الإنفطار
Al-Infitaar
Translation: Kurdish - Burhan Muhammad-Amin · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
إِذَا ٱلسَّمَآءُ ٱنفَطَرَتۡ
Open ayah 82:1کاتێك ئاسمان له‌ت له‌ت و پارچه پارچه ده‌بێت.
وَإِذَا ٱلۡكَوَاكِبُ ٱنتَثَرَتۡ
Open ayah 82:2کاتێك ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کان په‌رش و بلاو ده‌بنه‌وه و ورد و خاش ده‌بن.
وَإِذَا ٱلۡبِحَارُ فُجِّرَتۡ
Open ayah 82:3کاتێك ده‌ریاکان ده‌ته‌قێنرێنه‌وه.
وَإِذَا ٱلۡقُبُورُ بُعۡثِرَتۡ
Open ayah 82:4کاتێك که گۆره‌کان ژێره و ژوور ده‌کرێن (مردووه‌کانی ناویان ده‌هێنرێنه ده‌ره‌وه و زیندوو ده‌کرێنه‌وه).
عَلِمَتۡ نَفۡسٞ مَّا قَدَّمَتۡ وَأَخَّرَتۡ
Open ayah 82:5ئه‌وسا هه‌رکه‌س ده‌زانێت چی پێشخستووه و چی دواخستووه، چی ده‌ستپێشکه‌ری کردووه و چیشی هێشتۆته‌وه (له کار‌و کرده‌وه‌ی چاك، یان خراپ که خه‌ڵکی دوای خۆی چاویان لێ کردووه).
يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡإِنسَٰنُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ ٱلۡكَرِيمِ
Open ayah 82:6ئه‌ی ئینسان!! تۆ چی وای لێکردویت که سه‌رکه‌ش بیت به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگاری میهره‌بان و به‌ڕێزت؟ چی وای لێکردویت که وه‌کو پێویست قه‌دری نه‌زانیت؟ (نافه‌رمان و یاخی بیت؟).
ٱلَّذِي خَلَقَكَ فَسَوَّىٰكَ فَعَدَلَكَ
Open ayah 82:7(به‌مه‌رجێك) ئه‌و په‌روه‌ردگاره تۆی دروست کردووه، به ڕێكوپێکترین شێوه، به‌جوانترین شێواز (ئه‌ندامه‌کان هه‌موو له‌شوێنی تایبه‌تی خۆیاندا دانراون که بتوانن کار‌و فرنانی خۆیان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌و ئه‌ندامانه‌ش که جووتن قه‌باره و درێژی و شێوه‌یان چوونیه‌که، جگه له‌وه‌ی که یارمه‌تی و ته‌باییه‌کی ته‌واو هه‌یه له‌نێوانیاندا و هه‌مووان هاوکارن).
فِيٓ أَيِّ صُورَةٖ مَّا شَآءَ رَكَّبَكَ
Open ayah 82:8له‌هه‌ر شێوه و شێوازێكدا که ویستوویه‌تی تۆی ڕێکخستووه و ئه‌ندامه‌کانتی به‌یه‌که‌وه لکاندووه.
كَلَّا بَلۡ تُكَذِّبُونَ بِٱلدِّينِ
Open ayah 82:9واز بهێنن له بێ ئاگایی، (نه‌ده‌بوو وابێت به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌روه‌ردگاره جوانکاره‌ت، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ڕوون کردنه‌وانه) به‌ڵکو بڕوا به‌ڕۆژی پاداشت ناکه‌ن!!
وَإِنَّ عَلَيۡكُمۡ لَحَٰفِظِينَ
Open ayah 82:10بێگومان ئێوه چاودێرتان له‌سه‌ر دانراوه.
كِرَامٗا كَٰتِبِينَ
Open ayah 82:11له فریشته به‌ڕێزه تۆمارکاره‌کان.
يَعۡلَمُونَ مَا تَفۡعَلُونَ
Open ayah 82:12که ئاگا‌و زانان به‌هه‌وو ئه‌و کرده‌وه و ڕه‌فتارانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
إِنَّ ٱلۡأَبۡرَارَ لَفِي نَعِيمٖ
Open ayah 82:13(سه‌رئه‌نجام) به‌ڕاستی چاکان، خواناسان له‌ناو نازو نیعمه‌تدا ژیانی پڕ له شادی و خۆشی ده‌به‌نه‌سه‌ر.
وَإِنَّ ٱلۡفُجَّارَ لَفِي جَحِيمٖ
Open ayah 82:14بێگومان تاوانبار‌و تاوانکاره‌کانیش له‌ناو دۆزه‌خدا ژیانی پڕ له ئێش و ئازار ده‌به‌نه‌سه‌ر.
يَصۡلَوۡنَهَا يَوۡمَ ٱلدِّينِ
Open ayah 82:15که له ڕۆژی قیامه‌تدا ده‌خرێنه ناوی و دووچاری ده‌بن.
وَمَا هُمۡ عَنۡهَا بِغَآئِبِينَ
Open ayah 82:16له‌ناویدا ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕزگاریان نابێت و ناتوانن لێی دووربکه‌نه‌وه و خۆیانی لێ بشارنه‌وه.
وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا يَوۡمُ ٱلدِّينِ
Open ayah 82:17جا تۆ ئه‌ی ئینسان چووزانیت ڕۆژی قیامه‌ت چیه و چۆنه؟!
ثُمَّ مَآ أَدۡرَىٰكَ مَا يَوۡمُ ٱلدِّينِ
Open ayah 82:18پاشان تۆ چووزانیت ئه‌و ڕۆژه چۆن ڕۆژێکه، (چه‌ند سه‌خته، چه‌ند سامناکه، چه‌نده پڕ له مه‌ینه‌ته).
يَوۡمَ لَا تَمۡلِكُ نَفۡسٞ لِّنَفۡسٖ شَيۡـٔٗاۖ وَٱلۡأَمۡرُ يَوۡمَئِذٖ لِّلَّهِ
Open ayah 82:19ئه‌و ڕۆژه که‌س فریای که‌س ناکه‌وێت، که‌س هیچ شتێکی له ده‌ست نایه‌ت بۆ که‌سانی تر، ئه‌و ڕۆژه هه‌موو شتێك به‌ده‌ست خوایه، فه‌رمان ته‌نها فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری دادپه‌روه‌ره.