الزمر
Az-Zumar
Translation: Kurdish - Muhammad Saleh Bamoki · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
تَنزِيلُ ٱلۡكِتَٰبِ مِنَ ٱللَّهِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡحَكِيمِ
Open ayah 39:1ئەم قورئانە ھێنراوەتەخوارەوە لە لایەن خوای باڵادەست و کار بەجێوە
إِنَّآ أَنزَلۡنَآ إِلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبَ بِٱلۡحَقِّ فَٱعۡبُدِ ٱللَّهَ مُخۡلِصٗا لَّهُ ٱلدِّينَ
Open ayah 39:2بێگومان ئێمە بەھەق و ڕاستی قورئانمان بۆ تۆ ھێناوەتە خوارەوە کەواتە خوا بپەرستە و بە تەنھا ھەر بۆ ئەو ملکەچ بە
أَلَا لِلَّهِ ٱلدِّينُ ٱلۡخَالِصُۚ وَٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِهِۦٓ أَوۡلِيَآءَ مَا نَعۡبُدُهُمۡ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَآ إِلَى ٱللَّهِ زُلۡفَىٰٓ إِنَّ ٱللَّهَ يَحۡكُمُ بَيۡنَهُمۡ فِي مَا هُمۡ فِيهِ يَخۡتَلِفُونَۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي مَنۡ هُوَ كَٰذِبٞ كَفَّارٞ
Open ayah 39:3بێداربە ئاینی (گەردنکەچی) پاك و خاوێن ھەر بۆ خوایە وە کەسانێك جگە لە (خوا) چەند پەرستراوێکیان بۆ خۆیان داناوە (دەڵێن) تەنھا لەبەر ئەوە دەیان پەرستین نزیکمان بکەنەوە لە خوا بێگومان خوا بڕیار دەدات لە نێوانیاندا لەو شتانەدا کەئەوان تیایدا جیاواز بوون بەڕاستی خوا ڕێنمونی کەسێك ناکات کە درۆزنی زۆر بێ باوەڕە
لَّوۡ أَرَادَ ٱللَّهُ أَن يَتَّخِذَ وَلَدٗا لَّٱصۡطَفَىٰ مِمَّا يَخۡلُقُ مَا يَشَآءُۚ سُبۡحَٰنَهُۥۖ هُوَ ٱللَّهُ ٱلۡوَٰحِدُ ٱلۡقَهَّارُ
Open ayah 39:4ئەگەر خوا بیوویستایە منداڵێك بۆ خۆی بڕیار بدات ئەوە لەناو دروستکراوەکانیدا کامەی بوویستایە ھەڵی دەبژارد، پاك و بێگەردە ھەر ئەوە خوای تەنھا و زاڵ و بە دەسەڵات
خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ بِٱلۡحَقِّۖ يُكَوِّرُ ٱلَّيۡلَ عَلَى ٱلنَّهَارِ وَيُكَوِّرُ ٱلنَّهَارَ عَلَى ٱلَّيۡلِۖ وَسَخَّرَ ٱلشَّمۡسَ وَٱلۡقَمَرَۖ كُلّٞ يَجۡرِي لِأَجَلٖ مُّسَمًّىۗ أَلَا هُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡغَفَّٰرُ
Open ayah 39:5(خوا) ئاسمانەکان و زەوی بەھەق دروستکردووە شەو دەھێنێت بەسەر ڕۆژدا و ڕۆژ دەھێنێت بەسەر شەودا و خۆر و مانگی ڕام ھێناوە ھەریەکەیان (لەخولگەی خۆیدا) تا ئەو ماوەیەی بۆی دیاریکراوە دەگەڕێت ودەسوڕێتەوە بێداربە ھەر ئەو (خوا) زاڵ و لێبوردەیە
خَلَقَكُم مِّن نَّفۡسٖ وَٰحِدَةٖ ثُمَّ جَعَلَ مِنۡهَا زَوۡجَهَا وَأَنزَلَ لَكُم مِّنَ ٱلۡأَنۡعَٰمِ ثَمَٰنِيَةَ أَزۡوَٰجٖۚ يَخۡلُقُكُمۡ فِي بُطُونِ أُمَّهَٰتِكُمۡ خَلۡقٗا مِّنۢ بَعۡدِ خَلۡقٖ فِي ظُلُمَٰتٖ ثَلَٰثٖۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمۡ لَهُ ٱلۡمُلۡكُۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ فَأَنَّىٰ تُصۡرَفُونَ
Open ayah 39:6(خوا) ئێوەی لە تاکە کەسێك (ئادەم) دروستکردووە پاشان لەو (کەسە) ھاوسەرەکەی (حەوای) بەدیھێناوە وە بۆ ئێوە ھەشت جووتی (نێر و مێ) لە ئاژەڵ بە دیھێناوە ئێوە دروست دەکات لەناو سکی دایکتاندا بە بەدی ھێنانی یەك لە دوای یەك لـەناو سێ تاریکی (ناو سك، مناڵدان، پەردەی کۆرپەلە) دا ئا ئەوە پەروەردگاری ئێوەیەکە دەسەڵات و پاشایی ھەر موڵکی ئەوە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست جگە لە زاتی ئەو نیە، کەواتە ئێوە چۆن لە ئاینی ڕاست لادەدرێن
إِن تَكۡفُرُواْ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمۡۖ وَلَا يَرۡضَىٰ لِعِبَادِهِ ٱلۡكُفۡرَۖ وَإِن تَشۡكُرُواْ يَرۡضَهُ لَكُمۡۗ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٞ وِزۡرَ أُخۡرَىٰۚ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُم مَّرۡجِعُكُمۡ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَۚ إِنَّهُۥ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ
Open ayah 39:7ئەگەر ئێوە بێ باوەڕبن ئەوە بێگومان خوا بێ نیازە لەئێوە و ڕازی نیە بە بێ باوەڕی بۆ بەندەکانی وە ئەگەر سوپاسی خوا بکەن (وگەردن کەچ بن) بەوە لێتان ڕازی دەبێت ھیچ گوناھبارێك گوناھی کەسێکی تر ھەڵناگرێت پاشان گەڕانەوەتان ھەر بۆ لای پەروەردگارتانە ئەوسا ھەواڵتان دەداتێ بەوەی کە دەتان کرد بەڕاستی خوا ئاگادارە بە نھێنی دڵان
۞وَإِذَا مَسَّ ٱلۡإِنسَٰنَ ضُرّٞ دَعَا رَبَّهُۥ مُنِيبًا إِلَيۡهِ ثُمَّ إِذَا خَوَّلَهُۥ نِعۡمَةٗ مِّنۡهُ نَسِيَ مَا كَانَ يَدۡعُوٓاْ إِلَيۡهِ مِن قَبۡلُ وَجَعَلَ لِلَّهِ أَندَادٗا لِّيُضِلَّ عَن سَبِيلِهِۦۚ قُلۡ تَمَتَّعۡ بِكُفۡرِكَ قَلِيلًا إِنَّكَ مِنۡ أَصۡحَٰبِ ٱلنَّارِ
Open ayah 39:8وە کاتێك ئادەمی زیانێکی لێ بکەوێت دەگەڕێتەوە بۆ لای پەروەردگاری وھاواری لێ دەکات پاشان ئەگەر لەلایەن خۆیەوە نازو نیعمەتێکی دایە ئەوەی لەبیر دەچێت کە لەپێشترا ھاواری لە پەروەردگاری دەکرد وھاوتایانێك بۆ خوا دادەنێت بۆ ئەوەی (خەڵك) لە ڕێگای ئەو گومڕاکات (ئەی موحەممەد ﷺ بە ھەڕەشەوە) بڵێ: بە بێ باوەڕێکەت کەمێك لەزەت وەرگرە لە ژیان چونکە بەڕاستی تۆ لەھاوەڵانی ئاگری دۆزەخی
أَمَّنۡ هُوَ قَٰنِتٌ ءَانَآءَ ٱلَّيۡلِ سَاجِدٗا وَقَآئِمٗا يَحۡذَرُ ٱلۡأٓخِرَةَ وَيَرۡجُواْ رَحۡمَةَ رَبِّهِۦۗ قُلۡ هَلۡ يَسۡتَوِي ٱلَّذِينَ يَعۡلَمُونَ وَٱلَّذِينَ لَا يَعۡلَمُونَۗ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُوْلُواْ ٱلۡأَلۡبَٰبِ
Open ayah 39:9(ھاوبەشدانەران چاکترن) یان کەسێك ملکەچ وخواپەرست بێت؟ لە کاتەکانی شەودا بە سوژدە بردن و ڕاوەستان (بە شەو نوێژوە خەریك بێت) کە لە (سزای) دواڕۆژ دەترسێت و بە ھیوای بەزەیی پەروەردگاریەتی (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئایا ئەوانەی دەزانن یەکسانن لەگەڵ ئەوانەی کە نازانن بەڕاستی تەنھا خاوەنانی ژیری ئامۆژگاری وەردەگرن
قُلۡ يَٰعِبَادِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّقُواْ رَبَّكُمۡۚ لِلَّذِينَ أَحۡسَنُواْ فِي هَٰذِهِ ٱلدُّنۡيَا حَسَنَةٞۗ وَأَرۡضُ ٱللَّهِ وَٰسِعَةٌۗ إِنَّمَا يُوَفَّى ٱلصَّٰبِرُونَ أَجۡرَهُم بِغَيۡرِ حِسَابٖ
Open ayah 39:10(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەو بەندانەم کە باوەڕیان ھێناوە لە (سزای) پەروەردگارتان خۆ بپارێزن کەسانێك لەم دونیایەدا چاکەیان کردووە، پاداشتی چاکیان بۆ ھەیە وە زەوی خوا فراوانە بەڕاستی تەنھا ئارامگران بەبێ حیساب وژماردن پاداشتیان دەدرێتەوە
قُلۡ إِنِّيٓ أُمِرۡتُ أَنۡ أَعۡبُدَ ٱللَّهَ مُخۡلِصٗا لَّهُ ٱلدِّينَ
Open ayah 39:11(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەڕاستی من فەرمانم پێـدراوە کە خوا بپەرستم بە دڵسۆزی بۆی ملکەچ بم
وَأُمِرۡتُ لِأَنۡ أَكُونَ أَوَّلَ ٱلۡمُسۡلِمِينَ
Open ayah 39:12وە فەرمانم پێـدراوە کە یەکەم کەسی موسڵمانان (ی ئوممەتم) بم
قُلۡ إِنِّيٓ أَخَافُ إِنۡ عَصَيۡتُ رَبِّي عَذَابَ يَوۡمٍ عَظِيمٖ
Open ayah 39:13(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەڕاستی من دەترسم ئەگەر سەرپێچی پەروەردگارم بکەم لە سزای ڕۆژێکی گەورە (سزای قیامەت)
قُلِ ٱللَّهَ أَعۡبُدُ مُخۡلِصٗا لَّهُۥ دِينِي
Open ayah 39:14بڵێ من ھەر خوا دەپەرستم بە پاکی و تەنھا ھەر بۆ ئەو ملکەچم
فَٱعۡبُدُواْ مَا شِئۡتُم مِّن دُونِهِۦۗ قُلۡ إِنَّ ٱلۡخَٰسِرِينَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ وَأَهۡلِيهِمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۗ أَلَا ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡخُسۡرَانُ ٱلۡمُبِينُ
Open ayah 39:15(بە بێ باوەڕان بڵێ) ئێوەش جگە لە خوا چیتان وویست بی پەرستن بڵێ بێگومان زەرەرۆمەندان کەسانێکن کەخۆیان و کەسوکاریان لەدەستداوە لە ڕۆژی قیامەتدا بێدار بن، ھەر ئەوە زەرەرۆمەندی ئاشکراو دیار
لَهُم مِّن فَوۡقِهِمۡ ظُلَلٞ مِّنَ ٱلنَّارِ وَمِن تَحۡتِهِمۡ ظُلَلٞۚ ذَٰلِكَ يُخَوِّفُ ٱللَّهُ بِهِۦ عِبَادَهُۥۚ يَٰعِبَادِ فَٱتَّقُونِ
Open ayah 39:16بۆ ئەوان ھەیە لەلای سەریانەوە چەند تەبەقێك (وەك ھەوری ڕەش) لەئاگر و لەژێریشیانەوە چەند تەبەقێك ھەیە ئەو (سزایە) خوا بەندەکانی خۆی پێ دەترسێنێت ئەی بەندەکانم خۆتان بپارێزن (لە سزای من)
وَٱلَّذِينَ ٱجۡتَنَبُواْ ٱلطَّٰغُوتَ أَن يَعۡبُدُوهَا وَأَنَابُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِ لَهُمُ ٱلۡبُشۡرَىٰۚ فَبَشِّرۡ عِبَادِ
Open ayah 39:17وە کەسانێك کە لەپەرستنی بت (و ھەموو پەرستراوێکی تر) خۆیان پاراستووە وە گەڕاونەتەوە بۆ لای خوا مژدەی گەورە تەنھا بۆ ئەوانەیە، کەواتە مژدە بدە بەبەندەکانم
ٱلَّذِينَ يَسۡتَمِعُونَ ٱلۡقَوۡلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحۡسَنَهُۥٓۚ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ هَدَىٰهُمُ ٱللَّهُۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمۡ أُوْلُواْ ٱلۡأَلۡبَٰبِ
Open ayah 39:18ئەوانەی گوێ دەگرن بۆ قسە وگوفتار ئەمجا شوێن چاکترینی ئەو (قسانە) دەکەون ئەوانە کەسانێکن خودا ڕێنمونی کردوون ھەر ئەوانەن خاوەنانی ژیری و ھۆش
أَفَمَنۡ حَقَّ عَلَيۡهِ كَلِمَةُ ٱلۡعَذَابِ أَفَأَنتَ تُنقِذُ مَن فِي ٱلنَّارِ
Open ayah 39:19جا ئایا کەسێك بەڵێنی سزای بەسەردا چەسپابێت (بۆی بڕیاردرا بێت) دەی ئایا تۆ (دەتوانی) کەسێك ڕزگار بکەیت کە لەناو ئاگری دۆزەخدایە؟
لَٰكِنِ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْ رَبَّهُمۡ لَهُمۡ غُرَفٞ مِّن فَوۡقِهَا غُرَفٞ مَّبۡنِيَّةٞ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۖ وَعۡدَ ٱللَّهِ لَا يُخۡلِفُ ٱللَّهُ ٱلۡمِيعَادَ
Open ayah 39:20بەڵام کەسانێك کە لە پەروەردگاریان ترساون و خۆیان (لە سزای) پاراستووە (لە بەھەشتدا) بۆ ئەوانە کۆشك و تەلاری چەند نھۆم ھەیە ڕووباری ئاو بە ژێریاندا دەڕوات (ئەمە) بەڵێنی خوایە و خواش بەڵێنی خۆی دەباتە سەر
أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَسَلَكَهُۥ يَنَٰبِيعَ فِي ٱلۡأَرۡضِ ثُمَّ يُخۡرِجُ بِهِۦ زَرۡعٗا مُّخۡتَلِفًا أَلۡوَٰنُهُۥ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَىٰهُ مُصۡفَرّٗا ثُمَّ يَجۡعَلُهُۥ حُطَٰمًاۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَذِكۡرَىٰ لِأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِ
Open ayah 39:21ئایا نەتبینی کە خوا لە ئاسمانەوە بارانێك دەبارێنێت (بۆ سەر زەوی) ئەمجا ئەو بارانە دەبات بە ناو زەویدا کانیاوەکانی لێ دەردەھێنێت لە پاشان کشتوکاڵ و گژوگیا و گوڵی پێ دەڕوێنێت کە ڕەنگەکانیان جیاوازە پاشان دەیبینیت کە ووشك دەبێ و زەرد ھەڵدەگەڕێت دواتر دەیکات بە پووشی ورد و خاش بەڕاستی لەمەدا (کە باسکرا) ئامۆژگاری و پەند ھەیە بۆ ئەوانەی خاوەن ژیرین
أَفَمَن شَرَحَ ٱللَّهُ صَدۡرَهُۥ لِلۡإِسۡلَٰمِ فَهُوَ عَلَىٰ نُورٖ مِّن رَّبِّهِۦۚ فَوَيۡلٞ لِّلۡقَٰسِيَةِ قُلُوبُهُم مِّن ذِكۡرِ ٱللَّهِۚ أُوْلَٰٓئِكَ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٍ
Open ayah 39:22دەی ئایا کەسێك خوا سینەی گوشاد کردووە بۆ ئیسلام و ئەو لەسەر رێبازی رووناکی پەروەردگاریەتی (وەك کەسێکە دڵی ڕەق بووبێت لەئاست ئیسلام) جا سزا و لە ناوچوون بۆ ئەوانەی دڵیان ڕەقە لەئاست (قورئان و) یادی خوادا ئائەوانە لە گومڕاییەکی ئاشکرادان
ٱللَّهُ نَزَّلَ أَحۡسَنَ ٱلۡحَدِيثِ كِتَٰبٗا مُّتَشَٰبِهٗا مَّثَانِيَ تَقۡشَعِرُّ مِنۡهُ جُلُودُ ٱلَّذِينَ يَخۡشَوۡنَ رَبَّهُمۡ ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمۡ وَقُلُوبُهُمۡ إِلَىٰ ذِكۡرِ ٱللَّهِۚ ذَٰلِكَ هُدَى ٱللَّهِ يَهۡدِي بِهِۦ مَن يَشَآءُۚ وَمَن يُضۡلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِنۡ هَادٍ
Open ayah 39:23خوا جوانترین فەرمایشتی ناردۆتە خوارەوە قورئانێکە (کەئایەتەکانی) لەیەکچووی دووپات کراوەن، ئەو کەسانەی لەپەروەردگاریان دەترسن پێستیان تەزووی پێدا دێت (بە بیستنی قورئان) پاشان پێستیان و دڵیان نەرم دەبێت بە یادی (قورئانی) خوا ئەو (قورئانە) ڕێنمونی خوایە بەو (قورئانە) ڕێنمونی ھەر کەسێك دەکات کە بیەوێت ھەر کەسیش خوا گومڕای بکات ئەوە ڕێنمونیکەرێك بۆ ئەو نیە
أَفَمَن يَتَّقِي بِوَجۡهِهِۦ سُوٓءَ ٱلۡعَذَابِ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۚ وَقِيلَ لِلظَّٰلِمِينَ ذُوقُواْ مَا كُنتُمۡ تَكۡسِبُونَ
Open ayah 39:24دەی ئایا کەسێك بەدەم وچاوی خۆی بپارێزێت لەسزای سەختی ڕۆژی دوایی(وەك کەسێك وایە کە لە بەھەشت دابێت) بەستەمکاران دەگوترێت بچەژن سزای ئەو (کردەوانەی) لە دونیا دەتان کرد
كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ فَأَتَىٰهُمُ ٱلۡعَذَابُ مِنۡ حَيۡثُ لَا يَشۡعُرُونَ
Open ayah 39:25ئەوانەی پێش ئەمان (پێش قوڕەیشیەکان) بوون باوەڕیان نەھێنا بە پێغەمبەرەکانیان بەو ھۆیەوە سزا (ی خوا) یان بۆ ھات لە لایەکەوە کە ھەستیان پێ نەکرد
فَأَذَاقَهُمُ ٱللَّهُ ٱلۡخِزۡيَ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ وَلَعَذَابُ ٱلۡأٓخِرَةِ أَكۡبَرُۚ لَوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ
Open ayah 39:26ئەمجا خوا پێی چەشتن ڕیسوایی لە ژیانی دونیادا وە بێگومان سزای ڕۆژی دوایی گەورەتر ئەگەر ئەوانە بزانن
وَلَقَدۡ ضَرَبۡنَا لِلنَّاسِ فِي هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ مِن كُلِّ مَثَلٖ لَّعَلَّهُمۡ يَتَذَكَّرُونَ
Open ayah 39:27سوێند بەخوا بەڕاستی لەم قورئانەدا ھێناومانەتەوە بۆ خەڵکی ھەموو جۆرە نموونەیەك تا پەندو ئامۆژگاری وەرگرن
قُرۡءَانًا عَرَبِيًّا غَيۡرَ ذِي عِوَجٖ لَّعَلَّهُمۡ يَتَّقُونَ
Open ayah 39:28(ئەو قورئانە) قورئانێکی عەرەبیە ھیچ خواری و لاریەکی تێدا نیە بۆ ئەوەی (لەسزا) خۆ بپارێزن وببنە لە خواترس
ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلٗا رَّجُلٗا فِيهِ شُرَكَآءُ مُتَشَٰكِسُونَ وَرَجُلٗا سَلَمٗا لِّرَجُلٍ هَلۡ يَسۡتَوِيَانِ مَثَلًاۚ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِۚ بَلۡ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ
Open ayah 39:29خوا نموونەی ھێناوەتەوە بە پیاوێکی (بەندە) ھی چەند کەسێکە ئاژاوەیانە لەسەر ئەو (بەندە) وە پیاوێکیش کە تەنھابەندەی پیاوێکە ئایا ئەم دوو کەسە وەک یەکنھەموو سوپاس تەنھا بۆ خوایە بەڵام زۆربەیان نازانن
إِنَّكَ مَيِّتٞ وَإِنَّهُم مَّيِّتُونَ
Open ayah 39:30(ئەی موحەممەد ﷺ) بەڕاستی تۆ دەمری و ئەوانیش دەمرن
ثُمَّ إِنَّكُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ عِندَ رَبِّكُمۡ تَخۡتَصِمُونَ
Open ayah 39:31لەپاشان بێگومان ئێوە لە ڕۆژی دواییدا لای پەروەردگارتان داوا چی دەبن دژی یەکتری
۞فَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّن كَذَبَ عَلَى ٱللَّهِ وَكَذَّبَ بِٱلصِّدۡقِ إِذۡ جَآءَهُۥٓۚ أَلَيۡسَ فِي جَهَنَّمَ مَثۡوٗى لِّلۡكَٰفِرِينَ
Open ayah 39:32ئەمجا کێ ستەمکارترە لەوکەسەی کەدرۆ بەناوی خواوە دەکات وە باوەڕی بەڕاستی قورئان نیە کەبۆی ھاتووە ئایا لە دۆزەخدا جێگەیەك نیە بۆ بێ بڕوایان
وَٱلَّذِي جَآءَ بِٱلصِّدۡقِ وَصَدَّقَ بِهِۦٓ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُتَّقُونَ
Open ayah 39:33وە ئەو کەسەی قورئانی ھێناوە (واتە پێغەمبەر ﷺ) باوەڕیشی پێیەتی ھەر ئەوانن لەخواترسان و پارێزکاران
لَهُم مَّا يَشَآءُونَ عِندَ رَبِّهِمۡۚ ذَٰلِكَ جَزَآءُ ٱلۡمُحۡسِنِينَ
Open ayah 39:34بۆیان ھەیە (لەبەھەشتدا) ئەوەی بیانەوێت لای پەروەردگاریان ئەوەیە پاداشتی چاکەکاران
لِيُكَفِّرَ ٱللَّهُ عَنۡهُمۡ أَسۡوَأَ ٱلَّذِي عَمِلُواْ وَيَجۡزِيَهُمۡ أَجۡرَهُم بِأَحۡسَنِ ٱلَّذِي كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
Open ayah 39:35تاخوا لێیان بسڕێتەوە خراپترین (کردەوەیەك) کەکردوویانە وە پاداشتیان بداتەوە بە (پاداشتی) چاکترین ئەو کردەوانەی کردوویانە
أَلَيۡسَ ٱللَّهُ بِكَافٍ عَبۡدَهُۥۖ وَيُخَوِّفُونَكَ بِٱلَّذِينَ مِن دُونِهِۦۚ وَمَن يُضۡلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِنۡ هَادٖ
Open ayah 39:36ئایا خوا بۆ بەندەی خۆی (پێغەمبەر ﷺ) بەس نیە (کە پشتیوانی بێت)؟ (ئەی موحەممەد ﷺ) ئەو بێ باوەڕانە دەتترسێنن بەوانەی جگە لەخوان (واتە دەترسێنن بەخواکانیان کە زیانت پێ دەگەیەنن) وە ھەر کەس کەخوا گومڕای بکات ئیتر ھیچ کەس ناتوانێت ببێت بە ڕێنمونیکاری و ھیدایەتی بدات
وَمَن يَهۡدِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن مُّضِلٍّۗ أَلَيۡسَ ٱللَّهُ بِعَزِيزٖ ذِي ٱنتِقَامٖ
Open ayah 39:37وە ھەر کەس کەخوا ڕێنمونی بکات ئەوە ھیچ گومڕاکارێکی بۆ نیە ئایا خوا زاڵ و باڵادەست و تۆڵەسێن نیە؟
وَلَئِن سَأَلۡتَهُم مَّنۡ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُۚ قُلۡ أَفَرَءَيۡتُم مَّا تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ إِنۡ أَرَادَنِيَ ٱللَّهُ بِضُرٍّ هَلۡ هُنَّ كَٰشِفَٰتُ ضُرِّهِۦٓ أَوۡ أَرَادَنِي بِرَحۡمَةٍ هَلۡ هُنَّ مُمۡسِكَٰتُ رَحۡمَتِهِۦۚ قُلۡ حَسۡبِيَ ٱللَّهُۖ عَلَيۡهِ يَتَوَكَّلُ ٱلۡمُتَوَكِّلُونَ
Open ayah 39:38سوێند بەخوا ئەگەر پرسیاریان لێ بکەیت کێ ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە بێگومان دەڵێن: خوا بڵێ: دەی پێم بڵێن ئەوانەی دەیان پەرستن جگە لەخوا ئەگەر خوا وویستی زیانێکم پێ بگەیەنێت ئایا ئەو (پەرستراوانە) دەتوانن ئازارو زیانی ئەوم لێ لادەن؟ یان ئەگەر وویستی نیعمەت وڕەحمەتێکی (خۆیم) پێ بدات ئایا ئەوانە دەتوانن نیعمەت و ڕەحمەتی ئەوم لێ بگرنەوە بڵێ: من ھەر خوام بەسە خۆسپێران تەنھا پشت بەو دەبەستن
قُلۡ يَٰقَوۡمِ ٱعۡمَلُواْ عَلَىٰ مَكَانَتِكُمۡ إِنِّي عَٰمِلٞۖ فَسَوۡفَ تَعۡلَمُونَ
Open ayah 39:39بڵێ ئەی گەلەکەم ئێوە لەسەر ڕێبازو شێوازی خۆتان کاربکەن منیش (لەسەر ڕێبازی خۆم) کاردەکەم ئەمجا بەم زووانە دەزانن
مَن يَأۡتِيهِ عَذَابٞ يُخۡزِيهِ وَيَحِلُّ عَلَيۡهِ عَذَابٞ مُّقِيمٌ
Open ayah 39:40کێ (لەم دونیادا) سـزایەکی بۆ دێت کەڕیسوای دەکات وە سزایەکی بێ بڕانەوەی بەسەردا دێت
إِنَّآ أَنزَلۡنَا عَلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبَ لِلنَّاسِ بِٱلۡحَقِّۖ فَمَنِ ٱهۡتَدَىٰ فَلِنَفۡسِهِۦۖ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيۡهَاۖ وَمَآ أَنتَ عَلَيۡهِم بِوَكِيلٍ
Open ayah 39:41بەڕاستی ئەم قورئانەمان بۆ سەر تۆ ناردۆتە خوارەوە بۆ ھەموو خەڵکی بەھەق و ڕاستی جا ھەرکەسێك ھیدایەت وەرگرێت ئەوە قازانجی ھەر بۆ خۆیەتی ھەر کەسیش لاڕێ وگومڕا بێت ئەوە بەڕاستی زیانی گومڕا بوونەکەی ھەر بۆخۆیەتی وە ئەی پێغەمبەر ﷺ تۆ کارسپێرراو و چاودێر نیت بەسەریانەوە (تابڕوا بھێنن)
ٱللَّهُ يَتَوَفَّى ٱلۡأَنفُسَ حِينَ مَوۡتِهَا وَٱلَّتِي لَمۡ تَمُتۡ فِي مَنَامِهَاۖ فَيُمۡسِكُ ٱلَّتِي قَضَىٰ عَلَيۡهَا ٱلۡمَوۡتَ وَيُرۡسِلُ ٱلۡأُخۡرَىٰٓ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمًّىۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَتَفَكَّرُونَ
Open ayah 39:42خوا گیانەکان دەکێشێت لەکاتی مردنیاندا وە ئەوەی نەمردبێت لەکاتی خەوتنیدا، ئەمجا ئەو (گیانانە) ڕادەگرێت بڕیاری مردنی داوە وە ئەوانی تر بەرەڵا دەکات (کە دەبێ زیندوو بمێنن) تاماوەیەکی دیاریکراو، بەڕاستی لەمەدا چەند بەڵگە ھەیە بۆ ئەو کەسانەی بیردەکەنەوە
أَمِ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ شُفَعَآءَۚ قُلۡ أَوَلَوۡ كَانُواْ لَا يَمۡلِكُونَ شَيۡـٔٗا وَلَا يَعۡقِلُونَ
Open ayah 39:43ئاخۆ جگە لەخوا تکا کارانێکیان بۆ خۆیان داناوە بڵێ گەرچی ئەوانە نەھیچ شتێکیان بەدەستە وە نەتێیش دەگەن
قُل لِّلَّهِ ٱلشَّفَٰعَةُ جَمِيعٗاۖ لَّهُۥ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ ثُمَّ إِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ
Open ayah 39:44بڵێ: تکا ھەمووی ھەر بۆ خوایە موڵکی ئاسمانەکان و زەوی ھەر بۆ ئەوە پاشان ھەر بۆلای ئەو دەگەڕێنرێنەوە
وَإِذَا ذُكِرَ ٱللَّهُ وَحۡدَهُ ٱشۡمَأَزَّتۡ قُلُوبُ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِۖ وَإِذَا ذُكِرَ ٱلَّذِينَ مِن دُونِهِۦٓ إِذَا هُمۡ يَسۡتَبۡشِرُونَ
Open ayah 39:45وەکاتێك یادی خوا بکرێت بەتاك و تەنھا تێکدەچێت وە بێزار دەبێ دڵی کەسانێك کەباوەڕیان نیە بەڕۆژی دوایی کەچی کاتێك ناوی پەرستراوانی بێجگە لەخوا ببرێت یەکسەر شادو ڕووخۆش دەبن
قُلِ ٱللَّهُمَّ فَاطِرَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ عَٰلِمَ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ أَنتَ تَحۡكُمُ بَيۡنَ عِبَادِكَ فِي مَا كَانُواْ فِيهِ يَخۡتَلِفُونَ
Open ayah 39:46بڵێ: ئەی خوایە بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەوی زانای نھێنی و ئاشکراکان ھەر تۆ دادوەری دەکەیت لەنێوان بەندەکانتدا لەوەی ئەوان تیایدا جیاوازبوون
وَلَوۡ أَنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُواْ مَا فِي ٱلۡأَرۡضِ جَمِيعٗا وَمِثۡلَهُۥ مَعَهُۥ لَٱفۡتَدَوۡاْ بِهِۦ مِن سُوٓءِ ٱلۡعَذَابِ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۚ وَبَدَا لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ مَا لَمۡ يَكُونُواْ يَحۡتَسِبُونَ
Open ayah 39:47بەڕاستی ئەگەر ھی ئەو کەسانە بوایە ستەمیان کرد ھەموو ئەوەی لەسەر زەویدایە ئەوەندەی تریشی لەگەڵدا بێت لەبریتی خۆیان دەیاندا بۆ ڕزگاربوونیان لەسزای خراپی ڕۆژی قیامەت وە لەلایەن خواوە بۆیان دەرکەوت شتی وا کەئەوان بیریان لێ نەکردوەتەوەو گومانیان بۆی نەچووە
وَبَدَا لَهُمۡ سَيِّـَٔاتُ مَا كَسَبُواْ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ
Open ayah 39:48وە بۆشیان دەرکەوت چی خراپەیان کردووە وە دەوری گرتن ئەو سزای ئەوان گاڵتەیان پێ دەکرد
فَإِذَا مَسَّ ٱلۡإِنسَٰنَ ضُرّٞ دَعَانَا ثُمَّ إِذَا خَوَّلۡنَٰهُ نِعۡمَةٗ مِّنَّا قَالَ إِنَّمَآ أُوتِيتُهُۥ عَلَىٰ عِلۡمِۭۚ بَلۡ هِيَ فِتۡنَةٞ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ
Open ayah 39:49ئەمجا کاتێك ئادەمی زیانێکی لێکەوت وتووشی ناڕەحەتی بوو ھاوارمان بۆ دەھێنێت لەپاشان ھەر کاتێک نیعمەتێکمان پێـدا دەڵێ: بەڕاستی ئەم نیعمەتەم پێدراوە بەھۆی لێزانی وزانستی خۆمەوە (وانیە) بەڵکو ئەوە تاقیکردنەوەیە بەڵام زۆربەیان نازانن
قَدۡ قَالَهَا ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ فَمَآ أَغۡنَىٰ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ
Open ayah 39:50بێگومان ئەم قسەیە کەسانی پێش ئەمانیش کردیان بەڵام ھیچ سوودی پێ نەگەیاندن ئەوەی ئەوان کردیان
فَأَصَابَهُمۡ سَيِّـَٔاتُ مَا كَسَبُواْۚ وَٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ مِنۡ هَٰٓؤُلَآءِ سَيُصِيبُهُمۡ سَيِّـَٔاتُ مَا كَسَبُواْ وَمَا هُم بِمُعۡجِزِينَ
Open ayah 39:51ئەمجا دوو چاریان بوو (تۆڵەی) ئەو خراپانەی کردبوویان ئەو کەسانەیان ستەمیان کرد (بێباوەڕانی مەککە) لەمەو پاش دووچاری (تۆڵەی) کردەوە خراپەکانیان دەبن وە ئەمانە (لەدەستی خوا) دەرباز نابن
أَوَلَمۡ يَعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقۡدِرُۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ
Open ayah 39:52ئایا نەیانزانیوە کەبێگومان خوا ڕۆزی فراوان دەکات ودەیشیگرێتەوە لەھەر کەسێك کە بیەوێت بێگومان لەوەدا بەڵگە ونیشانەی زۆر ھەن بۆ ئەو کەسانەی باوەڕ دەھێنن
۞قُلۡ يَٰعِبَادِيَ ٱلَّذِينَ أَسۡرَفُواْ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمۡ لَا تَقۡنَطُواْ مِن رَّحۡمَةِ ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَغۡفِرُ ٱلذُّنُوبَ جَمِيعًاۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ
Open ayah 39:53(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەی بەندەکانم ئەی ئەوانەی کەخۆتان زۆر گوناھبار کردووە نائومێد مەبن لەمیھرەبانی و بەزەیی خوا چونکە بێگومان خوا لەھەموو گوناھەکان خۆش دەبێت بەڕاستی ھەر ئەوە لێ بوردە و بەبەزەیی
وَأَنِيبُوٓاْ إِلَىٰ رَبِّكُمۡ وَأَسۡلِمُواْ لَهُۥ مِن قَبۡلِ أَن يَأۡتِيَكُمُ ٱلۡعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ
Open ayah 39:54(بەو مەرجەی کە) بگەڕێنەوە بۆلای پەروەردگارتان وە گەردنکەچی ئەو بن بەر لەوەی سزاتان بۆ بێت پاشان یارمەتی نادرێن (لەلایەن ھیچ کەسێکەوە)
وَٱتَّبِعُوٓاْ أَحۡسَنَ مَآ أُنزِلَ إِلَيۡكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبۡلِ أَن يَأۡتِيَكُمُ ٱلۡعَذَابُ بَغۡتَةٗ وَأَنتُمۡ لَا تَشۡعُرُونَ
Open ayah 39:55وە شوێن چاکترین شتێك بکەون کە نێردراوەتە خوارەوە بۆتان لە پەروەردگارتانەوە بەر لەوەی لەناکاودا سزاتان بۆ بێت کە ئێوە ھەر ھەستی پێ نەکەن
أَن تَقُولَ نَفۡسٞ يَٰحَسۡرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنۢبِ ٱللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ ٱلسَّٰخِرِينَ
Open ayah 39:56نەکا ئەوسا کەسێك بڵێت ئەی مەخابن لەسەر ئەوەی کەمتەرخەمیم کرد لەکارکردن بەوەی خوا فەرمانی پێکردبوو وەبەڕاستی من لەو گاڵتە چیانە بووم (کە گاڵتەیان بە ئاینەکەی دەکرد)
أَوۡ تَقُولَ لَوۡ أَنَّ ٱللَّهَ هَدَىٰنِي لَكُنتُ مِنَ ٱلۡمُتَّقِينَ
Open ayah 39:57یان بڵێت: ئەگەر خوا ڕێنمونی بکردمایە ئەوە بێگومان لەپارێزکاران ولەخواترسان دەبووم
أَوۡ تَقُولَ حِينَ تَرَى ٱلۡعَذَابَ لَوۡ أَنَّ لِي كَرَّةٗ فَأَكُونَ مِنَ ٱلۡمُحۡسِنِينَ
Open ayah 39:58یان کاتێك سزاکەی دەبینێت بڵێت خۆزگە جارێکی تر بگەڕامایەتەوە (بۆ دونیا) ئەوسا لەچاکەکاران دەبووم
بَلَىٰ قَدۡ جَآءَتۡكَ ءَايَٰتِي فَكَذَّبۡتَ بِهَا وَٱسۡتَكۡبَرۡتَ وَكُنتَ مِنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ
Open ayah 39:59(ڕاست ناکەیت) خۆ بێگومان بەڵگەو ئایەتەکانی منت بۆھات بەڵام باوەڕت پێ نەھێناو خۆت بەگەورەزانی وە تۆ لەبێ باوەڕان بوویت
وَيَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ تَرَى ٱلَّذِينَ كَذَبُواْ عَلَى ٱللَّهِ وُجُوهُهُم مُّسۡوَدَّةٌۚ أَلَيۡسَ فِي جَهَنَّمَ مَثۡوٗى لِّلۡمُتَكَبِّرِينَ
Open ayah 39:60لەڕۆژی دواییدا دەبینیت ئەوانەی درۆیان بۆ خوا ھەڵدەبەست ڕوویان ڕەشە ئایا لەدۆزەخدا شوێنێك نیە بۆ خۆ بەگەورە زانان؟
وَيُنَجِّي ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْ بِمَفَازَتِهِمۡ لَا يَمَسُّهُمُ ٱلسُّوٓءُ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ
Open ayah 39:61وە ئەوانەی خۆیان پاراست (لەکوفرو تاوان) خوا ڕزگاریان دەکات چونکە ڕێگەی ڕزگاریان گرتبوەبەر نەتووشی ناخۆشی دەبن وە نەخەم دەخۆن
ٱللَّهُ خَٰلِقُ كُلِّ شَيۡءٖۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ وَكِيلٞ
Open ayah 39:62خوا بەدیھێنەری ھەموو شتێکە وە ھەر ئەویش پارێزەری ھەموو شتێکە
لَّهُۥ مَقَالِيدُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۗ وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡخَٰسِرُونَ
Open ayah 39:63کلیلەکانی ئاسمانەکان و زەوی بەدەست خوایە وە ئەوانەی بەبەڵگەو نیشانەکانی خوا بێ باوەڕن ھەر ئەوانن زەرەرۆمەند
قُلۡ أَفَغَيۡرَ ٱللَّهِ تَأۡمُرُوٓنِّيٓ أَعۡبُدُ أَيُّهَا ٱلۡجَٰهِلُونَ
Open ayah 39:64(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: دەی ئایا ئێوە داوام لێ دەکەن من بێجگە لەخوا شتێکی تر بپەرستم ئەی نەفام و نەزانان
وَلَقَدۡ أُوحِيَ إِلَيۡكَ وَإِلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكَ لَئِنۡ أَشۡرَكۡتَ لَيَحۡبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ
Open ayah 39:65سوێند بەخوا نیگا کراوە بۆ تۆ وەبۆ پێغەمبەرانی پێش تۆش ئەگەر ھاوبەش بۆ خوا دابنێیت بەڕاستی کردەوەت ھەڵدەوەشێتەوە وە بێگومان لەزەرەرمەندان دەبیت
بَلِ ٱللَّهَ فَٱعۡبُدۡ وَكُن مِّنَ ٱلشَّٰكِرِينَ
Open ayah 39:66(وا مەکە) بەڵکو تەنھا خوا بپەرستە و لە سوپاسگوزارانبە
وَمَا قَدَرُواْ ٱللَّهَ حَقَّ قَدۡرِهِۦ وَٱلۡأَرۡضُ جَمِيعٗا قَبۡضَتُهُۥ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ وَٱلسَّمَٰوَٰتُ مَطۡوِيَّٰتُۢ بِيَمِينِهِۦۚ سُبۡحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشۡرِكُونَ
Open ayah 39:67(کافران) خوایان نەناسیوە (بە گەورەیان نەزانی) بەو جۆرەی شیاوێتی لە ڕۆژی دواییدا ھەموو زەوی لە چنگی ئەودایە (بەدەست خوایە) وە ئاسمانەکانیش بەدەستی ڕاستی ئەو پێچراونەتەوە (لەم ئایەتەدا جێگیرکردن سیفەتی دەستی ڕاست بۆ خودا ھاتووە ئێمە باوەڕمان پێیەتی، بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەك وشێوەکەی نازانین، تەنھا خودا دەیزانێت) خوا پاك و بڵند ترە لەوەی کە دەیکەنە ھاوبەشی
وَنُفِخَ فِي ٱلصُّورِ فَصَعِقَ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَن فِي ٱلۡأَرۡضِ إِلَّا مَن شَآءَ ٱللَّهُۖ ثُمَّ نُفِخَ فِيهِ أُخۡرَىٰ فَإِذَا هُمۡ قِيَامٞ يَنظُرُونَ
Open ayah 39:68کاتێك فووکرا بەکەڕەنادا (بەشەیپوردا) یەکسەر ھەموو ئەوانەی لەئاسمانەکان و زەویدان دەمرن مەگەر کەسانێك خوا بیەوێت (نەمرن) پاشان جارێکی تر فوو دەکرێ بەکەڕەنادا جا لە پڕ ھەموو ڕاست دەبنەوە چاوەڕِوان دەکەن
وَأَشۡرَقَتِ ٱلۡأَرۡضُ بِنُورِ رَبِّهَا وَوُضِعَ ٱلۡكِتَٰبُ وَجِاْيٓءَ بِٱلنَّبِيِّـۧنَ وَٱلشُّهَدَآءِ وَقُضِيَ بَيۡنَهُم بِٱلۡحَقِّ وَهُمۡ لَا يُظۡلَمُونَ
Open ayah 39:69وەزەوی لەو ڕۆژەدا بەنوری پەروەردگاری ڕووناك دەبێتەوە وەنامەی کردەوە لەبەردەمیان دادەنرێت و پێغەمبەران و شاھیدی (سەر گەلەکان) دەھێنرێن وە لەنێوانیاندا بەھەق دادوەری دەکرێت وە ئەوان ستەمیان لێ ناکرێت
وَوُفِّيَتۡ كُلُّ نَفۡسٖ مَّا عَمِلَتۡ وَهُوَ أَعۡلَمُ بِمَا يَفۡعَلُونَ
Open ayah 39:70وە (لەو ڕۆژەدا) ھەموو کەسێك چی کردووە بەتێرو تەواوی پاداشت دەدرێتەوە وە خوا خۆشی ئاگادارە (بە بێ شایەت و نامەی کردەوەکان) بەو کردەوانەی کەدەیکەن
وَسِيقَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِلَىٰ جَهَنَّمَ زُمَرًاۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءُوهَا فُتِحَتۡ أَبۡوَٰبُهَا وَقَالَ لَهُمۡ خَزَنَتُهَآ أَلَمۡ يَأۡتِكُمۡ رُسُلٞ مِّنكُمۡ يَتۡلُونَ عَلَيۡكُمۡ ءَايَٰتِ رَبِّكُمۡ وَيُنذِرُونَكُمۡ لِقَآءَ يَوۡمِكُمۡ هَٰذَاۚ قَالُواْ بَلَىٰ وَلَٰكِنۡ حَقَّتۡ كَلِمَةُ ٱلۡعَذَابِ عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ
Open ayah 39:71ئەوسا ئەوانەی بێ باوەڕ بوون ڕاپێچ دەکرێن بۆ دۆزەخ کۆمەڵ کۆمەڵ تاکاتێك دێنە (نزیکی) دۆزەخ دەرگاکانی دەکرێنەوە وە دەرگاوانەکانی دۆزەخ (بەلۆمەکردنێکەوە) بەوان دەڵێن ئایا پێغەمبەرانتان لەخۆتان بۆ نەھات کەئایەتەکانی پەروەردگارتان بەسەردا بخوێننەوە وە بتانترسێنن لەگەشتنتان بەم ڕۆژە؟ دەڵێن: بەڵێ (ھاتن ئاگاداریان کردین) بەڵام بڕیاری سزا دراوە بەسەر (ئێمەی) بێ باوەڕاندا
قِيلَ ٱدۡخُلُوٓاْ أَبۡوَٰبَ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَاۖ فَبِئۡسَ مَثۡوَى ٱلۡمُتَكَبِّرِينَ
Open ayah 39:72پێیان دەوترێت: لەدەرگاکانی دۆزەخەوە بچنە ژورەوە بەھەمیشەیی لەوێدا بمێننەوە ئای چ خراپە جێگەو مەنزڵگای خۆ بەزل زانان
وَسِيقَ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْ رَبَّهُمۡ إِلَى ٱلۡجَنَّةِ زُمَرًاۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءُوهَا وَفُتِحَتۡ أَبۡوَٰبُهَا وَقَالَ لَهُمۡ خَزَنَتُهَا سَلَٰمٌ عَلَيۡكُمۡ طِبۡتُمۡ فَٱدۡخُلُوهَا خَٰلِدِينَ
Open ayah 39:73وە کەسانێك (کە خواناس بوون) و لە پەروەردگاریان دەترسان پۆل پۆل دەبرێن بۆ بەھەشت تاکاتێك دێنە (نزیکی) بەھەشت و دەرگاکانی دەکرێنەوە (بەڕویاندا) وە دەرگاوانەکانی بەوان دەڵێن سەلامتان لێ بێت ئێوە پاك و خاوێن بوون (لە تاوان لە دونیادا) کەواتە بڕۆنە ناو بەھەشت بەھەمیشەیی
وَقَالُواْ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي صَدَقَنَا وَعۡدَهُۥ وَأَوۡرَثَنَا ٱلۡأَرۡضَ نَتَبَوَّأُ مِنَ ٱلۡجَنَّةِ حَيۡثُ نَشَآءُۖ فَنِعۡمَ أَجۡرُ ٱلۡعَٰمِلِينَ
Open ayah 39:74(ئەوانیش) دەڵێن: سوپاس بۆ ئەو خوایەی ھەر بەڵێنێکی بەئێمەدا ڕاست بوو وە زەوی (بەھەشتی) بەمیرات پێ داین لەھەر شوێنێکی بەھەشتدا بمانەوێت نیشتەجێ دەبین ئای چەند چاکە پاداشتی چاکەکاران
وَتَرَى ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ حَآفِّينَ مِنۡ حَوۡلِ ٱلۡعَرۡشِ يُسَبِّحُونَ بِحَمۡدِ رَبِّهِمۡۚ وَقُضِيَ بَيۡنَهُم بِٱلۡحَقِّۚ وَقِيلَ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
Open ayah 39:75وە فریشتەکان دەبینیت چوار دەوری عەرشیان داوە تەسبیحات دەکەن بەستایشی پەروەردگاریان وە لەنێوانیاندا بەھەق دادوەری کرا وە (لەکۆتایدا) دەووترێت ھەموو سوپاس ھەر بۆ خوایە کەپەروەردگاری جیھانیانە