الطارق
At-Taariq
Translation: Kurdish - Muhammad Saleh Bamoki · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلسَّمَآءِ وَٱلطَّارِقِ
Open ayah 86:1سوێند بە ئاسمان وئەوەی کە لەشەوا دەردەکەوێت
وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا ٱلطَّارِقُ
Open ayah 86:2تۆ چوزانیت دەرکەوتووی شەو چیە ؟
ٱلنَّجۡمُ ٱلثَّاقِبُ
Open ayah 86:3ئەستێرەی درەخشانی تاریکی کون کەرە
إِن كُلُّ نَفۡسٖ لَّمَّا عَلَيۡهَا حَافِظٞ
Open ayah 86:4(سوێند بەمانە) کەس نیە کە چاودێرێکی بەسەرەوە نەبێت
فَلۡيَنظُرِ ٱلۡإِنسَٰنُ مِمَّ خُلِقَ
Open ayah 86:5دەی با مرۆڤ سەرنج بدات کە لەچی دروستكراوە
خُلِقَ مِن مَّآءٖ دَافِقٖ
Open ayah 86:6دروستكراوە لە ئاوێکی فڕێدراو (ھەڵقوڵاو)
يَخۡرُجُ مِنۢ بَيۡنِ ٱلصُّلۡبِ وَٱلتَّرَآئِبِ
Open ayah 86:7کە دەردەچێت لە ناوەندی پشتی (پیاو) ودانەی (پەراسووی) سنگی (ژنەوە)
إِنَّهُۥ عَلَىٰ رَجۡعِهِۦ لَقَادِرٞ
Open ayah 86:8بەڕاستی خوا بەدەسەڵاتە لەسەر زیندوو کردنەوەی
يَوۡمَ تُبۡلَى ٱلسَّرَآئِرُ
Open ayah 86:9لە ڕۆژێکدا کە ھەرچی نھێنی ھەیە ئاشکرا دەکرێت
فَمَا لَهُۥ مِن قُوَّةٖ وَلَا نَاصِرٖ
Open ayah 86:10ئەو نە ھێزێک شك دەبات ونە پشتیوانێك
وَٱلسَّمَآءِ ذَاتِ ٱلرَّجۡعِ
Open ayah 86:11سوێند بە ئاسمانی خاوەن باران
وَٱلۡأَرۡضِ ذَاتِ ٱلصَّدۡعِ
Open ayah 86:12وە بەزەوی خاوەن درز وقڵییش
إِنَّهُۥ لَقَوۡلٞ فَصۡلٞ
Open ayah 86:13بێگومان ئەم(قورئانە)م وتەی ڕاست وجیاکەرەوەیە
وَمَا هُوَ بِٱلۡهَزۡلِ
Open ayah 86:14وە گاڵتە نیە
إِنَّهُمۡ يَكِيدُونَ كَيۡدٗا
Open ayah 86:15بێگومان بێ بڕواکان (پیلان دەگێڕن) وفێڵ دەکەن چۆن فێڵ کردنێك
وَأَكِيدُ كَيۡدٗا
Open ayah 86:16وە منیش پیلان دەگێڕم (ونەخشە دەکێشم لەبەرامبەر پیلانی ئەواندا) چۆن پیلان ونەخشە کێشانێك
فَمَهِّلِ ٱلۡكَٰفِرِينَ أَمۡهِلۡهُمۡ رُوَيۡدَۢا
Open ayah 86:17ئەمجا (تۆش ئەی پێغەمبەر ﷺ) مۆڵەتی بێ بڕواکان بدە، منیش کەمێك لێیان دەوەستم (پاشان دەبینیت چیان بەسەر دەھێنم بە سزادانایان)