الدخان
Ad-Dukhaan
Translation: Kurdish - Burhan Muhammad-Amin · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
حمٓ
Open ayah 44:1سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (الشوری) بده
وَٱلۡكِتَٰبِ ٱلۡمُبِينِ
Open ayah 44:2سوێند به‌م قورئانه ڕوون و ئاشکرایه.
إِنَّآ أَنزَلۡنَٰهُ فِي لَيۡلَةٖ مُّبَٰرَكَةٍۚ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِينَ
Open ayah 44:3به‌ڕاستی ئێمه له شه‌وێکی به فه‌ڕو پیرۆزدا (که شه‌وی قه‌دره) دامانبه‌زاندووه‌ته خواره‌وه، بێگومان ئێمه هه‌میشه بێدارکه‌ره‌ره‌ی به‌نده‌کانمانین.
فِيهَا يُفۡرَقُ كُلُّ أَمۡرٍ حَكِيمٍ
Open ayah 44:4له‌و شه‌وه‌دا هه‌موو کار‌و کرده‌وه و به‌رنامه‌یه‌کی پڕ له حیکمه‌ت و دانایی له یه‌ك جیا ده‌کرێته‌وه.
أَمۡرٗا مِّنۡ عِندِنَآۚ إِنَّا كُنَّا مُرۡسِلِينَ
Open ayah 44:5ئه‌مه‌ش فه‌رمان و بڕیارێکه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، بێگومان ئێمه‌یش پێغه‌مبه‌ران ده‌نێرین.
رَحۡمَةٗ مِّن رَّبِّكَۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ
Open ayah 44:6ڕه‌وانه کردنی ئه‌م قورئانه، ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگاری تۆیه بۆ ئاده‌میزاد، تا له سه‌رگه‌ردانی ڕزگاری ببێت، به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌ویشه که بیسه‌رو زانایه به هه‌موو شتێك.
رَبِّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَآۖ إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ
Open ayah 44:7ئه‌و زاته که په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له نێوانیاندایه، ئه‌گه‌ر ئێوه دڵنیان و باوه‌ڕتان هه‌یه.
لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ يُحۡيِۦ وَيُمِيتُۖ رَبُّكُمۡ وَرَبُّ ءَابَآئِكُمُ ٱلۡأَوَّلِينَ
Open ayah 44:8هیچ خوایه‌ك نی یه جگه له‌و زاته، ده‌ژێنێ و ده‌مرێنێت، په‌روه‌ردگاری ئێوه‌ش و باو‌و باپیرانی دێرینیشتانه.
بَلۡ هُمۡ فِي شَكّٖ يَلۡعَبُونَ
Open ayah 44:9له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه و نیشانه گه‌وره و گرنگانه‌دا، خوانه‌ناسان له گومان و دوودڵیدا ڕۆچوون و سه‌رگه‌رمی گه‌مه‌و یارین.
فَٱرۡتَقِبۡ يَوۡمَ تَأۡتِي ٱلسَّمَآءُ بِدُخَانٖ مُّبِينٖ
Open ayah 44:10(ئه‌وانه هه‌روا به‌سه‌ریانه‌وه ناچێت) چاوه‌ڕێی ڕۆژێك بکه که دوکه‌ڵێکی ئاشکرا به‌ری ئاسمان ده‌گرێت.
يَغۡشَى ٱلنَّاسَۖ هَٰذَا عَذَابٌ أَلِيمٞ
Open ayah 44:11هه‌موو خه‌ڵکی داده‌گرێته، بۆیه به ترسه‌وه ده‌ڵێن: ئه‌مه سزا‌و ئازارێکی به ئێشه (وا ڕووی تێ کردووین).
رَّبَّنَا ٱكۡشِفۡ عَنَّا ٱلۡعَذَابَ إِنَّا مُؤۡمِنُونَ
Open ayah 44:12به‌ناچاری دان به‌ده‌سه‌ڵاتی خوادا ده‌نێن و ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا تۆ ئه‌م سزا‌و ئازاره‌مان له کۆڵ بکه‌ره‌وه، بێگومان ئێمه باوه‌ڕدارین!!
أَنَّىٰ لَهُمُ ٱلذِّكۡرَىٰ وَقَدۡ جَآءَهُمۡ رَسُولٞ مُّبِينٞ
Open ayah 44:13(تازه به‌سه‌رچوو!! که‌ی بێداربوونه‌وه و ئیمان هێنانی ناچاری سوودی هه‌یه بۆیان)، چۆن و له‌کوێ ئامۆژگاری وه‌رده‌گرن، له‌کاتێکدا پێغه‌مبه‌رێکی ئاشکرایان بۆ ڕه‌وانه کرابوو.
ثُمَّ تَوَلَّوۡاْ عَنۡهُ وَقَالُواْ مُعَلَّمٞ مَّجۡنُونٌ
Open ayah 44:14پاشان پشتیان تێکرد و وتیان: فێرکراوێکی شێته!!
إِنَّا كَاشِفُواْ ٱلۡعَذَابِ قَلِيلًاۚ إِنَّكُمۡ عَآئِدُونَ
Open ayah 44:15ئێمه چاك ده‌تانناسین، هه‌ر که‌مێك سزا‌و ئازارتان لێ دوور بخه‌نه‌وه، بێگومان ده‌چنه‌وه دۆخی جاران.
يَوۡمَ نَبۡطِشُ ٱلۡبَطۡشَةَ ٱلۡكُبۡرَىٰٓ إِنَّا مُنتَقِمُونَ
Open ayah 44:16ڕۆژێك دێت هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی خۆمان بۆ تاوانباران ده‌به‌ین و ئێمه به‌دڵنیایی یه‌وه تۆڵه‌سێنه‌رین له سته‌مکاران.
۞وَلَقَدۡ فَتَنَّا قَبۡلَهُمۡ قَوۡمَ فِرۡعَوۡنَ وَجَآءَهُمۡ رَسُولٞ كَرِيمٌ
Open ayah 44:17سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه پێش ئه‌مان قه‌وم و هۆزی فیرعه‌ونمان تاقیکرده‌وه، پێغه‌مبه‌رێکی به‌ڕێز و میهره‌بانیان بۆ هات.
أَنۡ أَدُّوٓاْ إِلَيَّ عِبَادَ ٱللَّهِۖ إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ
Open ayah 44:18به فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی وت: که به‌نده‌کانی خوا به من بسپێرن، چونکه به‌ڕاستی من پێغه‌مبه‌رێکی ئه‌مین و دڵسۆزم بۆ هه‌مووتان.
وَأَن لَّا تَعۡلُواْ عَلَى ٱللَّهِۖ إِنِّيٓ ءَاتِيكُم بِسُلۡطَٰنٖ مُّبِينٖ
Open ayah 44:19خۆشتان به‌گه‌وره دامه‌نێن له به‌رامبه‌ر خوای به‌رزو به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه، بێگومان من به‌ڵگه و نیشانه‌ی گرنگ و به‌هێز و ئاشکرام هێناوه بۆتان.
وَإِنِّي عُذۡتُ بِرَبِّي وَرَبِّكُمۡ أَن تَرۡجُمُونِ
Open ayah 44:20من په‌نا ده‌گرم به په‌روه‌ردگاری خۆم، که په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه له‌وه‌ی که به‌ردبارانم بکه‌ن.
وَإِن لَّمۡ تُؤۡمِنُواْ لِي فَٱعۡتَزِلُونِ
Open ayah 44:21خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر باوه‌ڕم پێ ناکه‌ن وازم لێ بهێنن و کارتان به‌منه‌وه نه‌بێت.
فَدَعَا رَبَّهُۥٓ أَنَّ هَٰٓؤُلَآءِ قَوۡمٞ مُّجۡرِمُونَ
Open ayah 44:22به‌هۆی ئه‌وه‌ی که وازیان لێ نه‌هێنا، هاناو هاواری بردووه بۆ په‌روه‌ردگاری: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی ئه‌مانه کۆمه‌ڵێکی تاوانبارن.
فَأَسۡرِ بِعِبَادِي لَيۡلًا إِنَّكُم مُّتَّبَعُونَ
Open ayah 44:23ئه‌وسا ئیتر خوا فه‌رمانی بۆ نارد که شه‌و ڕه‌وی بکه به‌به‌نده‌کانم و شار چۆڵ بکه‌ن، بێگومان ئه‌وانه به دواتاندا دێن.
وَٱتۡرُكِ ٱلۡبَحۡرَ رَهۡوًاۖ إِنَّهُمۡ جُندٞ مُّغۡرَقُونَ
Open ayah 44:24جاکه خۆت و ئیمانداران له ده‌ریا په‌ڕینه‌وه ده‌ریا به‌جێ بهێڵه به‌واڵا کراوی چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه سوپایه‌کی خنکێنراون تیایدا...
كَمۡ تَرَكُواْ مِن جَنَّٰتٖ وَعُيُونٖ
Open ayah 44:25ئه‌وانه چه‌نده‌ها باخ و باخات و کانیاوی سازگاری زۆریان به‌جێهێشت...
وَزُرُوعٖ وَمَقَامٖ كَرِيمٖ
Open ayah 44:26چه‌نده‌ها کێڵگه و بێستان و جێگه و ڕێگه‌ی خۆشیان له دوا به‌جێما...
وَنَعۡمَةٖ كَانُواْ فِيهَا فَٰكِهِينَ
Open ayah 44:27جۆره‌ها نازو نیعمه‌تی تریش که ژیانیان به خۆشی تیایدا ده‌برده سه‌ر...
كَذَٰلِكَۖ وَأَوۡرَثۡنَٰهَا قَوۡمًا ءَاخَرِينَ
Open ayah 44:28ئا به‌و شێوه‌یه له‌وانمان سه‌نده‌وه و کردمانه میراتی خه‌ڵکانێکی تر...
فَمَا بَكَتۡ عَلَيۡهِمُ ٱلسَّمَآءُ وَٱلۡأَرۡضُ وَمَا كَانُواْ مُنظَرِينَ
Open ayah 44:29جا نه ئاسمان بۆیان گریا و نه زه‌ویش، ساته وه‌ختێکیش مۆڵه‌تیان نه‌درا...
وَلَقَدۡ نَجَّيۡنَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ مِنَ ٱلۡعَذَابِ ٱلۡمُهِينِ
Open ayah 44:30پاشان ئێمه نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان له سزای چه‌وسێنه‌ره‌وه‌ی فیرعه‌ون ڕزگارکرد...
مِن فِرۡعَوۡنَۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَالِيٗا مِّنَ ٱلۡمُسۡرِفِينَ
Open ayah 44:31به‌ڵێ، له‌ده‌ست فیرعه‌ون که زۆر خۆی به‌گه‌وره ده‌زانی و به‌ته‌واوی له‌سنووری ده‌رچوو بوو...
وَلَقَدِ ٱخۡتَرۡنَٰهُمۡ عَلَىٰ عِلۡمٍ عَلَى ٱلۡعَٰلَمِينَ
Open ayah 44:32ئێمه ئه‌و کاته نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان هه‌ڵبژارد له ڕووی ئاگایی و زانیاریه‌وه و ڕێزی ئه‌وانماندا به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا...
وَءَاتَيۡنَٰهُم مِّنَ ٱلۡأٓيَٰتِ مَا فِيهِ بَلَٰٓؤٞاْ مُّبِينٌ
Open ayah 44:33ئێمه به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئاشکرای زۆرمان پێبه‌خشین و به‌جۆره‌ها شێوه‌ی ئاشکراو ڕوون تاقیمانکردنه‌وه.
إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ لَيَقُولُونَ
Open ayah 44:34به‌ڕاستی ئه‌وانه (بت په‌رستان) ده‌ڵێن....
إِنۡ هِيَ إِلَّا مَوۡتَتُنَا ٱلۡأُولَىٰ وَمَا نَحۡنُ بِمُنشَرِينَ
Open ayah 44:35ژیانمان ته‌نها یه‌ك جاره و زیندوو ناکرێینه‌وه.
فَأۡتُواْ بِـَٔابَآئِنَآ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
Open ayah 44:36ئه‌گه‌ر زیندوووبوونه‌وه حه‌قیقه‌ته، باو و باپیرانمان که مردوون بیانهێننه‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن؟!!
أَهُمۡ خَيۡرٌ أَمۡ قَوۡمُ تُبَّعٖ وَٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ أَهۡلَكۡنَٰهُمۡۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ مُجۡرِمِينَ
Open ayah 44:37ئایا ئه‌مانه چاکترن یان قه‌ومی _تبع_ (که قه‌ومێکی ده‌سه‌ڵاتدار بوون له پێش ئیسلامدا، قوڕه‌یش ده‌نگوباسی ئازایه‌تیانی بیستبوو)، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی پێشیان، ئێمه هه‌موانیانمان له‌ناوبرد، به‌ڕاستی هه‌رهه‌موویان تاوانبار بوون.
وَمَا خَلَقۡنَا ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَا لَٰعِبِينَ
Open ayah 44:38خۆ ئێمه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و ئه‌و شتانه‌ی نێوانیانمان به‌گاڵته و بێ هووده دروست نه‌کردووه.
مَا خَلَقۡنَٰهُمَآ إِلَّا بِٱلۡحَقِّ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ
Open ayah 44:39(به‌ڵکو هه‌مووی) له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی نه‌بێت دروستمان نه‌کردوون، به‌ڵام زۆربه‌یان له‌م ڕاستیه نازانن.
إِنَّ يَوۡمَ ٱلۡفَصۡلِ مِيقَٰتُهُمۡ أَجۡمَعِينَ
Open ayah 44:40بێگومان دوارۆژ که ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌یه، واده‌ی هه‌مووانیانه سه‌رجه‌م.
يَوۡمَ لَا يُغۡنِي مَوۡلًى عَن مَّوۡلٗى شَيۡـٔٗا وَلَا هُمۡ يُنصَرُونَ
Open ayah 44:41ڕۆژێکه هیچ گه‌وره‌یه‌ك فریای بچوکی خۆی ناکه‌وێت و هیچیشیان پشتگیری ناکرێن له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه.
إِلَّا مَن رَّحِمَ ٱللَّهُۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
Open ayah 44:42مه‌گه‌ر که‌سێك به‌زه‌یی خوا گرتبێتیه‌وه به ڕاستی ته‌نها ئه‌و خوایه باڵاده‌ست و میهره‌بانه.
إِنَّ شَجَرَتَ ٱلزَّقُّومِ
Open ayah 44:43به‌ڕاستی دره‌ختی ژه‌قنه‌بووت (دره‌ختێکه له ناخی دۆزه‌خدا، له‌ناو ئاگردا، خوای به‌ده‌سه‌ڵات ڕوواندوویه‌تی و لق و په‌لکه‌کانی به ناویدا بڵاو بۆته‌وه).
طَعَامُ ٱلۡأَثِيمِ
Open ayah 44:44به‌رو بوومه‌که‌ی خۆراکی تاوانبارانه.
كَٱلۡمُهۡلِ يَغۡلِي فِي ٱلۡبُطُونِ
Open ayah 44:45هه‌روه‌ك کانزای تواوه له‌ناو ورگ و ڕیخۆڵه‌کاندا ده‌کوڵێت.
كَغَلۡيِ ٱلۡحَمِيمِ
Open ayah 44:46وه‌ك کوڵانی ئاوی یه‌کجار گه‌رم.
خُذُوهُ فَٱعۡتِلُوهُ إِلَىٰ سَوَآءِ ٱلۡجَحِيمِ
Open ayah 44:47فه‌رمان ده‌درێت: ئه‌و تاوانباره بگرن و به‌رزی بکه‌نه‌وه به‌سه‌ر ناوه‌ڕاستی دۆزه‌خداو به‌ری بده‌نه‌وه.
ثُمَّ صُبُّواْ فَوۡقَ رَأۡسِهِۦ مِنۡ عَذَابِ ٱلۡحَمِيمِ
Open ayah 44:48له‌وه‌ودوا ئاگرو ئاوی زۆر له‌کوڵ بکه‌ن به‌سه‌ریدا.
ذُقۡ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡكَرِيمُ
Open ayah 44:49ئه‌وسا پێی ده‌وترێت: ده‌بچێژه بێگومان تۆ زۆر خۆتت به‌شت ده‌زانی و خۆشت زۆر به‌ماقووڵ ده‌خسته به‌رچاو.
إِنَّ هَٰذَا مَا كُنتُم بِهِۦ تَمۡتَرُونَ
Open ayah 44:50به‌ڕاستی ئا ئه‌مه ئه‌و دۆزه‌خه‌یه کاتی خۆی گومانتان لێی هه‌بوو، مووجاده‌له‌تان له‌سه‌ری ده‌کرد.
إِنَّ ٱلۡمُتَّقِينَ فِي مَقَامٍ أَمِينٖ
Open ayah 44:51(له‌ولاشه‌وه له به‌هه‌شدا له سایه‌ی میهره‌بانی په‌روه‌ردگارا): به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که پارێزگار‌و دیندارن، له جێگه و شوێنێکی زۆر ئارام‌دا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر.
فِي جَنَّٰتٖ وَعُيُونٖ
Open ayah 44:52له باخچه و باخه‌کانی به‌هه‌شتدا، له پاڵ کارێز و کانی و تاڤگه‌کاندا ده‌ژین (هه‌میشه له سه‌یران و خۆشیدان).
يَلۡبَسُونَ مِن سُندُسٖ وَإِسۡتَبۡرَقٖ مُّتَقَٰبِلِينَ
Open ayah 44:53ده‌پۆشن له ئاوریشمی ته‌نك و ئه‌ستوور، له‌و کاته‌دا، خۆشه‌ویستان به‌رامبه‌ر یه‌ك داده‌نیشن و (به‌ڕووی خۆشه‌وه بۆ یه‌کتر ده‌ڕوانن و گفتوگۆی خۆش و به‌تام ده‌که‌ن).
كَذَٰلِكَ وَزَوَّجۡنَٰهُم بِحُورٍ عِينٖ
Open ayah 44:54هه‌روه‌ها حوری چاوگه‌ش و گوڵئه‌نداممان کردووه به هاوسه‌ریان.
يَدۡعُونَ فِيهَا بِكُلِّ فَٰكِهَةٍ ءَامِنِينَ
Open ayah 44:55بانگ ده‌که‌ن تیایدا بۆ هه‌موو جۆره میوه‌یه‌ك، بێ ئه‌وه‌ی بترسن له ته‌واو بوون و، نه‌خۆش که‌وتن و له‌به‌رچاو که‌وتن.
لَا يَذُوقُونَ فِيهَا ٱلۡمَوۡتَ إِلَّا ٱلۡمَوۡتَةَ ٱلۡأُولَىٰۖ وَوَقَىٰهُمۡ عَذَابَ ٱلۡجَحِيمِ
Open ayah 44:56له هه‌مووی خۆشتر ئه‌وه‌یه که هه‌رگیز تاڵی مردن ناچێژن تیایدا جگه له‌و مردنه‌ی یه‌که‌مجار و په‌روه‌ردگاریان له سزای دۆزه‌خیش به دووری گرتوون و پاڕاستوونی.
فَضۡلٗا مِّن رَّبِّكَۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ
Open ayah 44:57جا ئه‌مه ڕێز‌و فه‌زڵێکی تایبه‌تیه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری تووه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار، به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌و بێ سنوور.
فَإِنَّمَا يَسَّرۡنَٰهُ بِلِسَانِكَ لَعَلَّهُمۡ يَتَذَكَّرُونَ
Open ayah 44:58ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، که‌واته بۆیه به‌زمانی تۆ ئه‌م قورئانه‌مان به‌ڕوونی و ئاسانی ڕه‌وانه‌کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری و ئامۆژگاری وه‌ربگرن و دابچڵه‌کێن.
فَٱرۡتَقِبۡ إِنَّهُم مُّرۡتَقِبُونَ
Open ayah 44:59که‌واته تۆ ئیتر چاوه‌ڕێی پێش هاتنی به‌ڵێنه‌کانی ئێمه بکه له دنیا و قیامه‌تدا، چونکه بێگومان ئه‌وانیش چاوه‌ڕێن!!