القلم
Al-Qalam
Translation: Kurdish - Muhammad Saleh Bamoki · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
نٓۚ وَٱلۡقَلَمِ وَمَا يَسۡطُرُونَ
Open ayah 68:1بە (نوون) دەخوێنرێتەوە، خوا بەماناکەی زاناترە بۆ زیاتر زانیاری سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە، سوێند بە پێنووس وبەو دێڕانەی دەینوسن
مَآ أَنتَ بِنِعۡمَةِ رَبِّكَ بِمَجۡنُونٖ
Open ayah 68:2تۆ لە سایەیی بەخششی خواوە شێت نیت
وَإِنَّ لَكَ لَأَجۡرًا غَيۡرَ مَمۡنُونٖ
Open ayah 68:3وە بێگومان پاداشتی نەبڕانەوە ھەیە بۆ تۆ
وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِيمٖ
Open ayah 68:4وە بەڕاستی تۆ لەسەر ڕەوشت وخویەکی ئێجگار بەرز وگەورەیت
فَسَتُبۡصِرُ وَيُبۡصِرُونَ
Open ayah 68:5جا بەم زووانە تۆش وئەوانیش دەبینن
بِأَييِّكُمُ ٱلۡمَفۡتُونُ
Open ayah 68:6کە کامتان شێتن
إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ وَهُوَ أَعۡلَمُ بِٱلۡمُهۡتَدِينَ
Open ayah 68:7بێگومان پەروەردگاری تۆ لە ھەموو کەس زاناترە بەو کەسەی کە ڕێی ڕاستی خوای وون کردبێت وە ئەو زاناترە بەو کەسانەی کە ڕێی ڕاستیان گرتبێت
فَلَا تُطِعِ ٱلۡمُكَذِّبِينَ
Open ayah 68:8گوێڕایەڵی ئەوانە مەبە کە قسەکانت بە درۆ دەزانن
وَدُّواْ لَوۡ تُدۡهِنُ فَيُدۡهِنُونَ
Open ayah 68:9حەزیـان دەکرد کە تۆ نەرمی نیشان بدەیت، ئەوسا ئەوانیش نەرمیی (بەرانبەرت) دەنوێنن
وَلَا تُطِعۡ كُلَّ حَلَّافٖ مَّهِينٍ
Open ayah 68:10گوێڕایەڵی مەکە بۆ ھیچ سوێند خۆرێکی پەست وڕیسوا (ی درۆزن)
هَمَّازٖ مَّشَّآءِۭ بِنَمِيمٖ
Open ayah 68:11پیتك گری ھاتووچۆکەر بۆ قسە ھێنان وبردن
مَّنَّاعٖ لِّلۡخَيۡرِ مُعۡتَدٍ أَثِيمٍ
Open ayah 68:12زۆر ڕێگری کەر لە چاکە، ستەمکاری گوناھکار
عُتُلِّۭ بَعۡدَ ذَٰلِكَ زَنِيمٍ
Open ayah 68:13دڵ ڕەقی کەللە شەق دوای ئەوەش زۆڵ
أَن كَانَ ذَا مَالٖ وَبَنِينَ
Open ayah 68:14لەبەر ئەوەی کە خاوەنی دارایی وکوڕی زۆرە (ھەموو ئەم سیفەتانە وەك زانایان دەڵێن مەبەست پێی وەلیدی کوڕی موغەیرەیە)
إِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِ ءَايَٰتُنَا قَالَ أَسَٰطِيرُ ٱلۡأَوَّلِينَ
Open ayah 68:15کە ئایەتەکانی ئێمەی بە سەردا بخوێنرێتەوە دەڵێ: (ئەمانە) ئەفسانەی پێشینانن
سَنَسِمُهُۥ عَلَى ٱلۡخُرۡطُومِ
Open ayah 68:16بەم زووانە سەری لووتی داخ دەکەین
إِنَّا بَلَوۡنَٰهُمۡ كَمَا بَلَوۡنَآ أَصۡحَٰبَ ٱلۡجَنَّةِ إِذۡ أَقۡسَمُواْ لَيَصۡرِمُنَّهَا مُصۡبِحِينَ
Open ayah 68:17ئێمە تاقیمان کردنەوە ھەروەك لەمەوپێش خاوەنانی ئەو باخەمان تاقی کردەوە کە (لە شەودا) سوێندیان خوارد کە لەدەمی بەرەبەیاندا (بەروبوومەکەی) بڕنن (تا ھەژاران نەزانن)
وَلَا يَسۡتَثۡنُونَ
Open ayah 68:18ھیچی (بۆ ھەژاران) لێ دەرنەکەن
فَطَافَ عَلَيۡهَا طَآئِفٞ مِّن رَّبِّكَ وَهُمۡ نَآئِمُونَ
Open ayah 68:19ئەمجا بەڵایەك لە لایەن پەروەردگارتەوە سوڕایەوە بە سەر باخەکەدا لە کاتێکدا کە ئەوان خەوتبوون
فَأَصۡبَحَتۡ كَٱلصَّرِيمِ
Open ayah 68:20ئەوسا وەك باخێکی ڕنراوی لێهات
فَتَنَادَوۡاْ مُصۡبِحِينَ
Open ayah 68:21لە شەبەقدا (براکان) بانگی یەکترییان کرد
أَنِ ٱغۡدُواْ عَلَىٰ حَرۡثِكُمۡ إِن كُنتُمۡ صَٰرِمِينَ
Open ayah 68:22(ووتیان) : کە ھەستن بچن بۆ سەر باخەکەتان ئەگەر ئەتانەوێ بیڕنن
فَٱنطَلَقُواْ وَهُمۡ يَتَخَٰفَتُونَ
Open ayah 68:23ئەمجا کەوتنە ڕێ وە ئەوان بەچرپە بە یەکتریان ئەووت
أَن لَّا يَدۡخُلَنَّهَا ٱلۡيَوۡمَ عَلَيۡكُم مِّسۡكِينٞ
Open ayah 68:24ئەمڕۆ ھیچ ھەژارێك نەیەت بەسەرتاندا لە ناو باخەکەدا
وَغَدَوۡاْ عَلَىٰ حَرۡدٖ قَٰدِرِينَ
Open ayah 68:25دەمەو بەیان ڕۆشتن لایان وابوو کە دەتوانن بێ بەشیان بکەن
فَلَمَّا رَأَوۡهَا قَالُوٓاْ إِنَّا لَضَآلُّونَ
Open ayah 68:26کە باخەکەیان بینی (بە سوتاوی) ووتیان: ئێمە ڕێگامان وون کردووە (ئەمە باخەکەی ئێمە نیە)
بَلۡ نَحۡنُ مَحۡرُومُونَ
Open ayah 68:27نا، بەڵکو بەش بڕاو کراوین
قَالَ أَوۡسَطُهُمۡ أَلَمۡ أَقُل لَّكُمۡ لَوۡلَا تُسَبِّحُونَ
Open ayah 68:28برا ناوەنجی یەکەیان (لە ژیریدا) ووتی: مەگەر پێم نەووتن؟ بۆ چی یاد وسوپاسی خوا ناکەن
قَالُواْ سُبۡحَٰنَ رَبِّنَآ إِنَّا كُنَّا ظَٰلِمِينَ
Open ayah 68:29ھەموو ووتیان: پاك وبێگەردی بۆ پەروەردگارمانە (ستەم لەکەس ناکات) بێگومان ئێمە خۆمان ستەم کارین
فَأَقۡبَلَ بَعۡضُهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖ يَتَلَٰوَمُونَ
Open ayah 68:30ئەمجا ڕوویان کردە یەکتریی بەسەرزەنشت کردنەوە
قَالُواْ يَٰوَيۡلَنَآ إِنَّا كُنَّا طَٰغِينَ
Open ayah 68:31ووتیان: وای بۆ خۆمان بەڕاستی لە خوا یاخی بووین
عَسَىٰ رَبُّنَآ أَن يُبۡدِلَنَا خَيۡرٗا مِّنۡهَآ إِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا رَٰغِبُونَ
Open ayah 68:32ئومێدەوارین کە خوا لە جیاتی ئەو باخە باشترمان بداتێ، بەڕاستی ئێمە ھیوامان ھەر بە پەروەردگاری خۆمانە
كَذَٰلِكَ ٱلۡعَذَابُۖ وَلَعَذَابُ ٱلۡأٓخِرَةِ أَكۡبَرُۚ لَوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ
Open ayah 68:33ئاوایە سزای (خوا لە جیھاندا) وە سزای ڕۆژی دوایی گەلێ گەورەترە خۆزگە بیانزانیایە
إِنَّ لِلۡمُتَّقِينَ عِندَ رَبِّهِمۡ جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ
Open ayah 68:34بێگومان بۆ لەخواترسان ھەیە لای پەروەردگاریان باخاتی پڕ لە ناز ونیعمەت
أَفَنَجۡعَلُ ٱلۡمُسۡلِمِينَ كَٱلۡمُجۡرِمِينَ
Open ayah 68:35چۆن ئێمە موسوڵمان وبەدکاران وەك یەك لێ دەکەین؟
مَا لَكُمۡ كَيۡفَ تَحۡكُمُونَ
Open ayah 68:36ئەوە چیتانە چۆن بڕیارێك دەدەن
أَمۡ لَكُمۡ كِتَٰبٞ فِيهِ تَدۡرُسُونَ
Open ayah 68:37نەخێر ئایا کتێبێکی (ئاسمانی) تان ھەیە ئەمەی تێدا دەخوێننەوە
إِنَّ لَكُمۡ فِيهِ لَمَا تَخَيَّرُونَ
Open ayah 68:38وە لەو کتێبەدا ڕێتان پێدراوە چیتان بوێت ئەوە ھەڵبژێرن بۆ خۆتان؟
أَمۡ لَكُمۡ أَيۡمَٰنٌ عَلَيۡنَا بَٰلِغَةٌ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ إِنَّ لَكُمۡ لَمَا تَحۡكُمُونَ
Open ayah 68:39یان پەیمانی بەھێزتان ھەیە لە گەڵمان تا ڕۆژی دوایی کە ھەرچی ئێوە بڕیار بدەن بتاندرێتێ
سَلۡهُمۡ أَيُّهُم بِذَٰلِكَ زَعِيمٌ
Open ayah 68:40بپرسە لێیان (بزانە) کامیان زامنی ئەم کارەن
أَمۡ لَهُمۡ شُرَكَآءُ فَلۡيَأۡتُواْ بِشُرَكَآئِهِمۡ إِن كَانُواْ صَٰدِقِينَ
Open ayah 68:41ئاخۆ ھاوبیریان ھەیە (لەم قسەیەدا) دەبا ھاوبیرەکانیان بھێنن ئەگەر ڕاست دەکەن
يَوۡمَ يُكۡشَفُ عَن سَاقٖ وَيُدۡعَوۡنَ إِلَى ٱلسُّجُودِ فَلَا يَسۡتَطِيعُونَ
Open ayah 68:42لە ڕۆژێکدا ( کە قیامەت وناڕەحەتیەکانیەتی) خوای گەورە لاقی پیرۆزی دەردەخات (وەك لە فەرموودەی ئیمامی بوخاری وموسلیمدا ھاتووە، باوەڕمان پێیەتی بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەك، وە ئێمەش چۆنێتیەکەی نازانین) وە (بە تەوسەوە) بانگ دەکرێن بۆ سوژدە بردن (بۆ خوای گەورە) (کەچی) ناتوانن (سوژدە ببەن)
خَٰشِعَةً أَبۡصَٰرُهُمۡ تَرۡهَقُهُمۡ ذِلَّةٞۖ وَقَدۡ كَانُواْ يُدۡعَوۡنَ إِلَى ٱلسُّجُودِ وَهُمۡ سَٰلِمُونَ
Open ayah 68:43چاویان شۆڕ وڕیسوایی دایان دەگرێت، بەڕاستی جاران کە بانگ دەکران بۆ سوژدە و(نەیان دەبرد) کە ساغیش بوون
فَذَرۡنِي وَمَن يُكَذِّبُ بِهَٰذَا ٱلۡحَدِيثِۖ سَنَسۡتَدۡرِجُهُم مِّنۡ حَيۡثُ لَا يَعۡلَمُونَ
Open ayah 68:44وازم لێ بھێنە بۆ ئەوانەی کە ئەم قورئانە بەدرۆ دەزانن بەرە بەرە کێشیان دەکەم بە ڕەنگێك کە پێ نەزانن
وَأُمۡلِي لَهُمۡۚ إِنَّ كَيۡدِي مَتِينٌ
Open ayah 68:45وە مۆڵەتیان دەدەم بەڕاستی پیلانی من تۆکمە وبەھێزە (لە بەرانبەر پیلانی ئەواندا)
أَمۡ تَسۡـَٔلُهُمۡ أَجۡرٗا فَهُم مِّن مَّغۡرَمٖ مُّثۡقَلُونَ
Open ayah 68:46ئاخۆ تۆ لە بێ بڕوایان داوای کرێی (کۆششی پێغەمبەرێتی) یان لێ دەکەیت، ئەوانیش لە بژاردنی قەرزداری گران بارن
أَمۡ عِندَهُمُ ٱلۡغَيۡبُ فَهُمۡ يَكۡتُبُونَ
Open ayah 68:47یان ڕووپەڕەی غەیبیان لەلایە وە ئەوان لەبەری دەنووسنەوە
فَٱصۡبِرۡ لِحُكۡمِ رَبِّكَ وَلَا تَكُن كَصَاحِبِ ٱلۡحُوتِ إِذۡ نَادَىٰ وَهُوَ مَكۡظُومٞ
Open ayah 68:48(ئەی موحەممەد ﷺ) دان بە خۆتا بگرە وچاوەڕوانی فەرمانی پەروەردگارت بکە، وەك ھاوڕێی نەھەنگەکە مەبە (کە یونس پێغەمبەرە علیە السلام) کاتێك کە بانگی (خودای) کرد، ئەو تووڕە بوو (لە بێ بڕوایی گەلەکەی)
لَّوۡلَآ أَن تَدَٰرَكَهُۥ نِعۡمَةٞ مِّن رَّبِّهِۦ لَنُبِذَ بِٱلۡعَرَآءِ وَهُوَ مَذۡمُومٞ
Open ayah 68:49ئەگەر میھرەبانیەك لەلایەن پەروەردگاریەوە فریای نەکەوتایە فڕێ دەدرایە دەشتێکی ڕووتەن وە ئەو بەدناو دەبوو
فَٱجۡتَبَٰهُ رَبُّهُۥ فَجَعَلَهُۥ مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ
Open ayah 68:50ئەمجا پەروەردگاری ھەڵی بژاردەوە وە کردی (بە یەکێك) لە چاکەکاران
وَإِن يَكَادُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَيُزۡلِقُونَكَ بِأَبۡصَٰرِهِمۡ لَمَّا سَمِعُواْ ٱلذِّكۡرَ وَيَقُولُونَ إِنَّهُۥ لَمَجۡنُونٞ
Open ayah 68:51بەڕاستی نزیك بوو بێ بڕواکان ھەڵت خلیسکێنن بەچاوی (پیس) یان، لە کاتێکدا کە قورئان دەبیستن وە دەیانووت: بەڕاستی ئەم (پێغەمبەرە) شێتە
وَمَا هُوَ إِلَّا ذِكۡرٞ لِّلۡعَٰلَمِينَ
Open ayah 68:52لە کاتێکدا کە ئەم قورئانە ھەر ئامۆژگاریە بۆ ھەموو جیھانیان