التكوير
At-Takwir
Translation: Kurdish - Burhan Muhammad-Amin · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
إِذَا ٱلشَّمۡسُ كُوِّرَتۡ
Open ayah 81:1کا‌تێك خۆر ده‌پێچرێته‌وه و ڕووناکی نامێنێت.
وَإِذَا ٱلنُّجُومُ ٱنكَدَرَتۡ
Open ayah 81:2کاتێکیش ئه‌ستێره‌کان (له خو‌لگه‌ی خۆیان) ده‌ترازێن و ده‌ده‌ن به‌یه‌کدا.
وَإِذَا ٱلۡجِبَالُ سُيِّرَتۡ
Open ayah 81:3کا‌تێك کێوه‌کان له شوێنی خۆیان هه‌ڵده‌که‌نرێن و به‌ملاولادا ده‌برێن.
وَإِذَا ٱلۡعِشَارُ عُطِّلَتۡ
Open ayah 81:4کا‌تێك حوشترانی ئاوس که ته‌مه‌نی باردارییان ده مانگه گوێیان پێ‌نادرێت (بێگومان ئه‌و وشترانه لای عه‌ره‌ب زۆر نازدارن).
وَإِذَا ٱلۡوُحُوشُ حُشِرَتۡ
Open ayah 81:5کا‌تێك گیانله‌به‌رانی کێوی و وه‌حشی و دڕنده به ده‌وری یه‌کدا کۆده‌کرێنه‌وه (ئه‌وانیش دڕندایه‌تی خۆیانیان له بیر ده‌چێته‌وه له سامناکی ئه‌و ڕۆژه).
وَإِذَا ٱلۡبِحَارُ سُجِّرَتۡ
Open ayah 81:6کا‌تێك ده‌ریاکان گڕ ده‌درێن (دیاره که ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌تۆمی ڕووده‌دات و ئاوی ده‌ریاکان ده‌بنه‌وه به هایدرۆجین و ئۆکسجین).
وَإِذَا ٱلنُّفُوسُ زُوِّجَتۡ
Open ayah 81:7کا‌تێك گیانی هه‌ر که‌س ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لاشه‌ی و جووت ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵیدا.
وَإِذَا ٱلۡمَوۡءُۥدَةُ سُئِلَتۡ
Open ayah 81:8کا‌تێك کچی زینده به‌چاڵکراو پرسیاری لێده‌کرێت.
بِأَيِّ ذَنۢبٖ قُتِلَتۡ
Open ayah 81:9به چ گوناهێك، به چ تۆمه‌تێك کوژرا؟!
وَإِذَا ٱلصُّحُفُ نُشِرَتۡ
Open ayah 81:10کا‌تێك نامه‌ی کرده‌وه‌کان واڵا ده‌کرێت.
وَإِذَا ٱلسَّمَآءُ كُشِطَتۡ
Open ayah 81:11کا‌تێك ئاسمان لاده‌برێن و داده‌ماڵرێن.
وَإِذَا ٱلۡجَحِيمُ سُعِّرَتۡ
Open ayah 81:12کا‌تێك دۆزه‌خ داده‌گیرسێت و تاوده‌درێت.
وَإِذَا ٱلۡجَنَّةُ أُزۡلِفَتۡ
Open ayah 81:13کا‌تێك به‌هه‌شت نزیك ده‌خرێته‌وه (له خواناسان).
عَلِمَتۡ نَفۡسٞ مَّآ أَحۡضَرَتۡ
Open ayah 81:14ئیتر ئه‌و کاته هه‌رکه‌س ده‌زانێت چی ئاماده کردووه و چ توێشوویه‌کی پێیه.
فَلَآ أُقۡسِمُ بِٱلۡخُنَّسِ
Open ayah 81:15سوێند به‌و ئه‌ستێرانه‌ی که په‌نهان ده‌بن و ون ده‌بن له‌چاو، یاخود به‌هۆی سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی و خۆیانه‌وه (به‌هۆی هه‌ڵهاتنی خۆره‌وه) ون ده‌بن.
ٱلۡجَوَارِ ٱلۡكُنَّسِ
Open ayah 81:16به‌و هه‌سارانه‌ی که په‌نا ده‌گرن و دیار نامێنن.
وَٱلَّيۡلِ إِذَا عَسۡعَسَ
Open ayah 81:17به‌و شه‌وه‌ی که دادێت و تاریکایه‌که‌ی ڕوومان تێده‌کات.
وَٱلصُّبۡحِ إِذَا تَنَفَّسَ
Open ayah 81:18به به‌ره‌به‌یان که پشووی تێدێت، وه‌کو زینده‌وه‌رێك ئاهی تێدێته‌وه و ده‌ست ده‌کات به هه‌ناسه‌دان و ژیان و ڕووناکیه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێت.
إِنَّهُۥ لَقَوۡلُ رَسُولٖ كَرِيمٖ
Open ayah 81:19(سوێند به‌وانه هه‌مووی) به‌ڕاستی، بێ دوودڵی ئه‌م قورئانه له‌زاری نێردراوێکی به‌ڕێزه‌وه‌یه (که جوبره‌ئیله).
ذِي قُوَّةٍ عِندَ ذِي ٱلۡعَرۡشِ مَكِينٖ
Open ayah 81:20خاوه‌نی هێزو ده‌سه‌ڵاته و لای خاوه‌نی عه‌رش، فریشته‌یه‌کی پایه‌داره.
مُّطَاعٖ ثَمَّ أَمِينٖ
Open ayah 81:21فه‌رمانڕه‌وایه له‌وێ، هه‌روه‌ها ئه‌مین و دڵسۆزه له کاره‌کانیدا.
وَمَا صَاحِبُكُم بِمَجۡنُونٖ
Open ayah 81:22دڵنیابن که هاورێکه‌تان { محمد (صلی الله علیه وسلم) } شێت نیه و (له‌که‌ماڵی ژیریدایه).
وَلَقَدۡ رَءَاهُ بِٱلۡأُفُقِ ٱلۡمُبِينِ
Open ayah 81:23بێگومان محمد (صلی الله علیه وسلم) جوبره‌ئیلی بینی به ئاشکرا له ئاسۆی نومایاندا.
وَمَا هُوَ عَلَى ٱلۡغَيۡبِ بِضَنِينٖ
Open ayah 81:24هه‌رچی پێ ده‌گات، له جیهانی نهێنی و شاراوه‌کانه‌وه، لێتان ناشارێته‌وه و ڕاستیتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت چونکه هه‌رگیز له گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌یدا ڕژدو ڕه‌زیل نیه.
وَمَا هُوَ بِقَوۡلِ شَيۡطَٰنٖ رَّجِيمٖ
Open ayah 81:25ئه‌م قورئانه گوفتاری شه‌یتانی نه‌فرین لێکراو نیه.
فَأَيۡنَ تَذۡهَبُونَ
Open ayah 81:26ئیتر بۆ کوێ ده‌چن؟ ڕوو ده‌که‌نه کوێ؟ ڕوو ده‌که‌نه کێ؟
إِنۡ هُوَ إِلَّا ذِكۡرٞ لِّلۡعَٰلَمِينَ
Open ayah 81:27ئه‌م قورئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م دانیشتووانی زه‌وی (بۆ په‌ری و ئاده‌میزاد له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا).
لِمَن شَآءَ مِنكُمۡ أَن يَسۡتَقِيمَ
Open ayah 81:28بۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه‌به‌ر.
وَمَا تَشَآءُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
Open ayah 81:29ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دێته دی مه‌گه‌ر کا‌تێك خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان بیه‌وێت، (هه‌رکه‌س ویستی خێری هه‌بێت خوای گه‌وره سه‌ربه‌رستی لێ زه‌وت ناکات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ئه‌وه پێش دێت که ویستی خوای له‌سه‌ره و توانای تێگه‌یشتنمان له نهێنی و شاراوه‌کا‌ن زۆر سنوورداره).