البروج
Al-Burooj
Translation: Kurdish - Muhammad Saleh Bamoki · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلسَّمَآءِ ذَاتِ ٱلۡبُرُوجِ
Open ayah 85:1سوێند بە ئاسمانی خاوەن بورجەکان
وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡمَوۡعُودِ
Open ayah 85:2وە بەو ڕۆژەی کە بەڵێنی پێدراوە
وَشَاهِدٖ وَمَشۡهُودٖ
Open ayah 85:3وە بەھەموو بینەرو بینراوێك(یا شایەت وشایەتی لەسەر دراو یا ڕۆژی ھەینی وڕۆژی عەرەفە)
قُتِلَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡأُخۡدُودِ
Open ayah 85:4بەکوشت چن خاوەن چاڵەکان (لە غەمەکان)
ٱلنَّارِ ذَاتِ ٱلۡوَقُودِ
Open ayah 85:5ئەو ئاگرەی خاوەن سووتەمەنی (و بڵێسەیە)
إِذۡ هُمۡ عَلَيۡهَا قُعُودٞ
Open ayah 85:6کاتێک کە ئەوان دانیشتبوون بەدەوری (ئاگرەکە) دا
وَهُمۡ عَلَىٰ مَا يَفۡعَلُونَ بِٱلۡمُؤۡمِنِينَ شُهُودٞ
Open ayah 85:7وە ئەوان سەیری ئەوەیان دەکرد کە دەیان کرد بە بڕوادارەکان
وَمَا نَقَمُواْ مِنۡهُمۡ إِلَّآ أَن يُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡحَمِيدِ
Open ayah 85:8وە ئەم سزایەش ھەر لەبەر ئەوە دەدران کە بڕوایان ھێنابوو بەخوای بەدەسەڵاتی سوپاسکراو
ٱلَّذِي لَهُۥ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ شَهِيدٌ
Open ayah 85:9ئەوخودایەی کە موڵکی ئاسمانەکان وزەویی بۆ ئەوە، وە خوا ئاگادارە بەسەر ھەموو شتێکدا
إِنَّ ٱلَّذِينَ فَتَنُواْ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ ثُمَّ لَمۡ يَتُوبُواْ فَلَهُمۡ عَذَابُ جَهَنَّمَ وَلَهُمۡ عَذَابُ ٱلۡحَرِيقِ
Open ayah 85:10بەڕاستی ئەوانەی کە ئازاری پیاو وژنە بڕوادارەکانیان داو لەپاشان پەشیمان نەبوونەوە، ئەوە بۆ ئەوان ھەیە سزای دۆزەخ، وە سزای(ئاگری) سوتێنەر
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُمۡ جَنَّٰتٞ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۚ ذَٰلِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡكَبِيرُ
Open ayah 85:11بێگومان ئەوانەی بڕوایان ھێناو کردەوە چاکەکانیان کرد، بۆ ئەوان ھەیە بەھەشتانێك کە جۆگە ئاوی زۆر دەڕوات بەژێریاندا، ئا ئەوەیە سەرکەوتنی گەورە
إِنَّ بَطۡشَ رَبِّكَ لَشَدِيدٌ
Open ayah 85:12بەڕاستی دەست وەشاندنی پەروەردگاری تۆ زۆر سەختە
إِنَّهُۥ هُوَ يُبۡدِئُ وَيُعِيدُ
Open ayah 85:13بێگومان ھەر ئەوە کە لەسەرەتاوە(مرۆڤ) دروست دەکات و(دوای مردنیش) زیندووی دەکاتەوە
وَهُوَ ٱلۡغَفُورُ ٱلۡوَدُودُ
Open ayah 85:14وە ھەر ئەوە لێبووردە ومیھرەبان
ذُو ٱلۡعَرۡشِ ٱلۡمَجِيدُ
Open ayah 85:15خاوەنی عەرش وبەرزو پایەدار
فَعَّالٞ لِّمَا يُرِيدُ
Open ayah 85:16ھەرچیەکی بیەوێت دەیکات
هَلۡ أَتَىٰكَ حَدِيثُ ٱلۡجُنُودِ
Open ayah 85:17ئایا پێت گەیشتووە باس وبەسەرھاتی لەشکرەکانی
فِرۡعَوۡنَ وَثَمُودَ
Open ayah 85:18فیرعەون وسەموود
بَلِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فِي تَكۡذِيبٖ
Open ayah 85:19بەڵکو ئەوانەی کە بێ بڕوا بوون ھەمیشە لە بە درۆ زانینی (قورئان) دان
وَٱللَّهُ مِن وَرَآئِهِم مُّحِيطُۢ
Open ayah 85:20وە خواش(بە دەسەڵات و زانینی) لە پشتیانەوە دەوری داون
بَلۡ هُوَ قُرۡءَانٞ مَّجِيدٞ
Open ayah 85:21بەڵکو ئەوەی(کە بەدرۆی دەزانن) قورئانێکی گەورە وبەڕێزە
فِي لَوۡحٖ مَّحۡفُوظِۭ
Open ayah 85:22لە لـەوحێـکی پـارێزراو دایە (کە پێی دەوترێت لوح المحفوظ)