الضحى
Ad-Dhuhaa
Translation: Kurdish - Muhammad Saleh Bamoki · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلضُّحَىٰ
Open ayah 93:1سوێند بە چێشتەنگاو
وَٱلَّيۡلِ إِذَا سَجَىٰ
Open ayah 93:2وە سوێند بەشەو کاتێك کە ئارام دەگرێت (بزرنگێتەوە)
مَا وَدَّعَكَ رَبُّكَ وَمَا قَلَىٰ
Open ayah 93:3پەروەردگارت وازی لێ نەھێناویت ولێت دڵگیر نەبووە ( ئەی موحوممەد ﷺ)
وَلَلۡأٓخِرَةُ خَيۡرٞ لَّكَ مِنَ ٱلۡأُولَىٰ
Open ayah 93:4وە(پاداشتی) دوا ڕۆژ بۆتۆ چاکترە لە دونیا
وَلَسَوۡفَ يُعۡطِيكَ رَبُّكَ فَتَرۡضَىٰٓ
Open ayah 93:5سوێند بەخوا لەمەولا پەروەردگارت ئەوەندەت پێ دەبەخشێت کە ڕازی ببیت
أَلَمۡ يَجِدۡكَ يَتِيمٗا فَـَٔاوَىٰ
Open ayah 93:6ئایا تۆی نەبینی بەھەتیووی وحەواندیتیەوە
وَوَجَدَكَ ضَآلّٗا فَهَدَىٰ
Open ayah 93:7وە تۆی نەبینی بەسەر لێ شێواوی وڕێنمونی کردییت
وَوَجَدَكَ عَآئِلٗا فَأَغۡنَىٰ
Open ayah 93:8وە ئایا تۆی نەبینی بەھەژاری ودەوڵەمەندی کردیت
فَأَمَّا ٱلۡيَتِيمَ فَلَا تَقۡهَرۡ
Open ayah 93:9کەواتە (تۆش) ھەتیوو مەچەوسێنەرەوە
وَأَمَّا ٱلسَّآئِلَ فَلَا تَنۡهَرۡ
Open ayah 93:10وە ھەڵمەشاخێ بە پرسیارکەر (ھەژارو سواڵکەر) دا
وَأَمَّا بِنِعۡمَةِ رَبِّكَ فَحَدِّثۡ
Open ayah 93:11وە نیعمەت وبەخششی پەروەردگارت دەربخە (بەیارمەتیدانی ھەژاران)