القارعة
Al-Qaari'a
Translation: Kurdish - Burhan Muhammad-Amin · Open the surah
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
ٱلۡقَارِعَةُ
Open ayah 101:1(یه‌کێکه له ناوه‌کانی ڕۆژی قیامه‌ت) واته: ئه‌و گرمه‌یه‌یی دڵان ده‌له‌رزێنێت.
مَا ٱلۡقَارِعَةُ
Open ayah 101:2ئاخۆ_القارعه_چی بێت؟
وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا ٱلۡقَارِعَةُ
Open ayah 101:3(تۆ ئه‌ی ئینسان) چی فێری کردویت که_القارعه_چی یه!!
يَوۡمَ يَكُونُ ٱلنَّاسُ كَٱلۡفَرَاشِ ٱلۡمَبۡثُوثِ
Open ayah 101:4ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵکی وه‌کو په‌پووله‌ی سه‌رگه‌ردان په‌رش و بڵاو ده‌بنه‌وه.
وَتَكُونُ ٱلۡجِبَالُ كَٱلۡعِهۡنِ ٱلۡمَنفُوشِ
Open ayah 101:5کێوه‌کانیش وه‌کو خوری شیکراوه‌یان لێ دێت (سووك ده‌بن و چاڵ و چۆڵیان پێ پڕ ده‌کرێته‌وه).
فَأَمَّا مَن ثَقُلَتۡ مَوَٰزِينُهُۥ
Open ayah 101:6جا ئه‌وه‌ی ته‌رازووی خێری سه‌نگین بێت.
فَهُوَ فِي عِيشَةٖ رَّاضِيَةٖ
Open ayah 101:7ئه‌وه له بارودۆخێکی خۆش و ئاسووده‌دا ژیان ده‌باته سه‌رو زۆر پێی ڕازیه.
وَأَمَّا مَنۡ خَفَّتۡ مَوَٰزِينُهُۥ
Open ayah 101:8ئه‌وه‌ش ته‌رازووی (خێر‌و چاکه‌ی) سووك بێت (گوناهی زۆر بێت).
فَأُمُّهُۥ هَاوِيَةٞ
Open ayah 101:9ئه‌وه دایکی ئه‌و دۆزه‌خه (باوه‌شی بۆ کردۆته‌وه)
وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا هِيَهۡ
Open ayah 101:10جا تۆ چووزانی (هاویه) چیه؟!
نَارٌ حَامِيَةُۢ
Open ayah 101:11ئاگرێکی زۆر سوتێنه‌رو بڵێسه‌داره (هه‌رگیز خامۆش نابێت و تینی که‌م ناکات و له کۆڵی نابێته‌وه).