الإنشقاق
Al-Inshiqaaq
Translation: Kurdish - Muhammad Saleh Bamoki · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
إِذَا ٱلسَّمَآءُ ٱنشَقَّتۡ
Open ayah 84:1کاتێك کە ئاسمان لەت بوو
وَأَذِنَتۡ لِرَبِّهَا وَحُقَّتۡ
Open ayah 84:2وە ملکەچی کرد بۆ پەروەردگاری ودەبێ ھەرواش بێت
وَإِذَا ٱلۡأَرۡضُ مُدَّتۡ
Open ayah 84:3وساتێك کە زەوی ڕاکێشرا وپانکرایەوە (ڕاخرا)
وَأَلۡقَتۡ مَا فِيهَا وَتَخَلَّتۡ
Open ayah 84:4وە ئەوەی تێیدابوو فڕێیدا وھیچی لەناودا نەما
وَأَذِنَتۡ لِرَبِّهَا وَحُقَّتۡ
Open ayah 84:5وە ملکەچی کرد بۆ پەروەردگاری ودەبێ ھەرواش بێت
يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡإِنسَٰنُ إِنَّكَ كَادِحٌ إِلَىٰ رَبِّكَ كَدۡحٗا فَمُلَٰقِيهِ
Open ayah 84:6ئەی ئینسان تۆ بێگومان تێکۆشەریت بەرەو پەروەردگارت بەتێکۆشان ! ئەوسا پێی دەگەیت
فَأَمَّا مَنۡ أُوتِيَ كِتَٰبَهُۥ بِيَمِينِهِۦ
Open ayah 84:7ئەمجا ئەو کەسەی کە نامەی(کردەوەی) درایە دەستی ڕاستی
فَسَوۡفَ يُحَاسَبُ حِسَابٗا يَسِيرٗا
Open ayah 84:8ئەوسا پرسینەوەیەکی سووك وئاسانی لەگەڵ دەکرێت
وَيَنقَلِبُ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِۦ مَسۡرُورٗا
Open ayah 84:9وە بەدڵخۆشی دەگەڕێتەوە بۆ لای کەسوکاری
وَأَمَّا مَنۡ أُوتِيَ كِتَٰبَهُۥ وَرَآءَ ظَهۡرِهِۦ
Open ayah 84:10وە ئەو کەسەی نامەی لە پشتەوە درایە دەستی
فَسَوۡفَ يَدۡعُواْ ثُبُورٗا
Open ayah 84:11ئەوە بە زووی داوای مردنی خۆی دەکات
وَيَصۡلَىٰ سَعِيرًا
Open ayah 84:12وە دەچێتە دۆزەخەوە
إِنَّهُۥ كَانَ فِيٓ أَهۡلِهِۦ مَسۡرُورًا
Open ayah 84:13(چونکە) بێگومان ئەو لەناو کەسوكاریدا دڵخۆش بووە
إِنَّهُۥ ظَنَّ أَن لَّن يَحُورَ
Open ayah 84:14وە ئەو وای گومان دەبرد، کە ھەرگیز ناگەڕێتەوە (لای خوا)
بَلَىٰٓۚ إِنَّ رَبَّهُۥ كَانَ بِهِۦ بَصِيرٗا
Open ayah 84:15نەخێر وانیە ! چونکە بەڕاستی پەروەردگاری ئەو ئاگادار بووە بەو
فَلَآ أُقۡسِمُ بِٱلشَّفَقِ
Open ayah 84:16سوێند بە سووریی کەناری ئاسمان
وَٱلَّيۡلِ وَمَا وَسَقَ
Open ayah 84:17وە بەشەو وئەو شتانەی کە کۆیان دەکاتەوە
وَٱلۡقَمَرِ إِذَا ٱتَّسَقَ
Open ayah 84:18وە بەمانگ کاتێك کە پڕ دەبێتەوە
لَتَرۡكَبُنَّ طَبَقًا عَن طَبَقٖ
Open ayah 84:19(ئێوە) تێ ئەپەڕن لە حاڵێکەوە بۆ حاڵێکی تر
فَمَا لَهُمۡ لَا يُؤۡمِنُونَ
Open ayah 84:20ئیتر بۆچی بڕوا ناھێنن ؟
وَإِذَا قُرِئَ عَلَيۡهِمُ ٱلۡقُرۡءَانُ لَا يَسۡجُدُونَۤ۩
Open ayah 84:21وە کاتێك کە قورئانیان بۆ بخوێنرێتەوە سوژدە نابەن (ملكەچی ناکەن)
بَلِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يُكَذِّبُونَ
Open ayah 84:22بەڵام ئەوانەی کە بێ بڕوان بە درۆی ئەزانن
وَٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا يُوعُونَ
Open ayah 84:23وە خوا چاك ئاگادار وزانایە بەوەی کە لەدڵی دەگرن
فَبَشِّرۡهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ
Open ayah 84:24کەواتە مژدەیان بدەرێ بە سزای سەختی (قیامەت)
إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُمۡ أَجۡرٌ غَيۡرُ مَمۡنُونِۭ
Open ayah 84:25بەڵام ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە وکردەوە باشەکانیان کردووە، بۆ ئەوان ھەیە پاداشتی بێ بڕانەوە