الضحى
Ad-Dhuhaa
Translation: Kurdish - Burhan Muhammad-Amin · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلضُّحَىٰ
Open ayah 93:1سوێند به چێشته‌نگاو (کاتێك خۆر به‌رز ده‌بێته‌وه‌و کاتی جوڵه‌و چالاکیه).
وَٱلَّيۡلِ إِذَا سَجَىٰ
Open ayah 93:2سوێند به شه‌و کاتێك به‌تاریکیه‌که‌ی زه‌وی داده‌پۆشێت.
مَا وَدَّعَكَ رَبُّكَ وَمَا قَلَىٰ
Open ayah 93:3په‌روه‌ردگارت ده‌ستبه‌رداری تۆ نه‌بووه‌و وازی له تۆ نه‌هێناوه‌و خه‌شمی لێ نه‌گرتوویت (ماوه‌یه‌ك وه‌حی نه‌هات بۆ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم کافرانی قوڕه‌یش وتیان، په‌روه‌ردگاری محمد وازی لێ هێناوه، ئیتر خوای گه‌وره به‌درۆی خسته‌وه).
وَلَلۡأٓخِرَةُ خَيۡرٞ لَّكَ مِنَ ٱلۡأُولَىٰ
Open ayah 93:4بێگومان قیامه‌ت و دواڕۆژ چاکتره بۆ تۆ له دنیا.
وَلَسَوۡفَ يُعۡطِيكَ رَبُّكَ فَتَرۡضَىٰٓ
Open ayah 93:5له ئاینده‌دا په‌روه‌ردگارت ئه‌وه‌نده نازو نیعمه‌تت پێده‌به‌خشێت که زۆر پێی ڕازی و خۆشنوود ده‌بیت.
أَلَمۡ يَجِدۡكَ يَتِيمٗا فَـَٔاوَىٰ
Open ayah 93:6ئایا په‌روه‌ردگارت نه‌یبینیت به هه‌تیوی و خێرا ده‌رووی لێکردیته‌وه و لانه‌ی بۆ سازاندیت و حه‌واندیتیه‌وه؟!
وَوَجَدَكَ ضَآلّٗا فَهَدَىٰ
Open ayah 93:7ئه‌ی سه‌رگه‌ردان نه‌بوویت و نه‌ت ده‌زانی چی بکه‌یت، هیدایه‌تی دایت و ڕێنموویی کردیت؟!
وَوَجَدَكَ عَآئِلٗا فَأَغۡنَىٰ
Open ayah 93:8ئه‌ی نه‌یبینیت که هه‌ژارو نه‌داریت، جا ماڵ و سامانی پێبه‌خشیت و ده‌وڵه‌مه‌ندی کردیت و بێ نیازی کردیت؟!
فَأَمَّا ٱلۡيَتِيمَ فَلَا تَقۡهَرۡ
Open ayah 93:9که‌واته تۆش (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) هه‌تیو مه‌چه‌وسێنه‌ره‌وه‌و دڵی مه‌ڕه‌نجێنه.
وَأَمَّا ٱلسَّآئِلَ فَلَا تَنۡهَرۡ
Open ayah 93:10هه‌ڵمه‌شاخێ به هه‌ژارو داماوو سواڵکه‌راندا.
وَأَمَّا بِنِعۡمَةِ رَبِّكَ فَحَدِّثۡ
Open ayah 93:11(به‌ڵکو) ده‌رباره‌ی نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگارت هه‌میشه بدوێ و باسیان بکه له جێی خۆیاندا به‌کاریان بهێنه.