَجَآءَ مِنۡ أَقۡصَا ٱلۡمَدِينَةِ رَجُلٞ يَسۡعَىٰ قَالَ يَٰقَوۡمِ ٱتَّبِعُواْ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
Open ayah 36:20وە لەو پەڕی شارەکەوە پیاوێك بەپەلە ھات ووتی ئەی گەلەکەم شوێن ئەم پێغەمبەرانە بکەون
ٱتَّبِعُواْ مَن لَّا يَسۡـَٔلُكُمۡ أَجۡرٗا وَهُم مُّهۡتَدُونَ
Open ayah 36:21شوێن کەسانێ بکەون داوای ھیچ کرێ و پاداشتێکتان لێ ناکەن کەخۆشتان ڕێنمونی کراون
وَمَا لِيَ لَآ أَعۡبُدُ ٱلَّذِي فَطَرَنِي وَإِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ
Open ayah 36:22وە من بۆچی زاتێك نەپەرستم کەمنی بەدی ھێناوە وە ھەر بۆ لای ئەوە دەگەڕێنەوە
ءَأَتَّخِذُ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةً إِن يُرِدۡنِ ٱلرَّحۡمَٰنُ بِضُرّٖ لَّا تُغۡنِ عَنِّي شَفَٰعَتُهُمۡ شَيۡـٔٗا وَلَا يُنقِذُونِ
Open ayah 36:23ئایا بێجگە لەو (خوا) پەرستراوانێك بۆ خۆم بڕیار بدەم ئەگەر خوای میھرەبان زیانی بۆ من بوێت تکای ئەوان ھیچ سوودێك بەمن ناگەیەنێت و (لەسزای خوا) ڕزگارم ناکەن
إِنِّيٓ إِذٗا لَّفِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٍ
Open ayah 36:24بێگومان من (ئەگەر ھاوبەش دابنێم) ئەو کاتە لەگومڕاییەکی زۆر ئاشکرادام
إِنِّيٓ ءَامَنتُ بِرَبِّكُمۡ فَٱسۡمَعُونِ
Open ayah 36:25بەڕاستی من باوەڕم ھێنا بەپەروەردگارتان و دە ئێوەش گوێتان لێ بێت
قِيلَ ٱدۡخُلِ ٱلۡجَنَّةَۖ قَالَ يَٰلَيۡتَ قَوۡمِي يَعۡلَمُونَ
Open ayah 36:26(ئەم پیاوەیان شەھید کرد) پێی ووترا: بڕۆرە بەھەشتەوە (ئەو پیاوەش) ووتی خۆزگە گەلەکەم بیانزانیایە
بِمَا غَفَرَ لِي رَبِّي وَجَعَلَنِي مِنَ ٱلۡمُكۡرَمِينَ
Open ayah 36:27بە ئەوەی کەپەروەردگارم لێم خۆشبووە وەبردمیە ڕیزی ڕێز گیراوانەوە
۞وَمَآ أَنزَلۡنَا عَلَىٰ قَوۡمِهِۦ مِنۢ بَعۡدِهِۦ مِن جُندٖ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَمَا كُنَّا مُنزِلِينَ
Open ayah 36:28وە لە دوای ئەو نەمان ناردە خوارەوە بۆ سەر گەلەکەی ھیچ لەشکرێك لەئاسمانەوە و ئێمە دابەزێنەر نەبووین
إِن كَانَتۡ إِلَّا صَيۡحَةٗ وَٰحِدَةٗ فَإِذَا هُمۡ خَٰمِدُونَ
Open ayah 36:29(ھۆی تیاچوونیان) تەنیا شریخەیەکی بەھێز بوو جا کتوپڕ ئەوانە ھەموو جوڵەیان نەما و مردن
يَٰحَسۡرَةً عَلَى ٱلۡعِبَادِۚ مَا يَأۡتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ
Open ayah 36:30ئای پەشیمانی وداخی سەخت بۆ ئەو بەندانەی (کەبێ باوەڕن) ھەر پێغەمبەرێکیان بۆ بھاتایە تەنیا گاڵتەیان پێ دەکرد (و ھیچ تر)
أَلَمۡ يَرَوۡاْ كَمۡ أَهۡلَكۡنَا قَبۡلَهُم مِّنَ ٱلۡقُرُونِ أَنَّهُمۡ إِلَيۡهِمۡ لَا يَرۡجِعُونَ
Open ayah 36:31ئایا نەیان زانیوە لە پێش ئەواندا چەند گەلی (تاوانبار) مان لە ناو بردووە کەبێگومان ناگەڕێنەوە بۆ لای ئەمان
وَإِن كُلّٞ لَّمَّا جَمِيعٞ لَّدَيۡنَا مُحۡضَرُونَ
Open ayah 36:32ھەر ھەموو (لە ناوبراوان) کۆ دەکرێنەوە لای ئێمە (و لەقیامەتدا) ئامادە دەکرێن
وَءَايَةٞ لَّهُمُ ٱلۡأَرۡضُ ٱلۡمَيۡتَةُ أَحۡيَيۡنَٰهَا وَأَخۡرَجۡنَا مِنۡهَا حَبّٗا فَمِنۡهُ يَأۡكُلُونَ
Open ayah 36:33وە نیشانە و بەڵگەیەك بۆ ئەوان، ئەم زەویە مردووەیە کە زیندوومان کردەوە و دانەوێڵەمان لێ دەرھێنا (لێ ڕواند) کە لێی دەخۆن
وَجَعَلۡنَا فِيهَا جَنَّٰتٖ مِّن نَّخِيلٖ وَأَعۡنَٰبٖ وَفَجَّرۡنَا فِيهَا مِنَ ٱلۡعُيُونِ
Open ayah 36:34وە لەو (زەویە)دا چەند باخ لەخورما و ترێمان بەدی ھێنا و چەند کانیاومان تیادا ھەڵقوڵاندوە
لِيَأۡكُلُواْ مِن ثَمَرِهِۦ وَمَا عَمِلَتۡهُ أَيۡدِيهِمۡۚ أَفَلَا يَشۡكُرُونَ
Open ayah 36:35بۆ ئەوەی لەبەروبوومەکانی بخۆن کەدەستی ئەوان بەرھەمی نەھێناوە دەی ئایا سوپاسی خوا ناکەن
سُبۡحَٰنَ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلۡأَزۡوَٰجَ كُلَّهَا مِمَّا تُنۢبِتُ ٱلۡأَرۡضُ وَمِنۡ أَنفُسِهِمۡ وَمِمَّا لَا يَعۡلَمُونَ
Open ayah 36:36پاك وبێگەردە زاتێك کە ھەموو جووتەکانی (نێر و مێی) دروستکردووە لەوەی کە زەوی دەیڕوێنێت و لە(ئادەمی) خۆیان و لەو شتانەش کە نایزانن
وَءَايَةٞ لَّهُمُ ٱلَّيۡلُ نَسۡلَخُ مِنۡهُ ٱلنَّهَارَ فَإِذَا هُم مُّظۡلِمُونَ
Open ayah 36:37شەویش بەڵگەو نیشانەیە بۆ ئەوان کە ئێمە ڕۆژی لێ دەردەھێنین ئەمجا لەناکاودا تاریکی ھەموویان دەگرێتەوە
وَٱلشَّمۡسُ تَجۡرِي لِمُسۡتَقَرّٖ لَّهَاۚ ذَٰلِكَ تَقۡدِيرُ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡعَلِيمِ
Open ayah 36:38خۆریش بەرە و بنکەی خۆی (لەگەڕاندایە و) دەڕوا ئەوە بڕیاردراوی (خوای) زاڵ و باڵادەست و زانایە
وَٱلۡقَمَرَ قَدَّرۡنَٰهُ مَنَازِلَ حَتَّىٰ عَادَ كَٱلۡعُرۡجُونِ ٱلۡقَدِيمِ
Open ayah 36:39وەبۆ مانگیش چەند قۆناغێکمان داناوە (دوای تەواو کردنی قۆناغەکانی) ھەتا وەکو پەلی دار خورمای کۆنی (وشك بووی) لێ دێت
لَا ٱلشَّمۡسُ يَنۢبَغِي لَهَآ أَن تُدۡرِكَ ٱلۡقَمَرَ وَلَا ٱلَّيۡلُ سَابِقُ ٱلنَّهَارِۚ وَكُلّٞ فِي فَلَكٖ يَسۡبَحُونَ
Open ayah 36:40خۆر بۆی نیە (ناتوانێت) بگات بەمانگ و شەویش ناتوانێت پێشکەوێت لەرۆژ و ھەر یەکەیان (خۆرو مانگ) لە خولگەیەکدا مەلە دەکەن و دەسوڕێنەوە
وَءَايَةٞ لَّهُمۡ أَنَّا حَمَلۡنَا ذُرِّيَّتَهُمۡ فِي ٱلۡفُلۡكِ ٱلۡمَشۡحُونِ
Open ayah 36:41وەبەڵگەیەکی ئاشکرای تر بۆ ئەوان ئەمەیە کەبێگومان ئێمە نەوەکانی ئەوانمان لەکەشتی پڕکراو (لەخۆیان و کەل و پەلیان) دا ھەڵگرتووە
وَخَلَقۡنَا لَهُم مِّن مِّثۡلِهِۦ مَا يَرۡكَبُونَ
Open ayah 36:42وە بە وێنەی کەشتی شتانێکی تریشمان بۆ دروستکردوون کە سواری بن
وَإِن نَّشَأۡ نُغۡرِقۡهُمۡ فَلَا صَرِيخَ لَهُمۡ وَلَا هُمۡ يُنقَذُونَ
Open ayah 36:43وە ئەگەر بمانەوێت نوقمیان دەکەین جا ھیچ کەس نایەت بە ھاواریانەوە و ڕزگاریش ناکرێن(لە نوقم بوون)
إِلَّا رَحۡمَةٗ مِّنَّا وَمَتَٰعًا إِلَىٰ حِينٖ
Open ayah 36:44مەگەر بەزەیی ئێمە (ڕزگاریان بکات) وتا کاتی دیارکراو بیان ژێنین
وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱتَّقُواْ مَا بَيۡنَ أَيۡدِيكُمۡ وَمَا خَلۡفَكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تُرۡحَمُونَ
Open ayah 36:45وە کاتێك پێیان بوترێت خۆتان بپارێزن (لەو سزای کە) لە بەردەمتاندایە و لەوەش لەپشتانەوەیە (لە ڕۆژی دوایی) تاڕەحمتان پێ بکرێت
وَمَا تَأۡتِيهِم مِّنۡ ءَايَةٖ مِّنۡ ءَايَٰتِ رَبِّهِمۡ إِلَّا كَانُواْ عَنۡهَا مُعۡرِضِينَ
Open ayah 36:46وە ھەر بەڵگە و ئایەتێکیان لە ئایەتەکانی پەروەردگاریان بۆ بێت ئەوان ھەر ڕوو وەردەگێڕن لەو(ئایەتانە)
وَإِذَا قِيلَ لَهُمۡ أَنفِقُواْ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ قَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لِلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَنُطۡعِمُ مَن لَّوۡ يَشَآءُ ٱللَّهُ أَطۡعَمَهُۥٓ إِنۡ أَنتُمۡ إِلَّا فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ
Open ayah 36:47وە ھەر کاتێك پێیان بوترێت لەوەی خوا پێی داون ببەخشن ئەوانەی بێ باوەڕ بوون دەڵێن بەوانەی ئیمانیان ھێنا بوو ئایا خواردن بدەین بە کەسێك ئەگەر خوا بیوویستایە خواردنی پێدەدا ئێوە تەنھا لە گومڕاییەکی ئاشکرادان
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلۡوَعۡدُ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
Open ayah 36:48وەدەڵێن ئەم بەڵێنەکەی دێت ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن
مَا يَنظُرُونَ إِلَّا صَيۡحَةٗ وَٰحِدَةٗ تَأۡخُذُهُمۡ وَهُمۡ يَخِصِّمُونَ
Open ayah 36:49ئەمانە چاوەڕوانی ھیچ ناکەن مەگەر شریخە و دەنگێکی بەھێز (فوو کردن بە کەڕەنادا) بیانگرێت لە کاتێکدا لە نێو خۆیاندا دەمەقاڵێ دەکەن
فَلَا يَسۡتَطِيعُونَ تَوۡصِيَةٗ وَلَآ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِمۡ يَرۡجِعُونَ
Open ayah 36:50ئەوسا ناتوانن ھیچ وەسێتێك بکەن یان بگەڕێنەوە لای کەسوکاریان
وَنُفِخَ فِي ٱلصُّورِ فَإِذَا هُم مِّنَ ٱلۡأَجۡدَاثِ إِلَىٰ رَبِّهِمۡ يَنسِلُونَ
Open ayah 36:51وە (جارێ تر) فوو دەکرێت بە کەڕەنادا ئەمجا ئەوان کتوپڕ لە گۆڕەکان دێنەدەرەوەو بە پەلە دەڕۆن بۆ لای پەروەردگاریان
قَالُواْ يَٰوَيۡلَنَا مَنۢ بَعَثَنَا مِن مَّرۡقَدِنَاۜۗ هَٰذَا مَا وَعَدَ ٱلرَّحۡمَٰنُ وَصَدَقَ ٱلۡمُرۡسَلُونَ
Open ayah 36:52دەڵێن ئەی ھاوار بۆ ئێمە کێ زیندووی کردینەوە لە گۆڕەکانمان ئەمە ئەو بەڵێنەیە خوای میھرەبان پێی داین و پێغەمبەرەکان ڕاستیان کرد
إِن كَانَتۡ إِلَّا صَيۡحَةٗ وَٰحِدَةٗ فَإِذَا هُمۡ جَمِيعٞ لَّدَيۡنَا مُحۡضَرُونَ
Open ayah 36:53تەنھا شریخە ودەنگێکی گەورە دێت ئیتر کتوپڕ ھەموویان (بە کۆمەڵ) لای ئێمە ئامادە کراون
فَٱلۡيَوۡمَ لَا تُظۡلَمُ نَفۡسٞ شَيۡـٔٗا وَلَا تُجۡزَوۡنَ إِلَّا مَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ
Open ayah 36:54ئەمڕۆش ھیچ جۆرە ستەمێك لەکەس ناکرێت وە جگە لەوەی کەدەتان کرد پاداشت وسزا نادرێنەوە
إِنَّ أَصۡحَٰبَ ٱلۡجَنَّةِ ٱلۡيَوۡمَ فِي شُغُلٖ فَٰكِهُونَ
Open ayah 36:55بەڕاستی بەھەشتیەکان ئەمڕۆ لەخۆشی و شادیدا سەرقاڵن
هُمۡ وَأَزۡوَٰجُهُمۡ فِي ظِلَٰلٍ عَلَى ٱلۡأَرَآئِكِ مُتَّكِـُٔونَ
Open ayah 36:56خۆیان و ھاوسەرەکانیان لە سێبەرەکاندا لە سەر تەخت (ی ڕازاوە) پاڵیان داوەتەوە
لَهُمۡ فِيهَا فَٰكِهَةٞ وَلَهُم مَّا يَدَّعُونَ
Open ayah 36:57لەو(بەھەشتە) دا بۆیان ئامادەیە میوەھات وھەرچی داوا بکەن
سَلَٰمٞ قَوۡلٗا مِّن رَّبّٖ رَّحِيمٖ
Open ayah 36:58سەلام (یان لێ دەکرێت) بەووتەیەك لە لایەن پەروەردگاری میھرەبانەوە
وَٱمۡتَٰزُواْ ٱلۡيَوۡمَ أَيُّهَا ٱلۡمُجۡرِمُونَ
Open ayah 36:59ئێوەش ئەی تاوانباران ئەمڕۆ جیا ببنەوە (لە ئیمانداران)
۞أَلَمۡ أَعۡهَدۡ إِلَيۡكُمۡ يَٰبَنِيٓ ءَادَمَ أَن لَّا تَعۡبُدُواْ ٱلشَّيۡطَٰنَۖ إِنَّهُۥ لَكُمۡ عَدُوّٞ مُّبِينٞ
Open ayah 36:60ئەی نەوەکانی ئادەم ئایا وەسێتم بۆ نەکردن کە شەیتان نەپەرستن چونکە بەڕاستی شەیتان دوژمنی ئاشکرای ئێوەیە
وَأَنِ ٱعۡبُدُونِيۚ هَٰذَا صِرَٰطٞ مُّسۡتَقِيمٞ
Open ayah 36:61وە (ئایا وەسێتم بۆ نەکردن) کەمن بپەرستن ئەمە ڕێگای ڕاستە
وَلَقَدۡ أَضَلَّ مِنكُمۡ جِبِلّٗا كَثِيرًاۖ أَفَلَمۡ تَكُونُواْ تَعۡقِلُونَ
Open ayah 36:62سوێند بەخوا بێگومان (شەیتان) خەڵکێکی زۆری لە ئێوە گومڕاکرد دەی ئایا بۆ ژیر نەبوون
هَٰذِهِۦ جَهَنَّمُ ٱلَّتِي كُنتُمۡ تُوعَدُونَ
Open ayah 36:63ئەمە ئەو دۆزەخەیە کەبەڵێنتان پێدرابوو
ٱصۡلَوۡهَا ٱلۡيَوۡمَ بِمَا كُنتُمۡ تَكۡفُرُونَ
Open ayah 36:64ئەمڕۆ بڕۆنە ناویەوە بەھۆی بێ باوەڕ بوونتانەوە
ٱلۡيَوۡمَ نَخۡتِمُ عَلَىٰٓ أَفۡوَٰهِهِمۡ وَتُكَلِّمُنَآ أَيۡدِيهِمۡ وَتَشۡهَدُ أَرۡجُلُهُم بِمَا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ
Open ayah 36:65ئەمڕۆ مۆر دەنێین بەسەر دەمیاندا و دەستیان قسەمان لەگەڵدا دەکەن و قاچیان شایەتی دەدەن بەوەی کە کردویانە
وَلَوۡ نَشَآءُ لَطَمَسۡنَا عَلَىٰٓ أَعۡيُنِهِمۡ فَٱسۡتَبَقُواْ ٱلصِّرَٰطَ فَأَنَّىٰ يُبۡصِرُونَ
Open ayah 36:66وە ئەگەر بمانەوێت ڕووناکی چاویان ناھێڵین (کوێریان دەکەین) ئەوسا دەیانەوێت بەرەو ڕێگای ڕاست پێشبرکێ بکەن جا چۆن دەبینن
وَلَوۡ نَشَآءُ لَمَسَخۡنَٰهُمۡ عَلَىٰ مَكَانَتِهِمۡ فَمَا ٱسۡتَطَٰعُواْ مُضِيّٗا وَلَا يَرۡجِعُونَ
Open ayah 36:67خۆ ئەگەر بمانەوێت لەشوێنی خۆیاندا شێوەی ئادەمیان دەگۆڕین (دەیان کەین بە شتێکی خراپ) بەھۆی ئەو (گوڕینەوە) نەیان دەتوانی نەبڕۆن ونەبگەڕێنەوە
وَمَن نُّعَمِّرۡهُ نُنَكِّسۡهُ فِي ٱلۡخَلۡقِۚ أَفَلَا يَعۡقِلُونَ
Open ayah 36:68وە تەمەنی ھەرکەس درێژ بکەین لاشەی لاواز و ناتەواو دەکەین دەی ئایا ژیر نابن؟
وَمَا عَلَّمۡنَٰهُ ٱلشِّعۡرَ وَمَا يَنۢبَغِي لَهُۥٓۚ إِنۡ هُوَ إِلَّا ذِكۡرٞ وَقُرۡءَانٞ مُّبِينٞ
Open ayah 36:69ئێمە ئەو (موحەممەد ﷺ) مان فێری شیعر نەکردووە، وشیعرووتن شیاوی ئەو نیە و ئەوەی (موحەممەد ﷺ) دەیڵێت پەند و ئامۆژگاری و قورئانی ڕونکەرەوەی (ڕاستیە)
لِّيُنذِرَ مَن كَانَ حَيّٗا وَيَحِقَّ ٱلۡقَوۡلُ عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ
Open ayah 36:70بۆ ئەوەی ئەوانەی (دڵ) زیندوون بیان ترسێنێت وە بەڵێنی (سزا) بسەپێنێت بەسەر بێ باوەڕاندا
أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ أَنَّا خَلَقۡنَا لَهُم مِّمَّا عَمِلَتۡ أَيۡدِينَآ أَنۡعَٰمٗا فَهُمۡ لَهَا مَٰلِكُونَ
Open ayah 36:71ئایا نەیان بینی (نەیان زانیوە) کە بێگومان ئێمە ئاژەڵمان بۆ ئەوان دروستکردووە ئەمجا ئەوان خاوەنیانن
وَذَلَّلۡنَٰهَا لَهُمۡ فَمِنۡهَا رَكُوبُهُمۡ وَمِنۡهَا يَأۡكُلُونَ
Open ayah 36:72وە ڕاممان ھێناون بۆیان ئەمجا سواری ھەندێکیان دەبن و(گۆشتی) ھەندێکیشیان دەخۆن
وَلَهُمۡ فِيهَا مَنَٰفِعُ وَمَشَارِبُۚ أَفَلَا يَشۡكُرُونَ
Open ayah 36:73وە زۆر سوودیان لێ دەبینن وشتی خواردنەوەشیان لێ وەردەگرن دەی ئایا سوپاسی خوا ناکەن
وَٱتَّخَذُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ ءَالِهَةٗ لَّعَلَّهُمۡ يُنصَرُونَ
Open ayah 36:74وە بێجگە لە خوا چەند پەرستراوێکیان بۆ خۆیان داناوە بەو ھیوایەی یارمەتی بدرێن
لَا يَسۡتَطِيعُونَ نَصۡرَهُمۡ وَهُمۡ لَهُمۡ جُندٞ مُّحۡضَرُونَ
Open ayah 36:75(ئەو پەرستراوانە) ناتوانن یارمەتیان بدەن بەڵام ئەمان سەربازی ئامادەن، لە خزمەتیاندان (وملکەچی ئەو بتانەن)
فَلَا يَحۡزُنكَ قَوۡلُهُمۡۘ إِنَّا نَعۡلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعۡلِنُونَ
Open ayah 36:76جا قسەکانیان خەمبارت نەکات چونکە بەڕاستی ئەوەی دەی شارنەوەو ئەوەی ئاشکرای دەکەن دەیزانین
أَوَلَمۡ يَرَ ٱلۡإِنسَٰنُ أَنَّا خَلَقۡنَٰهُ مِن نُّطۡفَةٖ فَإِذَا هُوَ خَصِيمٞ مُّبِينٞ
Open ayah 36:77ئایا ئادەمی نەیزانیوە کە ئەومان لە نوتفە (دڵۆپە ئاوێك) دروستکردووە کەچی یەکسەر دەبێتە دوژمنێکی سەرسەختی دیار (دەمقاڵێ کەرێکی ئاشکرایە)
وَضَرَبَ لَنَا مَثَلٗا وَنَسِيَ خَلۡقَهُۥۖ قَالَ مَن يُحۡيِ ٱلۡعِظَٰمَ وَهِيَ رَمِيمٞ
Open ayah 36:78وە نموونەمان بۆ دێنێتەوە و بەدیھێنانی خۆی لە بیر چۆتەوە (ئەو بێ بڕوایە) دەڵێت کێ ئێسکەکان زیندوو دەکاتەوە لە کاتێکدا کە ڕزیون
قُلۡ يُحۡيِيهَا ٱلَّذِيٓ أَنشَأَهَآ أَوَّلَ مَرَّةٖۖ وَهُوَ بِكُلِّ خَلۡقٍ عَلِيمٌ
Open ayah 36:79(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەو زاتە زیندوویان دەکاتەوە کە لە یەکەمجارەوە بەدیھێناون وئەو بە ھەموو دروست کراوێك زانا و ئاگادارە
ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُم مِّنَ ٱلشَّجَرِ ٱلۡأَخۡضَرِ نَارٗا فَإِذَآ أَنتُم مِّنۡهُ تُوقِدُونَ
Open ayah 36:80زاتێک کە لە درەختی سەوز ئاگری بۆ دروستکردون ئیتر ئێوە ئاگری پێ دەکەنەوە
أَوَلَيۡسَ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ بِقَٰدِرٍ عَلَىٰٓ أَن يَخۡلُقَ مِثۡلَهُمۚ بَلَىٰ وَهُوَ ٱلۡخَلَّٰقُ ٱلۡعَلِيمُ
Open ayah 36:81ئایا زاتێك کە ئاسمانەکان و زەوی بەدیھێناوە ناتوانێ وێنەیان دروست بکات؟ بەڵێ دەتوانێت و ھەر ئەویش دروستکەری زانایە
إِنَّمَآ أَمۡرُهُۥٓ إِذَآ أَرَادَ شَيۡـًٔا أَن يَقُولَ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ
Open ayah 36:82بەڕاستی کاری ئەو (خوا) ئەمەیە ھەر کاتێك بیەوێت شتێك بە دیبھێنێت پێی دەڵێ: ببە، دەست بەجێ (ئەو شتە) دەبێت
فَسُبۡحَٰنَ ٱلَّذِي بِيَدِهِۦ مَلَكُوتُ كُلِّ شَيۡءٖ وَإِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ
Open ayah 36:83جا پاك و بێگەردە ئەو خوایەی کە موڵکایەتی ھەموو شتێك بەدەست ئەوە و بۆ لای ئەویش دەگەرێنرێنەوە