الليل
Al-Lail
Translation: Kurdish - Burhan Muhammad-Amin · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلَّيۡلِ إِذَا يَغۡشَىٰ
Open ayah 92:1سوێند به شه‌و کاتێک دنیا داده‌گرێت...
وَٱلنَّهَارِ إِذَا تَجَلَّىٰ
Open ayah 92:2به ڕۆژ کاتێک دنیا ڕووناک ده‌بێت و تاریکی ده‌ڕه‌وێنێته‌وه.
وَمَا خَلَقَ ٱلذَّكَرَ وَٱلۡأُنثَىٰٓ
Open ayah 92:3سوێند به‌و زاته‌ی که نێر و مێی دروست کردووه.
إِنَّ سَعۡيَكُمۡ لَشَتَّىٰ
Open ayah 92:4به‌ڕاستی هه‌وڵ و کۆششی ئێوه جۆراو جۆره (هه‌تانه هه‌وڵ و کۆششی بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شته، هه‌تانه به پێچه‌وانه‌وه به ده‌ست و برده بۆ ئه‌نجامدانی تاوان و خراپکاری، هه‌تانه گوێڕایه‌ڵ و هه‌تانه یاخی... هتد).
فَأَمَّا مَنۡ أَعۡطَىٰ وَٱتَّقَىٰ
Open ayah 92:5جا ئه‌وه‌ی (ماڵ و سامان و زانستی و... هتد) ده‌به‌خشێت و پارێزکار و له خوانرسه...
وَصَدَّقَ بِٱلۡحُسۡنَىٰ
Open ayah 92:6بڕوای بته‌وی به پاداشتی چاک و به‌نرخی خوایی هه‌یه...
فَسَنُيَسِّرُهُۥ لِلۡيُسۡرَىٰ
Open ayah 92:7ئه‌وه ڕێگه‌ی چاکه و چاکه‌کاری بۆ ئاسان ده‌که‌ین و سه‌رئه‌نجام ده‌یخه‌ینه خێر و خۆشیه‌وه.
وَأَمَّا مَنۢ بَخِلَ وَٱسۡتَغۡنَىٰ
Open ayah 92:8به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕه‌زیل و ده‌ست نوقاو بێت و خۆی بێ نیاز بزانێت (ره‌زامه‌ندی خوایی مه‌به‌ست نه‌بێت)...
وَكَذَّبَ بِٱلۡحُسۡنَىٰ
Open ayah 92:9بڕوای نه‌بێت به پاداشت و به‌هره‌ی چاکی خوایی و به‌درۆی بزانێت...
فَسَنُيَسِّرُهُۥ لِلۡعُسۡرَىٰ
Open ayah 92:10ئه‌وه ئێمه ڕێبازی ته‌نگانه و ناخۆشی بۆ ئاسان ده‌که‌ین و سه‌رئه‌نجام به دۆزه‌خی ده‌گه‌یه‌نین.
وَمَا يُغۡنِي عَنۡهُ مَالُهُۥٓ إِذَا تَرَدَّىٰٓ
Open ayah 92:11ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرێت و له گۆڕ ده‌نرێت، ئه‌و کاته‌ش که فڕێ ده‌درێته دۆزه‌خه‌وه ماڵ و سامان هیچ فریای ناکه‌وێت.
إِنَّ عَلَيۡنَا لَلۡهُدَىٰ
Open ayah 92:12به‌ڕاستی ڕوون کردنه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت و دیاریکردنی بۆ خه‌ڵکی له‌سه‌ر ئێمه‌یه.
وَإِنَّ لَنَا لَلۡأٓخِرَةَ وَٱلۡأُولَىٰ
Open ayah 92:13بێگومان ده‌سه‌ڵاتی بێ سنورمان هه‌یه به‌سه‌ر پاشه‌ڕۆژ و قیامه‌تدا، هه‌روه‌ها به‌سه‌ر دنیادا.
فَأَنذَرۡتُكُمۡ نَارٗا تَلَظَّىٰ
Open ayah 92:14جا من ئه‌وه‌ته ئاگادارتان ده‌که‌م و ده‌تانترسێنم له ئاگرێک که زۆر بڵێسه ده‌سێنێت.
لَا يَصۡلَىٰهَآ إِلَّا ٱلۡأَشۡقَى
Open ayah 92:15ناچێته ناوی مه‌گه‌ر که‌سانی ناپوخت و دڕنده و خوانه‌ناس نه‌بێت.
ٱلَّذِي كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ
Open ayah 92:16ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی به درۆ داناوه و پشتی هه‌ڵکردووه (له به‌رنامه‌ی خوا).
وَسَيُجَنَّبُهَا ٱلۡأَتۡقَى
Open ayah 92:17جا خواناس و پارێزکاران له‌و سزا‌و ناگرو ناخۆشیه دوور ده‌خرێنه‌وه.
ٱلَّذِي يُؤۡتِي مَالَهُۥ يَتَزَكَّىٰ
Open ayah 92:18ئه‌و جۆره که‌سه‌ی ماڵ و سامانی ده‌به‌خشێت به‌وه دڵ و ده‌روونی خۆی خاوێن ڕاده‌گرێت...
وَمَا لِأَحَدٍ عِندَهُۥ مِن نِّعۡمَةٖ تُجۡزَىٰٓ
Open ayah 92:19له کاتێکدا که‌که‌س چاکه‌یه‌کی وای به‌سه‌ریه‌وه نی یه که پاداشت بدرێته‌وه.
إِلَّا ٱبۡتِغَآءَ وَجۡهِ رَبِّهِ ٱلۡأَعۡلَىٰ
Open ayah 92:20(چونکه) ته‌نها مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی په‌روه‌ردگاری به‌رزو بڵنده.
وَلَسَوۡفَ يَرۡضَىٰ
Open ayah 92:21سوێند به‌خوا ڕازی و خۆشنوود ده‌بێت پێی.