الصف
As-Saff
Translation: Kurdish - Muhammad Saleh Bamoki · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۖ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ
Open ayah 61:1تەسبیحاتی خوا دەکات ھەرچی لە ئاسمانەکان ولە زەویدایە وە ئەو زاڵ وباڵادەست وکار بەجێیە
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا تَفۡعَلُونَ
Open ayah 61:2ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە بۆچی ئەوەی ئەیڵێن ئەنجامی نادەن
كَبُرَ مَقۡتًا عِندَ ٱللَّهِ أَن تَقُولُواْ مَا لَا تَفۡعَلُونَ
Open ayah 61:3زۆر مایەی ڕق و توڕەییە لای خوا کە قسەیەك بڵێن وکردەوەی پێنەكەن
إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلَّذِينَ يُقَٰتِلُونَ فِي سَبِيلِهِۦ صَفّٗا كَأَنَّهُم بُنۡيَٰنٞ مَّرۡصُوصٞ
Open ayah 61:4بەڕاستی خوا کەسانێکی خۆش دەوێت کە بەیەك ڕیز دەجەنگن لەڕێی خوادا وەك کۆشکێکی قایمی چەسپیووی دامەزراو
وَإِذۡ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوۡمِهِۦ يَٰقَوۡمِ لِمَ تُؤۡذُونَنِي وَقَد تَّعۡلَمُونَ أَنِّي رَسُولُ ٱللَّهِ إِلَيۡكُمۡۖ فَلَمَّا زَاغُوٓاْ أَزَاغَ ٱللَّهُ قُلُوبَهُمۡۚ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡفَٰسِقِينَ
Open ayah 61:5(بیربکەرەوە) کاتێك کە مووسا بەگەلەکەی ووت: ئەی گەلەکەم بۆچی ئازارم دەدەن لە کاتێکدا بەدڵنیاییەوە دەزانن کە من نێردراوی خوام بۆلای ئێوە جا کاتێك لایاندا لەھەق خواش دڵی وەرگێڕان وە خوا ڕێنموونی گەلی لەڕێ دەرچوو ناکات
وَإِذۡ قَالَ عِيسَى ٱبۡنُ مَرۡيَمَ يَٰبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ إِنِّي رَسُولُ ٱللَّهِ إِلَيۡكُم مُّصَدِّقٗا لِّمَا بَيۡنَ يَدَيَّ مِنَ ٱلتَّوۡرَىٰةِ وَمُبَشِّرَۢا بِرَسُولٖ يَأۡتِي مِنۢ بَعۡدِي ٱسۡمُهُۥٓ أَحۡمَدُۖ فَلَمَّا جَآءَهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ قَالُواْ هَٰذَا سِحۡرٞ مُّبِينٞ
Open ayah 61:6(بیربکەرەوە) کاتێك کە عیسای کوڕی مەریەم ووتی ئەی بەنو ئیسرائیل ( نەوەکانی یەعقوب) بێگومان من نێردراوی خوام بۆلای ئێوە، ئەو تەوراتەی کە لە پێش مندا ھاتووە بەڕاستی دائەنێم وە مژدەتان پێ دەدەم بە پێغەمبەرێك کە لەدوای من دێ وناوی ئەحمەدە ئەمجا کاتێك کە ئەو (پێغەمبەرە) یان بۆ ھات بە چەند نیشانەی ڕوون وئاشکرا وە ووتیان: ئەمە جادوویەکی ئاشکرایە
وَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّنِ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ ٱلۡكَذِبَ وَهُوَ يُدۡعَىٰٓ إِلَى ٱلۡإِسۡلَٰمِۚ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ
Open ayah 61:7جا کێ لەو کەسە ستەمکارترە کە درۆ ھەڵببەستێت بەدەم خواوە لە کاتێکدا کە بۆ ئیسلام بانگ دەکرێت وە خوا ڕێنموونی گەلی ستەمكار ناکات
يُرِيدُونَ لِيُطۡفِـُٔواْ نُورَ ٱللَّهِ بِأَفۡوَٰهِهِمۡ وَٱللَّهُ مُتِمُّ نُورِهِۦ وَلَوۡ كَرِهَ ٱلۡكَٰفِرُونَ
Open ayah 61:8دەیانەوێت ڕووناکی دینی خوا بکوژێننەوە بە(فوی) دەمیان وە خوا ڕووناکی خۆی تەواو دەکات با بێ باوەڕانیش پێیان ناخۆش بێت
هُوَ ٱلَّذِيٓ أَرۡسَلَ رَسُولَهُۥ بِٱلۡهُدَىٰ وَدِينِ ٱلۡحَقِّ لِيُظۡهِرَهُۥ عَلَى ٱلدِّينِ كُلِّهِۦ وَلَوۡ كَرِهَ ٱلۡمُشۡرِكُونَ
Open ayah 61:9خوا ئەو زاتەیە کە پێغەمبەری خۆی ناردووە بە ڕێنموونیی وئاینێکی ڕاست ودروستەوە، ھەتا بەسەر ھەموو ئاینێکدا سەری بخات ھەرچەندە ھاوبەش پەیداکەرانیش پێیان ناخۆش بێت
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ هَلۡ أَدُلُّكُمۡ عَلَىٰ تِجَٰرَةٖ تُنجِيكُم مِّنۡ عَذَابٍ أَلِيمٖ
Open ayah 61:10ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە ئایا بازرگانیەکتان نیشان بدەم کە ڕزگارتان بکات لە سزایەکی پڕ لە ئازار
تُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَتُجَٰهِدُونَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ بِأَمۡوَٰلِكُمۡ وَأَنفُسِكُمۡۚ ذَٰلِكُمۡ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ
Open ayah 61:11(بازرگانیەکەش ئەمەیە) باوەڕ بھێنن بەخوا وپێغەمبەرەکەی وە تێبکۆشن لە ڕێی خوادا بە سامان وگیانی خۆتان ئەمەتان باشترە بۆ خۆتان ئەگەر ئێوە بزانن
يَغۡفِرۡ لَكُمۡ ذُنُوبَكُمۡ وَيُدۡخِلۡكُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ وَمَسَٰكِنَ طَيِّبَةٗ فِي جَنَّٰتِ عَدۡنٖۚ ذَٰلِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ
Open ayah 61:12(ئەوسا خوا) لە گوناھەکانتان خۆش دەبێت وە (لە ڕۆژی دواییدا) دەتان خاتە باخاتێکەوە کە جۆگەی ئاوی زۆر بەژێریاندا دەڕوات (وە دەتانخاتە) خانوو کۆشکی زۆر پاك وخۆشەوە لە بەھەشتانی جێگای مانەوەی ھەمیشەیی دان ئەمەیە سەرکەوتنی گەورە
وَأُخۡرَىٰ تُحِبُّونَهَاۖ نَصۡرٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَفَتۡحٞ قَرِيبٞۗ وَبَشِّرِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
Open ayah 61:13وە شتێکی تر کە حەزی لێ دەکەن کەیارمەتی دانە لە خواوە وە ڕزگارکردنێکی نزیك (وئازادکردنی شاری مەککە یە) وە (بەمە) مژدە بدە بەئیمانداران
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ كُونُوٓاْ أَنصَارَ ٱللَّهِ كَمَا قَالَ عِيسَى ٱبۡنُ مَرۡيَمَ لِلۡحَوَارِيِّـۧنَ مَنۡ أَنصَارِيٓ إِلَى ٱللَّهِۖ قَالَ ٱلۡحَوَارِيُّونَ نَحۡنُ أَنصَارُ ٱللَّهِۖ فَـَٔامَنَت طَّآئِفَةٞ مِّنۢ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ وَكَفَرَت طَّآئِفَةٞۖ فَأَيَّدۡنَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ عَلَىٰ عَدُوِّهِمۡ فَأَصۡبَحُواْ ظَٰهِرِينَ
Open ayah 61:14ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە ببن بە یارمەتی دەرانی (ئاینی) خوا ھەروەك عیسای کوڕی مەریەم ووتی بە ھاوڕێ تایبەتیەکانی خۆی: کێ یارمەتی دەری منە بۆ لای خوا، ھاوڕێکانی ووتیان ئێمە یارمەتی دەرانی (دینی) خواین، ئەمجا دەستەیەك لە بەنو ئیسرائیل باوەڕیان ھێنا وە دەستەیەکیشیان بێ باوەڕ بوون، ئێمەش پشتیوانی ئەوانەمان کرد کە باوەڕیان ھێنا لە بەرانبەر دوژمنەکانیاندا، بۆیە سەرکەوتن وزاڵ بوون بەسەریاندا