الفاتحة
Al-Faatiha
Translation: Kurdish - Muhammad Saleh Bamoki · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
Open ayah 1:1بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
Open ayah 1:2ھەموو سوپاس وستایشێك بۆ خوای پەروەردگاری جیھانیان
ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
Open ayah 1:3بەخشندەی میھرەبان (الرحمن) بەو مانایەی ڕەحم وبەزەیی پەروەردگار لەم جیھانەدا ھەمووانی گرتوەتەوە بەبێ باوەڕانیشەوە، وە (الرحیم) ڕەحم وبەزەیی پەروەردگار وەك زانایان دەڵێن تایبەتە بەبڕوادارانەوە لەڕۆژی دواییدا
مَٰلِكِ يَوۡمِ ٱلدِّينِ
Open ayah 1:4تەنھا ئەوە خاوەنی ڕۆژی سزا وپاداشت دانەوە (باوەڕداران لە نوێژەکانیاندا لە ھەموو ڕکاتێکی ئەمە دەڵێنەوە، تاوەکو ھەمیشە ڕۆژی دواییان لەبیر بێت وبەکار وکردەوەی چاکە خۆیانی بۆ ئامادە بکەن)
إِيَّاكَ نَعۡبُدُ وَإِيَّاكَ نَسۡتَعِينُ
Open ayah 1:5(خوایە) تەنھا تۆدەپەرستین (تەنھا تۆیت شایستەی پەرستن وجگە لە تۆ ھیچ کەس شیاوی ئەوە نیە)، وە تەنھا لەتۆ داوای یارمەتی دەکەین (لەھەموو کار وکردەوە وپێداویستیەکماندا، چونکە ھەموو فەرمانێك بەدەست تۆیە، جگە لە تۆ ھیچ کەس بەئەندازەی گەردیلەیەک خاوەنی ھیچ شتێک نییە)
ٱهۡدِنَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلۡمُسۡتَقِيمَ
Open ayah 1:6ڕێنموونیمان بکە بۆ ڕێگای ڕاستی (کە ڕێگای ڕاستی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه، وە بەردەوام بین لەسەری ھەتا ئەو ڕۆژەی دەگەین بەدیداری زاتی ھەق تەعالای تۆ)
صِرَٰطَ ٱلَّذِينَ أَنۡعَمۡتَ عَلَيۡهِمۡ غَيۡرِ ٱلۡمَغۡضُوبِ عَلَيۡهِمۡ وَلَا ٱلضَّآلِّينَ
Open ayah 1:7ڕێگای ئەوانەی کەچاکەت لەگەڵ کردوون (لەپێغەمبەران وڕاستگۆیان وشەھیدان وچاکەکاران)، نەك (ڕێگای) ئەوانەی خەشمی (تۆیان) لێگیراوە (وەک جولەکە وھاوکردەوەکانیان) وە نەك (ڕێگای) گومڕایان وەك (گاورەکان وھاوکردەوەکانیان)