النجم
An-Najm
Translation: Kurdish - Muhammad Saleh Bamoki · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلنَّجۡمِ إِذَا هَوَىٰ
Open ayah 53:1سوێند بە ئەستێرە کاتێك ئاوا دەبێت
مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمۡ وَمَا غَوَىٰ
Open ayah 53:2ھاوڕێکەتان (موحەممەد ﷺ) گومڕا نەبووە وە لە ڕاستی لای نەداوە
وَمَا يَنطِقُ عَنِ ٱلۡهَوَىٰٓ
Open ayah 53:3وە لە ھەوا وھەوسەوە قسە ناکات (کە قورئان دەخوێنێت)
إِنۡ هُوَ إِلَّا وَحۡيٞ يُوحَىٰ
Open ayah 53:4ھەرچی دەیڵێت (قورئانەو) نیگا دەکرێت بۆی
عَلَّمَهُۥ شَدِيدُ ٱلۡقُوَىٰ
Open ayah 53:5(جوبرەیلی) زۆر بەتوانا فێری کردووە
ذُو مِرَّةٖ فَٱسۡتَوَىٰ
Open ayah 53:6خاوەنی بیرو ھۆشی بەھێزە، جا لەسەر شێوەی ڕاستەقینەی خۆی ڕاوەستاوە
وَهُوَ بِٱلۡأُفُقِ ٱلۡأَعۡلَىٰ
Open ayah 53:7کە بە ئاسۆی ھەرە بەرزی ئاسمانەوە بوو
ثُمَّ دَنَا فَتَدَلَّىٰ
Open ayah 53:8پاشان نزیك بوویەوە (لە موحەممەد ﷺ) و ئەمجا ھاتە خوارەوە
فَكَانَ قَابَ قَوۡسَيۡنِ أَوۡ أَدۡنَىٰ
Open ayah 53:9تا بە ئەندازەی دوو کەوان یان کەمتری(ماوە بوو لەگەڵ موحەممەددا ﷺ)
فَأَوۡحَىٰٓ إِلَىٰ عَبۡدِهِۦ مَآ أَوۡحَىٰ
Open ayah 53:10ئەمجا (خوا) نیگای کرد بۆ بەندەی خۆی، ئای چ نیگایەك بوو
مَا كَذَبَ ٱلۡفُؤَادُ مَا رَأَىٰٓ
Open ayah 53:11ئەوەی (موحەممەد ﷺ) بەچاوی سەر بینی دڵی (بڕوای پێ کرد و) بە درۆی نەزانی
أَفَتُمَٰرُونَهُۥ عَلَىٰ مَا يَرَىٰ
Open ayah 53:12جا ئایا (بێ باوەڕان) ئێوە دەمەقاڵێی لەگەڵ دەکەن دەربارەی ئەوەی کە بە چاوی خۆی دەی بینێت
وَلَقَدۡ رَءَاهُ نَزۡلَةً أُخۡرَىٰ
Open ayah 53:13سوێند بەخوا بێگومان جارێکی تر جوبرەئیلی بینیوە
عِندَ سِدۡرَةِ ٱلۡمُنتَهَىٰ
Open ayah 53:14لای درەختی(سیدرەتولمونتـەھا)
عِندَهَا جَنَّةُ ٱلۡمَأۡوَىٰٓ
Open ayah 53:15کە لای ئەوەوەیە بەھەشتی نیشتەجێ بوون
إِذۡ يَغۡشَى ٱلسِّدۡرَةَ مَا يَغۡشَىٰ
Open ayah 53:16ئەو کاتەی (پێغەمَبەرﷺ) ئەو شتە گرنگ وسەر سوڕھێنەرەی بینی کە سیدرەی داپۆشی چۆن داپۆشینێك
مَا زَاغَ ٱلۡبَصَرُ وَمَا طَغَىٰ
Open ayah 53:17چاوی ئەو (موحەممەد ﷺ) بەملاولادا نەیـدەڕوانی (لە مەبەست تێ نەدەپەڕی)
لَقَدۡ رَأَىٰ مِنۡ ءَايَٰتِ رَبِّهِ ٱلۡكُبۡرَىٰٓ
Open ayah 53:18سوێند بەخوا بێگومان بینی گەورەترین بەڵگە ونیشانەی پەروەردگاری
أَفَرَءَيۡتُمُ ٱللَّٰتَ وَٱلۡعُزَّىٰ
Open ayah 53:19دەی پێم بڵێن ئایا لات و عوززا (کە دووبتن)
وَمَنَوٰةَ ٱلثَّالِثَةَ ٱلۡأُخۡرَىٰٓ
Open ayah 53:20وە بتی سێهەم کە مەناتە (ئایا ھیچیان پێ دەکرێت)
أَلَكُمُ ٱلذَّكَرُ وَلَهُ ٱلۡأُنثَىٰ
Open ayah 53:21ئایا ڕاستە ئێوە کوڕان بۆ خۆتان وکچان بۆ خودا بەڕەوا وچاك دەزانن؟
تِلۡكَ إِذٗا قِسۡمَةٞ ضِيزَىٰٓ
Open ayah 53:22ئەگەر وابێت دابەشکردنێکی نادروست دەبێ
إِنۡ هِيَ إِلَّآ أَسۡمَآءٞ سَمَّيۡتُمُوهَآ أَنتُمۡ وَءَابَآؤُكُم مَّآ أَنزَلَ ٱللَّهُ بِهَا مِن سُلۡطَٰنٍۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَمَا تَهۡوَى ٱلۡأَنفُسُۖ وَلَقَدۡ جَآءَهُم مِّن رَّبِّهِمُ ٱلۡهُدَىٰٓ
Open ayah 53:23ئەم بتانە ھەر ناوانێکی ڕوتن کە ئێوە و باو وباپیرانتان لێتان ناون (بەبێ ناوەڕۆك) خوا ھیچ بەڵگەیەکی لەسەر پەرستراوی ئەوان نەناردووەتە خوارەوە، تەنھا شوێنی گومان وئەو شتە دەکەون کە نەفسی خۆیان حەزی لێیەتی، لە کاتێکدا کە بەڕاستی لەلایەن پەروەردگاریانەوە ھیدایەتیان بۆ ھاتووە
أَمۡ لِلۡإِنسَٰنِ مَا تَمَنَّىٰ
Open ayah 53:24ئایا مرۆڤ ئارەزووی ھەرچی کرد بۆی دێتە دی (نەخێر)
فَلِلَّهِ ٱلۡأٓخِرَةُ وَٱلۡأُولَىٰ
Open ayah 53:25چونکە ھەر خوایە خاوەنی دونیا ودواڕۆژە
۞وَكَم مِّن مَّلَكٖ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ لَا تُغۡنِي شَفَٰعَتُهُمۡ شَيۡـًٔا إِلَّا مِنۢ بَعۡدِ أَن يَأۡذَنَ ٱللَّهُ لِمَن يَشَآءُ وَيَرۡضَىٰٓ
Open ayah 53:26وە چەندەھا فریشتە کە لە ئاسمانەکاندا ھەن تکا وشەفاعەتیان ھیچ سوودی نیە، مەگەر دوای ئەوەی کە خوا مۆڵەت بدات بۆ ھەرکەسێك کە خۆی بیەوێت وڕازی بێت پێی
إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ لَيُسَمُّونَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ تَسۡمِيَةَ ٱلۡأُنثَىٰ
Open ayah 53:27بەڕاستی ئەوانەی کە باوەڕ بـە ڕۆژی دوایی ناھێنن، فریشتەکان بە کچی (خوا) ناو دەبەن
وَمَا لَهُم بِهِۦ مِنۡ عِلۡمٍۖ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّۖ وَإِنَّ ٱلظَّنَّ لَا يُغۡنِي مِنَ ٱلۡحَقِّ شَيۡـٔٗا
Open ayah 53:28لە کاتێکدا ھیچ زانیاریەکیان دەربارەی نیە، تەنھا دوای گومان دەکەون وە بەڕاستی گومان ھیچ سوودێکی نیە لەزانینی ھەق وڕاستیدا
فَأَعۡرِضۡ عَن مَّن تَوَلَّىٰ عَن ذِكۡرِنَا وَلَمۡ يُرِدۡ إِلَّا ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا
Open ayah 53:29دەی کەواتە تۆش وازبھێنە لەو کەسە پشت دەکاتە قورئان ویادی ئێمە، وە بێجگە ژیانی دونیا ھیچی تری ناوێت
ذَٰلِكَ مَبۡلَغُهُم مِّنَ ٱلۡعِلۡمِۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ وَهُوَ أَعۡلَمُ بِمَنِ ٱهۡتَدَىٰ
Open ayah 53:30ئەمە ئەوپەڕی زانیاری وتێگەیشتنیانە لەزانیاریدا، بەڕاستی پەروەردگارت چاك دەزانێت بەوەی لە ڕێبازەکەی گومڕا بووە وە چاك دەزانێت بەوەی کە ڕێنووین بووە
وَلِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ لِيَجۡزِيَ ٱلَّذِينَ أَسَٰٓـُٔواْ بِمَا عَمِلُواْ وَيَجۡزِيَ ٱلَّذِينَ أَحۡسَنُواْ بِٱلۡحُسۡنَى
Open ayah 53:31وە خوا خاوەنێتی ھەرچی لەئاسمانـەکان وزەویدایە، تا سزای ئەوانە بدات کە خراپەیان کردووە بە پێی کردەوەکانیان وە پاداشتی ئەوانە بداتەوە کەچاکەیان کردووە بەچاکەتر (لەوەی کردویانە)
ٱلَّذِينَ يَجۡتَنِبُونَ كَبَٰٓئِرَ ٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡفَوَٰحِشَ إِلَّا ٱللَّمَمَۚ إِنَّ رَبَّكَ وَٰسِعُ ٱلۡمَغۡفِرَةِۚ هُوَ أَعۡلَمُ بِكُمۡ إِذۡ أَنشَأَكُم مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ وَإِذۡ أَنتُمۡ أَجِنَّةٞ فِي بُطُونِ أُمَّهَٰتِكُمۡۖ فَلَا تُزَكُّوٓاْ أَنفُسَكُمۡۖ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَنِ ٱتَّقَىٰٓ
Open ayah 53:32ئەوانەی کە لەگوناھی گەورە وکردەوەی دزێو خۆیان دەپارێزن جگە تاوانی بچوك نەبێت، بەڕاستی پەروەردگارت لێبوردنی فراوانە، ئەو لەھەموو کەس بەحاڵی ئێوە زاناترە لەکاتێکدا کە لەزەوی دروستی کردون وە کاتێك کە ئێوە کۆرپەلەن ولەسکی دایکتاندان، کەواتە خۆتان بەچاك وپاك دامەنێن، خوا زاناترە بەو کەسەی زیاتر لە خواترسە
أَفَرَءَيۡتَ ٱلَّذِي تَوَلَّىٰ
Open ayah 53:33جا ئایا بینیت ئەو کەسەی کە پشتی ھەڵکرد (لەباوەڕ)
وَأَعۡطَىٰ قَلِيلٗا وَأَكۡدَىٰٓ
Open ayah 53:34(لەوەی بڕیاری دابوو) کەمێکی بەخشی وئەوەی تری گرتەوە
أَعِندَهُۥ عِلۡمُ ٱلۡغَيۡبِ فَهُوَ يَرَىٰٓ
Open ayah 53:35ئایا (ئەو کەسە) زانیاری پەنھانی لایەو بەچاو دەیبینێت
أَمۡ لَمۡ يُنَبَّأۡ بِمَا فِي صُحُفِ مُوسَىٰ
Open ayah 53:36یان ئایا ئاگادار نەکرابوو بەوەی کە لەپەڕاوەکانی موسادا بوو
وَإِبۡرَٰهِيمَ ٱلَّذِي وَفَّىٰٓ
Open ayah 53:37(وە بەوەی کە لەپەڕاوی ئیبراھیمدا بوو) ئەو ئیبراھیمەی کە پەیمانی خۆی بەچاکی بەجێ ھێنا
أَلَّا تَزِرُ وَازِرَةٞ وِزۡرَ أُخۡرَىٰ
Open ayah 53:38(لەو پەڕاوانەدا ھاتووە) کە ھیچ تاوانبارێك گوناھی تاوانبارێکی تر ھەڵناگرێت
وَأَن لَّيۡسَ لِلۡإِنسَٰنِ إِلَّا مَا سَعَىٰ
Open ayah 53:39وەبێگومان ئادەمی جگە لەکۆششی خۆی خاوەنی ھیچی تر نیە (لە دواڕۆژدا)
وَأَنَّ سَعۡيَهُۥ سَوۡفَ يُرَىٰ
Open ayah 53:40و بێگومان ھەوڵ کۆششەکەی لە داھاتوو (لەقیامەت)دا دەبینرێتەوە
ثُمَّ يُجۡزَىٰهُ ٱلۡجَزَآءَ ٱلۡأَوۡفَىٰ
Open ayah 53:41پاشان پاداشت دەدرێتەوە بەتێر وتەواوی
وَأَنَّ إِلَىٰ رَبِّكَ ٱلۡمُنتَهَىٰ
Open ayah 53:42وە بەڕاستی ھەموو کارێک سەرەنجامەکەی ھەر بۆ لای پەروەردگارت دەگەڕێتەوە
وَأَنَّهُۥ هُوَ أَضۡحَكَ وَأَبۡكَىٰ
Open ayah 53:43وە بێگومان ھەر ئەویش بەندەکان دەخاتە گریان وپێکەنین
وَأَنَّهُۥ هُوَ أَمَاتَ وَأَحۡيَا
Open ayah 53:44وە بێگومان ھەر ئەوە دەیانمرێنێت وزیندووشیان دەکاتەوە
وَأَنَّهُۥ خَلَقَ ٱلزَّوۡجَيۡنِ ٱلذَّكَرَ وَٱلۡأُنثَىٰ
Open ayah 53:45وەبەڕاستی ھەر ئەوە کە جوتێ نێر ومێی دروستكردووە
مِن نُّطۡفَةٍ إِذَا تُمۡنَىٰ
Open ayah 53:46لە نوتفەیەك (دڵۆپە ئاوێك)کاتێك دەڕژێنرێتە منداڵـدانەوە
وَأَنَّ عَلَيۡهِ ٱلنَّشۡأَةَ ٱلۡأُخۡرَىٰ
Open ayah 53:47وە بەڕاستی ھەر لەسەر خوایە دروست کردنەوەی لەڕۆژی دواییدا
وَأَنَّهُۥ هُوَ أَغۡنَىٰ وَأَقۡنَىٰ
Open ayah 53:48وە بێگومان ھەر ئەویشە کەخەڵکی دەوڵەمەند وھەژار دەکات
وَأَنَّهُۥ هُوَ رَبُّ ٱلشِّعۡرَىٰ
Open ayah 53:49وە بەڕاستی ھەر ئەوە پەروەردگاری ئەستێرەی شیعرا ( شیعرا : ئەستێرەیەك بوو خەڵکانێك لەسەردەمی نەفامیدا دەیانپەرست)
وَأَنَّهُۥٓ أَهۡلَكَ عَادًا ٱلۡأُولَىٰ
Open ayah 53:50وەبێگومان ھەر ئەو خوایە گەلی عادی یەکەمی لەناو برد
وَثَمُودَاْ فَمَآ أَبۡقَىٰ
Open ayah 53:51گەلی سەموودیشی لەناوبرد وکەسی نەھێشتن
وَقَوۡمَ نُوحٖ مِّن قَبۡلُۖ إِنَّهُمۡ كَانُواْ هُمۡ أَظۡلَمَ وَأَطۡغَىٰ
Open ayah 53:52وەگەلی نووحیشی (لەناو برد) لەپێش (عاد وسەمود)دا کەبەڕاستی ئەوان ستەم کارتر وسەر کەش تربوون
وَٱلۡمُؤۡتَفِكَةَ أَهۡوَىٰ
Open ayah 53:53وەگوندە سەروژێرکراوەکانی (بەزەویدا) بردە خوارەوە (کەگوندەکانی گەلی لوط بوون)
فَغَشَّىٰهَا مَا غَشَّىٰ
Open ayah 53:54ئەمجا ئەو گوندانەی داپۆشی (بەجۆرەھا سزای سەخت) چۆن داپۆشینێك
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكَ تَتَمَارَىٰ
Open ayah 53:55لەکام ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارت دوو دڵیت
هَٰذَا نَذِيرٞ مِّنَ ٱلنُّذُرِ ٱلۡأُولَىٰٓ
Open ayah 53:56ئەم (پێغەمبەرە) ترسێنەرێکە لە (پێغەمبەرە) ترسێنەرەکانی پێشوو
أَزِفَتِ ٱلۡأٓزِفَةُ
Open ayah 53:57ڕۆژی دوایی زۆر نزیك بووەتەوە
لَيۡسَ لَهَا مِن دُونِ ٱللَّهِ كَاشِفَةٌ
Open ayah 53:58جگە لەخوای گەورە کەس نیە ئاشکرای بکات (وبزانێت کەی دێت)
أَفَمِنۡ هَٰذَا ٱلۡحَدِيثِ تَعۡجَبُونَ
Open ayah 53:59جـا ئایا لەم قورئانە سەرتان سوڕ دەمێنێت؟!
وَتَضۡحَكُونَ وَلَا تَبۡكُونَ
Open ayah 53:60وە پێدەکەنن وناگرین!
وَأَنتُمۡ سَٰمِدُونَ
Open ayah 53:61وە ئێوە سەر گەرم و بێ ئاگان
فَٱسۡجُدُواْۤ لِلَّهِۤ وَٱعۡبُدُواْ۩
Open ayah 53:62دەی سوژدە بەرن بۆ خوا وپەرستشی بکەن