الشمس
Ash-Shams
Translation: Kurdish - Muhammad Saleh Bamoki · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلشَّمۡسِ وَضُحَىٰهَا
Open ayah 91:1سوێند بەخۆر وڕووناکیەکەی
وَٱلۡقَمَرِ إِذَا تَلَىٰهَا
Open ayah 91:2وە سوێند بەمانگ کەدوا بەدوای ئەو ھەڵبێت
وَٱلنَّهَارِ إِذَا جَلَّىٰهَا
Open ayah 91:3وە سوێند بە ڕۆژ کاتێك کەخۆر دەردەخات
وَٱلَّيۡلِ إِذَا يَغۡشَىٰهَا
Open ayah 91:4وە سوێند بەشەو کەخۆر دادەپۆشێت
وَٱلسَّمَآءِ وَمَا بَنَىٰهَا
Open ayah 91:5وە سوێند بە ئاسمان وبەوەی دروستیكردووە
وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا طَحَىٰهَا
Open ayah 91:6وە سوێند بە زەوی وئەوەی ڕای خستووە
وَنَفۡسٖ وَمَا سَوَّىٰهَا
Open ayah 91:7وە سوێند بە نەفسی ئادەمی وئەو زاتەیشی کە ڕێك وپێك بەدیھێناوە
فَأَلۡهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقۡوَىٰهَا
Open ayah 91:8ئەمجا ڕێگای چەوت وخراپ وچاك وخواپەرستیشی پیشاندا
قَدۡ أَفۡلَحَ مَن زَكَّىٰهَا
Open ayah 91:9(سوێند بە ھەموو ئەوانە) بەڕاستی ڕزگاری بوو ئەو کەسەی کە نەفسی خۆی پاك کردەوە
وَقَدۡ خَابَ مَن دَسَّىٰهَا
Open ayah 91:10بێگومان نا ئومێد بوو ئەو کەسەی کە نەفسی خۆی(بە گوناە) وون وتاوانبار کرد
كَذَّبَتۡ ثَمُودُ بِطَغۡوَىٰهَآ
Open ayah 91:11بڕوای نەھێنا ھۆزی سەمود بەھۆی سەرکەشییانەوە
إِذِ ٱنۢبَعَثَ أَشۡقَىٰهَا
Open ayah 91:12کاتێك کە خراپترینیان ھەستایەوە (بۆ سەربڕینی حوشترەکە)
فَقَالَ لَهُمۡ رَسُولُ ٱللَّهِ نَاقَةَ ٱللَّهِ وَسُقۡيَٰهَا
Open ayah 91:13ئەمجا پێغەمبەرەکەی خوا (صاڵح علیە السلام) پێی ووتن: واز بھێنن لەم حوشتری خوایە ونۆرە ئاوەکەی
فَكَذَّبُوهُ فَعَقَرُوهَا فَدَمۡدَمَ عَلَيۡهِمۡ رَبُّهُم بِذَنۢبِهِمۡ فَسَوَّىٰهَا
Open ayah 91:14کەچی بڕوایان پێ نەکرد وحوشترەکەیان سەر بڕی، ئەمجا پەروەردگاری ئەوان سزای ڕشت بەسەریاندا بەھۆی گوناھەکانیانەوە وتەختی کردن
وَلَا يَخَافُ عُقۡبَٰهَا
Open ayah 91:15وە(خوا) ناترسێت لە پاشەڕۆژی ئەم (تۆڵە لێ سەندنەیان)