الإنشقاق
Al-Inshiqaaq
Translation: Kurdish - Burhan Muhammad-Amin · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
إِذَا ٱلسَّمَآءُ ٱنشَقَّتۡ
Open ayah 84:1کاتێك دێت ئاسمان له‌ت و په‌ت ده‌بێت.
وَأَذِنَتۡ لِرَبِّهَا وَحُقَّتۡ
Open ayah 84:2گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری ده‌بێت، حه‌ق وایه و پێویسته له‌سه‌ری ئاوا فه‌رمانبه‌ردار بێت.
وَإِذَا ٱلۡأَرۡضُ مُدَّتۡ
Open ayah 84:3هه‌روه‌ها کاتێك دێت زه‌ویش پان و به‌رین ده‌بێته‌وه (تا جێگه‌ی هه‌مووانی له‌سه‌ر ببێته‌وه، که ئه‌مه ئاماژه‌یه، بۆ ته‌خت بوونی).
وَأَلۡقَتۡ مَا فِيهَا وَتَخَلَّتۡ
Open ayah 84:4هه‌رچی له‌ناویدا هه‌یه فڕێی ده‌داته سه‌ر ڕووکار‌ی و خۆی خاڵی ده‌کات.
وَأَذِنَتۡ لِرَبِّهَا وَحُقَّتۡ
Open ayah 84:5گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری ده‌بێت، حه‌ق وایه و پێویسته له‌سه‌ری ئاوا فه‌رمانبه‌ردار بێت.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡإِنسَٰنُ إِنَّكَ كَادِحٌ إِلَىٰ رَبِّكَ كَدۡحٗا فَمُلَٰقِيهِ
Open ayah 84:6ئه‌ی ئینسان به‌ڕاستی تۆ خۆت زۆر ماندوو ده‌که‌یت، زۆر ڕه‌نج و زه‌حمه‌ت ده‌کێشیت، سه‌رئه‌نجامیش ده‌بێ بگه‌ڕێیته‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارت (تا پاداشتی ڕه‌نج و هه‌وڵه‌که‌ت وه‌ربگریت).
فَأَمَّا مَنۡ أُوتِيَ كِتَٰبَهُۥ بِيَمِينِهِۦ
Open ayah 84:7جا ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی کرده‌وه‌کانی درایه ده‌ستی ڕاستی...
فَسَوۡفَ يُحَاسَبُ حِسَابٗا يَسِيرٗا
Open ayah 84:8ئه‌وه له‌مه‌ودا لێپرسینه‌وه‌یه‌کی زۆر ئاسانی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.
وَيَنقَلِبُ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِۦ مَسۡرُورٗا
Open ayah 84:9به‌دڵی خۆش و ڕووی خۆشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو که‌سوکاری چاک‌و خواناسی، بۆ ناو ئیمانداران (سه‌ره‌ڕای حۆری و غلمان و ولدان).
وَأَمَّا مَنۡ أُوتِيَ كِتَٰبَهُۥ وَرَآءَ ظَهۡرِهِۦ
Open ayah 84:10(به‌ڵام) ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی کرده‌وه‌کانی له پشتیه‌وه درایه ده‌ستی.
فَسَوۡفَ يَدۡعُواْ ثُبُورٗا
Open ayah 84:11ئه‌وه له‌مه‌ولا هاوارو دادی لێبه‌رزدبێته‌وه و ده‌ڵێت: خوایه مه‌رگ، خوایه بمکوژه، خوا له‌ناوم به‌ره.
وَيَصۡلَىٰ سَعِيرًا
Open ayah 84:12ده‌خرێته ناو دۆزه‌خ.
إِنَّهُۥ كَانَ فِيٓ أَهۡلِهِۦ مَسۡرُورًا
Open ayah 84:13چونکه به‌ڕاستی ئه‌و جۆره که‌سه کاتی خۆی له‌ناو ماڵ و خێزانی‌دا به‌که‌یف و ئاهه‌نگی ناشه‌رعی، به به‌رپاکردنی سفره‌و خوانی حه‌رام دڵی خۆش بوو (مه‌به‌ستی ڕابواردنی حه‌رام بوو).
إِنَّهُۥ ظَنَّ أَن لَّن يَحُورَ
Open ayah 84:14بڕوای وابوو که هه‌رگیز زیندوو بوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه و لێپرسینه‌وه نیه.
بَلَىٰٓۚ إِنَّ رَبَّهُۥ كَانَ بِهِۦ بَصِيرٗا
Open ayah 84:15نه‌خێر به‌گومانی ئه‌و نه‌بوو، په‌روه‌ردگاری چاك ئاگاداری کار‌و کرده‌وه‌کانی بوو و ده‌یبینی چی ده‌کات.
فَلَآ أُقۡسِمُ بِٱلشَّفَقِ
Open ayah 84:16سوێندم (به‌و کاته‌ی دوای خۆرئاوا بوون) ئاسۆ سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێت.
وَٱلَّيۡلِ وَمَا وَسَقَ
Open ayah 84:17به شه‌وو ئه‌وه‌ی که کۆی ده‌کاته‌وه (شه‌وگار ئاده‌میزاد له‌ماڵی خۆیدا و، گیانداران له شوێنی خۆیان و باڵنده‌کان له هێلانه‌کانیاندا کۆده‌کاته‌وه).
وَٱلۡقَمَرِ إِذَا ٱتَّسَقَ
Open ayah 84:18به‌مانگی چوارده‌ش کاتێك تێر‌و ته‌واوو گه‌وره و دره‌خشان ده‌بێت.
لَتَرۡكَبُنَّ طَبَقًا عَن طَبَقٖ
Open ayah 84:19ئێوه تێده‌په‌ڕن و گۆڕانکاری و حاڵاتی زۆرتان به‌سه‌ردێت (بۆ نموونه: له مناڵی، بۆ لاوی، بۆ پیری، بۆ مه‌رگ، بۆ به‌رزه‌خ، بۆ قیامه‌ت، له‌وه‌ودواش بۆ به‌هه‌شت یان دۆزه‌خ)، یاخود له ساغی، بۆ نه‌خۆشی یان به‌پێچه‌وانه‌وه.. له هه‌ژاریی، بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی یان پێچه‌وانه‌وه، له قیامه‌تیشدا له به‌هه‌شتدا ئیمانداران به‌رده‌وام به‌ره‌و ته‌واوترو چاکتر ده‌برێن).
فَمَا لَهُمۡ لَا يُؤۡمِنُونَ
Open ayah 84:20که‌واته، ئه‌و خوانه‌ناسانه چیانه و بۆچی ئیمان ناهێنن؟
وَإِذَا قُرِئَ عَلَيۡهِمُ ٱلۡقُرۡءَانُ لَا يَسۡجُدُونَۤ۩
Open ayah 84:21کاتێک قورئانیش به‌سه‌ریاندا ده‌خوێنرێته‌وه، سوژده نابه‌ن و ملکه‌چ نابن؟
بَلِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يُكَذِّبُونَ
Open ayah 84:22دیاره که بێ باوه‌ڕان به‌رده‌وام ڕاستیه‌کان به‌درۆ ده‌زانن، به‌ڵکو باوه‌ڕی پێناکه‌ن.
وَٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا يُوعُونَ
Open ayah 84:23خوایش چاک ئاگا‌و زانایه به‌وه‌ی که له دڵ و ده‌روونیاندا شاردوویانه‌ته‌وه (له بوغز‌و کینه و پیلان، دژی ئیسلام و موسڵمانان).
فَبَشِّرۡهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ
Open ayah 84:24(که‌واته)، مژده‌ی ئازار‌و سزایه‌کی به‌ئێشیان پێ بده!!
إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُمۡ أَجۡرٌ غَيۡرُ مَمۡنُونِۭ
Open ayah 84:25جگه له‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکیان ئه‌نجامداوه، پاداشتی نه‌بڕاوه و بێ منه‌ت چاوه‌ڕێیانه.