الأعلى
Al-A'laa
Translation: Kurdish - Burhan Muhammad-Amin · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
سَبِّحِ ٱسۡمَ رَبِّكَ ٱلۡأَعۡلَى
Open ayah 87:1ته‌سبیحات و ستایشی په‌روه‌ردگاری به‌رزو بڵند و پایه‌دارت بکه.
ٱلَّذِي خَلَقَ فَسَوَّىٰ
Open ayah 87:2ئه‌و زاته‌ی هه‌موو شتێکی دروستکردووه به‌جوانی و ڕێکوپێک و تێر‌و ته‌واویی کردووه.
وَٱلَّذِي قَدَّرَ فَهَدَىٰ
Open ayah 87:3ئه‌و زاته‌ی که نه‌خشه‌ی کێشاوه بۆ هه‌موو شتێك و جا ڕێنموویی کردووه.
وَٱلَّذِيٓ أَخۡرَجَ ٱلۡمَرۡعَىٰ
Open ayah 87:4ئه‌وه‌ی که گژوگیای له له‌وه‌ڕگا ده‌رهێناوه.
فَجَعَلَهُۥ غُثَآءً أَحۡوَىٰ
Open ayah 87:5(به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک) ده‌یکاته پووش و په‌ڵاشتێکی زه‌رده و وشك و ڕه‌شهه‌ڵگه‌ڕاو.
سَنُقۡرِئُكَ فَلَا تَنسَىٰٓ
Open ayah 87:6{ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) } ئێمه قورئانت له ڕێگه‌ی جوبره‌ئیله‌وه به‌سه‌ردا ده‌خوێنینه‌وه، ئیتر هه‌رگیز بیرت ناچێت.
إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُۚ إِنَّهُۥ يَعۡلَمُ ٱلۡجَهۡرَ وَمَا يَخۡفَىٰ
Open ayah 87:7مه‌گه‌ر شتێك ویستی خوای له‌سه‌ربێت، چونکه به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به‌و شتانه‌ی که ئاشکراو دیارن، یاخود شاراوه‌ن.
وَنُيَسِّرُكَ لِلۡيُسۡرَىٰ
Open ayah 87:8جا دڵنیابه ئێمه یارمه‌تیت ده‌ده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو چاکه‌یه‌ك، هه‌موو کارێكی له‌بارت بۆ ئاسان ده‌که‌ین.
فَذَكِّرۡ إِن نَّفَعَتِ ٱلذِّكۡرَىٰ
Open ayah 87:9که‌واته تۆ ئیتر له‌سه‌ر یادخستنه‌وه و یاداوه‌ری ئه‌و که‌سانه به‌رده‌وام به که سوودیان وه‌رگرتووه و ئاماده‌ن زیاتر تێبگه‌ن.
سَيَذَّكَّرُ مَن يَخۡشَىٰ
Open ayah 87:10بێگومان ئه‌و که‌سه‌ی که ترسی خوای له دڵدا بێت یاده‌وه‌ری وه‌رده‌گرێت.
وَيَتَجَنَّبُهَا ٱلۡأَشۡقَى
Open ayah 87:11خراپترین که‌س خۆی لێ دوور ده‌گرێت...
ٱلَّذِي يَصۡلَى ٱلنَّارَ ٱلۡكُبۡرَىٰ
Open ayah 87:12ئه‌وه‌ی ده‌چێته ناو ئاگره‌که گه‌وره‌که‌وه و ده‌سوتێت تیایدا.
ثُمَّ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحۡيَىٰ
Open ayah 87:13له‌وه‌ودوا نه ئه‌وه‌یه بمرێت و (ڕزگاری بێت، نه ئه‌وه‌شه که) ژیانێکی ئاسایی به‌سه‌ر به‌رێت.
قَدۡ أَفۡلَحَ مَن تَزَكَّىٰ
Open ayah 87:14بێگومان ئه‌و که‌سه سه‌رفرازه که ده‌روونی خۆی پاك ڕاگرتووه و...
وَذَكَرَ ٱسۡمَ رَبِّهِۦ فَصَلَّىٰ
Open ayah 87:15ناوی په‌روه‌ردگاری ده‌بات و نوێژی بۆ ده‌کات و کڕنووش و سوژده‌ی بۆ بردووه.
بَلۡ تُؤۡثِرُونَ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا
Open ayah 87:16که‌چی ئێوه ڕێبازی ڕزگاری ناگرنه به‌رو به‌ڵکو زیاتر ژیانی دنیاتان مه‌به‌سته.
وَٱلۡأٓخِرَةُ خَيۡرٞ وَأَبۡقَىٰٓ
Open ayah 87:17له‌کاتێکدا قیامه‌ت و به‌ده‌ست هێنانی به‌هه‌شت چاکتره و به‌رده‌وامیشه (هه‌ر به‌راورد ناکرێت له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی کورتی دنیادا).
إِنَّ هَٰذَا لَفِي ٱلصُّحُفِ ٱلۡأُولَىٰ
Open ayah 87:18بێگومان ئه‌م یادخستنه‌وانه له په‌ڕاوه دێرینه‌کانیشدا باسکراوه.
صُحُفِ إِبۡرَٰهِيمَ وَمُوسَىٰ
Open ayah 87:19(له‌وانه) کتێبه پیرۆزه‌کانی ئیبراهیم و مو‌سا.