الأعلى
Al-A'laa
Translation: Kurdish - Muhammad Saleh Bamoki · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
سَبِّحِ ٱسۡمَ رَبِّكَ ٱلۡأَعۡلَى
Open ayah 87:1تەسبیحاتی پەروەردگاری ھەرە بڵندت بکە
ٱلَّذِي خَلَقَ فَسَوَّىٰ
Open ayah 87:2ئەوەی(ھەموو شتێکی) دروستكردووە وڕێك وپێکی کردووە
وَٱلَّذِي قَدَّرَ فَهَدَىٰ
Open ayah 87:3وە ئەوەی کە نەخشەی کێشاوە(بۆ ھەموو شتێك) ئەمجا شارەزای کردووە
وَٱلَّذِيٓ أَخۡرَجَ ٱلۡمَرۡعَىٰ
Open ayah 87:4وە ئەوەی کە لەوەڕی دەرھێناوە
فَجَعَلَهُۥ غُثَآءً أَحۡوَىٰ
Open ayah 87:5ئەمجا دەیکات بە پوشی ڕەش داگەڕاو
سَنُقۡرِئُكَ فَلَا تَنسَىٰٓ
Open ayah 87:6(ئەی موحەممەد ﷺ قورئانت) بەسەردا دەخوێنینەوە وھەرگیز لە بیرت ناچێتەوە
إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُۚ إِنَّهُۥ يَعۡلَمُ ٱلۡجَهۡرَ وَمَا يَخۡفَىٰ
Open ayah 87:7مەگەر ئەوەی کە خوا بیەوێت، بێگومان ئەو بە ھەموو شتێکی ئاشکرا وپەنھان ئاگادارە
وَنُيَسِّرُكَ لِلۡيُسۡرَىٰ
Open ayah 87:8وە یارمەتیت دەدەین بۆ ڕێی ئاسان
فَذَكِّرۡ إِن نَّفَعَتِ ٱلذِّكۡرَىٰ
Open ayah 87:9ئەمجا تۆش ھەردەم ئامۆژگاری بکە ئەگەر سوودی گەیاند
سَيَذَّكَّرُ مَن يَخۡشَىٰ
Open ayah 87:10بێگومان ئەوەی لە خوا بترسێت پەندی لێ وەردەگرێ
وَيَتَجَنَّبُهَا ٱلۡأَشۡقَى
Open ayah 87:11وە ئەوەی زۆر خراپیش بێت خۆی لێ دوور دەخاتەوە
ٱلَّذِي يَصۡلَى ٱلنَّارَ ٱلۡكُبۡرَىٰ
Open ayah 87:12ئەوەی دەچێتە ناو ئاگری ھەرە گەورەوە
ثُمَّ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحۡيَىٰ
Open ayah 87:13لەپاشان نە دەمرێت تێیدا (تا ڕزگاری بێت) وە نە دەژی (تێیدا بە ئاسایی)
قَدۡ أَفۡلَحَ مَن تَزَكَّىٰ
Open ayah 87:14بەڕاستی سەرفراز بوو ئەوەی کە خۆی پاك ڕاگرت
وَذَكَرَ ٱسۡمَ رَبِّهِۦ فَصَلَّىٰ
Open ayah 87:15یادی پەروەردگاری خۆی دەكات وکەوتە نوێژ کردن (وپاڕایەوە)
بَلۡ تُؤۡثِرُونَ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا
Open ayah 87:16بەڵکو ئێوە ژیانی دونیا ھەڵدەبژێرن
وَٱلۡأٓخِرَةُ خَيۡرٞ وَأَبۡقَىٰٓ
Open ayah 87:17کەچی(ژیانی) دواڕۆژ باشتر وپایە دارترە
إِنَّ هَٰذَا لَفِي ٱلصُّحُفِ ٱلۡأُولَىٰ
Open ayah 87:18بێگومان ئەمەی (کەباسکرا) لە نامەی پێشوەکاندایە
صُحُفِ إِبۡرَٰهِيمَ وَمُوسَىٰ
Open ayah 87:19نامەکانی ئیبراھیم وموسا