المدثر
Al-Muddaththir
Translation: Kurdish - Burhan Muhammad-Amin · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡمُدَّثِّرُ
Open ayah 74:1ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی خۆت پێچاوه‌ته‌وه، ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم
قُمۡ فَأَنذِرۡ
Open ayah 74:2هه‌سته‌و خه‌ڵکی بێداربکه‌ره‌وه (ڕاستیه‌کان ڕوون بکه‌ره‌وه).
وَرَبَّكَ فَكَبِّرۡ
Open ayah 74:3په‌روه‌ردگارت به گه‌وره ناوببه (الله اکبر، با دروشمت بێت، مه‌زنی ئه‌و زاته ڕوون بکه‌ره‌وه).
وَثِيَابَكَ فَطَهِّرۡ
Open ayah 74:4پۆشاکت (دڵ و ده‌روونت، ڕه‌فتارت، هه‌ر هه‌مووی) خاوێن بکه (خۆت و شوێنکه‌وتووانت).
وَٱلرُّجۡزَ فَٱهۡجُرۡ
Open ayah 74:5به‌رده‌وام به له‌سه‌ر واز هێنان له گوناه.
وَلَا تَمۡنُن تَسۡتَكۡثِرُ
Open ayah 74:6منه‌تیش مه‌که (به‌سه‌ر که‌سدا) چاکه‌و به‌خشینه‌کانت به‌زۆر مه‌زانه له کاتێکدا به‌ته‌مای زیاتر بیت.
وَلِرَبِّكَ فَٱصۡبِرۡ
Open ayah 74:7هه‌وڵ بده له‌به‌ر خاترو ڕێزی په‌روه‌ردگارت خۆگرو ئارامگربه.
فَإِذَا نُقِرَ فِي ٱلنَّاقُورِ
Open ayah 74:8جا کاتێك فوو ده‌کرێت به (صور) دا‌و ده‌زگای تایبه‌تی لێ ده‌درێت.
فَذَٰلِكَ يَوۡمَئِذٖ يَوۡمٌ عَسِيرٌ
Open ayah 74:9ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکی زۆر گران و سه‌خته (که به‌سه‌ر دانیشتوانی زه‌ویدا دێت).
عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ غَيۡرُ يَسِيرٖ
Open ayah 74:10له‌سه‌ر کافران هیچ ئاسان نی یه (به‌ڵکو زۆر سه‌غڵه‌تیان ده‌کات).
ذَرۡنِي وَمَنۡ خَلَقۡتُ وَحِيدٗا
Open ayah 74:11واز له من و ئه‌و که‌سه بهێنه که به‌ته‌نهایی (تاقانه) دروستم کردووه (هیچی نه‌بوو، که وه‌لیدی کوڕی موغه‌یره‌یه).
وَجَعَلۡتُ لَهُۥ مَالٗا مَّمۡدُودٗا
Open ayah 74:12له‌وه‌ودوا ماڵ و سامانی زۆر‌و زه‌به‌نده‌م پێبه‌خشی.
وَبَنِينَ شُهُودٗا
Open ayah 74:13چه‌نده‌ها کوڕ‌و نه‌وه‌ش که هه‌میشه ئاماده‌ن له نزیکیدا.
وَمَهَّدتُّ لَهُۥ تَمۡهِيدٗا
Open ayah 74:14له هه‌موو که‌ل و په‌ل و نازو نیعمه‌تێك به‌هره‌وه‌رم کرد.
ثُمَّ يَطۡمَعُ أَنۡ أَزِيدَ
Open ayah 74:15له پاش ئه‌وه‌ش به‌ته‌مایه بۆی زیاتر بکه‌م.
كَلَّآۖ إِنَّهُۥ كَانَ لِأٓيَٰتِنَا عَنِيدٗا
Open ayah 74:16نه‌خێر، به‌ڕاستی ئه‌و به‌رامبه‌ر فه‌رمانه‌کانی ئێمه هه‌ر سه‌رکه‌ش و که‌لله ڕه‌ق و سه‌رسه‌خته.
سَأُرۡهِقُهُۥ صَعُودًا
Open ayah 74:17ئه‌وسا سزای سه‌ختی پێ ئه‌چێژم.
إِنَّهُۥ فَكَّرَ وَقَدَّرَ
Open ayah 74:18به‌ڕاستی ئه‌و بیری کرده‌وه‌و په‌یامه‌که‌ی هه‌ڵسه‌نگاند (به‌ڵام به‌هه‌ڵه).
فَقُتِلَ كَيۡفَ قَدَّرَ
Open ayah 74:19به‌کوشت چێ و سه‌ره‌و نگوون بێت، چۆن هه‌ڵسه‌نگاندنێکی کرد.
ثُمَّ قُتِلَ كَيۡفَ قَدَّرَ
Open ayah 74:20پاشان هه‌ر به‌کوشت بچێت بۆ خۆی و هه‌ڵسه‌نگاندنێك که کردی بۆ قورئان.
ثُمَّ نَظَرَ
Open ayah 74:21ئینجا بیری لێ کرده‌وه‌و ورد بۆوه‌و ته‌ماشای ده‌وروبه‌ری کرد.
ثُمَّ عَبَسَ وَبَسَرَ
Open ayah 74:22ئینجا ناوچاوی هێنایه‌وه یه‌ك (وه‌ك یه‌کێك به‌قووڵی بیربکاته‌وه) ڕه‌ش داگیرسا.
ثُمَّ أَدۡبَرَ وَٱسۡتَكۡبَرَ
Open ayah 74:23پاشان ڕووی وه‌رگێڕاو خۆی به‌زلزانی.
فَقَالَ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا سِحۡرٞ يُؤۡثَرُ
Open ayah 74:24به‌هه‌موو عه‌قڵیه‌وه وتی!! ئه‌م قورئانه جگه جادوو نه‌بێت که وه‌رده‌گیرێت هیچی تر نی یه!!...
إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا قَوۡلُ ٱلۡبَشَرِ
Open ayah 74:25ئه‌مه هه‌ر قسه‌ی به‌شه‌ره و هیچی تر نی یه؟!
سَأُصۡلِيهِ سَقَرَ
Open ayah 74:26(ئه‌و بێ ویژدانه به‌سه‌ریه‌وه ناچێت) ده‌بێت بیگه‌یه‌نمه ناو دۆزه‌خ.
وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا سَقَرُ
Open ayah 74:27جا تۆ نازانیت دۆزه‌خ چیه...
لَا تُبۡقِي وَلَا تَذَرُ
Open ayah 74:28هیچ ئه‌ندامێك ناهێڵێته‌وه‌و ده‌ست هه‌ڵناگرێت...
لَوَّاحَةٞ لِّلۡبَشَرِ
Open ayah 74:29پێستیان هه‌ڵده‌قرچێنێت و ڕه‌شی ده‌کات و ده‌ری ده‌خات.
عَلَيۡهَا تِسۡعَةَ عَشَرَ
Open ayah 74:30نۆزده فریشته سه‌رپه‌رشتی دۆزه‌خ ده‌که‌ن.
وَمَا جَعَلۡنَآ أَصۡحَٰبَ ٱلنَّارِ إِلَّا مَلَٰٓئِكَةٗۖ وَمَا جَعَلۡنَا عِدَّتَهُمۡ إِلَّا فِتۡنَةٗ لِّلَّذِينَ كَفَرُواْ لِيَسۡتَيۡقِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ وَيَزۡدَادَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِيمَٰنٗا وَلَا يَرۡتَابَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡمُؤۡمِنُونَ وَلِيَقُولَ ٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ وَٱلۡكَٰفِرُونَ مَاذَآ أَرَادَ ٱللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلٗاۚ كَذَٰلِكَ يُضِلُّ ٱللَّهُ مَن يَشَآءُ وَيَهۡدِي مَن يَشَآءُۚ وَمَا يَعۡلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَۚ وَمَا هِيَ إِلَّا ذِكۡرَىٰ لِلۡبَشَرِ
Open ayah 74:31جا ئێمه وه‌نه‌بێت کار گوزارانی دۆزه‌خمان له که‌سانی تر جگه له فریشته به‌دی هێنابێت، ئه‌و ژماره‌یه‌شمان ته‌نها بۆ تاقیکردنه‌وه دیاری کردووه بۆ ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی کتێبیان پێدراوه دڵنیابن له ڕاستی ئه‌م قورئانه (چونکه له ته‌ورات و ئینجیل‌دا ئه‌و باسه هه‌یه) و بۆ ئه‌وه‌ش که ئیمانداران زیاتر باوه‌ڕیان دامه‌زراو بێت و ئه‌وانه‌ش که کتێبیان پێدراوه ئیماندارانیش حه‌ق نیه تووشی دوو دڵی ببن، با ئه‌وانه‌ی دڵ و ده‌روونیان نه‌خۆشه له دووڕووه‌کان و بێ باوه‌ڕان هه‌ر بۆ خۆیان قسه بکه‌ن و بڵێن: نیازی خوا چی یه به‌م ژماره‌یه؟ به‌و شێوه‌یه باسکرا خوا هه‌ر که‌سێکی بوێت گومڕای ده‌کات، هه‌ر که‌سێکیشی بوێت ڕێنموویی ده‌کات، که‌س ژماره‌ی سه‌ربازانی په‌روه‌ردگارت نازانێت جگه له زاتی خۆی، ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه ته‌نها په‌ندو ئامۆژگارین بۆ ئاده‌می.
كَلَّا وَٱلۡقَمَرِ
Open ayah 74:32نه‌خێر، سوێند به مانگ (ئه‌و خه‌ڵکه چاك هه‌ستی پێ ناکه‌ن).
وَٱلَّيۡلِ إِذۡ أَدۡبَرَ
Open ayah 74:33به شه‌ویش کاتێك که تێ په‌ڕی (زۆربه‌یان باوه‌ڕیان به قیامه‌ت نیه).
وَٱلصُّبۡحِ إِذَآ أَسۡفَرَ
Open ayah 74:34به به‌ره‌به‌یان کاتێك که خۆی ده‌نوێنێت.. (زۆربه‌ی خه‌ڵکی غافڵه)
إِنَّهَا لَإِحۡدَى ٱلۡكُبَرِ
Open ayah 74:35به‌ڕاستی_سه‌قه‌ر_ یه‌کێکه له شته سامناك و گه‌وره‌کان.
نَذِيرٗا لِّلۡبَشَرِ
Open ayah 74:36بۆ ترساندنی سه‌رجه‌م خه‌ڵکانه.
لِمَن شَآءَ مِنكُمۡ أَن يَتَقَدَّمَ أَوۡ يَتَأَخَّرَ
Open ayah 74:37جا ئیتر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با به‌ره‌و پێش بچێت (پێشبڕکێ بکات له چاکه‌کاریدا) یان خۆی دوا بخات (له‌و بواره‌دا).
كُلُّ نَفۡسِۭ بِمَا كَسَبَتۡ رَهِينَةٌ
Open ayah 74:38چونکه له قیامه‌تدا هه‌موو که‌س بارمته‌ی ده‌ستپێشکه‌ری خۆیه‌تی (کرده‌وه‌کانی دێنه‌وه ڕێی).
إِلَّآ أَصۡحَٰبَ ٱلۡيَمِينِ
Open ayah 74:39جگه له ده‌سته‌ی ڕاستان و ئیماندارانی کرده‌وه چاك.
فِي جَنَّٰتٖ يَتَسَآءَلُونَ
Open ayah 74:40له‌ناو به‌هه‌شته‌کاندان و پرسیار ده‌که‌ن له یه‌کتر...
عَنِ ٱلۡمُجۡرِمِينَ
Open ayah 74:41له باره‌ی تاوانبارانه‌وه...
مَا سَلَكَكُمۡ فِي سَقَرَ
Open ayah 74:42ئه‌وه چی بوو ئێوه‌ی ڕاپێچی دۆزه‌خ کرد؟!
قَالُواْ لَمۡ نَكُ مِنَ ٱلۡمُصَلِّينَ
Open ayah 74:43به که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن: ئێمه له نوێژگه‌ران نه‌بووین...
وَلَمۡ نَكُ نُطۡعِمُ ٱلۡمِسۡكِينَ
Open ayah 74:44خۆراکمان به هه‌ژاران نه‌ده‌به‌خشی...
وَكُنَّا نَخُوضُ مَعَ ٱلۡخَآئِضِينَ
Open ayah 74:45ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌م درێژ‌و بێ ئابڕووه‌کاندا قسه‌ی خۆمان ده‌کردو له بابه‌تی ئه‌وانمان ده‌گوت و ڕه‌خنه‌ی بێ جێ‌مان ده‌گرت له گه‌ڵیان ڕۆده‌چووین.
وَكُنَّا نُكَذِّبُ بِيَوۡمِ ٱلدِّينِ
Open ayah 74:46ئێمه بڕوامان به ڕۆژی پاداشت نه‌بوو.
حَتَّىٰٓ أَتَىٰنَا ٱلۡيَقِينُ
Open ayah 74:47هه‌تا مردن یه‌خه‌ی پێ‌گرتن و ڕۆژگاری ته‌مه‌نمان کۆتایی هات.
فَمَا تَنفَعُهُمۡ شَفَٰعَةُ ٱلشَّٰفِعِينَ
Open ayah 74:48که‌واته ئیتر تکای تکاکاران سوودیان پێ ناگه‌یه‌نێت.
فَمَا لَهُمۡ عَنِ ٱلتَّذۡكِرَةِ مُعۡرِضِينَ
Open ayah 74:49باشه، ئه‌وه بۆچی له یادخستنه‌وه پشت هه‌ڵده‌که‌ن و ڕوو وه‌رده‌گێڕن.
كَأَنَّهُمۡ حُمُرٞ مُّسۡتَنفِرَةٞ
Open ayah 74:50ده‌ڵێی گه‌له گوێدرێژی کێوین و ده‌سڵه‌مێنه‌وه...
فَرَّتۡ مِن قَسۡوَرَةِۭ
Open ayah 74:51له ترسی شێر هه‌ڵهاتوون...
بَلۡ يُرِيدُ كُلُّ ٱمۡرِيٕٖ مِّنۡهُمۡ أَن يُؤۡتَىٰ صُحُفٗا مُّنَشَّرَةٗ
Open ayah 74:52به‌ڵکو هه‌ریه‌ك له‌وان ده‌یه‌وێت له ئاسمانه‌وه چه‌نده‌ها نامه‌ی کراوه‌ی بۆ بێت؟
كَلَّاۖ بَل لَّا يَخَافُونَ ٱلۡأٓخِرَةَ
Open ayah 74:53نه‌خێر ئه‌وانه به‌هیچ شتێك داناچڵه‌کێن به‌ڵکو له دواڕۆژ ناترسن.
كَلَّآ إِنَّهُۥ تَذۡكِرَةٞ
Open ayah 74:54نه‌خێر ئه‌وانه به‌سه‌ریانه‌وه ناچێت، چونکه ئه‌و قورئانه ئامۆژگاریه.
فَمَن شَآءَ ذَكَرَهُۥ
Open ayah 74:55جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با یادی بگرێت و شوێنی بکه‌وێت (چه‌ندی توانی له‌به‌ری بکات).
وَمَا يَذۡكُرُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُۚ هُوَ أَهۡلُ ٱلتَّقۡوَىٰ وَأَهۡلُ ٱلۡمَغۡفِرَةِ
Open ayah 74:56جا ئه‌و خه‌ڵکه یاداوه‌ری وه‌رناگرێت و بیر له‌م ڕاستیانه ناکاته‌وه مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ر بێت (که له‌گه‌ڵ ویستی ئینسانه به‌خته‌وه‌ره‌کاندا یه‌ك ده‌که‌وێت) جا هه‌ر ئه‌و زاته‌ش شایسته‌ی ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی حسابی بۆ بکه‌ن و له خه‌شمی بترسن و هه‌ر ئه‌ویش له خۆی گرتووه که لێخۆش‌بوو بێت (له ئیماندارانی گوناهبار، کاتێك ته‌وبه ده‌که‌ن).