العلق
Al-Alaq
Translation: Kurdish - Burhan Muhammad-Amin · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
ٱقۡرَأۡ بِٱسۡمِ رَبِّكَ ٱلَّذِي خَلَقَ
Open ayah 96:1(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) بخوێنه به‌ناوی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ته‌وه که هه‌موو شتێکی دروست کردووه.
خَلَقَ ٱلۡإِنسَٰنَ مِنۡ عَلَقٍ
Open ayah 96:2ئاده‌میزادی له چه‌ند خانه‌یه‌کی هه‌ڵواسراو (له‌ناو منداڵداندا) دروست کردووه.
ٱقۡرَأۡ وَرَبُّكَ ٱلۡأَكۡرَمُ
Open ayah 96:3بخوێنه، له‌کاتێکدا هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆ به‌خشنده‌یه.
ٱلَّذِي عَلَّمَ بِٱلۡقَلَمِ
Open ayah 96:4ئه‌و زاته‌یه که به‌هۆی قه‌ڵه‌مه‌وه زانستی و زانیاری فێر کردووه.
عَلَّمَ ٱلۡإِنسَٰنَ مَا لَمۡ يَعۡلَمۡ
Open ayah 96:5ئاده‌میزادی فێری ئه‌و شتانه کردووه که نه‌یزانیوون.
كَلَّآ إِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ لَيَطۡغَىٰٓ
Open ayah 96:6نه‌خێر (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو چاکه‌و ڕێزه‌دا که خوا به‌خشیویه‌تی به ئینسان) به‌ڕاستی خه‌ڵکی سه‌رکه‌شی ده‌که‌ن، یاخی ده‌بن، سته‌م ده‌که‌ن.
أَن رَّءَاهُ ٱسۡتَغۡنَىٰٓ
Open ayah 96:7له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ئاده‌میزاد هه‌ستی کرد ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه (له‌ڕووی ئابووری، یان ته‌ندروستی، یان زانستی... هتد)یه‌وه.
إِنَّ إِلَىٰ رَبِّكَ ٱلرُّجۡعَىٰٓ
Open ayah 96:8(ئه‌وه فه‌رامۆش ده‌کات که): بێگومان سه‌ره‌نجام گه‌ڕانه‌وه هه‌ر بۆ لای په‌روه‌ردگارته‌و (له‌سه‌ر که‌ش و یاخیه‌کان ده‌پرسێته‌وه).
أَرَءَيۡتَ ٱلَّذِي يَنۡهَىٰ
Open ayah 96:9باشه، پێم بڵێ ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که فه‌رمان ده‌دات و ڕێگری ده‌کات؟!...
عَبۡدًا إِذَا صَلَّىٰٓ
Open ayah 96:10له به‌نده‌یه‌کی خوا کاتێك نوێژ ده‌کات!!...
أَرَءَيۡتَ إِن كَانَ عَلَى ٱلۡهُدَىٰٓ
Open ayah 96:11ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی قه‌ده‌غه‌ی لێده‌کرێت له‌سه‌ر ڕێبازی هیدایه‌ت و چاکه بێت!!
أَوۡ أَمَرَ بِٱلتَّقۡوَىٰٓ
Open ayah 96:12یان فه‌رمان به خواناسی بکات!!...
أَرَءَيۡتَ إِن كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰٓ
Open ayah 96:13ئه‌ی ئه‌گه‌ر (کابرای خوانه‌ناس) به‌رنامه‌ی خوا به‌درۆ بزانێت و پشتی تێ بکات.
أَلَمۡ يَعۡلَم بِأَنَّ ٱللَّهَ يَرَىٰ
Open ayah 96:14ئایا نه‌یزانیووه که خوا ده‌یبینێت و ئاگای (له گوفتارو کرداریه‌تی)؟!
كَلَّا لَئِن لَّمۡ يَنتَهِ لَنَسۡفَعَۢا بِٱلنَّاصِيَةِ
Open ayah 96:15نه‌خێر.. سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌دات و کۆتایی (به دوژمنکاری نه‌هێنێت)، ئێمه پێشه سه‌ری ده‌گرین (بۆ دۆزه‌خ کێشی ده‌که‌ین).
نَاصِيَةٖ كَٰذِبَةٍ خَاطِئَةٖ
Open ayah 96:16ئه‌و پێشه سه‌ره درۆزنه تاوانکاره (پێشه سه‌ر: جێگه‌ی بیر کردنه‌وه‌و تێفکرانه).
فَلۡيَدۡعُ نَادِيَهُۥ
Open ayah 96:17ئینجا وازی لێبهێنه، با هاوه‌ڵ و هاوبیرو باوه‌ڕانی بانگ بکات و (کۆیان بکاته‌وه بۆ دژایه‌تی ئیمانداران).
سَنَدۡعُ ٱلزَّبَانِيَةَ
Open ayah 96:18ئێمه‌ش فریشته‌کانی کاربه‌ده‌ستی دۆزه‌خی بۆ بانگ ده‌که‌ین (تا تۆڵه‌ی لێ بسێنن و له دۆزه‌خ توندی بکه‌ن).
كَلَّا لَا تُطِعۡهُ وَٱسۡجُدۡۤ وَٱقۡتَرِب۩
Open ayah 96:19نه‌خێر به‌گوێی ئه‌و جۆره که‌سانه مه‌که، تۆ هه‌ر سه‌رگه‌رمی نوێژ‌و سوژده ببه‌و به به‌ندایه‌تی خۆت له په‌روه‌ردگارت نزیك بکه‌ره‌وه.