الغاشية
Al-Ghaashiya
Translation: Kurdish - Burhan Muhammad-Amin · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
هَلۡ أَتَىٰكَ حَدِيثُ ٱلۡغَٰشِيَةِ
Open ayah 88:1ئایا هه‌واڵ و دهنگوباسی ڕۆژی قیامه‌تت پێگه‌یشتووه؟! (ڕۆژێکه سه‌ختیه‌که‌ی هه‌موو که‌سێك داگیر ده‌کات).
وُجُوهٞ يَوۡمَئِذٍ خَٰشِعَةٌ
Open ayah 88:2له‌و ڕۆژه‌دا چه‌ند ڕووخسارانێك خه‌جاڵه‌ت و ڕه‌نگ زه‌رد و شه‌رمه‌زار و زه‌بوونن.
عَامِلَةٞ نَّاصِبَةٞ
Open ayah 88:3(هه‌ریه‌ک له خاوه‌نی ئه‌و ڕووخسارانه) ئیشکه‌رێکی شه‌که‌ت و ماندوون (بۆ به‌ده‌ستهێنانی دنیای دوور له ئیمان).
تَصۡلَىٰ نَارًا حَامِيَةٗ
Open ayah 88:4ده‌چنه ناو ئاگرێکی سووتێنه‌ره‌وه (که جه‌سته‌که له‌ناو نابات بۆئه‌وه‌ی هه‌ر له سزادا بمێنێته‌وه).
تُسۡقَىٰ مِنۡ عَيۡنٍ ءَانِيَةٖ
Open ayah 88:5له سه‌رچاوه‌یه‌کی له کوڵ و زۆر گه‌رم خواردنه‌وه‌ی ده‌درێتێ.
لَّيۡسَ لَهُمۡ طَعَامٌ إِلَّا مِن ضَرِيعٖ
Open ayah 88:6هیچ خۆراکیشیان نیه ته‌نها له دڕکێکی ووشک و تفت و تاڵه (جۆره ڕوه‌کێکی بیابانیه به‌ته‌ڕی ته‌نها وشتر ده‌یخوات، به وشکی وشتریش نایخوات).
لَّا يُسۡمِنُ وَلَا يُغۡنِي مِن جُوعٖ
Open ayah 88:7نه ئه‌وه‌یه گۆشتی پێبگرن و پێی قه‌ڵه‌و ببن، نه ئه‌وه‌شه پێی تێرببن.
وُجُوهٞ يَوۡمَئِذٖ نَّاعِمَةٞ
Open ayah 88:8له‌ولاشه‌وه ڕوخسارانێکی تر ناسک و ڕووخۆش و گه‌شاوه و ڕووناکن.
لِّسَعۡيِهَا رَاضِيَةٞ
Open ayah 88:9له هه‌وڵ و کۆششه‌کانیان (بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا له دنیادا) ڕازی و ئاسووده‌ن.
فِي جَنَّةٍ عَالِيَةٖ
Open ayah 88:10له به‌هه‌شتێکی به‌رزو بڵندا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر.
لَّا تَسۡمَعُ فِيهَا لَٰغِيَةٗ
Open ayah 88:11له‌و شوێنه‌دا قسه و گوفتارێکی ناخۆش و نابه‌جێ نا بیستن.
فِيهَا عَيۡنٞ جَارِيَةٞ
Open ayah 88:12له‌و به‌هه‌شته‌دا کانی و سه‌رچاوه و تاڤگه‌ی ڕه‌وانی تێدایه.
فِيهَا سُرُرٞ مَّرۡفُوعَةٞ
Open ayah 88:13هه‌روه‌ها چرپا و سیسته‌م و جێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی به‌رز و بڵند کراوه‌ی لێیه.
وَأَكۡوَابٞ مَّوۡضُوعَةٞ
Open ayah 88:14( له نزیك ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌وه له هه‌ر کوێدا بن) کوپ و سوراحی و په‌رداخی (جوان و ڕازاوه و نه‌خشین) دانراوه.
وَنَمَارِقُ مَصۡفُوفَةٞ
Open ayah 88:15هه‌روه‌ها پشتی و سه‌رین و پاڵپشتی جوان و ڕازاوه‌ی تیادایه که به ڕێک‌و پێکی ڕیزکراون.
وَزَرَابِيُّ مَبۡثُوثَةٌ
Open ayah 88:16فه‌رش و ئۆرته و ڕایه‌خی قه‌شه‌نگ و نه‌خشینی تیادا ڕاخراوه (هه‌موو کۆشک و ته‌لارو ڤێلاکانی پێرازێنراوه‌ته‌وه).
أَفَلَا يَنظُرُونَ إِلَى ٱلۡإِبِلِ كَيۡفَ خُلِقَتۡ
Open ayah 88:17(ئینجا خوای دروستکار له ڕوانگه‌ی هه‌ندێك دروستکراوانیه‌وه ده‌یه‌وێت بێ باوه‌ڕان دابچڵه‌کێنێت)، بۆیه ده‌فه‌رموێت: ئایا ئه‌وه سه‌رنجی وشتر ناده‌ن چۆن دروستکراوه؟! (قه‌باره‌ی، ملی درێژی، قاچه درێژه‌کانی که به سمێکی ئیسفه‌نجی کۆتایی هاتووه، ئینجا خۆگرتنی له‌سه‌ر برسێتی و تینویه‌تی،...)
وَإِلَى ٱلسَّمَآءِ كَيۡفَ رُفِعَتۡ
Open ayah 88:18ئایا سه‌رنجی ئاسمان ناده‌ن چۆن به‌رزکراوه‌ته‌وه (ئه‌و هه‌موو ئه‌ستێره و کاکه‌شان و هه‌ساره بێ شوماره ده‌وره‌ی زه‌ویداوه له بڵندیه‌وه ڕاگیراون).
وَإِلَى ٱلۡجِبَالِ كَيۡفَ نُصِبَتۡ
Open ayah 88:19ئه‌ی سه‌رنجی کێوه‌کان ناده‌ن، چۆن داکوتراون و دامه‌زرێنراون.
وَإِلَى ٱلۡأَرۡضِ كَيۡفَ سُطِحَتۡ
Open ayah 88:20ئه‌ی سه‌رنجی ده‌شته‌کانی زه‌وی ناده‌ن چۆن ته‌خت کراوه (له‌بار هێنراوه بۆ کشتوکاڵ و ڕێگه‌وبان و ژیان)؟!
فَذَكِّرۡ إِنَّمَآ أَنتَ مُذَكِّرٞ
Open ayah 88:21که‌واته { تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) } ئه‌م شتانه بخه‌ره‌وه یادیان و ئامۆژگاریان بکه، به‌ڕاستی تۆ هه‌ر یادخه‌ره‌وه‌یت.
لَّسۡتَ عَلَيۡهِم بِمُصَيۡطِرٍ
Open ayah 88:22هیچ ده‌سه‌ڵاتێکت نیه به‌سه‌ر دڵ و ده‌روونیاندا (تا به زۆر باوه‌ڕداریان بکه‌یت).
إِلَّا مَن تَوَلَّىٰ وَكَفَرَ
Open ayah 88:23به‌ڵاو ئه‌و که‌سه‌ی که پشت هه‌ڵکردووه و کوفر هه‌ڵبژاردووه...
فَيُعَذِّبُهُ ٱللَّهُ ٱلۡعَذَابَ ٱلۡأَكۡبَرَ
Open ayah 88:24ئه‌وه خوا سزا‌و تۆڵه‌یه‌کی زۆرسه‌خت و به‌ئازارو بێ سنووریان لێ ده‌سێنێت.
إِنَّ إِلَيۡنَآ إِيَابَهُمۡ
Open ayah 88:25بێگومان ئه‌وانه گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر بۆ لای ئێمه (بیانه‌وێت و نه‌یانه‌وێت).
ثُمَّ إِنَّ عَلَيۡنَا حِسَابَهُم
Open ayah 88:26له‌وه‌ودوایش به‌ڕاستی حیساب و لێپرسینه‌وه و دادگاییان له‌سه‌ر ئێمه‌یه.