الشمس
Ash-Shams
Translation: Kurdish - Burhan Muhammad-Amin · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلشَّمۡسِ وَضُحَىٰهَا
Open ayah 91:1سوێند به خۆر و تیشكی خۆراکه له سه‌ره‌تایی ڕۆژدا سه‌رهه‌ڵده‌دا).
وَٱلۡقَمَرِ إِذَا تَلَىٰهَا
Open ayah 91:2سوێند به مانگ، کاتێك به‌شوێنیدا دێت.
وَٱلنَّهَارِ إِذَا جَلَّىٰهَا
Open ayah 91:3سوێند به ڕۆژ کاتێک که خۆر ده‌رده‌خات.
وَٱلَّيۡلِ إِذَا يَغۡشَىٰهَا
Open ayah 91:4سوێند به شه‌و که خۆر داده‌پۆشیت.
وَٱلسَّمَآءِ وَمَا بَنَىٰهَا
Open ayah 91:5سوێند به ئاسمان و به‌و زاته به ده‌سه‌ڵاته‌ی دروستی کردووه.
وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا طَحَىٰهَا
Open ayah 91:6سوێند به زه‌وی و به‌و زاته‌ی که به‌شێوه‌ی هێلکه‌یی دایناوه.
وَنَفۡسٖ وَمَا سَوَّىٰهَا
Open ayah 91:7سوێند به ده‌روون و ئه‌و زاته‌ی که به ڕێک و پێکی به‌دیهێناوه.
فَأَلۡهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقۡوَىٰهَا
Open ayah 91:8جا توانای خراپه و چاکه و خوانه‌ناسی و خواناسی تێدا دابین کردووه.
قَدۡ أَفۡلَحَ مَن زَكَّىٰهَا
Open ayah 91:9(سوێند به‌وانه هه‌موو) به‌ڕاستی ئه‌و که‌سه سه‌رفرازه که نه‌فسی پاک و پوخته کردووه و ئیمان و ترسی خوای تیادا ڕواندووه.
وَقَدۡ خَابَ مَن دَسَّىٰهَا
Open ayah 91:10بێگومان نا‌ئومێد بوو ئه‌و که‌سه‌ی نه‌فسی خۆی ناپوخت کرد و ئاڵوده‌ی گوناهو تاوان و خراپه‌ی کرد.
كَذَّبَتۡ ثَمُودُ بِطَغۡوَىٰهَآ
Open ayah 91:11قه‌ومی ثمود به‌هۆی سه‌رکه‌شی و یاخی بوونیانه‌وه، بڕوایان به پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان نه‌هێنا.
إِذِ ٱنۢبَعَثَ أَشۡقَىٰهَا
Open ayah 91:12کاتێک شه‌قاوه و خوانه‌ناسترین که‌سیان خۆیی ڕاپسکاند (بۆ سه‌ربڕینی وشتره‌که).
فَقَالَ لَهُمۡ رَسُولُ ٱللَّهِ نَاقَةَ ٱللَّهِ وَسُقۡيَٰهَا
Open ayah 91:13جا پێغه‌مبه‌ری خوا (صاڵح) پێی وتن: واز بهێنن له‌م وشتره که موعجیزه‌ی خوایه، مۆڵه‌تی بده‌ن له نۆره ئاوه‌که‌ی خۆیدا ئاو بخواته‌وه.
فَكَذَّبُوهُ فَعَقَرُوهَا فَدَمۡدَمَ عَلَيۡهِمۡ رَبُّهُم بِذَنۢبِهِمۡ فَسَوَّىٰهَا
Open ayah 91:14که‌چی بڕوایان به هه‌ره‌شه‌کانی نه‌کرد، ئینجا وشتره‌که‌یان سه‌ربڕی، ئه‌وسا ئیتر په‌روه‌ردگاریان وڵاتی کاولکردن و له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌ختی کرد به‌سه‌ریاندا و که‌سیان ڕزگاری نه‌بوو (به‌هۆی گوناهو تاوانیانه‌وه).
وَلَا يَخَافُ عُقۡبَٰهَا
Open ayah 91:15له کاتێکدا که خوای به‌ده‌سه‌ڵات له سه‌ره‌نجامی ئه‌و کاره‌یشی هه‌رگیز ناترسێت.