الحشر
Al-Hashr
Translation: Kurdish - Muhammad Saleh Bamoki · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۖ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ
Open ayah 59:1ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدایە تەسبیحاتی خوا دەکات وە تەنھا ئەو زاڵ وباڵادەست وکاردروستە
هُوَ ٱلَّذِيٓ أَخۡرَجَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ مِن دِيَٰرِهِمۡ لِأَوَّلِ ٱلۡحَشۡرِۚ مَا ظَنَنتُمۡ أَن يَخۡرُجُواْۖ وَظَنُّوٓاْ أَنَّهُم مَّانِعَتُهُمۡ حُصُونُهُم مِّنَ ٱللَّهِ فَأَتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِنۡ حَيۡثُ لَمۡ يَحۡتَسِبُواْۖ وَقَذَفَ فِي قُلُوبِهِمُ ٱلرُّعۡبَۚ يُخۡرِبُونَ بُيُوتَهُم بِأَيۡدِيهِمۡ وَأَيۡدِي ٱلۡمُؤۡمِنِينَ فَٱعۡتَبِرُواْ يَٰٓأُوْلِي ٱلۡأَبۡصَٰرِ
Open ayah 59:2خوا زاتێکە بێ باوەڕانی خاوەن کتێبی دەرکرد لە ماڵ وشوێنی خۆیان بۆ یەکەم کۆبوونەوە بە تەمانەبوون (ئەی موسوڵمانینە) کە (لە قەڵاکانیان) دەربچن خۆشیان وایان دەزانی کە قەڵاکانیان دەیانپارێزن لە (سزای) خوا بۆیە (سزای) خوایان بۆ ھات لە شوێنێکەوە کە گومانیان بۆی نەدەچوو وە خوا ترسێکی خستە ناو دڵیانەوە کە خانوەکانی خۆیانیان وێران دەکرد بە دەستی خۆیان وبەدەستی ئیمانداران ئەمجا پەند وەرگرن ئەی خاوەن بیرو ھۆشان
وَلَوۡلَآ أَن كَتَبَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِمُ ٱلۡجَلَآءَ لَعَذَّبَهُمۡ فِي ٱلدُّنۡيَاۖ وَلَهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ عَذَابُ ٱلنَّارِ
Open ayah 59:3ئەگەر خوا دەربەدەری لەسەر بڕیار نەدانایە (لەسەر ئەو جولەکانە) بێگومان لە دونیادا سزای دەدان، لە ڕۆژی دواییشدا بۆ ئەوان ھەیە سزای ئاگری دۆزەخ
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ شَآقُّواْ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥۖ وَمَن يُشَآقِّ ٱللَّهَ فَإِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ
Open ayah 59:4ئەم سزایە بە ھۆی ئەوەوە بوو دژایەتی خوا وپێغەمبەریان کرد وە ھەر کەسێك دژایەتی خوا بکات ئەوە بەڕاستی خوا تۆڵە سێنی بەتینە
مَا قَطَعۡتُم مِّن لِّينَةٍ أَوۡ تَرَكۡتُمُوهَا قَآئِمَةً عَلَىٰٓ أُصُولِهَا فَبِإِذۡنِ ٱللَّهِ وَلِيُخۡزِيَ ٱلۡفَٰسِقِينَ
Open ayah 59:5ئەوەی بڕیتان لە دارخورما یا لێی گەڕان بە وەستاوی لەسەر بنەکانیان بمێننەوە ئەوە بە فەرمانی خوا بووە وە بۆ سەر شۆرکردنی لەسنوور دەرچووان بوو (مەبەست پێ جولەکەکانە)
وَمَآ أَفَآءَ ٱللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ مِنۡهُمۡ فَمَآ أَوۡجَفۡتُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ خَيۡلٖ وَلَا رِكَابٖ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يُسَلِّطُ رُسُلَهُۥ عَلَىٰ مَن يَشَآءُۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ
Open ayah 59:6ئەو (دەستکەوتانە) کەخوا سەندیەوە (بێ جەنگ کردن) بۆ پێغەمبەرەکەی لە ماڵی (بەنی نەضیر) ئێوە بۆ بەدەست ھێنانی (ئەو ماڵ وسامانەی جولەکە) ھیچ ئەسپ وحوشترێکیان تاونەداوە و(نەجەنگاون) بەڵکو خوا پێغەمبەرانی زاڵ دەکات بەسەر ھەرکەسدا کەبیەوێت وە خوا بەسەر ھەموو شتێکدا بە دەسەڵاتە
مَّآ أَفَآءَ ٱللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡقُرَىٰ فَلِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي ٱلۡقُرۡبَىٰ وَٱلۡيَتَٰمَىٰ وَٱلۡمَسَٰكِينِ وَٱبۡنِ ٱلسَّبِيلِ كَيۡ لَا يَكُونَ دُولَةَۢ بَيۡنَ ٱلۡأَغۡنِيَآءِ مِنكُمۡۚ وَمَآ ءَاتَىٰكُمُ ٱلرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَىٰكُمۡ عَنۡهُ فَٱنتَهُواْۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۖ إِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ
Open ayah 59:7ئەوەی خوا دەست پێغەمبەری خست (بەبێ جەنگ) لە (سەروەت وسامانی) گوندنشینەکانی جولەکە ئەوە بۆ خواو بۆ پێغەمبەرە ﷺ (واتە لە بەرژەوەندی گشتی موسڵماناندا خەرج دەکرێت) وە بۆ خزمانی (پێغەمبەر ﷺ) وھەتیوان وە بۆ ھەژاران وڕێبوارانی کەم دەستە تا (ئەو ماڵ وسامانە) تەنھا لەناو دەوڵەمەندەکانتاندا دەست بە دەستی پێ نەکرێت وبەس وە ئەوەی پێغەمبەر ﷺ پێی دان وەریبگرن وە ئەوەی لێتانی قەدەغەکرد وازی لێ بھێنن وە لە خوا بترسن بێگومان خوای گەورە سزای سەختە
لِلۡفُقَرَآءِ ٱلۡمُهَٰجِرِينَ ٱلَّذِينَ أُخۡرِجُواْ مِن دِيَٰرِهِمۡ وَأَمۡوَٰلِهِمۡ يَبۡتَغُونَ فَضۡلٗا مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضۡوَٰنٗا وَيَنصُرُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓۚ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلصَّٰدِقُونَ
Open ayah 59:8(ئەو دەسکەوتەی لە بەنی نەضیر گیرا) بۆ نەدارانی کۆچکەرانە ئەوانەی کە دەرکران لەماڵ وسامانیان، فەزڵ وبەھرەی خوا وڕزامەندی ئەویان دەوێت وە یارمەتی (ئاینی) خوا وپێغەمبەری خوا دەدەن ھەر ئەوانن ڕاستگۆیان
وَٱلَّذِينَ تَبَوَّءُو ٱلدَّارَ وَٱلۡإِيمَٰنَ مِن قَبۡلِهِمۡ يُحِبُّونَ مَنۡ هَاجَرَ إِلَيۡهِمۡ وَلَا يَجِدُونَ فِي صُدُورِهِمۡ حَاجَةٗ مِّمَّآ أُوتُواْ وَيُؤۡثِرُونَ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمۡ وَلَوۡ كَانَ بِهِمۡ خَصَاصَةٞۚ وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفۡسِهِۦ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ
Open ayah 59:9ئەوانە (یاریدەدەرەکان) کە لەماڵ وشوێنی خۆیان بوون (لەشاری مەدینە) وباوەڕیان ھێنا پێش (کۆچکردنی برا موھاجرەکانیان) ئەوەی کۆچ بکات بۆ لایان خۆشیان دەوێ وە شك نابەن لە دڵ ودەروونی خۆیاندا ھیچ جۆرە حەسوودی وبەخیلیەك لەبەر ئەوەی بەشی کۆچکەران درا و(بەشی ئەوان نەدرا لەو ماڵ وسامانەی کە گیرا لەجولەکەکان) وە فەزڵی ئەوان ئەدەن بەسەر فەزڵی خۆیاندا ئەگەر چی خۆشیان زۆر پێویستیان پێی بێت وە ئەو کەسەی خۆی لە ڕژدی وبەخیلی دەروونی بپارێزێت (بەڕاستی) ھەر ئەوانن سەرفەراز وسەرکەوتوو
وَٱلَّذِينَ جَآءُو مِنۢ بَعۡدِهِمۡ يَقُولُونَ رَبَّنَا ٱغۡفِرۡ لَنَا وَلِإِخۡوَٰنِنَا ٱلَّذِينَ سَبَقُونَا بِٱلۡإِيمَٰنِ وَلَا تَجۡعَلۡ فِي قُلُوبِنَا غِلّٗا لِّلَّذِينَ ءَامَنُواْ رَبَّنَآ إِنَّكَ رَءُوفٞ رَّحِيمٌ
Open ayah 59:10ئەو (باوەڕدارانەش) لەپاش ئەمانەوە ھاتوون ئەڵێن: ئەی پەروەردگارمان لێمان خۆشبە وە لەو برایانەشمان (خۆش ببە) کە پێشمان کەوتوون لەئیمان ھێناندا وە ھیچ ڕق وکینەیەك مەخەرە دڵمانەوە دەربارەی باوەڕادران ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی ھەرتۆی دڵسۆز ومیھرەبان
۞أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ نَافَقُواْ يَقُولُونَ لِإِخۡوَٰنِهِمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ لَئِنۡ أُخۡرِجۡتُمۡ لَنَخۡرُجَنَّ مَعَكُمۡ وَلَا نُطِيعُ فِيكُمۡ أَحَدًا أَبَدٗا وَإِن قُوتِلۡتُمۡ لَنَنصُرَنَّكُمۡ وَٱللَّهُ يَشۡهَدُ إِنَّهُمۡ لَكَٰذِبُونَ
Open ayah 59:11ئایا سەرنجێکت نەداوە لەوانەی کە دووڕوو بوون ئەڵێن بەو برادەرانەیان کە بێ باوەڕ بوون لە (جوولەکە) خاوەن کتێبەکان ئەگەر دەربکرێن (لەماڵ وخاك وئاوتان) ئێمەش لەگەڵتاندا دەردەچین وە ھەرگیز گوێڕایەڵی کەس ناکەین لەدژی ئێوە وە ئەگەر جەنگتان لەگەڵ دا بکرێت بێگومان ئێمە یارمەتی ئێوە ئەدەین بێگومان خوا شایەتی ئەدات کە ئەوان درۆزنن
لَئِنۡ أُخۡرِجُواْ لَا يَخۡرُجُونَ مَعَهُمۡ وَلَئِن قُوتِلُواْ لَا يَنصُرُونَهُمۡ وَلَئِن نَّصَرُوهُمۡ لَيُوَلُّنَّ ٱلۡأَدۡبَٰرَ ثُمَّ لَا يُنصَرُونَ
Open ayah 59:12ئەگەر دەر بکرێن ئەوان لەگەڵیاندا دەرناچن وە ئەگەر جەنگیان لە دژ کرا یارمەتیان نادەن وە ئەگەر یارمەتیان بدەن بێگومان (ئەشکێن و) پشت ھەڵئەکەن پاشان سەرناخرێن
لَأَنتُمۡ أَشَدُّ رَهۡبَةٗ فِي صُدُورِهِم مِّنَ ٱللَّهِۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ قَوۡمٞ لَّا يَفۡقَهُونَ
Open ayah 59:13بەڕاستی (ئەی باوەڕداران) ئێوە ترستان زیاترە لەدڵی ئەواندا تاخوا، ئەوەش لەبەرئەوەیە کە بێگومان ئەوانە کەسانێکن تێناگەن
لَا يُقَٰتِلُونَكُمۡ جَمِيعًا إِلَّا فِي قُرٗى مُّحَصَّنَةٍ أَوۡ مِن وَرَآءِ جُدُرِۭۚ بَأۡسُهُم بَيۡنَهُمۡ شَدِيدٞۚ تَحۡسَبُهُمۡ جَمِيعٗا وَقُلُوبُهُمۡ شَتَّىٰۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ قَوۡمٞ لَّا يَعۡقِلُونَ
Open ayah 59:14(جوولەکە) جەنگتان لەگەڵ ناکەن ھەموو پێکەوە، مەگەر لەچەند گوندێکی قایمی قەڵاییندا نەبێت یان لەپشتی دیوارەوە، دژایەتی نێوانیان زۆر سەختە، تۆ وادەزانی کە ئەوان کۆ وپێکەوەن لەکاتێکدا دڵیان جیا ولەیەك دوورە، ئەوە بەھۆی ئەوەوەیە کە ئەوان گەلێکی نەفامن
كَمَثَلِ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ قَرِيبٗاۖ ذَاقُواْ وَبَالَ أَمۡرِهِمۡ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ
Open ayah 59:15نموونەی (ئەم جوولەکانە) وەك نموونەی ئەوانەن کە لە پێش ئەماندا بوون بە ماوەیەکی کەم (مەبەست پێی موشریکەکانی قوڕەیش وجولەکەکانی بەنو قەینوقاعە) سەرئەنجامی کاری خۆیان چەشت وە بۆ ئەوان ھەیە سزای سەخت
كَمَثَلِ ٱلشَّيۡطَٰنِ إِذۡ قَالَ لِلۡإِنسَٰنِ ٱكۡفُرۡ فَلَمَّا كَفَرَ قَالَ إِنِّي بَرِيٓءٞ مِّنكَ إِنِّيٓ أَخَافُ ٱللَّهَ رَبَّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
Open ayah 59:16(نموونەی ئەم ناپاکانە) وەك شەیتان وایە کە بەمرۆڤی ووت: بێ بڕوابە جا کە بێ بڕوا بوو (شەیتان) ووتی: بەڕاستی من بەریم لە تۆ بێگومان من لە خوای پەروەردگاری جیھانیان دەترسم
فَكَانَ عَٰقِبَتَهُمَآ أَنَّهُمَا فِي ٱلنَّارِ خَٰلِدَيۡنِ فِيهَاۚ وَذَٰلِكَ جَزَٰٓؤُاْ ٱلظَّٰلِمِينَ
Open ayah 59:17جا سەرئەنجامی ھەردووکیان ئەوەیە کە بێگومان ھەردوولا لە دۆزەخدا ئەبن بەھەمیشەیی وە ئەمەیە سزای ستەمکاران
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَلۡتَنظُرۡ نَفۡسٞ مَّا قَدَّمَتۡ لِغَدٖۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرُۢ بِمَا تَعۡمَلُونَ
Open ayah 59:18ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە لەخوا بترسن وە ھەموو کەسێك با سەرنج بدات (بزانێ) چی پێش خۆی ناردوە بۆ پاشەڕۆژی (لە کاروکردەوەی چاکە) وە لەخوا بترسن بەڕاستی خوا شارەزایە بەوەی کە دەیکەن
وَلَا تَكُونُواْ كَٱلَّذِينَ نَسُواْ ٱللَّهَ فَأَنسَىٰهُمۡ أَنفُسَهُمۡۚ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡفَٰسِقُونَ
Open ayah 59:19وەك ئەوانە مەبن کە خوایان لەبیرخۆیان بردەوە جا خواش ئەوانی لەبیر خۆیان بردوەتەوە ھەر ئەوانن دەرچوان لە فەرمانی خوا
لَا يَسۡتَوِيٓ أَصۡحَٰبُ ٱلنَّارِ وَأَصۡحَٰبُ ٱلۡجَنَّةِۚ أَصۡحَٰبُ ٱلۡجَنَّةِ هُمُ ٱلۡفَآئِزُونَ
Open ayah 59:20دۆزەخیان و بەھەشتیان وەك یەك ویەکسان نین بەھەشتیان ڕزگار وسەرکەتوون
لَوۡ أَنزَلۡنَا هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانَ عَلَىٰ جَبَلٖ لَّرَأَيۡتَهُۥ خَٰشِعٗا مُّتَصَدِّعٗا مِّنۡ خَشۡيَةِ ٱللَّهِۚ وَتِلۡكَ ٱلۡأَمۡثَٰلُ نَضۡرِبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمۡ يَتَفَكَّرُونَ
Open ayah 59:21ئەگەر ئەم قورئانەمان دابەزاندایە بۆ سەر کێوێك (وە تێبگەشتایە لەوەی کە تێیدا ھاتووە) دەتبینی بەملکەچی ولەت لەت بووی لەترسی خوا ئەم جۆرە نموونانە دەیان ھێنینەوە بۆ خەڵکی بۆ ئەوەی بیربکەنەوە
هُوَ ٱللَّهُ ٱلَّذِي لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ عَٰلِمُ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِۖ هُوَ ٱلرَّحۡمَٰنُ ٱلرَّحِيمُ
Open ayah 59:22خوا ھەر ئەو زاتەیە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە بێجگە ئەو، زانای ھەموو نھێنی وئاشکراکانە ھەر ئەوە بەخشندەی میھرەبان
هُوَ ٱللَّهُ ٱلَّذِي لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلۡمَلِكُ ٱلۡقُدُّوسُ ٱلسَّلَٰمُ ٱلۡمُؤۡمِنُ ٱلۡمُهَيۡمِنُ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡجَبَّارُ ٱلۡمُتَكَبِّرُۚ سُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يُشۡرِكُونَ
Open ayah 59:23ئەوە ئەو خوایەیە کە بێجگە لەو پەرستراوێکی ڕاست نیە پاشا وپاك وبێگەرد وئاشتیدەر و، دڵنیاکەرە وچاودێر و پارێزگار وزاڵ وباڵادەسەت وخاوەن شکۆ وشایستەی ھەموو گەورەییەكە، پاکی وبێگەردی بۆ خوایە لەو ھاوبەشانەی کە بۆی دائەنرێ
هُوَ ٱللَّهُ ٱلۡخَٰلِقُ ٱلۡبَارِئُ ٱلۡمُصَوِّرُۖ لَهُ ٱلۡأَسۡمَآءُ ٱلۡحُسۡنَىٰۚ يُسَبِّحُ لَهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ
Open ayah 59:24ھەر ئەوە خوا وبەدیھێنەر وداھێنەرو ووێنە کێشە، ھەر بۆ ئەوە ھەموو ناوێکی ھەرە جوان وپاك، ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەوی دایە ستایشی ئەو دەکەن وە ھەر ئەوە زاڵ وباڵادەست وکار بەجێ