عبس
Abasa
Translation: Kurdish - Muhammad Saleh Bamoki · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
عَبَسَ وَتَوَلَّىٰٓ
Open ayah 80:1(پێغەمبەر ﷺ) ڕووی گرژ کرد وپشتی ھەڵکرد
أَن جَآءَهُ ٱلۡأَعۡمَىٰ
Open ayah 80:2کە کوێرێك (عەبدوڵڵای کوڕی ئوم مەکتوم) ھات بۆ لای
وَمَا يُدۡرِيكَ لَعَلَّهُۥ يَزَّكَّىٰٓ
Open ayah 80:3تۆ چووزانیت؟ بەڵکو ئەو(کوێرە) بیەوێ پاك ببێتەوە
أَوۡ يَذَّكَّرُ فَتَنفَعَهُ ٱلذِّكۡرَىٰٓ
Open ayah 80:4یان بیری بکەوێتەوە(ئەوەی کە لە بیری چۆتەوە) ئەمجا ئەو بیر کردنەوەیە سوودی پێ بگەیەنێت
أَمَّا مَنِ ٱسۡتَغۡنَىٰ
Open ayah 80:5کەچی ئەوەی کە خۆی بێ نیاز دەزانێت (مەبەست پێی بت پەرستەکانی قوڕەیشە)
فَأَنتَ لَهُۥ تَصَدَّىٰ
Open ayah 80:6تۆ ڕووی تێ دەکەیت
وَمَا عَلَيۡكَ أَلَّا يَزَّكَّىٰ
Open ayah 80:7وە ھیچ لەسەر تۆ نیە کە ئەو بێ باوەڕە خۆی پاك نەکاتەوە
وَأَمَّا مَن جَآءَكَ يَسۡعَىٰ
Open ayah 80:8بەڵام ئەو کەسەی کە بەپەلە دێ بۆ لات
وَهُوَ يَخۡشَىٰ
Open ayah 80:9وە لەخوا دەترسێت
فَأَنتَ عَنۡهُ تَلَهَّىٰ
Open ayah 80:10تۆ خۆتی لێ ھەڵە دەکەیت
كَلَّآ إِنَّهَا تَذۡكِرَةٞ
Open ayah 80:11وا مەکە! بێ گومان ئەو ڕێنمونیانەی(کەبۆت ھاتووە) بێدارکەرەوەی(ئادەمی) یە
فَمَن شَآءَ ذَكَرَهُۥ
Open ayah 80:12ئەمجا ئەو کەسەی بیەوێت یادی خوا دەکات
فِي صُحُفٖ مُّكَرَّمَةٖ
Open ayah 80:13(کە ئەو ڕێنمونیانەش نوسراونەتەوە) لە چەند پەڕەیەکی بەڕێز وپیرۆزدا
مَّرۡفُوعَةٖ مُّطَهَّرَةِۭ
Open ayah 80:14پایە بڵندی پاك
بِأَيۡدِي سَفَرَةٖ
Open ayah 80:15کە بەدەست نوێنەرانی
كِرَامِۭ بَرَرَةٖ
Open ayah 80:16بەڕێزی خێر خواوەن
قُتِلَ ٱلۡإِنسَٰنُ مَآ أَكۡفَرَهُۥ
Open ayah 80:17بەکوشت چێت(خراپترین نەفرینی لێ بێ) ئادەمی، چەند پێ نەزان وسپڵەیە
مِنۡ أَيِّ شَيۡءٍ خَلَقَهُۥ
Open ayah 80:18(بییرناکاتەوە بزانێت کە) خوا لە چی دروستی کردووە؟
مِن نُّطۡفَةٍ خَلَقَهُۥ فَقَدَّرَهُۥ
Open ayah 80:19لەدڵۆپێك ئاو دروستی کردووە وڕێکی خستووە
ثُمَّ ٱلسَّبِيلَ يَسَّرَهُۥ
Open ayah 80:20لە پاشان ڕێگای(چاك وخراپی) بۆ ئاسان کردووە
ثُمَّ أَمَاتَهُۥ فَأَقۡبَرَهُۥ
Open ayah 80:21ئەمجا دەیمرێنێت ودەیخاتە گۆڕەوە
ثُمَّ إِذَا شَآءَ أَنشَرَهُۥ
Open ayah 80:22لە پاشان کاتێك کە وویستی زیندووی دەکاتەوە
كَلَّا لَمَّا يَقۡضِ مَآ أَمَرَهُۥ
Open ayah 80:23بەڕاستی ئەوەی کە خوا فەرمانی پێداوە ھێشتا (ئادەمیی) بەجێی نەھێناوە
فَلۡيَنظُرِ ٱلۡإِنسَٰنُ إِلَىٰ طَعَامِهِۦٓ
Open ayah 80:24دەبا مرۆڤ سەیری خواردەمەنیەکەی بکات
أَنَّا صَبَبۡنَا ٱلۡمَآءَ صَبّٗا
Open ayah 80:25بەڕاستی ئێمە لە ھەورەوە بارانمان داڕژاند چۆن داڕژاندنێك
ثُمَّ شَقَقۡنَا ٱلۡأَرۡضَ شَقّٗا
Open ayah 80:26لە پاشان زەویمان لەت لەت کرد (بەگیا) چۆن لەت کردنێك
فَأَنۢبَتۡنَا فِيهَا حَبّٗا
Open ayah 80:27ئەمجا ڕوواندمان لەناوییدا دانەوێڵە
وَعِنَبٗا وَقَضۡبٗا
Open ayah 80:28وترێ وسەوزە
وَزَيۡتُونٗا وَنَخۡلٗا
Open ayah 80:29وزەیتون ودار خورما
وَحَدَآئِقَ غُلۡبٗا
Open ayah 80:30وباخاتی چڕوپڕو
وَفَٰكِهَةٗ وَأَبّٗا
Open ayah 80:31میوە ولەوەڕ
مَّتَٰعٗا لَّكُمۡ وَلِأَنۡعَٰمِكُمۡ
Open ayah 80:32بۆ ژیانی خۆتان وئاژەڵتان
فَإِذَا جَآءَتِ ٱلصَّآخَّةُ
Open ayah 80:33کاتێك کە شاخە وشریخەی (ڕۆژی دوایی) ھات
يَوۡمَ يَفِرُّ ٱلۡمَرۡءُ مِنۡ أَخِيهِ
Open ayah 80:34ئەو ڕۆژەی کە مرۆڤ ڕادەکات لە برای
وَأُمِّهِۦ وَأَبِيهِ
Open ayah 80:35وە لە دایکی وباوکی
وَصَٰحِبَتِهِۦ وَبَنِيهِ
Open ayah 80:36وە لە ژنی وکوڕەکانی
لِكُلِّ ٱمۡرِيٕٖ مِّنۡهُمۡ يَوۡمَئِذٖ شَأۡنٞ يُغۡنِيهِ
Open ayah 80:37ھەموو یەکێك لەوان لەو ڕۆژەدا کارێکی وای ھەیە کە سەر کەسی تری نەپەرژێت
وُجُوهٞ يَوۡمَئِذٖ مُّسۡفِرَةٞ
Open ayah 80:38زۆر ڕوخسار لەو ڕۆژەدا گەش وجوانن
ضَاحِكَةٞ مُّسۡتَبۡشِرَةٞ
Open ayah 80:39دەم بە پێکەنین وشادمانن
وَوُجُوهٞ يَوۡمَئِذٍ عَلَيۡهَا غَبَرَةٞ
Open ayah 80:40وە زۆر ڕوخسار لەو ڕۆژەدا، تەپوتۆزیان بەسەرەوەیە
تَرۡهَقُهَا قَتَرَةٌ
Open ayah 80:41لە داماویدا ڕەش داگیرساون
أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡكَفَرَةُ ٱلۡفَجَرَةُ
Open ayah 80:42ئەوانە ئەوانەن کە بێ باوەڕ وگوناھکار وتاوانبارن