المرسلات
Al-Mursalaat
Translation: Kurdish - Muhammad Saleh Bamoki · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلۡمُرۡسَلَٰتِ عُرۡفٗا
Open ayah 77:1سوێند بە بای ڕەوانە کراوی، یەك لە دوای یەك
فَٱلۡعَٰصِفَٰتِ عَصۡفٗا
Open ayah 77:2وە بەو (با) توندانەش ھەڵ دەکەن بە ھەڵکردنێکی قایم
وَٱلنَّٰشِرَٰتِ نَشۡرٗا
Open ayah 77:3وە بەو بایانەی کە ھەور دەبەن وبڵاوی دەکەنەوە
فَٱلۡفَٰرِقَٰتِ فَرۡقٗا
Open ayah 77:4سوێندیش بەو (فریشتانە) ی بەچاکی حەق لە بەتاڵ جیا دەکەنەوە
فَٱلۡمُلۡقِيَٰتِ ذِكۡرًا
Open ayah 77:5ئەمجا سوێند بەو (فریشتانە) ش پەیامی (خوا بە پێغەمبەران) دەگەیەنن
عُذۡرًا أَوۡ نُذۡرًا
Open ayah 77:6بۆ (نەھێڵانی) بەھانە (ولێخۆشبوونیان) یان بۆ ترساندن
إِنَّمَا تُوعَدُونَ لَوَٰقِعٞ
Open ayah 77:7بەڕاستی ئەوەی کە بەڵێنتان پێدراوە (لە ھاتنی ڕۆژی دوایی) دێتە دی
فَإِذَا ٱلنُّجُومُ طُمِسَتۡ
Open ayah 77:8ئەمجا کاتێك کە ئەستێرەکان تاریك بوون
وَإِذَا ٱلسَّمَآءُ فُرِجَتۡ
Open ayah 77:9وە دەمێك کە ئاسمان کەلێنی تێ بوو
وَإِذَا ٱلۡجِبَالُ نُسِفَتۡ
Open ayah 77:10وە کاتێك کێوەکان لە بێخ ھێنران وتەخت کران
وَإِذَا ٱلرُّسُلُ أُقِّتَتۡ
Open ayah 77:11وە ساتێک کە کات وشوێنی دیارکراو دانرا بۆ پێغەمبەران لەگەڵ ئوممەتەکانیاندا
لِأَيِّ يَوۡمٍ أُجِّلَتۡ
Open ayah 77:12بۆ چ ڕۆژێك دوا خراوە؟
لِيَوۡمِ ٱلۡفَصۡلِ
Open ayah 77:13بۆ ڕۆژی جیاکردنەوە
وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا يَوۡمُ ٱلۡفَصۡلِ
Open ayah 77:14تۆ چووزانیت ڕۆژی جیاکردنەوە چی یە؟
وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ
Open ayah 77:15وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا
أَلَمۡ نُهۡلِكِ ٱلۡأَوَّلِينَ
Open ayah 77:16ئایا گەلانی پێشینانمان لە ناو نەبرد
ثُمَّ نُتۡبِعُهُمُ ٱلۡأٓخِرِينَ
Open ayah 77:17لە پاشان گەلانی دوای ئەوانمان وەك ئەوان لێ نەکرد
كَذَٰلِكَ نَفۡعَلُ بِٱلۡمُجۡرِمِينَ
Open ayah 77:18ھەر بەو جۆرەش دەکەین بە گوناھباران
وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ
Open ayah 77:19وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا
أَلَمۡ نَخۡلُقكُّم مِّن مَّآءٖ مَّهِينٖ
Open ayah 77:20ئایا ئێوەمان دروست نەکردووە لە ئاوێکی بێ نرخ؟
فَجَعَلۡنَٰهُ فِي قَرَارٖ مَّكِينٍ
Open ayah 77:21ئەمجا خستمانە جێگایەکی پتەوەوە
إِلَىٰ قَدَرٖ مَّعۡلُومٖ
Open ayah 77:22تا ماوەیەکی دیاریكراو
فَقَدَرۡنَا فَنِعۡمَ ٱلۡقَٰدِرُونَ
Open ayah 77:23ئەمجا بەئەندازەگیریەکی ڕێك وپێك دروستمان کرد، ئای (ئێمە) چ ئەندازەگیرێکی تەواو وچاکین
وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ
Open ayah 77:24وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا
أَلَمۡ نَجۡعَلِ ٱلۡأَرۡضَ كِفَاتًا
Open ayah 77:25ئایا ئێمە زەویمان نەکردۆتە کۆ کەرەوە
أَحۡيَآءٗ وَأَمۡوَٰتٗا
Open ayah 77:26بۆ زیندووان ومردووان
وَجَعَلۡنَا فِيهَا رَوَٰسِيَ شَٰمِخَٰتٖ وَأَسۡقَيۡنَٰكُم مَّآءٗ فُرَاتٗا
Open ayah 77:27وە لە ناویدا شاخانی بەرزی لەنگەر داکوتاومان داناوە وە ئاوی شیرینمان پێ نۆشین
وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ
Open ayah 77:28(بەم بێ بڕوایانە دەوترێت) وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا
ٱنطَلِقُوٓاْ إِلَىٰ مَا كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ
Open ayah 77:29بڕۆن بۆ لای ئەو دۆزەخەی کە بە درۆتان دەزانی
ٱنطَلِقُوٓاْ إِلَىٰ ظِلّٖ ذِي ثَلَٰثِ شُعَبٖ
Open ayah 77:30بڕۆن بۆ لای سێبەری دوکەڵێکی سێ بەش
لَّا ظَلِيلٖ وَلَا يُغۡنِي مِنَ ٱللَّهَبِ
Open ayah 77:31نە سێبەرێکی فێنکە ونەشتێك لە گڕی (دۆزەخ) بەرگری بکات
إِنَّهَا تَرۡمِي بِشَرَرٖ كَٱلۡقَصۡرِ
Open ayah 77:32بەڕاستیی دۆزەخ پزیسکی وەك کۆشك دەھاوێژێت
كَأَنَّهُۥ جِمَٰلَتٞ صُفۡرٞ
Open ayah 77:33(بەرودوا دەڕۆن) ئەڵێ ی کاروانی حوشتری زەردن
وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ
Open ayah 77:34وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا
هَٰذَا يَوۡمُ لَا يَنطِقُونَ
Open ayah 77:35ئەمڕۆ ڕۆژێکە (بێ باوەڕان) ناتوانن قسەی تێدا بکەن
وَلَا يُؤۡذَنُ لَهُمۡ فَيَعۡتَذِرُونَ
Open ayah 77:36وە مۆڵەت نادرێن کە بڕوبیانوو بھێننەوە
وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ
Open ayah 77:37وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا
هَٰذَا يَوۡمُ ٱلۡفَصۡلِۖ جَمَعۡنَٰكُمۡ وَٱلۡأَوَّلِينَ
Open ayah 77:38ئەمڕۆ ڕۆژی بڕیاردانە (جیاکردنەوەیە) ئێوە وپێشینانمان کۆ کردوەتەوە
فَإِن كَانَ لَكُمۡ كَيۡدٞ فَكِيدُونِ
Open ayah 77:39سا ئەگەر فێڵ وپیلانێکتان ھەیە ئەنجامی بدەن
وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ
Open ayah 77:40وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا
إِنَّ ٱلۡمُتَّقِينَ فِي ظِلَٰلٖ وَعُيُونٖ
Open ayah 77:41بێگومان پارێزکاران ولەخواترسان لە سێبەرو (قەراغی) کانیاوی زۆران
وَفَوَٰكِهَ مِمَّا يَشۡتَهُونَ
Open ayah 77:42وە لەناو میوەھاتێکدان کە حەزی لێ دەکەن
كُلُواْ وَٱشۡرَبُواْ هَنِيٓـَٔۢا بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ
Open ayah 77:43(پێیان دەڵێن) بخۆن وبخۆنەوە نۆشتان بێ بەھۆی ئەوەی کە دەتان کرد
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ
Open ayah 77:44بێگومان ئێمە ئاوا پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە
وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ
Open ayah 77:45وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا
كُلُواْ وَتَمَتَّعُواْ قَلِيلًا إِنَّكُم مُّجۡرِمُونَ
Open ayah 77:46(ئەی کافران) بخۆن وڕابوێرن ماوەیەکی کەم (لە دونیادا)، بەڕاستی ئێوەن تاوانباران
وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ
Open ayah 77:47وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا
وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱرۡكَعُواْ لَا يَرۡكَعُونَ
Open ayah 77:48وە کاتێك پێیان بوترێت (لەخوا بترسن و) کڕنوش بەرن، کڕنوش نابەن
وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ
Open ayah 77:49وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا
فَبِأَيِّ حَدِيثِۭ بَعۡدَهُۥ يُؤۡمِنُونَ
Open ayah 77:50(ئەگەر ئەوان باوەڕ بە قورئان نەکەن)ئیتر بە چ فەرموودەیەکی تر بڕوا دەھێنن دوای قورئان؟