الحاقة
Al-Haaqqa
Translation: Kurdish - Burhan Muhammad-Amin · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
ٱلۡحَآقَّةُ
Open ayah 69:1یه‌کێکه له ناوه‌کانی ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که له‌و ڕۆژه‌دا خوای گه‌وره حه‌ق و ڕاستی به‌ته‌واوی ده‌چه‌سپێنێت.
مَا ٱلۡحَآقَّةُ
Open ayah 69:2(ئینجا پرسیار ده‌کات و زیاتر گرنگی ئه‌و ڕۆژه ده‌خاته به‌رچاو) چی بێ ئه‌و ڕۆژه؟!
وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا ٱلۡحَآقَّةُ
Open ayah 69:3جا تۆ چووزانی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله حلیه وسلم ئه‌ی ئاده‌میزاد، ئه‌و ڕۆژه چیه‌و چۆنه‌و چ ته‌نگانه‌یه‌که؟
كَذَّبَتۡ ثَمُودُ وَعَادُۢ بِٱلۡقَارِعَةِ
Open ayah 69:4ثمود قه‌ومی صالح، عاد قه‌ومی هود ئه‌و ڕۆژه‌یان به درۆزانی.
فَأَمَّا ثَمُودُ فَأُهۡلِكُواْ بِٱلطَّاغِيَةِ
Open ayah 69:5ئینجا گه‌لی ثمودمان به‌ده‌نگێکی سامناکی گه‌وره‌ی تۆقێنه‌ر له‌ناوبران.
وَأَمَّا عَادٞ فَأُهۡلِكُواْ بِرِيحٖ صَرۡصَرٍ عَاتِيَةٖ
Open ayah 69:6گه‌لی عادیش به ڕه‌شه‌بایه‌کی ساردی به‌هێزی وێرانکه‌ر له‌ناوبران.
سَخَّرَهَا عَلَيۡهِمۡ سَبۡعَ لَيَالٖ وَثَمَٰنِيَةَ أَيَّامٍ حُسُومٗاۖ فَتَرَى ٱلۡقَوۡمَ فِيهَا صَرۡعَىٰ كَأَنَّهُمۡ أَعۡجَازُ نَخۡلٍ خَاوِيَةٖ
Open ayah 69:7حه‌وت شه‌وو هه‌شت ڕۆژ هه‌ڵی کرده سه‌ریان، به‌رده‌وام و به‌هێز ده‌تبینی (ئه‌گه‌ر له‌وێ بویتایه) ئه‌و خه‌ڵکه هه‌موو لاڵ و پاڵ لێی ده‌که‌وتن هه‌روه‌ك قه‌دی دارخورمای له ڕیشه هه‌ڵکه‌نراو، چۆن به‌ئاسانی ده‌که‌وێت و شه‌ق ده‌بات.
فَهَلۡ تَرَىٰ لَهُم مِّنۢ بَاقِيَةٖ
Open ayah 69:8جا ئایا ده‌بینیت که‌سیان مابێت و که‌سیان ڕزگاری بووبێت؟!
وَجَآءَ فِرۡعَوۡنُ وَمَن قَبۡلَهُۥ وَٱلۡمُؤۡتَفِكَٰتُ بِٱلۡخَاطِئَةِ
Open ayah 69:9فیرعه‌ون و ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌ویش و دانیشتوانی دێهاته ژێره‌و ژوور بووه‌کان، به تاوان و خراپه‌وه هاتن.
فَعَصَوۡاْ رَسُولَ رَبِّهِمۡ فَأَخَذَهُمۡ أَخۡذَةٗ رَّابِيَةً
Open ayah 69:10هه‌ر یه‌کێك له‌وانه سه‌رپێچی و سه‌رکه‌شییان نواند به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ری په‌روه‌ردگاریان ئه‌وسا گرتنی به گرتنێکی سه‌خت.
إِنَّا لَمَّا طَغَا ٱلۡمَآءُ حَمَلۡنَٰكُمۡ فِي ٱلۡجَارِيَةِ
Open ayah 69:11به‌ڕاستی ئێمه کاتێك ئاو له سنوور ده‌رچوو (له کاتی تۆفانه‌که‌ی نوح دا) ئێوه‌مان له که‌شتیدا هه‌ڵگرت (باو‌و باپیرانی ئێوه).
لِنَجۡعَلَهَا لَكُمۡ تَذۡكِرَةٗ وَتَعِيَهَآ أُذُنٞ وَٰعِيَةٞ
Open ayah 69:12تا بیکه‌نه یادگاری و بێ‌دار که‌ره‌وه بۆ ئێوه و له‌گوێی بگرێت ئه‌و گوێیانه‌ی هۆشمه‌ندن.
فَإِذَا نُفِخَ فِي ٱلصُّورِ نَفۡخَةٞ وَٰحِدَةٞ
Open ayah 69:13ئینجا کاتێك یه‌کجار فوو کرا به صوردا.
وَحُمِلَتِ ٱلۡأَرۡضُ وَٱلۡجِبَالُ فَدُكَّتَا دَكَّةٗ وَٰحِدَةٗ
Open ayah 69:14زه‌وی و کێوه‌کان هه‌ڵگیران و یه‌ککه‌ڕه‌ت دران به‌یه‌کدا.
فَيَوۡمَئِذٖ وَقَعَتِ ٱلۡوَاقِعَةُ
Open ayah 69:15له‌و ڕۆژه‌دا ئیتر قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت.
وَٱنشَقَّتِ ٱلسَّمَآءُ فَهِيَ يَوۡمَئِذٖ وَاهِيَةٞ
Open ayah 69:16ئاسمان هه‌مووی شه‌ق و په‌ق ده‌بێت و لێك ده‌ترازێت و شل و شۆڵ ده‌بێت.
وَٱلۡمَلَكُ عَلَىٰٓ أَرۡجَآئِهَاۚ وَيَحۡمِلُ عَرۡشَ رَبِّكَ فَوۡقَهُمۡ يَوۡمَئِذٖ ثَمَٰنِيَةٞ
Open ayah 69:17فریشته‌کان له گۆشه‌و که‌ناری (جیهانی نوێ) دا ئاماده ده‌بن، ته‌ختی په‌روه‌ردگارت ئه‌و ڕۆژه هه‌شت هه‌ڵی ده‌گرێت (هه‌شت فریشته یان هه‌شت ده‌سته) به‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه.
يَوۡمَئِذٖ تُعۡرَضُونَ لَا تَخۡفَىٰ مِنكُمۡ خَافِيَةٞ
Open ayah 69:18له‌و ڕۆژه‌دا پیشان ده‌درێن، هیچ شتێك له نهێنیه‌کانتان شاراوه نی یه.
فَأَمَّا مَنۡ أُوتِيَ كِتَٰبَهُۥ بِيَمِينِهِۦ فَيَقُولُ هَآؤُمُ ٱقۡرَءُواْ كِتَٰبِيَهۡ
Open ayah 69:19جا ئه‌وه‌ی نامه‌ی کرده‌وه‌کانی درایه ده‌ستی ڕاستی، ئه‌وه (به دڵخۆشیه‌کی بێ سنووره‌وه به هاوه‌ڵ و ناسیاوانی) ده‌ڵێت: ها ئه‌وه‌تا نامه‌ی کرده‌وه‌کانم بیگرن و بخوێننه‌وه‌و ته‌ماشای بکه‌ن.
إِنِّي ظَنَنتُ أَنِّي مُلَٰقٍ حِسَابِيَهۡ
Open ayah 69:20به‌ڕاستی من کاتی خۆی سوور ده‌مزانی و دڵنیابووم که به‌م لێپرسینه‌وه ده‌گه‌م!!
فَهُوَ فِي عِيشَةٖ رَّاضِيَةٖ
Open ayah 69:21جا ئه‌و به‌خته‌وه‌ره له ژیانێکی پڕ له شادی و کامه‌رانیدا ده‌ژی که زۆر پێی ڕازیه...
فِي جَنَّةٍ عَالِيَةٖ
Open ayah 69:22له‌به‌هه‌شتی به‌رزو بڵندا، (له باخچه‌کانی سه‌ر لوطکه‌ی چیا‌و لاپاڵی شاخه‌کاندا له‌ناو کۆشك و ته‌لاره‌کاندا).
قُطُوفُهَا دَانِيَةٞ
Open ayah 69:23میوه‌هاتی زۆر به دره‌خته‌کانیه‌وه شۆڕ بۆته‌وه‌و لێکردنه‌وه‌ی ئاسانه‌و له ده‌ست ڕه‌س دایه.
كُلُواْ وَٱشۡرَبُواْ هَنِيٓـَٔۢا بِمَآ أَسۡلَفۡتُمۡ فِي ٱلۡأَيَّامِ ٱلۡخَالِيَةِ
Open ayah 69:24ئینجا پێیان ده‌وترێت: بخۆن و بخۆنه‌وه نۆشتان بێت، به‌هۆی ده‌ست پێشکه‌ریتان له ڕۆژگاری ڕابردودا.
وَأَمَّا مَنۡ أُوتِيَ كِتَٰبَهُۥ بِشِمَالِهِۦ فَيَقُولُ يَٰلَيۡتَنِي لَمۡ أُوتَ كِتَٰبِيَهۡ
Open ayah 69:25به‌ڵام ئه‌وه‌ی نامه‌ی کرده‌وه‌کانی ده‌درێته ده‌ستی چه‌پی، ئه‌وه ده‌ڵێت: خۆزگه نامه‌ی کرده‌وه‌کانم پێ نه‌درایه.
وَلَمۡ أَدۡرِ مَا حِسَابِيَهۡ
Open ayah 69:26هه‌ر نه‌مزانیایه لێپرسینه‌وه‌م چۆن ده‌بێت.
يَٰلَيۡتَهَا كَانَتِ ٱلۡقَاضِيَةَ
Open ayah 69:27خۆزگه مردنه‌که‌م یه‌کجاریی بوایه (ئاوا زیندوو نه‌کرامایه‌ته‌وه).
مَآ أَغۡنَىٰ عَنِّي مَالِيَهۡۜ
Open ayah 69:28ئه‌وه‌ته، ئه‌و ماڵ و سامانه‌ی که بووم، فریام نه‌که‌وت (به‌ڵکو نه‌ماو ته‌فرو تونا بوو).
هَلَكَ عَنِّي سُلۡطَٰنِيَهۡ
Open ayah 69:29ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که بووم له ده‌ستمدا نه‌ماو له ده‌ستم چوو.
خُذُوهُ فَغُلُّوهُ
Open ayah 69:30(ئه‌وسا ئیتر فه‌رمان ده‌درێت) ئاده‌ی ئێوه بیگرن و کۆت و زنجیر له ده‌ست و قاچ و ملی بئاڵێنن.
ثُمَّ ٱلۡجَحِيمَ صَلُّوهُ
Open ayah 69:31له‌وه‌ودوا به‌ره‌و دۆزه‌خ ڕاپێچی بکه‌ن و بیبه‌ن و بیخه‌نه ناوی.
ثُمَّ فِي سِلۡسِلَةٖ ذَرۡعُهَا سَبۡعُونَ ذِرَاعٗا فَٱسۡلُكُوهُ
Open ayah 69:32پاشان به‌زنجیرێکی حه‌فتا گه‌زی بیبه‌سنه‌وه (به کۆڵه‌که‌و ستون و پایه‌کانی ناو دۆزه‌خه‌وه).
إِنَّهُۥ كَانَ لَا يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ ٱلۡعَظِيمِ
Open ayah 69:33چونکه به‌ڕاستی ئه‌مه کاتی خۆی ئیمان و باوه‌ڕی به‌خوای گه‌وره نه‌بوو (به ته‌مای زیندووبوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه نه‌بوو).
وَلَا يَحُضُّ عَلَىٰ طَعَامِ ٱلۡمِسۡكِينِ
Open ayah 69:34هانی که‌سی نه‌ده‌دا که خواردن و خۆراك ببه‌خشن به هه‌ژارو بێ نه‌واکان (به‌ڵکو هه‌ر خه‌می خۆی بوو).
فَلَيۡسَ لَهُ ٱلۡيَوۡمَ هَٰهُنَا حَمِيمٞ
Open ayah 69:35که‌واته ئه‌مڕۆ ئا لێره هیچ دڵسۆزێکی نی یه.
وَلَا طَعَامٌ إِلَّا مِنۡ غِسۡلِينٖ
Open ayah 69:36خۆراکیشی ته‌نها له‌کێم و زوخاوی داچۆڕاو نه‌بێت هیچی تر نی یه.
لَّا يَأۡكُلُهُۥٓ إِلَّا ٱلۡخَٰطِـُٔونَ
Open ayah 69:37که، که‌س نایخوات، جگه له تاوانباران.
فَلَآ أُقۡسِمُ بِمَا تُبۡصِرُونَ
Open ayah 69:38سوێندم به‌و شتانه‌ی که ده‌یبینن.
وَمَا لَا تُبۡصِرُونَ
Open ayah 69:39به‌وه‌ش که نایبینن و نادیارن.
إِنَّهُۥ لَقَوۡلُ رَسُولٖ كَرِيمٖ
Open ayah 69:40به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه له زاری پێغه‌مبه‌رێکی به‌ڕێزه‌وه پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، یاخود له ڕێگه‌ی فرستاده‌یه‌کی به‌ڕێزه‌وه پێتان ده‌گات که جوبره‌ئیلی فریشته‌یه.
وَمَا هُوَ بِقَوۡلِ شَاعِرٖۚ قَلِيلٗا مَّا تُؤۡمِنُونَ
Open ayah 69:41دڵنیابن که ئه‌م قورئانه گوفتاری شاعیر نیه، ئه‌وه بۆ زۆر که‌متان باوه‌ڕ ده‌هێنن؟!
وَلَا بِقَوۡلِ كَاهِنٖۚ قَلِيلٗا مَّا تَذَكَّرُونَ
Open ayah 69:42گوفتاری فاڵچی و زێوانیش نیه، ئه‌وه بۆ زۆر که‌متان یاداوه‌ری وه‌رده‌گرن؟!
تَنزِيلٞ مِّن رَّبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
Open ayah 69:43به‌ڵکو ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کانه‌وه ڕه‌وانه‌کراوه‌و نێردراوه‌ته خواره‌وه.
وَلَوۡ تَقَوَّلَ عَلَيۡنَا بَعۡضَ ٱلۡأَقَاوِيلِ
Open ayah 69:44خۆ ئه‌گه‌ر محمد صلی الله علیه وسلم هه‌ندێك قسه‌و گوفتار به‌ده‌م ئێمه‌وه هه‌ڵبه‌ستایه.
لَأَخَذۡنَا مِنۡهُ بِٱلۡيَمِينِ
Open ayah 69:45ئه‌وه به‌هێزو ده‌سه‌ڵاتی خۆمان ده‌مانگرت.
ثُمَّ لَقَطَعۡنَا مِنۡهُ ٱلۡوَتِينَ
Open ayah 69:46له‌وه‌ودوا ڕه‌گی دڵی ده‌پچڕێنین و ده‌یمرێنین.
فَمَا مِنكُم مِّنۡ أَحَدٍ عَنۡهُ حَٰجِزِينَ
Open ayah 69:47ئه‌وسا هیچ که‌سێك نی یه له ئێوه به‌ربه‌ست و به‌رگری بکات له ئێمه.
وَإِنَّهُۥ لَتَذۡكِرَةٞ لِّلۡمُتَّقِينَ
Open ayah 69:48به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه یاداوه‌ری و یادخستنه‌وه‌یه بۆ پارێزکاران و خوانه‌ناسان.
وَإِنَّا لَنَعۡلَمُ أَنَّ مِنكُم مُّكَذِّبِينَ
Open ayah 69:49ئێمه به‌ڕاستی چاك و ده‌زانین که له ئێوه‌دا که‌سانێك هه‌ن و په‌یدا ده‌بن ئه‌م قورئانه به‌درۆ ده‌زانن.
وَإِنَّهُۥ لَحَسۡرَةٌ عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ
Open ayah 69:50بێگومان قورئان له ڕۆژی دوایدا ده‌بێته هۆی ئاهو ناڵه‌و په‌شیمانی بێ سنوور بۆ بێ باوه‌ڕان.
وَإِنَّهُۥ لَحَقُّ ٱلۡيَقِينِ
Open ayah 69:51به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه‌کی دڵنیا به‌خشه به ئیمانداران.
فَسَبِّحۡ بِٱسۡمِ رَبِّكَ ٱلۡعَظِيمِ
Open ayah 69:52که‌واته ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار؛ به‌رده‌وام ته‌سبیحات و ستایشی په‌روه‌ردگاری مه‌زن و گه‌وره‌ت بکه.