الذاريات
Adh-Dhaariyat
Translation: Kurdish - Muhammad Saleh Bamoki · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلذَّٰرِيَٰتِ ذَرۡوٗا
Open ayah 51:1سوێند بەو بایانەی کە زۆر شت پرژو بڵاودەکەنەوە بە بڵاوکردنەوە
فَٱلۡحَٰمِلَٰتِ وِقۡرٗا
Open ayah 51:2ئەمجا سوێند بەو ھەورانەی کە ھەڵگری بارانن
فَٱلۡجَٰرِيَٰتِ يُسۡرٗا
Open ayah 51:3ئەمجا سوێند بەو کەشتیانەی کە بەئاسانی دەگەڕێن (لە ناو دەریادا)
فَٱلۡمُقَسِّمَٰتِ أَمۡرًا
Open ayah 51:4ئەمجا سوێند بەو فریشتانەی کار دابەشکەرن
إِنَّمَا تُوعَدُونَ لَصَادِقٞ
Open ayah 51:5بێگومان ھەر بەڵێنێك کە پێتان دەدرێ ڕاستە
وَإِنَّ ٱلدِّينَ لَوَٰقِعٞ
Open ayah 51:6وە بەڕاستی (ڕۆژی) پاداشت وتۆڵە ڕوودەدات
وَٱلسَّمَآءِ ذَاتِ ٱلۡحُبُكِ
Open ayah 51:7وەسوێند بەئاسمانی خاوەن ڕێگای زۆر (خاوەن جوانی وڕێك وپێکی)
إِنَّكُمۡ لَفِي قَوۡلٖ مُّخۡتَلِفٖ
Open ayah 51:8بێگومان ئێوە لەقسە وگوفتاری جیاوازدان
يُؤۡفَكُ عَنۡهُ مَنۡ أُفِكَ
Open ayah 51:9ئەو کەسە لادەدرێت لەئیمان کەلادراوە (چونکە خۆی گومڕایە)
قُتِلَ ٱلۡخَرَّٰصُونَ
Open ayah 51:10دەک بەکوشت چن ئەو درۆزنانە(و نەفرەتیان لێ بێت)
ٱلَّذِينَ هُمۡ فِي غَمۡرَةٖ سَاهُونَ
Open ayah 51:11ئەوانە کەسانێکن لەگێژاوی نەزانیدا بێ ئاگان (لەھەموو شت)
يَسۡـَٔلُونَ أَيَّانَ يَوۡمُ ٱلدِّينِ
Open ayah 51:12(بەگاڵتەوە) دەپرسن کەی ڕۆژی دوایی دێت
يَوۡمَ هُمۡ عَلَى ٱلنَّارِ يُفۡتَنُونَ
Open ayah 51:13ڕۆژێك (سزا دەدرێن) کەئەوان بەئاگری دۆزەخ دەسوتێنرێن
ذُوقُواْ فِتۡنَتَكُمۡ هَٰذَا ٱلَّذِي كُنتُم بِهِۦ تَسۡتَعۡجِلُونَ
Open ayah 51:14(پێیان دەووترێت) سزاکەتان بچەژن، ئەمە ئەو (سزایە) (بەگاڵتەوە) بە پەلە داواتان دەکرد
إِنَّ ٱلۡمُتَّقِينَ فِي جَنَّٰتٖ وَعُيُونٍ
Open ayah 51:15بێگومان پارێزکاران و لەخواترسان وان لە باخات وکەناری سەرچەشمەی ڕەواندا
ءَاخِذِينَ مَآ ءَاتَىٰهُمۡ رَبُّهُمۡۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَبۡلَ ذَٰلِكَ مُحۡسِنِينَ
Open ayah 51:16ئەوەی خوا پێی داوون وەریدەگرن (چونکە) بێگومان ئەوان لەوەو پێش چاکەکار بوون
كَانُواْ قَلِيلٗا مِّنَ ٱلَّيۡلِ مَا يَهۡجَعُونَ
Open ayah 51:17ئەوانە کەمێك لەشەودا دەخەوتن (ئەوی تری شەو نوێژیان دەکرد)
وَبِٱلۡأَسۡحَارِ هُمۡ يَسۡتَغۡفِرُونَ
Open ayah 51:18وە لەبەرەبەیاناندا داوای لێخۆشبوونیان دەکرد
وَفِيٓ أَمۡوَٰلِهِمۡ حَقّٞ لِّلسَّآئِلِ وَٱلۡمَحۡرُومِ
Open ayah 51:19وە لە ماڵ و داراییاندا بۆ (ھەژاری) داواکەر وداوانەکەر مافی خۆیان ھەبوو
وَفِي ٱلۡأَرۡضِ ءَايَٰتٞ لِّلۡمُوقِنِينَ
Open ayah 51:20وەلەزەویدا بەڵگە ونیشانە ھەیە بۆ باوەڕداران
وَفِيٓ أَنفُسِكُمۡۚ أَفَلَا تُبۡصِرُونَ
Open ayah 51:21وە لەخودی خۆشتاندا (بەڵگەی زۆر ھەیە) دەی ئایا بۆ وورد نابنەوە وسەرنج نادەن
وَفِي ٱلسَّمَآءِ رِزۡقُكُمۡ وَمَا تُوعَدُونَ
Open ayah 51:22وە ڕزق وڕۆزی ئێوە و ئەو بەڵێنانەی پێتان دەدرێت لەئاسمانە
فَوَرَبِّ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِ إِنَّهُۥ لَحَقّٞ مِّثۡلَ مَآ أَنَّكُمۡ تَنطِقُونَ
Open ayah 51:23جا سوێند بەپەوەردگاری ئاسمان وزەوی بێگومان ئەوە(ی باسکرا) ھەق وڕاستە بەوێنەی ئەو قسانەی خۆتان دەیکەن
هَلۡ أَتَىٰكَ حَدِيثُ ضَيۡفِ إِبۡرَٰهِيمَ ٱلۡمُكۡرَمِينَ
Open ayah 51:24ئایا پێت گەشتووە بەسەر ھاتی میوانە ڕێزدارەکانی ئیبراھیم
إِذۡ دَخَلُواْ عَلَيۡهِ فَقَالُواْ سَلَٰمٗاۖ قَالَ سَلَٰمٞ قَوۡمٞ مُّنكَرُونَ
Open ayah 51:25کاتێ چوونە لای ئیبراھیم و ووتیان سڵاو (ئەویش) ووتی سڵاو لەخۆتان (ئێوە) کەسانێکی نەناسراوون
فَرَاغَ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِۦ فَجَآءَ بِعِجۡلٖ سَمِينٖ
Open ayah 51:26جا خێرا چوو بۆلای خێزانەکەی ئەمجا گوێرەکەیەکی قەڵەوی (بەبرژاوی بۆ) ھێنان
فَقَرَّبَهُۥٓ إِلَيۡهِمۡ قَالَ أَلَا تَأۡكُلُونَ
Open ayah 51:27وەنزیکی کردەوە لێیان (بەڵام نەیان خوارد) ووتی ئەوە ناخۆن؟
فَأَوۡجَسَ مِنۡهُمۡ خِيفَةٗۖ قَالُواْ لَا تَخَفۡۖ وَبَشَّرُوهُ بِغُلَٰمٍ عَلِيمٖ
Open ayah 51:28ئەوسا لێیان ترسا ووتیان مەترسە (ئێمە نێردراوی خواین) وە مزگێنیان پێ دا بەکوڕێکی دانا (کەئیسحاقە)
فَأَقۡبَلَتِ ٱمۡرَأَتُهُۥ فِي صَرَّةٖ فَصَكَّتۡ وَجۡهَهَا وَقَالَتۡ عَجُوزٌ عَقِيمٞ
Open ayah 51:29جاژنەکەی قریوەیەکی کرد وھات وە دای بەڕوومەتی خۆیدا (وەك باووی ژنان) وە ووتی پیرەژنێکی نەزۆك (چۆن منداڵی دەبێت)
قَالُواْ كَذَٰلِكِ قَالَ رَبُّكِۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡحَكِيمُ ٱلۡعَلِيمُ
Open ayah 51:30(فریشتەکان) ووتیان پەروەردگارت وای فەرمووە بێگومان ھەر خوا کار بەجێ وزانایە
۞قَالَ فَمَا خَطۡبُكُمۡ أَيُّهَا ٱلۡمُرۡسَلُونَ
Open ayah 51:31(ئیبراھیم) ووتی: چیتان پێ سپێردراوە ئەی نێرراوانی خوا
قَالُوٓاْ إِنَّآ أُرۡسِلۡنَآ إِلَىٰ قَوۡمٖ مُّجۡرِمِينَ
Open ayah 51:32ووتیان بێگومان ئێمە نێرراوین بۆ سەر گەلی تاوانباران
لِنُرۡسِلَ عَلَيۡهِمۡ حِجَارَةٗ مِّن طِينٖ
Open ayah 51:33بۆ ئەوەی ببارێنین بە سەریاندا بەرد لە گڵی سورەوە کراوی
مُّسَوَّمَةً عِندَ رَبِّكَ لِلۡمُسۡرِفِينَ
Open ayah 51:34نیشانە کراو لەلایەن پەروەردگارتەوە بۆ لە سنوور دەرچوان
فَأَخۡرَجۡنَا مَن كَانَ فِيهَا مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
Open ayah 51:35ئەمجا ھەرچی بوو لەو (شارەی لوط) دا لە بڕواداران دەرمان کردن
فَمَا وَجَدۡنَا فِيهَا غَيۡرَ بَيۡتٖ مِّنَ ٱلۡمُسۡلِمِينَ
Open ayah 51:36وە نەماندی تێیدا بێجگە لەیەك ماڵی موسڵمان نەبێت (ئەویش ماڵی لوط بوو)
وَتَرَكۡنَا فِيهَآ ءَايَةٗ لِّلَّذِينَ يَخَافُونَ ٱلۡعَذَابَ ٱلۡأَلِيمَ
Open ayah 51:37وەپەند ونیشانەیەکمان تێدا بەجێ ھێشت بۆ ئەوانەی کە لە سزای بە ئازار دەترسن
وَفِي مُوسَىٰٓ إِذۡ أَرۡسَلۡنَٰهُ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ بِسُلۡطَٰنٖ مُّبِينٖ
Open ayah 51:38ھەروەھا لەبەسەر ھاتی موسادا (چەند بەڵگە وپەند ھەیە) کاتێك کەناردمان بۆ لای فیرعەون بە بەڵگەی ڕوون وئاشکراوە
فَتَوَلَّىٰ بِرُكۡنِهِۦ وَقَالَ سَٰحِرٌ أَوۡ مَجۡنُونٞ
Open ayah 51:39فیرعەونیش ڕوی وەرگێڕا وسەرپێچی کرد بەھۆی دەسەڵاتەکەیەوە وە ووتی: (موسا) جادووگـەرە یان شێتە
فَأَخَذۡنَٰهُ وَجُنُودَهُۥ فَنَبَذۡنَٰهُمۡ فِي ٱلۡيَمِّ وَهُوَ مُلِيمٞ
Open ayah 51:40ئێمەش خۆی ولەشکرەکەیمان گرت وفڕێمان دانە ناو دەریاوە کە ئەو شیاوی لۆمە کردن بوو
وَفِي عَادٍ إِذۡ أَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمُ ٱلرِّيحَ ٱلۡعَقِيمَ
Open ayah 51:41وە لەگەلی عاددا بەڵگەو پەند ھەیە، کاتێ کە ناردمانە سەریان بای (گەرمی توندی) بێ خێر
مَا تَذَرُ مِن شَيۡءٍ أَتَتۡ عَلَيۡهِ إِلَّا جَعَلَتۡهُ كَٱلرَّمِيمِ
Open ayah 51:42بەسەر ھەر شتێکدا بڕۆیشتایە وازی لێ نەدەھێنا ھەتا وەك ڕزیوی لێ ئەکرد
وَفِي ثَمُودَ إِذۡ قِيلَ لَهُمۡ تَمَتَّعُواْ حَتَّىٰ حِينٖ
Open ayah 51:43وە لە گەلی سەموددا (پەند وئامۆژگاری ھەیە) کاتێك کە پێیان ووترا ڕابوێرن تا کاتی خۆی دێت
فَعَتَوۡاْ عَنۡ أَمۡرِ رَبِّهِمۡ فَأَخَذَتۡهُمُ ٱلصَّٰعِقَةُ وَهُمۡ يَنظُرُونَ
Open ayah 51:44جا ئەوان سەرکەشیان کرد لەفەرمانی پەروەردگاریان، ئەمجا ھەورە بروسکە لێیدان لەکاتێکدا ئەوان (تیاچوونی خۆیانیان) بەچاو دەبینی
فَمَا ٱسۡتَطَٰعُواْ مِن قِيَامٖ وَمَا كَانُواْ مُنتَصِرِينَ
Open ayah 51:45ئیتر نەیانتوانی ھەستنەوە وە سەرکەوتوویش نەبوون
وَقَوۡمَ نُوحٖ مِّن قَبۡلُۖ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَوۡمٗا فَٰسِقِينَ
Open ayah 51:46وە گەلی نووحیش لەپێش ئەماندا بوو کە بەڕاستی گەلێکی بەدکارو لەسنوور دەرچوو بوون
وَٱلسَّمَآءَ بَنَيۡنَٰهَا بِأَيۡيْدٖ وَإِنَّا لَمُوسِعُونَ
Open ayah 51:47وە ئاسمانمان بەھێز وتوانایەکی گەورە دروست کردووە وە ئێمە بەڕاستی فراوانکەری (ئاسمانین) بە بەردەوامی
وَٱلۡأَرۡضَ فَرَشۡنَٰهَا فَنِعۡمَ ٱلۡمَٰهِدُونَ
Open ayah 51:48وە زەویمان ڕاخستووە ئای چ ڕاخەرێکی چاکین ئێمە
وَمِن كُلِّ شَيۡءٍ خَلَقۡنَا زَوۡجَيۡنِ لَعَلَّكُمۡ تَذَكَّرُونَ
Open ayah 51:49وە لە ھەموو شتێك جووتێك (نێر و مێ) مان دروست کردووە، بۆ ئەوەی بیربکەنەوە وپەندی لێ وەربگرن
فَفِرُّوٓاْ إِلَى ٱللَّهِۖ إِنِّي لَكُم مِّنۡهُ نَذِيرٞ مُّبِينٞ
Open ayah 51:50ئەمجا بەپەلە بەرەو لای خوا بڕۆن بەڕاستی من لەلایەن خواوە ترسێنەرێکی ئاشکراو ڕوونم بۆ ئێوە
وَلَا تَجۡعَلُواْ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَۖ إِنِّي لَكُم مِّنۡهُ نَذِيرٞ مُّبِينٞ
Open ayah 51:51وە لەگەڵ خوادا پەرستراوی تر دامەنێن، بەڕاستی من لەلایەن خواوە ترسێنەرێکی ئاشکراو ڕوونم بۆ ئێوە
كَذَٰلِكَ مَآ أَتَى ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا قَالُواْ سَاحِرٌ أَوۡ مَجۡنُونٌ
Open ayah 51:52ھەر بەم شێوەیە ھیچ پێغەمبەرێك نەھاتووە بۆ لای ئوممەتانی پێش ئەمان مەگەر ووتوویانە(بەو پێغەمبەرە) جادوگەرە یان شێتە
أَتَوَاصَوۡاْ بِهِۦۚ بَلۡ هُمۡ قَوۡمٞ طَاغُونَ
Open ayah 51:53ئایا(ئەمان وئەوان) ڕاسپاردەیان بۆیەکتری کردووە؟ (نەخێر) بەڵکو ئەمان گەلێکی سەرکەش ویاخین
فَتَوَلَّ عَنۡهُمۡ فَمَآ أَنتَ بِمَلُومٖ
Open ayah 51:54تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) ڕوویان لێ وەرگێڕە چونکە تۆ لۆمەکراو نیت
وَذَكِّرۡ فَإِنَّ ٱلذِّكۡرَىٰ تَنفَعُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
Open ayah 51:55وە ئامۆژگاریان بکەو بیریان بخەرەوە چونکە بەڕاستی ئامۆژگاری (ئەگەر سوودی بۆ بێ بڕوایان نەبێت) سوود ئەگەیەنێت بەبڕواداران
وَمَا خَلَقۡتُ ٱلۡجِنَّ وَٱلۡإِنسَ إِلَّا لِيَعۡبُدُونِ
Open ayah 51:56وە من جنۆکە وئادەمیزادم تەنھا بۆ ئەوە دروست کردووە کەبەندایەتی من بکەن
مَآ أُرِيدُ مِنۡهُم مِّن رِّزۡقٖ وَمَآ أُرِيدُ أَن يُطۡعِمُونِ
Open ayah 51:57من ھیچ ڕۆزییەکم ناوێ لێیان، ناشمەوێت خواردنم بدەنێ
إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلرَّزَّاقُ ذُو ٱلۡقُوَّةِ ٱلۡمَتِينُ
Open ayah 51:58بەڕاستی تەنھا خوا خۆی ڕۆزی دەرە کە خاوەن دەسەڵاتی زۆر بەھێزە
فَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُواْ ذَنُوبٗا مِّثۡلَ ذَنُوبِ أَصۡحَٰبِهِمۡ فَلَا يَسۡتَعۡجِلُونِ
Open ayah 51:59ئەمجا بێگومان بۆ ئەوانەی ستەمیان کردووە، سزای زۆرمان بۆ ئامادەکردوون ھەروەک چۆن بۆ ھاوەڵ وھاوبیرەکانیان ئامادەمانکردووە دەی با ئیتر پەلە نەکەن (لە داواکردنی سزا)
فَوَيۡلٞ لِّلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن يَوۡمِهِمُ ٱلَّذِي يُوعَدُونَ
Open ayah 51:60سا ھاوار بۆ ئەوانەی بێ باوەڕ بوون لەو ڕۆژەی کە ھەڕەشەیان پێ لێکراوە