الجن
Al-Jinn
Translation: Kurdish - Muhammad Saleh Bamoki · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
قُلۡ أُوحِيَ إِلَيَّ أَنَّهُ ٱسۡتَمَعَ نَفَرٞ مِّنَ ٱلۡجِنِّ فَقَالُوٓاْ إِنَّا سَمِعۡنَا قُرۡءَانًا عَجَبٗا
Open ayah 72:1(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: نیگام بۆ کرا کە بێگومان چەند کەسێك لە جنۆکە گوێیان گرت (لە قورئان خوێندنەوەم) ئەمجا ووتیان: بەڕاستی ئێمە قورئانێکی سەر سوڕھێنەرمان بیست
يَهۡدِيٓ إِلَى ٱلرُّشۡدِ فَـَٔامَنَّا بِهِۦۖ وَلَن نُّشۡرِكَ بِرَبِّنَآ أَحَدٗا
Open ayah 72:2ڕێنمونی دەکات بۆ ڕێگای ڕاست ئێمەش باوەڕمان پێ کرد وە ھەرگیز کەس ناکەین بەھاوبەشی پەروەردگارمان
وَأَنَّهُۥ تَعَٰلَىٰ جَدُّ رَبِّنَا مَا ٱتَّخَذَ صَٰحِبَةٗ وَلَا وَلَدٗا
Open ayah 72:3وە بەڕاستی بڵندە گەورەیی پەروەردگارمان - لە شتی ناشایستە -، ھیچ ھاوسەر ومنداڵێکی بۆ خۆی دانەناوە
وَأَنَّهُۥ كَانَ يَقُولُ سَفِيهُنَا عَلَى ٱللَّهِ شَطَطٗا
Open ayah 72:4بێگومان گێل ونەفامەکەمان درۆی نالەباری ھەڵدەبەست دەربارەی خوا
وَأَنَّا ظَنَنَّآ أَن لَّن تَقُولَ ٱلۡإِنسُ وَٱلۡجِنُّ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبٗا
Open ayah 72:5وە ئێمە پێمان وابوو کە ئادەمیی وجنۆکە ھەرگیز درۆ ناکەن دەربارەی خوا
وَأَنَّهُۥ كَانَ رِجَالٞ مِّنَ ٱلۡإِنسِ يَعُوذُونَ بِرِجَالٖ مِّنَ ٱلۡجِنِّ فَزَادُوهُمۡ رَهَقٗا
Open ayah 72:6بەڕاستی پیاوانێك لە ئادەمیی پەنایان دەبردە بەر پیاوانێك لە جنۆکە (کە بیان پارێزن) کەچی زۆرتر ماندوویان دەکردن
وَأَنَّهُمۡ ظَنُّواْ كَمَا ظَنَنتُمۡ أَن لَّن يَبۡعَثَ ٱللَّهُ أَحَدٗا
Open ayah 72:7وە ئادەمیی گومانیان بردووە ھەروەك ئێوە - ئەی جنۆکە - گومانتان بردووە کە ئیتر خوا ھیچ پێغەمبەرێك نانێرێت
وَأَنَّا لَمَسۡنَا ٱلسَّمَآءَ فَوَجَدۡنَٰهَا مُلِئَتۡ حَرَسٗا شَدِيدٗا وَشُهُبٗا
Open ayah 72:8جنۆکەکان ووتیان : ئێمە دەگەڕاین بە شوێن دەنگ وباسی ئاسماندا کەچی بینیمان پڕکراوە لە پاسەوانی بەھێز وتیری ئەستێرەکان
وَأَنَّا كُنَّا نَقۡعُدُ مِنۡهَا مَقَٰعِدَ لِلسَّمۡعِۖ فَمَن يَسۡتَمِعِ ٱلۡأٓنَ يَجِدۡ لَهُۥ شِهَابٗا رَّصَدٗا
Open ayah 72:9وە بێگومان ئێمە جاران دادەنیشتین لە چەند شوێنێك لە ئاسمان بۆ گوێ گرتن، بەڵام ھەر کەسێك لەئێستا بە دواوە گوێ بگرێت تیرێکی ئەستێرە دەبینێت لە بۆسەیدایە
وَأَنَّا لَا نَدۡرِيٓ أَشَرٌّ أُرِيدَ بِمَن فِي ٱلۡأَرۡضِ أَمۡ أَرَادَ بِهِمۡ رَبُّهُمۡ رَشَدٗا
Open ayah 72:10وە بەڕاستی نازانین ئایا خراپی ویستراوە بۆ ئەوانەی کە لە سەر زەوین؟ یان پەروەردگاریان ڕێنمونی ویستووە بۆیان؟
وَأَنَّا مِنَّا ٱلصَّٰلِحُونَ وَمِنَّا دُونَ ذَٰلِكَۖ كُنَّا طَرَآئِقَ قِدَدٗا
Open ayah 72:11وە بێگومان ئێمە ھەندێکمان چاکین وە ھەندێکمان لەوە کەمتر، ئێمە جاران خاوەنی ڕێبازی زۆر بووین
وَأَنَّا ظَنَنَّآ أَن لَّن نُّعۡجِزَ ٱللَّهَ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَن نُّعۡجِزَهُۥ هَرَبٗا
Open ayah 72:12وە ئێمە دڵنیا بووین کە ھەرگیز ناتوانین لە دەستی خوا دەرچین لە زەوی دا وە بە ھەڵھاتنیش لە دەستی خوا ڕزگار نابین
وَأَنَّا لَمَّا سَمِعۡنَا ٱلۡهُدَىٰٓ ءَامَنَّا بِهِۦۖ فَمَن يُؤۡمِنۢ بِرَبِّهِۦ فَلَا يَخَافُ بَخۡسٗا وَلَا رَهَقٗا
Open ayah 72:13بەڕاستی ئێمە کاتێ ڕێنمونی (قورئان) مان بیست باوەڕمان پێ ھێنا، ئەمجا ھەر کەسێك بڕوای ھێنا بە پەروەردگاری خۆی ئیتر ناترسێت نە لە کەمیی (پاداشت) ونە لە زۆریی (تۆڵە)
وَأَنَّا مِنَّا ٱلۡمُسۡلِمُونَ وَمِنَّا ٱلۡقَٰسِطُونَۖ فَمَنۡ أَسۡلَمَ فَأُوْلَٰٓئِكَ تَحَرَّوۡاْ رَشَدٗا
Open ayah 72:14وە بێگومان ئێمە ھەندێکمان موسوڵمانین وھەندێکمان ستەمکار، ئەمجا ئەوانەی موسوڵمان بوون ئەوە ئەوانە ڕێگای ڕاستیان دۆزیوەتەوە
وَأَمَّا ٱلۡقَٰسِطُونَ فَكَانُواْ لِجَهَنَّمَ حَطَبٗا
Open ayah 72:15بەڵام ئـەوانەی لەرێگای ڕاست لایانداوە (ستەمکارەکان) دەبنە سووتەمەنی دۆزەخ
وَأَلَّوِ ٱسۡتَقَٰمُواْ عَلَى ٱلطَّرِيقَةِ لَأَسۡقَيۡنَٰهُم مَّآءً غَدَقٗا
Open ayah 72:16(ئەمجا خوای گەورە دەفەرموێت) : ئەگەر ئەوان (مرۆڤ و جنۆکە) بەردەوام بوونایە لەسەر ڕێگای ڕاست ئاوی زۆرمان پێ ئەنۆشین (نیعمەتی زۆرمان دەدانێ)
لِّنَفۡتِنَهُمۡ فِيهِۚ وَمَن يُعۡرِضۡ عَن ذِكۡرِ رَبِّهِۦ يَسۡلُكۡهُ عَذَابٗا صَعَدٗا
Open ayah 72:17ھەتا تاقیان کەینەوە تیایدا وە ھەر کەسێك ڕوو وەرگێڕێت لە یادی پەروەردگاری خۆی دەیخاتە ناو سزای دژوارەوە
وَأَنَّ ٱلۡمَسَٰجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدۡعُواْ مَعَ ٱللَّهِ أَحَدٗا
Open ayah 72:18بێگومان مزگەوتەکان بۆ پەرستنی خوان بەتەنھا، جگە لەئەو کەسی تری تێدا نەپەرسترێت، کەواتە لەگەڵ خوادا ھاوار لە کەسی تر مەکەن
وَأَنَّهُۥ لَمَّا قَامَ عَبۡدُ ٱللَّهِ يَدۡعُوهُ كَادُواْ يَكُونُونَ عَلَيۡهِ لِبَدٗا
Open ayah 72:19وە بەندەی خوا (موحەممەد ﷺ) کاتێك کە ھەستا لە خوا بپاڕێتەوە (و بیپەرستێت)، (بێ بڕواکانی مەککە) نزیك بوو دابارن بە سەریدا
قُلۡ إِنَّمَآ أَدۡعُواْ رَبِّي وَلَآ أُشۡرِكُ بِهِۦٓ أَحَدٗا
Open ayah 72:20بڵێ: دڵنیا بن من ھەر خوای خۆم دەپەرستم وە کەس ناکەم بە ھاوبەشی
قُلۡ إِنِّي لَآ أَمۡلِكُ لَكُمۡ ضَرّٗا وَلَا رَشَدٗا
Open ayah 72:21بڵێ: بەڕاستی من نەزیان ونەڕێنمونی ئێوەم بەدەست نیە
قُلۡ إِنِّي لَن يُجِيرَنِي مِنَ ٱللَّهِ أَحَدٞ وَلَنۡ أَجِدَ مِن دُونِهِۦ مُلۡتَحَدًا
Open ayah 72:22بڵێ: بێگومان کەسێك نیە کە من بپارێزێت لە (سزای) خوا، وە بێجگە لەو پەناگەیەك شك نابەم
إِلَّا بَلَٰغٗا مِّنَ ٱللَّهِ وَرِسَٰلَٰتِهِۦۚ وَمَن يَعۡصِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَإِنَّ لَهُۥ نَارَ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًا
Open ayah 72:23(وە ھیچم بەدەست نیە) ڕاگەیاندن نەبێت لە خواوە وگەیاندنی پەیامەكانی ئەو نەبێت وە ھەر کەسێك بێ فەرمانی خوا وپێغەمبەری بکات ئەوە بێگومان ئاگری دۆزەخ بۆ ئەوە، تێیدا دەمێنێتەوە بە ھەمیشەیی
حَتَّىٰٓ إِذَا رَأَوۡاْ مَا يُوعَدُونَ فَسَيَعۡلَمُونَ مَنۡ أَضۡعَفُ نَاصِرٗا وَأَقَلُّ عَدَدٗا
Open ayah 72:24تا بەچاوی خۆیان دەبینن ئەو سزایانەی کە بەڵێنیان پێدراوە، ئەمجا ئەو کاتە دەزانن، کە کێ یارمەتیدەری کەمترە وژمارەی کەمە
قُلۡ إِنۡ أَدۡرِيٓ أَقَرِيبٞ مَّا تُوعَدُونَ أَمۡ يَجۡعَلُ لَهُۥ رَبِّيٓ أَمَدًا
Open ayah 72:25بڵێ من نازانم ئاخۆ نزیکە ئەو ڕۆژی دواییەی کە بەڵێنتان پێدراوە یان پەروەردگارم ماوەیەکی دووری بۆ داناوە
عَٰلِمُ ٱلۡغَيۡبِ فَلَا يُظۡهِرُ عَلَىٰ غَيۡبِهِۦٓ أَحَدًا
Open ayah 72:26ھەر خوایە زانا بە نھێنیەکان وە کەس ئاگادار ناکات بەسەر نھێنی خۆیدا
إِلَّا مَنِ ٱرۡتَضَىٰ مِن رَّسُولٖ فَإِنَّهُۥ يَسۡلُكُ مِنۢ بَيۡنِ يَدَيۡهِ وَمِنۡ خَلۡفِهِۦ رَصَدٗا
Open ayah 72:27مەگەر بۆ پێغەمبەرێك کە خۆی ڕازی بێت، جا بێگومان خوا لەبەردەمی وپشتیەوە پاسەوان (لە فریشتە) دەنێرێت
لِّيَعۡلَمَ أَن قَدۡ أَبۡلَغُواْ رِسَٰلَٰتِ رَبِّهِمۡ وَأَحَاطَ بِمَا لَدَيۡهِمۡ وَأَحۡصَىٰ كُلَّ شَيۡءٍ عَدَدَۢا
Open ayah 72:28تا بزانێت کە پەیامی خوای خۆیان گەیاندووە وە خوا ئاگادارە بەوەی کە لایانە وە ھەموو شتێکی (لەسەریان) ژماردووە بە ھەڵژماردن