المطففين
Al-Mutaffifin
Translation: Kurdish - Burhan Muhammad-Amin · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَيۡلٞ لِّلۡمُطَفِّفِينَ
Open ayah 83:1هاوارو ئاهو ناڵه بۆ ته‌رازووبازه‌کان، بۆ ئه‌وانه‌ی که له‌کێشان و پێواندا له‌کڕین و فرۆشتندا ته‌رازوو بازی و فێڵ ده‌که‌ن (یان له هه‌ڵسه‌نگاندنی خه‌ڵکیدا ڕاست ناڵێن).
ٱلَّذِينَ إِذَا ٱكۡتَالُواْ عَلَى ٱلنَّاسِ يَسۡتَوۡفُونَ
Open ayah 83:2ئه‌وانه‌ی کاتێك شت له خه‌ڵکی ده‌کڕن به ته‌واوی، به زیاده‌وه ڵێیان وه‌رده‌گرن.
وَإِذَا كَالُوهُمۡ أَو وَّزَنُوهُمۡ يُخۡسِرُونَ
Open ayah 83:3به‌ڵام کاتێك شتیان بۆ ده‌پێون یان ده‌کێشن لێی ده‌دزنه‌وه و که‌میان ده‌ده‌نێ و فێڵیان لێده‌که‌ن.
أَلَا يَظُنُّ أُوْلَٰٓئِكَ أَنَّهُم مَّبۡعُوثُونَ
Open ayah 83:4ئایا ئه‌وانه گومان نابه‌ن که به‌ڕاستی زیندوو ده‌کرێنه‌وه (تا سه‌رئه‌نجامی خیانه‌ت و فێڵیان وه‌ربگرن).
لِيَوۡمٍ عَظِيمٖ
Open ayah 83:5بۆ ڕۆژێکی زۆر سامناک و ترسناک و گه‌وره.
يَوۡمَ يَقُومُ ٱلنَّاسُ لِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
Open ayah 83:6ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌موو خه‌ڵکی به پێوه ده‌وه‌ستن له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگاری جیهانیاندا.
كَلَّآ إِنَّ كِتَٰبَ ٱلۡفُجَّارِ لَفِي سِجِّينٖ
Open ayah 83:7واز بهێنن له ته‌رازووبازی، چونکه به‌ڕاستی نامه‌ی کرده‌وه‌ی تاوانباران له (سجین) دایه.
وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا سِجِّينٞ
Open ayah 83:8جا تۆ چووزانی (سجین) چیه؟
كِتَٰبٞ مَّرۡقُومٞ
Open ayah 83:9نامه‌یه‌کی (دیاری و ئاشکرایه هه‌ر به‌ڕواڵه‌تیدا دیاره که خێری تیادا نیه)، مۆرکراوو لۆک کراویشه.
وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ
Open ayah 83:10هاوارو ئاهوناڵه له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ئه‌وانه‌ی بڕوایان نیه و، به‌رنامه‌ی خوا به‌درۆ ده‌زانن.
ٱلَّذِينَ يُكَذِّبُونَ بِيَوۡمِ ٱلدِّينِ
Open ayah 83:11ئه‌وانه‌ی که بڕوایان به ڕۆژی قیامه‌ت و زیندوو بوونه‌وه نیه و هه‌میشه به‌درۆی ده‌زانن.
وَمَا يُكَذِّبُ بِهِۦٓ إِلَّا كُلُّ مُعۡتَدٍ أَثِيمٍ
Open ayah 83:12که‌سیش به‌رپا بوونی ئه‌و ڕۆژه به‌درۆ نازانێت، مه‌گه‌ر هه‌موو سته‌مکارێکی گوناهبار نه‌بێت.
إِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِ ءَايَٰتُنَا قَالَ أَسَٰطِيرُ ٱلۡأَوَّلِينَ
Open ayah 83:13ئه‌وجۆره که‌سانه‌ی کاتێک ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه، ده‌ڵێن: ئه‌مه ئه‌فسانه‌ی پێشینانه و (به‌سه‌رچووه)...!!
كَلَّاۖ بَلۡۜ رَانَ عَلَىٰ قُلُوبِهِم مَّا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ
Open ayah 83:14نه‌خێر، وانیه (ئه‌و نه‌فامانه تێناگه‌ن و داناچڵه‌کێن) به‌ڵکو دڵیان ژه‌نگی هێناوه‌و چڵکی گوناه دایپۆشیوه له سه‌ره‌نجامی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.
كَلَّآ إِنَّهُمۡ عَن رَّبِّهِمۡ يَوۡمَئِذٖ لَّمَحۡجُوبُونَ
Open ayah 83:15نه‌خێڕ، ڕزگاربوونیان نیه، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و ڕۆژه به‌ربه‌ست هه‌یه له‌نێوان تاوانباران و په‌روه‌ردگاریاندا و بێ به‌ش ده‌بن له‌بینینی ئه‌و زاته.
ثُمَّ إِنَّهُمۡ لَصَالُواْ ٱلۡجَحِيمِ
Open ayah 83:16له‌وه‌ودوا بێگومان ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه.
ثُمَّ يُقَالُ هَٰذَا ٱلَّذِي كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ
Open ayah 83:17پاشان پێیان ده‌وترێت: ئائه‌مه ئه‌و شوێنه‌یه که بڕواتان پێی نه‌بوو به‌ڕاستتان نه‌ده‌زانی.
كَلَّآ إِنَّ كِتَٰبَ ٱلۡأَبۡرَارِ لَفِي عِلِّيِّينَ
Open ayah 83:18نه‌خێر (ده‌سته‌ی سه‌رفرازان دوورن له‌و ته‌نگانه‌یه) به‌ڵکو نامه‌ی کرده‌وه‌کانیان، دۆسیه‌ی ڕه‌فتاریان وا له شوێنه به‌رزو بڵنده‌کاندا.
وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا عِلِّيُّونَ
Open ayah 83:19جا تۆ چووزانی (علیون) چیه‌و چۆنه.
كِتَٰبٞ مَّرۡقُومٞ
Open ayah 83:20نامه‌یه‌کی (دیار‌و ئاشکرایه، هه‌ر به ڕواڵه‌تیدا دیاره که خاوه‌نی سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌ره) مۆرکراوو لۆک کراویشه.
يَشۡهَدُهُ ٱلۡمُقَرَّبُونَ
Open ayah 83:21ئه‌و نامه‌یه فریشته نزیکه به‌ڕێزه‌کانی لای خوا ده‌یکه‌نه‌وه‌و (به‌سه‌رسامی و خۆشیه‌وه سه‌رنجی چاکه و خواپه‌رستی چاکان ده‌ده‌ن و) شایه‌تی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
إِنَّ ٱلۡأَبۡرَارَ لَفِي نَعِيمٍ
Open ayah 83:22به‌ڕاستی چاکان، خواناسان له‌ناو نازو نیعمه‌تدا ژیانی خۆشی و شادی ده‌به‌نه سه‌ر.
عَلَى ٱلۡأَرَآئِكِ يَنظُرُونَ
Open ayah 83:23له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان ته‌ماشای ده‌وروبه‌ری خۆیان ده‌که‌ن (سه‌رنجی دیمه‌نی جوان و باخات و باخچه و گوڵ و گوڵزارو تاڤگه و ڕووبار‌و نازو نیعمه‌ته نه‌بڕاوه و بێشوماره‌کان ده‌ده‌ن).
تَعۡرِفُ فِي وُجُوهِهِمۡ نَضۡرَةَ ٱلنَّعِيمِ
Open ayah 83:24خۆشی و خۆشگوزه‌رانی ناسک په‌روه‌ری له ڕووخساریاندا ده‌بینیت.
يُسۡقَوۡنَ مِن رَّحِيقٖ مَّخۡتُومٍ
Open ayah 83:25شه‌رابێکیان پێشکه‌ش ده‌کرێت، که پاک و سه‌رمۆره.
خِتَٰمُهُۥ مِسۡكٞۚ وَفِي ذَٰلِكَ فَلۡيَتَنَافَسِ ٱلۡمُتَنَٰفِسُونَ
Open ayah 83:26که نۆشکرا بۆنی میسک ئه‌و ناوه پڕده‌کات، (پێچه‌وانه‌ی شه‌رابی دنیایه که بخۆرو ده‌وروبه‌ریش بۆگه‌ن ده‌کات)، جا با له پێناوی ئه‌وه‌دا پێشبڕکێکه‌ران پێشبڕکێ بکه‌ن.
وَمِزَاجُهُۥ مِن تَسۡنِيمٍ
Open ayah 83:27هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌رابه ئاوێته‌که‌ی له (تسنیم)ه.
عَيۡنٗا يَشۡرَبُ بِهَا ٱلۡمُقَرَّبُونَ
Open ayah 83:28(تسنیم) یش سه‌رچاوه‌یه‌که ته‌نها خۆشه‌ویستان و نزیککراوه‌کان لێی ده‌خۆنه‌وه.
إِنَّ ٱلَّذِينَ أَجۡرَمُواْ كَانُواْ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ يَضۡحَكُونَ
Open ayah 83:29بێگومان ئه‌وانه‌ی که تاوانیان ده‌کرد گاڵته‌یان به ئیمانداران ده‌هات و پێیان پێده‌که‌نین.
وَإِذَا مَرُّواْ بِهِمۡ يَتَغَامَزُونَ
Open ayah 83:30کاتێکیش به‌لایاندا تێپه‌ڕ بوونایه ده‌یانکرده چپه‌چپ و سرته سرت و به چاو ئیشاره‌تیان ده‌کرد.
وَإِذَا ٱنقَلَبُوٓاْ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِمُ ٱنقَلَبُواْ فَكِهِينَ
Open ayah 83:31کاتێکیش ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ باڵه‌وه، به‌ده‌م پێکه‌نین و گاڵته‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه (هه‌ر باسیان ده‌کردن)...
وَإِذَا رَأَوۡهُمۡ قَالُوٓاْ إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ لَضَآلُّونَ
Open ayah 83:32کاتێکیش ئیمانداران ده‌بیننه‌وه، ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئه‌وانه گومران و له‌ڕێگه‌ی باو وباپیران لایانداوه!!
وَمَآ أُرۡسِلُواْ عَلَيۡهِمۡ حَٰفِظِينَ
Open ayah 83:33خۆ ئه‌و خوانه‌ناسانه ڕه‌وانه نه‌کراون تا چاودێربن به‌سه‌ر ئیماندارانه‌وه.
فَٱلۡيَوۡمَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنَ ٱلۡكُفَّارِ يَضۡحَكُونَ
Open ayah 83:34(ئه‌مڕۆ ئیتر نۆره‌ی ئیماندارانه) جا ئه‌مڕۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕدار بوون به‌کافران پێده‌که‌نن.
عَلَى ٱلۡأَرَآئِكِ يَنظُرُونَ
Open ayah 83:35له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه (ڕازاوه‌کان) ته‌ماشا ده‌که‌ن (دۆزه‌خیه‌کان ده‌بینن له‌سه‌ر شاشه‌ی تایبه‌تی پێیان ده‌ڵێن):
هَلۡ ثُوِّبَ ٱلۡكُفَّارُ مَا كَانُواْ يَفۡعَلُونَ
Open ayah 83:36باشه ئایا کافران پاداشتی ئه‌وه‌ی که ده‌یانکرد درانه‌وه؟!