المعارج
Al-Ma'aarij
Translation: Kurdish - Muhammad Saleh Bamoki · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
سَأَلَ سَآئِلُۢ بِعَذَابٖ وَاقِعٖ
Open ayah 70:1داواکارێك داوای سزایەکی (خوایی) کرد کە (ئەو سزایە) ھەر ڕوو دەدات
لِّلۡكَٰفِرِينَ لَيۡسَ لَهُۥ دَافِعٞ
Open ayah 70:2بۆ بێ باوەڕان نیە هیچ بەرگریكارێك (کە بیان پارێزێت)
مِّنَ ٱللَّهِ ذِي ٱلۡمَعَارِجِ
Open ayah 70:3لە (سزای) خوای خاوەن پلەو پایەی زۆر بەرز
تَعۡرُجُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ وَٱلرُّوحُ إِلَيۡهِ فِي يَوۡمٖ كَانَ مِقۡدَارُهُۥ خَمۡسِينَ أَلۡفَ سَنَةٖ
Open ayah 70:4فریشتە وجوبرەیل سەر دەکەون بۆ لای خوا لە ڕۆژێکدا کە ئەندازەکەی پەنجا ھەزار ساڵە
فَٱصۡبِرۡ صَبۡرٗا جَمِيلًا
Open ayah 70:5کەوا بوو خۆت ڕابگرە (ئەی موحەممەد ﷺ) بە خۆڕاگرتنێکی چاك وجوان
إِنَّهُمۡ يَرَوۡنَهُۥ بَعِيدٗا
Open ayah 70:6بەڕاستی ئەو بێ بڕوایانە ئەو ڕۆژە بە دوور دەبینن
وَنَرَىٰهُ قَرِيبٗا
Open ayah 70:7ئێمەیش زۆر بە نزیكی دەبینین
يَوۡمَ تَكُونُ ٱلسَّمَآءُ كَٱلۡمُهۡلِ
Open ayah 70:8ئەو ڕۆژەی کە ئاسمان وەك مسی تواوە (یان خڵتەی زەیتی) لێ دێت
وَتَكُونُ ٱلۡجِبَالُ كَٱلۡعِهۡنِ
Open ayah 70:9کێوەکانیش وەك خوری شیکراوەیان لێ دێت
وَلَا يَسۡـَٔلُ حَمِيمٌ حَمِيمٗا
Open ayah 70:10وە ھیچ کەسێك ناپرسێتەوە لە ھیچ کەسێکی خۆشەویستی خۆی
يُبَصَّرُونَهُمۡۚ يَوَدُّ ٱلۡمُجۡرِمُ لَوۡ يَفۡتَدِي مِنۡ عَذَابِ يَوۡمِئِذِۭ بِبَنِيهِ
Open ayah 70:11کە نیشانی یەکتری دەدرێن، تاوانبار ئاوات دەخوازێت کە (قوربانی) بدایە لەبری ڕزگار بوونی خۆی لە سزای ئەو ڕۆژە بە کوڕەکانی
وَصَٰحِبَتِهِۦ وَأَخِيهِ
Open ayah 70:12بەژن وبە براکانی
وَفَصِيلَتِهِ ٱلَّتِي تُـٔۡوِيهِ
Open ayah 70:13بە ھـۆزەکەشیەوە کە پەنایان دەدا
وَمَن فِي ٱلۡأَرۡضِ جَمِيعٗا ثُمَّ يُنجِيهِ
Open ayah 70:14وە بە ھەرچی کەس لەسەر زەویە (ھەمووی بدایە و) لەپاشان ھەر خۆی ڕزگاری ببێت
كَلَّآۖ إِنَّهَا لَظَىٰ
Open ayah 70:15نەخێر (وا نیە) بەڕاستی ئاگری دۆزەخ بە بڵێسەیە
نَزَّاعَةٗ لِّلشَّوَىٰ
Open ayah 70:16داماڵێنەری پێستی سەرە
تَدۡعُواْ مَنۡ أَدۡبَرَ وَتَوَلَّىٰ
Open ayah 70:17(ئەو ئاگرە) بانگی کەسێك دەکات کە پشتی ھەڵکردبێ لە خواو ڕووی وەرگێڕابێت
وَجَمَعَ فَأَوۡعَىٰٓ
Open ayah 70:18وە سامانی کۆ کردبێتەوە وھەڵی گرتبێت
۞إِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ خُلِقَ هَلُوعًا
Open ayah 70:19بێگومان ئادەمی دروست کراوە بە چاو چنۆکێکی تەنگەتیلکە
إِذَا مَسَّهُ ٱلشَّرُّ جَزُوعٗا
Open ayah 70:20کە ناخۆشیەكی تووش ببێت ھاوار وناڵە دەست پێ دەکات
وَإِذَا مَسَّهُ ٱلۡخَيۡرُ مَنُوعًا
Open ayah 70:21کە خێر وسامانیش ڕووی تێ بکات ئەی گرێتەوە (لە خەڵکی)
إِلَّا ٱلۡمُصَلِّينَ
Open ayah 70:22جگە نوێژگەران نەبێت
ٱلَّذِينَ هُمۡ عَلَىٰ صَلَاتِهِمۡ دَآئِمُونَ
Open ayah 70:23ئەوانە کە بەردەوامن لەسەر نوێژەکانیان
وَٱلَّذِينَ فِيٓ أَمۡوَٰلِهِمۡ حَقّٞ مَّعۡلُومٞ
Open ayah 70:24ئەوانەی کە بەشێکی دیاریكراو لە ماڵ وسامانیاندا ھەیە (تەرخانكراوە)
لِّلسَّآئِلِ وَٱلۡمَحۡرُومِ
Open ayah 70:25بۆ ھەژاری داواکەر وبێ نەوای داوانەکەر
وَٱلَّذِينَ يُصَدِّقُونَ بِيَوۡمِ ٱلدِّينِ
Open ayah 70:26وە ئەوانەی کە باوەڕیان بە ڕۆژی پاداشت ھەیە
وَٱلَّذِينَ هُم مِّنۡ عَذَابِ رَبِّهِم مُّشۡفِقُونَ
Open ayah 70:27وە ئەوانەی کە لە سزای پەروەردگاری خۆیان دەترسن
إِنَّ عَذَابَ رَبِّهِمۡ غَيۡرُ مَأۡمُونٖ
Open ayah 70:28چونکە بەڕاستی سزای پەروەردگاری ئەوان کەس لێی دڵنیا نیە
وَٱلَّذِينَ هُمۡ لِفُرُوجِهِمۡ حَٰفِظُونَ
Open ayah 70:29وە ئەوانەی کە ئاگاداری داوێنی خۆیان دەکەن
إِلَّا عَلَىٰٓ أَزۡوَٰجِهِمۡ أَوۡ مَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُهُمۡ فَإِنَّهُمۡ غَيۡرُ مَلُومِينَ
Open ayah 70:30لەگەڵ ژنانی خۆیان نەبێت یا کەنیزەکێك کە بووبن بە خاوەنیان، بێگومان ئەوانە لۆمە کراو نین
فَمَنِ ٱبۡتَغَىٰ وَرَآءَ ذَٰلِكَ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡعَادُونَ
Open ayah 70:31ئەمجا ھەر کەسێك دوای شتی تر بکەوێت، ئەو کەسانە ئەوانەن کە دەست درێژکەرن
وَٱلَّذِينَ هُمۡ لِأَمَٰنَٰتِهِمۡ وَعَهۡدِهِمۡ رَٰعُونَ
Open ayah 70:32وە ئەوانەی کە چاودێری سپاردە وپەیمانی خۆیان دەکەن
وَٱلَّذِينَ هُم بِشَهَٰدَٰتِهِمۡ قَآئِمُونَ
Open ayah 70:33وە ئەوانەی کە شایەتی خۆیان بە تەواوی دەدەن
وَٱلَّذِينَ هُمۡ عَلَىٰ صَلَاتِهِمۡ يُحَافِظُونَ
Open ayah 70:34وە ئەوانەی کە پارێزگاری نوێژیان دەکەن
أُوْلَٰٓئِكَ فِي جَنَّٰتٖ مُّكۡرَمُونَ
Open ayah 70:35ئەوانە (کە باس کران) ڕێز دەگیرێن لە باخاتی بەھەشتدا
فَمَالِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ قِبَلَكَ مُهۡطِعِينَ
Open ayah 70:36دەی چیانە ئەو بێ بڕوایانە (کە تۆ دەرئەکەویت ئەی موحەممەد ﷺ) بەپەلە دێن بۆ لات
عَنِ ٱلۡيَمِينِ وَعَنِ ٱلشِّمَالِ عِزِينَ
Open ayah 70:37لەلای ڕاست وچەپتەوە دەستە دەستە دەبن
أَيَطۡمَعُ كُلُّ ٱمۡرِيٕٖ مِّنۡهُمۡ أَن يُدۡخَلَ جَنَّةَ نَعِيمٖ
Open ayah 70:38ئایا ھەموو یەکێك لەوان بەتەمایە کە بخرێتە بەھەشتی پڕ لە ناز ونیعمەتەوە
كَلَّآۖ إِنَّا خَلَقۡنَٰهُم مِّمَّا يَعۡلَمُونَ
Open ayah 70:39وا نیە: (وەك بەتەمان) بەڕاستی ئێمە درووستمان کردوون لەوەی کە دەیزانن
فَلَآ أُقۡسِمُ بِرَبِّ ٱلۡمَشَٰرِقِ وَٱلۡمَغَٰرِبِ إِنَّا لَقَٰدِرُونَ
Open ayah 70:40جا سوێند بە پەروەردگاری ڕۆژھەڵاتەکان وڕۆژئاواکان، بێگومان ئێمە بە دەسەڵاتین
عَلَىٰٓ أَن نُّبَدِّلَ خَيۡرٗا مِّنۡهُمۡ وَمَا نَحۡنُ بِمَسۡبُوقِينَ
Open ayah 70:41لە سەر ئەوەی کە بیانگۆڕین وباشتر لەوان بھێنین وە کەس لە دەستمان دەرناچێت
فَذَرۡهُمۡ يَخُوضُواْ وَيَلۡعَبُواْ حَتَّىٰ يُلَٰقُواْ يَوۡمَهُمُ ٱلَّذِي يُوعَدُونَ
Open ayah 70:42ئەمجا وازیان لێ بھێنە، با لە بێباوەڕی وقسەی ھیچ وپووچ و گاڵتەی خۆیاندا ڕۆبچن، تا دووچاری ئەو ڕۆژەی خۆیان دەبن کە بەڵێنیان پێ دراوە
يَوۡمَ يَخۡرُجُونَ مِنَ ٱلۡأَجۡدَاثِ سِرَاعٗا كَأَنَّهُمۡ إِلَىٰ نُصُبٖ يُوفِضُونَ
Open ayah 70:43ئەو ڕۆژەی کە بەپەلە لە گۆڕەکانیان دێنـە دەرەوە وەك ئەوەی کە بۆ لای بتەکانیان ڕابـکەن
خَٰشِعَةً أَبۡصَٰرُهُمۡ تَرۡهَقُهُمۡ ذِلَّةٞۚ ذَٰلِكَ ٱلۡيَوۡمُ ٱلَّذِي كَانُواْ يُوعَدُونَ
Open ayah 70:44چاویان شۆڕو (سەر بەرە وژێرە) ڕیسوایی وشەرمەزاری دایان دەگرێت، ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە لەوەوپێش بەڵێنیان پێ درابوو